Telegram Web Link
کە ڕۆیی، ڕووشی نەدامێ بڵێ خودا حافیز...

#مەحوی
زێڕ بەڵایە
بێ وەفایە دەوڵەمەند..


#هێمن
چڵکی دەستە ماڵی دونیا وەک دەڵێن:
ماڵ پەرەست پەیمان شکێنە و بێ بەڵێن

#هێمن
دەمێک ئارامی ڕۆحم بە، حەیاتم، عومرەکەم، چاوم!


#وەفایی
چ شیرینە لەگەڵ شەهدی حزوورا
لە تۆ خەندە و لە من ئاوازی ئۆخەی.


#ناری
شەو بوو سوێندمان خوارد
یەکتری جێنەهێڵین..


#ماردین_ئیبراهیم
مەجنوون ماوەیەک ھیچ ھەواڵێکی لەیلای نەزانی چەندکەسێکی ڕاسپارد تاکوو ھەواڵی لەیلای بۆ بێنن لە کاتی گەڕانەوە مەجنوون لە دوورە بینی وا دەگریەن و شین و واوەیلایانە
مەجنوون دڵی کەوتە خورپە و ترسی لێ نیشت..
کەسێکی نارد تاکوو بزانێت لەیلا چی لێ بەسەر ھاتووە کاتێک گەیشتە لایان ئەویش دەستی بەگریان کرد مەجنوون پەرێشان بوو کەسێکی تری نارد ئەویش بە ھەمان شێوە دەستی بە گریان کرد..!
مەجنوون بێ قەرار بوو
خۆی ڕۆشت تا بزانێ چی ڕوویداوە کە گەیشت گوتی: چی بووە؟
گوتیان: خەلیفە مرد
مەجنوون گوتی: چاوی لەیلای خۆش.

#مەحوی خۆشمان جوانی دەڵێ:

کەسێکی هەرزە بەمجنونی وت خەلیفە کە مرد
وتی بەمن چی ئەتۆ بمرە چاوی لەیلا خۆش..
ئەی تۆبە لە دەس
ڕۆژی فیراق و شەوی هیجران!



#حەریق
كە تۆ تۆرای لە چاوان وەك خەوی من
لە بسكت ڕەشترە مانگە شەوی من

بڕۆ مەجنون بە لەیلای خۆت مەنازە
كە ناوبانگی پتر ڕۆیی ئەوی من..


#هێمن
کە نەیبێ چاو و ئەبرۆ و خاڵ و خەت و پەرچەم و زولفی
بەخـۆر تەشبیهی ئـەو حوورە مەکـەن بۆ خاتری ڕوویێ

#حەمدی
واتە: یار کەوەک حۆری جوان و بی وینەیە مەیشوبهینن بە خۆر بەخاتری ڕووی، چوون ئەو شتی ناسک و جوانی زۆری هەیە کە خۆری بەستە زمان نیەتی.
یەخەت دەگرم لە مەحشەردا
لەبەر دیوانی یەزدانا..
کە تۆ قاتیلی کوشتومت
بە نووکی تیری موژگانت.


#ئەخۆل
چاودێری شوێنێک مەکە
کە ئیدی هی تۆ نییە..


#دیوار
مـن لە تەنیایی
گەلێ تەنیاترم لەم شارەدا..


#جەلال_مەلەکشا
ئەی بادی سەبا، من ببە
سوودی نییە نامە..


#حاجی_قادری_کۆیی
کانییەک لە مندا
ھاوار دەکات
بۆ ئاوە ڕۆیشتوووەکانی...



#جەبار_سابیر
دوولەچوارینە جوانەکانی #عەونی

گوتی زولفم؟ گوتم داوی بەڵایە
گوتی ئەبرۆم؟ گوتم تیغی فەنایە
گوتی کوڵمم؟ گوتم بۆ شەوچرایە
گوتی لێوم؟ گوتم کانی بەقایە
ــــــــــ
گوتی عودو کەمانت بێ گوتم نەی
گوتی جامی شەرابت بێ گوتم مەی
گوتی کوشتن سەوابت بێ گوتم دەی
گوتی ماچێ خەڵاتت بێ گوتم کەی؟
وتم ماڵم ئەشێوێ من کە با زوڵفت ئەشێوێنێ
وتی شێواوی زوڵفی من،ئەبێ ماڵی بە بادا بێ!


#ئەدەب
ئەگەر بیری بکردمایە ئەهات!
ئەگەر خۆشی بویستمایە، قسەی دەکرد...

#کازم_ساهیر
دەمێک با دەست و گەردەن بم
دەمێک با هەمدەمت من بم

نەخۆشی چاوی تۆم بەڵکوو
شیفای من شیر و شەککەر بێ


#وەفایی
ساڵ و مەهـ
هەرچی حەیاتم بوو
بە غەم هات و گوزەشت...



#سالم
2024/09/21 12:32:32
Back to Top
HTML Embed Code: