Telegram Web Link
دڵی مەحوی لە سینەی تەنگیا ھەر ما بە دڵتەنگی

#مەحوی
گوتم: قوربانی تۆ من بم، گوتی: قوربانی تۆ سەگ بێ
گوتم: شیشەی دڵم ناتوێ؟ گوتی: بۆچیمە؟ مەکسوورە

#نالی
دوور لە تۆ دڵ هێندە بێئارام و بێحاڵ کەوتووە

#نالی
لە خۆم و لەو کەسە خۆشم دەوێت و خۆشی دەوێم
خودایە، خۆش ببی و، تۆ ببی خودایا، خۆش

#مەحوی
چییە ئازیز،
چاوەڕوانی خۆشە وا نایەیت؟


#فروغ_فەڕۆخزاد
بۆ #ئاڤە
دڵی خۆم خستە سەر سینی سزاواری و لە بۆتم نارد
کە ھاتە بەردەمت داتە دەمی سەگ گوایە ھەر خاوم

#دڵدار
دڵی نازک وەکوو گوڵ، هەم ڕەقە وەک توێکڵی بادام

#مەحوی
عاشق و مەحزوون و
بیمار و نەخۆشی عەشقی تۆم..

عیللەت و دەرد و شیفاشم
وا بە گەردی پێتەوە..



#ئەخۆل
مەکانت کونجی دڵمە زۆر نزیکی.

#دیوار
زۆر كه‌ڕه‌ت هانم‌ ئه‌دا داخی ده‌روونی پڕ گڕم
بۆتی  هه‌ڵڕێژم  سكاڵای  ناسكی گه‌رم و گوڕم

داخه‌كه‌م  كاتێ كه‌ دێمه‌ به‌رده‌مت، واقی وڕم
وام  ئه‌شێوێنێ به‌ جۆرێ  نایه‌ڵێ هیچ ده‌ربڕم



#هەردی
وەکوو نەی تا لەبم نەگرێ لەبی یار
نەی ئاسا دێتە گوێم ناڵەی دڵی زار


#سالم
‏لێیان پرسیم بۆ ناخەوی
‏بۆ شەیدای درێژی شەوی

‏ئەوەی لە ئەوین تێ ناگا
‏حەز بە بێداری شەو ناکا

من کە دایم مەستی ئەوم
‏چیم داوە لە خەوی شەوم


#هێمن
چ خۆشه پاشی ئەم تۆرانه سازان
چ شیرینە وتەی ڕاز و نیازان...



#هەژار
تۆ خودا تاکەی
لە تاریکیی شەوی هیجرانی تۆ

دەستەوئەژنۆ دابنیشم
ڕەببی کەی ڕۆژ بێتەوە...


#وەفایی
یەک کەڕەت دڵم مەشکێنە
دەربێنە لە ژێر ئەو هەورەدا ڕۆژت..


#زاری
لەبەر خاتری دایکم وەرەوە
لەلای خزم و کەس زۆر بە تۆوۆ ئەنازێ



#دیوار
لە دەستانت شکایەت بەرمە بەر کێ؟
لە سووچی خۆت و ئاهی من بترسێ!

ڕەوا بوو شووشەیەک بشکێنی ئەمما
دڵی هێدی و شکاندن چۆن دڵت دێ؟


#هێدی
لە ناڵەی گەرمی دڵ باکت نەبوو تۆ

#مەحوی
نیگارا! دڵبەرا! نامێھرەبان! یاری جەفاکارم!
بە زاری کوشتمت! تاکەی دەفەرمووی من وەفادارم؟

#وەفایی
بڵێ بەو ئاشنایە: بێ چرایە شامی من بێ ڕووت

#مەحوی
2024/09/21 14:31:03
Back to Top
HTML Embed Code: