Telegram Web Link
کەی بەیان بێ و خۆری چاوت بێتە لام
چاو هەڵێنم زاری تۆ بێتە کەلام...

ئەو بەیانە چەندە خۆشە من بم و
تۆ بە لێوی پڕ بزەت، بێژی سەلام..


#ژاڵە_سەفییاری
کەسێ لە زوبانم بگا نییە..

#مەحوی
وا دڵ له خەیاڵاتی کەسێ
پڕغەمە ئەمشەو...


#سالم
ڕەسمی عاشق واز
لە ڕۆح هێنانە بۆ دڵداری خۆی

ڕووڕەشم من گەر لە ڕێتا
تەرکی ڕۆح و سەر نەکەم..


#ئەحمەد_موختار_جاف
تەمەن ڕوو بۆ خەزان ئەڕوا
کەچی گەردوون ئەوا تازە
لە وێرانەی دڵا تۆوی گوڵی دڵداری ئەڕوێنێ..


#ئەخۆل
عەزیز و خۆشەویستی کولی عالەم بووم ئەمێستاکە
غەریب و بێکەس و تەنهانشینی کونجی ئەحزانم...


#کوردی
سەرگوزەشتەی من و تۆ
تامی مەم و زینی هەیە..


#موخلیس
شەوان تا وە ڕۆ،
فکرم جە لاتەن..

#مەولەوی
وتم: قووتێ له یاقووتت
وتی: قەت..

#زاری
عیشق لە دڵدا مایەوە و
یــــار لە دەست ڕۆیشت..


#سەعدی
یاڕەب مەکە ئەم سینەمە
خاڵی لە خەیاڵی..



#زاری
مـن لەدوری تۆیە دایم شین و زارم کردووە
وێڵی کێوانم لـەسەر تۆ تەرکی شارم کردووە

بۆنی زوڵفت بای شەماڵ هـێنای شفا بوو بۆ دڵم
دیارە تۆ ڕەحمت بە حاڵی دەردەدارم کردووە


#مەدهۆش
یەکێک لە غەلەزە جوانەکانی #مەدهۆش
وەک بەرچاو ڕونیەکیش مەدهۆش خۆی پیشەی خەیاتی بووە.

بـــەوەم زانی کە دەرزی چوو بە دەستا
کە چاوتم دی لە جەرگــم کسـپە هەستا
ئەوەندە خوێن لەبن نـینۆکی تۆ هـات
ئەوەندەش خوێن لە چاوی من نەوەسـتا

دڵی من ناسکە وەک دەست و پەنجەت
دڵی تۆ زۆر ڕەقە وەک دەســتی وەستا

لەداخی ئەزیەتی ئەو پەنجە جوانەت
ئەجەنگم من لەگەڵ دەرزی و مقەستا
بەخۆشی تـۆ خەیاتیم لاپـــەسەندە
دەســم لێبەرنەداوە تــــاکو ئـــێستا
مومکین نیە تیماری برینم بە طەبیبان
بەو خەنجەری ئەبرۆتە کە جنراوە دڵی من..


#کەمالی
کەی بە چاوی مەرحەمەت
جـــارێ تەماشامان ئەکەی؟

مەرهەمی زامی دڵـــــی
پڕ ئێش و سەودامان ئەکەی؟


#زاری
تەماشا پێکەنینی دێ بەحاڵم..!
نیگاهـ شەرمندەی نەقشی جەماڵم


#خادیم
#حاجی_میرزا_عەبدوڵا_کۆیی
ئەوندە نەقشی لێوی تۆ لە جەرگ
و دڵما جێی گرت
ئەبێ خاکی مەزاریشم لەباتی
سوور ئاڵی بێ


#قانع
وا دڵــم لەت لەت ئەکەم وەک شانە بەڵکو خوا بکا
جار بەجار ئەو پەرچەمە شێواوەتی پێ شانە کەی


#کەمالی
#عەلی_باپیر_ئاغا
نامەیەکی کۆنتم لایە،
ئا لەوێدا خۆشت دەوێم ...


#بێکەس
هەمیشە باران ئەوت بیرئەخاتەوە
وە هەموو وەرزەكانت ئەبێ بە زستان.

#دیوار
2024/09/21 14:38:42
Back to Top
HTML Embed Code: