سەر که جۆشێکی نەبێ، من زرکه تاڵم بۆ چییه؟
دڵ که هۆشێکی نەبێ، شیشەی بەتاڵم بۆ چییه؟
#مەحوی
واته : سەر ئەوکاتە بەڕاستی سەرە کە سەودای عیشقی تێدابێ، ئەگینا هیچی لە زرکەتاڵ زیاد نابێ کە کەڵکی هیچی پێوە نییە.
دڵیش ئەوکاتە دڵی ڕاستییە کە هۆش و تێگەیشتنی هەبێ، ئەگینا جیاوازی نییە لەگەڵ شووشەی بۆش.

بێمە کوێ؟ دڵبەر وتی: گەر چاوە تۆفانێکی ئەشک
دڵ تەنووری ئاگری عیشق و خرۆشی ئیشتیاق..
#مەحوی
واتە:
یار ووتی: گلەیم لێ دەکەیت کە وا نایەمە لات ئاخر من بێمە کوێ؟
ئەگەر بێمە نێو چاوانت دەخنکێم چونکە ئەمەندە فرمێسکت تێ کردووە تۆفانێکی دروست کردووە..
گەر بێمە نێو دڵیشت ئەوا دەسوتێم چونکە دڵت لە تاو دیدارم بوەتە تەنور و ئاگری لێ هەستاوە.