Telegram Web Link
دلــۆ چونی دلــۆ چونی دلــۆ چون؟
هه‌موو خونی هه‌موو خونی هه‌موو خون!

له‌بــه‌ر له‌یـلایه‌کی سه‌رکوڵمه‌ زێوین..
وک مه‌جنونی وه‌ک مه‌جنونی مه‌جنون..



#بابا_تاهیر
یەند تۆزێ مەینەت جە دڵ جا کەردەن
بینایی خەیاڵ باڵاش گوم کەردەن..


#مەولەوی

واتە:
تۆزی مەینەت لەسەر دڵما بارە
کە خەیاڵم هەر بۆ باڵای یار دەگەڕێ نایبینێتەوە.
بە دەردی دڵ بچم
گەر بێ لە جەوری تۆ دڵم بێشێ..



#مەحوی
چەند پەرێشانە دڵم، سەد هێندە شێواوە خەیاڵ
ئەی خودایە ئەو پەژارە کەی لەسەر من لادەچێ؟

#هێدی
بێهوودەیە بیر و خەم، دڵت خۆش کە برا

#خیام
ئەڵێن کات هەموو برینەکان ساڕێژ ئەکات،
بەڵام دڵە شکاوەکان بەو ئاسانییە ساڕێژ نابن..


#برین
كاتی مه‌رگە
خۆشویستراوی من له‌ کوێی؟




#بابا_تاهیر
فریشتەی یا پەری یا حۆری،
ئەی شۆخی مەلەک‌شێوە؟


#گۆران
کاتێک مرۆڤ بەهۆی ئازارەوە شێت دەبێت
مرۆڤەکانی دیکە ئازارەکانی نا
تەنها شێتیەکەی دەبینن ...

#مورات_منتش
ھەموو دەرکەوتنی شۆخێ، دڵی من دا ئەخورپێنێ

بەڵام خورپەی تەواوی دڵ لەگەڵ ھەنگاوی ئەودایە

#هەردی
بۆ #ئاڤە
دەڵێن یارت گەلێک جوان بڵێم چی؟
ڕەزای سووکە بەڵام دەردی گرانە..



#هێدی
جەفای فراوان من بەردم یا ئەو؟
ناڵەی بێ سامان من کەردم یا ئەو؟


#مەولەوی
خەزان هات و خەفەتبارانه بێ تۆ
کەلاوەی دڵ کپ و وێرانه بێ تــۆ..

گەڵای زەردم، بە دەم زریانی مەیلت
چ سەخت و تاڵە ئەو دەورانه بێ تۆ..



#نالی
کە ئەڕوانێ ئەزانم چی ئەڵێ
بەو چاوە شەهلایە..
کە گەردن کەچ ئەکەم حاڵی ئەبێ
من چم لە دڵدایە..



#زاری
لە بەینی ئێمەدا
هەر چاوە مەژغوڵە بە گفتوگۆ..
لە ئەسڵا ئێمە بــێ دەنگ و
موحیبەتمانە لە گۆیایە..




#زاری
از خیال تو هر سو کە نظر می کردم
پیش چشمم در و دیوار مصور می شد

بەخەیاڵی تۆوە ڕووم دەکردە هەر جێیەک
لە پێش چاوانم دەر و دیوار وێنەی تۆی ئەدا..



#سەعدی_شیرازی
بەتەنیا خۆت نەبێ هەرچی کە بۆنی کۆنی تۆی لێدێ
لەلام هەر خۆشەویستن تاوەکوو مابم، بڕۆ لاچۆ!

#مەدهۆش
شەکری ڕۆحم لە چای تاڵی ژیانا وا توایەوه
نە من ئەوم شیرین کرد و نە ئەو منی هێڵایەوە

#نەدیم
به‌ره‌به‌يان تيشكێ له‌ ماڵى له‌يلاوه‌ دره‌وشايه‌وه‌
واى كه‌چى له‌ خه‌رمانى گيانى مه‌جنونى دڵ بريندار كرد..



#حافظ
2024/09/22 21:15:28
Back to Top
HTML Embed Code: