Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تۆ لە دووری، من لە دوورم
بەم‌جۆرە خۆشە دڵداری





وتن: #فوئاد_ئەحمەد
هۆنراوە: #مەجید_ئاسنگەر
لە دنیادا چ کانیاوێ زوڵاڵترە لە دەنگی ‎تۆ؟



#پەشێو
نیگاهــی گرتە غەیــر و
مــن دڵــم لەت بـوو...



#مەحوی
ڕاوەستە با قوڵتر لە سیمات ڕابمێنم
کێ دەڵێ تا تۆ دێیتەوە من دەمێنم

#حەمەسعید_حەسەن
بەڵکە ڕۆشن کا دوو چاوم
یوسفی کەنعانی من..




#ئەحمەد_موختار_جاف
چەندە جوانە تۆم بیرکەوێتەوە..



#نازم_حیکمەت
لەگەڵ سووتە دڵانم چۆن نەناڵم
لە تەک بێ حاصڵانم چۆن نەناڵم
ئەناڵن بولبولانی نــاو چڵ و گــوڵ
کە من دوور لە گوڵانم چۆن نەناڵم؟!





#بابا_تاهیر
هەر دەردێ بۆ تۆ تێتە خوارەوە
ئەی کێشم بە گیان بە سەر بارەوە

#کەمەندی
وتم هەر هێندە بتبینم کە بێژم
گرانە دەردی بێ تۆیی، نەهاتی

#ناسری_حیسامی
Forwarded from یاری من (jabbar)
بە دیتنت،
بۆ ماوەیەک دەشڵەژێم،
بە نەدیتنت،
تا هەتا.



#سۆران_محمد
لەو هەموو شیعرەدا،
وشەم بۆ کردیت بە گیتار
کەچی جارێ دڵمت نەژەنی!

#جەماڵ_غەمبار
چاو و گوێ بخوازە بۆ ئیشی موھیم
حبّك الأشياء يعمى و يصمّ


#مەحوی


واتە : کەسێک، شتێک یا کەسێکی خۆش بوێ، چاوی لە ئاستیا کوێر و گوێی لە ئاستیا کەڕ دەبێ و عەیبی نابینێ و خراپەی نابیسێ.
لە بەر ئەوە گەلێ جار لە هەڵویستیدا بەرامبەر بەو شتە یا بەو کەسە دەکەوێتە هەڵەوە.بۆیە پێویستە لە کاری گرنگدا هەرکەس چاو و گوێی تر بۆ خۆی بخوازێ !
ئەو کە دەیفەرموو؛وەفادارم بەشەرتی عاشقی!
چۆن لەیادم چێ کەلام و خەندەکەی؟!یادی بەخێر...


#سەید_کامیل_ئیمامی
هر غنچه که گل گشت دگر غنچه نگردد
قربان لب یار ، گَهی غنچه گهی گل

واتە:
هەر خونچەیێ کە بوو بە گوڵ، نابێ بە خونچە جارێ تر
قوربانی لێوی دلبەرم، دەمێ خونچە و دەمێ گوڵە



#سەعدی
ناری سینه‌م ،گه‌ر نه‌بێ ؛ غه‌رقم ئه‌من
ئاوی چاوم ،گە‌ر نه‌بێ ؛ سووتاوم ئه‌ز

#نالی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چ دڵ سەختی عەزیزم...!

‌‌‌#هەژار
لە وەسڵت مەنزڵی دوور کەوتەوە دڵ
دووسەد مەنزڵ لە شادی دوورە ئەمشەو..




#کوردی
ئەوە منم کە وون بووم
یان تــۆی کە پەیــدا نابیت..!




#عەباس_مەعروفی
اگر قلبم صدف باشد
میان آن تو پنھانی..

ئەگەر دڵم سەدەفێک بێ
لەناویا تۆ پەنھانی.




#مەولانا
گفتی برو.. ولیک نگفتی کجا رود
این مرغ پر شکسته که آزاد می‌کنی!

وتی بڕۆ.. بەڵام نەیگوت ئەم باڵندەیەی کە تێکشکاوە بۆکوێ بڕوات!



#سمین_بهبهانی
2024/09/22 21:18:03
Back to Top
HTML Embed Code: