Telegram Web Link
بــه زایـــــع چــــووووو...!

#مەحوی
مەکە ئیخلافی ئەو وەعدەی کە فەرمووت
دەخیلت بم کە خانەی سەبرەکەم سووت

لە ڕووت و قووتی وەک من ڕووت مەپۆشە
کە وەسڵی تۆیە قووتی عاشقی ڕووت



#نالی
وەکو مانگ لەدەورت گەڕێم..


#دیوار
وەرمەگێڕە ڕوو له مــن
بێتاقەتی دیدارتم..!



#زاری
دەبێ دڵ، ویسعەتێکی وەک فەلەک زیاتر وە کەف بێنێ
شەو و ڕۆژی فیراق و وەسڵی دولبەر تا بگونجێنێ

#مەحوی


#واتا : دڵ دەبێ فراوانییەکی لە ئاسمان گەورەتر دەست بخا تا جێی شەوی دووری و ڕۆژی وەسڵی یار لە ناو خۆیدا بکاتەوە.
بۆچمە جانا سەرو دڵ
ھەر دویــان ڕیسوا دەکەم..




#صافى
بەوەم زانی لەباغا چقڵی گوڵ هەڵچەقیە داوێنی
کەلێرە دڵ لەسینەمدا برینی نەشتەری دێشێ..



#مەحوی
وەختێ جە وەسڵیچ هەر دڵم ڕێش بۆ
مشۆ فەسڵ و وەسڵ فەرقشان چێش بۆ؟


#مەولەوی

واتە: کاتێ لە لات بم و هەر دڵم شکا بێ ئیتر هیچ فەرقێ ناکا چ دور بم لێت یا نزیک گرنگ ئەوەیە من دڵم شکاوە...
وەشی و شادی و زەوق پەی ئێمە نییەن
جە دەسمان ڕشتەی ڕاحەتی شییەن
مەستی بادەی کەف ڕۆزگارانیم
بێهۆشی هیجران قەدیم یارانیم


#مەولەوی

واتە:
خۆشی و شادی بۆ ئێمە بوونی نییە
ئیسراحەت و ئارامی لە دەسمان دەرچووە
مەست و سەرخۆشی دەستی ڕۆژگارین
بێهۆش و بێتاقەتی دووری یارانین
لە دڵما هێندە جێگیری ئەمین بە گیانی شیرینم
لە قەبریشا کە مردم مەیلی تـۆ یەک زەڕڕە کەم ناکا..



#کەمالی
ئه‌گه‌ر ده‌ستم بگه‌شتا پێت خودایا
لێم ده‌پرسیت که‌ ئه‌م ژینه‌ بۆ وایه‌
یه‌کێ مه‌سته‌ له‌گه‌ڵ یاری به‌شادی
یه‌کێ برسی بۆنانێ موبته‌لایه‌..





#بابا_تاهیر
هەور نەو زار زار کڵاو ئەو کڵاو
مەگێڵۆ ئەسرین مەڕێزۆ وە تاو
ماچی ئەویش دەرد هیجرانش وەردەن
یا چون من باڵای ئازیز گوم کەردەن


#مەولەوی
واتە: هەوری تازە بە عاجزی و زویرییەوە بەسەر بەرزایەکاندا ئەگەڕێ و بە تاو فرمێسک لە چاوەکانییەوە ئەڕژێ ئەڵێی ئەویش دەردی دووری چەشتووە، یان وەک من باڵای ئازیزی گووم کردووە وا ئەگەڕێ و ئەگری.
نا نا، نامە مەنێرە خۆت وەرە..


#دیوار
نەگەیمە ئەو جوانەو، گەیمە پیری..

#مەحوی
کەســێ مەستـی نیگاهــت بـێ
شەڕابی کەوسەری ناوێ..



#حەمدی
پێکەوە بووین دڵخۆش بووین
دابڕاین ئیدی هیچیترم بیرنییە بینوسم.



#برین
عیشق لە دڵدا مایەوە و
یـــــار لە دەست ڕۆیشـت..



#سەعدی_شیرازی
بەو ئومێدەوە گیانم دەبەخشم
کە خاکی کۆڵانەکەی تۆبم..



#سەعدی_شیرازی
ئەوەی کە من لە ژیانی ڕابردوومدا
بە دوایدا گەڕاوم
هیچ نەبووە جگە لە تۆ..



#مەولانا #ڕۆمی
2024/12/26 17:55:02
Back to Top
HTML Embed Code: