بێمە کوێ؟ دڵبەر وتی: گەر چاوە تۆفانێکی ئەشک
دڵ تەنووری ئاگری عیشق و خرۆشی ئیشتیاق..
#مەحوی
واتە:
یــار ووتی: گلەیم لێ دەکەیت کە وا نایەمە لات ئاخر من بێمە کوێ؟
ئەگەر بێمە نێو چاوانت ،دەخنکێم چونکە ئەمەندە فرمێسکت تێ کردووە تۆفانێکی دروست کردووە،گەر بێمە نێو دڵیشت ئەوا دەسوتێم چونکە دڵت لە تاو دیدارم بوەتە تەنور و ئاگرئ لێ هەستاوە.

عولـووی مەرتەبەی گەر شەممەیێکت تێگەیەنم من
دەترســم بەردە بارانم بکەن، ئەم تێ نەگەییوانە..
#مەحوی
واتە: پێغەمبەر (صل اللە علیە وسلم) ئەوەندە مەزن و پایە بڵندە، گەر کەمێک باسی مەزنی و پایە بەرزیەکەی بکەم، ئەم تێنەگەشتووانە ئەوەندە سەرسام دەبن کە لەوانەیە بە شێتم بزانن وابزانم شەریکم بۆ خوا قەرار داوە و بەردبارانم بکەن.

Forwarded from یاری من (jabbar ahmad)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پێم دەڵێن: مەحبوبە خێل و قیچە، مەیلی شەڕ دەکا
خێل و قیچە، یاترازووی نازی نەختێ سەر دەکا؟!
#نالی
واتە: ناحەزەکانم دەڵێن مەحبوبە خێلە و کە سەیری دەکەیت وا دەردەکەوێت کە خێسەت لێ بکات و شەڕت پێ بفرۆشێ، بەڵام ئەمە ڕاست نیە تەنها ئەوەیە کاتێک ناز دەکات بە چاو، چاوێکیانی زیاتر ناز دەکات لەوەی تریان.

عەکسی چاوی تۆ لە چاویدا بە خواری تێ دەگەی
کەچ نەزەر کەی فەرقی خوار و ژوور و، خێر و شەڕ دەکا؟!
هەرکەسێ نوقسانی ڕووی باوێتە سەر ڕووی ئاینە
شاهیدی هەرچەندە (رأﻱ العین)ـە، کێ باوەڕ دەکا؟!
#نالی
واتە: یار چاوی وەک ئاوێنە وایە و تۆیش ئەی ناحەز لە چاوی یاردا وێنەی چاوە لارەکانی خۆت دەبینیت و وا هەست دەکەیت کە عەیبەکە لەوەوەیە.
جا هەرکەسێکیش ناشرینی خۆی بخاتە ئەستۆی ئاوێنە کێ باوەڕی پێ دەکات با دیمەنیشی شاهید بێت.

مامۆستا عەلائەدینی سەججادی لە مێژووەکەیدا لە باسی نالیدا ئەڵێ:
حەبیبە پێش مردنی نالی کۆچی دوایی کردووە و نالیش کە نەهاتۆتەوە بۆ سلێمانی هەر لەبەر ئەوە بووە تەماشای کردووە حەبیبە نەماوە، دۆستەکان و ئەربابی زەوقی خۆی کە لەگەڵیان ڕایبواردوە نەماون، ئیتر دڵخۆشییەکی شك نەبردووە تا ڕوو بکاتەوە سلێمانی، وەک لە شیعرەکەیدا ئەڵێ:
لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ
ھەتا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون
ئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ
ھەموو ڕۆژێ لەتاو ھیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ
لە حەسرەت سەروی قەددت چاوی نالی
دوو جۆگە، بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ..