Telegram Web Link
کاتێک مرۆڤ بەهۆی ئازارەوە شێت دەبێت
مرۆڤەکانی دیکە ئازارەکانی نا
تەنها شێتیەکەی دەبینن ...

#مورات_منتش
ھەموو دەرکەوتنی شۆخێ، دڵی من دا ئەخورپێنێ

بەڵام خورپەی تەواوی دڵ لەگەڵ ھەنگاوی ئەودایە

#هەردی
بۆ #ئاڤە
دەڵێن یارت گەلێک جوان بڵێم چی؟
ڕەزای سووکە بەڵام دەردی گرانە..



#هێدی
جەفای فراوان من بەردم یا ئەو؟
ناڵەی بێ سامان من کەردم یا ئەو؟


#مەولەوی
خەزان هات و خەفەتبارانه بێ تۆ
کەلاوەی دڵ کپ و وێرانه بێ تــۆ..

گەڵای زەردم، بە دەم زریانی مەیلت
چ سەخت و تاڵە ئەو دەورانه بێ تۆ..



#نالی
کە ئەڕوانێ ئەزانم چی ئەڵێ
بەو چاوە شەهلایە..
کە گەردن کەچ ئەکەم حاڵی ئەبێ
من چم لە دڵدایە..



#زاری
لە بەینی ئێمەدا
هەر چاوە مەژغوڵە بە گفتوگۆ..
لە ئەسڵا ئێمە بــێ دەنگ و
موحیبەتمانە لە گۆیایە..




#زاری
از خیال تو هر سو کە نظر می کردم
پیش چشمم در و دیوار مصور می شد

بەخەیاڵی تۆوە ڕووم دەکردە هەر جێیەک
لە پێش چاوانم دەر و دیوار وێنەی تۆی ئەدا..



#سەعدی_شیرازی
بەتەنیا خۆت نەبێ هەرچی کە بۆنی کۆنی تۆی لێدێ
لەلام هەر خۆشەویستن تاوەکوو مابم، بڕۆ لاچۆ!

#مەدهۆش
شەکری ڕۆحم لە چای تاڵی ژیانا وا توایەوه
نە من ئەوم شیرین کرد و نە ئەو منی هێڵایەوە

#نەدیم
به‌ره‌به‌يان تيشكێ له‌ ماڵى له‌يلاوه‌ دره‌وشايه‌وه‌
واى كه‌چى له‌ خه‌رمانى گيانى مه‌جنونى دڵ بريندار كرد..



#حافظ
ک نەیبێ چاو و ئەبرۆ و خاڵ و خەت و پەرچەم و زولفی
بەخـۆر تەشبیهی ئـەو حوورە مەکەن بۆ خاتری ڕوویێ..


#حەمدی

واتە: یار کەوەک حۆری جوان و بی وینەیە مەیشوبهینن بە خۆر بەخاتری ڕووی، چوون ئەو شتی ناسک و جوانی زۆری هەیە کە خۆری بەستە زمان نیەتی.
برینی خەنجەری تـۆ
چاترن لە مەڵهەمی خەڵک..



#حافظ
لەکەنعانی فیراق و جان گودازیدا وەکو یەعقووب
لەمیصری ئیشتیاق و عیشقبازیدا زولەیخا خۆم!



#بێخود
لە دڵا بوونمت گەر عارە لەلا وا بکە فەرز
ماهی کەنعانی و ئەم موددە موقیمی چاهی..



#مەحوی

واتە: ئەگەر پێت عەیبە یاری من بیت وای دانێ تۆ حەزرەتی یوسفیت و ئەم ماوەیە کەوتویتەتە بیرێکەوە..
2024/09/30 16:40:10
Back to Top
HTML Embed Code: