Telegram Web Link
خاڪ


عاشقی خاکم بە خاکا ڕۆدەچم
سەربەرەووژوور ڕوو بەرەو ئاسۆ دەچم

فرچکم گرتۆ بە ئاوی نیشتمان
کەی لە غوربەت هەڵدەکەم؟ بێهۆ دەچم

گەر بە وێرانەی ببینم نیشتمان
دارە مەیتێکم بەرەو گڵکۆ دەچم

تا بە قافی بەرزی ئاواتم دەگەم
دیدە گریا دڵ بەشین و ڕۆ دەچم

گەر دژم ڕا نێم له خاکی پاکی خۆم
بۆ وڵاتی غوربەت و نامۆ دەچم؟

دەم بە دەم یادی ئەتۆم ناچێ له یاد
تا دەمی مەرگم بەیادی تۆ دەچم

تا دڵی تینووی وەتەن پاراو دەبێ
دەبمه باران و لە خاکی ڕۆ دەچم

تا نەیاری ئەم گەلەم بنبڕ دەبێ
وەک هەتیوی دڵپڕی بۆسۆ دەچم


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەی نەمێنم

هۆنراوە و خوێندنەوه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
ئامانج
Auoobahmaditinoo
ئامانج

هۆنراوە و خوێندنەوه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Audio
گۆرانی(چاوەڕێ) ئاوازووتنی:زاهیرشە ریفی ـ مۆسیقا : ماهان عەزیزی ـ هۆنراوە: مامۆستاسووتاو مەهاباد
تۆمارکردنی دە نگ : ستۆدیۆ هاوار موحسین حسێن پوور بۆکان 💛❤️💚🌺🌹🥀

تازەترین بەرهەمی هونەرمەند زاهیر شەریفی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
پیرە وڵات


عاشقی دڵ بە خەمی پیرەوڵاتم بە سەرت
لە دڵی خاکەوە دێ ڕازی حەیاتم بە سەرت

سەری بێ نرخی من و گیانە کە قوربانی دەکەم
خەمی پیرۆزی گەلم بۆتە خەڵاتم بە سەرت

لە گوڵی سووری چەمەن خوێنی شەهیدم دەدەڵێ
منی گیانبازی وەتەن سەر به فیداتم بە سەرت

بووکی ئازادی له کوێی؟ چاوی سەرم سوورە لە سوێت
منی شەیدایی بەدڵ هەر بە تەماتم بە سەرت

بە قەڵەم چاوی دژم کوێرە ئەگەر بێته چەکم
لە هەلێکدا بە تەمای ڕەمزی نەجاتم به سەرت

فیشەک و ڕەختی عیلم دەس نەدەمێ کەی دەگەمێ؟
لە دەم و ساتی عەمەل بێ دەسەڵاتم به سەرت

لە کوڕ و کیژی دلێر پڕپرە خاکی وەتەنم
منی تینوو بە تەمای لاوی خەباتم بە سەرت



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو کۆکەیی)

هەواری هۆنراوەکانی (تینوو) 👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditino
حەیرانت منم (تینوو)
Auoobahmaditinoo
حەیرانت منم



بەحرێک له ڕازی کردگار, تا تۆ بی حەیرانت منم
ئەی تۆ لە جەننەت یادگار, تا تۆ بی حەیرانت منم

چەشنی شەڕابن چاوی تۆ مەستم دەکەن هۆشم دەبەن
وەیڕۆ لە چاوت چاوخومار, تا تۆ بی حەیرانت منم

دەسکاری بێ عەیبی خودا شێوەت لە پەریان جوانترە
مردم لە تاوت تاقەیار, تا تۆ بی حەیرانت منم

تاڤگەی قژی ئاڵۆزی تۆ ڕوانگەی ئەوینداری منە
ئەی تەختی سینەت لالەزار, تا تۆ بی حەیرانت منم

شێخ و مورادی ئەشقمی, تۆبەت لە سەر دەستی دەکەم
تۆ موڕشدی ,من تۆبەکار, تا تۆ بی حەیرانت منم

نەمدی له سەر عەڕشی خودا جوانتر له تۆ بێ دیدەمەست
بۆم ناکرێ وەسفت بە زار, تا تۆ بی حەیرانت منم


جارێک له حاڵم تێبگە,موشتاقی ناز و خەندەتم
بزوێنەری هەست و وتار,تا تۆ بی حەیرانت منم

لانەی ئەشق بێتۆ لە چۆڵگەی چۆڵەواران چۆڵترە
تینوو لە تاوت بێقەرار ,تا تۆ بی حەیرانت منم

جارێ وە دیدەی مەرحەمەت با بێت و چاوم پێت کەوێ
ئەی جوانی پڕ نەخش و نیگار,تا تۆبی حەیرانت منم



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



هەواری هۆنراوەڪانی تینوو 👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
حەیرانت منم

هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍃
@auoobahmaditinoo
دیاری برای هونەرمەندم کاک ڕەحیم ئیبڕاهیم زادە,,دەست و پەنجەت خۆش هاوڕێ


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
سەگ مەرگی


سوور دەزانم ڕۆژی پەسڵانێک هەیە
دوودڵم لێتان که ئیمانێک هەیە

ژینی سەگ مەرگی ,بە حیزی تا بەکەی؟؟
ئەی خودا شوکرت لەتی نانێک هەیە!!!

با کوڵووکۆی خۆم بە ئەسرین ڕۆ بکەم
لێم گەڕێن تا چاوی گریانێک هەیە

لێرە پاماڵی دەکەن مافی ژیان
ڕاپەڕن گەر هێزی هەستانێک هەیە

تام و بۆنی مردنی گرتۆ تەمەن
پێم بڵێن گەر ڕێگە ئامانێک هەیە

نەسڵی ئادەم بوونه شەیتانی ڕەجیم
چەنده مەشکووکم کە شەیتانێک هەیە!!

بۆ کوڵووکۆی دا نەمرکاوی دڵم
چەنده پێویستم به سەر شانێک هەیە

مەحڕەمی ڕازم دەوێ بۆ دەردی دڵ
لەم هەوارە تاقە ئێنسانێک هەیە؟؟

لەم هەرێمی دەرد و ئێش و مێحنەتە
پێم بڵێن تو خوا کە دەرمانێک هەیە؟

شەو له داوێنی مەرگ #تینوو دەژی
ژینی سەگ مەرگی, ئەگەر مانێک هەیە

ئەی خودا سەنگی سەبوورێ کەی دەبێ؟
تا بزانم لێرە باوانێک هەیە


*پەسڵان (ڕەستاخیز)



#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی


هەواری هۆنراوەکانی (تینوو) 👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
پیرە وڵات (تینوو)
Auoobahmaditinoo
🧊پیرە وڵات

🖊هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
وەیلانە دڵ



#ڕۆڕۆیە له ماڵی دڵەکەی پڕ شەرەری من
#تۆتۆیە لە تاوت هەموو بەندی جگەری من

#بۆسۆیە له تاوت دڵی ئاشفتە دەسووتێ
#کۆکۆیە خەمی تۆ لە دڵم هاوسەفەری من

#لۆلۆیه لە نێو ۺێعر و وشەم ناوی زڕاوت
#بۆتۆیە هەموو قوربەسەری و دەردیسەری من

#ناڵانە دەناڵێنێ لە سایەی سەری عەشقت
#وەیلانه دڵی من گوڵەکەی نێو دەڤەری من

#پەیمانه هەتا بەندی لەشم هەڵدەوشێنن
#گریانە دوو چاوم بە زەمت بێخەبەری من

#هەتوانه بەرامەت نەمی سوکنایی دەدا پێم
#دەرمانه لە بۆ حاڵی دڵی پڕ کەسەری من

#تاوانه ئەگەر وەسفی ئەتۆ دەرچێ له شێعرم
#بێلانە وشەی شێعری شڕی بێئەسەری من

#مەحکوومە ئەگەر تینوو بە ئەم ژانه بسووتێ
#کردومە فیدات ڕووح و سەرم تاجی سەری من



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
وەیلانه دڵ
Auoobahmaditinoo
وەیلانە دڵ

🖊هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)





🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
کۆچی هەتاو


بۆنی تەنیاییم لێوەدێ
هەموو ڕۆژێ
بە شەقامی
بیرەوەری ڕابردوومان تێدەپەڕم

ئاواڵا نێ وەکوو جاران دەرکەی ماڵت
نابینم جوانی جەماڵت
گاڵدراوە بە قفڵێکی
ژەنگار گرتووی
ڕەنگ پڕووکاو
شێوەی هەتاو
نایەتە چاو

شووشەی پەنجێرەی ژوورکەت
گەردی نەبوونتی پێوەیە
چۆڵە جێژوانە سوورەکەت

دار و دیوار
هاوار دەکەن
ئێرە چەشنی جاران نیە
لێرە وەفای یاران نیە

دارتێلەکانی سەر شەقام
سڕوودی خەم دەڵێنەوە
پیت و وشەم
سەر لێ شێواو
بە دووی شێعرا دەخولێنەوە
ڕەشپۆشن بۆ کۆچی هەتاو

شەقامێکی دڵپڕ دڵپڕ
کۆڵانێکی لێوڕێژ لە خەم
شارێکی پڕ لە نامۆیی
قەتیس ماوە لە گەرووما
هەناسەی سەردی بێتۆیی

نە هاوارم بە تۆ دەگا
نە کەس لە دەردم حاڵیە
چ شارێکی ئاوارەیە
خەڵک هەمووی غەواریە


گوڵانی 79 هەتاوی


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
ئەگەر بێتوو عەزیزم دڵ بگۆڕێ
حەدیسی ڕۆژی مەرگم دێتە گۆڕێ

ئەگەر ڕۆژێ لە حاڵی بێخەبەر بم
دەپێوم ڕێی نەمانم ڕوو بە گۆڕێ


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
2024/09/30 09:26:07
Back to Top
HTML Embed Code: