Audio
شێعر
#تینووکۆکەیی
ناوی گۆرانی :#یادی_تۆ
گۆرانی بێژ:لوقمان میرزامەحمودی
دانەری گۆرانی:لوقمان میرزامەحمودی
تار:عەلی قەمسەری
کەمانچە:زانیار شوکرە
میکس و میستێر:زانیارشوکرە
ٸیستدیۆ ٸەهوورا
🍂🍃🍂🍃🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
#تینووکۆکەیی
ناوی گۆرانی :#یادی_تۆ
گۆرانی بێژ:لوقمان میرزامەحمودی
دانەری گۆرانی:لوقمان میرزامەحمودی
تار:عەلی قەمسەری
کەمانچە:زانیار شوکرە
میکس و میستێر:زانیارشوکرە
ٸیستدیۆ ٸەهوورا
🍂🍃🍂🍃🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
#بەهانەی_ژین
من لەگەڵ بیر و هەناسەی تۆ دەژیم
یا ئەگەر ماوم بە خاسەی تۆ دەژیم
تاقەت و هزر و هەناسەم دیدەکەم
من لەگەڵ مەشقی خۆلاسەی تۆ دەژیم
ڕۆژ لە دەرکت جاڕدەدم خۆشمدەوێی
شەو لە کۆڵانی پیاسەی تۆ دەژیم
چەندە لێت دوورم ئەوەندەش ئاشقم
تا بمێنم هەر بە تاسەی تۆ دەژیم
جلکەکانت بۆنی بارانی دەدا
هەر بە بۆنی ئەم کراسەی تۆ دەژیم
بۆیە تینوو بۆتە نازناوم کەسم
خۆشەویستم بەو شوناسەی تۆ دەژیم
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی
4گەلاوێژ 24
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
من لەگەڵ بیر و هەناسەی تۆ دەژیم
یا ئەگەر ماوم بە خاسەی تۆ دەژیم
تاقەت و هزر و هەناسەم دیدەکەم
من لەگەڵ مەشقی خۆلاسەی تۆ دەژیم
ڕۆژ لە دەرکت جاڕدەدم خۆشمدەوێی
شەو لە کۆڵانی پیاسەی تۆ دەژیم
چەندە لێت دوورم ئەوەندەش ئاشقم
تا بمێنم هەر بە تاسەی تۆ دەژیم
جلکەکانت بۆنی بارانی دەدا
هەر بە بۆنی ئەم کراسەی تۆ دەژیم
بۆیە تینوو بۆتە نازناوم کەسم
خۆشەویستم بەو شوناسەی تۆ دەژیم
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی
4گەلاوێژ 24
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
2024_07_27_22_58_34_1
<unknown>
بەهاری عومری بێنازم لە کووچەی ئێوە تێپەڕکرد
هۆنراوە
#تینووکۆکەیی
گۆرانیبێژ
#حوسێن_وەفا
🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
هۆنراوە
#تینووکۆکەیی
گۆرانیبێژ
#حوسێن_وەفا
🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
سەرم پێگەی هەواری هاتووچۆتە
دڵم سۆبەی ئەوینی پڕ لە سۆتە
چلۆنت تێگەیێنم گوڵعوزارم
دڵ و دیدە و دەروونم ماڵی خۆتە
#تینوو_کۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
دڵم سۆبەی ئەوینی پڕ لە سۆتە
چلۆنت تێگەیێنم گوڵعوزارم
دڵ و دیدە و دەروونم ماڵی خۆتە
#تینوو_کۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
وزەی سەوزی هەناسەی ئاوی کانی
بزەی لێوی شەماڵی نیشتمانی
دەخیلتم دەستی هەڵبەست چەندە کورتە
بەچی شێوەت بشوبهێنێ لە جوانی؟
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
بزەی لێوی شەماڵی نیشتمانی
دەخیلتم دەستی هەڵبەست چەندە کورتە
بەچی شێوەت بشوبهێنێ لە جوانی؟
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
چارەنووس
لێڵ نەبینم چاوەکانت دەردەڪەت با لێم ڪەوێ
تۆ قەڵای بەرزی ورەم بووی خۆ قەڵا قەت نانەوێ
سەوزەڪەی ناسڪ خەیاڵ سایەت لە سەرمن ڪەم نەڪەی
خۆرەتاوی ڕۆژەڪەی من مانگەڪەی جوانی شەوێ
ڪێ دڵی هات ئەو دڵەی پڕ ڕازەڪەت ئازار بدا
خێر نەبینێ قەت لە ماڵی چرڪە ساتێڪ نەسرەوێ
شەو لە تاوی تۆ قەرارو ئۆقرە نابینم لە دڵ
تا سەحەر هەر بۆت دەناڵێ بۆ دەمێکیش ناخەوێ
باوەشی گەرمی ئەوینت بۆتە ئامێزی غەریب
ساردە ئامێزی سڕی من وەختە شەختەی لێ ڪەوێ
چارەنووس غەدرێڪە بۆمن دەردەڪەی بێچارەیە
تا بە ئێستا دەرنەڪەوتۆ چارەنووس چی لێم دەوێ
ئەو شەقامەش دوور لە تۆ بۆنی غەریبی پێوەیە
ڪامە شارت ڪردە مەنزڵ تاڪە ماڵم بەرمە وێ
تا ئەبەد یادت بڵێسەی ئەو دڵەی تینووی منە
چی بڪەم ژەنگی لەبێتۆیی لە سەر دڵ ناڕەوێ
بۆ بەیانی خۆشەویستیت پێوەرێکم پێنییە
هەر ئەوەندەت پێدەڵێم هەر تۆم لە خۆم خۆشتردەوێ
#تینووکۆکەیی
#ئەیوب_ئەحمەدی
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃

#بادەی_حەز
لە کام بادەی حەزت نۆشی کە چاوت مەستی لێدەڕژێ
نیگات سەرڕێژ لە هیوایە و شەڕابی خەستی لێدەڕژێ
ئەوەی جارێک لە لێوی تۆ بچێژێ تامی بادەی ئاڵ
هەتا کاتی ئەجەل دادێ وزەی سەرمەستی لێدەڕژێ
تەمەننات کوشتنی من بوو بە لارولەنجەکەت جوانێ
بەحەققی دڵبرینداریم لە کردەت قەستی لێدەڕژێ
بە شاعیر بوونی خۆم هەرگیز نەنازم چون هەوێنی تۆ
لە ڕەوت و ڕۆینت ئامان کە ڕەوتت هەستی لێدەڕژی
بە پەیمانێک کە پێت دابووم قەراربوو بێیە سەردانم
کە چاوم ئەسری خەمباری بە دەستی دەستی لێدەڕژی
هەتا تینوو بەرەو تۆیی دەنێ هەنگاو لە سەر ڕێما
لە ڕێی هات و نەهاتم دا سەدان بەربەستی لێدەڕژێ
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی
۷ خ ۲٤
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃

test
<unknown>
دەنگ
#حوسەین_فەرهەنگ
سەنگەر
لاوی کوردم لانەواز و بێکەس و کۆچەر منم
ئۆف و ژانم پڕ لە زامم دڵ بە سۆی خەنجەر منم
سینگەقەڵغانی بەڵایە و سەرمە سەرگەردی وەتەن
هێزی تۆڵەی شاخ و هەردی پڕ ورەی سەنگەر منم
تا ورەی شاخم هەبێ چەشنی قەڵا خۆڕاگرم
بۆ وشەی خوێن و خەڵات و بەرگری دەفتەر منم
وەک فریزووم ڕیشەکەم ناخی لە خاکی هیممەتە
بۆ بەقای دوا ڕۆژی هەرمان ئاوی ئەسکەندەر منم
دڵ بە قوربانی وڵاتی زەرد و بێ نەشئەت دەکەم
بۆ وڵاتی خۆم غولامم شاعیری ڕەنجبەر منم
ژیلەمۆی نەورۆزی سووری مەوتەنی بێنازی خۆم
بۆ دڵی داگیرکەری دڵ پڕ له قین نەشتەر منم
خۆم دەسەلمێنم بە دونیا گەر چەکی زانست هەبێ
با بزانن خاکی خۆمە و خاوەن و سەروەر منم
چەندە #تینووی ئاوەدانی نیشتمانم ئەی خودا
ڕۆڵەکوردی بێ غەشی سەردارەکەی بێ سەر منم
من کوڕی شێرم لە زوححاکی زەمان باکم نییە
کوتکی پۆڵایینی کاوەم کاکی ئاسنگەر منم

Forwarded from Bokan.tv | شەبەکەی بۆکان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
«كۆڵانی عاشقان»
🔺بهشی ’ پێنجەم’
🤍میوان : مامۆستا تینوو كۆكەیی
🎙️پێشكەشكار: هێدی قازینیا
❗️كۆڵانی ئاشقان
📺شەوانی سێ شەممە
📍|لە بۆكان تی ڤی|
-سپۆنسەر-
كافە و چێشتخانەی ژاو
Cafe_restaurant_zhav
_____________________________
لاپەڕەی ئینستاگڕامی بۆكان تیڤی
لاپەڕەی تێلێگرامی بۆكان تیڤی
لاپەڕەی یوتیوبی بۆکان تیڤی
لاپهڕەی توویتێری بۆکان تیڤی
🔺بهشی ’ پێنجەم’
🤍میوان : مامۆستا تینوو كۆكەیی
🎙️پێشكەشكار: هێدی قازینیا
❗️كۆڵانی ئاشقان
📺شەوانی سێ شەممە
📍|لە بۆكان تی ڤی|
-سپۆنسەر-
كافە و چێشتخانەی ژاو
Cafe_restaurant_zhav
_____________________________
لاپەڕەی ئینستاگڕامی بۆكان تیڤی
لاپەڕەی تێلێگرامی بۆكان تیڤی
لاپەڕەی یوتیوبی بۆکان تیڤی
لاپهڕەی توویتێری بۆکان تیڤی
هەر وشەیێک
لە لێوی من
کۆچی کرد و
ئاوارە بوو
لە گوێسوانی ئەوینی تۆدا
نیشتەوە و
بوو بە شێعر
سەیرە خەڵک
بە منی شەیدا دەڵێن شاعیر
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
لە لێوی من
کۆچی کرد و
ئاوارە بوو
لە گوێسوانی ئەوینی تۆدا
نیشتەوە و
بوو بە شێعر
سەیرە خەڵک
بە منی شەیدا دەڵێن شاعیر
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
گەورەترین
هەڵخەڵەتاوی زەمانین
زۆربەی زۆرمان پێدەزانین
بەهێزترین دوژمنی کورد
لە خۆمانە و بۆخۆمانین
#تینوو_کۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
هەڵخەڵەتاوی زەمانین
زۆربەی زۆرمان پێدەزانین
بەهێزترین دوژمنی کورد
لە خۆمانە و بۆخۆمانین
#تینوو_کۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
#واوەیڵا_لە_دڵ
پڕ بە پێستی شێعری تاڵم حەسەرتێکم ما لە دڵ
حەسرەتێک ژان و بڵێسەی ماتەمینی دا لە دڵ
دڵ وتی بەقسەم بکەی ئەم ئەشقە ئاکامی هەیە
داخەکەم هەر پێی نەگەیشتم ژان و برکێک ما لە دڵ
چی نەما بەقسەی نەکەم یا چی نەویست لێم و نەبوو
تا بە حاڵ نووزەم لەبەر مابێ دەڵێم حاشا لە دڵ
چەند کەڕەت ئەمنی لە کۆڵانی حەز و خولیا خزاند
بوومە خولیایی و دەڵێم هەی داد و واوەیلا لە دڵ
کوشتمی و سووتاندمی و سەوداسەری کردم لە ژین
ماوە جێ پەنجەی بەژانی سەد حەز و بریا لە
دڵ
هەر لە هۆبەی خۆشەویستی ما لە ئاسمانی خەیاڵ
مانگی ڕوخساری گوڵێک بوو قەت نەبوو ئاوا لە دڵ
غەرقی دەریای خۆشەویستی کردم و بەحری کەسەر
سا بەچی لابەم خەمی شاهی جەهان ئارا لە دڵ؟
چۆنی ویست ڕێگای بەبێهۆی خۆشەویستی پێبڕیم
پێم بڵێن تینوو کە چاری بۆ نەما چ بکا لە دڵ؟
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی
۲۰خ ۲٤

#شنەی_ئەوین
تا دڵی شێتم بە غەمزەی چاوی تۆ ئەسپاردووە
یەک تەمەن عومرم بە تاسەی دیتنت ڕابواردووە
تا شنەی شێبای ئەوینی تۆم بە دڵدا تێپەڕی
سەدهەزاران ئافەرینم بۆ خوداکەت ناردووە
شاگوڵی ئاواتی ژین و شاتەواری گوڵشەنم
تۆ لەسەرچاوەی تەمەن ئاوی ڤیانت خواردووە
چرکەکانی چاوەڕوانی خۆم بە کاتی بێکەسی
شەو لەگەڵ ئەسرین و ئاهم یەک بە یەک ئەژماردووە
بۆ سڵاو و مەرحەبا و پێشوازی کاتی هاتنت
شەونم وشەوبۆ و وەنەوشەو و شەشپەڕم ڕاسپاردووە
تا دڵی تینووم بە ئەشقت موبتەلا بوو چاوەکەم
خۆم لە ئەشق و خۆشەویستی عالەمی خوا بواردووە
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی
۲٦خ ۲٤

#نامێهرەبانی_کوشتمی
خاوەن دڵانی ئاشنا نامێهرەبانی کوشتمی
دەردی دڵم زۆرن بەڵام بێ هاوزمانی کوشتمی
لەم شارە بێئەنوایەدا لەو شۆرەکاتەی بێکەسی
دەستم لە خۆم شووردۆتەوە و ڕەنجی نەبانی کوشتمی
داخێک وەتەن داخێک ئەوین داخێک لەیەک حاڵی نەبوون
چەند داخی زۆر گەورەم هەیە و ئیشی نەزانی کوشتمی
ژانێک لە مێژووی مەوتەنم شێرپەنجەیە و ڕووحی تەنیم
تاکەی دەبێ ئاوارەبم؟ بێ نیشتمانی کوشتمی
کام دەرد گرانە وناعیلاج تووشم بە تووشی بێ دەڵێم
ئەم دەردە دەرمانی هەیە و من پێنەزانی کوشتمی
مێهر و وەفا دابی نەما داخی لەسەر دڵ ما ئەوین
لەم ژینە سەرد و سەخڵەتەی ناکامەرانی کوشتمی
یەک عومرە هەر قەول و بەڵێن چبکەم لەدەست پەیمانشکێن
هەر چاو لە ڕێیدا مامەوە و تا چاوەڕوانی کوشتمی
پشت و پەناهم بوو بەڵام زوو چوو لە دەستم داخەکەم
تینوو بە تەنیا ماوە تا بێپشتیوانی کوشتمی
خۆم و دڵ و یار و ئەوین زۆر چاک دەسازاین پێکەوە
تا یار لە شاری من نەما و لێکدابڕانی کوشتمی
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی
۲۰ خ۲٤

شێعری مامۆستا تینوو
تینوو
شەوانی بێقەراری
هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی
دیکلەمە
#کاوە_مەولانی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
https://www.tg-me.com/kavehmolani
هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی
دیکلەمە
#کاوە_مەولانی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
https://www.tg-me.com/kavehmolani