Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🧿ساقینامە

هۆنراوە و دیکلەمە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


هەواری هۆنراوەڪانی (تینوو)👇👇👇

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
شەرتە

هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

گۆرانی بێژ
#کاک_حوسێن_وەفا


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
چلۆن لە سوێت
نەخۆم خەمێ
وەکوو قەندیل
نەگرم تەمێ

تۆ کەناری
من شەپۆلێکی ئاواره
بەگژ دار و بەرد دا دەچم
بە خاکی خوا دا ڕۆدەچم
هەرچەند دەکەم
هەر ناتگەمێ


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
مەلا مامه
چەلی وایە وتەکانت چ بێ تامە
لەو ساتەوە لە مینبەری
لەو کاتەوە کە پێت وایه
جێنشینی پێغەمبەری
باس باسی قەهری خودایە
حەدیست جەبری خودایه

لە سووتانم دەترسێنی
بە ئاگرم دەتۆقێنی
ئەو خودایەی باسی دەکەی
قەههار قەههار
جەببار جەببار
تۆ بە منی دەناسێنی
لە گەڵ خواکەی من جیاوازە

خوداکەی من بەخشەندەیە
شەڕخواز نیە
خۆشەویستی بێڕادەیە
خودای عەدڵ و دادپەروەرە
بەندە نەواز و کەریمە
هەم غەفوورە
هەم ڕەحیمە


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
هەی نەمێنم



ئەگەر دوای تۆ بژیم و من بمێنم هەی نەمێنم
ئەگەر دووربم لە باڵات چاو شەهێنم هەی نەمێنم

حەرام بێ یەک نەزەر دوای تۆ ئەگەر من بێتە یادم
که چاوی حەز بە ڕووی کەس دا هەڵێنم هەی نەمێنم

دەزانم هەر بەیەک موو بەندە هەودای خۆشەویستی
دەبێ بمرم ئەگەر من بیپسێنم هەی نەمێنم

لە تاوت گەر شەڵاڵی کەم لەخوێندا کفنی مەرگم
وشەی ناوت نەنووسم من بە خوێنم هەی نەمێنم

دەبێ تەرمی ئەوین و خۆشەویستیمان بنێژم
ئەگەر کۆرپەت له لانک ڕانەژێنم هەی نەمێنم

لە مەزرای پڕ بەڵێنی خۆشەویستی تاهەتایی
ئەگەر تۆوی وەفای تۆ دانەچێنم هەی نەمێنم

وەفا تەنیا گوڵی بێدڕکی عالەم بوو ڕواوە
ئەگەر نازی نەکێشم , بیهەژێنم هەی نەمێنم

بەڵێنی بوو هەتا مردن که تینوو بۆت بنووسێ
ئەگەر لاچم لەسەر عەهد و بەڵێنم هەی نەمێنم

سەری بەرزم بە فیدای ناوەکەی تۆ و نیشتمان بێ
ئەگەر بێتوو لەبەر دژ دانەوێنم هەی نەمێنم



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو کۆکەیی)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
ژاڪان



لێو تەڕکە بەمەی تا بە کەمی باده نەژاکێ
بۆم تێکە هەتا دڵ بە خەمی سادە نەژاکێ

خۆبین مەبه ئافاتی ئەویندارییە قوربان
با حاڵی منیش بەم تەمی ئیفادە نەژاکێ

کاروانی بەشەر هەر هەموو ڕۆیین لەسەفەردان
ڕێ دوورە هەتا گوڵ لە دەمی جادە, نەژاکێ

چاوم لە دەسی ساقییە تا بادە بگێڕێ
بۆم بێنە کەسم تا چەمی ئەو یادە نەژاکێ

مەحزوونە دڵم تاقەتی دووریتی نەماوە
با حاڵی غەزەل بەم زەمی بێڕادە نەژاکێ

ئەو تاقە گوڵێ بوو لە تەمەن دیوومە بە خۆوە
یاڕەب گوڵی باغی منی ئوفتادە نەژاکێ

باری خەفەتی یارە کە من کردمه شانم
تا قامی قەدی ئەم قەدە شمشادە نەژاکێ

بارانی نیگاهت لە منی #تینوو ببارێ
دڵ خۆشە بە تۆ تا لە پەنات شادە, نەژاکێ

ئوستادی ئەوینداریە بۆ من گوڵی شازم
ئەی خوایە دڵی ئەو گوڵە ئوستاده نەژاکێ


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


هاوڕێمان بن 👇👇👇👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەموو ڕۆژێکتان نەورۆز نەورۆزتان پیرۆز

بە هیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و بەختەوری بۆ هەموو گەلی کورد و بە هیوای دیتنی بەهاری ڕاستەقینە
🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷


هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@AuoobAhmadiTinoo
خۆزگە ڕۆژێکی لە نەورۆزی گەلم
من بەهاری ڕاستەقینەم دیتبا

تا ترووپکی بەرزی ئاواتم دەچووم
ئەم بەهاره پڕ ئەوینەم دیتبا


#ئەیوب_ئەحمەدی (تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
بگەڕێوە


شێعرم بە وشەی "نا"تەوە تاسا,بگەڕێوە
مردن بە قسە و باسەوە ڕاسا,بگەڕێوە

قانوونە کە زنجیری لە ئەستۆی ملی حەزکرد
حاشا له وتەی ناحەقی یاسا, بگەڕێوە

یاسایە هەموو پێچ و پەنای عەشقی تەنیوە
ئەم شەرعە هەموو ژینی بەبادا,بگەڕێوە

هەر وا بووە عاشق, لە جگەر خوێنی دەچۆڕێ
بێتۆ لە هەچی خۆشیە حاشا,بگەڕێوە

شەو کوێرییە, هەر پێیە لە بانی دڵی عاشق
با شەمعی ڕوخت ئەم تەمە ڕادا,بگەڕێوە

دڵ گیرە بە داوت لە دەری سینە ئەسیرە
تا تفڵی دڵم لێرە هەدادا,بگەڕێوە

شادم بە وجوودت دە گوڵێ بێرەوه ئیتر
با خۆری نیگات لەم کەلە لادا,بگەڕێوە

"تینوو"یه به دەردی خەمی تۆ ماوە گرفتار
ئەم دەردە به دەرمانی کە نادا,بگەڕێوە



#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی


هاوڕێمان بن 👇👇👇👇
🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چەقڵی چاو

هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

بە دەنگی بەسۆزی
#ئومید_خوداجوو

هاوڕێمان بن 👇👇👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
نەورۆزە هات



باری خۆی لێنا سپای سەرما,کە وا نەورۆزە هات
عەتری گوڵ پەخشان بەڕووی دونیا,کە وا نەورۆزە هات

دەس گرن بۆ هەڵپەڕین و هەلهەلە و شادی بکەن
کیژی ڕووسوور و کوڕی وریا,کە وا نەورۆزە هات

خاکەلێوە لێوی خاکی نیشتمانی ماچ دەکا
گوڵ بە خاک و گڵ دەدا هیوا,کە وا نەورۆزە هات

بای شەماڵی پڕ شەتاو دەیدا لە ئاسۆگی ئومێد
پێکەنی خونچە و, ڕنوو گریا ,کە وا نەورۆزە هات

پڕ شەتاون چۆم و ڕووباری وڵاتی وەک بەهەشت
تیشکی ڕوونی خۆر لە کەل دریا, کەوا نەورۆزە هات

وا مەلان سەرخۆشی دوا ڕۆژی ئومێد و ئارەزوون
پڕ بە دڵ هاوار دەکەن بریا ,کە وا نەورۆزە هات

دێنە لرفه و سازی کووکی سەربەخۆیی لێدەدەن
ئاوی ڕووبار و چەم و دەریا ,کە وا نەورۆزە هات


بەرگی سەوزی کردە بەر دار و دەوەن بووکی بەهار
ناحەزی جێگەی بە جوانی دا,کە وا نەورۆزە هات

خێڵی زستانی بەقین ڕایکرد که نەورۆز بێتەوە
سەخڵەتی یەگجار ورەی بەردا,کە وا نەورۆزە هات

خەم مەخۆ تینوو بەهاری ڕاستەقینەش دێتە دی
تا سەهۆڵ بتوێ بە دەس گەرما, کە وا نەورۆزە هات



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




هەواری هۆنراوەکانی(تینوو) 👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نەورۆزە هات

هۆنراوە و خوێندنەوه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

شمشاڵی مامە قالەی هەمیشە زیندوو


هاوڕێ بوونتان شانازیمانه 👇👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
سەر بە بەرزی گەر لەژێر سێدارە بێ بۆ مەوتەنم
نەڪ لە نێو جێ دا بە یەخسیری هەمووی بڕزێ تەنم

مەرگی ئاوام ئارەزوویە نەک ژیانی کۆیلەیی
چونکە پێڵاوم دەگاتە ئاستی لووتی دوژمنم


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نان و نەمان

هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
یادەکانت
Auoobahmaditinoo
یادەکانت



یادەکانت بیری کۆنن دێ لە کانی ڕوونەوە
چوویە نێو خوێن و دەماری ئەو دڵەی مەحزوونەوه

بۆنی بارانی حەز و ناز و نیگاهت گەر دەهات
تێکەڵاوی خۆشەویستی بوون بە بۆی بەیبوونەوه

لێرە پیلان گێڕی ئەشقە بەکرە شوفاری زەمان
ڕێ بەرەو جێژوانی جاران زۆر مەحاڵە چوونەوه

دامەچێنە دڕک و داڵی بێ وەفای چاوەکەم
چی بچێنن خاترت جەم هەر ئەوەش دەدروونەوە

سەد گوڵی سووری ئەوینم دا لە له تۆی دەسماڵەکەت
بوونه ئاماجی جەفای زۆری زەمان, بەربوونەوه

شەرتی من وابوو هەتا کاتی مەرگ یادت بکەم
چەندە پیلانی جەفام دیون بە دەس گەردوونەوە

تا بە تیشەی بێ وەفایی دەن لە کێوی ئارەزوو
ناڵه ناڵی دەردی فەرهاد دێ لە دەم بێستوونەوه

تۆ کە پەیمانت هەبوو تینوو بنێژی جا بڕۆی
ئەو هەموو بڕیار و عەهدەت,بۆ لەبیرت چوونەوە؟

چەن به سەختی ئیمتحانی لێم دەوێ چەرخی چەواش
گیری یەک خانی ئەوینم من بە سەد ئەزموونەوە


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



هاوڕێ بوونتان شانازیمانە 👇👇👇👇

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
نەحەسانەوە
Auoobahmaditinoo
نەحەسانەوه




دڵ گیرە بە داوی خەمی تۆ ,هەر نەحەساوە
شێواوە لە سۆی پەرچەمی تۆ,هەر نەحەساوە

گێژاوی تەمەن داوی تەنی بۆ منی بێبەش
دوا دەردی ئەتۆ و ماتەمی تۆ,هەر نەحەساوە

تانە و تەشەرت بەسکە کە ژەهراوی ئەوینه
زامدارە بە زام و زەمی تۆ هەر,نەحەساوە

دڵ شووشەیە دەشکێ بە قسەی ناحەقی بێجێ
خوێناوە به دەم وەرهەمی تۆ ,هەر نەحەساوە

ناڵانە له سایەی سەری تۆ لێره دەناڵێ
ڕسوایە بە لوتفی کەمی تۆ,هەر نەحەساوە

پەروانەیە ڕۆحم بە تەمای دیتنی ڕووتە
سووتاوە بە تینی شەمی تۆ,هەر نەحەساوە

تۆ دوکتوری دەرمانی خەم و دەردی لە بۆ دڵ
جارێ نەگەیی مەرهەمی تۆ,هەر نەحەساوە

خۆا گیری منی بێبەشی شەیدا دەبی ڕۆژێ
تینوویه بە تامی دمی تۆ, هەر,نەحەساوە

سەربازی ونی دەوڵەتی چاوانی ئەتۆ بووم
گیانبازە لە ژێر پەرچەمی تۆ,هەر نەحەساوه


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




هەواری هۆنراوەکانی تینوو 👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
17خاکەلێوە هاوکاتە لە گەڵ کۆچی دوای مامۆستا ژاکا و ڕووحی شاد و یادی هەرمان


📌 شینی شاعیری ناکام مامۆستا ناسر ئاغابرا(ژاکاو)
📌هۆنراوەی: ئەییووب ئەحمەدی(تینوو)
📌خوێندنەوە و تۆمار کردن: دکتور مێهری پاکزاد
📌گۆرانی بێژ: مامۆستا ئەحمەد لاوە
📌 تەنزیمی ئاهەنگ: خالد ئاغابرا
🌺🌺🌺🌺کۆچی سوورت پیرۆز بێ کاک ناسر گیان شاعیری کانی و عەشق



🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@AuoobAhmadiTinoo
ئایەتی جوانی



ئایەتی جوانی خودا دەتکێ له ڕووت
سەد شەفاعەت بۆ شەفا دەتکێ له ڕووت

هاودەمی باران و ئەستێرە و گوڵی
شەونمی ڕوونی وەفا دەتکێ لە ڕووت

تۆ که ڕسکاوی لە ناو ڕووحی هەتاو
بۆنی ڕووباری سەفا دەتکێ له ڕووت

هەر که دەتبینم دەبم سەرڕێژ لە تۆ
شەوقی شێعری ئاشنا دەتکێ لە ڕووت

پێکەنینت خۆشترین ئاوازە بۆم
ڕازی ئاواز و نەوا دەتکێ له ڕووت

غەڵفی ساوا,نەونەمامی بێگرێ
وەک چیا بەرزی بەقا دەتکێ لە ڕووت

کەی مەزندەی تۆ بە تینوو دێتە دی
گەوهەری بەرزی بەها دەتکێ لە ڕووت



#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
2024/09/30 07:34:11
Back to Top
HTML Embed Code: