Telegram Web Link
شەهید



ئەوەی گیانی له ڕێی گەل دا شەهیدە
ئەوەی ئاڵای ورەی هەڵدا شەهیده

قەڵای ئامانج و بەرخۆدان و هیوا
ئەوەی چۆکی بە دژ دادا شەهیدە

لە کاتێک دا که خۆر دیلی زەمانه
ئەوەی هەوری تەمی ڕادا شەهیدە

بە خوێنی سووری ئەو پاراوە لالە
لە گۆڕیش دا هەدا نادا شەهیدە

بە هێزی چەک بە ئەندێشەی خودایی
ئەوەی داوی دژی بادا شەهیدە

چیای فێر کرد کە خۆڕاگر بمێنێ
ئەوەی هیوا بە دژ نادا شەهیدە

دەمێنێ تا بە هەرمان هەر دەمێنێ
ئەوەی ماوە لە ناو یادا شەهیدە

ئەوەی کۆشک و قەڵای ئامانجی نەخشاند
ئەوەی نرخی بە هیوادا شەهیدە


ئەوەی ناوی وەتەن بوو وێردی زاری
کە ڕێزی خۆی بە شا نادا شەهیدە

کە تینوو بوو بە ئاوی کانی ڕاسان
ئەوەی دەستی لە ژین بەردا شەهیدە



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بابە گیان

هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی (تینوو)

11 گوڵان هاوکاته لەگەڵ ڕۆژی لە دایک بوونی پێشەوا قازی (ڕۆژی باوکـ)
پیرۆزبێت


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
دەرکی ماڵی یار




چۆن گرێپووچکەی نەهامەت وا له کارم کەتووە
سەیری حاڵم کەن بە جارێ لێرە بارم کەوتووە

لێرەم و هەر دەم دڵم بۆ سووچی جێژوان لێدەدا
جەستە لێرە و دڵ لە دەرکی ماڵی یارم کەوتووە

تامی هەنگوین و مەزەی شەکرم لەبەر چاوی کەوت
لەو دەمەی ماچێ لە لێوی وی وە زارم کەوتووە

هەر سروودی ماتەمینی بێکەسی تۆمار دەکەم
ناڵەناڵی بێکەسی ئەمڕۆ وە تارم کەوتووە

شەخته شاڵاوی بەقینی دا له پێدەشتی ئەوین
پیرەزریانێک وە دەشتی لالەزارم کەوتووە

ئەی مرۆڤێک کوا بکا تیماری دەردی ئەودڵەم
بوومە لەرزەی دەردی دووری ئەو وە شارم کەوتووە

باغی ئاواتم بە هیوای ماچی لێوی تینووە
چەندە پللاری نەیاریی بوو وە دارم کەوتووە


تا لە ڕووگەی چاوەکانی پڕ له ڕازی بێبەریم
تۆزی دووری ئەو لە سەر لەوحی وتارم کەوتووه

🖊#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی


هاوڕێمان بن 👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
ئاواتی لە مێژینە




خۆزگە بەم ڕۆژە له بەر هاوسەری تۆدا وەحەسێم
لێم گەڕێن با لە هەوای سێبەری تۆدا وەحەسێم

بۆ وچانی لەشی خەستەم لە شەوی بێدەرەتان
دەگەڕێم تا لە دڵی بەستەری تۆدا وەحەسێم

نەرمە شێبایە لە لای تۆوە که دێ شادە دڵم
با لە ژێر داری حەزی پڕ بەری تۆدا وەحەسێم

تەمەنێکە بە تەمام دوور له گرفتاری بژیم
با لەژێر باڵ و پەڕی سەروەری تۆدا وەحەسێم

پەڕی پەرتووکی خەمم پڕپڕە جانتای غەزەلم
چەشنی هەڵبەست لە دڵی دەفتەری تۆدا وەحەسێم

چەندە ئاواتی له مێژینەیە #تینوو له دڵی
وەرە با لێره له سایەی سەری تۆدا وەحەسێم



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


هاوڕێمان بن 👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
مینبەرنشین



واعیزی مینبەرنشین بەس باسی دینم بۆبکە
خۆ کفر نابێ چەلێ باسی ئەوینم بۆبکە

تۆ خوداکەم هەر بە قەههار و بە جەببار ناو دەبەی
دەفعەیەک شەرحی خودای بێ قار و قینم بۆبکە

هێند حەدیسی قەبری تار و گۆڕی تەنگت بۆ گوتم
خۆ دڵم تۆقی دە جارێ باسی ژینم بۆبکە

وەک دەڵێی پردی سیڕات داوی دەزووی پیرێژنه
بۆ نەجات فیکری گوریسی چین به چینم بۆبکە

بەرژەوەندی نیشتمان تا کەی بە قوربانی دەکەی؟؟
باسی کوردی بەشخوراو و ماتەمینم بۆبکە

لێرە دونیا وەک جەحەندەم بۆتە تەندووری جەفا
باسی خاک و بەرژەوەندی و ڕاپەڕینم بۆبکە

خۆم لە غەفڵەت دا خەریکم ڕەنگی هیوا ون دەکەم
گەر دەوا ناکەی برینم ,بەس کەمینم بۆبکە

خەنجەری بێ باوەڕی تۆ بوو دڵی #تینووی بڕی
تابەکەی ئەمما و ئەگەر ,باسی یەقینم بۆ بکە

کەعبەکەی من نیشتمانی لەت لەت و چەن پارچەیە
باسی مێژووی پڕ لە شانازی و حەزینم بۆبکە



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئایەتی جوانی


هۆنراوە و خوێندنەوه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
ئەگەر مردم بە تاسەی ڕۆژی دیدارت ئەتۆ خۆش
ئەگەر مردم به ڕەنجی ئێش و ئازارت ئەتۆ خۆش

ئەگەر ڕسوا ئەگەر شەیدا ئەگەر شێتی دەرت بم
ئەگەر مردم له داخی قەول و بڕیارت ئەتۆ خۆش

🖊#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
VID-20210509-WA0000.mp4
32.6 MB
🟢‏شێعری مەقام
ئەیوب ئەحمەدی(تینوو)

🔵بە دەنگی بە سۆزی ناسری کەریمی
🟢باغڵەمە جەعفەر ساڵحی ڕاد
🔵زەرب کاک عوسمان


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
شەڕابی حەز



ئەگەر بێتوو عەزیزم دڵ بگۆڕێ
حەدیسی ڕۆژی مەرگم دێتە گۆڕێ

ئەگەر ڕۆژێ لە حاڵی بێخەبەر بم
دەپێوم ڕێی نەمانم ڕوو بە گۆڕێ


تریفەی دا لە ئاسۆگی ژیانم
که لێوئاڵم نیگاهی کەوتە کۆڕێ

بە ناحەق قەت مەکەن لۆمەم کە شەیدام
وەکوو مەل وا بە دندووک چوومە تۆڕێ

تەکەللم گەر دەکا لێو ئاڵ بە نازێ
شەڕابی حەز له لێوانی دەچۆڕێ

شەوی لابرد له سەر ئاسمانی #تینوو
کەمەر باریک شل ومل بەژنی شۆڕێ

بە حەققی دڵ بریندارانی ئاشق
لە نەردی خۆشەویستی دڵ نەدۆڕێ


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
ماوه هەر



یادگاری عەشقی کۆنی پڕ برینم ماوە هەر
دەفتەری شێعری بە تینی پڕ ئەوینم ماوە هەر

وێنەکانی تۆم لە نێو ئاڵبۆمی دڵ ڕاگرتوه
حازرن هەر دەم له بەر دیدەی یەقینم ماوه هەر

نامەکانت چەشنی نووشتە هەر بە شان و مل مەوەن
بۆ شەفا باشن لە کاتێک دا حەزینم ماوە هەر

ئەوگوڵانەی جاروبارێ گەر لە تۆ ڕا بۆم دەهات
سیس و بێ نازن لە نێو پەڕتووکی ژینم ماوە هەر

لەچکە سوور و واڵەکەی دابووت بە من پێی ژیر ببم
بۆ سڕینی ئەشکی سوور کاتی گرینم ماوه هەر

کۆنە زامێکم لە تۆ هەر وا بە یادگاری هەیە
شەوقی جارانم که بێتوو تۆ ببینم ماوە هەر

کورتە نامەی تۆ کە باسی دابڕانت کردبوو
چون بەهانەن بۆ گرین بۆ کاتی شینم ماوە هەر

تێپەڕی #تینوو لە ئەشقی بێدەرەنجامی بەڵام
دەتپەرەستم,باوەڕی ئەشقی بەتینم ماوه هەر


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی


هاوڕێمان بن 👇👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نان و نەمان

🔵هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

🟢بە دەنگی بە سۆزی کاک محەمەدی نادری


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
له سەر بڕیارەکەت سوور نی, وەفا ناکەی بە پەیمانت
دەزانم زۆری پێناچێ ئەمن دەمرم له هیجرانت


دەزانی چۆن دەبێ ئاسان له بۆ من دەردی گیان کێشان؟
لە کاتی غەڕغەڕەی مەردن سەرم دانێی لە سەر ڕانت


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
خودای چەوساوەڪان



خودا ,خودای هەژارەکان
خودای برسی و نەدارەکان
خوداوەندی چەوساوەکان
خودای جەرگ سووتاوەکان
خودای کەریم
خودای ڕەحیم
خوداوەندی عەڕشی عەزیم

گوێ له ناڵەی دەروون بگرە
چەڵێک دەستی زەبوون بگرە

گەردوونت ئاوەژوو کەوە
گیانم بگرەو زیندووم کەوه

جێگای دارا و جێگای نەدار
جێگای دەوڵەمەند و هەژار
جێگای کورد و جێگای عەجەم
جێگای عەدڵ و جێگای ستەم
ماڵی فەقیر و جێی وەزیر
حاڵی نۆکەر کاری ئەمیر

زمانی ناشوکری نەبێ
جێیان بگۆڕی چی دەبێ؟

هەژار ببێتە دەوڵەمەند
زاڵم بکرێ لە کۆت و بەند
ببێتە حاکم پیاوی ڕەند
دووڕووی زەمان بکرێ بە پەند


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🟢دایک

🔵(پێشکەشە بە دایکی دڵسۆزم)


ئەی دایە فیدای خاکی دەر و تەپڵی سەرت بم
قوربانی دڵی غەرقی خەم و پڕ کەسەرت بم

یاڕەب له سەرم کەم نەبێ سایەت لە تەمەندا
شانازییە گەر گەسکی گڵ و خاکی دەرت بم

دەردت له دڵ و جەرگ و هەناوی منی بێکەس
حەیرانی کراسی بەر و شاڵی کەمەرت بم

ئەو کاتە کە تۆ ڕێی سەفەرت دوورە کەسی من
ئاواتمە گەر چەتری سەر و کەوشی بەرت بم

داوامە له پێش مەرگی ئەتۆ ساتێ نەمێنم
پێشەنگی قەتاری دەم و کاتی سەفەرت بم

ڕەنجوورە دڵت هێندە بە بێ نازی ژیاوی
قوربانی خەم و ڕەنجی لەشی بێ سەمەرت بم

تینوومە بە ماچی دەسی تۆ دایە بزانە
ئەی من بە فیدای کاری گرینگ و ئەسەرت بم


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گەزیزە




ئێستا شەبەقی ڕوونی بەهار ماوە گەزیزە
گوڵ عومری بە دەس باوە نەژاکاوه گەزیزە

قومری لە چەمەن شاد و غەزەلخوان و بە کەیفە
شووشەی دڵی ئاواتی نەچڕژاوه گەزیزه


ئەستێرە لە کۆیان و لە ئاسۆ دەدرەوشێ
مانگ شەوقی لە ئاسۆگی تەمەن داوە گەزیزە

کانی بە بزەی سەوزی دەدا ئاوی گوڵی سوور
چۆم مەمکی له زاری کەژ و کێو ناوه گەزیزە

بای وەعدە دەکا شانە قژ و بسکی چەمەنزار
وەک زولفی کچی لاوە بە دەم باوە گەزیزە

تیرێژە دەپڕژێ به سەروچاوی سرووشتا
بارانه پەڵەی داوە لە هەر لاوه گەزیزه

وەک قەوسی قەزەح وایه له چەند ڕەنگه بناران
جەننەت بە بزەی شادە و خوڵقاوه گەزیزە

گیا لێوی بە دم خاکەوە نووسا لە هەواران
هەڵدێر بە هەوای نازەوە ڕازاوه گەزیزە

کەروێشکە دەکا جاڕه گەنم بووکی سرووشتە
نەرگیز له دەمەن ماوه نەفەوتاوه گەزیزە

پەروانه دەکا ڕەخسی لە گوڵزاری خودایی
تەننازی دەکا نازی لەبەر چاوە گەزیزە

تینوویه له دەشت و کەژ و کێو مەستی ئەوینە
سەرشادە لە ژین تاکوو تەمەن ماوە گەزیزە



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو کۆکەیی)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
2024/09/30 07:23:02
Back to Top
HTML Embed Code: