Telegram Web Link
مەسحی سەر چۆن دەکرێ ؟

واتە : لە عَبْدِ اللَّهِ بنِ زَيْدِ بنِ عَاصِمٍ دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت باسی دەست نوێژ دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت مەسحی سەری کرد لە پێشەوە بردی بۆ دواوە . متفق علیه

لە دەربڕینێکی تردا دەفەرمووێت : دەستی کرد بە پێشی سەری ھەتا پشتی سەری ، پاشان دەستەکانی گێڕایەوە ھەتا ئەو جێگایەی کە لێیەوە دەستی پێکردبوو .
47ـ پرسیاری چل و حەوت:

ئایا دروستە قورئان لە ژێر سەرینی مناڵ دابنێیت لەبەر جنۆکە ؟ ئایا درستە قورئان هەلبواسی بە منالەوە بۆ چاوە زار ؟
Anonymous Quiz
90%
١ـ نەخێر دروست نیە
4%
٢ـ بەڵێ دروستە
5%
٣ـ کەسەکە ئازادە دای دەنێ یان دای نانێ
فەتوای زانایان
40ـ پرسیاری چل:

هەندێك سەعات هەیە چوار دەوری زێرە ئایا پیاو دەتوانێت لەدەستی بکات؟
40ـ وەڵامی پرسیاری چل:

هەندێک سەعات هەیە چوار دەوری زێڕە ئایا پیاو دەتوانێت لە دەستی بکات؟

وەڵامی دووەم ڕاستە: ناتوانێت لە دەستی بکات، چونکە زێڕ بۆ پیاو حەڕامە

٢٠ـ پرسیار لە شێخ العثیمین رحمه الله دەکرێت:

هەندێك سەعات هەیە چوار دەوری زێرە ئایا پیاو دەتوانێت لەدەستی بکات؟

ئەو سعاتانە چوار دەوریان زێڕە نابێت پیاو لەدەست بکەن ئەگەر زێڕەکەی زۆر بێت، بۆ نموونە ئەگەر لەسەر ئاگری دابنێیت کەمێك زێڕی لێ پاشەکەوت دەبێت، وە زێرنگرەکانیش باشتر دەزانن ئایا زێری لێ پاشەکەوت دەبێت یان نا.

بەڵام ئەگەر تەنیا ئاوی زێر بێت ئەوە دەتوانێت لەدەستی بکات، بەڵام من ئامۆژگاریتان دەکەم کە لەدەست نەکەن؛ چونکە ئەگەر  لەدەست بکات خەلك گومانی لێدەکەن و تاوانباری دەکەن بەوەی کە زێری لەدەست کردووە، ئەوەش دەبێتە هۆی ناشرینکردنی، 

وەلەوانەشە کەسێك پێت هەلخەلەتێت و سعاتی زێڕ لەدەست بکات.( بۆیە خۆتی لێ بپارێزە لەئاوی زێڕەکەش)

سلسلە لقاءات الباب المفتوح  ۳۹.
ئایا ئاو لە لووت ڕادان بە دەستی ڕاست دەکرێ یان چەپ ؟

زانایان دەڵێن ئاو لە لووت ڕادان بە دەستی چەپ دەکرێت ، بەڵگە :

لە عەڵی دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت داوای ئاوی دەست نوێژی کرد ، ئاوی لە دەم و لووتی کرد و بە دەستی چەپ لووتی ڕادا ، ئەمەی کرد سێ جار پاشان فەرمووی ئەمە دەستی نوێژێ پێغەمبەر بووە درود و سەلامی خوای لێ بێت. رواه ٲحمد 1078

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەت وایە بە دەستی چەپ لووت ڕابدرێت ، .... ))

فتح الباری ج١ لاپەڕە ٢٦٢ .
حوکمی شۆردنی دەست لە مەچەکەوە ھەتا ئانیشک ؟

پرسیار کراوە لە ابن جبرین ڕەحمەتی خوای لێ بێت : حوکمی ئەو کەسەی دەستی دەشوات لە مەچەکەوە بۆ ئانیشک ، بێ ئەوەی دەست لە مەچەکەوە بۆ پەنجە بشوات ، لەبەر ئەوەی سەرەتایی دەست نوێژ شۆردوویەتی ، ئایا لەسەریەتی جارێکی تر دەست نوێژ بگرێتەوە ؟

لەوەڵام دا دەفەرمووێت : (( دروست نییە بۆ دەست نوێژ تەنھا بازوو بشۆیت بێ ئەوەی لە مەچەکەوە بۆ پەنجەکان بشوات ، بەڵکو ھەر کاتێک ڕوخساری شۆرد و دەستی بە شۆردنی ھەردوو دەستی کرد ، دەبێت دەست لە سەری پەنجەکانەوە بشوات ھەتا ئانیشک ، ئەگەر چی ھەردوو دەستی لە مەچەکەوە شۆردبێت سەرەتای دەست نوێژ پێش ڕوخسار ، چونکە شۆردنی سەرەتا سونەتە ، وە شۆردنی دوای ڕوخسار فرضە " واجبە " ، ھەر کەسێک تەنھا دەستەکان لە مەچەکەوە بشوات ھەتا ئانیشک ئەوە تەواو کردنی فرض داوا کراوە ، لەسەریەتی دەست نوێژ دووبارە بکاتەوە ، یان ئەو شوێنە بشوات کە تەرکی کردووە ئەگەر نزیک بێت ، دەست دەشوات لە سەری پەنجەوە ھەتا ئانیشک و دوای ئەندامەکانی دواتر . ))

"اللؤلؤ المكين من فتاوى الشيخ ابن جبرين" لاپەڕە ٧٧ .
50ـ پرسیاری پەنجایەمین:

حوکمی ئەو کەسە چیە کە بڵێت ئەم منداڵە لە فلان شێخ یان پیاو چاك پێمان بەخشراوە، یان بڵێت پیاو چاك دەتوانن رزق زیادو کەم بکەن؟
Anonymous Quiz
85%
١ـ کافر دەبێت و کوفری گەورەیە
13%
٢ـ کوفرێکی بچووکی کردەوە پێ لەدین ناچێتە دەر
2%
٣ـ کارەکە تەواوە هیچ کوفرێکی تێدا نیە
ئایە گەر ئافرەت لە ( حەیز و نیفاس بێت) سونەتە شەوانە کە جووە جێگای نووستن دەست نوێژ بشوات؟

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھاوەڵانی ئێمە ھەموویان یەک دەنگن سونەت نییە ئافرەت دەست نوێژ بگرێت پێش نووستن ئەگەر تووشی حەیز و نیفاس بووبێت ، چونکە دەست نوێژ کاریگەری نییە لەسەر بێ نوێژی حەیز و نیفاس ، ئەگەر ئافرەتی حائض خوێنی وەستا ئەوە وەک لەشگران لێی دێت . )) "

شرح مسلم " ( 3 / 218 ) .
حوکمی شۆردنی ھەردوو دەست کاتی لەخەو ھەستان ؟

ئەبو ھوڕەیڕە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( ھەر کەسێک لە ئێوە لەخەو ھەستا با ھەردوو دەستی نقوم نەکاتە ناو جامی ئاو ھەتا سێ جار دەشوات ، چونکە یەکێک لەئێوە نازانێت شەو دەستی چۆن داناوە و بەر چیش کەوتووە . ))  متفق علیه

عبدالله بن عبدالرحمن ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( واجبە ھەردوو دەستەکان بشۆیت دوای لەخەو ھەستان سێ جار ، دوو جار شۆردن و سێ جار شۆردن بەس نییە ، دەستیش بە مطلقی مەبەست پێی کەفە " واتە : لە مەچەکەوە بۆ پەنجەکان " ، بازوو داخل نابێت ، ئەمە مەزھەبی ئیمام ئەحمەدە ، زۆربەی زانایان دەڵێن سونەتە . ))

توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ١٧٩ .
49ـ پرسیاری چل و نۆ:

ئایە خەڵکی بەهەشت دەخەون:
Anonymous Quiz
32%
١ـ ئەوەی حەز بکات دەخەوێت
4%
٢ـ بەڵێ دەخەون
64%
٣ـ نەخێر ناخەون
حوکمی دەست خستنە نێوان پەنجەکان بۆ دەست نوێژ ؟

لقیط بن صبرة دەفەرمووێت : وتم : ئەی نێردراوی خوا خەبەرم پێ بدە بۆ دەست نوێژ ، فەرمووی : (( بەتەواوی دەست نوێژ بشۆرە و دەست بخەرە نێوان پەنجەکانت و زۆرباش ئاو لە دەم و لووتت ڕابدە ، بەڵام ئەگەر بەڕۆژوو بوویت زیادەڕەوی مەکە لەئاو لە دەم و لووت ڕادان دا . )) رواه ٲبو داود 142

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرمان کردن بە دەست خستنە نێوان پەنجەکان ، ئەم فەرمانە بۆ سونەتە ، ..... ))

فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٢٨٣ .
ڕوکنەکانی دەست نوێژ چین؟

زانایان دەڵێن ڕووکنەکانی دەست نوێژ ئەمانەن :

(١) شۆردنی ڕوخسار - دەم و لووتیش دەگرێتەوە .

(٢) شۆردنی ھەردوو دەست ھەتا ئانیشک .

(٣) مەسح کردنی سەر .

(٤) شۆردنی قاچەکان ھەتا گۆزینک .

(٥) تەرتیب لەنێوان ئەندامەکان لە شۆردندا .

(٦) مولاة : واتە : شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ یەک بە دوای یەک ، بێ ئەوەی تاخیر بکەیت و ماوەیەکی زۆر بکەوێتە نێوانیان .
51ـ پرسیاری پەنجاو یەک:

ئایا دروستە ئافرەت خرخاڵ (خلخال) لەپێ بکات بۆ جوانی ؟
Anonymous Quiz
29%
١ـ نەخێر دروست نیە
2%
٢ـ بەڵێ بەهەموو شێوەیەک دروستە
68%
٣ـ دروستە بەڵام بەمەرجێک نابێت دەنگی لێوە بینێت یان پیاوی بێگانە
سونەتەکانی دەست نوێژ چین؟

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( سونەتەکانی دەست نوێژ ئەمانەن :

یەکەم : سیواک ، شوێنەکەی کاتی ئاو لەدەم ڕادان ، بۆ ئەوەی پاک و خاوێنی دەم بە دەست بێت بۆ عیبادەت و خوێندنەوە قورئان و قسە کردن لەگەڵ خوای گەورە .

دووەم : شۆردنی ھەردوو کف سێ جار سەرەتای دەست نوێژ پێش شۆردنی ڕوخسار ، لەبەر فەرموودە ھاتن ، چونکە دەست ئالەتی نقل کردنی ئاوە بۆ ئەندامەکان ، شۆردنی دڵنیاییە بۆ ھەموو دەست نوێژ ، کف : واتە لە مەچەکەوە ھەتا سەری پەنجەکان ،

سێیەم : ئاو لەدەم و لووت ڕادان پێش ڕوخسار شۆردن ، لەبەر ھاتنی فەرموودە سەرەتا بەمە دەست پێکراوە ، وە مبالغە کردن ئەگەر بەڕۆژوو نەبیت .

مانای مبالغە لە دەم : ئاو لە دەم کردن و جوولە پێکردنە ، وە مبالغە لە لووت : ھەڵمژینی ئاوە ھەتا کۆتایی لووت .

چوارەم : دەست خستنە نێوان مووەکانی ڕیش و تەڕ کردنی ، وە تەڕ کردن نێوان پەنجەکانی دەست و قاچ .

پێنجەم : تیامن : دەست پێکردن بەلای ڕاست لە دەست و قاچ پێش لای چەپ .

شەشەم : شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ زیاتر لە یەک جار ھەتا سێ جار شۆردن ، لە شۆردنی ڕوخسار و ھەردوو دەست و قاچ . ))

"الملخص الفقهي" (1/ 44-45) .

ھەروەھا مەسح کردنی ھەردوو گوێ و بسم اللە وتن سەرەتای دەست نوێژ ، ئەمانە سونەتن لەسەر وتەی زۆربەی زانایان .
کەسێک ڕیشی زۆرە واجبە ئاو بگاتە بن ڕیشی واتە شوردنی پێستەکە واجبە؟

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ڕیشی زۆر واجبە ظاهرکەی بشۆیت بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لەنێوان زانایان ، واجب نییە ناوەوە و پێستی ژێرەوەی بشۆیت ، ئەمە مەزھەبی ڕاست و بەناوبانگە ، کە شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەقی لەسەری ھەیە و وە زۆربەی ھاوەڵان لەسەر ئەوەن ، وە مەزھەبی مالک و أبی حەنیفە و ئەحمەد و زۆربەی زانایان و ھاوەڵان و تابعیەکانە .

ڕافعی وتەیەکی نقل کردووە دەبێت پێست بشۆردرێت کە ئەمە وتەی مزنی و أبی ثورە . ))

المجموع ج١ لاپەڕە ٤٠٨ .
52ـ پرسیاری پەنجاو دوو:

ئایا گەر کەسێك بڕوای وابێ کەسێکی تریش لەگەڵ خودای گەورە ئەم کەونە بەڕێوە دەبات کافرە؟
Anonymous Quiz
2%
١ـ نەخێر کافر نیە
89%
٢ـ بەڵێ کوفری گەورەیەو لە ئیسلام دەچێتە دەر
9%
٣ـ کوفرە بەس پێ لە ئیسلام ناچێتە دەر
حوکمی ھەلسوونی ئاو بەئەندامەکانی دەست نوێژەوە ؟

زانایان دەڵێن دلك : مەسح کردنە و ھەلسوونە ، واتە : دەست ھێنانە بەسەر ئەندامی دەست نوێژ لەگەڵ ئاو .

عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی دلك " واتە ھەل سونی ئاو بە ئەندامەکانی دەست نوێژەوە " ئایا سونەتە یان واجبە ؟

ئیمام مالك بۆ ئەوە چووە ھەل سوون واجبە ، بەڵگە ئەم فەرموودەی باب .

ئیمام ئەحمەد بۆ ئەوە چووە واجب نییە ، چونکە ھیچ بەڵگە نەھاتوون بەڵگە بن لەسەر واجبی ، سەبارەت بە کردەوەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە سونەتە ، ئەوەی فەرمان پێکراو بێت شۆردنە ، نەک ھەل سوون .

بەڵام ئەگەر ئاو کەم بێت و نەگات بە پێست ئیلا بە ھەل سوون نەبێت ، ئەوا ئەو کات واجبە ، بەڵام واجبی یەکەی لەبەر ئەم فەرموودەیە نییە ، بەڵکو لەبەر إسباغی واجب و تەواوکەر بێت بۆ دەست نوێژ . ))

توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ١٨٥ .

وتەی ڕاست وتەی مام ناوەندە ، ئەگەر ئاو بگات بە ئەندامەکان بێ ھەلسوون ، ئەوە ھەلسوون واجب نییە ، ئەگەر نا واجبە ، واللە أعلم
حوکمی دەستی ڕاست شۆردن پێش دەستی چەپ کاتی دەست نوێژ گرتن ؟

عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : (( پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێی خۆش بوو لای ڕاست بەکاربھێنێ لە نەعل لەپێکردنیدا وە لە قژ شانە کردنیدا وە لەخۆ پاککردنەوەیدا وە لە ھەموو کارەکانیدا )) . متفق علیه

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن پێش خستنی لای ڕاست بەسەر چەپ لە ھەردوو دەست و قاچ بۆ دەست نوێژ سونەتە ، ئەگەر پێچەوانەی بکەیت فەزل و پاداشت لە دەست دەڕوات ، وە دەست نوێژی دروستە . ))

شرح صحیح مسلم " (١٦٣/٣) .
١٠ـ پرسیا لە شێخ العثیمین رحمه الله دەکرێت:

حوکمی لەبەرکردنی جلی ڕەش چیە بۆ کەسێك مردووی لێ مردبێت؟

و لەبەر کردنی جلی ڕەش لەکاتی موسیبەت ڕێجکەیەکی باتل و نادروستە هیچ بنچینەی نیە لەشەرع.( بۆیە نابێت جلی رەش تایبەت بکرێت بۆ تەعزیە)

فتاوی ٳسلامیە ۳/۳۱۳
https://www.tiktok.com/@fatwayzanayan?_t=8dDVfeuTKM5&_r=1

زۆرترین فەتوای زانایان لەم تیکتۆکە ٳن شاء الله بڵاو دەکرێتەوە، فەتواکان دەربارەی: یەکخواپەرستی و نوێژ و ڕۆژ و و زەکات و هەموو ئەم فەتوایانەی تێدا بڵاو دەکرێتەوە کە ڕۆژانە پێویستت پێی دەبێت. 

فۆلۆی بکە لەوانەیە پرسیارێکت بۆ دروست بێت لەم تێکتۆکە وەڵامەکەی بەبەڵگەوە ببینیت.

https://www.tiktok.com/@fatwayzanayan?_t=8dDVfeuTKM5&_r=1

هەوڵی بڵاو کردنەوەی بدە بۆ ئەوەی لەم خێرە بەژدار بیت، چونکە کەسێک ڕێ نیشاندەری خێر بێت بۆ خەڵک پاداشتی خێرەکەی وەردەگرێت
ئایا دروستە مەسح لەسەر ھەموو جۆرێکی مێزەر " جامانە " بکرێت ؟

زانایان دەڵێن دروستە مەسح لەسەر ھەموو جۆرێکی جامانە بکرێت کە ئەمە وتەی ڕاستە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا مەرجە ئەم جامانەیە لەسەر شێوەیەکی دیار کراوە بێت ، یان بڵێین : ھەر شتێک ناوی جامانە بێت ئەوە مەسحی لەسەر دەکرێت ؟ دوو وتە ھەیە :

یەکەم : مەرجە ژێرەوەی شەویلگە داپۆشێت یان لە پشتەوە درێژ بێتەوە ھەتا سەر پشت ، محنکة ، واتە : جامانە ژێرەوەی شەویلگە داپۆشێت ، سەبارەت ذات ذؤبة : واتە : یەکێک لە لایەکانی جامانە پچێتە پشتەوە .

دووەم : ھەندێک زانای تر دەڵێن : ئەمە مەرج نییە کە ئەمە وتەی ڕاستە ، ئەمە وتەی ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت ، ھەر شتێک ناوی جامانە بێت داخل دەبێت بۆ ئەمە . ))

فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٣١٨
2024/12/25 04:26:49
Back to Top
HTML Embed Code: