Telegram Web Link
هاتنی خۆشی وشادی بە وەڵامدانەوەی گومانێكی ئەشعەری وماتوریدی


بسم الله الرحمن الرحيم

هەردوو فیرقەی ئەشعەری وماتوریدی پێیان وایە كەلامی خوای گەورە پیت ودەنگ(الحرف والصوت)نییە، بەڵكو كەلامی نەفسییە، ئەمەش زۆر بەڕاشكاوی لە كتێبەكانیاندا باسی دەكەن، هەروەكو (أحمد الصاوي) لە شەرحی جەوهەرەدا دەڵێت:" إن الكلام في حق الله تعالى صفة أزلية قائمة بذاته، ليست بحرف ولا صوت". ص 195.

وەهەروەها (نجم الدين النسفي)ش لە مەتنی عەقیدەی نەسەفیدا دەڵێت:" وهو متكلم بكلام هو صفة له أزلية، ليس من جنس الحروف والأصوات". المجموعة السنية، ص ٢٩٨-٢٩٩.

ئەم عەقیدەی نەسەفییە، هەردوو فیرقەكە لەسەری كۆكن.

بەڵام ئەهلی سوننە وجەماعە بیروباوەڕیان وایە كەلامی خوای پەروەردگار پێكهاتووە لە پیت ودەنگ، واتە: كەلامی خوا بیستراوە، وە خوای گەورە قسەی لەگەڵ هێندێك لە پێغەمبەران ومەلائیكەتەكاندا كردووە و، ئەوانیش گوێیان لە دەنگی بووە، وەهەروەها لە ڕۆژی دواییشدا قسە لەگەڵ دروستكراوەكانیدا دەكات و، ئەوانیش قسەی لەگەڵ دەكەن. واتە: كەی بیەوێت وچۆنی بوێت قسە دەكات، بەڵام كەلامێک کە شایستە بەخۆیەتی و، بە كەلامی دروستكراوەكانی ناچێت.
بۆ سەلماندنی ڕاستیێتی ئەم بیروباوەڕەشیان، چەندان بەڵگەیان بەدەستەوەیە لە كیتاب وسوننە، ئێمەش لێرەدا هێندێكی باس دەكەین:

١- خوای گەورە بە موسی -علیه السلام- دەفەرمووێ‌:{وَأَنَا ٱخۡتَرۡتُكَ فَاسْتَمِعْ لِمَا يُوحَى} طه: 13.
واتە: من تۆم هه‌ڵبژاردووه‌ (بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی) که‌واته‌ گوێ بگره‌ بۆ ئه‌وه‌ی نیگا ده‌کرێ بۆت. دیارە گوێگرتنی مرۆڤیش لە حەقیقەتدا بۆ دەنگ دەبێت، وەهەروەها ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە موسی گوێی لە كەلامی خوای گەورە بووە.

٢- لە ئایەتێكی تردا دەفەرمووێ‌:{وَإِذْ نَادَى رَبُّكَ مُوسَى} الشعراء: 10.
واتە: باس بکه‌ ئه‌وکاته‌ی په‌روه‌ردگارت بانگی مووسای کرد.
بانگكردنیش -وەكو زانایان دەڵێن- بە دەنگی بەرز دەبێت.

٣- پێغەمبەریش -صلی الله علیه وسلم- دەفەرمووێت: ((يَقُولُ اللَّهُ: يَا آدَمُ، فَيَقُولُ: لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ، فَيُنَادي بِصَوْتٍ إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكَ أَنْ تُخْرِجَ مِنْ ذُرِّيَّتِكَ بَعْثًا إِلَى النَّارِ)) أخرجه البخاري.
لێرەدا دەبینین خوای گەورە بانگی ئادەم دەكات بە دەنگ، ئەویش وەڵامی دەداتەوە، باشە ئەگەر گوێی لە دەنگی خوا نەبێت، چون وەڵامی دەداتەوە؟!

٤- وەدەفەرمووێت: ((يُحْشَرُ النَّاسُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عُرَاةً حُفَاةً بُهْمًا فَيُنَادِيهِمْ بِصَوْتٍ يَسْمَعُهُ مِنْ بُعْدٍ كَمَا يَسْمَعُهُ مِنْ قُرْبٍ: أَنَا الْمَلِكُ، أَنَا الدَّيَّانُ)) حديث صحيح، أخرجه أحمد.
لێرەش بەهەمان شێوە لە ڕۆژی دواییدا خوای گەورە بانگی خەڵكی دەكات بە دەنگ و، هەمووانیش گوێیان لێی دەبێت.
لەم دوو فەرموودەیەدا دەبینین بەڕاشكاوی بانگكردن ودەنگ بۆ خوای گەورە جێگیر دەكات.

٥- وەهەروەها لە فەرموودەیەكی تردا دەفەرمووێ‌: (( مَنْ قَرَأ حَرْفاً مِنْ كِتاب الله فَلَهُ حَسَنَة، والحَسَنَة بِعَشْرِ أمْثَالِها، لا أقول: ألم حَرفٌ، ولكِن: ألِفٌ حَرْفٌ، ولاَمٌ حَرْفٌ، ومِيمٌ حَرْفٌ)). حديث صحيح، أخرجه الترمذي.
لەم فەرموودەیەدا دەفەرمووێ‌: هەركەسێك پیتێك لە كیتابی خوا بخوێنێتەوە، كەواتە: قورئان پێكهاتووە لە پیت. ئێوەش دانبەوەدا دەنێن كە قورئان كەلامی خوایە، ئیتر ئەم تەناقوزاتە چییە؟ (مالكم كیف تحكمون).

وتەی زانایان لەو بوارەوە:

١- ئیمامی (عبد الله بن أحمد) -رحمه الله- دەفەرمووێت: سألت أبي -رحمه الله- عن قوم يقولون: لما كلم الله عز وجل موسى لم يتكلم بصوت؟
فقال أبي: بلى، إن ربك عزوجل تكلم بصوت، هذه الأحاديث نرويها كما جاءت.
وقال أبي رحمه الله: حديث ابن مسعود رضي الله عنه:" إذا تكلم الله عز وجل سمع له صوت كجر السلسلة على الصفوان " قال أبي: وهذا الجهمية تنكره. كتاب السنة، ص267.
واتە: پرسیارم لە باوكم كرد دەربارەی خەڵكانێك كە دەڵێن: كاتێك خوای گەورە قسەی لەگەڵ موساداكرد، بە دەنگ قسەی نەكرد؟
باوكم گوتی: بەڵی پەروەدگار قسەی بە دەنگ كرد، ئەم فەرموودانەی لەو بوارەوە هاتوون، چۆن هاتوون ئاوا دەیانگێڕینەوە.
... ئینجا فەرموویەتی ئەو فەرموودەیە جەهمییەكان نكووڵی لێ‌ دەكەن!

٢- ئیمامی بوخاری -رحمه الله- دەفەرمووێ‌:" وأن الله عز وجل ينادي بصوت يسمعه من بعد كما يسمعه من قرب ، فليس هذا لغير الله جل ذكره.
وفي هذا دليل على أن صوت الله لا يشبه أصوات الخلق؛ لأن صوت الله يسمع من بعد كما يسمع من قرب، وأن الملائكة يصعقون من صوته". خلق أفعال العباد، للبخاري، ص 754-755.
لێرەدا ئیمامی بوخاری زۆر بەڕاشكاوانە (دەنگی بیستراو!) بۆ خوا جێگیر دەكات، بەڵام بە دەنگی دروستكراوەكانی ناچێت.
ئینجا ئەوەی سەیرە ئەشعەرییەكان دەڵێن نابێت بڵێی كەلامی خوا دەنگی هەیە، باشە ئەوە بوخارییە وادەڵێت، ئیتر نازانم دەبێت چی بڵێن بەرامبەری، باوەڕناكەم بوێرن خۆیان لەو شاخە بدەن!
٣- شێخولئیسلام (أبو إسماعیل الهروي) -رحمه الله- بە ئینكارییەوە دەربارەی ئەشعەرییەكان دەفەرمووێت:" ثم قالوا: ليس له صوت ولا حروف". ذم الكلام وأهله (5/ 136).

٤- ئيمامى (السجزي) -رحمه الله- دەفەرمووێ:" فقول خصومنا: إن أحداً لم يقل إن القرآن كلام الله حرف وصوت؛ كذب وزور. بل السلف كلهم كانوا قائلين بذلك، وإذا أوردنا فيه المسند، وقول الصحابة -رضي الله عنهم- من غير مخالفة وقعت بينهم في ذلك: صار كالإجماع ... وأما غيره ممن نفى الحرف والصوت: فمبتدع ظاهر البدعة. رسالةإلى أهل زبيد، ص169.
دەڵێت: سەلەف هەموویان دەیانگوت قورئان -كە كەلامی خوایە- پیت ودەنگە ... ئەو كەسەشی نەفی پیت ودەنگ بكات: ئەوە بیدعەچییە وبیدعەكەشی دیار وئاشكرایە!

٥- شێخولئیسلام ئیبنو تەیمییه -رحمه الله- دەفەرمووێ‌:" وليس في الأئمة والسلف من قال: إن الله لا يتكلم بصوت، بل قد ثبت عن غير واحد من السلف والأئمة: أن الله يتكلم بصوت، وجاء ذلك في آثار مشهورة عن السلف والأئمة... وليس من طوائف المسلمين من أنكر أن الله يتكلم بصوت، إلا ابن كلاب ومن اتبعه". مجموعة الفتاوى (6/527-528).
واتە: لەناو پێشەوایان وسەلەف کەس نییە کە گوتبێتی: خوای گەورە بە دەنگ قسە ناکات، بەڵکو بێگومان لە چەندان کەس لە سەلەف وپێشەوایان جێگیربووە کەوا: کەلامی خوا دەنگی هەیە... لەناو کۆمەڵانی موسڵمانانیش کەس نکووڵی لەوە نەکردووە کە خوای گەورە قسە دەکات بە دەنگ، تەنها ئیبنو کوللاب وئەوانەشی شوێنی کەوتوون!
لەكۆتاییدا: ئەمە پێنج بەڵگە لە قورئان وسوننەت، لەگەڵ پێنج لە وتەی پێشەوایانمان: {تِلْكَ عَشَرَةٌ كَامِلَةٌ} .
هەروەكو وتراویشە: ئەوەی بەدوای حەقدا بگەڕێت یەك بەڵگەی بەسە، بەڵام ئەوەی بەدوای هەوا وئارەزوو بكەوێت؛ هەزار بەڵگەشی بۆ بێنیت، بەسی نییە وشوێنی ناكەوێت.
42ـ پرسیاری چل و دوو

ئایا میز كرن بە پێوە دروستە ؟
Anonymous Quiz
75%
١ـ بەڵێ دروستە گەر پروشکی پێ نەکەوێتەوە
24%
٢ـ نەخێر دروست نیە
1%
٣ـ بە پێوە باشترە
حوکمی پەنجە بەرز کردن دوای دەست نوێژ ، کاتی وتنی وشەی شایەتوومان ؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەم زانیووە ھیچ ئەصلی ھەبێت ، بەڵکو ئەوەی سونەت بێت دوای دەست نوێژ وتنی ئەم زیکرەیە : " أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك ، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله ، اللهم اجعلني من التوابين واجعلني من المتطهرين " ئەمە بەسە . ))

"نور على الدرب" (فتاوى الطهارة ، فروض الوضوء وصفته ) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : کامەیان باشترە دەست نوێژ بەئاوی سارد یان بە ئاوی گەرم لە زستان دا ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( دەست نوێژ بەئاوی گەرم باشترە . ))

مجموع فتاوى ورسائل الشيخ محمد صالح العثيمين - المجلد السابع عشر - مقدمة كتاب الزكاة .

ھەروەھا دەفەرمووێت : (( گرانە لەسەر نەفسی مرۆڤ دەست نوێژ بگرێت بە ئاوی سارد و ئاوی گەرم واز لێ بھێنێت ، یان شت ھەیە ئاو پێی گەرم بکات ، وە بڵێت : من ئاوی سارد بەکاردەھێنم بۆ دەست نوێژ ، بۆ ئەوەی ئەم پاداشتە بەدەست بھێنم ، ئەمەیان دروست نییە ، چونکە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( مَا يَفْعَلُ اللَّهُ بِعَذَابِكُمْ إِنْ شَكَرْتُمْ وَآمَنْتُمْ )) [ النساء : 147 ] .

(٢) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت پیاوێکی بینی لەبەر خۆر وەستا بوو ، فەرمووی : (( ئەمە چییە ؟ )) وتیان : نەزری کردووە لەبەر خۆر بوەستێت ، نەھی لێ کرد و فەرمانی پێ کرد بچێتە بەر سێبەر ، مرۆڤ فەرمانی پێ نەکراوە و سونەت نییە شتێک بکات لەسەری گران بێت و زیان بەخۆی بگەیەنێت ، بەڵکو عیبادەت چەند ئاسان تر بێت باشترە ، بەڵام ئەگەر ھیچ ڕێگا نەبوو و تووشی ئازار بوو ئەوە پاداشتی بۆی ھەیە لەسەر ئەمە ، چونکە بەویستی خۆی نەبووە . ))

شرح ریاض الصالحین .
43ـ پرسیاری چل وسێ :

ئایە گەر کەسێک شوێنێکی بەلەفاف پێچابێت کاتێ دەست نوێژ دەشوات دەبێت تەیەموومیش بکات؟
Anonymous Quiz
62%
١ـ بەڵێ دەبێت تەیەموومیش بکات
38%
٢ـ نەخێر پێویست بە تەیەمووم ناکات
کەسێک تاخم دەدانی داناوە ، ئایا واجبە کاتی دەست نوێژ جوولە بە تاخمەکە بکات یان دەربھێنێت ؟

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێویست بە دەرھێنان ناکات ، ئاو لە دەمت وەربدە کاتی دەست نوێژی یەکەم ، مادەم دەست نوێژت ماوە نوێژ بکە بەو دەست نوێژە ، ئەگەر ویستت جارێکی تر دەست نوێژ بگریتەوە ، ئاو لە دەم بکە و ددانەکان لەناو دەمت بھێلەوە ، پێویست بە دەرھێنانی ناکات . ))

" فتاوى نور على الدرب " (5/ 101) .
کەنالێکی زور بەسوودە هاورێیان جوینی بکەن 👇

https://www.tg-me.com/txwendinewe
حوکمی مەسح کردنی سەر چیە، ئایە هەمووی مەسح دەکەی؟

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن سونەت وایە ھەموو سەر مەسح بکرێت ، ھەروەک فەرموودەی صحیح جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە سەلامی خوای لێ بێت ، ئەوانەی دەست نوێژی پێغەمبەریان نقل کردووە لە کەسیان نقل نەکراوە باسی ئەوەی کردبێت تەنھا ھەندێک سەری مەسح کردبێت ، .......

مجموعة الفتاوي ج٢١ لاپەڕە ١٢٢ - ١٢٣
45ـ پرسیاری چل و پێنج:

ئایا دروستە ئافرەت قورئان بخوێنێت بێ حیجاب (بێ لەچكە) ؟
Anonymous Quiz
8%
1ـ نەخێر دروست نیە
18%
٢ـ بەڵێ دروستە هیچ ڕێگریەک نیە
74%
٣ـ دروستە بە مەرجێک پیاوی بێگانە نەی بینن
حوکمی شۆردنی سەر لە جیاتی مەسح کردن بۆ دەست نوێژ ؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر سەری بشوات لە جیاتی مەسح دروست نییە و مەسحی نەکردووە ، چونکە مەسح واجب کراوە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " من عمل عملا لیس علیە أمرنا فھو رد " أی : مردود ، ئەمە ڕاستە پێچەوانەی ئەوانەی دەڵێن مەسحی دروستە و باش نییە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٢٦٦

ھەروەھا دەفەرمووێت : (( ئەو وتەی دەڵێ شۆردنی سەر بە مەسح حساب ناکرێت نزیکترە لە ڕاستی ، بناء لەسەر ئەوەی وتمان ، ئەگەر بتەوێ سەرت بشۆی دەبێت مەسحی سەر بکەیت کاتی شۆردن ، ئەو کات سەرت شۆردووە و مەسح سەریشت کردووە ، ئەو کات مەسح کراوە . ))

فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٢٥٥
حوکمی مەسح کردنی مل لەگەڵ مەسحی سەر کاتی دەست نوێژ گرتن ؟

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت ھیچ فەرموودەی ڕاست جێگیر نەبووە مەسحی ملی کردبێت ھەرگیز . ))

زاد المعاد ج١ لاپەڕە ١٩٥ .
بۆ شەیدایانی زانستى شەرعى
هەلێکی زێڕین و مژدەیەکی ناوازە
گەر دەتەوێ هەر لە ماڵەکەى خۆتدا فێری زانستە شەرعییەکان ببیت بە ئاسانترین شێوە ، ئەوا لەڕێگەی فێرگەی زانستەوە دەست پێ بڪە ..
خوێندن لەم فێرگەیە بێ بەرامبەرە و بۆ هەردوو ڕەگەزە
تەنها ئەم لینکە بکەرەوە تەواوی زانیارییەکانى تێدایە
👇👇👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst/227
46ـ پرسیاری چل و شەش:

ئایا روو کردنە قیبلە لەکاتی قورئان خوێندن واجبە یان شونەتە یان موباحە؟
Anonymous Poll
9%
١ـ واجبە
26%
٢ـ موباحە
65%
٣ـ سونەتە
ئایە مەسح کردنی گوێیەکان واجبە یان سونەت، وە ئایە گەر کەسێک مەسحی گوێی نەکات دەست نویژی دروستە؟

مەسحی گوێ سونەتە کەسێک تەرکی بکات تاوانبار نابێت.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ابن جریر الطبری لە کتابی اختلاف الفقهاء دەڵێت : ھەموو زانایان یەک دەنگن ھەر کەسێک مەسحی گوێ تەرک بکات دەست نوێژی دروستە . ))

المجموع ج١ لاپەڕە ٤٤٦
حوکمی شۆردنی یان تەڕکردنی ناوەوەی چاو بۆ دەست نوێژ ؟

ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوای گەورەدەفەرمووێت : " إذا قمتم إلى الصلاة فاغسلوا وجوهكم وأيديكم إلى المرافق " نەم زانیووە خیلاف ھەبێت لە شۆردنی ڕوخسار ئەوەی دیار بێجگە لە ناوەوە ، لەسەر پیاو نییە چاوەکانی بشوات و ئاو تێدا بپڕژێنێت . ))

الأم ج١ لاپەڕە ٤٠
48ـ پرسیاری چل و هەشت:

ئایا نوێژی ئافرەت لە مزگەوت خێرترە باشترە یان لەماڵەوە؟
Anonymous Quiz
3%
١ـ لە مزگەوت
7%
٢ـ مزگەوت و ماڵ بۆ ئافرەت وەک یەکە
90%
٣ـ لە ماڵەوە خێرترە
گوێ چۆن مەسح دەکرێ بۆ دەست نوێژ ؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ڕوونکردنەوەی چۆنییەتی مەسحی گوێ : مرۆڤ پەنجەی شایتوومان دەخاتە ناو کڕكڕاگەی گوێ و بە پەنجەی گەورە دەرەوەی گوێ مەسح دەکات ، بە گوێ یەک دەست پێ ناکات پێش گوێ یەکی تر ، زانایان دەڵێن مەسحی خوفیش بەھەمان شێوە ، بەڵام ئەگەر ویستی مەسحی خوف بکات بە یەک دەست ، ئەوە مەسحی ڕاست دەکات پێش چەپ ، لەبەر عمومی فەرموودە : " ألا فیمنوا " وە وتەی عائیشە ، کان یعجبە التیمن " ))

فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٢٧١ .
فەتوای زانایان
39ـ پرسیاری سی و نۆ:

ئایا ڕێگە پێدراوە ئافرەتێك مارە بکەیت کە نوێژ ناکات؟
39ـ وەڵامی پرسیاری سی و نۆ:

ئایا ڕێگە پێدراوە ئافرەتێك مارە بکەیت کە نوێژ ناکات؟

وەڵامی یەکەم ڕاستە، بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نیە:

پرسیار لە شێخ الاسلام ابن تیمیە رحمه الله دەکرێت:

ئایا ڕێگە پێدراوە ئافرەتێك مارە بکەیت کە نوێژ ناکات؟

و/ ئەگەر خەلك هەمووی انکاری ئەوە بکات کە پیاو ئافرەتێك بهێنێت دزی بکات وەیان زیناکەر بێت وەیان عەرەق بخوات وەوێنەی ئەوانەش ئەمانە ئەگەر ڕێگە پێدراو نەبن بیان هێنی؛

ئەوە دەبێت انکاری کردنیان زۆر بەهێزتربێت بۆئەوەی پیاو ئافرەتی نوێژ نەکەر نەهێنێت، لەبەر ئەوەی نوێژ نەکەر تاوانەکەی زۆر گەورەترە لەلای هەموو زانایان؛

ئەوەی نوێژ ناکات ئەوە زۆر خراپترە لەکەسی زیناکەر دزو عەرەق خۆر.

( هەروەها نابێت ئافرەتیش بەهیچ شێوەیەك مێرد بەپیاوی نوێژ نەکەر بکات)

جامع المسائل  ٤/۱٤۲.
2024/12/25 16:17:40
Back to Top
HTML Embed Code: