Telegram Web Link
ئەپڵیکەیشنی ((#تەفسیری_باران))
بە کوردی 📚📖

ئەپی تەفسیری باران کەوتە بەردیدی خوینەران
لە تەفسیری باران هەندێک تەفسیری ناوازەی کۆکردۆتەوە و بەشێوەی وێنە دانراون لە ئەپلیکەیشن، کە ئەمەش شتێکی نوێ یە لە ئەپلیکەیشنی تەفسیری کوردی، وە شتێکی نوێ یە لە پەرتوکی کوردیدا تەفسیرێک هەبێ بە ناوی (تەفسیرە ناوازەکانی قورئانی پیرۆز).

نوسینی: زێرەڤان خۆشەوی خۆشەوی

#tafsiri_baran
#eyetmax

📱👇 بۆ هەرسێ سیستەم بەردەستە Android و IOS و Huawei

داگرتن بۆ ئەندڕۆید (Play Store) :
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.eyetmax.tafsiribaran.

داگرتن بۆ ئایفۆن (App Store) :

https://apps.apple.com/app/id6450277234

داگرتن بۆ هەواوی (App Gallery) :
https://appgallery.huawei.com/app/C108518513

بەرهەمی گرووپی #ئایتی_ماکس
https://www.tg-me.com/eyetmax
https://www.instagram.com/eyetmax
https://www.facebook.com/eyetmax
٢ـ عبدالله ی کوری عجلان (رحمه الله) ئەفەرمووێت:

شەوێک مامەوە لەلای ربیعی کوری خیثم (رحمه الله) دواتر شەونوێژمان کرد کاتێ گەیشتە ئەم ئایەتە:

أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ اجْتَرَحُوا السَّيِّئَاتِ أَن نَّجْعَلَهُمْ كَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَوَاءً مَّحْيَاهُمْ وَمَمَاتُهُمْ ۚ سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ (الجاثیة_٢١)

دەستی کرد بە گریان تاکو بەیانی،
نەیتوانی هیچ ئایەتێکی تر بخوێنێت لەبەر توندی گریانەکەی.

واتای ئایەتەکە:

ئایا ئه‌وانه‌ی که گوناه و تاوانه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌، وایان زانیووه هه‌ر وه‌ك ئه‌وانه حسابیان بۆ ده‌که‌ین که ئیمانیان هێناوه و کاروکرده‌وه‌و چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌؟! ژیانی دنیاو مردن و دوای مردنیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت؟! ئای که بڕیاری خراپ بڕیار ده‌ده‌ن.
____
[الحلية (تهذيبه) 1 / 311].
حوکمی تەرتیب بۆ دەست نوێژ گرتن ؟

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ )) [المائدة : 6].

ئەم ئایەتە بەڵگەیە بۆ واجبی تەرتیب

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە تەرتیب لەنێوان ئەندامەکانی دەست نوێژ ، لەبەر وتەی : " أبدأ بما بدأ اللە بە " أو : " ابدؤوا بما بدأ اللە بە " یەکەم جار ڕوخسار دەشۆین ، پاشان ھەردوو دەستەکان ، پاشان مەسحی سەر ، پاشان ھەردوو قاج دەشۆین . ))

فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٣٢٣ 
ـ دە ڕۆژی (ذي الحجة) چ فەزلێکیان هەیە؟

وەڵام: زانایان سەبارەت بە فەزلی دە ڕۆژی (ذي الحجة) دەڵێن:

١- ڕۆژێکن کردەوە تێدا خێرترن لە هەموو ڕۆژەکانی تر.

٢- خوای گەورە سوێندی بەم دە ڕۆژەی خواردووە.

٣- پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم هانی ئیماندارانی داوە بۆ ئەنجام دانی کردەوەی باش، شەڕەفی کات و شوێنی هەیە، شەڕەفی کات ئەم کاتە زۆر باشە بۆ هەموو ئیمانداران بۆ ئەنجام دانی کردەوەی باش تێیدا، وە شوێن مەککە و ماڵی خوا ئەمە تایبەتە بە حاجی یەکان.

٤- فەرمان کراوە بە زۆر تەسبیحات و تەکبیر لێدان لەم ڕۆژانەدا.

٥- ڕۆژی عەرەفەی تێدایە لەو ڕۆژە دین تەواو بووە و بەڕۆژوو بوون لەو ڕۆژەدا دەبێتە کەفارەتی ساڵی پێشووتر و پاش.

٦- لەم ڕۆژانەدا حەق و قوربانی تێیدا ئەنجام دەدرێن.
لەم دە ڕۆژەی (ذي الحجة) چ کردەوە تێدا ئەنجام بدەین باشە؟

وەڵام: زانایان سەبارەت بە دە ڕۆژی (ذي الحجة) دەڵێن باشتر وایە ئەم کردەوانە ئەنجام بدەیت:

١- بەڕۆژوو بوون لەم ڕۆژانەدا.

٢- تەکبیر و تەسبیح و حەمد و لا إلە إلا اللە گوتن.

٣- جێ بەجێکردنی حەج و عومرە لەم کاتەدا.

٤- قوربانی کردن.

٥- زۆر کردەوەی باش ئەنجام دان بەشێوەیەکی گشتی.

٦- تەوبە کردن و گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە.
ئایا دەکرێ تەیەمووم بکەم ئەگەر ئاو سارد بێت لە زستان ؟

زانایان دەڵێن ھەر کەسێک بتوانێت ئاو گەرم بکات یان بتوانێت ئاوی سارد بەکار بھێنێت و زیانی پێ نەگات ، ئەوە واجبە لەسەری ئاو بەکار بھێنێت ، بەڵام ئەگەر بەزۆری گومانی بۆ ئەوە چوو بەکار ھێنانی ئاوی سارد زیانی پێ دەگات ، ئەوە دروستە تەیەمووم بکات .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە لەسەری ئارام بگرێت ، وە ئەو ئاوی سارد بەکار بھێنێت ، ئیلا ئەگەر ترسی ئەوەی ھەبێت زیانی پێ بگات ، ئەو کات دروستە تەیەمووم بکات ، تەنھا ئازارێکی کەم لەبەر ساردی ئەمە نابێتە عوزر . ))

فتاوی نور علی الدرب .
حوکمی گوتنی بسم اللە بۆ دەست نوێژ ؟

وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی بسم اللە بۆ دەست نوێژ ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون بسم اللە گوتن پێش دەست نوێژ واجبە ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و اسحاق و ھەندێک زانای تر ، بەڵگە :

(١) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( لا وُضُوءَ لِمَنْ لَمْ يَذْكُرِ اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهِ )) أَخْرَجَهُ أَحْمَدُ وَأَبُو دَاوُدَ وَابْنُ مَاجَهْ .

واتە : ئەبو ھوڕەیڕە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووێ : (( دەست نوێژ نییە بۆ کەسێک ناوی خوای نەگوتبێ )) .

دووەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون بسم اللە گوتن پێش دەست نوێژ سونەتە ، کە ئەمە وتە مالک و شافعی و ئەبو حەنیفە و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ابن منذر و ابن حزم و ابن کثیر و محمد بن ابراھیم و ابن باز


ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( گوتنی بسم اللە بۆ دەست نوێژ سونەتە ، ئێمە ئەمە دەڵێین لەبەر دوو شت :

یەکەم : فەرموودەکە قسەی لەسەرە ، ھەروەک ئیمام ئەحمەد دەڵێت : " لەم بابەتە ھیچ شت جێگیر نەبووە " ، ئەصل وایە براءة الذمة ئێمە بەندەکانی خوا پابەند ناکەین بە شتێک ئیلا بەڵگە ھاتبێت ، بەڵگەت چییە لە لای خوا ئەگەر پیاوێک دەست نوێژ بگرێت و بسم اللە نەڵێت پاشان تۆ پێی بڵێی : ئەی فلانە کەس دەست نوێژت دووبارە بکەوە ، عیبادەتەکەت پووچ بووەوە ، پرسیارێت لێ دەکرێ ڕۆژی قیامەت : بۆچی فەتوات دا بەمە و تۆ نازانی ؟! ئەگەر ئەم فەرموودەیە ڕاست بێ مرۆڤ ئارام دەبێ پێی و دەمانگوت : بسم اللە مەرجە بۆ دەست نوێژ ، ھەر کەسێک تەرکی بکات دەست نوێژی دروست نییە ، بەجۆرێک لاوازە ئێمە دەڵێین : باشتر وایە بسم اللە بڵێی کاتی دەست نوێژ ، ئەگەر نەڵێی دەست نوێژت دروستە و تاوانت لەسەر نییە . .....

دووەم : ھەموو ئەوانەی باسی دەست نوێژی پێغەمبەریان کردووە درود و سەلامی خوای لێ بێت ، وە ئەوانەی خەلکیان فێرکردووە وەک عوثمان خوای لێی ڕازی بێت باسی بسم اللە ی نەکردووە ، عوثمان خەلکی فێرکردووە خەلیفە بووە دوای مردنی پێغەمبەر باسی بسم اللە ی نەکردووە ، ئەگەر بسم اللە مەرج بوایا یان واجب بوایا ئەوە بە متواتری نقل دەکرا ، نقل دەکرا بۆ خەلک نقل کردنێکی ڕوون و تێر و تەسەل .

ئەمە وتەی موفقە ڕەحمەتی خوای لێ بێت کە یەکێکە لە گەورەترین زانایانی حەنابلە . ))

فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٣٣٠ - ٣٣١ .
٦٥٣ـ نوێژی جەژن لەسەر کێیە؟ کاتەكەى كەیە؟ چۆنە ؟؟

نوێژی جەژن واجبە بۆ پیاو نابێت بێ عوزری شەرعی نوێژی جەژنی بچوێنێ،

وە بۆ منداڵانێک کەبتوانن خۆ لە پیسی بپارێزن هاتنیان شتێکی باشە.

وەدەربارەی ئافرەتان، زانایان جیاوازیان هەیە ئایە واجبە یان سونەتە، وە وتەکانی پێغەمبەر علیه السلام لە واجب نزیکە، بۆیە ئافرەتانیش لەسەریانە بێنە نوێژی جەژن، بەڵام خۆ لەرازاوەی و تێکەڵی پیاو جلی ناشەرعی بپەرێزن.

کاتەکەی کەی دەست پێدەکات:

کاتێک ڕمێک ڕۆژ لەپاش هەڵاتن بڵند بوو، نزیکە دەدەقیقە بۆ چارێکێک پاش خۆر هەڵاتن نوێژەکە دەکرێت.

چۆن دەکرێت:

دوو رکعاتە، لە رکەعەتی یەکەم حەوت جار تەکبیری دەکەی و دواتر فاتحە و سورەتێک دەخوێنی دواتر روکنەکانی تر دەکەی،
وەلەرکەعەتی دووەم پێش فاتحە پێنج جار تەکبیر دەکەی.
ئایا دروستە کاتی دەست نوێژ گرتن بسم اللە الرحمان الرحیم بڵێی ، یان دەبێت تەنھا بسم اللە بڵێیت ؟

الشيخ الدردير المالكي رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ناوی خوا دەھێنرێ کاتی شۆردنی دەستەکان ھەتا مەچەک : بسم اللە ، زیادکردنی الرحمان الرحیم جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان . ))

الشرح الصغير لأقرب المسالك " (1/ 122) .
حوکمی گوتنی بسم اللە لەحەمام بۆ دەست نوێژ گرتن ؟

عبدالعزيز بن عبدالله بن باز رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە دەست نوێژ بگریت لە حەمام ئەگەر پێویستی کرد ، وە بسم اللە دەڵێیت سەرەتای دەست نوێژ ، دەڵێیت : بسم اللە ، چونکە بسم اللە واجبە لای ھەندێک ئەھلی علم ، وە تەئکید لێکراوە لای زۆربەی زانایان ، بسم اللە دەڵێی و کەراھەت لادەچێت ، چونکە کەراھەت لادەچێت کاتی پێویستی بۆ بسم اللە ، مرۆڤ فەرمانی پێکراوە بە گوتنی بسم اللە سەرەتای دەست نوێژ ، بسم اللە دەڵێت و دەست نوێژ تەواو دەکات . ))

مجموع فتاوى العلامة عبدالعزيز بن باز رحمه الله، ج١٠ لاپەڕە ٢٨ .
بە بـێدەنگی دامەنیشـە، زیکرێک بـکە،
ئێسـتا لە باشترین ڕۆژەکانی دونیادایـت

سبحان الله و الحمد لله و لا إله إلا الله و الله أكبر

سبحان الله وبحمده سبحان الله العظيم

لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين

أستغفر الله وأتوب إليه

أستغفر الله

لا إله إلا الله وحده لا شريك له له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير

اللهم صل على محمد وآل محمد
ئایە گەر کەسێک لە ئاو دەست بێت بانگ بدرێت چۆن وەڵامی بانگ بداتەوە؟

شێخ العثیمین رحمه الله دەفەرمووێت:((سەبارەت بەو کەسەی گوێ لە بانگ دەبێ لە ئاودەستە ، میز دەکات یان پیسایی ، دەڵێت : وەڵامی بانگ دەداتەوە بە دڵ ، ناوی خوا ناھێنێت بەزمان لەم حالەتە.... ))

فتاوی نور علی الدرب .
ئایا دەست نوێژی ئەو کەسە دروستە کە قاچی دەخاتە ناو ئاو ؟

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کەسێک ئەندامێکی خۆی نقومی ئاو بکات ئەوە بەسە بۆی ، چونکە پێی دەڵێن شۆردن . ))

المجموع ج١ لاپەڕە ٤٩٣ .
2024/12/25 16:08:57
Back to Top
HTML Embed Code: