Forwarded from تاپوی نووسراوە
🔶 #پاکدۆستی_هەنارانە ژومارە یەک
🔸تایبەت بە بەرنامەی #شەو_چلە
🔸پێکهاتوو لە ستۆدیۆ بامداد
🍉شەو چلەتان بە سووری و شیرینی دەنکە هەنارەکانی ئێمە بێت
🍉شەو چلەتان هەنارانە
🍉 #پاکدۆستی_هەنارانەمان دابەزێنن و چێژی لێبەرن🍉
👇هەنارانە
🔸تایبەت بە بەرنامەی #شەو_چلە
🔸پێکهاتوو لە ستۆدیۆ بامداد
🍉شەو چلەتان بە سووری و شیرینی دەنکە هەنارەکانی ئێمە بێت
🍉شەو چلەتان هەنارانە
🍉 #پاکدۆستی_هەنارانەمان دابەزێنن و چێژی لێبەرن🍉
👇هەنارانە
Audio
🔶 #پاکدۆستی_هەنارانە ژومارە یەک
🔸تایبەت بە بەرنامەی #شەو_چلە
🔸پێکهاتوو لە ستۆدیۆ بامداد
🍉شەو چلەتان بە سووری و شیرینی دەنکە هەنارەکانی ئێمە بێت
🍉شەو چلەتان هەنارانە
🍉 #پاکدۆستی_هەنارانەمان دابەزێنن و چێژی لێبەرن🍉
🔸تایبەت بە بەرنامەی #شەو_چلە
🔸پێکهاتوو لە ستۆدیۆ بامداد
🍉شەو چلەتان بە سووری و شیرینی دەنکە هەنارەکانی ئێمە بێت
🍉شەو چلەتان هەنارانە
🍉 #پاکدۆستی_هەنارانەمان دابەزێنن و چێژی لێبەرن🍉
وەختێ کۆتایی ئەبێتە سەرەتا
بەر لەوەی دەنگ وەکوو
شەپۆلی سەر لمی بەستێنێ
دابچێ و بمرێت و بەر لەوەی
ڕەنگیشم چوون پەلکی زەردەیەک
لە نێوان دوو بەردی خۆراوای کێوێکدا
گیان بدا و هەڵوەرێ
بەر لەوەی چێرۆکم ببێتە تابووت و
بەر لەوەی وەک تۆزی دوای غاری
ئەسپێکی ناو دەشتی ئەفسانە
یان گەڤەژیلکەیەک لە ئاوی ترساودا
یان پەڕێک باگرۆ بیبات و
لە چاوان ون ببێ...
پێش ئەوەی بزربوون بمکوژێ و
بە سەراب دام پۆشێ
دەفتەرم چاوەڕێی گەرداوی زمانە
لەوشەو ڕستەمدا هەڵ بکاو، چاوەڕێم فوارەیەک لە ئاوی کوژراوی حیکایەت
بە بەرزیی قریشکەم
لە شەوی مانادا
هەڵچێت و سەرتاپای دیرۆکم
بەو ئاوە ڕەنگ بکات
درەنگە و درەنگە و ئەمەوێ
"با" ی قسەی گیرخواردووی مێیینەم ڕاچەڵەکێ و
هەڵکات و بێدەربەست چوون کچی حەقیقەت
چون ژنەچەخماخەی هەناوی شەوەزەنگ
بە کڵپەی پرچەوە
بە کڵپەی مەمکەوە
بڕوات و گوێ بە گوێی نهێنی بگەڕێ و
لەوپەڕی ترسەوە هەتاکوو ئەوپەڕی زەلیلی
بێدەنگیی وڵاتێ بە هاوار تەی کات و
لە قاپی قاتوون و زوڵمەت و، لە قاپی نێرینەی ئەم دنیا و
ئەو دنیا و لە دەرگای بەهەشتییان بدات و بۆ ساتێک نەسرەوێ...
🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#کتێبی_ملوانکە
بەر لەوەی دەنگ وەکوو
شەپۆلی سەر لمی بەستێنێ
دابچێ و بمرێت و بەر لەوەی
ڕەنگیشم چوون پەلکی زەردەیەک
لە نێوان دوو بەردی خۆراوای کێوێکدا
گیان بدا و هەڵوەرێ
بەر لەوەی چێرۆکم ببێتە تابووت و
بەر لەوەی وەک تۆزی دوای غاری
ئەسپێکی ناو دەشتی ئەفسانە
یان گەڤەژیلکەیەک لە ئاوی ترساودا
یان پەڕێک باگرۆ بیبات و
لە چاوان ون ببێ...
پێش ئەوەی بزربوون بمکوژێ و
بە سەراب دام پۆشێ
دەفتەرم چاوەڕێی گەرداوی زمانە
لەوشەو ڕستەمدا هەڵ بکاو، چاوەڕێم فوارەیەک لە ئاوی کوژراوی حیکایەت
بە بەرزیی قریشکەم
لە شەوی مانادا
هەڵچێت و سەرتاپای دیرۆکم
بەو ئاوە ڕەنگ بکات
درەنگە و درەنگە و ئەمەوێ
"با" ی قسەی گیرخواردووی مێیینەم ڕاچەڵەکێ و
هەڵکات و بێدەربەست چوون کچی حەقیقەت
چون ژنەچەخماخەی هەناوی شەوەزەنگ
بە کڵپەی پرچەوە
بە کڵپەی مەمکەوە
بڕوات و گوێ بە گوێی نهێنی بگەڕێ و
لەوپەڕی ترسەوە هەتاکوو ئەوپەڕی زەلیلی
بێدەنگیی وڵاتێ بە هاوار تەی کات و
لە قاپی قاتوون و زوڵمەت و، لە قاپی نێرینەی ئەم دنیا و
ئەو دنیا و لە دەرگای بەهەشتییان بدات و بۆ ساتێک نەسرەوێ...
🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#کتێبی_ملوانکە
#بیرۆکە
✅✅👉👉 @sherko_bekas
ئەو ڕۆژە بەردێکم هەڵکەند
کرمێکی سپیی بچکۆلەی لەژێردا بوو
کرم وتی:
من ئەژیم و ...
هێزی بەردیش هەر هەتا شوێنێ بڕ ئەکا !
ئەو شەوە دارێکم هەڵکەند
هەزار ڕەگی لەبندا بوو
ڕەگیش وتی:
ئاو لە کوێ بێ
ژیان بەرەو ئەوێ ئەڕوا !
بە زامێکدا چوومە خوارێ
ئێگجار قووڵ بوو.
کەجی لە بنی بنەوە
هەتاوێکی باریکم دی
بانگـم ئەکا!
شەوێکم هەڵکەند، شیعرێکی
لە ژێردا بوو
سەری شیعرم هەڵدایەوە
تەماشام کرد
هەزار بیرۆکەی ئەستێرەی
بچووک... بـچووک...
لەناویا بوو...
(سلێمانی، ۲۸/ ۱۲/ ۲۰۱۲)
#شێرکۆ_بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
✅✅👉👉 @sherko_bekas
✅✅👉👉 @sherko_bekas
ئەو ڕۆژە بەردێکم هەڵکەند
کرمێکی سپیی بچکۆلەی لەژێردا بوو
کرم وتی:
من ئەژیم و ...
هێزی بەردیش هەر هەتا شوێنێ بڕ ئەکا !
ئەو شەوە دارێکم هەڵکەند
هەزار ڕەگی لەبندا بوو
ڕەگیش وتی:
ئاو لە کوێ بێ
ژیان بەرەو ئەوێ ئەڕوا !
بە زامێکدا چوومە خوارێ
ئێگجار قووڵ بوو.
کەجی لە بنی بنەوە
هەتاوێکی باریکم دی
بانگـم ئەکا!
شەوێکم هەڵکەند، شیعرێکی
لە ژێردا بوو
سەری شیعرم هەڵدایەوە
تەماشام کرد
هەزار بیرۆکەی ئەستێرەی
بچووک... بـچووک...
لەناویا بوو...
(سلێمانی، ۲۸/ ۱۲/ ۲۰۱۲)
#شێرکۆ_بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
✅✅👉👉 @sherko_bekas
#سێوی_شیعر
✅✅👉👉 @sherko_bekas
ئاخر تۆ ئەبێ بزانی
منی شاعیر لە دارسێوم و
ئەم هەموو سێوی شیعرانە
بۆ تۆ ئەگرم.
ئەوە خۆشەویستیی ژنە
ئاوم ئەدا و
ئەوە هەتاوی چاوێتی و
ئەوە "با"ـی سۆزەکانێتی
کە ناهێڵن
هەرگیـز بمرم...
(سلێمانی، ۲۷/ ۱۲/ ۲۰۱۲)
#شێرکۆ_بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
✅✅👉👉 @sherko_bekas
✅✅👉👉 @sherko_bekas
ئاخر تۆ ئەبێ بزانی
منی شاعیر لە دارسێوم و
ئەم هەموو سێوی شیعرانە
بۆ تۆ ئەگرم.
ئەوە خۆشەویستیی ژنە
ئاوم ئەدا و
ئەوە هەتاوی چاوێتی و
ئەوە "با"ـی سۆزەکانێتی
کە ناهێڵن
هەرگیـز بمرم...
(سلێمانی، ۲۷/ ۱۲/ ۲۰۱۲)
#شێرکۆ_بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
✅✅👉👉 @sherko_bekas
نەقـاڕی
۳- #لێبوردن
✅✅👉👉 @sherko_bekas
سروە داوای لێبوردنی کرد لە گوڵێ
لەبەر ئەوەی
ئەبوو زۆر هێواشتر لێی دا!
گوڵیش داوا ی لێبوردنی کرد لە هەنگێک
لەبەر ئەوەی
ئەبوو زیاترک کوڵمەکانی ئەم هەڵمژێ و
وەلێ، ئەم زووتر ئیزنی دا
هەنگیش
داوای لێبوردنی لە ژنە هەنگەوان کرد و
پێی وت: بە ئەنقەست نەبووە
هەڵەیەک بوو کە پێوەی دا!
وەلی ژنە هەنگەوانیش
ڕووی کردە پیاوەکەی خۆی و
پێی وت: ئەبێ
تۆیش دە جار داوای لێبوردن
لە من بکەی.
لەبەر ئەوەی ڕۆژی ئەمڕۆ
تەمەڵ تەمەڵ
وەک هەنگی نێر
تۆ بۆ خۆت پاڵ کەوتبوویت و
یەک یارمەتیی منت نەدا!
(سلێمانی، ۲۹/ ۱۲/ ۲۰۱۲)
#شێرکۆ_بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
✅✅👉👉 @sherko_bekas
۳- #لێبوردن
✅✅👉👉 @sherko_bekas
سروە داوای لێبوردنی کرد لە گوڵێ
لەبەر ئەوەی
ئەبوو زۆر هێواشتر لێی دا!
گوڵیش داوا ی لێبوردنی کرد لە هەنگێک
لەبەر ئەوەی
ئەبوو زیاترک کوڵمەکانی ئەم هەڵمژێ و
وەلێ، ئەم زووتر ئیزنی دا
هەنگیش
داوای لێبوردنی لە ژنە هەنگەوان کرد و
پێی وت: بە ئەنقەست نەبووە
هەڵەیەک بوو کە پێوەی دا!
وەلی ژنە هەنگەوانیش
ڕووی کردە پیاوەکەی خۆی و
پێی وت: ئەبێ
تۆیش دە جار داوای لێبوردن
لە من بکەی.
لەبەر ئەوەی ڕۆژی ئەمڕۆ
تەمەڵ تەمەڵ
وەک هەنگی نێر
تۆ بۆ خۆت پاڵ کەوتبوویت و
یەک یارمەتیی منت نەدا!
(سلێمانی، ۲۹/ ۱۲/ ۲۰۱۲)
#شێرکۆ_بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
✅✅👉👉 @sherko_bekas
نـەقاڕی
٤- #لاربوونەوە
ئاسکێک بە ماکەوێکی وت
ببوورە لێم، بە ئەنقەست نەبوو کە دوێنێ
لە سەرەڕێی هاتوچۆدا
پێم نا بە باڕەکەوێکی
بچکۆلانەی تۆدا و کوشتم!
کوێرایم دایە... نەمبینی... لێم ببوورە.
کەویش وتی:
ــ من دڵنیام تۆ بەئەنقەست نەتکوشتووە
گەر "سەر" خۆش بێت
باڕەکەو هەر ئەبێتەوە! گوێ مەدەرێ!
لەم ساتەدا
لە لاشانی بەردێکەوە
لوولەیەک هاتە دەرەوە و
پیاوێک تەقەی لە هەردووکیان کرد و
ناسک و ماکەو
بەسەر یەکدا لار بوونەوە...
(سلێمانی، پاییزی ۲۰۱۲)
#شێرکۆ_بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
@sherko_bekas
🌹
🍃🌹
🌹🍃🌹
٤- #لاربوونەوە
ئاسکێک بە ماکەوێکی وت
ببوورە لێم، بە ئەنقەست نەبوو کە دوێنێ
لە سەرەڕێی هاتوچۆدا
پێم نا بە باڕەکەوێکی
بچکۆلانەی تۆدا و کوشتم!
کوێرایم دایە... نەمبینی... لێم ببوورە.
کەویش وتی:
ــ من دڵنیام تۆ بەئەنقەست نەتکوشتووە
گەر "سەر" خۆش بێت
باڕەکەو هەر ئەبێتەوە! گوێ مەدەرێ!
لەم ساتەدا
لە لاشانی بەردێکەوە
لوولەیەک هاتە دەرەوە و
پیاوێک تەقەی لە هەردووکیان کرد و
ناسک و ماکەو
بەسەر یەکدا لار بوونەوە...
(سلێمانی، پاییزی ۲۰۱۲)
#شێرکۆ_بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
@sherko_bekas
🌹
🍃🌹
🌹🍃🌹
#داوا
ژوورێک داوای چرایەک و..
چراکە داوای مێزێک و..
مێزەکە داوای دەفتەرێ و..
دەفتەر داوای قەڵەمێک و..
قەڵام داوای دەست و پەنجەو
پەنجەیش داوای
ئازادیی کرد!
2002/2/22
#شێرکۆ_بێکەس
#خۆم_ئەو_وەختەی_باڵندەم📚
@sherko_bekas
🌹
🍃🌹
🌹🍃🌹
ژوورێک داوای چرایەک و..
چراکە داوای مێزێک و..
مێزەکە داوای دەفتەرێ و..
دەفتەر داوای قەڵەمێک و..
قەڵام داوای دەست و پەنجەو
پەنجەیش داوای
ئازادیی کرد!
2002/2/22
#شێرکۆ_بێکەس
#خۆم_ئەو_وەختەی_باڵندەم📚
@sherko_bekas
🌹
🍃🌹
🌹🍃🌹
#باوەش
ئەو باخچەیه
هەموو ڕەنگێکیان بۆ هێنا
هەموو بۆنێکیان بۆ هێنا
هەموو تیشکێکیان بۆ هێنا و
هەر دڵتەنگ بوو!
کەناریی و بولبولیان دایە و
کەروێشک و مامزیان دایە و
خۆرەتاویان لەبەر کرد و
مانگەشەویان پێشکەش کرد و
هەر دڵتەنگ بوو!
ئەو باخچەیە
وەختێ دڵی کرایەوە و
تەنها ئەو کاتە پێکەنی
بەیانییەک
دوو منداڵی کوڕ و کچی
ئێسکسووکی
لە باوەشی خۆیدا بینی!
#شێرکۆ_بێکەس 🌸☘
#خۆم_ئەو_وەختەی_باڵندەم 📚
@sherko_bekas
🌹
🍃🌹
🌹🍃🌹
ئەو باخچەیه
هەموو ڕەنگێکیان بۆ هێنا
هەموو بۆنێکیان بۆ هێنا
هەموو تیشکێکیان بۆ هێنا و
هەر دڵتەنگ بوو!
کەناریی و بولبولیان دایە و
کەروێشک و مامزیان دایە و
خۆرەتاویان لەبەر کرد و
مانگەشەویان پێشکەش کرد و
هەر دڵتەنگ بوو!
ئەو باخچەیە
وەختێ دڵی کرایەوە و
تەنها ئەو کاتە پێکەنی
بەیانییەک
دوو منداڵی کوڕ و کچی
ئێسکسووکی
لە باوەشی خۆیدا بینی!
#شێرکۆ_بێکەس 🌸☘
#خۆم_ئەو_وەختەی_باڵندەم 📚
@sherko_bekas
🌹
🍃🌹
🌹🍃🌹
شەپۆلانی ئەفسانەیە
یان ڕێگەیەک
لە جەستەی زریان و کافوور!
مەرگە ئەڕوا؟
یان ژیانە دائەگیرسێ و
بووە بە خەونێکی دەیجوور؟!
#شێرکۆ_بێکەس
@sherko_bekas
🌹
🍃🌹
🌹🍃🌹
یان ڕێگەیەک
لە جەستەی زریان و کافوور!
مەرگە ئەڕوا؟
یان ژیانە دائەگیرسێ و
بووە بە خەونێکی دەیجوور؟!
#شێرکۆ_بێکەس
@sherko_bekas
🌹
🍃🌹
🌹🍃🌹
سڵاو و ڕێز ھاوڕێیانی خۆشەویست
لەمڕۆ بە دواوە قەسیدەی #کۆچ لە دیوانی مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس، بە شێوەی ھەڕ ڕۆژە و بەشێک تا دوو بەشی دادەنێرێت، ھیوادارین جێگای چێژ و کەڵکی ھەمووان بێت.
🔶🔸🔸🔶🔶🔸🔸
لەمڕۆ بە دواوە قەسیدەی #کۆچ لە دیوانی مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس، بە شێوەی ھەڕ ڕۆژە و بەشێک تا دوو بەشی دادەنێرێت، ھیوادارین جێگای چێژ و کەڵکی ھەمووان بێت.
🔶🔸🔸🔶🔶🔸🔸
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱"
٭سەرت بەخشیی بە ڕەشەباو ئەویش کردی:
بە ساباتی ئەو لووتکانەی
بە سەر پێدەشتی ئاوێنەی دڵدارانا
ئەیان ڕوانی
نەتئەزانی؟!
نەتئەزانی... سەرت گەواڵە هەورێکە
ژانی ڕەهێڵەو... کوڕژنی(۱) برووسکەکان ڕاینەژەنێ؟
نەتئەزانی... ئەبێ بچیتە تاریکیی
چاوانتەوەو... گریانی خۆت داگیرسێنی؟!
وا تۆی ئەویست!
"پەری" بە تەنیا شەونمی بزەی لێوی مانگە شەوو
دڵۆپی گۆی ورشەداری مەمکێ نییە...
مژینی دەمی ئارەزووت دامرکێنی!
پەری... بە تەنیا قەڵبەزەی
لەشێک نییە...
بینی پیاوەتی پێوەنێی...
بیخۆیتەوەو... بیخۆیتەوە...
تا تێر ئەبیو لە سەر گازی پشت بکەویو
بڵێی: ئۆخەی حەسامەوەو
ئەستێرەیەکم دڵنیا لە جریوەی
داهاتوومو خەو ئەبینم...
ئەستێرەمو... ئەبمە بازنێ لەدەستی
-پەری خان-دا و... بڵێی:
وەرزی فریشتەیەو...
کۆتایی هات... ڕشانەوەی سەرزەمینم
نە... پەری خان... تریفەکەی ئەشبێ بەگڕ
نەشبێ بەگڕ... ئەتسوتێنێ!
ئەتسوتێنێو... خۆڵەمێشی ئیسقانیشت
ئەدا بەدەم زریانەوە...
نە... پەری خان... ئەشبێ بە خاجو پیاوەتیت
بە بزماری پەنجەکانی
لەسەر سنگی دائەکوتێ!
بۆ... پەری خان... فەرهاد زۆرە...
بەڵام کێیە ئەژنۆ بە بێستون دا ئەداو،
ڕووی ئاو بەرەو
ئەو زەریانە وەرئەگێڕێ
کە مێروولەی وێرانە خاک... تێیان ئەدا؟!
٭ لەم دەمەدا... هاوێر کردن(۲)... لە نێوانی
شەو خۆیو... تاریکەشەودا... چاوی ئەوێ...
🎀 #شێرکۆ_بێکەس 🎀
پەراوێزەکان
(۱). کوڕژن: حیلەی ئەسپ
(۲). هاوێر کردن: لێک جیا کردنەوەی دایکو بێچو.
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱"
٭سەرت بەخشیی بە ڕەشەباو ئەویش کردی:
بە ساباتی ئەو لووتکانەی
بە سەر پێدەشتی ئاوێنەی دڵدارانا
ئەیان ڕوانی
نەتئەزانی؟!
نەتئەزانی... سەرت گەواڵە هەورێکە
ژانی ڕەهێڵەو... کوڕژنی(۱) برووسکەکان ڕاینەژەنێ؟
نەتئەزانی... ئەبێ بچیتە تاریکیی
چاوانتەوەو... گریانی خۆت داگیرسێنی؟!
وا تۆی ئەویست!
"پەری" بە تەنیا شەونمی بزەی لێوی مانگە شەوو
دڵۆپی گۆی ورشەداری مەمکێ نییە...
مژینی دەمی ئارەزووت دامرکێنی!
پەری... بە تەنیا قەڵبەزەی
لەشێک نییە...
بینی پیاوەتی پێوەنێی...
بیخۆیتەوەو... بیخۆیتەوە...
تا تێر ئەبیو لە سەر گازی پشت بکەویو
بڵێی: ئۆخەی حەسامەوەو
ئەستێرەیەکم دڵنیا لە جریوەی
داهاتوومو خەو ئەبینم...
ئەستێرەمو... ئەبمە بازنێ لەدەستی
-پەری خان-دا و... بڵێی:
وەرزی فریشتەیەو...
کۆتایی هات... ڕشانەوەی سەرزەمینم
نە... پەری خان... تریفەکەی ئەشبێ بەگڕ
نەشبێ بەگڕ... ئەتسوتێنێ!
ئەتسوتێنێو... خۆڵەمێشی ئیسقانیشت
ئەدا بەدەم زریانەوە...
نە... پەری خان... ئەشبێ بە خاجو پیاوەتیت
بە بزماری پەنجەکانی
لەسەر سنگی دائەکوتێ!
بۆ... پەری خان... فەرهاد زۆرە...
بەڵام کێیە ئەژنۆ بە بێستون دا ئەداو،
ڕووی ئاو بەرەو
ئەو زەریانە وەرئەگێڕێ
کە مێروولەی وێرانە خاک... تێیان ئەدا؟!
٭ لەم دەمەدا... هاوێر کردن(۲)... لە نێوانی
شەو خۆیو... تاریکەشەودا... چاوی ئەوێ...
🎀 #شێرکۆ_بێکەس 🎀
پەراوێزەکان
(۱). کوڕژن: حیلەی ئەسپ
(۲). هاوێر کردن: لێک جیا کردنەوەی دایکو بێچو.
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۲"
....چاوێ دەزووی تەماشاکەی،
بکا بەدەرزیی هەنگاوی ئەو ڕێیەوە...
کە ئێش تەقەڵی دەروونی تێ هەڵئەدا
ئێش ئەتوانێ داڵدەت بدا...
ئێش... ئەزانێ ماڵی بەر بەیان لە کوێیە
ملی کام ڕێگایان ئەگریو چ گێژەنێ،
ئەپێچیتە ناو دەروونی شەکەتتەوەو،
بەربینی قوربانیت لەکام قولاپ
گیر ئەکەیتو... بە کام تەوریان،
شپرزەییت... ئەبڕێتەوە؟!
٭ وا پەری خان بەرەو زەنوێر(۳) لە کەژاوەی
بەهارێکدا... کەوتۆنە ڕێ
هەرچی باخە لەگەڵیایە.
هەرچی دار بەڕووی کەژانە
مەنزڵ...
مەنزڵ...
لەگەڵ ئەودا... ڕەگەکانیان ئەگوێزنەوە.
ئەرخەوانێ نەما خۆی نەکا بە چەتری
سەر سەری ئەو
بەتارای ئەو.
ڕووبارەکان لە پێشیانەوە "سیروان"ەو
شوێن پێی کەژاوە هەڵئەگرن...
🎀 #شێرکۆ_بێکەس 🎀
پەراوێزەکان
(۳). زەنوێر: کوێســـتان
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۲"
....چاوێ دەزووی تەماشاکەی،
بکا بەدەرزیی هەنگاوی ئەو ڕێیەوە...
کە ئێش تەقەڵی دەروونی تێ هەڵئەدا
ئێش ئەتوانێ داڵدەت بدا...
ئێش... ئەزانێ ماڵی بەر بەیان لە کوێیە
ملی کام ڕێگایان ئەگریو چ گێژەنێ،
ئەپێچیتە ناو دەروونی شەکەتتەوەو،
بەربینی قوربانیت لەکام قولاپ
گیر ئەکەیتو... بە کام تەوریان،
شپرزەییت... ئەبڕێتەوە؟!
٭ وا پەری خان بەرەو زەنوێر(۳) لە کەژاوەی
بەهارێکدا... کەوتۆنە ڕێ
هەرچی باخە لەگەڵیایە.
هەرچی دار بەڕووی کەژانە
مەنزڵ...
مەنزڵ...
لەگەڵ ئەودا... ڕەگەکانیان ئەگوێزنەوە.
ئەرخەوانێ نەما خۆی نەکا بە چەتری
سەر سەری ئەو
بەتارای ئەو.
ڕووبارەکان لە پێشیانەوە "سیروان"ەو
شوێن پێی کەژاوە هەڵئەگرن...
🎀 #شێرکۆ_بێکەس 🎀
پەراوێزەکان
(۳). زەنوێر: کوێســـتان
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
لێرە بۆ پیاوەتی خۆشە
لە هیچ بۆنەیەکدا
لە چونە ژوورەوەدا
لە هاتنە دەرەوەدا
ژن پێش خۆی بخات
تەنها لەیەک وەختا نەبێت
کە ئەم بەدار ڕاوی بنێ و
ئەویش لە پێشەوە ڕاکات!
🎀 #شێرکۆ_بێکەس 🎀
🎀 @sherko_bekas
لە هیچ بۆنەیەکدا
لە چونە ژوورەوەدا
لە هاتنە دەرەوەدا
ژن پێش خۆی بخات
تەنها لەیەک وەختا نەبێت
کە ئەم بەدار ڕاوی بنێ و
ئەویش لە پێشەوە ڕاکات!
🎀 #شێرکۆ_بێکەس 🎀
🎀 @sherko_bekas
تەوقەیەک و ئیتر ڕۆشتی
چەند ڕۆژێکە وا هەست دەکەم
هەر پێنج دەستی ڕاستم
لە مەچەکم جوێ بوونەوەو
بوونە بە پێنج مەلی پرسیارو
پێنج ڕێیانی ناو شاردا
بۆ هێلانەی لەپی دەستی تۆ ئەگەڕێن.
🎀 #شێرکۆ_بێکەس 🎀
🎀 @sherko_bekas
چەند ڕۆژێکە وا هەست دەکەم
هەر پێنج دەستی ڕاستم
لە مەچەکم جوێ بوونەوەو
بوونە بە پێنج مەلی پرسیارو
پێنج ڕێیانی ناو شاردا
بۆ هێلانەی لەپی دەستی تۆ ئەگەڕێن.
🎀 #شێرکۆ_بێکەس 🎀
🎀 @sherko_bekas