Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💎 ئەوەتەی کۆچ هەیە کۆچ ،ئەکەم
ئەوەتەی گڕ هەیە، ئەسوتێم
ئەوەتەی ئاو هەیە، ئەخنکێم
ئەوەتەی تیغ هەیە، قوربانیم
ئەوەتەی خاک هەیە، بێ خاکم
ئەوەتەی شاخ هەیە من تلۆر ئەبمەوە
ئەوەتەی دار هەیە، لێ ئەدرێم
من لە پێش موساوە ،ئاوارەم
پێش مەسیح من، خاچم
پێش قوڕەیش من زیندە بە چاڵ و
پێش حوسەین من ،سەری بڕاوم

ــــــــــــــــــــــ
#شێرکۆ_بێکەس
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم کاتەت باش...!
من ناوم کۆترە شینکەیە و کچم
ماڵەکەم وا لەو گەڕەکی منارەیە.
من لە پەڕوباڵی خۆم و لە دەنووکم و
لە ماڵەکەم و گەڕەک و
لە هەموو شتێ بێزارم!
من گمەگمی حەرامی ناو ئایین و نیشتمانم.
من بۆم نییە دوور لە دەنگی منارەیە بفڕم!
من بۆم نییە دوور لە دەنگی منارەکە
گوێ لە دەنگێکی تر بگرم!
یان سەمایەک لە گەڵ بەفر و "با"دا بکەم.
یاخود دەستی کوڕی خەون و خۆزگەم بگرم!
من ناتوانم قژی خۆم بۆ جادەکان و
بۆ مۆسیقا و بۆ کۆترە شینکە نێرەکان
هەرگیز دەرخەم!
من مێینەی ناو بەهاری قەدەغەم و
شەو و ڕۆژیش
لە ژێر چاودێری
دووربینی منارەدام.
باڵەکانم بۆیان نییە بە دوو پەنجەیش
تەوقە لەگەڵ باڵە نێرەکاندا بکەن!
من چارەنووسی حەرامم وەکو جەستەم .
گوڵێک حەرام.
ئاوێک حەرام.
گۆرانییەکی حەرام و
شەرابی ناو قەسیدەیەکی حەرام.

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکه‌س
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ئای چ ڕۆژێکی شووم و غەمناکە...!
کە خۆر خنکاوە لە تەم و مژا
شاعیرێ بەدیار تەرمی خۆرەوە..
ئەگری و زستانی هاتووە بە گژا

#ژەنەڕاڵی_پاییز

شاعیری‌ محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به‌ (ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز) لە پاییزدا کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

@Sherko_bekas
‍ کێ دەنگی کرد؟!
کێ هاتە سەر تەرمی کانییم؟!
لە ناو مێژووی هەڵقرچاوما
کێ بوو قومێ ئاوی کرد بە دەمی
سنەوبەری سەر بڕاوما؟!
کە ڕووباری لەشیان کوشتم
کام ئۆقیانووس خۆی گرژ کرد؟
پردی کام جێ دەستی گرتم؟
کە هەرمێی مەمکیان هەڵکەندم
کە شەمامەی دڵیان گووشیم
ڕەشەبای کام لا هەڵیکرد؟
کێ ورتەی کرد؟
کێ؟ کێ؟ کێ؟
کە پرچی ڕەزیان هەڵکێشام
کە چاوی گوڵیان دەرهێنام
وەکوو ئاغزە جگەرە
توێکڵە شووتی
پێیان پیا نام!
کورسی کام پایتەخت و یاسا
لەقەی بۆ کرد؟
کێ دەنگی کرد؟
مووی سمێڵی کام ڕژێم بوو
جووڵەی بۆ کرد؟
تووکە سەری کام گەورە پیاو
تووکە بەری کام گەورە ژن
بۆ من بزووت؟! هەر دوو لایان
هەر سێ لایان
هەر چوار لایان
یەک لە دوای یەک،
هەرچی هەستا بە خوێنی من
دەس نوێژی گرت
بە خوێنی من ڕۆژووی شکان
خوێنی منی دا بە نەوت!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#شایی_شەهید

10ی خەزەڵوەر بەرامبەرە
لەگەڵ 1ی نوامبەر،
ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ،
قەڵای بەرخۆدان، بەرز ڕادەگرین.
کە دایکە باریکەلەکەم
کراسی ڕەشی ئەپۆشی و
سەرپۆشی سپی و بێگەردی
ئەکردە مل
چمکێکی بەرئەدایەوە
هەتا سەرسنگ
ئیتر یەکسەر
ئەبوو بە پەڕەسێلکەی هەیوان و حەوشە و
تا ئێوارە
بە دەوری سەری گەڕەکدا
دەورەی ئەکرد!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تەون
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ونبوون

هەموو جارێ
کە سەر ئەخەیتە سەر شانم
وەختێ ئەچمە ناو قژتەوە
لە ناو ئەودا ئەبم بە پەپوولەی وێڵ‌ و
ون ئەبم ‌و نایەمەوە.
هەموو جارێ
کە دەست ئەخەیتە ناو دەستم
ئیتر ئەو پێنج پەنجەی دەستە
ئەبێت بە پێنج وردە ماسی ‌و
ئەچنە گۆمی چاوانتەوە و
ون ئەبن ‌و نایەنەوە.
ئەو وەختەی من
ئەگەڕێمەوە بۆ ناو خۆم
ئەو کاتەیە کە تەنیام‌ و
تۆ لەوێ نیت!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#زێ_و_زنە
من ئەمڕۆ پیاو نیم و بووم بە ژن
ناوی دایکم ئەخەمە جێی ناوی باوکم و
بەم جۆرە من شێرکۆ "فایەق بێکەس" نیم و
شێرکۆ شەفیقە سەبیحەم من
شێرکۆ شەفیقە
@Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس

ئەمڕۆ 14ی نوامبەر ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شەفیقە سەبیحەیە "دایکی شێرکۆ بێکەس"، یادی بەرز و پیرۆز بێت🌹
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas
#دوا_مەنزڵ

تۆ هەر بڕۆ هەر بڕۆ
هەتاکوو ئەگەیتە "ئەستەموڵ"
لە کەنار "بسفۆر"دا ژنێکی سیحراوی
لە شێوەی شەهرەزاد ئەبینی.
کەمەندێ هەڵئەدا و خۆت لادە نەتگرێ و
نەتخاتە ناو داوی لەشیەوە.
دەرباز بەو هەر بڕۆ و هەر بڕۆ.
هەتاکوو ئەگەیتە ئەسیناو لە چەقی
سەنتەردا "ئەفرۆدیت" ئەبینی و ئەیەوێ
بتباتە ماڵەوە. بەهێز بەو لا مەدە.

هەر بڕۆ هەتاکوو ئەگەیتە "پاریس" و
لەم شارە شۆخەیشدا تۆ "ئەلیزا" ئەبینی و
ئەیەوێ بە شیعری ئاراگۆن مەستت کا و
لا بدەی. لا مەدە و هەر بڕۆ
هەتاکوو ئەگەیتە شاجوانی شارێکی
گوێ زەریا. پۆلێ کچی نیوە ڕووت،
دێنە سەر ڕێگاکەت. باوەشت پیا ئەکەن.
حەز ئەکەن بۆ شەوێ بتخەنە ناو سنگ و بەرۆکیانەوە. بەهێز بەو لامەدە و هەر بڕۆ.

ئەچیتە زەریاوە.
تۆ ئەبی بە ماسی و هەر بڕۆ.
هەفتەیەک و دوو هەفتە و زیاتریش
نە لەلای مرواری و نە لەلای مەرجان و
نە لەلای ئەستێرەی ناو بەحریش لامەدە.
هەتاکوو ئەگەیتە وشکانیەکان U.S.A،
هەر بڕۆ هەر بڕۆ و لامەدە تا "فێرفاکس"،
ئەچیتە بەردەمی خانوویەک دوو نهۆم.

لێرەدا لابدە و سەرکەوە،
خۆت ئەکەیت بە ماڵدا.
نە لە ژوور نە لە هۆڵ لامەدە.
ئەمجارە لابدە و ئەچیتە موبەقێ،
خۆیەتی ژنێکی لاوازی سەر لەرزۆک وەک پاییز
پێست چرچ و چاوکزی فەقیانە هەڵکراو ئەبینی.
"شەفیقە سەعید"ە و خۆیەتی و
ماچی کە و ماچی کە و
ئەمجارە دانیشە و هەڵمەسە و قەت مەڕۆ!

کۆتایی ۲۰۰۷
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زێ_و_زنه
.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەو وەختەی کە قژی لوول ئەکات
خەیاڵیش لەلای من لوول ئەبێت
بۆیە شیعرم ئەو ڕۆژانە
لە لاولاوی تێئاڵاوی
سەر شیشەکانی پەنجەرەی ژوورەکەم ‌و
لە وردە تەندوورەی ئاوی
بێ ئارامی ڕۆحم ئەچێ!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#زێ_و_زنە
#ژیان

هەر کوت و مت
وەکوو سوڵتان
شێری باخچەی "بابی عالی"
ئەویش گەڕ بوو
نەڕەی نووساو
گوێی تەپ کردوو
مێژوو خواردی!.
هەر کوت و مت
وەک "فرایزەر"ی هیندستان
پڵنگەکەی جەنەراڵی
دوورگەی ڕێوی
ئەویش گەڕ بوو
گەرووی نووساو
گوێی تەپ کردوو
مێژوو خواردی!.
لە جێی سوڵتان و جەنەراڵ
لە جێی ئەو شێر و پڵنگە
ئەوەی ژیا
ئەوەی ئەژی
گوێ درێژەکەی "نالی"یەو
ئەویتر بزنەکەی "غاندی"

(ستکۆهۆلم_ 1988/2/22)

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
◾️◾️◾️◾️◾️
@tapuynusrawe
◾️◾️◾️◾️◾️

بەناوی ئەم گەلە تاڵی چێژە و هەموو ئەندامان و بەڕێوبەرانی کاناڵەکانی سەر بە "لێژنەی بەڕێوبەرایەتی کاناڵەکانی #تاپوی_نووسراوە" هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵە لێقەوماوەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری #سەقز و هەموو گەلی بەردەوام لە پرسەی کورددا دەرئەبڕین و وێڕای هیوای ئاسوودەگی و شادی خواستن بۆ ڕۆحی قوربانیان، ئاواتە خوازی سەلامەتی و چاک بوونەوەی بریندارەکانی ئەم کارەساتەین...

#تاپوی_نووسراوە
◾️ @tapuynusrawe
◾️ @sherko_bekas
◾️ @bextiyar_eli
◾️ @f_z_kurd
◾️ @English_for_kurdistan
◾️ @abdulla_pashew
◾️ @rozana_kurdistan
Şêrko_bêkes
#بۆننامە ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۲۵" 🎀 @Sherko_bekas ئەگەیتە هەرێمی تەرزە و مەملەکەتی تۆف و زریان. لە نزیکەوە مردنی، بوخار و هەڵم ئەبینی. شاژنی پرشنگ ئەبینی. یەکە یەکە بەناویاندا تێ ئەپەڕێ. بەناویاندا ئەخولێیتەوە. وردە وردە دائەکشێی…
#بۆننامە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲٦"
🎀 @Sherko_bekas

من ئەو شیعرەم..
ئەگەر کەپووی بەردی هەڵگورد
بۆنم نەکا و خۆشی نەوێم..
ئیتر دوای ئەو، بۆنم ناکا و خۆشی ناوێم
کەپووی بەفری.. لووتکەی ئەڤرست
من ئەو شیعرەم
شاری وشەی مل بەچرای ئەم دنیایەش
هەر ئەو وەختە باوەشیانکرد بە گەردنما و
خۆشیانویستم، بۆنیانکردم، کە لێرەوە..
لای ئێوەوە سەر و تۆزێ: لە مەراق و خۆڵ و گەڵا و
کڵۆ خەڵووز و هەناسە و، بۆنی هەڵەبجە و هەڵاڵە و
بۆنی جەستەی ئەم زمانەی خۆم بۆ بردن!

من هەر لێرەم. لەناو بەفرێکی شیندام و
دوورە چرای نیگاتانم و کز ئەسووتێم
من هەر لێرەم. لەناو بەفرێکی شیندام و
ناو بەناوێ.. لەم قوتبەدا
پریشکێکی بەردە ئەستێم.
دیسانەوە ڕۆژێکی تر بەناو تەمێکدا دێتەوە
من هەر لێرەم:
ڕۆژێکی تازەیە و کۆنیش
دیسانەوە ڕیشێکی دیکەی تەنیایی ئەتاشمەوە.
بەڵام ئاوێنە هەر هەمان ئاوێنەیە و
تەمی شووشەی سەرچاوانیش هەر هەمان تەم.

- بۆنی ئەم قوتبەم گرتووە -
ڕۆژێکی تازەیە و کۆنیش
دیسانەوە بەروپشتی ئەم بەیانییەش بە پەلە ئوتوو ئەکەم.
بەڵام بێزاریی ناو ڕۆحم
هەر وەکوو خۆی چرچ و لوچە
-بۆنی پەڕۆی سووتاوی ژێر ئوتووم لێدێ-

ڕۆژێکی تازەیە و کۆنیش
دیسانەوە "مەسعەدەکە" ئەمکاتە کۆڵ
لە قاتی خوارێ دامئەگرێ
ئەچمە دەرێ..
دیسانەوە لە بەردەرگا پیرێژنەکەی دراوسێم
کە هەر لە تووتیی مۆن ئەچێ
تووشم ئەبێ.
-لەبەر قژم خۆشی ناوێم-
کلک هەڵئەکا و تێ ئەپەڕێ.
-بۆنی نەفرەتم لێوە دێ-
وەختێ چەترەکەم هەڵئەدەم
-بەیانیت باش!
-بەیانیت باش!
دیالۆگی بەردەوامی بەیانیانی
نێوان خۆم و چەترەکەمە..

دیسانەوە ڕۆژێکی تازەیە و کۆنیش
من ئەمڕۆیش هەر بۆنی دوێنێ و بۆنی پێرێ و
بۆنی ژەنگ و بۆنی چەترێکی شکاوی ئێرەم لێدێ.

((ئەزموونەکان پەل و پۆی زۆریان لێ بۆوە. بۆننامەکەم لە شاخەوە بۆ زەریا بوو بە هاوڕێی چەندین دەنگ و ڕەنگی لەیەک نەچووی ئەم دینایە. لەبەر ئەوە ئەم بۆننامەیە بۆننامەی ئەزموونە. بەڵام هێشتا نەمتوانیوە خۆم لە بۆنی ترس قوتار بکەم. من بە بۆن کەوتووی ترسم. ئەگەر ناوچەیەکی شاراوەی بۆن لەم بۆننامەیەدا نەبێت. ئەوە هەر لەوێوە لەو ترسەوە سەرچاوەی گرتووە))

لەبەر ئەوەی من سەردەمێ
لەگەڵ شاخدا هاوڕێ بووم
بۆیە ئیستاکە ئەتوانم تۆوی ڕوانین
بەدەم ڕێوە لەناو بەردیشدا بڕوێنم.
لەبەر ئەوەی من سەردەمێ
لەگەڵ زەریا هاوڕێ بووم
بۆیە ئیستاکە ئەتوانم
بە بنی قوڵی زماندا بچمە خوارێ و
مەرجانی مانا دەربێنم.

لەبەر ئەوەی من سەردەمێ
کرێچیی ماڵی ئەستێرە دوورەکان بووم
بۆیە ئیستاکە ئەتوانم جریوە بکەم بە بۆن و
ئەودیو وەرزەکان ببینم
لەبەر ئەوەی من سەردەمێ
لەگەڵ زریاندا ژیاوم
بۆیە ئیستاکە ئەتوانم ببمە پرسیار و گومان و
هەڵبکەم و یەخەی یەقین ڕاوەشێنم

لەبەر ئەوەی سەردەمێکیش دوور و درێژ
لەگەڵ ترس و لەگەڵ تەم و مژدا ژیام
ببوورن لێم بۆیە ئیستاکە ناتوانم
من ڕاستەوخۆ هەرچیم هەیە..
وەکوو هەتاوێکی گەمژه
لەلای ئێوە بیدرکێنم.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#بۆننامە
| نامەیەکی بڵاونەکراوەی #شێرکۆ_بێکەس

ئەوەی دەیخوێننەوە نموونەیەکە لەو نامە بچووکانەی #شێرکۆ_بێکەس کە لە ژوورەکەی خۆیدا لە #دەزگای_سەردەم دەینووسین و دەیناردن بۆ هاوڕێکانی لە ژوورەکانی دیکە، بە تایبەت بۆ #ڕەووف_بێگەردی وەرگێڕ و چیرۆکنووس. لێرەدا یەکێک لەو نامانە دەخوێننەوە کە بۆ یەکەم جار لە #ماڵپەڕی_باڵندەوە بڵاو دەبێتەوە. سەرچاوەی نامەکە چیرۆکنووس #دانا_فایەقـە، کە خۆی لە #دەزگای_سەردەم کار دەکات. ناوەڕۆکی نامەکە سەرهاتی #شاعیرێکە سەردانی #شێرکۆ_بێکەسـی کردووە بەشکوو کتێبی شیعرەکانی بۆ چاپ بکات. – #ماڵپەڕی_باڵندە





#دەقی_نامەکە



کاکە #بێگەرد
سڵاو





بەر لە سەعاتێک کابرایەک هاتبوو بۆ لام، ئەیوت شاعیرم، بەڵکوو دیوانم بۆ چاپ بکەن… هەندێکی نیشان دام فڕیان بەسەر شیعرەوە نەبوو. لە دواییدا پێم وت تۆ چکارەی؟ وتی کاسبم و محەلەبی دروست ئەکەم… پێم وت کاکە واز لە دروستکردنی شیعر بێنە، ئەمجارە ئەگەر محەلەبیم لەگەڵ خۆتدا بۆ بینی، بەڵام دارچینیی پێوە بێت زۆر؛ سوپاست ئەکەم.

🎀 @Sherko_bekas
پێش ئاڵا خۆی.. من ئازادیی
ڕەنگەکانی ئاڵام ئەوێ!
بەر لە سرود.. من سەربەستیی
وشەکانی ناویم ئەوێ!
بەر لە ڕادیوێ.. من ڕزگاریی
هەموو دەنگەکانم ئەوێ!
بەر لە T.V
من سەربەخۆیی تەواوی
جوگرافیای هەموو چاوەکانم ئەوێ!
بەر لەوانیش:
قۆڕینەیەکم بۆ نان و
مەرکانەیەکم بۆ ئاو و
چرایەکم بۆ دیوار و
کراسێکم بۆ وڵاتی ڕووت‌وقووت و
هەژارانی ئێرە ئەوێ!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تەون
🎀 @sherko_bekas

له ساڵیادی پەنجاو شەشەمین کۆچی دوایی تۆدا هەموو ئەو بیرەوەری و یادگارانەی کە منداڵێکی هەشت ساڵانە لە زەینی تیژ و دڵی بچکۆله‌ی خۆیدا گلی داوەتەوە، له شێوەی بینینی چەند خەونێکی ڕووندا دێنەوە پێش چاوی، بۆ یەکەمجار کە دەستت گرتم و لە پۆلی خوێندندا داتنام... بۆ یەکەمجار کە شیعری "تۆ چیت! من کوردم"ت پێ لەبەر کردم... کە لە تاقە ژوورەکەماندا لە سورداش و هه‌ڵه‌بجه. شانت دائه‌دایه سەر سەرینه‌کەت و کتێبت ئەخوێندەوە...

دوا شەوی ژیانیشت کە لە ماڵه‌وە بوویت و دەرسەکانت بە من دەور ئەکردەوە... بۆ سبەی سەعات هەشتیش بە ئێجگاری چاوت لێکنا و هەر هەمان ڕۆژ بەرەو سەیوان بوویتەوە... لەئاپوورەی سەرقەبران و خەمی سەر دەم و چاوی ورد و درشتدا، لە پرسەکەشا هەر زوو تێگەیشتم من کوڕی پیاوێکی ئاسایی نیم... ئەی باوکی کوردان و من و هەموو ئازاردیخوازان! لە بەیانی12/18ی هەموو ساڵێکدا وەختێ بەرەو ژوور ئەڕوانم ئەبینم لەسەر تەوقە سەری گۆیرە ڕاوەستاویت و دەست ڕائەوەشێنی و لە سروودە نەمرەکانی خۆتمان بۆ ئەخوێنی!

شێرکۆ بێکەس بۆ باوکی
2004/12/19

🎀 @sherko_bekas

18ی دێسامبر ساڵڕۆژی کوچی دوایی مامۆستا فایەق بێکەس، باوکی ئیمپراتۆری شیعری دونیا شێرکۆ بێکەسی نەمرە...

یادیان بەرز و ڕێگایان پڕ ڕێبوار🌹
.
Forwarded from Ébduĺĺa peşêw
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓️٢٩ ـی سەرماوەزی ٢٧١٩
ڤیدیۆی ڕاستەوخۆی مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو
ئەمشەو لە فەیسبووک

ماڵپەڕ
www.pashew.com
فەیسبووک
facebook.com/abdullapashewofficial
_____
🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
ئەمڕۆ هەست ئەکەم من تەنیام
وەک ئاخر ڕۆژی پاییز و
چون شارەکەم دوای ناشتنی
ئاوزێکی گەنجی تەنیام
ئەمڕۆ هەمــــوو شت تەنیایە
وەکو غەریبی دایکم و
چون پەیکەرەکەی باوکم و
چون لاشەی قوربانییەکی...نەناسراویش
تەنیا و تەنیام!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
له‌ ماڵه‌كانماندا…
قاسملوو
جوانترین دره‌ختی‌ حه‌وشه‌یه‌‌ و
نازدارترین گوڵدان‌ و ئینجانه‌یه‌‌ و
پاكترین شووشه‌ی‌ په‌نجه‌ره‌یه ‌‌و
یه‌كه‌مین ڕه‌فه‌ی‌ كتێبخانه‌یه‌‌ و
قوڵینه‌ی‌ نانه ‌‌و
قه‌ڵه‌م دانه‌‌ و په‌رداخه‌‌ و
گڕوگاڵی‌ منداڵه‌كانمانه‌ … قاسملوو!

هه‌موو ساڵێ‌ له‌م رۆژه‌دا
ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ژووره‌كانمان
ئه‌بێته‌وه‌ به‌ هه‌تاوی‌ به‌ر هه‌یوان
به‌ په‌پووله‌ پاییزه‌‌ و
دێته‌وه‌ سه‌ر پێخه‌فه‌كانمان
وه‌لێ كه‌ دێته‌وه‌ به‌ ده‌ستی‌ به‌تاڵ‌
نایه‌ته‌وه‌ قاسملوو
ئه‌و له‌گه‌ڵ‌ خۆیدا به‌ باوه‌ش تریفه‌ دێنێته‌وه

شیعری‌ سه‌وز به‌ ده‌سته‌وه‌‌ و
سنگی‌ ئه‌بێته‌ پووره‌ هه‌نگ ‌و
هه‌نگوین له‌ قسه‌یدا ‌و به‌سه‌ر هه‌ژاراندا
ماڵ‌ به‌ ماڵ‌ ئه‌یبه‌خشێته‌وه‌
ئه‌و هه‌روا خۆی‌ ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه‌
به‌ ئاوه‌ڵی‌ شه‌فه‌ق نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌
له‌گه‌ڵ‌ نه‌وڕه‌سی‌ سپیدا نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ هۆره‌ی‌ دوا شه‌هیدا نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.
ئه‌و هه‌روا ته‌نیا خۆی‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
2024/09/22 21:23:05
Back to Top
HTML Embed Code: