Telegram Web Link
🎀 @sherko_bekas

#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۳"

.... شەپۆلەکان. ئاوێنەی پێش دەمی بووکن
سیمای چاوەیان هەڵگرتوو...
پەری خان... ڕۆی... دوو ئاوانیش... لەگەڵیایە
وا گوێم... لێیە...
لە هەڵپەڕکێی شایی بەفرا
لە سەرچۆپی گوڵاڵەدا...
لە کۆڕی سەمای -بالیێی- پشکۆکاندا
لە نێوانی ماچی گوڵ‌و هەڵوەرینی
گە
ڵا
کاندا...
لە نێوانی هاژەی دڵ‌و ڕۆخی تەنیای ئێواراندا
یەک... یەک ئەڵێن
٭ پەری خان... ڕۆی
"کانی"م... لە من ئەخواتەوەو
لە سپێنەی بنی مندا
ڕەنگی زیوینی ئەو هەڵدێ
لە نێوان مەمانی ئەودا... هەڵئەقوڵێم...
هەڵقوڵینم... شوێن مژینی دەمی فەرهادەکەی ئەوە
کە وشک بووم
وشک ئەبێ.
پەری خان... ڕۆی... ڕۆیشتنی من چارەنووسەو....

🎀 #شێرکۆ_بێکەس 🎀

⚠️ درێژەی هەیە...

🎀 @sherko_bekas
🎀 @sherko_bekas

#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۴"

.... وا لە مابێنی مەماندا هەڵئەقوڵێ
٭من باڵندەی سەر درەختی
لەشی سەوزی
پەری خان بووم
لەسەر لێوی
هیلانەی -دەنگ-م دروست کرد
کە لەنجەی کرد
من باڵم گرت
پەری خان ڕۆی... نەڕۆم ئیتر
هەڵفڕینم... خۆی لە باڵم ئەکاتەوە...
خۆشەویستیی
هیلانەکەم جێ ئەهێڵێ
نەڕۆم... نابێ بنیشمەوە!.
٭پەری خان ڕۆی... بنار ڕووت بوو.
٭بۆچی ئەڕووا... ڕاناوەستێ،
هەتا توێژاڵی برینی گوڵەکانی دێنەوەیەک
دەبا نەڕواو... ڕاناوەستێ،
هەتا توێژاڵی برینی گوڵەکانی دێنەوەیەک
دەبا نەڕواو پێشوویەک بات!.
٭پەری خان ڕۆی... من گوێم لێ بوو
تارماییەک...
کە لەشێوەی دووپشکێکی باڵدار بوو
کە لەشێوەی کوللەیەکی ئاگرینیی
شاخدار بوو
وای پێ ئەوت:
٭ئەبێ فەرهادەکەت من بم
ئەویش نەبم! لەدوو مەمک
مەمکێ بۆ من
لەدوو ماچدا... ماچێ بۆ من
٭پەری خان ڕۆی... کۆچی پەری بۆ ئەوە بوو
هەردوو مەمکی‌و... دوو ماچەکەی
بۆ فەرهاد بێ!
٭بیرکەرەوە.. پەری شەپۆل
لە کتێبی زەریای سەرەتا... هەڵبەرەوە
ئەمە کۆچی چیاکانەو... دەم‌و چاوی "پەری خان"یش
ئاسمانێکە
باڵدارێکە
ڕووبارێکە
ناونیشانی هەمووتانی لە بینینیا هەڵگرتووە...
نەیباو ئەیبا
هەتا ئەیدا بەدەم گڤەی زریانەوە
ئێستە زریان لەناو دەنگیا
یەک لەدوای یەک
ناوی هەموو خنکاوەکان ئەنووسێت‌و
ئەینێ بە ناوچەوانی خۆرەوە.
٭تۆ ئامادەی کە بخنکێی تا پەری خان
هەردوو مەمکی‌و... دوو ماچەکەی
بۆ فەرهاد بێ؟!....

🎀 #شێرکۆ_بێکەس 🎀

⚠️ درێژەی هەیە...

🎀 @sherko_bekas
هه‌ره‌سی به‌فر غه‌زه‌بی
شاخه‌ کاتێ
که‌ زستان تووڕه‌ی ئه‌کات و
که‌ ئاسمانیش گوێی لێناگرێ!

🎀 #شێرکۆ_بێکەس 🎀

🎀 @sherko_bekas
🎀 @sherko_bekas

#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۵"

.... ٭سەرت
بەخشیی بە ڕەشەباو،
شو سوارێک بوو
لە پاشکۆی تاریکیی خۆیدا هەڵیگرتی:
٭لە سەر پشتی ئەسپی قەترانیی ئەم شەوە
کۆچ‌و باری هەرچی دڵداری ڕەوەندە دابەستراوە.
گۆرانیەک لەسەر زاری
لق‌و پۆپە
دەنگدانەوەی لەئاسۆدا
لەناو سینەی چەمەکاندا
ئەبنە چیرۆک... ئەبنە داستان:
"کۆچی یارمان... کۆچی سووری هەڵاڵەیە
کۆچی بەفری فریشتەیە...
بەهارەو... خێڵ بەرەو ژوورە
خێڵ: چرایە
چرا: چاوی داگیرساوی
ژوور سەری پەری لەیلایە...
خێڵ ئێمەین‌و... ئەم دنیایەش بۆ لەیلایە
تۆیش چیت ئەوێ؟!
٭ئێوەم... ئەوێ
من هاتووم‌و نانی شەوم
تێشووی ڕێگەی پەری خانە
من هاتووم‌و ئازاری خۆم ڕائەخەم‌و،
تەمی تەنیـــایی‌و هەژارییم...
ئەدەم بە سەری بڵندی پەری خان دا.
من تارای ئەوم لەتاڵی دەنگێ چنی
کەهاواری نێرگزەجاڕ
لەئاوایی ئاگرەوە... بۆی هێنابووم
فێری کردم:
بە مشت لەرزەی بومەلەرزە
دەربێنم‌و بیکەم بە قوڕگی هەژاراندا:
هەژارینە!
کۆچی ئێوە... سەرقافڵەی برسێتی بن
لەگەڵتانم.
کۆچی ئێوە... بارگەی خەمی
زەردو سووری تیا بخەن‌و
دەستی درەختی بێ ئاوی تێدا بگرن
لەگەڵتانم....

🎀 #شێرکۆ_بێکەس 🎀

⚠️ درێژەی هەیە...

🎀 @sherko_bekas
قژت خەمێکی درێژە و شەوی شێعرە
منیش چرای کورتە باڵاو
قەڵەمێکی بە وەنەوزم
نە ئەو خەمەم پێ ئەبڕدرێ و
نە ئەیگەمێ و
نە ئەشتوانم ئێشکی سیحری
زەریا بگرم!

🎀 #شێرکۆ_بێکەس 🎀

🎀 @sherko_bekas
🎀 @sherko_bekas

#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "٦"


.... خۆشەویستییم: لە کازیوەی هۆرەتانا
سەردەردێنێ‌و... ئەبێ بە پەڵەی
گەنم‌و جۆی ئارەق کردووی لەشی ئێوە.
گوڵە گەنمی هەرچی وشەی ناو دەفتەری چاومە
لە هیلاکیی بازووتانا سەورز ئەبێ.
ئێوە چاون
ئەچنە ناو چاوی منەوە.
هەژاریینە
لە هەرلایەک ڕەگ‌و ڕیشەی ئێوەم بینی
سەرم لە پاڵیا داکووتی
لە هەر شوێنێ
شەپوڵتان دا... کەنارتان بووم.
کەناریش بوون... شەپوڵتان بووم.
٭ من کەهاتم
باران نەونووست‌و نەنووستم
من نانووم‌و خەوئەبینم
باران
نەنووست‌و
نەنووستم.
باران لێوی نمەی
نا بە گۆنەی
هەڵبەستێکی ئاوارەوە
کەتینوێتی ئەیهۆنێوەو...
برسێتیی من... ئەیخوێندەوە
هەموو خوێندنەوەی بارانێ
ئاسمانی بینینی ئەوێ
هەموو نووسینی هەتاوێ
گینگڵی شەوی درێژو
ڕێبوارانی سەر زمانی
ناو دەمی نەهەنگی ئەوێ....


🎀 #شێرکۆ_بێکەس 🎀

⚠️ درێژەی هەیە...

🎀 @sherko_bekas
گوڵاڵەیەک
بۆ توتڕکێ نوشتایەوە
دەستی ماچ کرد!
کە لێبۆوەو، هەستایەوە
ڕەنگی سوور ڕژابووە بەر:
پێی توتڕک و هەتا مردن
بەداخی ڕەنگی زەردەوە تلایەوە
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFUwNwgfemheOUclVw

#ڕۆزانـــــا

کاناڵێکی عاشقانە
#ڕۆزانا
دەلاقەیەک بۆ چاوەڕوانییە جوانەکان
ڕۆچنەیەک بۆ خۆشەویستی و ئەوین


کورتە شیعری و وێنە نووسراوە..
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۷"

.... ٭"کۆچی زریان... ئەوکاتەوە دەستی پێکرد
کە جۆگەلە... لەسەر چاوەو
ڕووبار لە زەریا یاخی بوو...
کۆچی زریان... لەو ڕۆژەوە دەستی پێکرد
کە شمشێری بروسکەکان
ئەچوون بەگژ هەوری تاڵداو
داوای چاوی جوانی گەلاوێژیان ئەکرد!"
باران نەنووست‌و نەنووستم
-من ئەشنووم‌و خەو نابینم-
باران... دایکرد
وشەم... دایکرد
با.. هەڵیکرد
سەرم... دایە
سەرم خستە سەر ڕەوەزی (۴)
بەپێوە وەستاوی سەر شاخ
ڕەوەز... بەرزەو... تەماشای دامێنی سووری،
پەری خانی، شیرین ئەکات
دامێنی سوور. خۆی هەڵناکات
کاتێ ئەڕوا... ئەستێرەکان لە دوایەوە
لاوک ئەڵێن
کاتێ ئەڕوا... برینەکان
لە ڕەشەڵەکی تێکەڵی
نێوان گوڵ‌و خۆڵەمێشدا
هەڵئەپەڕن!
٭هۆ... پەری خان
باران ئەزانێ... بارینم
لە ناو خێوەتی شەوگاری غەریبیما
چۆن دائەکات؟!
ئەو ئەزانێ... چیم پێ ئەڵێ‌و... چی پێ ئەڵێم!
ئەو ئەزانێ
من لەکام پەڵە هەورەوە...
برووسکەی خۆم بۆ هێناوە.
ئەو ئەزانێ... هەڵمی ئاخەکانی سنگم
لەکام بەرزاییدا بەستی
ئەو ئەزانێ... لەسەر لێواری پەنجەرەی
کام خەونەوە
کۆتری سیمای منداڵەکان بۆم ئەخوێنن!...

🎀شێرکۆ بێکەس🎀

پەرواێزەکان

(۴). ڕەوەز: دانە بەردی بەسەریەکەوەی شاخ

⚠️ درێژەی هەیە...

🎀 @sherko_bekas
ئازادییم ئەوەندە برسییە
لەتاو نان
ئامبازی "مانگ"ی ناو شیعرم بوو
فڕانی و کەرتی کرد
لەوساوە شیعری من
شەوانە کە هەڵدێ
کەل بووە و نیوەیە
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۸"

.... "دەستیان وەکوو پەلکە گیای سەر
کەناری ناوێکی خەمناک
درێژ ئەکەن
چۆن ئەمگەنێ؟!
٭دایە ئەبێ جارێکیتر بە سک هەڵمبگریتەوە!
لە دایک بوونی ئەمجارەم
ئەبێ دوێنێت لە بار بەرێت.
دایە حەزئەکەم... زیندووبم
بە زیندوویی
لاوانەوەتم گوێ لێ بێ!
لاوانەوەت.. ئەو باڵندەی گریانەیە
بەدەنووک لەناو پێڵومدا.
دەنک... دەنک...
فرمێسەکان هەڵئەگرێت‌و،
ورد... ورد... چینەی پشکنینی..،
لەنەهێنی ناوەوەم دا... ئەگەڕێت‌و
ژانەکان.... ئەدۆزێتەوە...
لاوانەوەت... قۆڵپی تەنیاییم سەرئەخا
بۆ سەر نیگای ئەم سەدەیە.
لاوانەوەت... بەخۆیەوە ئەمنووسێنی‌و
بەرم ناداو... بەری نادەم
تا ئاوێنەی ناو قوڵپی یەکتری ئەبین
هەتا ئەمـــرین!
با گوێم لێ بێت... لاوانەوەت:
وەک منداڵیم...
سەرم ئەخاتە سەر ڕانی
خۆشەویستی بێ کۆتاییت.
وەک منداڵیم... وەنەوز لەناو کۆشتا ئەدەم
تۆخوا... دایە بملاوێنە لای لایەکەت بگێڕەوە...
بملاوێنە... بملاوێنە
تەماشاکە: کە ئاو ئەڕوات
پەلی هەموو درەختەکان
شۆڕن بۆ ماچ!
دە ماچم کە... من ئاوی تۆم
ئاوی تۆ نیم؟!
ئەی من تاڵی ئەو ڕنووی قژەت نیم
کە هەواری بێکەسییەو
خوریی تەشیی زەمانێکە
زام ئەیڕێسێ‌و... ئەیکا بە پەردەی
سەر چرپای بووکی ناکام؟!
تەشیت باده... ئەوە سەری گڵۆڵەی ژانەکەم
لێت ون نەبم...
٭تەماشاکەو... بمبینەوە...

🎀شێرکۆ بێکەس🎀

⚠️ درێژەی هەیە...

🎀 @sherko_bekas
ئەوەی یەک قسەی کردبێ
بۆ ئەم هۆڵۆکوستی غەدرە
من سەد پەیڤی خۆشەویستی
بۆ ئەنێرم
بەڵام ئەگەر خواوەندو پێغەمبەرو
یەزدانیش بێ
خۆی لادابێ لە بینینم
نە ئەیبینم و
نە من گوێشی بۆ ڕائەگرم
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۹"

.... لەوهەورە دام... کە منداڵیی لێ ئەبارێ
لەو هەورە دام... کە پەری خان
سواری کەژاوەکەی بووەو...
بە ئاوزەنگی چەخماخەکان
ئەدا لە بن سکی ئەسپ‌و... نێسکە (۵) ئەکاو
هێندە نابات
لەبازنەی ئەم زەمانە دەرئەپەڕێ‌و
ئەڵێ: کاتی... غاری
دەنگ‌و بڵێسەو... شەپۆلە
کاتی غارە... غارە... غارە
٭دەس بەرنەدەی هەڵەمووتە (٦)
دەس بەرنەدەی هەوراز ڕووتە
ئەم هەورازە... بەرازێکە
شفرەکانی خۆی چاندووە
ڕێ شفرەیە.
بە تەنیا ئەم توولەڕێیە جێگەی غارە
دەس بەرنەدەی
مەڵاس... مەڵاس... جێڕ بەرەوە
دەس بەرنەدەی!
٭کێ ئەزانێ جارێکی تر ئەتبیمەوە؟!
جارێکی تر دەنگم سەر ئەکاتەوە سەر
سەری کاسی گوێگرتنت؟!
لەم وەرزەدا... کە خێڵ بەرەو زەنوێر ئەڕوا
لەم وەرزەدا... کە هەناسم
سیروان لەگەڵ خۆیدا ئەیبا
ئەیبا وەکوو ئەو چڵانەی
شە شوێن لق‌و پۆپدا ئەگریین!...

🎀شێرکۆ بێکەس🎀

پەراوێزەکان
(۵). نێسکە: سمکۆڵ کردن.
(٦). هەڵەمووت: پلەی خزو سەختی شاخ

⚠️ درێژەی هەیە...

🎀 @sherko_bekas
من ئەم زۆڵمە
لەناو شووشەبەندی شیعرا
دائەنێم بۆ:
ئەو زارۆکەی
دوای چەند قەڕنێ دێت و ئەزێ
لە ڕەحمی ئەم وڵاتەوە سەر دەردێنێ و
ئەلف و بێی چرا فێر ئەبێ و
ئەم غەدرە ئەخوێنێتەوە!
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۰"

.... ئەیبا وەکوو... ئەو چۆلەکە خنکاوانەی
نە خوێندیان‌و نە تەماشای دنیایان کرد!
کێ ئەزانێ ئەتبینمەوە؟!
تا لە زنەی (۷) نیگاکانت بخۆمەوەو بڵێم ئۆخەی،
ون نەبوویت‌و گەڕایتەوە
ئەزانی بۆ؟!
من دایکتم
هەر ئاوی کانیی چاوی تۆ لای من ئاوە
هەر خۆشەویستیی ناوە.
٭کە جێم هێشتووی
بۆ ئەوەیە جێت نەهێڵم!.
کەی وا نەبووم
باران...
نانوێ‌و
منیش وا نەبووم؟!
"شوێنەواری دارستانێکی سووتاوەو پەل ئەکوتێ
بۆ درەختی یادەکانی
هەر لەوێدا... گریان گەڵای ئەو یادانە
لە بەر ترووسکەی ساباتی شەوگارێکدا...
ئەشواتەوە...
کە من شایەتی کوژراوو نە کوژراویم"...
ئێوە ئەڵێن: بێرکەرەوە.
منیش ئەڵێم: بیرکەنەوە.
باران نەنووست‌و... نەنووستم.
کاتێ هاتی‌و لەگەڵ خۆتا ئەو شەوانەت هێنایەوە
کە پێکەوە لەبن سێبەری ئاواتی درەختێکدا...
لەگەڵ هەژاری دنیادا دائەنیشتین...
خەو... ڕەنگاوڕەنگ... لەدڵمانا یاریی ئەکرد.
نەمانبینی: بەفری سەوزیان تیا ئەباریی
نەمانبینی: با... ڕەنگدارە
شینە، مۆرە...
لەیەک کاتا... ئەمانبینی:
دیجلە..، چاومان ئەخواتەوەو
زرێباریش گوێ ڕائەگرێ.
لەیەک کاتدا... هەتاو بووین‌و سێبەریش بووین
لەیەک کاتدا... پێکەەنین‌و گریانیش بووین.
باران
نەنووست و نەنووستم.
شەوگار ڕۆژ بوو... ڕۆژیش شەوگار...

🎀شێرکۆ بێکەس🎀

پەراوێزەکان:
(۷). زنە: کانی زۆر بچووک

⚠️ درێژەی هەیە...

🎀 @sherko_bekas
🎀 @Sherko_bekas
ئه‌ی "ژن"ی ڕۆح!
گرنگ ئه‌وه‌یه‌ نه‌وه‌ستین
تۆ به‌ نه‌رمیی تریفه‌وه‌
زه‌رد زه‌رد وه‌ره‌و
باوه‌شێکی ئاڵم پیاکه‌و
منیش به‌ خێرایی شه‌پۆل
شین شین دێم و
شیعری خۆمت تیا سه‌وز ئه‌که‌م!

#شێرکۆ_بێکه‌س
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۱"

.... باران ئەیوت:
٭بۆ ئەوەی گوڵه گەنمێک
لە ناو لەشی هەتاوەوە...
سەر دەربێنێ‌و دەستی تانگۆی
شەماڵ بگرێ‌و پێبکەنێ
ئەبێ جارێک لەناو هەڵما
تووانەوەی خۆم ببینم‌و
جارێکی تر لەبارینما... ژیانەوە!
منیش ئەم وت:
٭من لە تۆوە فێر بووم کە چۆن
مەرگم بکەمە پێپلیکەو
داهاتوومی پیا سەربخەم!
باران نەنووست‌و نەنووستم
کاتێ هاتی‌و... خەوەکانت... خەوەکانم
ڕەوانەوە...
هەر دەنگی ڕەنگێ کەوتە ژێر
پێلاوێکی ئاسنەوە...
کوژانەوە.. خەونەکانمان... وەک گوڵ ئەستێرە
ساتێ بوو...
کوژانەوە...
کاتێ هاتی‌و لەگەڵ خۆتا
وێنەی شیرینت بۆ هێنام
شیرین وایە؟!
شیرین تەنیا یەک شیرینە
شیرین وایە؟!
تۆ بییبنە... ئەم شیرینە... دەستەکانی
لێ
بۆ
تە
وە...
چاوەکانی لەگەڵ پێڵووی:
جو
ێ
بۆ
تە
وە...
تۆ بیبینه لێوی نافڕێ‌و ناگاتە من؟!
کوا شیرینە؟!
٭فەرهاد شیرینی وات ئەوێ؟!
٭فەرهاد ڕووبارێکت ئەوێ
درەختی خۆی بخنکێنی؟!
٭فەرهاد... باڵدارێکت ئەوێ
هێلانەی خۆی بشێوێنێ‌و
ڕازی بێ بەوەی کە نەفڕێ؟!
سەرم بەخشیی بە باران‌و ئەویش کردی
بە لافاوێ‌و ڕژانییه ئەو
دۆڵ‌و هەردو کەژانەوە...

🎀شێرکۆ بێکەس🎀

⚠️ درێژەی هەیە...

🎀 @sherko_bekas
دەرگای دڵتم لێ دامەخە
من میوانی هەناسەتم
لە هەر کوێ کە بۆنت هەبێ
لەوێ ناو و پێناسەتم
قەت ناتوانم دەرت بێنم
لە ئاوێنەی هەردوو چاوم
وەکوو دڵم ئەتپارێزم
لەناو سینەی پڕ زووخاوم
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱٢"

.... کە نەهەنگیان تیا قووت ئەدا
باران نەنووست‌و
نەنووستم.
سەرم سەنگەرێ بوو ئەفڕێ‌و
لەگەڵ -با-دا بەڕێنەکەوت.
ئەوسا پڕم کرد بە دڵماوە هاویشتمە ناو:
لافاوەوە...
٭لافاو... بیبە
ئەو ناهێڵی سەری فەرهادکوژ، بنرێ بە:
لەشی سپی شیرینەوە...
٭شەو سوارێک بوو...
لە پاشکۆی تاریکیی خۆیدا سواری کردم
من مردم‌و من نەمردم!
٭دەس بەرنەدەی
کاتی غار کردنی مەرگە
دەس بەرنەدەی
ئالێرەوە... شاری مردن وەک دووریشە.
نزیکیشە!
دەس بەرنەدەی!
٭لەتە نووری گێژەندام‌و ئەم سەدەیە
گێژم ئەدا
٭لە گێژەندا... هەڵوێستی خۆت بدۆزەوە
٭ئەم گێژەنە... سووڕانەوەی
ترسە بە دەوری مردندا...
ئەم جێیەدا... کەشتێکەی نووح
سەربەرەوژێر ئەبێتەوە...
ئەم جێیەدا
ئاو... هەناسە
لەسنگی خنکاودا ئەدا
کەی "سوندباد" گەیشتۆتە ئەم گێژەنە
کەی؟! کەی؟!
"بە لێواری مەرگی مندا پیاسە ئەکەن
وا ئەخنکێم... ئەمبینن‌و بەڵام باسی
خنکاو ئەکەن
دەرم بێنن! پیاسەی ئەو سەر تەواو ناکەن
من ئەخنکێم...
دەرم بێنن! دەرم بێنن!"
٭کێ هەناسەی هیچ خنکاوێ هەڵئەمژێ؟!
ئەی هاواری خنکاوەکان
کێ دێ لە ئێوە بپرسێ
ئەمە زمانی، خنکانی
ئەستێرەیەو، شایی زەلکاو
٭ئەمە سەردەمی کۆچی ڕووبارو پەری خانە...

🎀شێرکۆ بێکەس🎀

⚠️ درێژەی هەیە...

🎀 @sherko_bekas
ئێستا مەرگم سێبەرێکە
هەموو ڕۆژێ
هەنگاوەکانم ئەژمیرێ و
ئەمپشکنێ و ئەگەڕێ بۆ
تازەترین ناونیشانم
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
2024/09/22 21:23:49
Back to Top
HTML Embed Code: