Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#هەڵەبجە

چواردەی مانگ بوو
لەسەر گۆیژە، با قەڵەمەکی فڕاندم
کە دۆزیمەوە و پێم نووسی
پۆل پۆل فڕین وشەکانم.

پانزەی مانگ بوو
"سیروان" قەڵەمەکەی بردم
وەختێ گرتمەوە و پێم نووسی
بوون بە ماسی شیعرەکانم

شانزەی مانگ بوو!
ئاخ شانزەی مانگ!
کە شارەزوور قەڵەمەکەی لێ وەرگرتم
وەختێ دایمەوە بنووسم
وەک هەڵەبجە
وشک بووبوون پەنجەکانم!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
'Umerî xawer 'egeŕê u pepûle ş'îr 'enûsê u gazî..
√ @Sherko_bekas
عومەری خاوەر ئەگەڕێ و پەپوولە شیعر ئەنووسێ و گازی ژەهراویش‌‌‌ دەسگیر ئەکرێ

سلێمانی ۱۹/۱/۲۰۰٤

بە دەنگی پڕ سۆزی
مامۆستا شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن

🎀 @Sherko_bekas
Forwarded from اتچ بات
برووسکەیەک.. پەلە نییە.. شیعریش نییە.

بەناوی ھەڵەبجە و پێنج ھەزار «مانگ»ەوە
بەناوی مەولەوی و پێنج ھەزار گوڵەوە.
بەناوی گۆران و پێنج ھەزار کۆترەوە،
بۆ زانا بلیمەتەکانی: وڵاتی پوشکین،
وڵاتی جاک لەندن.
وڵاتی بایرۆن، وڵاتی جان دارک، وڵاتی بسمارک.
وڵاتی گاریباڵدی، وڵاتی ڤان کوخ.. وڵاتی.. وڵاتی.. وڵاتی

سوپاس بۆ ئەو دیارییەی کە بە کۆمەڵ سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٦/٣/١٩٨٨ لە
ڕێگەی بەغداوە بۆ گوڵ و کۆتر و منداڵ و شیعری کوردستانتان ناردبوو.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەربەندی_پەپوولە
.
#نەورۆز
🎀 @Sherko_bekas
ئەی گیانی،
شەهیدانی نەورۆزی زیندوو
سووتەمەنی ڕاستەقینەی نۆ ساڵی ڕۆشتو
ئەی ئەوانەی،
لەگەڵ مردن، لەگەڵ ئازارا
لەگەڵ سوپای شەوەزەنگی تاریک ‌و تارا
لەگەڵ ساڵی برسێتیا
لەگەڵ تۆفانا...
لەگەڵ ئاگر، لەگەڵ بەفر، لەگەڵ زەمانا
کەوتنە جەنگین...

هەتا نەوەی ئەم کوردە شاد بێ
مەلی هیوای لە قەفەزی
دیلیی ئازاد بێ!
مردن... هەتا خاکی کاوە...
بەری سەوز بێ!
سەری ڕۆڵه‌ی وەکوو شاخی سەرکەش بەرز بێ!

دە ئەی گیانی،
شەهیدانی ئەو ڕێ پیرۆزە
ئێوەن گڕی بیرەوەری ئا ئەم نەورۆزە
ئێوەن بزەی ئەم ڕۆژتان
خستە سەر لێومان
ئێوەن مافی چەپکی گوڵتان بەخشیوە پێمان!
بۆیە کوردیش:
پشت لە دوای پشت وەک سوێند و بەڵێن
جێگەی یادیان لەناو چاو و دڵا دائەنێن!

ئەی فریشتەی
ناو کەژاوەی سایەقە و ساماڵ
پێبکەنە بۆ ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ
قژی زەردی،
دوای مژدانەی خۆشیی داهێنە
لە ئاوێنەی ناو سروشتا جوانیت بنوێنە
با گوێی دڵم
بە تریفەی پێکەنینی تۆ
بە گۆرانیی پڕ لە بەستەو هەڵپەڕینی تۆ

با دەروونم...
ناخی هەستم... قوڵایی گیانم
بەری چاوم، ئاسۆی بیرم وەرزی ژیانم
وەک بەهاری سەرفرازیت
وەک هەردی ڕەنگین
وەک قەدپاڵی کەژی چڕی دارستان بەرین
وەکوو وردە شەپۆلی ناو کانیی بن بنار
وەک خوێندنی
کەوی لوتکەی "هەزار بەهەزار"!
وەکوو مێرگی
بەر گزنگی... خۆری هەڵهاتوو
وەک پەپوولەی زەرد و سوری تازە باڵ گرتوو
وەک شەماڵی،
پڕ گوڵاوی... فێنکی هەوار
وەک بریسکەی سەر سەوزەگیای شەونمی بنار!

باوەش بکەن:
بە بەهاری شادیی ژیانا
لەگەڵ هەموو _خێزانێکی_ ناو نیشتمانا
دەبا ئیتر ئەی فریشتەی
کەژاوەی شیرین
ئێمەش هەموو... بۆ یەکێتیی یەکتری بژین
دەبا ئیتر گریانی چاو
خۆش بکاتەوە.

زەردەخەنەی هەتاوی ڕوو
شەوق بداتەوە!
دەبا ئیتر پەپووی شوومی شەڕ دەربەدەرکەین
کۆتری سپی خۆشەویستیی
سەرچاوو، سەرخەین
دەبا ئیتر چاوی کینە و
ناکۆکیی کوێرکەین!

ڕەش‌ و ڕووتی ئاوارە بووی کورد پۆشتە‌ و تێرکەین.
دەبا ئیتر چرای ژیان،
چرای زانیاری، ڕۆشنی کات
تاریکە ڕێی ناو کوردەواری.
دەبا ئیتر هەنگی کاری،
شانەی هەنگوین بین
پەپووله‌ی سەر گوڵه‌باخی گفتی شیرین بین

دەبا ئیتر لاوانەوەی:
سک سووتاو بەس بێ
دەنگی قرچەی، جەرگی خوشکی
هەڵقرچاو... بەس بێ
بەرگی ڕەشی پرسەی دایکی
کوڕ کوژراو... بەس بێ
دەنگ ‌و باسی جوانەمەرگی خوێن ڕژاو بەس بێ
خورپەی دڵ ‌و ئاخی سینەی
مەینەتیی... بەس بێ
دەبا ئیتر برایەتی ‌و یەکێتی کەس بێ

دەبا ئیتر ژیان هەمووی:
وەکوو... بەهار بێ
گوڵاڵه‌کەی دڵنیایی پڕ لادێ ‌و شار بێ
ئەی فریشتەی
ناو کەژاوەی باوەڕی پیرۆز
چەپکە شیعری، خۆم بۆ هێنای، بۆ یادی نەورۆز.

ئەی فریشتەی ئاسایش ‌و مژدەی سەرکەوتن
منی بولبول
بۆت ئەخوێنم... هەتاکو مردن.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#من_تینوێتیم_بە_گڕ_ئەشکێ
#لە_ناو_بەفرێکی_تاریکەوە

ڕووبارم سەرخۆشە و گەمیەکەم زەردەبا ئەیبات و
چارۆگەم چون مێژووم شیتاڵە و
شەپۆلیش قەسیدەی یاڵ بژی زامدار و سەرکێشە!
من شەوم.
من جەستەی دەریاچەی کوژراوم
خوێنی شین جیهانی سەر ڕێژمە.
من ئێستە لە نێوان ئەم مەرگە شلەدا و
لە نێوان ئەم ئاوە ڕەقەدا
باڕژنی قەڵەمی زیندانییم.
من باڵی فرمێسک و دەنووکی وەڕسیی و
ئاپوورەی تەنیاییم.
من شەوم.
من وەرزی خاکێکی ئاوارەم.
بەیانیان هەڵئەسم، ئەوەرێم.
نیوەڕوان، ئێواران، من باڵای دووکەڵم و
من بەژنی خوێنێکی پاییزەم بە لووزە و ئەپژێم.
بەتەنها لە خەونا من کەسکم کە ئێوە ئەبینم.
ئۆە! کچی وڵاتی سەنگەسار!
زەمانێک بارانی چاو ڕەش بوویت
باریت و منت کرد بە گۆمی قەسیدە.
زەمانێک هەتاوی چاو ڕەش بوویت
هەڵهاتی و منت کرد بە خەمی ڕووناکی قەسیدە.
تێپەڕی سەعاتی شەرابیی.
تێپەڕی سەعاتی هەڵاڵە و گۆرانیی.
من ئێستە لە بەفری تاریک و لە قوتبی تاریکدا
چراوگی کوێرم و
باڵندەی کەسیرەی شەر شەختە!..

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەیان_پۆله_باڵندەی_وشە
ماوەیەکە
تەیری عەشقێ
هاتۆتە ناو هەناومەوە
هەر کاتێ کە ئەو بخوێنێ
من لێرەوە
ئەبمە سەرچڵی درەختی و
لە ڕەوەزی چاویشمەوە
پۆل پۆل شیعر
دێنە دەرێ!


🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکه‌س
#هەست_و_نەست
#چەپکە_هەڵبەست

تا پەست نەبی، تا تەنیاییت، دڵ نەکا دەربەست
کە زستان هات، دەستێ بەرە، بۆ دیوانەکەم
من ئەوساکە، ئەسرینێکم، لە چەپکێ هەڵبەست
کام گوڵ جوانە، بۆ ژوورەکەت، پێشکەشی ئەکەم.


🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکه‌س
#تریفەی_هەڵبەست
#وێنەکەی

تاسەی دووریی، بەشەماڵی، ئارامێ ڕەوایەوە هەوری سەردڵ، بە پرشنگی، خۆری مژدە توایەوە چاوی تاریک، ژووری پەستی،
ماڵی تەنیا و غەریبیم درگای عومری شادمانی و خۆزگەی بۆ کرایەوە:
کە وێنەکەی خۆشەویستیم
گەیشتە دەستم.

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکه‌س
#تریفەی_هەڵبەست
Forwarded from عکس نگار
.
لە (۳۰)ی مارسدا فرمێسک ئەکەین بە گڵۆپ.
خەم ئەکەین بە ڕێگای هەتاو،
ئازار ئەکەین بە گوڵەبەڕۆژەی ژیان،
سێدارە ئەکەین بە پەیژەی تێکۆشان.
پەت ئەکەین بە پردی پەڕینەوە لە تاریکی.

سەری پێشەوایش بەو خۆرەی کە هەرگیز
ئاوا نابێ بەهارێکیان کوشتین و کەچی هەر لەو ساڵەدا سەدان بەهاری ترمان لە دایکبوونەوە ئێمە لە خەزاندا چرۆمان کردەوە لە مردنا ژیاینەوە.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #تۆ_ئەتوانی_بە_قومێ_ماچ
#بمخەیتەوە_هەڵقوڵین "

۳۰ی مارس ڕۆژی لە سێدارە دانی پێشەوا قازی محەممەدی نەمرە

"یادیان بەرز و ڕێگایان پڕ ڕێبورا"
.
Forwarded from Şêrko_bêkes
@Sherko_bekas.pdf
261.4 KB
شەست ساڵ لە گوڵ و خۆڵەمێش و
سومبولیش لە هەورە بروسکە!

" #پەخشان "
بۆ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان "۳۰"ی مارس

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تۆ_ئەتوانی_بە_قومێ_ماچ
#بمخەیتەوە_هەڵقوڵین "
.
#مەرگی_شەوبۆیەک

هۆ، هۆ، هۆ؛
لەو دوورەوە ڕا
بە شنەشن و
خەندەی وشەوە
شیعرێکی چاوڕەش، بە ڕێگاوە بوو، بێتەوە لامان
دەستێکی گزنگ، دەستێکی تاژان
پرچی سەمەل و، ئەستێرکی سەریش
پڕپڕ لە خەون و
پڕ پڕ لە بۆنی
ئێوارەی" بۆکان".

گیان، گیان، گیان
لەو دوورەوە ڕا
کۆترە شینکەیەک
بە گمەی تەڕی بەیانیانەوە
بە ڕێگاوە بوو، بێتەوە لامان.
ئەو باڵی پەڕەی گوڵ هێرۆی سپی و
ئەم باڵی زەردی ئاوابوون و
حەزی، نارنجی و
خۆزگەی، خاڵ خاڵ و
شەقژنی، سەوز و
بە ئاسمانەوە
دەنووکی ئەدا
لە شووشەی هەوری ڕەنگ وەنەوشەیی
سەر دەریاچەی " وان"

وەی، وەی، وەی.
لەو دوورەوە ڕا، لەناو بەفرەوە
"مانگ"ێکی ئێمە
بەخەمی ئاڵ و خەرمانەی مۆر و
بیست و دوو چرۆی بزەی خۆیەوە
بە ڕێگاوە بوو
بگاتەوەجێ.
وادەیشمان وابوو
مانگ لەگەڵ خۆیدا
هەر لە باوەشیا
گەواڵە هەوری پرسیاری تازەی
لە دەنگی یاخی ژنانی ئەویش
هەندێ چەخماخەی
نوێمان بۆ بێنێ!

ئاخ، ئاخ، ئاخ!
لەو دوورەوە ڕا
بە خۆی و جانتای پڕ لە جریوە و
پڕ لە دواڕۆژ و
پڕ لە ئەوینی" جەمیلە"ی دایک و
"ئەسرین"ی خۆشک و
پڕ لە پەپوولەی "ئیلخانی زادە" و
پڕ لە سۆراخی ناو تەمتوومانی
سنە و سابڵاغ و
پڕیش لە شەوبۆی وەریوی ئەوێ،
کچێکی ئێمە... کچە شمشاڵێ
بە ڕێگاوە بوو... بگاتەوەجێ.
کچێکی لە ئەسڵی ئەو هەڵاڵانەی
لەسەر بەرد ئەڕوێن
کچێ لە تۆوێ گوڵە هەتاو
کچێ لە شیعری باخچەکەی سوارە و
کیژێ یەکەمجار چاوی لە بێشکەی
بەفر! پشکووت و
هەر یەکەم ڕۆژباش
ئازار بە سواری زستانێ هات و
لەو کێوانەدا
دایە دەست زریان!

ئۆف، ئۆف، ئۆف!.
زۆر درەنگ کەوت و
هۆنراوەی چاوڕەش
هەر نەگەیشت و
کۆترە شینەکە هەر دەرنەکەوت و
"مانگە"ەکەی ئێمە
ئەهاتە گوند و
ئۆف، ئۆف، ئۆف!.
خەو نەگەیشت و
خەو نەهاتە دی
ئەم ئێوارەیە
من زەردەپەڕم و شیعرم پێی خۆشە
وەک "زڕگوێزیلە" و درەختەکانی
خۆی ڕابژەنێ و خۆی بوەرێنێ و
سەربخاتە ناو کۆشی تەمەوە و
زۆر بە کوڵ بگری!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکه‌س
#باخچە_ڕەشەکان
#ڕۆمانتیک

لە باخچەی نالی دا
ئەو ڕۆژە هەر خۆم بووم
شیعرێکی وەڕس و تەنیا بووم
دارسێوێ بینیمی و ناسیمی و
دەستمبرد لە گوڵی باڵای خۆی کردەوەو
بۆیکردم بە کورسی و
لە تەنیشت جۆگەکەی بەردەمی بۆیدانام!
ئەو ڕۆژە شیعرێکی بێزار بووم
کە "ئەو" هات تێپەڕێ
چاوانی سیحراویی دەوریاندام
گرتمیان
وەکوو خەو بردمیان، بردمیان
هەتاکوو ئەو سەری شەقامی سالم و
لەوێدا ڕەقیبێ پەیدابوو
ترسام و
ترسان و
بەریاندام
کە بەربووم لەو ساتە بەولاوە
هەستمکرد ئەو کاتە ئازادم
لەچاوی شۆخێکی وەک ئەودا
گیرابم!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکه‌س
#کورسی
#شۆڕبوونەوە

بەناو قەدی درەختێکدا شوڕبوومەوە
لەوێ ژانی ڕەگم دێوە
کە بەقووڵایی ڕەگیشدا شۆڕبوومەوە
لەوێ ژانی ئاوم دێوە
کە بەقووڵایی ئاویشدا شۆڕبوومەوە
لەوێ ژانی خاکم دێوە
کە بەقووڵایی ژان خۆیدا شۆڕبوومەوە
دنیای هەژاریم بینێوە!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
#مەهێڵە

نە مەهێڵە، ئەی گیانی من، تۆ مەهێڵە
لە باوەشی پڕ پڕشنگ و لە بەهاری ئەو سنگەتا
زریانی زەرد بمفڕێنێ
نە مەهێڵە و بەهەردوو دەست
وەکو کەوێکی کەسیرە
سەرم بگرە و
لە ژووری گەرمی مەمانتا
لە بێزاری و
لە وەڕسی و
لە پیرێتیم.. بشارەوە!

@Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
"ئەگەر"

خودایە ئەگەر دۆزەخی بووم
بەو ئاگرە بمسووتێنە،
کە لە ئەنفالدا کرایەوە!
خودایە گەر بەهەشتیش بووم
هەر چل حۆرییەکە بۆ خۆت و
حۆرییەکەی ئێرەم بەرەوە!

@Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زێ_و_زنە
Audio
#گۆڕستانی_چراکان

تایبەت بە #ئەنفال
بە دەنگی ئێمپراتۆری شیعری دونیا
شێرکۆ بێکەس

@Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ئەنفال

هەم دیسان
تۆ سەرت خۆل ئەخوا
بەدەوری بازنەی گوومانا
بە دەوری مەرجێکی تازە
لە تەیری گێژ ئەچی
لە ڕێگەی ون ئەچی....

@Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
از چه بگویم؟
از رقصِ آزارهایی که "قحطان" و
"عدنان" و "دحّام" بە پیشانی
کاروان "زیل"های‌اش می‌آویختند!؟
آزار من و مادر و "خانزاد" و "مستورە" و
"عادلە" خانم و "حفصه خاتون" نقیب و
"عنبر خاتون"!؟
کە یکی از پسِ دیگری از این سوی "زاخو"
تا بدانسوی کلاتهای "سلمان"
پیچ و تاب می‌خوردند؟
از چه بگویم؟
از نوزادی که به آبشتنگاه‌اش زادم و
در سنینِ پانزده دقیقەگی میان
قهقهه‌ی سربازی جان سپرد!؟
چه را باز گویم؟
ذلّت را که جامه‌ای پاره پاره گشته بود
بر اندام ما؟
آبرو را کە قطرە قطرە فرو می‌چکید و
"نزهت توغان"اش می‌آشامید؟!
حکایت برفاب‌هایی را که هُرم می‌گشتند
و داستان آلاله‌هایی را کە خار می‌شدند!؟
قصەی اندام‌هایی را که آرام آرام
کِرم می‌زاییدند و کِرم‌ها را
ما گرسنه‌گان فرو می‌دادیم!؟
چگونە باز گویم!؟
فریاد را مگر می‌توان باز گفت؟!
داد را مگر می‌توان نگاشت؟!
"عرعر" را چە سان می‌توان تلاوت کرد؟!
باید کە خاک باز گوید!
باید اعماق باز گویند!
باید کە مور و مار باز گویند.
چه بر سر آن گیس‌ها و دیده‌ها و
سینه‌ها و لبخندها و ترانه‌ها آمد!
باید که خدا خود فرود آید و بفرماید
کە ‌‌‌‌آن روز حشر چگونه بر آمد!

@Sherko_bekas
#شیرکو_بیکس
کاوه:
ئەوەتەی هەین...
هەر ژێر دەست بووین
ئەوەی ئەیڵێم سەربەستییە
ڕێگای ڕۆیشتنی ڕاستییە
خۆری بەتینی بڕوایە
بەهاری سەوزی هیوایە...
سەرفرازی دڵ و چاوە...
خەرمانی ڕۆژی شادییە
گەردن بەرزیی، ئازادیە
ژیان تەنیا سەربەستییە

کارون:
وەک تۆ ئەڵێی
بڕوا بە فریشتە نەکەین
بایەخ بە هیچ خوایەک نەدەین
ئەی ئەو بەهەشتەی، تۆ ئەیڵێی
چۆن پێی بگەین؟!

کاردوخ:
پشتمان کێیە؟

مادیا:
چیمان پێیە؟

کاردا: قۆناغ کوێیە؟

کاوە:
هەموو ڕۆژێ من ئاسنی
ڕەق و پتەو ئەشکێنمەوە
ئەیکەم بە ئاو ئەیتوێنمەوە
"ڕوو ئەکاتە کاردا و مادیا"
ئێوەش جەرگی عەرد هەڵئەدڕن
تاشە بەردی ئەم کێوانە
بەشانی ڕەنج ئەگوێزنەوە
هەڵی ئەگرن.
"ڕوو ئەکاتە کارون"
تۆش شەڕ لەگەڵ گورگا ئەکەی
بەشوێن مردنا ڕائەکەی
"ڕوو ئەکاتە کاردوخ"
تۆش بەرداشی ئاش ئەگێڕی
ئارەق تێکەڵ بە جۆ ئەکەی
بە ماندوێتی ژین ئەوێری
ئیتر ئێمە چۆن ناتوانین
تەختی زۆردار سەرنگون کەین
ئێمە وا بین
چۆن ناتوانین
دیلی و ژێر دەستیی زەبوون کەین

"ڕوو ئەکاتە کاردوخ"
تۆ پێم ئەڵێی... پشتمان کێیە؟!
فریشتەکان؟ خوا زۆرەکان!
نە... خۆمانین
خۆمان پشتین
خۆمان خاوەن بازو و مشتین
هەر خۆشمانین...
چارەنووسین!
ئەم بازووانە... بازووی هێزە
کەلـلە پژێنی... دوژمنە
بەزێنەری..
دێو و درنجی مردنە!
ئەم بازوانە..
هاوڕێی کۆنی سەرکەوتنە!

"ڕوو ئەکاتە مادیا"
تۆش پێم ئەڵێی چیمان پێیە...
ئەوەی لەلای من و تۆیە!
لای ئەژدەهاک دەس ناکەوێ
چیمان پێیە؟...
بڕوای گیان و بیرمان... پێیە
خۆرمان... پێیە...
هێزی شاخ و کێومان پێیە
هەقمان... پێیە

"ڕوو ئەکاتە کاردا"
تۆش پێم ئەڵێی قۆناغ کوێیە؟
قۆناغ قەڵای ئەژدەهاکە
هاڕینی سەری ناپاکە
"بەسەر سوڕمانەوە هەموویان بەیەک جار"
مەبەست سەری ئەژدەهاکە؟!

کاوە:
بەڵێ ئەژدەهاکە
سەری... زۆردار
سەری بەڵا، سەری خوێنخوار!
تا ئەو سەرە لە ناوا بێ
پرسەی ژیان تەواو نابێ
قەت نای بینن
سەر فرازیی وەرزی بەهار!

@Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کاوەی_ئاسنگەر "تابلۆی چوارهەم"
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ئەگەر

خۆ ئەگەر قەلەڕەشکەی مێ
وەکوو نەورەس
عەباکەی فڕێ بدات و
چۆلەکەی دایکە
لە دەنووک ئاژنی چۆلەکەی باوکە
یاخی بێ و

حاجی لەق‌لەق
یەک حاجی ژنی هەبێ
نەک چوار و..
ئەگەر تەوارەکان
وەک هەڵۆکان
ئەوانیش بە شەو بێنە دەروەو
کلیلی درگای حەوشە
بە خۆیان بێ و
ماکەوەکان..
بە دڵی خۆیان شوو بکەن و
بە زۆر نەیاندەن بە نێرەکەوە پیرەکان

ئەو ساتە ئیتر
ئاسمان و فڕین
لە شیعری مندا
زۆر جوانتر ئەبن..!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
2024/09/23 05:25:36
Back to Top
HTML Embed Code: