Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
كچێكی جوان
ژمارەی تەلەفۆنەكەی دا بە باخێ
بۆ ئەوەی وەختێ شیعر هات
بۆ پیاسە كردن لە ناویا
تەلەفۆنێكی بۆ بكات..
ڕۆژێ شیعر
دەمەو عەسر هات بۆ پیاسە،
بەڵام باخچە
ژمارەکەی لێ کەوتبوو،
چەن خۆی گەڕا
گیرفانی لق.. گیرفانی چڵ
بێهودە بوو.. نەیدۆزییەوە
تا "با"وتی:
من ئەو ڕۆژە چاوم لێبوو
ژمارەکان کە لە تۆ کەوتنە خوارەوە
لە دواییدا، یەکە یەکە
لەو گوێ ئاوە
بە ڕیز هەموویان بوون بە گوڵ!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تەون
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ساڵڕۆژی لەدایک بوونی
دەنگێکی ئازادیخواز ،
ئیمپڕاتۆری شیعر،
شاعیری مەزنی گەلەکەمان،
"شێـرکۆ بێکەس" پیرۆز بێت.🌹

🔶🔸شاعیری نەمر شێرکۆ بێکەس کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەسە.

🔶🔸مامۆستا لەدایک بووی "2/5/1940زایینی" شاری سلێمانییە

📚خاوەنی پتر لە 30 کتێب شیعرە کە زۆریان وەرگێڕاونە سەر زمانە زیندووەکانی دونیا.

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
زندگی نامه شیرکو بیکس

شیرکو بیکس (به کردی: Şêrko Bêkes) ،زاده دوم ماه مه ۱۹۴۰، مرگ در چهارم اوت ۲۰۱۳ در سوئد).

شیرکو بیکس شاعر معاصر کورد است که در سال ۱۹۸۸ از سوی انجمن قلم سوئد، برنده جایزه توخولسکی (Tucholsky-Preis) شد. سروده‌های او به زبان کوردی هستند.

در سال 1968 اولین مجموعه شعر این شاعر به نام «مهتاب» منتشر شد و تاکنون از این نویسنده چندین مجموعه شعر، دو نمایشنامه منظوم و ترجمه «پیرمرد و دریا» نوشته ارنست همینگوی و «عروسی خون» اثر لورکا به زبان کوردی به چاپ رسیده است.

از مجموعه شعر‌های بیکس به «دو سرو کوهی»، «عقاب»، «رود»، «سپیده‌دم»،«آفات»، «کرکس»، «عطشم را شعله فرو می‌نشاند»، «دره پروانه‌ها»، «صلیب»، «مار و روزشمار یک شاعر»، «سایه و آزادی» و «این واژه بی‌آبرو» می‌توان اشاره کرد. همچنین شعرهای این شاعر به چندین زبان ترجمه و منتشر شده‌اند.

شیرکو بیکس از دست نخست‌وزیر سوئد جایزه جهانی توخولسکی، مدال افتخار در ادبیات، را دریافت کرده بود.

شیرکو بیکس به دلیل مداوای بیماری خود از کوردستان به سوئد رفت اما آگوست سال 2013 در همان‌جا از دنیا رفت

🎀 @Sherko_bekas
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من لە وڵاتی بێ وڵاتدا لەدایک بووم
لە دووکەڵدا چاوم پشکووت
لە دەست ڕێژدا گوێچکەکانم کرانەوە
بەدەم زریکەوە پێم گرت
هەرزەکاریم وەک ئاوی ترساو ئەڕۆیشت و
وەک گوڵێکی نادڵنیا شەوان ئەنووست.
ئەوەی یەکەمجار بەیانیان ئەیوت: ڕۆژباش
برسێتیی بوو
ئەوەی یەکەم جار شەوانیش ئەیوت شەوباش
ترس و بیم بوو..!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری له سێ شاعیری گەورەی کورد، لە ڕاستەوە: مامۆستا کامەران موکری، مامۆستا هێمن و مامۆستا شێرکۆ بێکەس، ڕووحی بەرزیان شاد و یادیان پیرۆز بێ

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم
خۆشە‌ویستی لام ئە‌وە‌ بوو:
شە‌وی جە‌ژن، تا بە‌یانیی.. چاو ھە‌ڵدێنم
لە‌گە‌ڵ خۆما..دە‌س لە‌ملان
پێڵاوی تازە‌ بنوێنم!

کە‌ گە‌ورە‌ بووم دە‌ستی چە‌پم
زۆر سە‌عاتی ڕاستە‌قینە‌ی جوانی… بینیی
بە‌ڵام ‌ھیچیان وە‌ک سە‌عاتی
جێگە‌دانی دایکم… لە‌سە‌ر قۆڵ ‌و دە‌ستم
وە‌ھا دڵخۆشیان نە‌کردم.

کە‌ گە‌ورە‌ بووم
ھیچ چل‌چرا و گڵۆپێکی ژوورە‌کانم
وە‌ک گڵۆپی کە‌فی سابوون
پێکە‌نینیان… پێ نە‌گرتم.

کە‌ گە‌ورە‌ بووم
ھیچ گڕێکی زۆپای ئێستا
نە‌کردە‌ ماڵ ‌و تیا بژیم.
کە‌ گە‌ورە‌ بووم ھیچ خواردنێ
تامی ئە‌و قومە‌ ترشیاتە‌ی پێ نە‌بە‌خشیم.

کە‌ گە‌ورە‌ بووم
ھیچ کراس و بۆینباخ ‌و قاتێکێ نوێم
نە‌ھێنایە‌وە‌ ژێر جێگە‌وە‌
وە‌کوو پێڵاوە‌کە‌ی جە‌ژن
تا بە‌یانیی چاو ھە‌ڵدێنم،
لە‌گە‌ڵ خۆما بیان نوێنم
ھیچیان.. ھیچیان!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#من_تینوێتیم_بە_گڕ_ئەشکێ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سێدارە
سووکایەتیە بە مرۆڤایەتی
سێدارە
دەنگ ناخنکێنێ
دەیە بەربەرەکانی
دژ بە ئیعدام
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
مامۆستا شێرکۆ بێکەس بۆ مامۆستا فەرزاد کەمانگەر
#هەست_و_نەست
Şêrko_bêkes
سێدارە سووکایەتیە بە مرۆڤایەتی سێدارە دەنگ ناخنکێنێ دەیە بەربەرەکانی دژ بە ئیعدام 🎀 @Sherko_bekas http://instagram.com/_u/Sherko_bekas مامۆستا شێرکۆ بێکەس بۆ مامۆستا فەرزاد کەمانگەر #هەست_و_نەست
#کۆماری_سێدارە

ئەمڕۆ "با" بریندارەو
هەتاوێکی سووریی لێ دەچۆڕێتەوە
هەموو درەختەکان بوون بەدار هەنار

هەموو ماڵەکان ئەرخەوانین
هەموو شەقامەکان هەڵساونەتە سەر پێیان
ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەما
پۆلێ کۆتری سوور لە زیندانەوە
لە سەر سێدارەوە هەڵفڕیون و
شەقژن شەقژن گەڕاونەتەوە کوردستان

کۆترە سوورەکان ئەڵێن
ئێمە گمەی ئەو چیایانەین
کە ناگوێزێنەوە!

ئێمە گەرووی ئەو شیعرانەین
کە وشک ناکەن!
ئێمە لە نەسلی ئەو باهۆزانەین
کە نانووشتێنەوە!
ئەمڕۆ کۆترە سوورەکان
بە ئێجگاری گەڕاونەتەوە و
ناچنەوە تاران

کۆترە سوورەکان ئەڵێن:
کۆماری سێدارەی ئیسلامی
خوارخوار بۆتەوە و
بەڵام ئێمە تازە وا خەریکین
لە ملەی بەرزەوە دەست بۆ خۆر بەرین و
دایبگرینە سەر ئەرز!

لەم بەیانییەوە شەقامە هەرە گەورەکەی سنە
ناوی خۆی گۆڕی بە "فەرزاد کەمانگەر"
لەم بەیانییەوە گەورەترین باخچەی مەهاباد
بوو بە "شیرین عەلەمهۆلی"و
مانگی کردە سەر !

لە کازیوەی ئەمڕۆوە هەموو ئەو
مناڵانەی لەدایک بوون،
بە مێیەکانیشەوە ناوی "فەرهاد وەکیلی"یلان لێنرا

لە ئەمڕۆوە
لە یەکەم گزنگی سووری بەیانەوە
"مەهدی ئیسلامیان" بوو به گۆمی وان و
"عەلی حەیدەریان" بوو بە تاقوستانی کرماشان کۆترە سوورەکان ئەڵێن:
دەبا کۆماری سێدارە سنە لە سێدارە بات
مەهاباد بکا بە سڵنگەوە؟؟؟؟
نەهێڵێ گیا سەوز بێ و
نەهێڵێ ئاو هاژە بکات و
نەهێڵێ باران ببارێ و
نەهێڵێ مناڵەکانمان لەدایک بن

من ئیتر لەمڕۆوە عاشقی
چاوانی "شیرین عەلەمهولیم"
لەمڕۆوە هەرچی شیعرم هەیە
ئەیانکەم بە گوڵی گۆرانی بۆ باڵای
"شیرین عەلەمهۆلی"

لە ئیستەوە من تاڵێ لە قژی ئەوم
لە ئیستەوە من نینۆکی پەنجەی ئەوم
لە ئیستەوە من ئیتر ئەبمە ئەو جووتە پێڵاوەی،
کە بۆ دواجار لە پێی کرد و
پێوەی چووە سەر سێدارە..!
لە ئیستەوە من بازنی بەجێماوی
دەستی شیرینی عەلەمهۆلیم

گوارەی بەجێماوی ئەوم
خەونی بەجێماوی ئەوم

من ئیستە بووم بە جانتا بچکۆلە دەستییەکەی
"شیرین عەلەمهۆلی"
بە شانەی قژی و بە ئاوێنەی تەماشایی و
من ئیستە بووم بە دوا تیکە نانی بەجێماوی و
بە دوا نامەی نیوەشەوی و

من ئیستە بووم بەخۆڵی ژێر
پێڵاوەکەی "شیرین عەلەمهۆلی"

کۆترە سوورەکان وا ئەڵێن:
کۆماری سێدارەی ئیسلامی
ئەوەی ناتوانێ
هەرگیز
هەرگیز
هەرگیز
لە سێدارەی بدا
ئایندەیە و ئـــازادی

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
مەپرسن چۆن؟ کە شێعر ئەبێ بە دڵدار و
"سلێمانی' بە جێ ژوان!
ئیتر منیش چاوەڕوانیم درەختێکەو
لە سەر شەقام و کۆڵان و بەر ماڵانی ئەو شارا
ئاگر ئەگرێ!
مەپرسن چۆن؟! نەء .. مەپرسن
ئێستا لەناو "سەرچنار"ی ئەم دڵەدا
زەماوەندی شەهید گەرمە
رەشبەڵەکە. سێپێییە، شێخانییە
ئەم ئاهەنگە
نە حەوت شەوە نە حەوت رۆژە
تا مایینی ئازادی بووک نەگاتە جێ
مانگ بۆ زاوام دانەبەزێ
ئەم شاییە دوایی نیە!
زەماوەندی شەهید گەرمە
هەموو رۆژێ
هەموو شەوێ
شێعرێکم برازاوایەو
تارا خوێنەو
دەسەسڕی سەرچۆپی کێش
کڵپەی سەرمە!

١٩٨٦/٢/١٢ بەرگەلۆ

#شێرکۆ_بێکەس
کتێبی #شایی_شەهید
لاپەڕەی٥-٢٤

#ترجمە


نپرسید چگونە؟ که شعر بدل به محبوبی می شود و "سلیمانیە" میعادگاه!
دیگر من هم انتظارم درختیست و
بر سر هر کوی و برزن و در آستان هر خانەی آن شهر
آتش می گیرد!
نپرسید چگونە؟! نە... نپرسید
اکنون در "سرچنار" این دل
گرم است عروسی شهید
رَش بَلَک است و سەپایی و شیخانی..
این مراسم
نە هفت شب است و نە هفت روز
تا اسب [سفید] آزادی عروس نرسد به مقصود
پیادە نخواهد شد [آن] ماه برای دامادم...
پایانی ندارد این جشن!
عروسی شهید است که گرم است
همە روز..
همە شب...
ساقدوش است یک شعرم و
سرپوش عروس خونینست [و]
دستمال سرچوپی
شعلەی [آتش] سرم!

#شیرکو_بیکس
از کتاب شایی شهید(عروسی شهید)


# لازم به ذکر است که دلیل سرودن این شعر، تیرباران سه جوان کورد در میانەی شهر سلیمانیە و در ملاء عام به سال ١٩٨٥ از سوی رژیم بعث عراق می باشد.

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من چیم ئەویست لە نیشتمان
جگە لەوەی کە نانێک و
کە کونجێکی دڵنیایی و
گیرفانێکی بە حورمەت و
مشتێ هەتاوی ئارام و
بارانێکی خۆشەویستی و
پەنجەرەیەکی کراوەی
سەر ئازادی و عەشقم باتێ...
من چیم ئەویست لەوە زیاتر و نەیدامێ!
بۆیە ئیتر نیوە شەوێ
دەروازەکەیم شکاند و چوومە دەرێ
بە ئێجگاری چوومە دەرێ!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ژوورێکم ھەیە تەنیاییم بەشی ناکات
تەنیاییم جمەی دێ لە دەنگ
لە ڕەنگ و بۆن و تامی کۆست.
ئەو کردویێتی بە نەریتێ ھەموو شەوێ
دووسێ ھاودەمی دێرینەی
وەک: ھەڵەبجە
گەلی بازێ
قەڵادزێ
پیرەمەگروون
لەگەڵ خۆیدا
دێنێتەوە بۆ ئەم ماڵە بچکۆلەیە
ئیتر ھەتاکوو بەیانی
تا کەڵەشێری ئاوایی زامێکی تر ئەقووقێنێ
یەکە یەکە لەگەڵ بەرد و لەگەڵ دار و
لەگەڵ گەڵای ھەموویاندا
سەما ئەکا و
پێئەکەنێ و
ئەگری و
ئەدوێ.

ماڵێکم ھەیە تەنیاییم بەشی ناکات
تەنیاییم قەرەباڵغە و پڕ لە ژاوەی وردە ژانە
ئەو، شەوانە بووە بە خووی
ھەر لەسەر ئەم چرپا تەسکە
ئەبێ لەگەڵ ڕووبارێکدا ڕابکشێ و
دەست بکاتە ملی گۆمێ
چرپایش کورتە بۆ قاچەکانی ڕووبار و
تەنگیشە بۆ لەشی گەورە و پان و پۆڕی گۆمە شینێ

ژوورێکم ھەیە تەنیاییم بەشی ناکات
بۆ شپرزەییم بچووکە
تەنیاییم دۆستی بێ داڵدەی ئێجگار زۆرە
گەلێ جاریش شەوانە وا ڕێک ئەکەوێ
تەنیاییم جێی خۆی چۆڵ ئەکا و
ژوورەکەیشی بەجێ دێڵێ
تا کسپەیەکی غەریبی تازە ھاتوو
لەسەر چرپای ئەو بخەوێ!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەربەندی_پەپوولە
Şêrko_bêkes
#وەختێ_کۆتایی_ئەبێتە_سەرەتا بەشی "۲۲" 🎀 @Sherko_bekas ئاسکی تەنیا لە دڵی خۆیدا ئەیوت "من پێشتر ڕێکەوتی پێدەشتی لەم جۆرەم نەکردووە، ئەوانیدی ئاسایی بوون. بەڵام ئەم پێدەشتەیان لە مافوورێکی سیحراوی ئەچێ، لەوانەیە خودا لەم دەڤەرەدا ژیان بباتە سەر". ئەو کاتەی…
#وەختێ_کۆتایی_ئەبێتە_سەرەتا
بەشی "۲۳"

بۆ سبەی شەو بولبولەکە، لە ناوەڕاستی هەمووماندا هەڵنیشتبوو، گێڕایەوە: کە لە حەوشەکەوە هەڵفڕیم نمەنمە باران ئەباری گوێم نەدایە، گەیشتمە سەر ئاسمانی ماڵێکی قوڕینی دەرگا تەنەکە. لە پێشدا لە سەرلقی دار ژاڵەیەک نیشتمەوە. دواتر هاتمە خوارەوە و چوومە بەردەمی تاقە ژوورێکی بن هەناوی ڕەنگ زەرد. بەبنی دەرگاکەدا چوومە ژوورەوە، لە سوچێکدا خۆم ماتدا. کە تەماشام کرد ژنە ملوانکەیەکی نەخۆش لەسەر جێگە کەوتبوو گیانی ئەدا، سێ زەنگیانە منداڵەکانیشی بە تەنیشتیەوە ئەکڕوزانەوە و ئەگریان، زەنگیانەکان داوای نانیان ئەکرد. داوای نوقڵ و بووکەشووشەیان ئەکرد. ئەویش گیانی ئەدا و چاوی بڕیبووە دیوارێکی ژوورەکە و نەیئەتوانی هیچ بڵێ، دیمەنێکی دڵتەزێن بوو، چەند دڵۆپە فرمێسکێ بە چاوما هاتە خوارەوە، کە تەماشای دیوارەکەی بەرامبەریشم کرد، بەهەمان شێوە وێنەی کچە کافرۆشەکەی ئەویش بێدەنگ ئەگریا.

هیچ شتێکی نێرینە لەو ژوورەدا نەبوو، جگە لە وێنەیەکی ڕەش و سپی هەڵۆیەکی جامانە بەسەر نەبێ کە ملوانکە نەخۆشەکە چاوی لێنەئەتروکان. لە پڕێکدا پەرچوویەک ڕوویدا، هەڵۆی جامانەبەسەر لەدیوارەکە هاتە خوارەوە و چووە پاڵ ملوانکە نەخۆشەکە و خێراخێرایش دەستی بە قژی زەنگیانەکاندا ئەهێنا. ئەوانیش هەر داوای نان و نوقڵ و بووکەشووشەیان ئەکرد. ملوانکە لە گیانەڵادا بوو. تا ملی لاربۆوە. هەڵۆکەیش ماچێکی ناوچەوانی کرد و ئەوسا جامانەکەی داگرت و دای بەسەریدا. من ئیتر لەوە زیاتر خۆم بۆ نەگیرا و بەبن دەرگاکەدا چوومەوە دەرەوە.

چوونە دەرەوەی شەوانەی مت و موورەکان بەردەوام بوو. ئەو شەوەی قەڵەمی برۆکە چووبووە دەرەوە، بۆ شەوی دواتر گێڕایەوە: کە لێرە ڕۆیشتم دوای ئەوەی کڵاوەکەم کردە سەر، بە پەنادیوارەکاندا بەرەو خوار بوومەوە. کەس بەدەرەوە نەبوو. گەیشتمە نزیکی قەراغ شار. چەند دیمەنێکی سامناک بوو، لە چاڵێکدا لاشەی ملوانکەیەکی بێ سەرم بینی هێشتا هەر خوێنی لەبەر ئەڕۆیشت. لەبەر خۆوە وتم بۆ؟! ئاخر بۆ؟! لەناکاو لەو لامەوە تارماییەکی سپی دەرکەوت و بەدەنگێکی زۆر خەماوییەوە وتی: من ڕۆحی گۆرانییەکی کوژراوی "قادر کابان"م. ئەم ئێوارەیە کە دنیا تاریکیی کرد. باوک و کوڕە خەنجەرێ ئەم ملوانکەیەیان لێرەدا سەربڕی. تەنها لەبەر ئەوەی گۆرانیەکی منی لەناو ماچێکدا بۆ دەزگیرانەکەی ناردبوو!

چاو بووین و گوێ بووین و شەوانە ئەگەڕاین. ئەچووینە ناو پەموی ئازاری هێواشی ژنەوە. ئەچووینە ناو ژووری گریانی درێژی ملوانکەی ژنەوە. نازانین چی بڵێین، غەدرەکان هێند زۆرن نە داد و نە دادگا و نە مێژوو نە خواوەند ناتوانن بیژمێرن. غەدرەکان، لە شەودا لە کێلان دێنەدەر. ئەوکاتەی دەنگ ئەنوێ و ڕەنگ ئەنوێ و نەهێنی ئەبێتە توونێلی شەوەزەنگ. ئەو کاتەی، غەدرەکان، دەست ئەکەن بە جووڵە، ڕووناکیی ملی خۆی ئەباتە ئاوەوە و تاریکیی سەری خۆی لەودیوی ترسەوە دەردێنێ. غەدرەکان تەنها نین، خواوەندیان لە پشتە، شای شاخ و سوڵتانی زریان و ئاگری نێرینەی دۆزەخ و شمشێری کولتوور و سمێڵی قەف قەفی داستان و پاردینی بەردینی نەریت و قامچی چەخماخەی ئەخلاقیان لە پشتە. غەدرەکان نێرینەی ئەم دنیا و ئەو دنیان. جەڵدەکان مەچەکی حەڵاڵیان لەگەڵە. پەنجەی خوا و جوبریل و ئاسمانیان لەگەڵە. چاوبووین و گوێ بووین و شەوانە ئەگەڕاین. ماڵ نەبوو زریکەی تۆقیوی ڕەنگێکی مێینەی تیا نەبێ. پرچێکی گرمۆڵەی ترساوی تیا نەبێ. تیزماڵێکی لەبۆنی ئارەزووی کوژراوی ژنێکی تیا نەبێ.

غەدرەکان لە شەودا لە کێلان دێنەدەر. ئەو دەمەی کە ڕەنگی خوێن ڕەشە. ئەو ساتەی کە کوێری ئەبینی و ئەو دەمەی کە کەڕبوون ئەبیستێ و ئەو ساتەی کە تاوان سەربەستە. چاوبووین و گوێ بووین و شەوانە ئەگەڕاین، ئەچووینە جیهانی حەرامی ژنەوە. ئەبووینە خۆڵەمێش، ئەبووینە سەراب و لەدوای خۆ تارمایی ترسێکی ئەبەدی و سێبەری خەمێکی بەردینمان جێئەهێشت. غەدرەکان هەمیشە هەر نێربوون. چاو بووین و گوێ بووین و ئەگەڕاین، دەمامک هەڵبەستوو ئەگەڕاین. هەر شەوەی برینێ لە جەستەی ئێمەدا ئەڕسکاو، هەر شەوەی هاوارێ لە ئەرزی حەرامی ئێمەوە هەڵئەساو هەر جارەی لەبەردەم خوایەکدا گوناهمان ئەوەستاو تەنیا بووین!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ملوانکە"
‍ ‍ #شەقژنی_ژان
🎀 @Sherko_bekas

من شاعیری نەخشەیێکم
بە کام زەڕەبینی وردی مێژووی هەیە،
تەماشای کەم.
شوێنێکی ساغ بە جەستەیەوە نابینم.
ئەو بەیانییە شەبەقێ ئەکەنە "سەر"ی باکووری،
هەر هەمان ڕۆژ بۆ ئێوارەێ،
لە ڕۆژهەڵاتدا دەستێکی ئەبێ بە
کەناری ژان و بۆ سبەینێیش
دەستەکەی تری ڕۆژئاوای،
بە قیژەی سوور.

هێشتا ئەوان خوێن ئەکەنە ناو
ئەستێرکی کەمەرەوە،
لە خوارەوەیش قاچەکانی بەر
برووسکەی شمشێری مەرگێکی
تازەی تر ئەکەون.
ئاخر بۆیە کە شیعرەکانم ئەبینی،
تیایاندایە ئەشەلێت و
تیایاندایە قۆڵ لە ملدا و
شیعرم هەیە، دارشەقێ لە بن هەنگڵدا و،
شیعرم هەیە، هەتا ناوقەد وشک وشک و،
ڕستەم هەیە، دەربەدەر و،
وشەم هەیە، هەر تەواو لاڵ!

من شاعیری وڵاتێکم،
لە یەک وەختا بە دەستی ڕاست ئەنووسم و
بە دەستی چەپ ئەنووسم و
بە پەنجەی پێ و پەنجەی کۆست و
پەڕی مەلەک تاووسی بریندار و
بە بزماری سەر خاچەکەم ئەنووسم و
بە نووکی هاواری کەرکووک،

بە دووکەڵی تورکومانی و
بە خۆڵەمێشی ئاشووری و
بە ڕێزە تابووتی ئەنفال،
بە بەردی شوورەی ئامەد و،
بە پرچەکانی هەڵەبجە ئەنووسم و
ئەنووسم و، بەڵام هێشتایش
ئای خودایە!

فریا ناکەوم بنووسم و
هەرچەندە خۆیشم هەڵئەبڕم،
بەڵام شیعرم هەرگیز ناگاتە
قولە پێی کوردستانی خەم و ئازار!

سلێمانی2013/1/7

🎀 @Sherko_bekas
🎀 instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
" #خێراکە_مردن_خەریکە_بگات"
#یاد

لە ئاگردا کە داری تەڕ خوڕ خوڕ ئەگری
ئەوە یادی ئەو دەزگیرانی هەتاوەی
ئەکاتەوە
لە ژوانی پایزێکی درەنگ وەختا پێی نەگەیی
وەختێ باران هات و بەفر
بەژنی ڕووتەڵەی داپۆشی.
ئەوە بۆ ئەو یادی دەزگیرانی هەتاوەیە
عەشقی ناکامی کەف ئەکا و
بە کوڵ ئەگری!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
ئەگەر سێ چاوم هەبوایە
سێهەمیانم هەر بۆ شیعر
تەرخان ئەکرد!
ئەگەر سێ دەستم هەبوایە
سێهەمیانم ئەدا بە لەشی هەژاریی.
ئەگەر سێ گوێچکەم هەبوایە
سێهەمیانم پێشکەش ئەکرد
بە مۆسیقا و گۆرانیی.
ئەگەر سێ قاچم هەبوایە
قاچێکیانم ئەدا بە ڕێگەی ئازادیی.
بۆ دووەکانی تری لەش
سێهەمەکانم لە نێوان
چەند نەخۆشی شارەکەمدا
دابەش ئەکرد!
بەڵام ئەگەر دوو دڵم هەبوایە
دیسان ئەمکردنەوە بە یەک
بۆ ئەوەی "تۆ" دابەش نەبی!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تەون
#بیرەوەری

لەبیرم دێ
بۆ یەکەم جار
سەربان و چیغ و کچێک و مانگەشەوێ
شەمامەی خاڵ خاڵی بەهرە و
شیعریان دامێ
بانگی شێوان:
پەیژە بردمیە لای سەربان
سەربان بردمیە لای هاوین
هاوین چیغێکی بۆ گێڕاین
چیغیش مانگی تیا دابەزی
مانگیش لەسەر بەستەکەنوێن
چرای چاوی خۆی بۆ داناین
لە چیغی دراوسێشەوە
کچێکی جوان، دەس خەناویی
دووسێ ناوساجی بۆ هێناین!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#بینینی_ئەمجارە

بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم
خۆم ئەچم بۆ جادەی عاشقان
لە کۆگای "ئاسمان"ی سەر پەڕدا
پارچەیەک لە هەوری پەمەیی
تەنکت بۆ ئەکڕم
لای باران ئەدوورم
بۆت ئەکەم بە کراس!

هەر لەوێ لە کۆگای "مانگەشەو"
تریفەی ڕەفتەیەک هەڵئەگرم.
دوو گوارە لە پرشنگ.
دوو بازن لە زیوی خەرمانە
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم
من جووتێ ئەستێرەت
لە کۆگای " سایەقە" بۆ ئەکڕم
بۆت ئەکەم بە پێڵاو!

بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم
شیعرێکی درێژی سوورکارم
لە دەرگای حەوشەوە تا ژوورێ ڕائەخەم
بۆ ئەوەی بە سەریا بڕۆیت و
بێیتە لام
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زێ_و_زنە
بەیانیت باش!
من ناوم "بولبولە"ە
خەڵکی ئەم باخچەیەم
دەمێکە باخەوەنێکی تووڕەمان لێ پەیدا بووە
نە گوڵێ نە دارێ نە مەلێ
بێ ئاگا بوون چۆن هاتووە و
کێ کردوێتی بە باخەوان.
بێجگە لە خۆی
باخەوانی لە خۆبایی
ناهێڵێ بە دڵ خۆم بخوێنم
ئەڵێ تۆ فڕینت شوومە و گۆرانییەکی لاساری.
ئەڵێ تۆ بە قەد ڕێقنەیەک ڕێزی نیشتمان ناگری.
پێم ئەڵێ ئەم هەموو ناوزڕاندنی
سەرو و سنەوبەر و دارسێوانە لە پای چی؟!
پێم ئەڵێ تۆ وەڕسکەری وەڕسکەر.
بەیانیان زوو پێش "با" و پێش کازیوە و
بەر لە نیشتمان خۆی، لە خەو هەڵئەسی.
بە جووکەجووک مێشکی ئەم درەختانەت بردووە!
تۆ خوت لە ئاو، لە گوڵ، لە گیا زڕاندووە.
ئەم هەموو زەردەزیڕەی پرسیارانە چییە
ئەیانوروژێنی‌ و
پێم ئەڵێ ئەو دەنووکە دەنووکی خۆت نییە!
بۆیە بێزار بووم‌ و ئەمەوێ ئەم
باخچەیە بەجێ بێڵم‌ و لە داخاندا
سەری خۆم هەڵگرم‌ و
ڕوو بکەمە باخچەیەکی دوور دووری هەندەران!

صبح بخیر!
اسم من "بلبل"است
ساکن این باغچەام
دم دمایی است یک باغبانِ عصبانی در رسیدە،
نە گُلی، نە درختی، نە پرندەای
خبر دارند او چگونە سر رسید‌ و
چە کس او را باغبان کرد،
غیرِ خودش؟!
باغبانِ از خود راضی
اجازە نمی‌دهد بە میل خود بخوانم و
او می‌گوید تو پروازت شوم است و ترانەای لجبازی.
او می‌گوید کە من بە اندازۀ پیخال هم بە میهنم احترام نمی‌گذارم.
بە من می‌گوید این همە رسوا کردنِ
سرو و صنوبر و درختِ سیب، برای چی؟!
بە من می‌گوید تو مأیوس کنندەای، مأیوس کنندە.
بامدادان زود، قبل از "باد" و قبل از طلوع ‌و
قبل از خودِ میهن، از خواب برمی‌خیزی و
با جیرجیرِ خود درختان را معذب ساختەای!
تو خواب از آب، از گُل، از گیاە رماندەای.
این همە پرسشهای جیرجیرک‌وار برای چیست؟
بە من می‌گوید آن منقار، منقارِ تو نیست!
از این روی است کە بیزار گشتەام و قصد دارم
این باغچە را رها سازم و لج کردەام
سر بە آواراگی نهم
بە مقصد باغچەای دورِ دور در دیار بیگانە! ‌‌
@Sherko_bekas
#Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ترجمه: #سیامند_شاهسواری
#هەڵبژاردن

لە نێو هەموو کتێبخانەی شەودا
من یەک کتێبم هەڵبژارد
ئەویش یادداشتی تەنیایی
ئەستێرەیەکی غەریب بوو!
لە نێو هەموو گۆرانییەکانی چیادا
من یەک گۆرانیم هەڵبژارد
ئەویش گۆرانی! ئازادیی
دار بەڕوویەکی شەهید بوو.
لە نێو هەموو خەونەکانی یادگاردا
من یەک خەونیانم هەڵبژارد
ئەویش خەونی زەرد و سووری
منداڵیی بوو.
بەڵام من خۆم
نە ئەوینی خاک و خۆڵی
کوردستانم هەڵبژارد و
نە ئەوینی چاوی دایکم
کەچی هەردوو، لە گشت ئەوینێکی دیکەی
دنیای گیانم
ڕووناکتر و
گەرمتر و
گەورەتر بوون!

1995

@Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر


شەو باش!
من ناوم کراسی ژنانەیە
ئەوەی نیشتمان پێی شەرمە
بیکاتە بەری خۆی منم!
ئەم مێژووە نێرە.
ئەم نیشتمانە سمێڵە
تەنها جارێ منی نەکردە
بەر هەتاوێ، بەر جۆگە ئاوێ،
بەر شووشە گوڵاوێ.
ئەوانەی منیان لەبەر کرد:
گسک بوون‌و مەنجەڵ بوون‌و
تەنەکەی خۆڵ .
ئەوانەی منیان کردە بەر:
بەژنی درێژی غەریبی‌و
بەژنی تەنیایی و ئازار بوون.
ئەوانەی منی پێ بەخشین
هەر بێدەنگی و قفڵ‌و تێڵاو
شریخەکانی قامچی‌و
جل و بەرگی دەردەدار بوون.
من ناوم کراسی ژنانەیە
ئەوەی ئاگای لە من نەبێ‌و
گوێی لە هاواری من نەبێ،
گوێچکەی تەپی نیشتمانە!
من مێینەم!
من سەراپا هەموو
جەستەم لە گوناهو
پرسیاری ڕووتی حەرام پێکهاتووە!
لە یەکەم ڕۆژی
بوونمەوە بەردی ڕەجم
لە قوماتمەوە پێچراوەو
نیشتمان تفم لێ ئەکات!
......

شب بخیر!
اسم من پیرهن زنانه است.
آنچه میهن، شرم دارد
بر تن خود بپوشاند، منم!
این تاریخِ نَرینه، این میهنِ سبیل
تنها یکبار مرا به تنِ آفتابی نپوشانید،
به تنِ جویباری، به تنِ شیشهٔ گُلابی.
آنهایی که مرا پوشیدند: جارو بودند و
دیگ بودند و سطلِ زباله.
آنهایی که مرا پوشیدند: بالای بلندِ غربت و
بالای تنهایی و عذاب بودند.
آنهایی که مرا بخشیدند
همانا سکوت وقفل و چماق و نعرهٔ چلاق و
لباس دردمند بودند.
اسم من پیرهن زنانه است
آنکه از من خبر ندارد و ناله‌ام را نمی‌شنود،
گوش کیپِ میهن است!
"من مادینه‌ام! من سراپا تمامِ
تنم از گناه و پرسش عریانِ
حرام بوجود آمدە است!
از همان روزِ خلقتم
سنگ رجم به قنداقم بسته شده است و
میهن به رویم تُف می‌اندازد!"

@Sherko_bekas
#Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ترجمه: #سیامند_شاهسواری
2024/09/23 07:24:35
Back to Top
HTML Embed Code: