Telegram Web Link
#خەو_بینین

کە قەڵەم خەو ئەبینێ
هەمیشە خەو بە وشەوە ئەبینێ.
کە شمشاڵ خەو ئەبینێ
هەمیشە خەو بە پەنجەو دەم و لێوەوە ئەبینێ.
کە زیندان خەو ئەبینێ
خەو بە زیندانیەکانەوه ئەبینێ.

کە زیندانیەکانیش خەو ئەبینن
هەمیشە خەو بە ئازادییەوە ئەبینن
کە ئازادیش خۆی خەو ئەبینێ
هەمیشە خەو بە قوربانیەکانیەوە ئەبینێ.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
🎀 @Sherko_bekas

دواجار هەر من و تەنیایی
پێکەوە ئەمێنینەوە
لەبەرچاومە وەک قەلەباچکەی بێتاقەت
سەرم ئەخەمە ژێر باڵی ڕووتاوەی و
ئیتر خەونی پچڕ پچڕ
بە یادگاری پچڕاو و
هەڵفڕینی پچڕاوەوە ئەبینم و
لەبەرچاومە تەنیایی هەموو چراکان
خامۆش ئەکا و عومری وەڕسبووندا
بە چوار مشقی دائەنیشێ و
لەگەڵ هەموو مژێکی تازەدا
ئاگری جگەرەکەی دەستی
ئاڵ ئاڵ و ڕێک بەرامبەرم
بریسکەی دێ.

دواجار هەر من و تەنیایی
پێکەوە ئەمێنینەوە
ئەو ئاگری جگەرەکەی ئەکوژێتەوە و
منیش بۆ هەتا هەتایە
ئیتر ئەنووم.!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
Forwarded from اتچ بات
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳٦"
🎀 @Sherko_bekas

بەیانییتان باش!
من ناوم کتێبە
هەزاران هەزار دەم و چاو و
هەزاران هەزار وڵات و دڵ و دەروونم هەیە.
جاری وا هەیە پڕم لە خۆشەویستی،
لە لێبوردن، لە بەزەیی، لە عەقڵی ڕووناک،
لە ئازادی
جاری وایش هەیە پڕم لە ڕق و لە بوغز و
لە تۆڵە و تاریکی...

گەلێ جار بە دەنگێکی گڕ ئەدوێم و
گەلێ جاریش بە دەنگێکی ناسک
جارێ مێم و جارێ نێر و
زمانم سەدان زمانە و
پێناسەیشم لە هەزار ڕەنگ.

من سەرینم پەنجەکانی هەردوو دەستە و
وشە و دێڕ و لاپەڕەیشم عاشقی چاو
ئەو وەختەی منت بە دڵ بێ
ئەبمە جوانترین هاوڕێت.
لەوانەیە ئاگری شەڕم خۆشکردبێ و
لەوانەیشە بووبم بە ئاسمانی ئاشتی...

من لە قوڕەوە کتێبم
هێندەی "گلگامش"یش کۆنم..
من نەبوومایە ژیان کوێر ئەبوو
سبەی نەئەبوو.. مێژوو ون ئەبوو
جاری وا هەیە ئەستوور ئەستوورم و
جار وایش هەیە باریک باریک.

ئەمڕۆ کۆترێک هات بۆ لام
دەنووک بە خەندە و چاو ڕووناک
وتی: وەرە، کتێبخانەیەک خۆشەویست
کتێبخانەیەک بەخشدە بانگت ئەکات.

خاوەنی ئەم مەکتەبەیە: هەتاوێکی خوێندەوارە
نە خورافات ئاسمانێتی و نە مقەستیش سانسۆرێتی
بەڵام پاسەوانێکی عاشقی وەک تۆی ئەوێ
تا کۆترەکان و وشەکان و وێنەکان نەدزرێن.

من ئیستاکە دە ڕۆژ زیاترە وام لەناو مەملەکەتی
ئەم هەتاوە بەرینەدا،
عەشقی ڕۆزانام تێکەڵی ئەم دەغڵ و دانی کتێبانە کردووە.
من هەست ئەکەم لەم شوێنەدا هەموو ڕۆژێ
ڕووبارێکی تازە
باخچەیەکی تازە و فڕێنێکی تازە فێر ئەبم.
من هەست ئەکەم هەموو ڕۆژێ تارماییەکی مێژووی کۆن.
خێو و دێو و درنجێکی درۆی دیرۆک بەجێدێڵم.

هەموو ڕۆژێ تیشکێک لە ئایندەدا ئەچێنم و
ئەسپی خۆرێک ڕام ئەکەم و ئەیکەم بە مزگێنی ڕێگا!
هەموو شەوێکیش شیعرێکی جوانکیلەی
وەکوو ڕۆزانا لەسەر ئەم جەستە ماندووە هەڵئەکەنم!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس

#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۳٦"

صبحتان بخیر!
اسم من کتاب است
هزاران هزار دهن و چشم و هزاران هزار
کشور و دل و درون دارم.
گاهی اوقات مملو از عشقم، از بخشش،
از ترحم، از عقلِ منور، از آزادی.
گاهی هم پر از خشم و پر از بغز و
از انتقام و از ظلمت...

بعضی اوقات با صدای خشن صحبت میکنم و
بسیار اوقات با صدای نازک.
گاهی مادینه هستم و گاه نرینه و
زبانم صدای زنان است و
شناسنامه‌ام هزار رنگ است.
بالشِ من انگشتانِ هردو دست و
کلمه و سطر و صفحه‌هایم عاشقِ چشم.

وقتی مرا بپسندی زیباترین دوستت هستم.
امکان دارد آتشِ جنگ را شعله‌ورتر کرده باشم و
امکان دارد آسمانِ صلح بوده باشم..
من از زمانِ خاک کتابم و
بە قدمتِ "گیل گمش" هم قدیمیم..
اگر من نبودم زندگی کور می بود
فردایی نداشت.. تاریخ گم می شد.
گاهی حجیم و پر برگ
گاهی هم هست باریکِ باریک.

امروز کبوتری نزدم آمد
منقار خندان و چشمانش روشن
گفت: بیا، یک کتابخانهٔ دوست داشتنی
یک کتابخانهٔ بخشنده صدایت می زند.

صاحبِ این کتابخانه: آفتابی با سواد است
نه خرافات آسمانِ اوست و نه قیچی هم سانسورش.
اما بە یک نگهبانِ عاشق همچون شما احتیاج دارد
تا کبوترها و کلمات و تصاویر را ندزدند.

اینک بیشتر از ده روز است در ممکلتِ
این آفتابِ وسیع هستیم. عشقِ رُزانا را با دانه‌های
این کتابها قاطی کرده‌ام.
احساس میکنم در این مکان هر روزه:
رودی تازه، باخچە‌ای تازه و پروزای تازه یاد میگیرم.

احساس می کنم هر روز
شبحی از تاریخِ قدیم، دیو و جن و شیاطینِ
دروغینِ تاریخِ قدیم را پشت سر می نهم.
هر روز اشعه‌ای از آینده می کارم و
اسبِ یک خورشید را رام می کنم و
او را به مژدهٔ را تبدیل می کنم!
هر شب هم شعری زیباروی
همچون رُزانا بر رویِ این تنِ خسته حفر می کنم!

🎀 @Sherko_bekas

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمه: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکەس"
ادامه دارد...
.
عه‌شقیان هاویشته نێو گۆمێ
به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بخنکێ
بازنی ده‌ستی داکه‌ند و
بۆ یادگار
هه‌ر به‌ئاودا
یه‌ک له دوای یه‌ک
بازن بازن
ناردنی بۆ دار هه‌نارێ
له‌وبه‌ری که‌نار!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Şêrko_bêkes
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۸" 🎀 @Sherko_bekas ڕۆژان ئەمرن.. ڕۆژان ئەزێن.. لە کۆیەدا و لەناو ژوورێکی بچوکدا "حاجی" ئەبێ بە ئاسمانێ و شیعرەکانی بە مانگەشەو.. حاجی ئەبێ بە وڵات و شیعرەکانی بە پۆلە کەو وائێستاکەیش بەدرخانیەکان…
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۹"
🎀 @Sherko_bekas

دیسانەوە ئێوارەیەک، لە ڕۆژهەڵاتی جەستەما و لە چوارچرا و لەناو بەفرا سەروملم بوون بە هێشووی عەشقی سوور و خوێنم هەڵهات. دیسانەوە لە بوولێڵێکی ئەیلولدا هەڵگیرسام و بۆ چواردە ساڵ عەشقم پژاو بەڵام "پەری" من هەر نەهات. سەری ئەسپی خۆم جێهێشتم. دیسانەوە لە گۆڕەوە هەستامەوە و خۆڵەمێشم کڵپەی کردوو ئەمجارەیان "قەندیل" بوو بە پشتی ئەسپ و پاشەڕۆژیی بوو بە دەستم.

ئەمە سەدەی چڕبوونەوەی مەرگەساتە و کارەساتە و
ئەمە سەدەی لە خاچدانی عەشقی بێ داڵدە و بچووکە و
سەدەی لێوی ماچ خوێناویی.
من پانۆرامای ڕەنگاڵەی
هەموو چەشنە مردنێکی ساڵم.
بەیانییەک شارێک لەناو سنگی مندا خنکا.
بەیانییەک بووم بە مەرگی مۆمیابووی هەموو دنیا.
بەیانییەک سەعات لەناو کاتژمێرما دڵی وەستا.
دارستانەکان پاڵکەوتن.
ڕووبار لەجێی خۆیدا نووست و زەوی ترسا.
بەیانییەک لەناو چاوما شارێکم ناشت.
بەیانییەک من بە پۆستی هەوایەکی ژەهراویدا مەرگی تازەم بۆ جیهان نارد!

ئەوە منم نە ئەژیم و نە ئەمرم و
ئەسووتێم و ناسووتێم و ئەخنکێم و ناخنکێم و
ئەوە منم.. لە وەریندا
ژیان ئەگرم.

ئەمە ساڵی مەرگی بە پۆل پۆلی منه
پۆل پۆلی چاو.. پۆل پۆلی خەو
پۆل پۆلی ڕەنگ و پۆل پۆلی عەشقەکانم
ساڵی سەرژمێری کۆستە.
سەرژمێری فرمێسکەکانی درەخت و
سەرژمێری هەناسەکانی گەرمییان.

ساڵی سەرژمێری وشەی فڕێنراوی دەنگی من و
ساڵی چەکەرەکردنی سەری منە لە بیابانی عەرعەردا و
ساڵی پەڵەدانی مەرگم لە دنیادا،
ئەنفاله و ئەنفاله و ئەنفال.

ساڵی تەنیای ڕاستییە و
ساڵی غەمگینی خودایە و
ساڵی نوشتانەوەی بەردە لەبەردەمی کیمیادا و
ساڵی چۆڵبوونی وڵاتی عەشقستانە و
ڕاکردنی بێشەڵانە و هەڵاتنی گۆڕستان و
خۆشاردنەوەی ئاگری نەورۆز.
ئەنفالە و ئەنفالە و ئەنفال.

من دۆزەخێکی ئەبەدیی ڕۆژهەڵاتم، ئەو نەفرەتەم ئەمسەرم وا لە ئەنفالی ئەم دنیادا و ئەوسەریشم گوناهێکی تاق و تەنیای بە کوڵ و کۆی جەهەننەم و قیامەتە.
ئەنفاله و ئەنفاله و ئەنفال.

هەتا ئەمرم دێنە خەوم. هەموو شەوێ لە تەمتوومانی مەراقما لەودیو شووشەی سەرابەوە کۆمەڵ کۆمەڵ ئەیانبینم شیعرم دەشتی ڕۆژی حەشر و قیژەی ئەوانی تیا ئەڕوێ و لەشم زوحاڵ
ئەنفالە و ئەنفالە و ئەنفال!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ژن_و_باران
.
من درێژەی یەک هاوارم
لە ئەشکەوتەوە بۆ شەقام
من ڕەنگدانەوەی یەک ترسم
لە هەڵهاتنی خۆرەوە تا خۆرئاوا.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ژن_و_باران
Şêrko_bêkes
#وەختێ_کۆتایی_ئەبێتە_سەرەتا ـــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۱۹" 🎀 @Sherko_bekas بەیانیان، ئاسکەکان کە ئەچنە سەر ئاوی خەواڵوو، ئەترسن نەبادا لەپەنابەردێکدا، تاپڕێ، لە توخمی نێرینەی لوولە ڕەش، لەوێبێ لە پڕێ ئاگرێ هەڵبکا و پریشێ بگرێتە جەستەیان! ئێواران…
#وەختێ_کۆتایی_ئەبێتە_سەرەتا
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲۰"
🎀 @Sherko_bekas

گوڵباخە کچەکان بەموبارەکەی خواوەندە گچکەکان، گوناهـ له نێوان دوو لەپی دەستی زبردا، پەڕەپەڕەیان ئەکات و بێدەنگییش، پادشای ئەم مەملەکەتە دێرینەیە. لێرە هەواڵی ڕاوەماسی میرێکی بێتاقەت، دەنگدانەوەی لە گوێچکەی پانی شاخەکانماندا، گەورەترە. وەک لە هەواڵی ئەو "مانگ"ی چواردانەی کە لە تاوێرە بەردی چیا شەتەک ئەدرێن و لەسەرخۆ خل ئەکرێنەوە بۆ ناو گۆمەکان.

لەم نوێژی جومعەوە تا نوێژی جومعەیەکی تر، نامووس شتنەوە لە تەوزی پیرۆزی ماڵەکانی خودادا ڕیزی شەرەفی شکاوی بۆ ئەگیڕێ و ئاو ئەبێ بە مزمەعیلێکی ڕەنگ قرمزی و تۆڵەیش بە خەنجەری بەرپشتێنی کێلانی پیاوەتی. لەم بارەگاوە بۆ ئەو بارەگاوە، لەم ڕاگەیاندنەوە بۆ ئەو ڕاگەیاندن، لەم تەلەفزیۆنەوە بۆ ئەو تەلەفزیۆن، ئەوەی تاتیڵی نییە، ئەوەی وێنەی نییە، ئەو ئەگریجانەن کە خزانە ملی مێیەکان خۆیانەوە، ئەو مەمکانەن کە لە باخەڵی خۆیاندا خنکێنران، ئەو ملوانکە و مێخەک بەند و کلوێچک و سوخمە و کۆڵوانەن، کە بە دزی خوا و هەتاو و ئاوێنەوە، لەناو کایانێکدا، لەسەر قەبرانێکدا، لەژێر گومەزی شەخسێکدا، لە حەمامی ماڵەوەدا، لە ئاودەست خانەیەکدا، لە چۆڵەوانی قەراغ شارێکدا، لەسەر کوشنی دواوەی ئوتومبیلێک، لەسەردابێکدا و یان لە هەڵەمووتی کێوێکدا، ورد ورد کران و چون تەپ و تۆز و ئاوی ئاوەڕۆ یان کەفی سابوون و پەڕی دەم با و دووکەڵی جگەرە و پووشووی ناو ئاوی ئاموون و ناونیشانی تونی بابایان لێهات.

لێرە تۆڵەکە هەرزانترە یان قژی پیرێژنێ؟!
لفکەشامی گرانترە یان مەمکی بێوەژنێ؟!
یەک تاڵە مووی سمێڵی خێڵێک
بەرامبەر چەند زریکەی ژنە؟!
لێرە ئیقلیمگیرە.. ئیقلیمگیر
وەیشوومەکەی ئازاری ژن!

هەتاو وتی:
ڕێمکەوتە دارستانێکەوە
هەرچی درەختێکی مێ هەبوو پەرژینێ دەوریدا بوو
بە مۆڵەتی درەختە نێرەکان نەبووایە
بۆم نەبوو بگەمە لایان!

لەم وڵاتەدا
هەموو حەزێک دوو ژووری هەیە
هەموو مافێک دوو ژووری هەیە
هەموو یاسایەک دوو ژووری هەیە
هەموو پەیڤێک دوو ژووری هەیە.
لەم وڵاتەدا
لەو دوانانەدا
کامەیان پەڕپووت تر و
لە هەتاو دوورتر و
دڵتەنگتر و
نەنگواز(۱)تر و
شێدارترە
ژووری ژنە!

لێرە بۆ پیاوەتی خەوشە
لە هیچ بۆنەیەکدا لە چوونە ژوورەوەدا
لە هاتنە دەرەوەدا
ژن پێش خۆی بخات
تەنها لەیەک وەختا نەبێت
کە ئەم بەدار ڕاوی بنێ و
ئەویش لە پێشیەوە ڕاکات!

--------------------------------
(۱). نەنگواز: گەلێ سەخت و دژوار

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کتێبی " #ملوانکە"
.
🎀 @Sherko_bekas

کە لە یەکتر جیابووینەوە و
دەسەسڕی سەرچۆپێکەت
پێشکەش کردم!
لەو ڕۆژەوە
کە زیاد لە شیعرێ بنووسم
سەرمێزم ئەبێ بە دەشت و
بە وشەی ئاڵ و واڵاوە
هەموو دێن و
کامە شیعریان کەڵەگەتە و
چاوی سەوزە
دەسەسڕەکەت ئەبات و
بۆ سەرچۆپی، سەر دێڕ ئەگرێ و
خۆیشم ئەبم بە قەڵەم و
لەگەڵیاندا هەڵئەپەڕم!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
ئا ئەم دیجلەو فوراتە چین
ئەگەر ئاون
ئاو بێ ڕەنگە و کەچی ئەوان هەر بەردەوام
ئەرخەوانین!
ئاو بێ تامەو کەچی ئەوان هەر بەردەوام
تامی مێژوویەکی سووتاو ئەدەن!
ئاو بێ بۆنە و کەچی ئەوان هەر بەردەوام
بۆنی قژی
کچ و کوڕە کوژراوەکانی ئێمەیان لێ دێ!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
#پلیکانە

هەموو جارێ
لەبەر شەبەنگەکەی چاوت
ئاگام لە قوڵە قوڵی هانەکەی
دەمت نییە.
لەبەر دەمیش
ئاگام لە پرژە پرژی قەڵبەزەی
گەردن نییە
لەبەر گەردن
ئاگام لە بژوێنی شان و قۆڵ و
قاسپە قاسپی پەنجە نییە.

لەبەر ئەوانیش چ ئاگام
لە جووتە کۆترە سپییەکەی
هەڵکوڕماوی سەر سنگ نییه و
لەبەر مەمیش
ئاگام لە زنەی چاڵی ناوکت و
لەبەر ناوکیشت
ئاگام لە مێرگی سیحراویی
بەر سێبەری
خوار سک نییە و

من بە تەنها لەناو تۆدا و
لەسەر لەشت
گلۆڕبوونەوە بەرەو خوار
هەڵکشانە و سەرکەوتنمە و
ژێرکەوتن و نائومێدیش
هەر ئەوەیە
بەسەر پلیکانەی ماچدا
دانەبەزم و نەچمە خوارێ
لە قژتەوە
هەتا بەرپێ!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تۆ_ئەتوانی_بە_قومێ_ماچ
#بمخەیتەوە_هەڵقوڵین
.
#سرودهای_سنگی
(سفر "دانته"وار شیرکو)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۱"

سرودهای سنگی سفر رؤیایی شیرکو به جهان برزخ است...
سفر می‌آغازد.. سفر آوارگیِ شاعری ملی که علیه دیکتاتور سخت زمان به مبارزه برخاسته است. سفرِ نی‌لبکی.. سفر ترانه‌ای.. که برای آزادی ملت و میهن و جهان، نغمه سر داده است. سفر پرنده‌ی دامیابی که بوی دام‌ها و کمین‌های سر راه را حس می کند و از چنگ آنها می گریزد:

"پرنده‌یی دامیاب بودم من...
هنگام که مادرم را
به سپیده دم شوم این شهر
تنها
تنهای تنها گذاشتم.."

سفر می‌آغازد و شاعر، مادر بیوه‌ی خویش را.. "آن کفتر سیه‌فام را".. با همه خاطرات تلخ و شیرین، تنها می گذارد و او را به دوشیزه‌ی "ونوس"گون همسایه می‌سپارد:

"سلام.. ای دختر همسایه‌ی پیرهن خجولِ
سینه جسور!
سلام
گهگاه
گر از این کفتر سیه‌فام..
حالی بپرسی
تو آنگاه
پنجره‌یی از آبیِ آسمان و
آلاله‌یی از تبسم
میان اندوه و..
به تاریکای تنهای من می‌گشایی!"

سفر می‌آغازد و شاعر از دره‌ها و تنگه‌های سنگیِ سنگستان گذر می‌کند و با کالبدهای بی جان و بی شمار آدمیان و پرنده‌گان و چرنده‌گانی رو به رو می شود که با تنفس و تمدن هوای مسموم، در کام دوزخ مرگ فرورفته‌اند.. دوزخی که دانش و تمدن قرن، در این گوشه‌ی تنها و تعبدی زمین برپا کرده است:

"دره‌یی
انباشته‌ی لاشه‌ی دام‌ها..
یکی اسب و.. دو اسب و.. ده اسب
سد رأس گوسفند شرحه شرحه
چند کرکس.. چندین کرکس
حلقه‌های مرگ.. دور می‌زدند
حلقه حلقه.. دور می‌زدند.."

و شاعر از مرز می‌گذرد و میهن را و مادر و محبوب را بدرود می‌گوید.. و سفر.. سفر واقعی با سفر رؤیایی می‌آمیزد و شاعر به جهان استوره‌های باستان و به عالم برزخ می‌شتابد و در جای جای این سفر رؤیایی، گریزی به گذشته‌ها می‌زند.. به همان روزها و خاطراتی که با مادر و معشوق داشته است.

و سفری دیگرگونه می‌آغازد.. سفر "دانته"وار شیرکو.. سفر "ارادویراف"گون شیرکو به جهانی دیگرگون..
دانته از عشق "بئاتریس" به این سفر وا می دارد.. و ارادویراف را عشق مذهب و "مزدا" و شیرکو را عشق ملت و میهن و مادر و محبوب، راهی سفر می کند. راهنمای دانته در طول سفر، ابتدا "ویرژیل" عقل و سپس بئاتریس عشق و ایمان است. راهنمای ارداویراف "آتور" فرشته.. و راهنمای شیرکو، پرنده‌ی توتی و بانوی زیباروی و بلند بالاست.. توتی منقوش بر گردنبندی که برای یادگار به دختر همسایه داده است.
دانته بر بال خیال، برزخ و بهشت را می‌پیماید.. و شیرکو بر یال "قوچ بالدار" راه دور و دراز سفر را در می‌نوردد:

"شبی.. توتی رنگارنگی به بالین‌ام فرود آمد.. و قوچی با شاخ‌هایی حلقه حلقه و بالهایی زرین در آستانه‌ی غارِ سنگی من پدیدار شد.. توتی گفت: آمده‌ام که باهم سفری به جهان افسانه و شعر و رؤیا آغاز کنیم.. بر پشت قوچ نشستم.. قوچ، بال به هم زد و عمودی پرواز گرفتیم.."

ادامه دارد..
🎀 @Sherko_bekas

پیشگفتار مترجم: #رضا_کریم_مجاور
.
فیل شانازی بە هێزی خۆیەوە کرد و
بە خەرتوومەکەی
درەختێکی لە بنەوە هەڵکێشا

شێر شانازی بە چنگەکانی خۆیەوە کرد و
لە پەلامارێکدا
مامزێکی هەلاهەلا کرد
بەڵام باڵندەیەکی بێ هێز و بێ چنگ
لە دوای ئەوان هات و
بە دەنووک دەنکە تۆوێکی هێنا و

لە تەنیشت درەختە کوژراوەکەوە چاندی و
بۆ چەند ساتێکیش
گۆرانییەکی غەمگینی
بۆ مامزەکە چڕی و
شانازیشی
به چاکه و باشی خۆیەوە
هەرگیز... نەکرد

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
Şêrko_bêkes
#سرودهای_سنگی (سفر "دانته"وار شیرکو) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ قسمت "۱" سرودهای سنگی سفر رؤیایی شیرکو به جهان برزخ است... سفر می‌آغازد.. سفر آوارگیِ شاعری ملی که علیه دیکتاتور سخت زمان به مبارزه برخاسته است. سفرِ نی‌لبکی.. سفر ترانه‌ای.. که…
#سرودهای_سنگی
(سفر "دانته"وار شیرکو)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۲"

و سفر رؤیایی می‌آغازد.. در کمدی الاهی دانته، به سمت راست پیچیدن، به مفهوم پیچیدن به سوی برزخ است و به سمت چپ پیچیدن به معنی رفتن به سوی برزخ. در "سرودهای سنگی شیرکو" صدایی، آنها را به سمت راست راهنمایی می‌کند:

"از فرازها صدایی آمد..
انگار بانگ مهیب خداوند بود که گفت:
از این سمت.. از راست..

به راست می‌پیچند و به کوشکی سپید می‌رسند. با اشاره‌ی بانویی بلند گیس و بلند بالا و نیم عریان.. که با خط یونانی چند سطر شعر بر پشت‌اش نقش بسته است.. وارد کوشک رقص و آواز می‌شوند. درون کوشک، "اودیب" کور و "هومر" و اسب "تروا" و دسته‌یی پرنده‌ی سپید فام را می‌بینند کە پرنده‌ی سیاه فامی را در میان گرفته و بالای سر هومر پرواز می‌کنند. شاعر، پرنده‌ی سیاه را مادر خویش می‌پندارد و ناگهان بە یاد گذشته‌ها و مادر بیوه‌ی بیچاره‌اش می‌افتد و در رؤیا، رؤیا می‌بیند.

دانته در سرود چهارم دوزخ "و نه برزخ" هومر و صلاح الدین ایوبی و "ابن رشد" و "هوراس" و "اووید" و "لوکان" را در کوشکی محصور میان هفت دیوار بلند می‌بیند که با صدای ضعیف حرف می‌زنند و با سنگینی و تأنی نگاە می‌کنند.. افراد والامقامی که زجر نمی‌کشند، اما از درگاه خدا رانده شده‌اند:

"بنگر آن را که شمشیر به دست می‌آید
پیشاپیش آن سه تن دگر.. پنداری استادشان است
سایه‌ی هومر است.. آن خداوندگار شعر
و دومین.. هوراس ِطنز پرداز
و سومین.. اووید
و آنکه از پس می‌آید.. لوکان است
و تنها.. در گوشه‌یی صلاح الدین را دیدم.."

توتی، شعرهای شیرکو را به منقار بر می‌دارد و روی ران هومر می‌نشیند و شعرها را متبرک می‌کند، همانجا ناگهان "ونوس" را.. آن الاهه‌ی عشق و زیبایی را.. در سمت چپ می‌بینند. شاعر با دیدن ونوس به یاد دخترِ ونوس گونِ همسایه می‌افتد و به رؤیاهای شیرین گذشته فرو می‌رود. از پسِ چندی، توتی رشته‌ی رؤیاهای شاعر را می‌گسلد و او را پیش هومر و ونوس برمی‌گرداند. شعر‌ها تبرک می‌شوند و مسافران با راهنمایی بانوی بلند بالا از کوشک خارج می‌شوند و پرواز می‌گیرند.

شاعر در این جا سفر تخیلی خویش را کنار می‌گذارد و به تصویر و تفسیر دره‌ی سنگی "بَدران" می‌پردازد. دره‌یی دیرینه و باستانی که در طول سده‌ها و هزاره‌ها، پناهگاه و نبردگاه ملت او بوده است. سنگستانی که در سال 401 پیش از زایش مسیح، "گزنفون آنابازیس" نیروی سیزده‌ هزار نفری یونانی خویش را از آنجا گذر می‌دهد و با مقاومت سرسختانه‌ی "کاردوها"(کوردها) روبه‌رو می‌شود و سه هزار تن از نیروهای خود را همراه یکی از سردارانش از دست می‌دهد. سرداری که نام او "بوکریسکان" بوده و اکنون یکی از روستاهای این ناحیه، همین نام را به یادگار روی خود نگه داشته و تا به امروز آورده است. گزنفون خود در کتاب "آناباز" به شرح بازگشت سپاهیان خویش و گذر از میان این دره‌ها پرداخته است.

"دیروز.. آناباز
با زره و کلاهخود و دسته تیری در پر شال..
پژمرده و دلمرده
پیش من آمد
فهمیدم... بی‌درنگ فهمیدم که "بوکریسکان"
سردار سواران او
در همین دره.. کشته شده است
هنگام که برخاست
چندین اخگر خشم و تهدید را
به سوی من نشانه رفت و
به سان تندبادی خودخواه
از در برون رفت..."

ادامه دارد..

🎀 @Sherko_bekas

پیشگفتار مترجم: #رضا_کریم_مجاور
.
#چاو

من لێرەوە چاوم لێیە: لەو چیایە..
بە توولە ڕێی ملەیەکدا.. هێواش.. هێواش
کیژێک ئەچێت بۆ ڕێواسان.
من لێرەوە چاوم لێیە: لەو چیایە..
دڕندەیەک هەر لە ڕێگەی ڕێواساندا
لەناو چاڵی بۆسەدایە!..
من لێرەوە چاوم لێیە: وا مامزێ لەو پێدەشتە
تینوو.. تینوو.. ڕووی کردۆتە کانیاوێ
من لێرەوە چاوم لێیە: لەو پێدەشتە
فاقە و داوێ
لەسەرە ڕێی ئاسکدایە.

من لێرەوە چاوم لێیە: لەبەر دەمی ئەو گوندەدا
ئەسپێکی سپیی بەستراوە
سمکۆڵان و حیلەیەتی
من لێرەوە چاوم لێیە: هەر لە ژێر سکی ئەسپدا..
مارێکی ڕەش بۆ پێوەدان.. فیشکەیەتی
وا هەڵئەستم:
تفەنگەکەی پشت سەری خۆم دائەگرم و
بە ڕاکردن ئەگەمە بەردەمی گوند و
مار ئەکوژم و ئەسپە سپیش ئەکەمەوە و
خۆم هەڵئەدەمە سەر پشتی.

ئەدەمە غار..
ئەگەمە پێدەشت و بنار
فاقەکە ئەتەقێنمەوە و
مامزەکە ڕزگار ئەکەم
هەر لە غار دام.. ئەگەمە شاخ و سەر ملە
ئەگەمە ڕێگەی ڕێواسان..
تەقە ئەکەم لە دڕندە و ڕاوی ئەنێم..
کیژۆڵەکەیش قوتار ئەکەم.
کە لەو سەریش گەڕامەوە بۆ لای ئێوە
لە پاشکۆدا: کیژ و ڕێواس و مامز و
ئەسپی سپیی خۆشەویستیی ئەهێنمەوە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەیان_پۆلە_باڵندەی_وشە
.
Şêrko_bêkes
#سرودهای_سنگی (سفر "دانته"وار شیرکو) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ قسمت "۲" و سفر رؤیایی می‌آغازد.. در کمدی الاهی دانته، به سمت راست پیچیدن، به مفهوم پیچیدن به سوی برزخ است و به سمت چپ پیچیدن به معنی رفتن به سوی برزخ. در "سرودهای سنگی شیرکو" صدایی،…
#سرودهای_سنگی
(سفر "دانته"وار شیرکو)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۳"

سنگستانی.. سنگزاری که سنگ به سنگ آن برای شاعر و ملت او یادآور تاریخ هزاران ساله‌ی اوست. سنگهایی که نگاشته‌های شاهان باستان و سنگ‌واره‌ی آدمیان سده‌های سنگی و نوسنگی را بر دل خویش نقش کرده‌اند. سنگ‌هایی که هزاران راز شگفت را بر صفحه سینه‌ی خویش نگاشته‌اند... سنگهایی که با همه‌ی همرنگی و همسانی، تفاوت‌های آدمیان و روزگاران را همچنان حفظ کرده‌اند..

شاعر در این سنگستان با مبارز جوانی، فرهاد نام آشنا می‌شود، مبارزی که در بمباران هوایی "توپولف"های کاخ "کرملین" مورد اصابت ترکش قرار می‌گیرد و جان خویش را از دست می‌دهد و در مشایعت آدم‌ها و پرنده‌ها و تاک‌ها و سنگ‌ها به خاک سپرده می‌شود...
و سفر رؤیایی هنوز به پایان نرسیده است. در اینجا شاعر سوار بر بال قوچ بالدار و این بار با راهنمایی خویشتن خویش، به سوی زادگاه دوران کودکی و جوانی و نزد دختر ونوس همسایه برمی‌گردد.. چرا که:

"شما نمی‌دانید
نمی‌دانید که من.. کبوتر را و
دختر همسایه را و
واپسین بوی بوسه‌اش را
چه قدر یاد کرد‌ه‌ام...
نمی‌دانید!"

و این واپسین بوسه، یادآور واپسین لبخند بئاتریس به روی دانته است. دانته در سرود سی و یکم بهشت می‌گوید:

"این چنین دعا کردم
و او "بئاتریس" در آن دورها پدیدار شد
لبخند زد و دوباره به من نگاه کرد
آنگاه رو به سوی چشمه‌ی جاوید کرد.."

و دانته دیگر بئاتریس را نمی‌بیند و این لبخند برای همیشه از او دریغ می‌شود.. اما آیا شیرکو، دوشیزه‌ی همسایه را خواهد دید و بوی بوسه‌اش را دوباره خواهد شنید!؟
و اینجاست که شاعر و توتی و قوچ استوره‌ها پرواز می‌گیرند و به سوی شهر باز می‌آیند و سفر به پایان می‌رسد:

"توتی.. میان شاخ‌های قوچ نشست
من آنگاە با کوله‌بار چکامه و امید
بر نشستم و
از گذرگاه هوایی آسمان
از راه رؤیایی سپید و بلند
به سوی شهر
به سوی کفتری بیوه
به سوی ونوس خیاط همسایه
پر کشیدیم!"

پایان
🎀 @Sherko_bekas

پیشگفتار مترجم: #رضا_کریم_مجاور
.
#شەست_قوربانی

لەم مانگەدا
لە باڵەییان لەبەر دەمی هەر ماڵێکدا
گوڵێک ئەڕوێ.. گوڵی وا سەیر نەبینراوە!
شەست چاوی کەسکی پێوەیە و
شەست خاڵ وا بە ڕوخسارییەوە و
شەست ملوانکەی لەملدایە
لە ڕەنگی خۆر.

لەم مانگەدا
لە باڵەییان لەناو حەوشەی هەر ماڵێکدا
دارێک ئەڕوێ.. داری وا سەیر نەبینراوە:
شەست دەستی سووری پێوەیە و
شەست گەردن و
شەست پرچی مۆر.

لەم مانگەدا لە باڵەییان
لەو دۆڵەدا زەماوەندە:
شەست ئەستێرە هەڵئەپەڕن و
شەست دەغڵ نان ئەکەن و
شەست کانی ئاو ئەگێڕن و
شەست لووتکە تەقە ئەکەن و
شەست مەل گۆرانی ئەڵێن و
شەست باخ میوە ئەبەخشنەوە

لە کۆتایی ئەم مانگەیشدا
لە پێدەشتەکەی سۆراندا
باڵەییان و بالیسانم پێک ئەگەن و
هەر شەست بە شەست
بووکی خوێنیان ئەگۆڕنەوە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
🎀 @Sherko_bekas

له‌ ماڵه‌كانماندا…
قاسملوو
جوانترین دره‌ختی‌ حه‌وشه‌یه‌‌ و
نازدارترین گوڵدان‌ و ئینجانه‌یه‌‌ و
پاكترین شووشه‌ی‌ په‌نجه‌ره‌یه ‌‌و
یه‌كه‌مین ڕه‌فه‌ی‌ كتێبخانه‌یه‌‌ و
قوڵینه‌ی‌ نانه ‌‌و
قه‌ڵه‌م دانه‌‌ و په‌رداخه‌‌ و
گڕوگاڵی‌ منداڵه‌كانمانه‌ … قاسملوو!

هه‌موو ساڵێ‌ له‌م رۆژه‌دا
ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ژووره‌كانمان
ئه‌بێته‌وه‌ به‌ هه‌تاوی‌ به‌ر هه‌یوان
به‌ په‌پووله‌ پاییزه‌‌ و
دێته‌وه‌ سه‌ر پێخه‌فه‌كانمان
وه‌لێ كه‌ دێته‌وه‌ به‌ ده‌ستی‌ به‌تاڵ‌
نایه‌ته‌وه‌ قاسملوو
ئه‌و له‌گه‌ڵ‌ خۆیدا به‌ باوه‌ش تریفه‌ دێنێته‌وه

شیعری‌ سه‌وز به‌ ده‌سته‌وه‌‌ و
سنگی‌ ئه‌بێته‌ پووره‌ هه‌نگ ‌و
هه‌نگوین له‌ قسه‌یدا ‌و به‌سه‌ر هه‌ژاراندا
ماڵ‌ به‌ ماڵ‌ ئه‌یبه‌خشێته‌وه‌
ئه‌و هه‌روا خۆی‌ ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه‌
به‌ ئاوه‌ڵی‌ شه‌فه‌ق نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌
له‌گه‌ڵ‌ نه‌وڕه‌سی‌ سپیدا نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ هۆره‌ی‌ دوا شه‌هیدا نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.
ئه‌و هه‌روا ته‌نیا خۆی‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەسکەوت

بەرلە پێنج ساڵ
«گمۆ» ڕیشی نەئەتاشی.
«سیروان» ڕادیۆی ناشناڵی یابانی ھەڵنەئەگرت.
ئازادیی جگەرەکێش نەبوو،
ھەتا جگەرەی بەغدا بکێشی.
شەقام جامانەی نەئەبەست.
«ھەڵۆ» کوا کڵاوی لەسەر ئەکرد.
«توونی بابا» خوێندەواریی نەبوو
تا کتێب بخوێنێتەوە.

کاولاشەکان عەتریان لە خۆیان نەئەدا.
ڕەشەبا کەی جیهازی ڕاکاڵی ھەبوو.
بەرد کوا مەتارەی ھەڵئەگرت.
ئەستێرە کتلی بۆ چی بوو!.
دەوەن کوا تاکێک گۆرەوی لەپێ ئەکرد.
ئاسک مقەستی بۆچی بوو!.
باران کەوچکی بۆچی بوو!.

ھەوریش شیعری بە قەڵەمی پارکەری جاف
نەئەنووسی
بەڵام ئەمانە ھەموویان یەکە یەکە
لە دەسکەوتەکانی ئەشکەوتی «داری خلە»
یەکی شتێکیان فڕاند و،
لەو ڕۆژەوە ئیتر گۆڕان!!.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
Şêrko_bêkes
#سرودهای_سنگی (سفر "دانته"وار شیرکو) ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ قسمت "۳" سنگستانی.. سنگزاری که سنگ به سنگ آن برای شاعر و ملت او یادآور تاریخ هزاران ساله‌ی اوست. سنگهایی که نگاشته‌های شاهان باستان و سنگ‌واره‌ی آدمیان سده‌های سنگی و نوسنگی را…
#سرودهای_سنگی
(سفر "دانته"وار شیرکو)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۱"

نی لبکی سبکسار و خیره‌سر نبودم من
که ره دهم به هر لبی
تا بدمد.. بر لب من
و نه یکی بلور نوباوه‌ی برف
که با نخستین هُرم دهانِ اخگر
آب شوم من
و نه غنچه‌یی نوشکفته
که با یکی صفیرِ باد
فرو ریزد قلب من

واژه‌ای هُشیار بودم من
گرچه چنان زه نازک و
به سانِ درون° تهی...
وقتی اما انگشتان شعر و عشق
با هم‌ام می‌نواختند
سرشارِ پروانه و ترانه و رگبارِ باران
می‌شدم من!

پرنده‌ای دامیاب بودم من..
هنگام که مادرم را
آن بیوه‌ی نگون بخت را
آن کفترِ سیه‌فام کوی را
به سپیده‌دم شوم این شهر
به خزان خزان‌ها
تنها تنهای تنها گذاشتم.

او را و چندی نان گریان را
او را و لختی سرشک گریزان را
او را و اندی نجوای اجاقی هراسان را
او را و آینه‌ی بالانمای حیران را و
تنهایی سهمناک را و
الاهه‌یی بی آلایش را و
مشتی دعای روی جانماز شامگهان را و
دامنی از نسیه‌های مغازه‌داری گرانفروش را و
زنجمویه‌های زمستانی لحافی پاره پاره را!

پس بدرود!
بدرود.. ای کفتر سیاه آشیان روح سپید!
بدرود!
بدرود.. ای بغبغوی بیوه‌زن
از بی مردی و از درد و
از خاکستر جدایی!
بدرود
و تو را ای طاقچه‌ی سرای شعرم
به خاطره‌ها می‌سپارم
به رؤیاهایی که هنوز نیامده و
هنوزشان ندیده‌ایم

سلام
سلام.. ای دختر همسایه‌ی پیرهن خجول
سینه جسور!
سلام
سلام... ای دختر جامه‌دوز سر راه تارهای انتظار و
سوزن‌های درد و
بخیه‌های زخم!
سلام
دوستی‌ها و نظربازی‌های مرا
هیچ پیمانی نبود
گردنبند مرا
این یادگار و آرزوی مرا
که توتی رنگینی
بر گل آن نقش بسته است
نزد خویش نگه دار

باشد که روزی
از سینه تو
پرواز بگیرد و
نزد من فرود آید
ای دختر زیباتر از زیبایی و
لطیف تر از اندام آب!
آب پاشی عصرگاهان تابستان‌ات
به سر آمد
به دوخت و دوز شب‌های بلندت می‌سپارم!

از پس لحظه‌یی
دو پرهیب می‌شویم و
گم می‌کنیم همدیگر را
ای بسا.. روزی چند
دلواپسی
در هیأت پاره ابری رقیق
بە سیمای‌ات بنشیند و
رخساره‌ی عشق و لبخند‌ه‌های‌ات
خراش بردارد..

و آنگاه دگر
چنانچون خواب‌ها و تار نخ‌ها و
مزه‌ی نقل و نبات و
النگوهای شکسته‌ی دست‌ها
فراموش کنی مرا...

ادامه دارد..
🎀 @Sherko_bekas

شیرکو بیکس
مترجم: #رضا_کریم_مجاور
.
#تۆ

تۆ ئەگەر درەخت بوویتایە
دار ھەرمێی گوڵ سپی ئەبووی.
تۆ ئەگەر کانی بوویتایە
لە بناری کەکۆن ئەبووی.
تۆ ئەگەر چرا بوویتایە
چرای سەر شاعیرێک ئەبووی
ئەگەر شارۆچکە بوویتایە، کۆیە ئەبووی.
ئەگەر کتێبێک بوویتایە، مەم و زینی خانی ئەبووی.
ئەگەر تاڤگە بوویتایە، بێخاڵ ئەبووی.
ئەگەر قەڵەمیش بوویتایە،
قەڵەمەکەی شێرکۆ بێکەس ئەبووی!.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
2024/09/24 17:13:57
Back to Top
HTML Embed Code: