Telegram Web Link
#دوو_ماسی

لەناو زستاندا ئەمنووسی
چاوم بڕیە چاوی باران
دێڕی دەفتەر بوونە جۆگە.
چاوم بڕیە چاوی جۆگە
پەیڤەکانم بوونە ڕووبار.

چاوم بڕیە چاوی ڕووبار
خولیاکانم بوون بە زەریا.
چاوم بڕیە چاوی زەریا و
لە پڕێکدا گەرداوێکی خەیاڵ هات و
فڕاندمی و لەو ڕۆژەوە
خۆم و پێنووس؛
بووین بە دوو ماسی عاشقی
ناو ئۆقیانووس!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
🚫 #نا_بۆ_کوشتنی_کۆڵبەر

مەلی وشەم
نە بەبێ نان پێئەکەنێ بۆ ئاسمان و
نە بێ ئاسمانیش گۆرانی
ئەڵێ بۆ نان!
ـــــــــــ
#شێرکۆ_بێکەس
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
دەستت دایه کتێبێک و
یەک دوو پەڕەت هەڵدایەوە و
داتنایەوە
تۆ ڕۆیشتیت و من هەڵمگرت

تەماشام کرد
لەنێوانی پەڕەکاندا
دوو سەرنجت بەجێمابوون
چاوانم هەڵیگرتنەوە و ماچی کردن
لەسەر بەرگیش هەر بەو تۆزە
شیعرم بۆنی سەری پەنجە و
دەست و پلی جوانی تۆیگرت!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
#پێکەنین

گزنگ ئەیدا لە ڕووبارێ
بەستێن وتی، لەم پێکەنینە جوانترم
قەت نەدیوە.
زەردە ئەیدا لە باخچەیەک
مەلیش وتی: لەم پێکەنینە جوانترم
قەت نەدیوە
تریفەی دای لە بەفری سەر هەڵەمووتێ

شاخیش وتی: لەم پێکەنینە جوانترم
قەت نەدیوە
کە شیعریشم دای لە شەوێ
ئەو چاوانە
ژیان وتی
لە گشت پێکەنینێ جوانتر
پێکەنینی دڵدارانە!.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
Forwarded from English_for_kurdistan
💢کەناڵەکانی سەر بە لێژنەی #تاپوی_نووسراوە:

#هاوڕێمان_بن
👇👇

@tapuynusrawe
تاپوی نووسراوە
@sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
@English_for_kurdistan
ئینگلیزی بۆ کوردستان
@abdulla_pashew
عەبدووڵڵا پەشێو
@f_z_kurd
فێرگەی زمانی کوردی
@bextiyar_eli
بەختیار عەلی

جوانترینەکان لە کەناڵەکانی سەر بە لێژنەی تاپوی نووسراوە ببینن و بخوێننەوە🌺🍃
من لەبەردەمی منداڵدا
ئەبم بە تۆپێ بۆ یاری.
من بەسەر ئاوی شیعرەوە
باڵدارێکم سپی سپی..
لەناو مۆسیقای شینباودا
یان پەلکە گیام یاخود ماسی.

وەختێ دێمە بەردەمی تۆیش
دڵی منداڵ لە دڵمایە و
باڵی باڵدار لە بینینما و
ئیتر من وەختێ ئەزانم
دڵۆپ... دڵۆپ
لەناو تۆدا تواومەتەوە و
بووم بە ڕۆحی خۆشەویستیی!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
سەرنج لە شۆڕەبی ئەدەم
ئەڵێی دایکمە و لە حەوشەدا
بەسەر خەمێکی پایزدا
دانەویوە!
کە سەیری شاخێکیش ئەکەم
ئەڵێی باوکمە و
چۆتە سەرشانی ئازادیی و
لە زوڵم و زۆر ڕاپەڕیوە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🌹🌹🌹🌹🌹

بێ ته‌عارف ده‌ڵێم؛
جوانترین، به‌هێزترین، ڕازاوه‌ترین، به‌نرخترین، کاناڵی کوردی بێ گوومان کاناڵی ( #تاپوی نووسراوه ) یه،
له‌ بواری نیشتمانی، ڕامیاری، نه‌ته‌وایه‌تی، کتێب، ڕۆمان، شیعر، وتەی ناوداران، ڕۆژمێری کوردی و زۆر بواری دیکه چالاکه.
کاناڵێکی جیاواز که‌ به‌ لیژنه‌ و به‌ هاوفکری چه‌ند مامۆستا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌مه‌ ڕای من به‌ڕێوه‌به‌ری کاناڵی شێرکۆی مەزنە، نه‌ک (ته‌بادوڵ و تەبلیغ)

لینکی به‌هێزترین کاناڵی کوردی تێلێگرام

🇯‌🇴‌🇮‌🇳👇
http://www.tg-me.com/joinchat-BRd9Rjws1NxX8VUTYMkomA
کاناڵی (تاپوی نووسراوە)👆👆👆
.
دار وتی:
خۆ هەر تۆ نانووسی
سەیرکە ئەو هەموو پەخشانەی
پژوپۆم نووسیونی!
ئاو وتی:
خۆ هەر تۆ مۆسیقا لێنادەی
گوێگرە لەو هەموو ئاوازەی
ڕووبارم دایناون!

کەژ وتی:
خۆ هەر تۆ نەقاش نیت
تەماشای ئەو هەموو وێنانەی
لاپاڵ و دەربەند و نزارم کێشاونی.

ئەو کچەیش پێی وتم:
قژی من پەخشانی جوانترە یان هی دار؟!
لەشی من مۆسیقای خۆشترە یان ڕووبار؟!
ئەو هەموو وێنانەی کە خەندە و
سەرنج و ماچی من لەسەر ڕووت کێشاونی
جوانترن یان هی کەژ؟!
خۆ تو هەر نانووسی!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#لە_گوڵەوە_تا_سووتوو
.
بەفر ناتوانێ دەست بەردا
لە پرچی لوولی هەڵەکۆک
مەگەر بمرێ!.
نەورەس ناتوانێ چرکەیەک
لە عەشقی ئاو خۆی دابڕێ
مەگەر ئیتر باڵی بشکێ.
من و شیعریش
هەر بەو جۆرە!

🎀 @sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
#میوان
بۆ شاعیری شەهید "جەمیل ڕەنجبەر"
ــــــــــــــــ
بەشی "۱"
🎀 @Sherko_bekas

نیوەشەو هەندێ جار کە شیعر
ئەمباتە ناو دنیای سیحراویی خۆیەوە
ئەمخاتە سەر باڵی خەیاڵی دوورە فڕ
ئەوساتە ساماڵ بێ یان زریان
باران بێ یان بەفر
ئەیبینم.. گوێم لێیە:

وا دەرگای حەوشەمان
جیڕەیەک ئەکات و تۆزێکی ئەترازێ
ئەبینم... بێ خشپە، لەسەر لا
چاو زیتێ
قژنێ، ڕیشنێ
باڵا کورت
هەناسە سواربوویەک
هەر وەکوو مامزێ پێکرابێ و ڕاونراو

بەپەلە خۆی ئەکا بە ماڵدا
دوو پشکۆی بیلبیلەی
بەدەوری حەوشەدا ئەگێڕێ
ئاوڕێ.. دوو ئاوڕ
ئەوساکە بەرەو ژوور
هەنگاوی خێراتر هەڵئەگرێ
ئەگاتە بەردەمی پەنجەرەی ژوورەکەم

ئەوەستێ
بە پەنجە چەند جارێک لەسەریەک
لێی ئەدا:
- تەق. تەق. تەقـ
بەئەنقەست دووجاریش
لەسەریەک ئەکۆکێ:

"تێئەگەم خۆیەتی:
"جەمیل"ه
لە دوور ڕا هاتووە
ماندووە
ئەزانم:
لەم ناوە بەتایبەت لایداوە
بۆئەوەی سەردانی من بکا!"

ئەشڵەژێم، خەریکە پەنجەرەم لێ ئەبێ بە دەرگا
سەرسمێک ئەدەم و پێ خاوس ڕا ئەکەم
هەر لەبەر هەیواندا
باوەشی پیا ئەکەم
هەر وەکوو دوو لقی
دوو داری ڕاست و چەپ تێک ئاڵاو
من سەرم ئەخەمە سەر شانی ڕاستی ئەو
ئەو سەری ئەخاتە سەر شانی ڕاستی من
نە جارێ نە دووجار نە دەجار
تۆ بڵێ هەزار جار

پەڵاسی ناودەمی
ئاوێنەی تەوێڵی
گەردنی ڕەنگ لیمۆی ماچ ئەکەم
گوڵاڵەی برینی سەرسنگی ماچ ئەکەم
ئەو وەختەی کە دەستمان لێک بەردا
بەرامبەر یەکتری دانیشتین
لە باڵا ئاوێنەی دیواردا
تەماشای خۆم ئەکەم.. ئەبینم

سەرسنگم سوور بووە
ڕوخسارم سوور بووە
ژوورەکەم سوور بووە
بۆن ئەکەم
دەست و پل بۆنی گرت
بۆنی گوڵ، بۆنی خاک، بۆنی گیا
جل بۆنی بارووت و قژ قەوزەی ڕووبار و
ژوور بۆنی گۆگردی
ئەشکەوتی ناو چیا

سەرەتا بێدەنگی خوێنێکە و ئەمگرێ
سامێکە و زمانم ئەبەستێ..
ئەو کاتەی چنگی خوێن بەریدام..
هەڵئەستم
چایەک و پەرداخێ ئاو دێنم
هاڵاوی چایەکە و هاڵاوی هەناسەی
تەمێکە بۆ: کەمێ
لە ڕوومان ئەنیشێ.

- جەمیل گیان لاواز بووی
لاوازی
وەک کۆترە باریکە
وەک ولی دێوانە
وەک قەڵەم.
بەیەک بین ئاوەکە هەڵئەدا
چایەکەی بەردەمی تێک ئەدا
قومێکی لێ ئەدا و دەستی چەپ
ئەخاتە سەرشانم:

- لاواز بووم؟!
شاخ و داخ چاوەکەم! شاخ و داخ
شاخ خاکە و شەم دایکە و
من وەلی دێوانە و
من کۆترە باریکەی "کۆمەڵە" و
بۆ پەنجەی زارۆڵی هەژاران،
من قەڵەم.

پاش تۆزێ دەست ئەبا
لە پزووی شەرواڵدا
چوکلێتە نامەیەک
دەردێنێ و ئەمداتێ
بەدەنگێ، وەک وژەی دارستان بمدوێنێ
وەک شەپۆل، هاژەی دوور
بمگاتێ و بمدوێنێ
پێم ئەڵێ:

- دوێنێ شەو کە دیمن سێ قۆڵی
"شەهاب و جەعفەر و ئەنووەر" بوون
هەرسێکیان لەسەر ئەرز چوارمشقی
لەدەوری ئاگری به کڵپەی
ماڵێکی کۆچەردا دانیشتن.
هەر لەوێ، هەر لەبەر ڕووناکیی ئاگردا
بە نۆرە هەر یەکەو دێڕێکی نامەکەی
بۆ کیژ.. و بۆ کوڕی
قوتابی پێشمەرگەی شار نووسی..

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کەشکۆڵی_پێشمەرگە
.
Şêrko_bêkes
#میوان بۆ شاعیری شەهید "جەمیل ڕەنجبەر" ــــــــــــــــ بەشی "۱" 🎀 @Sherko_bekas نیوەشەو هەندێ جار کە شیعر ئەمباتە ناو دنیای سیحراویی خۆیەوە ئەمخاتە سەر باڵی خەیاڵی دوورە فڕ ئەوساتە ساماڵ بێ یان زریان باران بێ یان بەفر ئەیبینم.. گوێم لێیە: وا دەرگای حەوشەمان…
#میوان
بۆ شاعیری شەهید "جەمیل ڕەنجبەر"
ــــــــــــــــ
بەشی "۲" و کۆتایی
🎀 @Sherko_bekas

سەعاتێ زیاترە لە چاویام
تەماشای خۆر ئەکەم.
سەعاتێ زیاترە لەدڵیام
گوێ ئەگرم لە خوێن و سەر ئەنێم
بە سنگی خاکەوە
سەعاتێ زیاترە من ئەوم، ئەو منە
من پرسیار
ئەو وەرام

- جەمیل گیان بێدەنگی دە بدوێ؟
- مەنزڵم.. بڵاوە.
هەر ئەمشەو من ئەبێ پێیەکم لێرە بێ و
ئەویتر لە "بۆکان"
هەر ئەمشەو من ئەبێ
بە سواری ئەسپە ڕەش
دەمامک هەڵبەستوو
خۆم بکەم بە "قەڵای هەولێر"دا و
هەر ئەمشەو سەریش بەم
لە "مەم"ی هەژاری ناو "بۆتان

وا "جەمیل" بە پێوە وەستاوە
بەژن سوور
هەر ئەڵێی هەناری گوڵ کردووی
گوێ ئاوە
بە ژوور دا چەند جارێک دێ و ئەچێ
ئیستێک و لەبەردەم دۆڵابی
- "سەردەمێ دۆڵابی حاجەکەی موبەق و
ئیستاکە کتێبا" - ئەوەستێ.

ئەوەتا دانەوی و لە خانەی دووەمدا
سەروو خوار ورد گەڕا دەستی برد
دیوانی "بێکەس"ی دەرهێنا
هەر وەکوو یەکەم جار
مەلۆتکەی جگەری تاقانەی هەڵبگرێ
بەو جۆرە هەڵیگرت
لەسەرخۆش چاوان و ڕوومەتی
دیوانی هەڵمژی و ماچی کرد.

- ئۆ ئەڕۆی ئەی ئاسکە سوورەکە
بۆ ئەڕۆی!
بۆ ئەڕۆی ئەی مانگی
کاکـۆڵ ئاڵ بۆ ئەڕۆی؟!
بەم شەوە بۆ ئەڕۆی
بارانە و ڕەهێڵە
دە توخوا هەر ئەشڕۆی
گوڵاڵەی زامێکی سەرسینگت
لەلای من جێ‌بێڵە.

- بەنگ نابێ عەشقێکی ڕەوەندە و
بە تەنیا لە ماڵێ لانادا
بەنگ نابێ خەمێکی کێویی یەو
بە تەنیا لە شاخێ لانادا.
پێ‌خاوس بە دوایدا ڕائەکەم
نایگەمێ.. تیشکێکە و.. نایگەمێ
- بارانە و ڕەهێڵە
تەڕ ئەبی "جەمیل" گیان
تەڕ ئەبی.

وا ئیستە گەیشتە بەر دەرگا
ئیستێک و بۆ ساتێ ڕاوەستا.
ئاوڕی دایەوە، سەرێکی هەڵبڕی
مانگی سوور لە شەوی
ڕەشپۆشدا پێکەنی
ئەوساکە دەستی برد
لە پەنا دیواردا
چەترەکەی هەڵگرتم
بێ خشپە، لەسەر لا
بە دزی کراوەی دەرگادا
تێپەڕی و
بە تەنیا جێیهێشتم!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کەشکۆڵی_پێشمەرگە
.
بەڕێگەی خۆردا بەرەو سەرکەوتن
کاروانی سووری ئەم کوردستانەین
ئێمەی نەترساو لە شەوی مردن
هەر ئەبێ ئاڵای سەربەستی هەڵکەین

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کەشکۆڵی_پێشمەرگە
کەشتییەک لە داخی کەشتیەوانە
بێ وەفا و سپڵەکەی، لە گەرداوێکدا
چارۆگەکەی خۆی دڕان..!
گوڵدانێک لە داخی گوڵە بەدەکانی ناوی
ڕۆژێ بەدەستی خۆی، خۆی شکان.
کتێبی مێژوونووسێکیش
لەداخی هەموو ئەو درۆیانەی تیاکرابوون
بەیانییەک خۆی سووتان.

شیعرە گەنجەکانی منیش
وا خەریکن لەداخی کۆت و زنجیری
قافیەکانی حکومەت و
مڕومۆچیی نیشتمان و
هەڕەشەی منارەکان و
کلیلە دزەکان

خەریکن وا خەریکن
سەڕی خۆیان و سەری
قەڵەمەکانیان و سەری
جانتا شڕەکانیان
هەڵگرن بۆ هەندەران..!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
Forwarded from اتچ بات
#جەژنێک

هەوری لای ئێمە لە هەوری
هیچ ئاسمانێکی تر ناچێ
کە دائەکات و ئەبارێ
لە چوار لاوە ئاوی چاوانی ئەدزرێ.

خاکی ئێمە لە هیچ
خاکێکی تر ناچێ
خۆی یەک دڵە و هەموو ڕۆژێ
بە چوار خاجدا دائەکوترێ.

دایکی ئێمە لە هیچ دایکێکی تر ناچێ
لە یەک ساتدا سکی ئەو چوار جار ئەسووتێ
یەک کەسمان چوار جار ئەکوژرێ
بۆیە ڕۆژێ لە ئاهەنگی
ئەم خوێنەدا
چوار جەژن ئەکەین بە جەژنێ...

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
#دووکەڵی_گوڵگرتوو

مەگەر ڕۆح باڵندەی ئەفسانە و..
وڵاتی خەو نییە؟!
بۆ ئەوەی پێت بگەم،
بچمە ناو تەلیسمی چاوتەوە
بۆ ئەوەی کاژی «شوێن» فڕێدەم
وەک سەعات
زەمانیش ورد و خاش بکەم و
لەوپەڕی گەردووندا
ھەواری ڕەھایی ھەڵبدەم..

ھەنووکە وام لە پشت
گەواڵە ھەورێکی نارنجیی شیعرەوە
وەستاوم، کاکۆڵم: گزنگە و تەوێڵم:
ئاوێنەی داستان و
بەژنم: تەم.
من پەنجەی خواوەندی گومان و
دوودڵی پەنجەمە و
سیحری تۆ دەفتەرمە و
بە نووری عەشقێکی دۆزەخیی و
بە نووکی ئەستێرەی مەرگی خۆم ئەنووسم.

ئەوەتا بمبینە: تێکەڵم لە گوڵ و خۆڵەمێش
لە بەرد و لە دار و، شنەبا و، لە باھۆز
ئاوێتەم: ئاوم و ئاگرم و خاک و خۆڵ
شەختەم و ئەسووتێم.
دووکەڵم و گوڵ ئەگرم.
ڕقێکم نیان و خۆرێکم تاریک و
شەوێکم سپی و سۆڵ.

گوناھم و لە نوێژی ئەویندا ئەکوژرێم!.
مەگەر ڕۆح باڵندەی ئەفسانە و.. وڵاتی خەونییە؟!
مەگەر من دەروونم ئاسمانی مەحاڵ و
کیشوەری ئازار و
چاوانم دووباڵی فڕینی
نەھێنیی شەو نییە ؟!

لێرەوە «زمان»ێ ئەڕوێنم
یەک و سەد نوێ ببڕێ..
لەم کێڵگەی خەیاڵ و فەرھەنگە شینەدا،
بەرد ڕاکا و باڵ بگرێ
لە چاوما مانگ بنوێ
لە سەرما بارانی ڕەنگاڵە داکات و
لە ژوورما منداڵییم بە شانی
ئیستەمدا ھەڵگەڕێ
مەگەر ڕۆح باڵندەی ئەفسانە و.. وڵاتی خەونییە؟
مەگەر تۆ رۆحم نیت؟!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
.
#چەند_چوارینەیەک
شیعری سرود "بۆ شەهیدانی قڕکە"

ئەو شەوەی قڕگە بوو بە گۆمی خوێن
بناری گوێژەم سوور سوور هەڵگەڕا
شاری هەڵمەت و قوربانی و بەڵێن
بزە لە لێوی سەد ساڵەی بڕا

لە جێی هەر قەترە خوێنێکی ڕژاو
تۆڵەی یەک بە دە ئەسێنینەوە
لە جێی هەر گوڵە باخێکی سووتاو
تۆوی هەزاران ئەچێنینەوە

ئەوان هێشوویەک ئەستێرەی شین بوون
بۆ دواڕۆژی ئەجریوانەوە
ئەوانیش کێردی نامەردی قین بوون
بۆ سەربڕینیان ئەبریسکانەوە

بەڕێگەی خۆردا بەرەو سەرکەوتن
کاروانی سووری ئەم کوردستانەین
ئێمەی نەترساو لە شەوی مردن
هەر ئەبێ ئاڵای سەربەستی هەڵکەین

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کەشکۆڵی_پێشمەرگە
.
ئەگەر ڕووناکی بریندار بوو
سێبەرێک ئەکەوێتە ناو هەنگاوەکانیەوە.
هەرکاتێ پەلکەڕەنگینە بگری
فرمێسکەکانی سەوز و سوورن.
هەرکاتێ ئاو خۆی هاواری کرد تینووم
مانای وایە ژیان لە گیانەڵادایە.

تا پێش "مەولەوی"
سروشت لە شیعری ئێمەدا هەتیو بوو
ئەو کاتەی هەنگێک ئەمرێ
گوڵێکی بۆ ڕەشپۆش ئەبێ.
لەهەر شوێنێ، نان گریا
زوڵم قاقا پێئەکەنێ.

من بڕوام بەو باڵندانە نییە
کە ئامانجیان بە تەنها فڕینە
هەر لە پێناوی فڕیندا!
ئەو شەوەی مانگەشەو سوور دیارە
لە شوێنێک عاشقی کوژراوە
ئەگەر مۆسیقا نەبوایە
شیعر هەرگیز باڵی لێ نەئەڕوا!
لمی کەنار و دەسەڵاتداران لە یەکتر ئەچن
هەر هەڵئەلووشن و ناڵێن بەسە.!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
🎀 @Sherko_bekas

دوا وێنەت
لەبەردەم شوباتا وەستاوی
تۆ ئاڵ و
تۆ گەرم و
سروشت سارد
لەسەر ڕا
بە نزیکیش بەسێ ڕیز
لەرزانە.. لەرزانە
بەسەرتا دێتە خوار.
کڵۆکان لە قژت و سەرشان و باڵاتا
پەپوولەی زستانن.

چەند جوانی و چەند جوانن
ببوورە وێنەکەت ئێستاکە لام نییە
هەر ئەمشەو شیعرێکی نەقاشی لاسارم
لێی سەندم
بۆ یەک شەو بردوێتی
بەڵێنە تا سبەی
ئەو بیکا بە تابلۆی سەر بەرگی
سەرجەمی دیوانم!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
.
🎀 @Sherko_bekas

ڕۆژنامەکە و پیاسەی وردی ئەو چاوانە
ڕۆژنامەکە و وردە ماچی ئەو پەنجانە
ڕۆژنامەکە و ئارام گرتن لەناو کۆشتا
ڕۆژنامەکە کە هاتە لام و سەیرم کرد
مانشێت لەسەر شەڕی ناوخۆ
بووبوو بە ڕێزێ پەپوولە.
سەر وتار لەسەر "زەرقاوی"
بووبوو بە گۆمێکی شینی بەر تریفە.

تەقینەوەی ئوتومبیلێ
بووبوو بە فوارەی گۆڕەپان
لاشەی منداڵێکی کوژراو
بووبوو بە گوڵاڵەی هەردێ
چڕە دووکەڵی فەلووجە
بووبووە سامالی سەر گوێژە..
ڕۆژنامەکە..!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
.
2024/09/24 19:27:34
Back to Top
HTML Embed Code: