Telegram Web Link
ئەی پارچەیەک لە جگەرم!
ئەی تاجی خوێناوی سەرم!
هەرچی جبەی ئاخووندەیە کۆی کەنەوە
وەکوو پەردەی شەوی تاریکی بیگرنەوە
لە "خانە"وە هەتا سەقز
بیدەن بەسەر لەشی تۆدا
چرای برینی شەهیدان ناشارنەوە.

بەر لە زریانم ناگرن
من دەرختی ئەم ژیانەم
تۆ لەولاوە من ئەبڕیت و
لەولای دیکە من دێمەوە
ئازارێکم چەشەی تەور
تا بمبڕێ من سەر لە نوێ
بنچ قایمتر ئەڕوێمەوە

ئەی ئاو کوژان!
هەرچی تاڵە مووی ڕیشێکی ئاخووندەیە
بە یەکەوە گرێی بدەن
وەکوو گوریس
لە "بانە"وە هەتا سەردەشت
درێژ درێژی کەنەوە
ئەوساش دەمی هۆنراوەم و
تفەنگەکەم نابەستنەوە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کەشکۆڵی_پێشمەرگە
.
Şêrko_bêkes
#حەمام "شیعرێکی ڕۆمانسی و ئیرۆتیکییە" ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۳" 🎀 @Sherko_bekas تۆیش لەسەری ڕاڕەوێکی نیوە ڕووناکی تەنگەوە، پشت لە منی و چاوم لێیە بە ڕۆبێکی پشتێن بەربووی، سپییەوە ڕۆبەکە کەمێ سپیتر لە پاووپووز وا خەریکی دەسکی دەرگاکە بگریت و…
#حەمام
"شیعرێکی ڕۆمانسی و ئیرۆتیکییە"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۴"
🎀 @Sherko_bekas

من ئێستاکە لەم دیوەوە،
ئارەزوویەکی پڕ حیلە و
شەهوەتێکی داگیرساوی پەل و پۆ داری
بێئۆقرەم،
ماخۆلانێکی بێدەنگم،
لە گێژەنێکی قووڵ ئەچم،
کە لوول ئەخوا،
لە عەزرەتا، هەر سمێڵ و لێو ئەجووم و
دەمێ هێواش.. دەمێ خێرا،
بەناو هۆڵدا دێم و ئەچم.

وەک بەلۆعەی ئاو لێ بڕاو،
قرخەقرخکەر،
یان پرتەپرتی چرایەک،
لەبەر خۆمەوە بۆڵەم دێ.
نە کەوتووم و نە خۆڵاوی بووم و نە هیچ،
کەچی زوو زوو بە هەردوو دەست،
بەر سنگی خۆم ئەتەکێنم
لە بەردەمی وێنەیەکی هەڵواسراوتا
ڕائەوەستم، ڕائەمێنم.. ڕائەمێنم

"وێنە، چوارچێوەی لائەدا و
وێنە، هەموو جلەکانی پارچە پارچه دائەکەنێ و
وێنە، هەنگاو هەڵئەهێنێ و
دێتە دەرێ و تەنها و تەنها،
بە یەک دەرپێی کوڵی چەسپی سوورباوەوە،
لە بەردەمما ڕائەوەستێ!

لە ناکاوێ یەکێکیان دێتە هۆڵەوە،
منیش دوو سێ جار ئەکۆکم،
تۆش جل لەبەر ئەکەیتەوە و
بێ ئەوەی ئاوڕ بەیتەوە،
به پەلەپەل ئەچیتەوە ناو چوارچێوە!

حیلە، زۆرم بۆ ئەهێنێ
یاڵ ڕەپ ئەبێ،
گڕی شەهووەت.
بـڵیێسەیەکی ئاگرە و
تێم بەرئەبێ!

ئەوسا ئیتر چاوەکانم ئەنوقێنم،
"لە پەنجەرەی خەیاڵێکی سوورباوەوە،
بەبێ خشپە، وەک بڵێسەیەکی بێدەنگ و
یا سکڵێکی زۆر گەشاوە،
بە دەرپێیەکی ڕەشەوە،
دێمە ژووری حەمامەوە

ئێستا بە تەنها چاوی خوا و
چاوەکانم وا بە ڕووتی، ڕووت و قووتی
لە حەمامدا تۆ ئەبینن.
ئای خوایە چی ئەبینم؟!
بە ژنێکی بەرز، ئەڵێی نوری سپی و تەڕە،
ئەوەتا وا، بە پێوەیە و سەرتاپایشی
هاڵاوێکی زۆر تەنکی ئەفسوناویی لێهەڵئەسێ،
پرچی زەردی نوساو بە شان و ملییەوە،
خاڵی پەپوولەیی سەر سنگ،
کەفێک بووە بە دەوەنی و
باڵی جووتە و وەک حەز بکا،
هەر لەوێ بێ و ئیتر نەفڕێ!

لە پاش تۆزێ،
هەردوو باسکە نەرم و نۆڵ و سپییەکانی
بۆ لای سەری بچکۆلانەی هەڵئەبڕێت و
بەهێواشی.. زۆر هێواشی،
هەردوو مەمی گوڵ بەدەمی،
قنج و قوتی، خۆی ئەگڵۆفێ.
"لەم ساتەدا و لە تاواندا، دەستەکانم
وا خەریکن شێت ئەبن و
پەنجەکانم وا خەریکن یاخی ببن و
لە عەزرەتا هەردوو مەچەک جێبێڵن و
بەرەو بناری مەم بفڕن!"

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
.
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas
#ورتەورتێ

ئێواره‌ بوو!
"حه‌مه‌ بچکۆل"ی بۆیاخچی
سه‌ری ماندووی داخستبوو!
له‌ سووچێکی گۆڕه‌پانه‌ گه‌وره‌که‌دا
له‌ناوه‌ندی دڵی "شام"دا
له‌سه‌ر کورسیه‌ نزمه‌که‌ی خۆی دانیشتبوو
په‌یتا.. په‌یتا
وه‌کو فڵچه‌ی نێوان ده‌ستی
جه‌سته‌ی له‌ڕی ڕائه‌ژه‌نی.

"حه‌مه‌ بچکۆل"ی ئاواره،‌ له‌به‌ر خۆوه‌
به‌ ورته‌ ورت، ئه‌مه‌ی ئه‌وت:

تۆ بازرگان، قاچت دانێ!
تۆ مامۆستا، قاچت دانێ!
تۆ پارێزه‌ر، قاچت دانێ!
ئه‌فسه‌ر، سه‌رباز، جاسووس، جه‌للاد!
کوڕی باش ‌و.. هه‌رچی‌ و په‌رچی!
هه‌ر هه‌مووتان یه‌ک له ‌دوای یه‌ک
قاچتان دانێن.!

که‌س نه‌ماوه‌
هه‌ر خوا ماوه‌!
له‌وەو دنیا دڵنیام، ئه‌ویش ئه‌نێرێ
ئەنێرێ به‌ شوێن کوردێکدا،
پێڵاوه‌که‌ی بۆ بۆیاخکا
ڕه‌نگه‌ ئه‌و کوردەیش هه‌ر من بم!
ئای دایه‌ی گیان!
ئه‌وه‌ ئه‌بێ پێڵاوی خوا چه‌ند گه‌وره‌ بێ؟!
ژماره‌ چه‌ند له‌پێ بکا؟!
ئای دایه‌ی گیان!
ئه‌ی بۆ پاره‌؟
خوا چه‌ند ئه‌دا
ئه‌بێ چه‌ند با.!

شام/ مارتی ۱۹۸۷

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
لەناو هەموو ئەو وشانەدا کە ئەمشەو
سەریان لە منی نەخۆش دا و
هاتبوونە ژوور سەرینم
تەنها وشەیەکیان تیا بوو

دەستی خستبووە دەستمەوە
تا بەیانی لەگەڵ لەرزما
لەرز ئەیگرت و
لەگەڵ "تا"م دا
"تا" ئەیگرت و
جێی نەهێشتم
ئەویش وشەی: "یادگار" بوو!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
Şêrko_bêkes
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۳" 🎀 @Sherko_bekas من هەبووم و نەبووم. بە درێژایی دووکەڵ و بە قوڵایی نائومێدی و بە پانایی قریشکە و هاوار، سەدەکانم لە کۆڵ کردو و برینەکانم کرد بە کاڵا و ملی ڕێی نەهاتم گرت. بەمجۆرە مردنی…
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۴"
🎀 @Sherko_bekas

وەختێ سەرت ئەکەیتەوە..
پڕە لە مەرگی نێو داستان.
وەختێ دڵت ئەکەیتەوە..
پڕە لە گوڵزاری مردووی لەشی ماڵان.
وەختێ ڕۆحت ئەخەیتە سەر لەپی دەستت و
بەرەو بەرزایی هەڵئەفڕێ،
ئەبی بە ئاوێنەی ئاسۆ و شانۆی ئاسمان.

ڕائەپەڕی جارێک و دووان و سیان و چوار.
ڕائەپەڕی ساڵێک و دە و بیست و سەد و
ڕائەپەڕی و لە مردندا باوەش ئەکەیت بە ژیاندا و
لە دۆزەخدا گوڵی بەفر ئەچنیت و
ئەبی بە جریوەی بەیان.

داناسەکێنی وەکوو گیانی بوومەلەرزە و
دڵی گەردا و
داناسەکێنی تۆی قوربانی ئەبی بە گڕی چراوگێ
وەختێ ئیتر کە بۆ دواجار
لەناو چنگی ڕەشەبادا چرا ئەمرێ.!

تۆ هەزار وێنەی مردنی لە ڕوژژمێری ساڵاندا
هەر وێنەیەک، ڕەنگێ بووە بە تابووتی و
ڕەنگێ بووە بە گۆڕیچەی.
تۆ هەزار هەزار وێنەی قوربانیت
تۆ هەزار هەزار تەماشای چاوی شەو و
چاوی ڕۆژی
وێنەی تارمایی ئەوینی مێژووی ئاو و
مێژووی گڵی
وێنەی ئاخی لە وەختی باڵە فڕێدا..

وێنەی هەناسەی ئاوارەی.
وێنەی دەنگی، وێنەی بۆنی،
وێنەی زرنگەی ئازاری و
وێنەی شەوقی نائومێدی و
وێنەی خولیای بێ پەنایت و
وێنەی هەموو شتێکی بێ وێنەی.!

لە تاقە یەک تەماشاتا..
چەندین ئاسمان ئەکرێنەوە.
لە تاقە یەک نیگای تۆدا..
چەندین عەشق ئەتوێنەوە.
لە تاقە یەک گۆشەی چاوتا..
چەندین پرشنگی سێگۆشە و
چەندین پەنجەرەی چوار گۆشە و
چەندین حەزی بازنەیی تێکەڵ ئەبن و
لوول ئەخۆن و بەسەر یەکدا ئەشکێنەوە.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ژن_و_باران
.
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas

#ئەسپ_و_چرا_و_مانگ

-بابە بۆچی ئەسپەکەی "شێخ"
لە بناردا کەوت و گلا و
نەبوو بە "با" و
بە بروسکە و
سەرنەکەوتە سەر ترۆپکی
پاشەڕۆژ و شاخی ھەتا و؟!
- کوڕم.. ئینگلیز.. داوی ئینگلیز
ئینگلیز.. خستی
ئینگلیز..گرتی
ئینگلیز.. کوشتی!

- ئەی بابە بۆ چرای ئاڵای
ناو بەفرانباری مەھاباد
لە تەمەنێکی زۆر کورتدا
کورتتر لە گوڵی دار چوالە و
کورتتر لە خەونی پەپوولە
پرشنگەکانی ھەڵوەری و
دڵی وەستا؟!
- کوڕم! فووی ڕووس
فووی "ستالین" و "سەڵتەنە" و
گۆڕینەوەی خوێنی کوردستان بە نەوت و
مەزاتە گەورەکەی دنیا!

- ئەی بابە ئەم "مانگ"ەی ئێستا
کە لە ئاسۆی خوێنمانەوە بوو بە خەونی
گۆیژە و مەتین و سەفین و
لە ناو سەری مێژوویەکی شەھیدەوە
خەرمانەی دا؟!
بابە..بابە ئەی ئەمەیان
ئەم مانگەیان
کێ ئەی کوژێ؟!

- کوڕم.. کورد خۆی.. ھەر خۆی و خۆی
کەسی تر نا
ئەمجارەیان خۆی ئەیکوژێ
خۆی ئەیکوژێ
خۆی!!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
شیعری قەموور
بە ڕاکێشانی بەهێزترین ڕەخنەگری
ناو ئەم دنیایەیش
ڕاست ناکرێتەوە
شیعری لە دڵەوە بۆ دڵیش
بە هەرچی زمانی مەرگەوەڕانەی
ناو ئەم جیهانەیە
ناشیرین نابێ و
خوار ناکرێتەوە!
@Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Şêrko_bêkes
#ئەو_ڕۆژەی_لە_سەهۆڵبەنداندا #مەهاباد_پاڵتۆکەی_فڕێدا! "پەخشانە شیعر" ـــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۱" 🎀 @Sherko_bakes لە شەست ساڵ زیاتری مژدەوە.. لەمەبەر. لە شەست ساڵ زیاتری سێدارەوە.. لەمەبەر. ئێمە لەوێ لە بەستەڵەکدا گەرممان بۆوە لە بەفرانباردا چووین…
#ئەو_ڕۆژەی_لە_سەهۆڵبەنداندا
#مەهاباد_پاڵتۆکەی_فڕێدا!
"پەخشانە شیعر"
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲"
🎀 @Sherko_bakes

لە یەکەم شەوی هەڵهاتنی خۆشەویستیدا
بە شەو لەبەر دەرگای هەموو ماڵەکانی سنەدا
ژنان ئاوێنەی مانگەشەویان ئەبەخشیەوە.
بە ڕۆژ منداڵان لەگەڵ مامزەکاندا گەمەیان ئەکرد.
بە شەویش کچان خەنەیان ئەگرتە
دەست و پێی شیعر و ئەستێرەیان
لە کەزی یەکتر ئەدا!

وەک ئەمڕۆ نا، کە لە بەر دەرگای هەموو
ماڵەکانی "بۆکان"دا، نان ئەگری و
لە سیلەی هەموو کۆڵانێکی "کرماشان"دا
ژنان بە چیچکانەوە دانیشتوون و
چاو لە ڕێی کوڕەکانیانن،
کە ئایا لە دۆزەخی ئەم دنیاوە
لە تووناو توونی عەمامەکانەوە..
ئەگەڕێنەوە یان نا؟!!

وەک ئەمڕۆ نا کە منداڵان
ترس گەورەیان ئەکا و جەهەننەم
هەڕەشەیان لێ دەکا و کچان بۆنی عەبای
ڕەشیان لێدێ و هەژاران شکایەتی
نانی چاو.. بە فرمێسکیان
لێ قەدەغە کردوون تا نەگاتە خودا.

لە ڕۆژێکی بە ڕۆژژمێر وەک ئەمڕۆ و
بەڵام بە پێکەنین وەک ئەمڕۆ نا!
شیعر ژنێ بوو بێ مانتۆ.
لەو ڕۆژەدا پرچی بۆ کردین بە ئاڵا
وتار دارشەقی سانسۆری هەڵئەگرت.
موجەوزیان لە جبەکان وەرنەئەگرت
باران و بەفر و ڕەشەبا.!

لەو ڕۆژەدا..
کلوەکان بوونە پەپوولە
پەپوولەباران بوو لەوێ
پەپوولەکانیش بوون بە ماچ
وەرزی ماچ باران بوو لەوێ.

شەقامەکان هی "ئەسغەر" و
"ماملێ" بوون هەموو لەوێ.
باخچەکان و بولبولەکان بە زمانی گوڵی هەژار
کارژۆلەکان، تەوارەکان، بە زمانی سەوزی "هێمن"
بە پەیڤەکانی "زەبیحی" و
هەناسەکانی "قزڵجی" ئەیانخوێند و...
کە شەو ئەهات
لە سەربانی هەموو ماڵێکی "مەهاباد"
مۆمی تەشیی شیرینەکەی
"وەفایی"یان دائەگیرسان لەوێ!

🎀 @Sherko_bakes
شێرکۆ بێکەس
#زێ_و_زنه
.
Şêrko_bêkes
#وەختێ_کۆتایی_ئەبێتە_سەرەتا ـــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۱۵" 🎀 @Sherko_bekas کە کچە گوارە خوێندنەوەی شیعرەکەی تەواو کرد. دوو دڵۆپ بە ڕوومەتما هاتنە خوارێ و یەکێکیان کەوتە پشت ملی کوڕە نامەکە و داچڵەکی. قەڵەمی برۆیش لەولاوە گوێی گرتبوو هەڵیدایە و…
#وەختێ_کۆتایی_ئەبێتە_سەرەتا
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱٦"
🎀 @Sherko_bekas

ئەو چەند ڕۆژەی لە ماڵەوە بووین، دەرفەتێکی باش لەبەردەمی مندا ڕەخسا بۆ ئەوەی ئەو دەستە خۆشکانەی ناو جانتاکە باشتر بناسم. جگە لە گوارە زۆر بڵێکە کە هەر خۆی قسە ئەکات و گوێ لە کەس ناگرێ. دەفتەرە گچکەکەی ژمارەی تەلەفۆنەکان ئەوەی بۆ باس کردم کە ئەم لە هەموویان زیاتر لە ژێر گوشار دایە و چەندین جار لەناکاو دراوە بە سەریا بۆ ئەوەی بزانن ئەو ژمارەی تەلەفۆنانەی ناو ئەو نێرن یان مێ.!

هەر وەها بە چرپە پێی وتم: بەڵام خانم بۆ شوێنەونی هەندێ ناوی نێرینەی گۆڕیوە بە ناوی مێینە وەک ئەوەی "سالار"ی بە "سانا" تۆمار کردووە یان "دانا"ی گۆڕیوە بە دالیا و بەوجۆرە. ئاوێنە بچکۆلەکەیش هەمان قسەی گوارەکەی کردەوە و وتی: خانمەکەمان دڵدارە جاربەجار بە نەهێنی لە سیلەی کۆڵانێکدا یان لەسەر قەبران خۆشەویستەکەی بۆ چەند دەقیقەیەک ئەبینێ بەڵام کارەسات ئەوەیە کە ئەم دڵنیایە بۆ ئەو نابێت، چونکە دڵدارەکەی کوڕی خانووە قۆڕەکانە و بۆی نییە دەست بۆ کچە کریستاڵ بەرێ..!

کوڕەنامە، بەرلەوەی کچەی دڵدار بیخوێنێتەوە. لەناو زەرفەکەیدا بە چوار قەدکراوی لەبەر خۆوە ئەیوت: کەی پەنجی دێ و دەرگای سێگۆشەی داخراو لەسەر جەستەم ئەکاتەوە. ئەم لەشە چوار قەدکراوەم کەی ئەبێنەوە بە یەک قەد لە ناو دەستیا؟ کەی پشتم ڕاست ئەبێتەوە و هەڵئەسمەوە سەرپێ و ڕێک بەرامبەر چاوەکانی ڕائەوەستم؟!..

بەشی زۆری نامەکانی ئەم دنیایە عومریان کورتە، هەر لە دوای یەکەم تەماشا ئیتر ئەمرن و لاشەیان فڕێ ئەدرێتە خوارەوە ناو تەنەکە و بیر ئەچنەوە. هەرچی ئێمەین، هەرچی نامەی دڵدارانە، خەمی تەمەن کورتیمان هەر نییە و زیاتر ئەژین. ماچ ئەکرێین و ئەخرێینە سەر گلێنەی چاو. قایم قایم لە شوێنێکی نەپندیدا هەڵئەگیرێین.

ئەگەر ڕەقیبە نێرەکان لە توخمی چەقۆ و گوێزان بن، ڕەنگە ڕێمان بکەوێتە ناو سیتانەکانەوە. ئەشێ لە لۆچی پاوەرەکاندا٭ بمانشارنەوە یان لەناو سەریندا. بەڵام ئێمەیش بەردەوام لەبەردەم چەند مەترسییەکی گەورەداین و دەستمان لەسەر دڵی وشەمانە شوێنمان ئاشکرانەبێت و نەمان دۆزنەوە. بەڵام ئەوەی لە هەمووی ئەستەمتر و مردنێکی بە ئازارە، ئەو کاتەی کە تۆران و لێک جیابوونەوە ڕوو ئەدات و ئیتر ئەوسا ونجڕ ونجڕ ئەکرێین.

ئاوات و خەونی گەورەی ئێمە ئاشتییە، وەلێ ئەو مەترسیانە بە تەنها بۆ ئەو کوڕە نامانەیە کە ئەچنە لای کچە نامە. ئەگینا کچە نامە لەناو ماڵی نێرینەدا بە ئاشکرا ئەتوانێ بەناو هەموو ژوورەکانی ماڵدا پیاسەی خۆی بکات و مێشیش میوانی نەبێت!
---------------------------
٭پاوەرە: جلی ژێرەوەی ژنان

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کتێبی " #ملوانکە"
.
#کراس

ئەو تەمە سوورە کراسی ئاو دامانە و
بۆ فرۆشتن
بە جامخانەی ئەو شاخەوە هەڵواسراوە
توزێکی تر بالیسانێ،
سێوسێنانێ، وەسانانێ
یەکێکیان هەر پەیدا ئەبێ
دەستی لەرزۆک بە گیرفانی
برینی قوڵدا بگێڕێ و
بە دوو هەزار گەڵا ئاخ و
یان تۆ بڵێ:
بە سێ هەزار کسپەی تەڕ تەڕ
کراس بکڕێ و
هەر لێرەدا و بەدەم ڕێوە بیکاتە بەر!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
Şêrko_bêkes
#حەمام "شیعرێکی ڕۆمانسی و ئیرۆتیکییە" ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۴" 🎀 @Sherko_bekas من ئێستاکە لەم دیوەوە، ئارەزوویەکی پڕ حیلە و شەهوەتێکی داگیرساوی پەل و پۆ داری بێئۆقرەم، ماخۆلانێکی بێدەنگم، لە گێژەنێکی قووڵ ئەچم، کە لوول ئەخوا، لە عەزرەتا، هەر…
#حەمام
"شیعرێکی ڕۆمانسی و ئیرۆتیکییە"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۵"کۆتایی
🎀 @Sherko_bekas

ئای خودایە، چی نابینم؟!
لە ناکاوێ، جامە ئاوێ،
بە سێ چوار جار تۆپەڵە کەفی سەر مەمک،
سەر کەفەڵ و سەر ناوک و، سەر بانەگا،
بەرەو بەرپێ ڕائەماڵن.
ئیتر هەرچی هێڵی سنگ و ڕان و سک و توکە بەری نەرم و نۆڵی، تۆزێ لوولی بە بریسکەی دەوروبەری سێگۆشەکەی کانی حەیاتی نێوانی
شلکەی ڕانی، ڕوون ئەبنەوە و دەرئەکەون!

سێگۆشەیەک سەر بەرەو خوار،
سێگۆشەیەکی ئەزەلی،
تەلیسمێکی بەرجەستەی خوا.
سێگۆشەیەک هەرچی گۆشەی جوانی "بوون"ە
لە درزێکی ناوەڕاستا جێی بۆتەوە و
لەوێشەوە ئەم ژیانە،
هەر هەڵدەقوڵێت و هەڵدەقوڵێ

سێگۆشەیەک سەر بەرەو خوار،
کە بە ڕووتیی تەماشای پیاو، کەوتە ناوی
ئیتر بینین گڕ ئەگرێت و ئەسووتێت و
لە دوای سووتان، خۆڵەمێشی ژیلەمۆیەک
لە ناو لەشیا بەجێ دێڵێ!

من ئێستاکە... گۆشتی ئاگر،
ستوونەکەی ناوەڕاست و خوار ناوکم،
ڕاست بۆتەوە و سوور بۆتەوە و
دەرپێی کردووە بە چادر!
تەقەی جام و خوڕە خوڕی ئاو لەولاوە.
دانەوین و نوشتانەوە و هەستانەوەی
لەش و لاری پڕ ئارەزووی ئەو لەولاوە.

لە لای منیش
لە خوار ژووری ناوکەوە،
چەپۆکانی ئەسپێکی زۆر چەمووش و هار،
سمکۆڵانی گلاراوی، چەخماخەدار،
هەتاکوو بێ هەر زیاد ئەکا.
وا ئێستاکە حیلەی ئەسپم
کوڕژنەکەی تەواو بەرزە و
سەری ڕەپی بە حەواوە و
خەریکیشە پشتی سەری
بدا لە بەرایی سکم!

چرکەساتێ و
ئاوێکی سارد ئەکرێ بە پشکۆی هەوەسدا و
چزەیەکی درێژکۆلەی لێهەڵئەستێ.
چرکەساتێ و
ڕەنگی ئاڵ ئەبێ بە ڕەنگی خۆڵەمێشی و
پۆپنەی کەڵەشێر ئەکەوێ بە لایەکدا و
ئاگرەکە ئەکوژێتەوە.
حیلە دائەمرکێتەوە.
هەناسە خاو ئەبێتەوە.

گلاراویی جیگە بۆ ویقار چۆڵ ئەکا و
لە دواییشدا،
لە پەنجەرەی خەیاڵێکی شینباوەوە
وەکو هیچم نەبینیبێ و نەکردبێ،
بەئەسپایی ئەچمە دەرێ

من هێشتا چاوەڕوانم
لە هۆڵەکەدا دانیشتووم
بەدەم وتنەوەی ژێر لێوی
گۆرانییەکەی "ئەی نارەوە ئەی یارەوە"
سەر هەڵئەبڕم،
لە پڕێکدا، دوای گرمەیەک،
دەرگای حەمام ئەکرێتەوه.

لەگەڵ هوروژمی هاڵاوێ،
بە سیمای پەمەییەوە،
بە بریقەی ڕوومەتەوە،
بە ڕۆبێکی سپی پشتێن بەرەڵڵاوە،
کە چمکێکی لە ئەرز ئەخشێ،
دەزگیرانم دێتە دەرێ.
لەم ساتەدا لە دڵی خۆمدا وا ئەڵێم:
خودایە کەی ئەو ڕۆژە دێ
سانسۆر لەم ماڵەدا بمرێ و
بەم کەف و کوڵی جەستەوە،
لەگەڵ ئەودا...
بچمە ژووری حەمامەوە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
.
#ئەو_ڕۆژەی_تیا_ئەمرم

ڕەنگە ئەو ڕۆژەی کە شیعری
تیا ماچ نەکەم.
ستران نەگرمە باوەشم و
لەگەڵ باڵندەی ڕەنگاڵەی
تابلۆیەکی جواندا نەفڕم
ئەو ڕۆژە بێ
کە تیا بمرم!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
Şêrko_bêkes
#سوتماک ـــــــــــــــــــــــــ بەشی "۱" 🎀 @Sherko_bekas ئاسمانێکی خۆڵەمێشیی شەقامێکی وەنەوەشەی تەنیاییم، زەرد ئاوارەییم، تارمایی پەرت. هەواڵ، ڕەش.. ڕەش! ئەی شین پۆشی کەمانچە ژەن، ئەی گوڵی یەخە، پەمەیی! وا لێرەوە، لە سێبەری قژی تەنکی، سەوزی کاڵی، ئەم…
#سوتماک
ـــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲"کۆتایی
🎀 @Sherko_bekas

لەم چۆڵەوانی ڕۆحەدا، یەکێ نەبوو،
کەسێ نەبوو لا کاتەوە و ئاوڕ لە کڵپەم باتەوە و
گوێیە بگرێ و بێتە زمان!
هاوار! هاوار!

لە کوێیە ڕۆح، له کوێیە دەم، لە کوێیە گوێ؟!
ئەی کۆستی نوێ!
خۆ من ئەسپێکیشم نەبوو
تا وەک هاوڕێکەی "چیخۆف"
بچمە لایی و هەر هیچ نەبێ
ئەو گوێ لە شیوەنم بگرێ!

دەدەی توخوا
لەسەر باڵی نەغمەیەکی گریاناویت بمبەرەوە
بمبەرەوە ئەی شین پۆشی کەمانچە ژەن
قژ قەترانیی!
دیارە کە تۆیش هەر وەکوو من
دەرختێکی گۆرانییت و
لە بەستەی خۆت هەڵکەنراوی!

دیارە کە تۆیش هەر "ئاخ"ێکی کۆچەریت و
وەکوو شیعری هەجیجیی من
لەم وێستگەوە بۆ ئەو وێستگە
لەم فڕگەوە بۆ ئەو فڕگە
پاییز بە کۆڵ، هەڵوەریوی، ڕاونراوی!

ئەی شین پۆشی کەمانچە ژەن، بمبەرەوە
هەواڵی نیگا بە شەونم وای پێ وتم
ئیستە لەوێ
لەناو تابووتی نارنجیی خۆرنشینی شارەکەمدا

چل.. منداڵم
چل.. جگەرم
هەشتا.. چاوم
هەشتا.. گوێچکەم
هەشت سەد پەنجەی،
هەر دوو دەست و هەر دوو قاچم
بە یەکەوە هەڵئەوەرێن!

پێکیشەوە بە جاجمی خەزانێکی ئەم پاییزەم
هێواش.. هێواش، دا ئەپۆشرێن!
ئەی شین پۆشی کەمانچە ژەن، بمبەرەوە
وەکوو هەناسەی من و تۆ
لە شاری خەم نزیک نزیکم کەرەوە.
ئیستە لەوێ گەڕەک هەواڵم ئەپرسێ!
شەقام چاوم بۆ ئەگێڕێ!
کۆڵان بە دوامدا ئەگەڕێ!
کۆستی تەتەر، بە هەر دوو دەست
لە دەروازەی ماڵە کۆنەکەمان ئەدا.

ئیستە لەوێ سەیوانەکەم
چل نێرگزی شەهیدی تر ئەدا لەسەر
چل کراسی هەڵاڵەی تر ئەکاتە بەر
چل جووت گوارەی گوڵەباخم ئەکاتە گوێ.
لەسەر چل قووببەی هەیاسەی
چل نقێمی سوور دائەنێ.
لەسەر سەری چل ئەرخەوان
چل چرا دائەگیرسێنێ.
چل مۆمی تر ئەسووتێنێ.

ئیستە لەوێ سەیوانەکەم
چل سوێسکە، چل چۆلەکەی
باخچەی خوێنم
لە یەکەم شەوی باوەشیا ئەخەوێنێ!
ئاسمانێکی، خۆڵەمێشی
شەقامێکی، وەنەوشەیی
تەنیاییم، زەرد
ئاوارەییم، تارمایی پەرت
هەواڵ، ڕەش.. ڕەش!
ئێوارەیش، شین، وەک بەرگی تۆ!

ئەی شین پۆشی کەمانچە ژەن!
شیوەنیشم، مۆر وەک جەستەی
ئەو چل ئاسکە و
تەو چل کۆترەن!
دە لۆ لۆ لۆ
لە منی وشە سوتماکێ
لە منی قەڵەم غەمناکێ.
دە لێ لێ لێ
لە منی شیعر خەزانێ
لە منی دیوان وێرانێ..!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#شایی_شەهید
.
Forwarded from اتچ بات
#توانەوە

کە تۆ ڕۆیشتی.. کورسیەکەت و
تەڵێ گوڵ و
پەرداخەکەت
لام مانەوە
یەکەمیانم کرد بە تەختی شاشیعرێکم.
دووەمیانم
لە کەنار ڕۆحما ڕووانەوە
سێهەمیشم
پڕ کرد لە ماچی ئەو دەمە و
هەڵم بڕی بیخۆمەوە
کەچی من خۆم
تیا توامەوە..!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
Şêrko_bêkes
#تەم_توومان " بۆ هاوڕێم، شەهید ئازاد هەورامی" ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۸" 🎀 @Sherko_bekas شەوباش کاکە ئازاد شەوباش! تۆ پێم بڵێ! توخوا ئیستەیش لە شەوانی مانگەشەوی کەژوهەردا کە تەنیایی دەستت ئەنێتە ژێر چەناگەی بیرەوەری و وەختێ خەیاڵ…
#تەم_توومان
" بۆ هاوڕێم، شەهید ئازاد هەورامی"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۹"
🎀 @Sherko_bekas

ڕۆژباش داروبەردی وڵات ڕۆژباش!
شەوباش ئەی "مانگ"ی شەهیدم شەوباش!
کڵاوکوڕەیەکم نامۆ!
بۆ هەڵەبجە، بۆ بادینان، بۆ ئەو، بۆ تۆ
لەم کۆتەڵ و کۆستانەدا.. ئا لەم ژەهر بارانەدا
من لێرەوە لە باڵەفڕێی گریانێ
بەوەلاتر چیم لەدەست دێ!

تەماشاکەن! قەڵەم برژانگی تەڕ و
گەرووی وشەکانم نووساو،
من لێرەوە، لە هۆنینەوەی پرچی خەم بەولاوەتر،
لەلاواندنەوەی شەوانەی خەوزڕاوم بەولاوەتر
چیم لە دەست دێ.
ئەوە هەر دوو نیگاکانم
وەک دووکانی بناری تۆن
ئەوە سەرم هەر وەکوو پەڵە هەورێکی ئاسمانی تۆن.

من لێرەوە
لە خەو بینین، لە ئاوڕدانەوەی ئەسرین
لە پەنگ خواردنەوەی هەنسکم بەولاوەتر
چیم لەدەست دێ.
لەم بیابانی گیانەدا
لێرە کێ گوێ لە شیعر ئەگرێ!

نەک هەر نەهەنگە گەورەکان
لەناو دنیای ڕەوشت لە گرێ ژەنەچووی
شەرواڵ کەسیفی ئەمڕۆدا.. لێرەوە لەوێ
لە جیهانی ئاڵ و گۆڕی نەوت و خوێندا..
لەملاو لەولا کێ گوێ لە قیژە و زریکەی مێژووم ئەگرێ.

ئەم دنیایە هەمووی قەپاتمەی زل هێزە و
کێ گوێ لە هەڵەبجە ئەگرێ!
نەک هەر نەهەنگە گەورەکان
لە جیهانی سوزەنکاویی ئەمڕۆدا
هەتا برینی ژێر چەقۆی وەک خۆم هەیە
لێرە و لەوێ
شێوەی ئازار و فرمێسکمان لە یەک ئەچێ
پشتی ڕێ ڕێ بووی هەردووکمان لە یەک ئەچێ
ئەویش وەک من ئاوازێکی ئاوارەیە و
بۆ عەشقی خاک.. بۆ عەشقی ئاو
شیعری وەک قەقنەس ئەسووتێ.

کەچی.. کەچی.. کەچی
کە دێتە سەر سووتانی من
بۆ ناوهێنانێکی شاری شەهیدی من
وەک کیسەڵ مل ئەباتە قاوغەوە و
ئەبێ بە کورسیەکەی ژێری و
بێدەنگ.. بێدەنگ.. بێدەنگ ئەبێ..!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #تەم_توومان "
.
#قسە

قسەی قەڵەم
بە کورتی و درێژی و قۆزی و
باریکەلەیی و ئەستووری و
ڕەنگی قەڵەمەکە نییە!
قەڵەم هەیە کورتە بنە و
بەڵام ئەو وەختەی کە ئەدوێ
قسەکانی چون قسەی خوا کەڵەگەتن!

قەڵەم هەیە چاوی کزە و چاویلکەدار
کەچی چاوی وشەکانی هێندە گەشن
بوون بە هەسارەی پرشنگدار.
قەڵەم هەیە تەنگەنەفەس، هەناسەسوار.
کەچی سنگی پەیڤەکانی
بەرینترن لە سنگی "با" و
لە هەناسەی دەشت و ڕووبار!.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
Şêrko_bêkes
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۴" 🎀 @Sherko_bekas وەختێ سەرت ئەکەیتەوە.. پڕە لە مەرگی نێو داستان. وەختێ دڵت ئەکەیتەوە.. پڕە لە گوڵزاری مردووی لەشی ماڵان. وەختێ ڕۆحت ئەخەیتە سەر لەپی دەستت و بەرەو بەرزایی هەڵئەفڕێ، ئەبی…
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۵"
🎀 @Sherko_bekas

تۆ بڕوانە من دەم و چاوی ڕیز بەستووی
دوو هەزار ساڵی وێرانم.
تۆ بڕوانە من دەم و چاوی ڕیز بەستووی
دوو هەزار ساڵی کاولاشم.
پڕم لە زایەڵەی کۆچ و پڕم لە ئاوازی ڕەش و
پڕم لە هاواری سوور و پڕم لە هەوری نەزۆک و
پڕم لە خەونی خۆڵەمێش.

ورد بەرەوە! من دەم و چاوی ڕیز بەستووی
دوو هەزار ساڵی وڵاتی بێوەژنم
پڕم لە پاییزی وشە و پڕم لە گیانەڵای باران و
پڕم لە ڕەنگی کوژراو و پڕم لە خەمی پیرەڵۆک
من قوربانی بەردەم هەموو سەدەکانم
هەتاوی دیل، ئاوی خنکاو و
قەڵای ڕوخاوی ئاوێنە و
شەقامەکانی قەنارە و کتێبەکانی زیندان و
سترانی لەت و پەت کراو.. من بووم من من.

من قوربانی پەنجەکانی دەستی خۆیشمم
ڕووبار بووم و.. سەرچاەوی ڕووبار.. خۆم کوشتم.
تۆ بڕوانە ورد و خاش بوونی ئاوێنە و..
خۆکوژیم و.. هەر دەستی خۆم.
من مەرگم نیشانەی گەوجێتی ژیانم بوو.
نیشانەی بزربوونی سەری خۆم و
دەنگی خۆم بوو.

دوو هەزار جار هەمان گێژەن قووتی دام و
دوو هەزار جار هەمان ئاگر سووتاندمی و
دوو هەزار جار هەر هەمان کۆچ
ساڵانی تیا وەراندم و
بەڵام سەرم نەدۆزییەوە بەڵام دەنگم
نەدۆزییەوە و کەچی چوومەوە ناو هەمان ئاگر و
چوومەوە سەر هەمان ڕێ و بان.

من ون بوونم لە خۆمدایە.
ساڵ ئەسپێکە غار ئەکات و من وەستاوم
ساڵ ئەچێتە دوا ڕۆژەوە و
من ڕابوردوی چاو بەستراوم.
من بە تەنها ئاوابوونم.
من ون بوونم لە خۆمدایە.

"مەلەک تاوس" یەکەم باڵندەی
پیرۆزی ناو ڕۆحم بوو
کە بە دەنووک تیشک تۆو کا و
لە باران و تەم و مژدا بە شوێن هەتاودا بگەڕێ و
ڕوو بکاتە نێو ئاپوورەی "فەقیران" و
ئەوان بکا بە هەوار و پشت و پەنا.

یەکەم پەنجەرەی ناو سەرم هۆنراوە بوو.
پەنجەرە چوارگۆشەکانی بابا تاهیر بوون
بە یەکەم تاقی ماڵی نیشتەجێ بووی وشەکانم.
لە "چاڵدێران"دا هەناسەم وەکوو جەستەم
وەکوو دەنگم دابەشکرا.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ژن_و_باران
.
#کڕنووش

نیوەشەو بوو
فیکر لەسەر تەختی وشەی
هەژار دانیشت
بەرەبەیان
چاومان لێبوو
پاشا کڕنووشی ئەبرد بۆ
هەڵبەستی جوان!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
Şêrko_bêkes
#کڕنووش نیوەشەو بوو فیکر لەسەر تەختی وشەی هەژار دانیشت بەرەبەیان چاومان لێبوو پاشا کڕنووشی ئەبرد بۆ هەڵبەستی جوان! 🎀 @Sherko_bekas شێرکۆ بێکەس #ئاوێنە_بچکۆلەکان
سپاس بۆ کاک "ئەمیر زارعی" بۆ کێشانی ئەو وێنە جوانەی مامۆستا شێرکۆ بێکەس

خامەیان ڕەنگین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
🌸🌸🌿🌸🌸🌿🌸🌸
#شەماڵ
🎀 @Sherko_bekas

با پاساری یان کەویش بم
هەموو شاخێ من ناناسێ.
با دارستان یان کەژیش بم
هەموو "با"یەک ڕامناژەنێ.
با سەرچاوە، یان بەفریش بم
هەموو مەلێ خۆ نەیدیوم!

با ماسیش بم
هەموو گۆمێک
ئاشنای مەلە و مۆڵگەم نییە
با شیعرێکی عاشقیش بم
هەموو "وەلی" و هەموو مەمێک
چاویان لە گریانی وشە و
پێکەنینی بەستەم نییە.

من "شەماڵ"م نەبینیوە
قەت دوو بە دوو چاوی و چاوم
بە یەکەوە دانەنیشتوون.
دەستم قسەی لەگەڵ دەستیا نەکردووە.
وەکوو تەرزە و وەکوو گڕە
قەت پێکەوە نەبینراوین
ئەو کەڵی ناو شاخان بووە و
منیش شیعرێکی شارنشین.
ئەو سەرچاوەی زەڵم بووە و
منیش شەقامێکی غەمگین.

من نازانم ئەو چاوانە..
ڕەنگیان وەکوو
کراسی دایکی شەهیدان؟!
وەکوو سەرو و سنەوبەری
چنارۆک و هەیبەت سوڵتان؟!
وەکوو کێڵگەی گوندی "باخ" و؟!
دەشتی ئەولای "کانی وەتمان"؟!

من نازانم ڕەنگیان چۆن بوو
تەنها ئەوەندە ئەزانم ئەو چاوانە...
وەختێ لەسەر دوندی قەندیل
بوون بە چرا..
تازە یەکەم ڕەوە ئەسپی سووری ئێمە
بە تاریکیی کوردستاندا هەڵ ئەگەڕا..

تازە یەکەم هۆرەی خوێنی
حوزەیرانی ئەو هەوارە ئەبوو بە لاوکی ڕێگەی
بەرەو پیرچوونی سێدارە.
ئەو چاوانە وەختێ لەسەر دوندی قەندیل
بوون بە چرا لەو کاتەدا
چاوانی پیاوی کەرەج و پاڵەوانانی هەڵاتوو.

ئەو چاوانە
تۆپی بلیارد، دەنکە تەزبیح،
پاژنە هەڵکێش، مووری ملی گەماڵی شا،
گوڵی خوێناوی سەر سنگی،
پێڵاوەکەی شا بانوو بوون
لە تارانا..!

من "شەماڵ"م نەبینیوە
وەک چۆن "قودسی" و گۆمی وان و
دوکتۆر فوئاد و "قامیشلی"م نەبینیوە؟!
من نازانم کەڵەگەت بوو؟!
باڵای بەقەد،
باڵای هەناری گوڵ کردووی گوێ تانجەرۆ؟!
هێرۆی ئاڵی ڕێی قەرەداغ؟!
بە قەد بەرزی لەسەر یەکی
هەر دوو چەکی "عەلی و خالید" بوو؟!
نەئەبوو؟!

من نازانم باڵای کورت بوو؟!
وەکوو باڵای بڕنەوی کورت؟
وەکوو "ڕەنجبەر"؟!
وەکوو "ئارام"؟!
وەک دەروازەی نزم و نەوی
ماڵە هەژارانی لادێ؟!

من نازانم لەڕ بوو وەکوو ئاسکە کێویی؟!
یان بەخۆ بوو وەکوو "شەهاب"؟!
من نازانم، من هەر ئەوەندە ئەزانم
ئەو باڵایە.. وەختێ لەسەر دوندی قەندیل
بوو بە تارای سوورمەچنی
کەژاوەکەی شۆڕشی نوێ و شەکایەوە..

وەختێ ئەو کردی بە زریان
وەختێ ئەو مردنی تۆقان
بەژنی پیاوانی ناو کەرەج
بەژنی پیاوانی هەڵاتوو..
نزم نزم..
بەستە باڵا
سەری کەسیان خۆی نەئەدا..
لە قەراغی جزمەکەی شا..!

ئەوەی "شەماڵ"ی وەکوو من قەت نەدیوە..
با بەیانیان ئەویش لەگەڵ تیشکا هەستێ
لە گەردنی ئەو کێوانە
لە بەژنی تەڕی دارستان
لە چاوی چەم و قەڵبەزە ورد بێتەوە..

دڵنیا بێ وەکوو باڵا
وەکوو نیگا
وەکوو بڕوا
وا بزانێ ئەو ئەبینی و
ئەوی دیوە..!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کەشکۆڵی_پێشمەرگە
.
2024/09/25 19:30:46
Back to Top
HTML Embed Code: