Telegram Web Link
#‌ژن

وەرە... بەڵام
وەکوو چەخماخەی مێ وەرە!

وەک شەقامێکی "زەعیفە" و ترساو مەیە!
چون پەیڤێکی شەرمن مەیە!
چون گمەگمێکی بەسزمان ‌و شەوقی
چرایەکی شکاو مەیە.

وەک شەپۆلی تووڕە و یاخی‌ و
تەوارێکی پێشەنگ وەرە.

چون سنەوبەری سەرکردە و
وەک باهۆزێکی مێ وەرە
وەها وەرە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
Şêrko_bêkes
#بۆننامە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۱۵" 🎀 @Sherko_bekas بۆن ڕێگامە و قیبلەنما و ئیتر ئەمبا. بە تەوێڵی ئەو کێوەدا دڵۆپی نوور هاتە خوارێ ڕاستیی بۆنی خودای لێهات. لە هەناوی دۆزەخەوە ئەهرەمەنێ هاتە دەرێ و دۆزەخ بۆنی درۆی لێهات. "قابیل" ڕقی تیژ…
#بۆننامە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱٦"
🎀 @Sherko_bekas

"چیرۆکی ئەو تەوارە بێوەژنەی دوای هەڵۆکەی مێردی بوو بە هاوسەری برسێتی و بۆسۆی تەنیایی و نائومێدیی لە سنگی داچەقاوێوە گەیشتە کەپووی ئەم بۆننامەیەیش"

لە حەوشەی پاییزدا
دوا ئاراو ئەڕێژێ
تەنیایی و بێ پیاوی و جلی ڕەش
پێکەوە ئەگوشێ و ئەچێتە سەربان و
بە پەتی تەنافدا، جلەکان، خەمی تەڕ
کڵۆڵی خوساو و برسێتی شیتاڵ و
شەوانی نسرمی بێوەژن.. هەڵئەخا
- ئەو بۆنی قوژبن و سیسرکی گرتووە -

ئەڕوانێ بۆ دوور دوور
لە پەڵە هەورێکی سپیدا
ڕوخساری ئەسمەری مێردەکەی ئەبینێ.
ئەڕوانێ بۆ نزیک.. بۆ خوارێ و
لە ژاڵەی حەوشەدا
برینی گەشاوەی سەر سنگی ئەبینێ.

- ئەو بۆنی خوێنێکی مەییوی لێوە دێ -
بۆ لای ڕاست ئەڕوانێ و ئەوەستێ
لەودیوی دیواری حەوشەوە..
بە ڕێگەی خۆڵیندا
کاروانێ ماشێنی چەکداری ڕەنگاوڕەنگ ئەبینێ

بریقەی دۆشکایەک
ئاوێنەی مێژووی دز
ڕێک ئەیدا لە چاوی
لە پشتی یەکەمین جامەوە، ڕوخساری بەهاری
هاوڕێی جارانی مێردەکەی ئەبینێ
دوو دەستی ئاڵتوونی و سەعاتی ئاڵتوونی و
دوو لێوی بە خەندەی ژنێکی ئاڵتوونی تەنیشتی ئەبینێ.

کاروانێک تیژ ئەڕوا
تەپ و تۆز ڕوخساری ئەسمەری پیاوەکەی
ناو هەور دائەگرێ و لە چاوی ون ئەبێ.
خۆڵ بەسەر ژاڵەدا ئەبارێ و
تەنافی جلی تەڕ، خەمی تەڕ، پیس ئەبێ و
ئەمیش وەک گوڵ هێرۆی لەوتانی
غەمگین و خۆڵاویی
لە گڵی سەرباندا و
لە شوێنی گریانی تەنافدا ئەچەقێ!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
.
وردبوونەوەی وشە لە وشە.
وردبوونەوەی خەیاڵ لە خەیاڵ.
وردبوونەوەی چاوم لە چاوت.
وردبوونەوەی لەشم لە لەشت
کردیانم بە زەریا و
کردیانم بە ئاگر.

دوورکەوتنەوەی وشە لە وشە.
دوورکەوتنەوەی خەیاڵ لە خەیاڵ.
دوورکەوتنەوەی چاوم لە چاوت.
دوورکەوتنەوەی لەشم لە لەشت
کردیانم بە شەختە و
کردیانم بە قاقڕ!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
#بنەماڵەیەک_لە_گوڵی_شەستپەڕ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی"۱"
🎀 @Sherko_bekas

زەمانی بەستەڵەک و شەختەبەندی ناو هۆش و گۆشمان بوو.
دەورانی زاووزێی خورافات و ئاخۆران و بخۆرانی خانەی بە جەنگ و ئافاتی سیاساڵ و پەرت پەرتبوونی جومگەکانی جەستە و بلووری ڕۆحمان بوو.

لەمەودوا، کورد و تاریکی دووانەی نێو ئەشکەوتێکی قووڵی بە زوقم و نسێداری ناوشیاری بوون.
عەقڵمان لە تەونەکانی ماڵە جاڵجاڵۆکەیەکی گەورەدا، کە سەرێکی لە ئەستەمووڵ و ئەویتری لەوپەڕی دنیا بوو،

لە لیکاوێکی لینجدا گیریخواردبوو.
چاخی تاریکستان بوو.
لە چڕبوونەوەی ئەو شەوەزەنگەدا، لە ماڵێکی سپیی سەردەرگا و پەنجەرە بە لاولاو هەڵزناوە و، لە دەروازەی مژدەیەکی کەسک و لاشیپان و واڵا و لەسەرپشتەوە، گەش گەش چرای پەیامبەرێکی شاڕێی ئێمە هاتە دەرەوە و تاریکیی شڵەژاو سڵەمییە و بەرەودوا گەڕایەوە،

چرا هات و ژان هات و ژان ڕۆیشت و دیرۆکێکی درەوشاوی تازەمان لەدایک بوو،
کوڕێک کەوتە سەر کاسەی ڕووناکی و ژیان ناویان نا: بەدرخان!

بنەماڵەیەک لە گوڵی شەستپەڕ
ئەو وەختەی گوڵ ئەبێ بە پەیڤ و
پەیڤ ئەبێ بە باران و
بارانیش ئەبێ بە ڕووبار و
ڕووباریش ڕوو ئەکاتە پاشەڕۆژ...!

ماڵباتێ لە وشە و پرشە و جریوە جریوەی ئەستێرە
ئەودەمەی ئەستێرە ئەبێ بە یەکەمین ڕۆژنامە و
ڕۆژنامە ئەبێ بە پەیژەی خۆرەتاوی ئێمە و
خۆرەتاویش بە چرکە چریک زەینی داگیرساو...!

بنەماڵەیەک لە مەرەکەب
مەرەکەب لە ئاوی ژان و
ژان لە شەونخوونی و
شەونخوونی لە عەشق و
عەشقیش لە گزنگی بەیان...!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــ
" #ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن "
.
#تاقە_شایەت

دوو جادەی، لێکدراو، خاجێکە.
هاڵاوی پەڵەیەک گەرمە خوێن:
تاوانی، تازەی نێو شارێکه.
شایەتیش:
هەر تاقە چۆلەکەی هەڵنیشتووی
سەر داری باخێکە.
شایەتێ، کە هەرگیز بانگ ناکرێ
بۆ بەردەم "مەحکەمە"!

🎀 @Shero_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
Şêrko_bêkes
#ئەو_ڕۆژەی_لە_سەهۆڵبەنداندا #مەهاباد_پاڵتۆکەی_فڕێدا! "پەخشانە شیعر" ـــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۲" 🎀 @Sherko_bakes لە یەکەم شەوی هەڵهاتنی خۆشەویستیدا بە شەو لەبەر دەرگای هەموو ماڵەکانی سنەدا ژنان ئاوێنەی مانگەشەویان ئەبەخشیەوە. بە ڕۆژ منداڵان لەگەڵ…
#ئەو_ڕۆژەی_لە_سەهۆڵبەنداندا
#مەهاباد_پاڵتۆکەی_فڕێدا!
"پەخشانە شیعر"
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳"
🎀 @Sherko_bakes

لە ڕۆژێکی بە ڕۆژژمێر وەکوو ئەمڕۆ و
بەڵام بە ڕۆح وەک ئەمڕۆ نا!
ئەمڕۆ لەوێ مۆسیقا سەرتاپای ڕەش و
کتێب بێ مێزەری سورەت و
جوانیی بێ لەچکی قیامەت
بۆیان نییە بێنە دەرێ.
لەچک کفنی سەروملە
لەچک خۆرەتاو دەرئەکات
لەچک گۆڕێکی قوماشە و
هەموو ڕۆژێ سەروملی خەزاڵێکی تیا ئەنێژرێ!

دڵداریی گۆشتی بەرازە ئێستە لەوێ
بادەی خەیام کفری سوورە و
لە ژێر کورسی و لە ژێر ترس و لەناو نوێن و
لەناو تەمدا.. خۆی ئەشارێتەوە لەوێ!
بە دیار سەری هەموو قەڵەمێکدا
بە دیار هەموو هەورێکەوە..
پاسەوانێکی تاریکیی ڕاوەستاوە
نەبادا پەیڤ خۆشەویستیی ئازادی بۆ
دەریاچەیەک بدرکێنێ.
نەبادا قەڵەم بچێتە لای باڵدارێ و
باڵدار نامەی زیندانییەک بۆ خۆی بەرێ.

نەبادا هەوریش
ئەو وەختەی ئەگرمێنێ
دارستان و
کێڵگەکان و
ڕووبارەکان
ڕاچڵەکێنێ!

لە شەست ساڵ زیاتری بەهارێ لەمەبەر
لە شەست ساڵ زیاتری مەشخەڵی لەمەوبەر
مەهاباد هەر هەموو برووسکەکانی لای خۆی کۆ کردبۆوە. هەر هەموو بارانەکان. هەر هەموو شینە شاهۆکان و هەر هەموو چراوگەکانی وڵات لە سلەیمانییەوە گردی یارە و دارتووەکەی مەلیک مەحمود و چەند قەسیدەی یاخی و چەند گوڵی باخی گشتیی گەیشتبوونە ئەوێ.

لە هەولێرەوە، چەند دیواری قەڵا و چەند بازی دەشتی قەرەچوغ و چەند دار هەرمێی شەقڵاوە گەیشتبوونە ئەوێ. لە کەرکووکەوە، چەند کڵپە و چەند کۆڵانی ڕەحیم ئاوا، چەند پرتەقاڵ بە هەناسەبڕکێوە گەیشتبوونە ئەوێ. لە کۆیەوە چەند دار مازوویەکی هەیبەت سوڵتان و پێنج پەنجەی حاجی و دوو پشکۆی دڵدار و چاویلکەکەی مەلای گەورە گەیشتبوونە ئەوێ.

لە باکوورەوە مێزەرەکەی شێخ سەعید و پاڵتۆ شڕەکەی بەری و دوو قولانجیش لە پەتی قەنارەکەی گەیشتبوونە چوارچرای ئەوێ. لە ڕۆژئاوایشەوە لاوکێکی بە قاچێکی بڕڕاو و دارشەقێکەوە و دوو شیعری جگەرخوێن لە بنهەنگڵدا گەیشتبوونە ئەوێ..
لەو دەمەد.. ئەوێ ئێرە بوو ئێرەیش ئەوێ
لەو ڕۆژەدا من ئەو بووم و ئەو من و
هەموویشمان ئەوێ.!

🎀 @Sherko_bakes
شێرکۆ بێکەس
#زێ_و_زنه
.
#ئینجانە

چاوت.. ئاو
دەستەکانت "با" و، ئەوینت
تۆوی گوڵی هۆنراوەمە.
ئەی کچەکە!
ئەوەی هەمە و بۆم هێناوی و
لەبەردەمتا ڕامگرتووە:
تاقە ئینجانەکەی "سەر"مە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
Forwarded from اتچ بات
#گۆڕستانی_چراکان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱٦"
🎀 @Sherko_bekas

دەیەم:
من هەر دانیشتووم
بەرامبەر شاتووی داوێن پەمەیی و
چۆلەکەیەک دێ و ئەنیشێتەوە و
لە جریوەیدا هەواڵی پێیە
- هێشتا هەر ماون
سڵاویان هەیە!
من ڕاوەستاوم بەرامبەر هەوری
هەناو قەترانیی و
دێتە سەر سەرم و گرمە گرم ئەکا و
هەواڵ پێیە

- وان لە شوێنکێدا
منیش ناوێرم بە سەریان ڕەتبم!
من درێژبووم و "با"یەکی گێژی
کراس خۆڵاویی
ئەگاتە لام و هەواڵی پێیە
- لە تۆپزاوان
هاوار هاوار و زریکە و قیژە
منی کەڕ کردوو
شەوانی ژانی ئەو هەموو ژنە
منی کوێر کردوو
وام بەم حاڵەوە
گەیشتوومە لات!

یانزەهەم:
هەموو جارێ
بە دۆڵەکەی ئەسحابانا
کە ڕەت ئەبم
درەختی سەر شەخسە قەبرێ
ڕامئەگرێت و دێتە پێشێ
بە چڵێکی، تیز بە پاشمەوە ئەکات و
پێئەکەنێ و دوایی ئەڵێ:

گەوجە! ئەوەی لەبن مندا ڕاکشاوە و
جارێک لووتی و
جارێکی تر تۆ قاپەکانی ماچ ئەکەی
گڵی ئەخۆی
خۆڵی ئەخۆی

یەکەم ئەستێرەت ئەم کوشتی و
یەکەم کانییت ئەم خنکاندی و
یەکەم خوێننامەی ئەنفالیش
بەدەم باگژەی لمەوە
ئەمبوو بەسەر مەزرا و ڕەز و
دەغڵ و ژن و شاخەکانی تۆدا خوێندی!

دوانزەهەم:
لەو ساڵەدا
لە جێی کولانەی داڕووخاو
سەگەکانی ئەو گوندانە
لانکە و بێشکەی بەجێماوی
منداڵانی ئێمەیان کرد
بە کولانە!

🎀 @Sherko_bekas
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#گورستان_چراغان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۱٦"

دهم:
من اینک
رویاروی "شاه توت" سرخ دامن نشسته‌ام
گنجشکی پر می‌گشاید و
فرود می‌آید و چهچه زنان می‌سراید:
- هنوز هم زنده‌اند درود می‌فرستند!
و اینک
رویاروی ابرِ سیه نهاد ایستاده‌ام
و اوست غرش کنان زبان می‌گشاید:

- به جایگاهی آرمیده‌اند
که مرا حتی
یارای گذر از آسمان آنجا نیست
من دراز می‌کشم و گردبادی
با جامه‌گانی از تبا غبار
پیام خویش را تلاوت می‌کند:

- به "توپزآوا"ی اند
ناله و لابه بردرید
پرده‌ی گوش مرا
درد شبانگاهان زنان
ربود سوی دیده‌گان مرا
و اینک من کور و کر
به آستانه‌ی تو فرود آمده‌ام!

یانزدهم:
دره‌ی "اصحاب" را
هر بار که می‌نوردم
از درختان مزار
یکی شاخه‌ی خویش
در پشت من می‌کارد و
نیشخند زنان سخن می‌دارد:

هان! ابلها!
آنکه به پای من آرمیده و
یکی بار مشام او را می‌بوسی و
دیگر بار پاشنه‌ی پای او را می‌بویی و
خاک مزارش را فرو می‌دهی

نخستین ستاره‌ی تو را
او بود که به بالین شهادت نشاند و
نخستین چشمه‌ی تو را
او بود که مسموم کرد و
نخستین خون نامه‌ی "انفال" را نیز
او بود که با وزش توفان شن
بر فراز تاکستان و مرغزار و
کوهسار و زنان تو تلاوت کرد!

دوازدهم:
در آن سال
سگان روستاهای ویران
گهواره‌ی کودکان ما را
آشیانه کرده بودند!

🎀 @Sherko_bekas

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمه: #رضا_کریم_مجاور
با صدای دلنیشن امپراتور شعر جهان
"شێرکۆ بێکەس"
ادامه دارد...
.
خۆرنشینێ
شیعرێکی مەستم هەڵفڕی.
نەهاتەوە... دەنگی نەبوو
کە سۆراخم
گەیاندە لای
ساقییە چاوڕەشەکەی "حافظ"

ئەو پێی وتم
بەدەم خوێندنەوەی ڕەزنامە و
لەبەر بارانی بادەدا
کەوتە خوارێ و
لەسەر مەزارەکەی "خەیام"
ڕۆحی دەرچوو!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
Forwarded from اتچ بات
#دەربەندی_پەپوولە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۷"
🎀 @Sherko_bekas

هەر لێرەیش بوولێڵی(۱) دوێنێ بوو
من خۆم دیم بە پەلە مێژوو هات، بە خۆی و چەند ڕەوە ئەسپەوە - وەک بڵێی ساڵێکی ون بووبێ و بە دوایدا بگەڕێ - من خۆم دیم پەشۆکاو، داستان هات، بە خۆی و چەند ڕەوە برووسکە و هەورەوە - وەک بڵێی هەواڵی کوژرانی "ئەنکیدۆ" یان کاوەی بیستبێ.

ئەو وەختەی خۆیان کرد بە دەرگای زیوینی دەربەندا، هەر هەموو ئەسپەکان، سوارەکان، سەرتاپا هەڵمێکی زەڕەکەفتی لە لەشیان هەڵ ئەستا. چیایان شەڵەژان، درەخت و تاڤگە و ڕووباریان سەرسام کرد. تاریکی نزاریان شڵەقان. سوارەکان ڕەم بوون و تا ناو قەد تڵەتڵ(۲) ئەسووتان، بە گوێی خۆم گوێم لێبوو لووتکەکان بە یەک دەنگ بانگیان کرد "وا شێخ هات"(۳).

ئەم چرا یاخیانە سەروڕیش پرشنگی ئاڵۆزکاو، بازوویان ڕووبار و تەوێڵیان ئاوێنەی بناری بەر هەتاو. خۆم بینیم بەم هەردوو چاوانە لە دەفەی شانیاندا قوڵەقوڵ ئازادی هەڵئەقوڵی، خۆم بینیم لە وەرد و نواڵەی سنگیاندا گوڵاڵە ڕواوە، خۆم بینیم بەم هەردوو چاوانە هەریەکە و ڕۆحی خۆی کردووە بە چەپک و چەپکیشیان هەر لەسەر قەڵپۆزی زینەکان داناوە.

خۆم بینیم هەریەکە و دوا قومی مەتارەی سوێندێکی قرمزی لەگەڵ خۆی هێناوە. ئەسپەکان ڕەنگاوڕەنگ سپی و ڕەش، بۆر سپی، قاوەیی، ئەسپێکیان باڵدار بوو ڕەنگی شین. گۆمێ بوو ئەیحیلان. ئەم ئەسپە شینەیان، کە باڵی لێک ئەدا بە جارێ ڕەوە ئەسپ کوڕژنیان ئەکرد و ڕەوەزیش ئەکەوتنە سمکۆڵان. ئەو وەختەی باڵیشی جووت ئەکرد، زریانیش وەک شەختە ئەمەیی.

پێشوازی لەشکری باوبۆران، پێشوازی ئەم خێڵی ئاگر و کڵپەیە تا درەنگ خایاندی، نیوەشەو لەبەردەم ئەشکەوتی "جاسەنە"(۴) دابەزین. جڵەوی شۆڕشمان لێگرتن. ماچ، گوڵ و پەپوولە و گەنم بوون ئەبارین. هەردوولا وەک دوو چەم تێکەڵ بووین. هەموومان هەر هەمان دەم و چاو. هەموومان ناومان "لاس" هەموومان هەر بە شتوێن گوڵەکەی خەزاڵدا ئەگەڕاین.

زەمانمان گۆڕیەوە هەر یەک بووین،
خەفەتمان گۆڕیەوە و هەر یەک بووین.
هەر تەنها پۆشاکی برینمان یەک نەبوو.
لەو هەراو زۆنگەدا، خولیام بوو، من "حیلمی"(۵) ببینم.
پرسم کرد. شیعرێ هات، ستونیی، ئاماژەی بو کردم
دوور بە دوور کەپرەکەی نیشاندام.
چووم بۆ لای، کە من چووم خەریکی نووسینی
هاواری ئازار و خەمێکی درێژ بوو.

بۆ یەکەم لاپەڕەی "بانگی هەق"(٦)، دانیشتم.
خەمەکەی دامە دەست، لێم وەرگرت، سەیرم کرد
هەر هەمان هاوارە، هەر هەمان ئازارە، کە ئێمەیش
هەر ئەمڕۆ دابوومان بە ڕادیۆی ئەم شاخە
- ئازاری لای ئێمە کوردیەکەی پەتی تر نووسیبوو -.

پاش تۆزێ بردمی چاپخانەی ئاوات و برینی نیشاندام.
کە بینیم پێکەنیم،
چاپەکە پیرێ بوو دەست شکاو پککەوتە.
من پێم وت:
مامۆستا! ببورە لای ئێمەیش
هەر هەمان ئاوات و برینە
ئەوەندە، چاپەکەی لای ئێمە تازەیە و
ڕەنگاوڕەنگ ئۆفسێتە!!

-----------------------------------
(۱). بوولێڵ: سەرەتای شەو، تاریکایی دوای ئێوارە
(۲). تڵەتڵ: گڕ و بڵێسەی ئاگر
(۳). وا شێخ هات: مەبەست شێخ مەحمودی نەمرە
(۴). جانەسە: گوندی جانەسە و ئەشکەوتی جانەسە لە ناوچەی سورداشی سەر هەرێم سلێمانی.
(۵). حیلمی: ڕەفێق حیلمی، ڕووناکبیر و مێژوونووسی سیاسی ناوداری کورد
(٦). بانگی هەق: ڕۆژنامەی "بانگی هەق"ی شۆڕشی شێخ مەحمودی نەمر.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس

بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
#شەوێ_لە_ڤالانتاین_دا

چاوساغێک و نابینایەک
دوو عاشق بوون
لە ژوورێکدا شەوێک پێکەوە مانەوە
ئەیشیانزانی
بۆ بەیانی
کەژاوەکەی "ڤالانتاین"
ئەگاتە جێ!
چاوساغەکە بۆ یارەکەی تا درەنگان
لە کاغەزی ڕەنگاوڕەنگ و
پارچە نایلۆن
گوڵی دەستکردی درووست کرد!

نایبناکەیش دانیشتبوو
بیری لە گوڵ و دەزگیرانی
ئەکردەوە
بەڵام نەی ئەزانی چبکا؟!
چاوساغەکە ماندووبوو نووست..
نابیناکەیش بەرەبەیان
چووە دەرێ و
لە باخچەکەی دراوسێیان
لە ڕێی بۆن و بەرامەوە
چەپکێ گوڵی تازە تازەی
ئاونگاویی
چنی و پێچای لە دڵیەوە و
ئاوسا بردی بۆ یارەکەی!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زێ_و_زنه
.
Şêrko_bêkes
#بنەماڵەیەک_لە_گوڵی_شەستپەڕ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی"۱" 🎀 @Sherko_bekas زەمانی بەستەڵەک و شەختەبەندی ناو هۆش و گۆشمان بوو. دەورانی زاووزێی خورافات و ئاخۆران و بخۆرانی خانەی بە جەنگ و ئافاتی سیاساڵ و پەرت پەرتبوونی جومگەکانی جەستە و…
#بنەماڵەیەک_لە_گوڵی_شەستپەڕ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی"۲"
🎀 @Sherko_bekas

میقدادێ لە گوڵەگەنم وەختی کەروێشکەکردن.
سمێڵێ لە وردە پەپوولەی قەترانیی.
دوو چاو لە هەڵووژە ڕەشەی ئامەد و
شان و ملێ لە تاڤگه و
دە پەنجە لە ژیەکانی سروەی سەربەفری هەکار و
دەم و لێوێ لە گوڵی دارهەنار و
فێستێکی کڕکەوتوویش لەسەر ئەو هێلکەی سەرەی مانگەشەو هەڵدێنێ...!

بنەماڵەیەک لە چل چرا.
جەلادەتێ...لە یەکەم هەوری پەڵە وەختی دابارین.
سوورەیایەک...لە ترووسکە ترووسکی گوڵ ئەستێرە
وەختی خلبوونەوە.

کامەرانێ...لە سەفەری غەریبی کاتی دابڕان
ڕەوشەنێ...لە گوڵ خەندەرانی ژنان و یاخی بوو
لە ژووری حەرەم و باخی سوڵتان...!

ماڵباتێ لە پەلکە ڕەنگینەی بەرهەتاوی گورگەزێ
وەختێ کەوانەیی شان و مل بە تنۆکی زیوینی بریقەدار
بەسەر چیای کاکۆڵ درێژدا
ئەنوشتێتەوە و ئێوارەیەکی چاو سوز لە ئامێز ئەگرێ...!

بنەماڵەیەک لە سوورەتی
کوردایەتی و شارستانی
وەختێ سوورەت ئەبێ بە گەڵا و پژوپۆی
خۆشەویستیی و هەموومان دائەپۆشێ...!

خێزانێ لە دوورە ئاگری دیاری سەرلووتکە
ئەو وەختەی بەفر و هەڵەکۆک لەوێن و
مانگ بۆ پیاسەی سەر بەفر هاتۆتە خوارەوە و
خەرمانەیش لەناو خۆیدا ئەیانخەوێنێ...!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــ
" #ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن "
.
🎀 @Sherko_bekas

من حەزم ئەکرد ئەسپ بوومایە
بەو مەرجەی سوارەکەم عاشق بوایە
من حەزم ئەکرد باڵا ئاوێنەی بوومایە
بەو مەرجەی لە ژووری ژنێکی جواندا بوومایە
من حەزم ئەکرد گوڵەباخی سوور بوومایە
بەو مەرجەی لە ڕۆژی "ڤالانتاین"دا
پێشکەش کچێ بکرامایە.

من حەزم ئەکرد نانێک بوومایە
بەو مەرجەی ژنێکی برسی بیخواردمایە
من حەزم ئەکرد ڕووبار بوومایە
بەڵام بە سلەیمانیدا بڕۆیشتمایە.
بۆ دواجاریش بەبێ ئەوەی مەرجم هەبێ
حەزم ئەکرد تۆم لە ئامێز بگرتایە و
ئینجا بۆ خۆم بمردمایە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
#ڕووبار
🎀 @Sherko_bekas

دڵینابن! شیعر خوێنمە
ڕەنگە بۆ پەستیی شاژنێک
بۆ دڵتەنگی پادشایەک
بۆ ترسی دوای خەو زڕانی
کچە میر و شازادەیەک
بە دڵۆپێ چەند دڵۆپێ
زەردەخەنەی خوێنی شیعرم
وەکوو ساماڵ دڵی پاشا ڕوون کەمەوە.

وەکوو هەتاو
پەستیی شاژن ڕابماڵم
وەک گوڵەباخ
ترسی شازادەی نەنووستوو
گەشکەمەوە..
بەڵام هەر ئەوەندەی جارێ
چووم و خوێنی شیعرم دانێ
دڵنیابن لەو ساتەوە
وشەم.. ئەمرێ.
ڕستەم.. ئەمرێ.
بەستەم.. ئەمرێ.

کەچی هەمان خوێنی شیعرم
بەم ڕۆژگارە
ڕووبارێکە و هەژاری کورد
برینی لەشی پێشمەرگە
کیژی پێ پەتی ناو کێڵگە
یەکە.. یەکە
هەر جۆگەیەک لێی هەڵئەگرن.
کەچی تا بێت
مێوی بیرم هێشووی وشەی
زیاتر ئەگرێ.
باڵی بەستەم، بڵند و بەرز
ئەفڕێ و ئەفڕێ.

دڵنیابن! شیعر خوێنمە
دڵینابن ئەو ڕووبارە
مادەم سەرچاوەکەی "سەر"ی
ئەم گەلەیە
نە کەم ئەکا و
نە وشک ئەکا و
نە ئەشمرێ!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کەشکۆڵی_پێشمەرگە
.
Forwarded from اتچ بات
#ئۆجەلان

ئەو بەند کرا
بەڵام وەختێ ڕووبارێک بەند ئەکرێ
ڕووبارەکانی تر
لە جووڵە و ڕۆشتن ناکەون و
سەرچاوە هەر هاژەیەتی.
کە لوتکەی شاخێ دەگیرێ
سەد لوتکەی تر سەرهەڵئەبڕن
درەختێکمان پێوەند دەکەن
لە گشت لاوە دارستان و
بێشەڵانمان ڕائەپەڕن
کە هەڵۆیەک زنجیر ئەکەن،
سەدان هەڵۆمان باڵئەگرن..

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
من درێژەی یەک هاوارم
لە ئەشکەوتەوە بۆ شەقام
من ڕەنگدانەوەی یەک ترسم
لە هەڵهاتنی خۆرەوە تا خۆرئاوا.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ژن_و_باران
Şêrko_bêkes
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۵" 🎀 @Sherko_bekas تۆ بڕوانە من دەم و چاوی ڕیز بەستووی دوو هەزار ساڵی وێرانم. تۆ بڕوانە من دەم و چاوی ڕیز بەستووی دوو هەزار ساڵی کاولاشم. پڕم لە زایەڵەی کۆچ و پڕم لە ئاوازی ڕەش و پڕم لە…
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "٦"
🎀 @Sherko_bekas

لەو دەمەوە تێکەڵ بە شەوی ون بوونی ڕەنگی خۆم بووم، من ڕەژوو بووم خرامه ناو کوورەکانی وەزەنەوە.. لەو دەمەوە هەتا ئێستا گەر لەسەر ڕا بۆم بڕوانی، لەسەرەوە من تووناوتوونی دەشت و دەرم، لە خوارەوە بۆم بڕوانی، لەسەرەوە من تووناوتوونی دووکەڵم. لە ڕاستەوە بۆم بڕوانی، من لایەکی دەم و چاوی هەڵقرچاوی وەرزەکانم و لە چەپەوە من لاکەی تری ڕوخساری سەدەی خوێن و سەدەی شەڕم..

شەڕ.. شەڕ.. شەڕ..
من هەر ئەسپی ناو شەڕگە بووم
نە کەلـلەم و نە حیلە و
نە چوارپەلم هی خۆم نەبوو
من هەر ئەسپی ناو شەڕگە بووم..
شەڕ شەڕ شەڕ
شەڕی ناو دەروونی خۆم و
شەڕی دەست و سەری خۆم و
شەڕی بێ کۆتایی نێوان لووتکەکانی چیای جەستەم.
زریکەی ژن و ساڵانم ئاوێتە بوون.
کڕووزانەوەی منداڵ و گژوگیای خاک ئاوێتە بوون.

ژن فرمێسکی مێژووی منە.
منداڵ گریانی گەنم و جۆو کانیی منە
ژن ئاسکێکی زامدارە و
لە بەرکاوی حیکایەتی ساڵەکانما ئەباڕێنێ و
ژن ڕوخسای دوو هەزار ساڵی سەرسامی و بێدەنگیمە و
منداڵ سترانی ناو تەم و پەپوولەی قوڕگی ئاگر و
زەردەخەنەی بێشکەیەکی سەر هەڵدێری کێوەکانی ژانی منە!

لە ساڵێکدا گەر یەک گوڵم لەناو چاوما پێ بکەنێ و
لە ساڵێکدا گەر یەک وشەم لە کتێبما پێ بکەنێ و
لە ساڵێکدا گەر یەک ڕۆژم لە نەورۆزدا
سەما بکا و هەڵبپەڕێ.
من درێژەی یەک هاوارم
لە ئەشکەوتەوە بۆ شەقام
من ڕەنگدانەوەی یەک ترسم
لە هەڵهاتنی خۆرەوە تا خۆرئاوا.

لەناو ساڵانی ئاگردا دارستان بووم.
لەناو ساڵانی زریاندا دووڕییانی باوبۆران بووم.
لە ساڵانی برسێتیدا من پاییزی دەردەدار و
لە ساڵانی بەستەڵەکا من ڕەقوونەوەی هەتاو و هیواکان بووم.
لە چوخمی تاریکی هۆشما ناو بەناوێ مۆمێک ئەهات دائەگیرسا و لە پڕیشدا "با"یەک ئەهات ئەبوو بە شاڵاوی ڕق و شەوقی ئەناشت شەڕی نێوان "با" و ڕووناکیی، داگیرسان و کوژانەوە.

لەناو سەرما کوێرە سەرچاوەی خامۆشیان هەڵتەکان و تەقانەوە.
لەناو سەرما پرسیار کەوتە وروژان و
لە جەستەمدا حیلەی سڕبووی ساڵانی من ژیانەوە.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ژن_و_باران
.
#ڤالانتاین

لەم قەراغی جادەیەدا
مەراقێکی ئاونگاویم بە خۆم و گوڵێکی سووری شپرزەوە دێم و دەچم و چاوێکم لەسەر سەعاتی دەستی چەپمە و ئەویترم لەسەر سووچی دەستە ڕاستی کۆڵانەکەی ئەوبەرمەوە.

"نە سەعات ئەڕوا و ئەجوولێ و نە ئەویش دێ و دەرئەکەوێ!"
لەم ساتەدا بە یەکەوە خەمەکانی دڵەڕاوکێ و گەڵاکانی چاوەڕوانیم ئەلەرزن و لەم ڕۆژەیشدا هەر پێکەوە شیعر و گۆرانی و پەپوولە و پۆلە ماچی "ڤالانتاین" دێنە دەرێ!.

"نە سەعات ئەڕواتە پێشێ و نە ئەویش دێ و دەرئەکەوێ!.
لە پڕێکدا وەک دەرکەوتنی لە پڕی مانگەشەوێ لە دوودەری هەورێکەوە "مانگ"ی منیش دەرئەکەوێ.

ئەویش بە خۆی و گوڵێک و کراسێکی زەردی کاڵ و قژێکی ڕەشی دەم "با"وە ئەمجارەیان هەتاوێکە و بەرەو سێبەری شۆستەی من هەنگاو ئەنێ!

ئای خودایە!
ئەوە بۆچی نێوانی ئەم دوو جادەیە هێندە دوورە
ئەڵێی بووە بە نێوانی ئەرز و ئاسمان تەواو نابێ!؟

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
#دەرسێک

_مامۆستا گیان
لە جوگرافیای ناو دڵما بزر ئەبم!
من نازانم... شاری بامەڕنی
چەند پلە
لە ڕۆخی زەریاوە بەرزە!
بە پێوانەی پێ، گەز، مەتر
هەڵچووترین لوتکە و دوندی
ناوی چییە و چەند بڵندە؟

_باشە لەوێ کام دەرختە
باریکەلە و پێست تەنک و چاوی سەوزە؟!
سوورترین گوڵی کێویلەی چی پێ ئەڵێن؟!
_مامۆستا گیان!
من ناوی گوڵ و درەخت و
باڵندەم بۆ لەبەر ناکرێن
دەنگ و ڕەنگ و
بۆن و چریکە و شەقەی باڵ
لە قەفەزی تووڵ شکاوی
سنگی مندا حەپس ناکرێن!

_ئەی کام لاوک ئەی کام ستران؟
عاشق لەوێ
ئەیکا بە گوارە به بازن
بە مێخەک بەند
بۆ دەزگیران؟!
_هەر نایزانم
_نازانم، نازانم.. نازانم

ئەی قوتابیە گێلۆکەکە
چی ئەزانی
چۆن دەرئەچی!
_مامۆستا گیان
هەتا ئیستا
من چاوی بامەڕنی خۆمم نەبینیوە
لەبارەی ئەو کەڵەکێویە عاسییەوە
تەنها هەر یەک شت ئەزانم!

_ئەی قوتابیە کێلۆکەکە
بیڵێ چییە؟
_لە ڕۆحی زەریاوە لەو بەرزتر
لە هەڵچوترین لوتکەی بڵندتر
لە سنەوبەری سەوزتر
لە شا لاوکی بەسۆزتر
لە سوورترین گوڵی سوورتر
لە..

_توڕەم مەکە
ئەی قوتابیە گێلۆکەکە
بیڵێ چییە؟!
_مامۆستا گیان!
کۆتری سەر و
لقە لاوازەکەی لەش و
لاوک و سترانی گیان و
گوڵی خوێنی "یوسفی"یە!.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
کەوان وتی:
کە پشتی خۆم ڕاست کردەوە
یەکەم شتێ کە من بیکەم:
لە سێدارەدانی تیرە.
مەگەر تەنها خۆم بزانم چی پێ کردووم!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
2024/09/25 21:16:09
Back to Top
HTML Embed Code: