Forwarded from عکس نگار
🔴کاناڵی تایبەت بە سەرجەم شیعرەکانی مامۆستا "عەبدووڵڵا پەشێو"
هۆگرانی شیعر و جوانی لێرەوە
خوێنەری بەهەستترین شیعرەکان بن
👇🇯🇴🇮🇳👇
www.tg-me.com/joinchat-AAAAADzw2R9yIdr8e0C_uA
هۆگرانی شیعر و جوانی لێرەوە
خوێنەری بەهەستترین شیعرەکان بن
👇🇯🇴🇮🇳👇
www.tg-me.com/joinchat-AAAAADzw2R9yIdr8e0C_uA
Forwarded from اتچ بات
#سی_و_سێ
#پاییزه_میوانی_بچکۆلە!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "٦"
🎀 @Sherko_bekas
۱٦.
وەختێ خۆی ڕەشەبا هەر نەبوو
ئەم ناوە هەر نەبوو..
لە جێی ئەو شتێک بوو، سپی با، شنەیەک
لاواز بوو وەک پاییز
لەسەر خۆ چون گۆم و
هێمنیش وەک بەفر!
وەختێ خۆی ڕەشەبا هەر نەبوو
لە جێی ئەو شتێک بوو، سپی با، سروەیەک
ئەم دەنگە لە هۆزی بارانی هێواش و
باڵندەی دڵدار و خەیاڵی ناسکی پاییز بوو..
لە گەوەی چیادا وەکوو ئاو دڵنیا ئەژیا..
ڕۆژێکیان بیابان بۆ غەزا
کە چووە سەر چیا و هۆزەکەی بارانی قڕ کرد و
بە شمشێر هەتاوی سەر بڕی و
بە شمشێر خەیاڵی ناسکی لەت لەت کرد
ئاگری بەردایە باڵندەی دڵداران..
لە تاودا ئەو عەشقە لاوازە ئەو شنە ئارامە
شێت بوو شێت.. ناڵاندی و گڤەی کرد
یاخی بوو لە دنیا
لەو چرکە ساتەوە ڕەشەبا پەیدا بوو
ڕەشەبا وا خوڵقا..!
۱۷.
بەڕێزەوە..
"با"یەک ئەنووشتێتەوە بۆ پاییز
بەڕێزەوە..
پاییز ئەنووشتێتەوە بۆ عاشق
عاشق بۆ عەشق
عەشق بۆ خەیاڵ
خەیاڵ بۆ من و
منیش بۆ شیعر!
۱۸.
پۆلە باڵندەی ڕەوەندی
ئاسمانێکی خۆڵەمێشی لە ژوور سەرم و
دار لیمۆ تاقانەکەی حەوشەی ماڵم و
لە شەویشدا بریسکەی ئاگرێکی دووری گڵەزەردە
هەموو ئەڵێن:
ئەرێ دایکت بێزار نەبوو
لە بای گەرداوێ کە پاییز بە وژەوژی تەڕەوە
لە زەریاوە ئەیهێنێت و
هەموو جارێ وەکوو تەیرێکی
نابینا خۆی ئەکێشێ بە پەنجەرەی
ژوورەکەیدا و
ناهێڵێ تۆزێ بخەوێ..
بێزار نەبوو لە ورتەورتی گەڵاکان بەر لە نووستن
لە چرکە چرکی سەعاتی ناو تەنیایی فرجینیا
لە زیکە زیکی لق و پۆپ تا بەیانی
لە بۆڵەبۆڵی هەورەکان پێش داڕژان
ئەرێ دایکت بێزار نەبوو.
وەکوو جۆگەیەک بیبەستێ
دایکم ناتوانێ زۆر بدوێ
دایکم ئەڵێ:
پێیان بڵێن:
چۆن بێزار بم
کە من هەر بۆ خۆم خەزان و
کە من هەر خۆیشم پاییزم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #پاییزه_میوان "
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
#پاییزه_میوانی_بچکۆلە!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "٦"
🎀 @Sherko_bekas
۱٦.
وەختێ خۆی ڕەشەبا هەر نەبوو
ئەم ناوە هەر نەبوو..
لە جێی ئەو شتێک بوو، سپی با، شنەیەک
لاواز بوو وەک پاییز
لەسەر خۆ چون گۆم و
هێمنیش وەک بەفر!
وەختێ خۆی ڕەشەبا هەر نەبوو
لە جێی ئەو شتێک بوو، سپی با، سروەیەک
ئەم دەنگە لە هۆزی بارانی هێواش و
باڵندەی دڵدار و خەیاڵی ناسکی پاییز بوو..
لە گەوەی چیادا وەکوو ئاو دڵنیا ئەژیا..
ڕۆژێکیان بیابان بۆ غەزا
کە چووە سەر چیا و هۆزەکەی بارانی قڕ کرد و
بە شمشێر هەتاوی سەر بڕی و
بە شمشێر خەیاڵی ناسکی لەت لەت کرد
ئاگری بەردایە باڵندەی دڵداران..
لە تاودا ئەو عەشقە لاوازە ئەو شنە ئارامە
شێت بوو شێت.. ناڵاندی و گڤەی کرد
یاخی بوو لە دنیا
لەو چرکە ساتەوە ڕەشەبا پەیدا بوو
ڕەشەبا وا خوڵقا..!
۱۷.
بەڕێزەوە..
"با"یەک ئەنووشتێتەوە بۆ پاییز
بەڕێزەوە..
پاییز ئەنووشتێتەوە بۆ عاشق
عاشق بۆ عەشق
عەشق بۆ خەیاڵ
خەیاڵ بۆ من و
منیش بۆ شیعر!
۱۸.
پۆلە باڵندەی ڕەوەندی
ئاسمانێکی خۆڵەمێشی لە ژوور سەرم و
دار لیمۆ تاقانەکەی حەوشەی ماڵم و
لە شەویشدا بریسکەی ئاگرێکی دووری گڵەزەردە
هەموو ئەڵێن:
ئەرێ دایکت بێزار نەبوو
لە بای گەرداوێ کە پاییز بە وژەوژی تەڕەوە
لە زەریاوە ئەیهێنێت و
هەموو جارێ وەکوو تەیرێکی
نابینا خۆی ئەکێشێ بە پەنجەرەی
ژوورەکەیدا و
ناهێڵێ تۆزێ بخەوێ..
بێزار نەبوو لە ورتەورتی گەڵاکان بەر لە نووستن
لە چرکە چرکی سەعاتی ناو تەنیایی فرجینیا
لە زیکە زیکی لق و پۆپ تا بەیانی
لە بۆڵەبۆڵی هەورەکان پێش داڕژان
ئەرێ دایکت بێزار نەبوو.
وەکوو جۆگەیەک بیبەستێ
دایکم ناتوانێ زۆر بدوێ
دایکم ئەڵێ:
پێیان بڵێن:
چۆن بێزار بم
کە من هەر بۆ خۆم خەزان و
کە من هەر خۆیشم پاییزم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #پاییزه_میوان "
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
Telegram
ڕیزێک مۆم و ڕیزێک شیعر.
کە مردن هات، فووی لێ کردم
یەکەم ڕێزم دووکەڵێکە
پەرت پەرت ئەڕوا و بزر ئەبێ و
ئەچێتە ناو دڵی خوا.
ڕیزێک مۆم و ڕیزێک شیعر
دووەم ڕیزم
ئەو وشە و دەنگ و ڕەنگانەن
وەک پرشنگ و خۆرەی ئاو و سەوزیی چیا
نە هەرگیز ئەکوژێنەوە و
نە دەمیان لە گۆ ئەکەوێ و
نە ئەچنەوە.
ئەمێنن وەک کوردستان و
ئەژین وەکوو ئاو و هەوا!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
کە مردن هات، فووی لێ کردم
یەکەم ڕێزم دووکەڵێکە
پەرت پەرت ئەڕوا و بزر ئەبێ و
ئەچێتە ناو دڵی خوا.
ڕیزێک مۆم و ڕیزێک شیعر
دووەم ڕیزم
ئەو وشە و دەنگ و ڕەنگانەن
وەک پرشنگ و خۆرەی ئاو و سەوزیی چیا
نە هەرگیز ئەکوژێنەوە و
نە دەمیان لە گۆ ئەکەوێ و
نە ئەچنەوە.
ئەمێنن وەک کوردستان و
ئەژین وەکوو ئاو و هەوا!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
Şêrko_bêkes
#حەمام "شیعرێکی ڕۆمانسی و ئیرۆتیکییە" ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۲" 🎀 @Sherko_bekas هیچ نەبووە و لە خۆمەوە شەڵەژاوم پاکەتی درێژی "سۆمەر"، لە گیرفانم دەرئەهێنم "قیسارە"کەی لە ناو خەیاڵدا ئەژەنم، لەو ساتەدا دەمم لە لای دەمی ئەوە و پێی نازانم جگەرەیەک…
#حەمام
"شیعرێکی ڕۆمانسی و ئیرۆتیکییە"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳"
🎀 @Sherko_bekas
تۆیش لەسەری ڕاڕەوێکی
نیوە ڕووناکی تەنگەوە،
پشت لە منی و چاوم لێیە
بە ڕۆبێکی پشتێن بەربووی، سپییەوە
ڕۆبەکە کەمێ سپیتر لە پاووپووز
وا خەریکی دەسکی دەرگاکە بگریت و
بچیتە ناو حەمامەوە،
ئیتر ئەبێ وەکو کراسی داکەنراو
تا ئەو وەختەی تەواو ئەبێ، چاوەڕوان بم!
لەم ساتەدا ئەبم بە گڵۆپی سفر و
کزۆڵەم و ئەڵێی خاولی بەجێماوم
زەوقم کڕە و بۆیشم نییە و قەدەغەیە
لەگەڵ تۆدا بچمه ژووری حەمامەوە،
لەودیوەوە تۆ سوورگی دەرگات ڕاکێشا و
وا ئێستاکا
لە مابێنی درەوشی چاوی دایکت و
چەند دەرگایەکی پاسەوان،
چەند دیوارێکی زاڵم و
خۆشک و برای گزگل گزگل،
چاوزیت چاوزیت، سەرزل سەرزل،
ژمارە پێنج، ژمارە شەش، ژمارە حەوت،
کەلوپەل و سانسۆری ماڵ،
هەر هەموویان بە دەستە دارینەکانیان
بە دەستە بەردینەکانیان،
هەردوو چاویان توند توند گرتووم
ئەڵێی تەلبەندی دڕکاوین،
ڕێگەی حەمامیان لێ بەستووم،
لە حەمامدایت و ناتوانم بێمە ژوورێ،
قەدەغەیە من بە ڕووتی تۆ ببینم!
"من نازانم ئەمە ماڵە،
یان خانی کاروان سەرایە؟!
من نازانم ئاخر ئەم ماڵە جەنجاڵە،
کەی چۆڵ ئەبێ؟
ئەو ڕاڕەوە و، ئەو ژوورانە و، ئەو حەوشەیە،
لە سوچێکدا، ژێر پلیکانە و دارێکدا،
کەی جێی دەستبازی و ماچێک و باوەشێکم
لای خۆیان بۆ ئەکەنەوە؟!
داڵدەی ئەم هەوەسە گەنجەم،
کەی پێ ئەدەن؟
من نازانم!
زەردەزیڕە و سەرەمێکوتەی منداڵان
چ وەخت ئەڕۆن؟! چ وەخت ئەنوون؟!
ئەم هەموو میوانە زۆرە،
کوللە و سوننە زەرد و سوورە،
کەی دەست لە قرتەقرتی خواردنی
گوڵەبەڕۆژە هەڵئەگرن؟! ماڵیان هەیە؟!
کەی هەڵئەستن؟!
ئەڕۆنەوە؟!
ئاخر من کەی و لە کوێوە
قومێ دوو قووم، لەو ناو دەمە بخۆمەوە؟!
من نازانم هەموو جارێ لەم سەرەوە،
بە خەیاڵی چەند دەرفەتی ڕەنگاوڕەنگی
دەست گوشین و مەم گوشین و ڕان گوشین و
ماچومووچەوە، خۆم ئەکەم بەم ماڵەدا و
بەڵام لەو سەر درەنگانێ
کە هەڵدەستم، لۆژ لۆژ لەگەڵ
دوو دەستی زۆر نائومێد و
لچێکی شۆڕ و باوەشێ
پڕ لە هەوەسی ڕووخاو و.. کوژاوەدا
ئەگەڕێمەوە بۆ ماڵێ!"
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
.
"شیعرێکی ڕۆمانسی و ئیرۆتیکییە"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳"
🎀 @Sherko_bekas
تۆیش لەسەری ڕاڕەوێکی
نیوە ڕووناکی تەنگەوە،
پشت لە منی و چاوم لێیە
بە ڕۆبێکی پشتێن بەربووی، سپییەوە
ڕۆبەکە کەمێ سپیتر لە پاووپووز
وا خەریکی دەسکی دەرگاکە بگریت و
بچیتە ناو حەمامەوە،
ئیتر ئەبێ وەکو کراسی داکەنراو
تا ئەو وەختەی تەواو ئەبێ، چاوەڕوان بم!
لەم ساتەدا ئەبم بە گڵۆپی سفر و
کزۆڵەم و ئەڵێی خاولی بەجێماوم
زەوقم کڕە و بۆیشم نییە و قەدەغەیە
لەگەڵ تۆدا بچمه ژووری حەمامەوە،
لەودیوەوە تۆ سوورگی دەرگات ڕاکێشا و
وا ئێستاکا
لە مابێنی درەوشی چاوی دایکت و
چەند دەرگایەکی پاسەوان،
چەند دیوارێکی زاڵم و
خۆشک و برای گزگل گزگل،
چاوزیت چاوزیت، سەرزل سەرزل،
ژمارە پێنج، ژمارە شەش، ژمارە حەوت،
کەلوپەل و سانسۆری ماڵ،
هەر هەموویان بە دەستە دارینەکانیان
بە دەستە بەردینەکانیان،
هەردوو چاویان توند توند گرتووم
ئەڵێی تەلبەندی دڕکاوین،
ڕێگەی حەمامیان لێ بەستووم،
لە حەمامدایت و ناتوانم بێمە ژوورێ،
قەدەغەیە من بە ڕووتی تۆ ببینم!
"من نازانم ئەمە ماڵە،
یان خانی کاروان سەرایە؟!
من نازانم ئاخر ئەم ماڵە جەنجاڵە،
کەی چۆڵ ئەبێ؟
ئەو ڕاڕەوە و، ئەو ژوورانە و، ئەو حەوشەیە،
لە سوچێکدا، ژێر پلیکانە و دارێکدا،
کەی جێی دەستبازی و ماچێک و باوەشێکم
لای خۆیان بۆ ئەکەنەوە؟!
داڵدەی ئەم هەوەسە گەنجەم،
کەی پێ ئەدەن؟
من نازانم!
زەردەزیڕە و سەرەمێکوتەی منداڵان
چ وەخت ئەڕۆن؟! چ وەخت ئەنوون؟!
ئەم هەموو میوانە زۆرە،
کوللە و سوننە زەرد و سوورە،
کەی دەست لە قرتەقرتی خواردنی
گوڵەبەڕۆژە هەڵئەگرن؟! ماڵیان هەیە؟!
کەی هەڵئەستن؟!
ئەڕۆنەوە؟!
ئاخر من کەی و لە کوێوە
قومێ دوو قووم، لەو ناو دەمە بخۆمەوە؟!
من نازانم هەموو جارێ لەم سەرەوە،
بە خەیاڵی چەند دەرفەتی ڕەنگاوڕەنگی
دەست گوشین و مەم گوشین و ڕان گوشین و
ماچومووچەوە، خۆم ئەکەم بەم ماڵەدا و
بەڵام لەو سەر درەنگانێ
کە هەڵدەستم، لۆژ لۆژ لەگەڵ
دوو دەستی زۆر نائومێد و
لچێکی شۆڕ و باوەشێ
پڕ لە هەوەسی ڕووخاو و.. کوژاوەدا
ئەگەڕێمەوە بۆ ماڵێ!"
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
.
🎀 @Sherko_bekas
پیرۆزن ئەو دەستانەی لەم بنارەدا
خانوو بۆ خەونی منداڵان دروست ئەکەن.
پیرۆزن ئەو دەستانەی لەم پێدەشتەدا
ژوور بۆ وشە و
شەقام بۆ قاچی ڕووناکی و
پلیکانە بۆ پاشەڕۆژ دروست ئەکەن.
بەڵام پیرۆزترین باسک و
ئازاترین دەست و پەنجە
ئەو دەستانەن لە پێش دەستەکانی تردا
هەموو ساتێ
لەگەڵ مەرگا ڕووبەڕووی یەکتر ئەبنەوە
ئەو دەستانەن یەکە یەکە
مینی چێنراو ئەچننەوە!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
پیرۆزن ئەو دەستانەی لەم بنارەدا
خانوو بۆ خەونی منداڵان دروست ئەکەن.
پیرۆزن ئەو دەستانەی لەم پێدەشتەدا
ژوور بۆ وشە و
شەقام بۆ قاچی ڕووناکی و
پلیکانە بۆ پاشەڕۆژ دروست ئەکەن.
بەڵام پیرۆزترین باسک و
ئازاترین دەست و پەنجە
ئەو دەستانەن لە پێش دەستەکانی تردا
هەموو ساتێ
لەگەڵ مەرگا ڕووبەڕووی یەکتر ئەبنەوە
ئەو دەستانەن یەکە یەکە
مینی چێنراو ئەچننەوە!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
🎀 @Sherko_bekas
لە گەڕەکی "سپییە"وە
ماڵمان چووە گەڕەکی "ڕەش"
لەولا منداڵیم و یاری و پێکەنینم
لە کۆڵانی مانگەشەودا بەجێهێشت و
لەم لایش دایکم لە دوای باوکم
لە خۆڵەمێشی ژوورێکدا
بوو بە قەقنەس.
لە گەڕەکی "ڕەش"یشەوە
گواستمانەوە گەڕەکی سەوز
لەولا تەنیایی و بێبەشیم
لە هۆدەیەکی گریاودا بەجێهێشت و
لەم لایش باڵای کچێکی جوان
بوو بە یەکەم سەرووی هەڵبەست.
لە گەڕەکی "سەوز"یشەوە
ماڵەکەمان، گواستەوە بۆ گەڕەکی سوور
لەولا گۆرانی و ژوان و چاوی یارم بەجێهێشت و
لەم لایش ئیتر تفەنگ و شاخ و سەنگەر و
بارووت و دووکەڵ هاتن و
خوێن بوو بە یاری سیاسەت.
من ئیستاکە ماڵەکەم وا
لەناو گەڕەکی "زەرد"دا و
لە کۆڵانی پاییزێکدا نیشتەجێم و
ئاوێنەکانی یادگار.. دەوریان گرتووم
سەیرم ئەکەن.. سەیریان ئەکەم
بەر لەوەی ئیتر بۆ دواجار بگوێزمەوە
بۆ گەڕەکە نادیارەکەی
شاری عەدەم..!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
لە گەڕەکی "سپییە"وە
ماڵمان چووە گەڕەکی "ڕەش"
لەولا منداڵیم و یاری و پێکەنینم
لە کۆڵانی مانگەشەودا بەجێهێشت و
لەم لایش دایکم لە دوای باوکم
لە خۆڵەمێشی ژوورێکدا
بوو بە قەقنەس.
لە گەڕەکی "ڕەش"یشەوە
گواستمانەوە گەڕەکی سەوز
لەولا تەنیایی و بێبەشیم
لە هۆدەیەکی گریاودا بەجێهێشت و
لەم لایش باڵای کچێکی جوان
بوو بە یەکەم سەرووی هەڵبەست.
لە گەڕەکی "سەوز"یشەوە
ماڵەکەمان، گواستەوە بۆ گەڕەکی سوور
لەولا گۆرانی و ژوان و چاوی یارم بەجێهێشت و
لەم لایش ئیتر تفەنگ و شاخ و سەنگەر و
بارووت و دووکەڵ هاتن و
خوێن بوو بە یاری سیاسەت.
من ئیستاکە ماڵەکەم وا
لەناو گەڕەکی "زەرد"دا و
لە کۆڵانی پاییزێکدا نیشتەجێم و
ئاوێنەکانی یادگار.. دەوریان گرتووم
سەیرم ئەکەن.. سەیریان ئەکەم
بەر لەوەی ئیتر بۆ دواجار بگوێزمەوە
بۆ گەڕەکە نادیارەکەی
شاری عەدەم..!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
#مەزنترین_خۆشەویستی
🎀 @Sherko_bekas
بەفری سەر "جودی" وا ئەڵێ:
ئەژدیها هات.. ئەژدیها ڕۆیشت
ژەنەراڵ هات.. ژەنەراڵ ڕۆیشت.!
بەڵام ئەوەی هەر مایەوە و
هەرگیز نەڕۆیشت و قەت ناڕوا
دار و بەردی کوردستانە!
شوورەی "دیاربەکر" وتی:
ناوی سوڵتان و والییەکان
وەکوو ناوی هەندێ قارچکی ژەهراوی و
ناوی هەندێ گورگ و بەراز
بیرچوونەوە و لە مێژوودا بوون بە غوبار
بەڵام ئەوەی بیر نەچۆوە و
هەر مانەوە و بوون بە نان و بوون بە ئاو و
بوون بە گوڵی ماڵەکانمان
شەهیدانی کوردستانە!
بەنێزەکانی ئەنکەرە و
عەقڵی دوور و لە هەتاو بڵێن:
بەڵێ ئەتوانن ژمارەی
کۆترە کوژراوەکان زیاد کەن!
بەڵێ ئەتوانن ژمارەی
ئەڵقە ئەڵقەی زنجیر زیاد کەن!
ئەتوانن پەتی سێدارە درێژ درێژ بکەنەوە
ئەتوانن بە گولـلە وەڵامی گوڵەکانمان بدەنەوە
بە زرێپۆش وەڵامی جادەکانمان بدەنەوە
بە "ئەپاتچی" وەڵامی باخچەکانمان بدەنەوە
ئەتوانن زیاتر لە هەژاریمان نزیک بخەنەوە
ئەتوانن زیاتر لە بەختیاریمان دوور بخەنەوە.
بەڵام ئەوەی
هەرگیز هەرگیز
بۆتان ناکرێ.. بیگرن یان بیکوژن
یان لێمانی دوور خەنەوە.
یان لێمانی بسێننەوە
خۆشەویستی کوردستانە!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تۆ_ئەتوانی_بە_قومێ_ماچ
#بمخەیتەوە_هەڵقوڵین
.
🎀 @Sherko_bekas
بەفری سەر "جودی" وا ئەڵێ:
ئەژدیها هات.. ئەژدیها ڕۆیشت
ژەنەراڵ هات.. ژەنەراڵ ڕۆیشت.!
بەڵام ئەوەی هەر مایەوە و
هەرگیز نەڕۆیشت و قەت ناڕوا
دار و بەردی کوردستانە!
شوورەی "دیاربەکر" وتی:
ناوی سوڵتان و والییەکان
وەکوو ناوی هەندێ قارچکی ژەهراوی و
ناوی هەندێ گورگ و بەراز
بیرچوونەوە و لە مێژوودا بوون بە غوبار
بەڵام ئەوەی بیر نەچۆوە و
هەر مانەوە و بوون بە نان و بوون بە ئاو و
بوون بە گوڵی ماڵەکانمان
شەهیدانی کوردستانە!
بەنێزەکانی ئەنکەرە و
عەقڵی دوور و لە هەتاو بڵێن:
بەڵێ ئەتوانن ژمارەی
کۆترە کوژراوەکان زیاد کەن!
بەڵێ ئەتوانن ژمارەی
ئەڵقە ئەڵقەی زنجیر زیاد کەن!
ئەتوانن پەتی سێدارە درێژ درێژ بکەنەوە
ئەتوانن بە گولـلە وەڵامی گوڵەکانمان بدەنەوە
بە زرێپۆش وەڵامی جادەکانمان بدەنەوە
بە "ئەپاتچی" وەڵامی باخچەکانمان بدەنەوە
ئەتوانن زیاتر لە هەژاریمان نزیک بخەنەوە
ئەتوانن زیاتر لە بەختیاریمان دوور بخەنەوە.
بەڵام ئەوەی
هەرگیز هەرگیز
بۆتان ناکرێ.. بیگرن یان بیکوژن
یان لێمانی دوور خەنەوە.
یان لێمانی بسێننەوە
خۆشەویستی کوردستانە!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تۆ_ئەتوانی_بە_قومێ_ماچ
#بمخەیتەوە_هەڵقوڵین
.
Forwarded from اتچ بات
👈 تدریس زبان کوردی در کرماشان📢📢
خوێندن بە زمانی دایکی مافی سەرەکی هەر نەتەوەیەکە.
#کمپین_جمع_آوری_امضا برای تدریس زبان کوردی در چهارچوب اصل #پانزدهم_قانون_اساسی در استان #کرماشان
برای درج امضا در سطح شهرستان های استان با #آیدی_های زیر تماس بگیرید.
(نام و نام خانوادگی خود را بە آیدی های مورد نظر بفرستید.)
📖📖
کرماشان1⬅️
@Tashkann
کرماشان 2⬅️
@kaviyani_52
...................................
جوانرود⬅️
@Kardo2716
................................
پاوه⬅️
@Byahia
................................
اسلام آباد غرب، گیلانغرب و گووار⬅️
@Madkelhur2716
..................................
سنقر و کلیایی⬅️
@A1399
................................
هرسین⬅️
@Pejar
.................................
دالاهو 1⬅️
@ghahremani0126
..................................
روانسر⬅️
@Mobinkurdboy
.................................
سرپل ذهاب⬅️
@KHAN7339
....................................
قصرشیرین⬅️
@omid941362
..................................
کنگاور⬅️
@My_life_is_KURDISTAN
...............................
کنگاور⬅️
@Shaakaar_admin
............................
دالاهو⬅️
@DavidRad
..............................................
باینگان⬅️
@Mohamadaliazizi
..............................................
دوستان و همشهریان کورد مقیم کرج⬅️
@mandanamaad
...................................
تهران مناطق 3 و 1⬅️
@alirezaysfi
تهران مناطق 2و4و11
@Javadnoori1995
.....................................
همشهریان و هموطنان عزیز ممنون میشیم که در کانال ها و گروه ها بە #اشتراک بذارین.
به زودی دیگر شهرهای استان کرماشان به لیست اضافه خواهد شد.
برای اطلاع رسانی در کانال با ما همراه باشید.
👉 @TadrisKurdi
👈 در #حمايت از تدريس زبان مادري در كشور، نه بيانيه كم داده شده است و نه مشكلي قانوني در كار است و نه كنوانسيوني در دنيا جا مانده است كه از طرف دولت ايران امضا نشده باشد!
دولت ما از لحاظ #قانوني متعهد به اعلاميه جهاني حقوق بشر(مصوب ١٩٤٨)، كنوانسيون منع همه صورتهاي #تبعيض_نژادي(مصوب ١٩٨٩)،
كنوانسيون حقوق مدني و سياسي (مصوب ١٩٦٦)،
كنوانسيون حقوق كودك(مصوب ١٩٨٩)،
منشور زبان مادري يونسكو (١٩٩٦)، ميباشد.
قوانين داخلي كشور هم در اين ضمينه مشخص و واضح و غير قابل توجيه به تعليق و فراموشي است.
اگر در كشور ما چنانچه معاهدات بين المللي به تصويب مجلس برسند، در حكم قانون خواهند بود(اصل ٧٧ قانون اساسي و ماده ٩ قانون مدني).
كه در اين مورد هم با مشكلي در تصويب نشدن در مجلس مواجه نبوده ايم.
تصويب ميثاق بين الملي حقوق مدني و سياسي در ارديبهشت ١٣٥٤ انجام شده است و كنوانسيون حقوق كودك هم در اسفند ١٣٧٢ تصويب شده است.
اصل پانزده قانون اساسي هم دال بر حق آموزش به #زبان_مادري البته در كنار زبان فارسي است.
اما فراتر از همه كنوانسيون ها و قوانين بشري، در دين مبين اسلام هم، تفاوت زباني همچون يك نشانه و ضمينه تعقل و معرفت، نه تنها باعث برتري كسي نبوده، بلكه مبناي شناخت و احترام بوده و رسميت دارد.
بنا بر باورهاي دينيمان و بنا بر قوانين داخلي كشور و قانون اساسيمان و بر طبق همه ي ميثاقهاي بين المللي پذيرفته شده از طرف دولت، تدريس زبان مادري همچون يك حق غير قابل چشم پوشي براي ماست.
در باور ما، در اين باره(تدريس زبان مادری) نه ممانعت قانوني در كار است و نه هيچ محدوديتي بر تحقق يافتن اين حق قابل توجيه است.
ما امضا كنندگان اين طومار بر اين باوريم كه پشت گوش انداختن قانون اساسي و مصوبات مجلس و تعهدات ملي و ديني در ضمينه زبانهاي مادري در ايران، عين تبعيض بر همه زبانهاي غير فارسي در ايران است.
ما خواستار تدريس #زبان_كوردي در همه مناطق كورد نشين و رفع همه موانع تدريس زبانهاي غير مادري در ايران با همكاري همه نهادهاي دولتي و مردمي هستيم.
بە کانال تدریس #زبان_کوردی (مادری) در کرماشان بپیوندید.
👉 @tadriskurdi
👆👆👆👆
#زمانی_من_ناسنامەی_منە.
🌺🍃
خوێندن بە زمانی دایکی مافی سەرەکی هەر نەتەوەیەکە.
#کمپین_جمع_آوری_امضا برای تدریس زبان کوردی در چهارچوب اصل #پانزدهم_قانون_اساسی در استان #کرماشان
برای درج امضا در سطح شهرستان های استان با #آیدی_های زیر تماس بگیرید.
(نام و نام خانوادگی خود را بە آیدی های مورد نظر بفرستید.)
📖📖
کرماشان1⬅️
@Tashkann
کرماشان 2⬅️
@kaviyani_52
...................................
جوانرود⬅️
@Kardo2716
................................
پاوه⬅️
@Byahia
................................
اسلام آباد غرب، گیلانغرب و گووار⬅️
@Madkelhur2716
..................................
سنقر و کلیایی⬅️
@A1399
................................
هرسین⬅️
@Pejar
.................................
دالاهو 1⬅️
@ghahremani0126
..................................
روانسر⬅️
@Mobinkurdboy
.................................
سرپل ذهاب⬅️
@KHAN7339
....................................
قصرشیرین⬅️
@omid941362
..................................
کنگاور⬅️
@My_life_is_KURDISTAN
...............................
کنگاور⬅️
@Shaakaar_admin
............................
دالاهو⬅️
@DavidRad
..............................................
باینگان⬅️
@Mohamadaliazizi
..............................................
دوستان و همشهریان کورد مقیم کرج⬅️
@mandanamaad
...................................
تهران مناطق 3 و 1⬅️
@alirezaysfi
تهران مناطق 2و4و11
@Javadnoori1995
.....................................
همشهریان و هموطنان عزیز ممنون میشیم که در کانال ها و گروه ها بە #اشتراک بذارین.
به زودی دیگر شهرهای استان کرماشان به لیست اضافه خواهد شد.
برای اطلاع رسانی در کانال با ما همراه باشید.
👉 @TadrisKurdi
👈 در #حمايت از تدريس زبان مادري در كشور، نه بيانيه كم داده شده است و نه مشكلي قانوني در كار است و نه كنوانسيوني در دنيا جا مانده است كه از طرف دولت ايران امضا نشده باشد!
دولت ما از لحاظ #قانوني متعهد به اعلاميه جهاني حقوق بشر(مصوب ١٩٤٨)، كنوانسيون منع همه صورتهاي #تبعيض_نژادي(مصوب ١٩٨٩)،
كنوانسيون حقوق مدني و سياسي (مصوب ١٩٦٦)،
كنوانسيون حقوق كودك(مصوب ١٩٨٩)،
منشور زبان مادري يونسكو (١٩٩٦)، ميباشد.
قوانين داخلي كشور هم در اين ضمينه مشخص و واضح و غير قابل توجيه به تعليق و فراموشي است.
اگر در كشور ما چنانچه معاهدات بين المللي به تصويب مجلس برسند، در حكم قانون خواهند بود(اصل ٧٧ قانون اساسي و ماده ٩ قانون مدني).
كه در اين مورد هم با مشكلي در تصويب نشدن در مجلس مواجه نبوده ايم.
تصويب ميثاق بين الملي حقوق مدني و سياسي در ارديبهشت ١٣٥٤ انجام شده است و كنوانسيون حقوق كودك هم در اسفند ١٣٧٢ تصويب شده است.
اصل پانزده قانون اساسي هم دال بر حق آموزش به #زبان_مادري البته در كنار زبان فارسي است.
اما فراتر از همه كنوانسيون ها و قوانين بشري، در دين مبين اسلام هم، تفاوت زباني همچون يك نشانه و ضمينه تعقل و معرفت، نه تنها باعث برتري كسي نبوده، بلكه مبناي شناخت و احترام بوده و رسميت دارد.
بنا بر باورهاي دينيمان و بنا بر قوانين داخلي كشور و قانون اساسيمان و بر طبق همه ي ميثاقهاي بين المللي پذيرفته شده از طرف دولت، تدريس زبان مادري همچون يك حق غير قابل چشم پوشي براي ماست.
در باور ما، در اين باره(تدريس زبان مادری) نه ممانعت قانوني در كار است و نه هيچ محدوديتي بر تحقق يافتن اين حق قابل توجيه است.
ما امضا كنندگان اين طومار بر اين باوريم كه پشت گوش انداختن قانون اساسي و مصوبات مجلس و تعهدات ملي و ديني در ضمينه زبانهاي مادري در ايران، عين تبعيض بر همه زبانهاي غير فارسي در ايران است.
ما خواستار تدريس #زبان_كوردي در همه مناطق كورد نشين و رفع همه موانع تدريس زبانهاي غير مادري در ايران با همكاري همه نهادهاي دولتي و مردمي هستيم.
بە کانال تدریس #زبان_کوردی (مادری) در کرماشان بپیوندید.
👉 @tadriskurdi
👆👆👆👆
#زمانی_من_ناسنامەی_منە.
🌺🍃
لەم دیوارە درێژەدا
ڕەنگی گەورە ئەو ڕەنگەیە
ئەهێڵێ چەند ڕەنگی بچووک
لەناو ئەودا گوڵ دەرکەن و گەورەبن و
لە خۆی نەچن و
وەکوو ئەویش قسە نەکەن...
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ڕەنگدانە
ڕەنگی گەورە ئەو ڕەنگەیە
ئەهێڵێ چەند ڕەنگی بچووک
لەناو ئەودا گوڵ دەرکەن و گەورەبن و
لە خۆی نەچن و
وەکوو ئەویش قسە نەکەن...
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ڕەنگدانە
#لاڕێ
بۆ چاوانت و
بۆ گەردنت و
بۆ مەمانت.
مانگەشەو هاتە خوارەوە
بۆ دیدەنی یەکەمیان و
قەڵبەزەیەک خۆی هەڵبڕی
بۆ ماچێکی دووەمیان و
بۆ سێیەمیش
هەر دە پەنجەی هەڵبەستێکم
خۆیان لە دەست و مەچەکی
ڕستەکانیان ڕاپسکان و
بە لاڕێیەکی کەمەردا
دزە.. دزە
چوونە سەرێ
بۆ گرتنیان.!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تۆ_ئەتوانی_بە_قومێ_ماچ
#بمخەیتەوە_هەڵقوڵین
.
بۆ چاوانت و
بۆ گەردنت و
بۆ مەمانت.
مانگەشەو هاتە خوارەوە
بۆ دیدەنی یەکەمیان و
قەڵبەزەیەک خۆی هەڵبڕی
بۆ ماچێکی دووەمیان و
بۆ سێیەمیش
هەر دە پەنجەی هەڵبەستێکم
خۆیان لە دەست و مەچەکی
ڕستەکانیان ڕاپسکان و
بە لاڕێیەکی کەمەردا
دزە.. دزە
چوونە سەرێ
بۆ گرتنیان.!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تۆ_ئەتوانی_بە_قومێ_ماچ
#بمخەیتەوە_هەڵقوڵین
.
Forwarded from تاپوی نووسراوە
#سوار
ئەو وەختەی هەرەس کپ بۆوە
بەفر چۆوە
لە دۆڵەکەدا سوارەکە و ئەسپە ڕەشی
نەورۆزی پاریان دۆزیەوە
سوار وەکوو خۆی
قیت دانیشتوو
سمێڵی ڕەش، سەروکڵاو، فەقیانەکەی
دەستی تووکن جڵەو گرتوو
ئەسپ وەک خۆی
یاڵی بژی، کەفەڵی پان، زین ئاوەزەنگی
بەڵام نە ئەو ئەیحیلان و
نە ئەمیشیان هۆ بەهۆی بوو!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
ئەو وەختەی هەرەس کپ بۆوە
بەفر چۆوە
لە دۆڵەکەدا سوارەکە و ئەسپە ڕەشی
نەورۆزی پاریان دۆزیەوە
سوار وەکوو خۆی
قیت دانیشتوو
سمێڵی ڕەش، سەروکڵاو، فەقیانەکەی
دەستی تووکن جڵەو گرتوو
ئەسپ وەک خۆی
یاڵی بژی، کەفەڵی پان، زین ئاوەزەنگی
بەڵام نە ئەو ئەیحیلان و
نە ئەمیشیان هۆ بەهۆی بوو!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
Şêrko_bêkes
🎀 @Sherko_bekas #پیاو بۆ جگەرگۆشەی شەهیدە قارەمانەکان، بۆ منداڵانی کوردستان دیاری و یادگارە ـــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۴" مناڵینە! ئەو.. سەردەمە دۆستێ وتی هەر بگەنە ماڵی ئێمە ئاگردانمان پڕ پشکۆیە پشکۆ بەرن کۆشی ژوور و گیرفانی تاق و هەیوانمان پڕ…
🎀 @Sherko_bekas
#پیاو
بۆ جگەرگۆشەی شەهیدە قارەمانەکان،
بۆ منداڵانی کوردستان دیاری و یادگارە
ـــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۵" کۆتایی
مناڵینە
کە ئەویان کوشت
"موشیرێکی"تر هاتەوە و
دەرگای دەربەندی بۆ پیاوکوژ
خستە سەر پشت
کە ئەویان کوشت
سەعات هەشتی بەیانی بوو
تەم و مژ ئەرخەوانی بوو
ئەو وەختەی کەوت:
چاوی سەوزی گەڵایەکی سەوز ماچی کرد.
قژی ڕەشی وەنەوشەیەک خۆی تێ ئاڵان.
کانی خۆێنی ڕەگی دەمی پێوەنا و هەڵیمژی.
مناڵینە
لە هەکاردا
لە هەکاردا تار و مارا
هەتا ئیستەش لەو دۆڵەدا
ئەویان تیا کوشت
لووتکەیەکی هەشتی بەیانیی
ئەو ڕۆژە "عەلی" بینیبوو
هەتا ئیستەش بەردەوام هەر ئەناڵێنێ.
بەردەوام هەی ژانەکانی
لە لانکەی بەردیینی دڵیا ڕائەژەنێ.
ئەو درەختانەی کە سەعات،
هەشتی ئەیانی ئەو ڕۆژە
"عەلی عەسکەری"یان دیبوو
هەتا ئیستەش چاویان تەڕە
هەتا ئیستەش گەڵای بسکیان ئاڵۆزکاوە.
بە شانەی "با" کاکۆڵیان دانەهێناوە.
مناڵینە!
لەو ڕۆژەوە هەموو سەعات،
هەشتی بەیانییەک تاقە کوکوختیەک
لەسەر درەختێکی نزیک هەڵئەنیشێ
گۆرانییەکی زۆر غەمگین
غەمگین تر لە "خاڵەی ڕێبوار"
غەمگین تر لە "هۆرەی قەتار"
بۆ ئەو ئەڵێ و ئینجا بە باڵ، بە پەڕەی باڵ
چاوی ئەسڕێ و لە دواییدا بۆ دوور ئەفڕێ!
مناڵینە
هەر بە تەنها دڵدارەکان چاویان لێیە
لەو ڕۆژەوە هەموو سەعات
هەشتی بەیانییەک.. "مەم"ێک
زۆر کوتوپڕ لەو شوێنەدا پەیدا ئەبێ
بۆ "زین" چەپکێ
لە گوڵاڵەی سووری چاوڕەش ئەچنێت و
ئیتر لە چاویان ون ئەبێ؟!
جوتیارێکم ئەم زەوییە،
وەک بەری دەستم ئەناسم
ئاسمان، وەکوو دم و چاوم
ڕووەک، وەک سمێڵ و ڕیشم.
ئەزانم کەی زەوی ئەزێ؟!
ئەزانم کەی هەور ئەمرێ
کەی ئەستێرە، بە بووک ئەبرێ.
باران کەی منداڵی ئەبێ؟
گێژەڵووکە، کام کڵاوی گرد ئەفڕێنێ؟
دارستان کەی، قاچەکانی ئەجوڵێنێ؟
مناڵینە!
بۆیە ئەڵێم
هەوری خوێنی "عەلی" و "خالید"
چاوی ئەستێرە سوورەکان
بەڕیز هەموو
دڵی "مانگ"ە کوژراوەکان
وەکوو "عەزۆ" بەڕیز هەموو.
دەنگی خەرمانانی برسی
دەنگی کانیاوی تینوو
بەڕیز هەموو.
لە هەکاردا
لە هەکاری تار و مارا
کە چەخماخەیان دایەوە
کە گرماندیان
کە دایان کرد
کە داڕژان
ئینجا پەڵەی تەواوی دا
وەرزی سووری ئەمجارەمان.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #کەشکۆڵی_پێشمەرگە
.
#پیاو
بۆ جگەرگۆشەی شەهیدە قارەمانەکان،
بۆ منداڵانی کوردستان دیاری و یادگارە
ـــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۵" کۆتایی
مناڵینە
کە ئەویان کوشت
"موشیرێکی"تر هاتەوە و
دەرگای دەربەندی بۆ پیاوکوژ
خستە سەر پشت
کە ئەویان کوشت
سەعات هەشتی بەیانی بوو
تەم و مژ ئەرخەوانی بوو
ئەو وەختەی کەوت:
چاوی سەوزی گەڵایەکی سەوز ماچی کرد.
قژی ڕەشی وەنەوشەیەک خۆی تێ ئاڵان.
کانی خۆێنی ڕەگی دەمی پێوەنا و هەڵیمژی.
مناڵینە
لە هەکاردا
لە هەکاردا تار و مارا
هەتا ئیستەش لەو دۆڵەدا
ئەویان تیا کوشت
لووتکەیەکی هەشتی بەیانیی
ئەو ڕۆژە "عەلی" بینیبوو
هەتا ئیستەش بەردەوام هەر ئەناڵێنێ.
بەردەوام هەی ژانەکانی
لە لانکەی بەردیینی دڵیا ڕائەژەنێ.
ئەو درەختانەی کە سەعات،
هەشتی ئەیانی ئەو ڕۆژە
"عەلی عەسکەری"یان دیبوو
هەتا ئیستەش چاویان تەڕە
هەتا ئیستەش گەڵای بسکیان ئاڵۆزکاوە.
بە شانەی "با" کاکۆڵیان دانەهێناوە.
مناڵینە!
لەو ڕۆژەوە هەموو سەعات،
هەشتی بەیانییەک تاقە کوکوختیەک
لەسەر درەختێکی نزیک هەڵئەنیشێ
گۆرانییەکی زۆر غەمگین
غەمگین تر لە "خاڵەی ڕێبوار"
غەمگین تر لە "هۆرەی قەتار"
بۆ ئەو ئەڵێ و ئینجا بە باڵ، بە پەڕەی باڵ
چاوی ئەسڕێ و لە دواییدا بۆ دوور ئەفڕێ!
مناڵینە
هەر بە تەنها دڵدارەکان چاویان لێیە
لەو ڕۆژەوە هەموو سەعات
هەشتی بەیانییەک.. "مەم"ێک
زۆر کوتوپڕ لەو شوێنەدا پەیدا ئەبێ
بۆ "زین" چەپکێ
لە گوڵاڵەی سووری چاوڕەش ئەچنێت و
ئیتر لە چاویان ون ئەبێ؟!
جوتیارێکم ئەم زەوییە،
وەک بەری دەستم ئەناسم
ئاسمان، وەکوو دم و چاوم
ڕووەک، وەک سمێڵ و ڕیشم.
ئەزانم کەی زەوی ئەزێ؟!
ئەزانم کەی هەور ئەمرێ
کەی ئەستێرە، بە بووک ئەبرێ.
باران کەی منداڵی ئەبێ؟
گێژەڵووکە، کام کڵاوی گرد ئەفڕێنێ؟
دارستان کەی، قاچەکانی ئەجوڵێنێ؟
مناڵینە!
بۆیە ئەڵێم
هەوری خوێنی "عەلی" و "خالید"
چاوی ئەستێرە سوورەکان
بەڕیز هەموو
دڵی "مانگ"ە کوژراوەکان
وەکوو "عەزۆ" بەڕیز هەموو.
دەنگی خەرمانانی برسی
دەنگی کانیاوی تینوو
بەڕیز هەموو.
لە هەکاردا
لە هەکاری تار و مارا
کە چەخماخەیان دایەوە
کە گرماندیان
کە دایان کرد
کە داڕژان
ئینجا پەڵەی تەواوی دا
وەرزی سووری ئەمجارەمان.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #کەشکۆڵی_پێشمەرگە
.
ئەمێستاکە تەماشاکە
لە نیشتمانی دەغڵدا..
نان چۆن ئەمرێ!
لە نیشتمانی نەوتدا..
چاوی چرام چەندە کزە..
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کەشکۆڵی_پێشمەرگە
لە نیشتمانی دەغڵدا..
نان چۆن ئەمرێ!
لە نیشتمانی نەوتدا..
چاوی چرام چەندە کزە..
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کەشکۆڵی_پێشمەرگە
#جوانتری_گوڵ
لەبەر هەیوانی هەورەوە
کە خۆر دەرکەوت و پێکەنی.
ئیتر پایتەختەکەی بەفر لە خۆشیاندا
بەسەر شەقامی هەتاودا بەپێی پەتی
ڕای ئەکردو و پارچە پارچە
بەرگی بەری دائەکەنی!
لەو ڕۆژەدا پێشبڕکێ بوو
پێشبڕکێی جوانترین گوڵ بوو
ستۆکهۆڵم
بۆ ئەم ئاهەنگی هەتاوه.
کام گوڵیان هەڵئەبژێری و
لەبەر ئاوێنەی ڕووباردا
ئەیدا لە ئەگریجە و قژی؟!
کام گوڵەیان؟
هی کام باخچە؟!
هی کام دوورگە؟!
هی کام کۆگا؟!
هی کام ماڵ و
کام پێشانگە؟!
دوورگە وتی: گوڵی کەنار ئاوی زۆرم
ئەو.. یەکەمە!
مەیدان وتی: گوڵی بەر پرشەی فوارەکەم
ئەو.. یەکەمە!
نهۆم وتی: گوڵی ئینجانەی باڵقونی هەرە بەرزم
ئەو... یەکەمە!
لەبەر بەرۆچکەی هەتاوا
پێشبڕکێی جوانترین گوڵ بوو
ئەی کێ ئەبێتە سەرپشکی هەڵبژاردن؟!
جووتێ کۆتر
دوو دار زەیتون و دوو منداڵ
لە داڵانێکی نارنجی خۆرنشیندا
کۆبوونەوە و بڕیاریان دا و ڕایانگەیان
ئەو گوڵانەی لە باوەشی ئەم شارەدا
لەوان جوانتر هەرگیز نەبێ
ئەو گوڵانەن
لەسەر شۆسەی "سڤێ ڤێگن"
خراونەتە
سەر خوێنکەی "ئۆڵف پاڵمێ"!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
لەبەر هەیوانی هەورەوە
کە خۆر دەرکەوت و پێکەنی.
ئیتر پایتەختەکەی بەفر لە خۆشیاندا
بەسەر شەقامی هەتاودا بەپێی پەتی
ڕای ئەکردو و پارچە پارچە
بەرگی بەری دائەکەنی!
لەو ڕۆژەدا پێشبڕکێ بوو
پێشبڕکێی جوانترین گوڵ بوو
ستۆکهۆڵم
بۆ ئەم ئاهەنگی هەتاوه.
کام گوڵیان هەڵئەبژێری و
لەبەر ئاوێنەی ڕووباردا
ئەیدا لە ئەگریجە و قژی؟!
کام گوڵەیان؟
هی کام باخچە؟!
هی کام دوورگە؟!
هی کام کۆگا؟!
هی کام ماڵ و
کام پێشانگە؟!
دوورگە وتی: گوڵی کەنار ئاوی زۆرم
ئەو.. یەکەمە!
مەیدان وتی: گوڵی بەر پرشەی فوارەکەم
ئەو.. یەکەمە!
نهۆم وتی: گوڵی ئینجانەی باڵقونی هەرە بەرزم
ئەو... یەکەمە!
لەبەر بەرۆچکەی هەتاوا
پێشبڕکێی جوانترین گوڵ بوو
ئەی کێ ئەبێتە سەرپشکی هەڵبژاردن؟!
جووتێ کۆتر
دوو دار زەیتون و دوو منداڵ
لە داڵانێکی نارنجی خۆرنشیندا
کۆبوونەوە و بڕیاریان دا و ڕایانگەیان
ئەو گوڵانەی لە باوەشی ئەم شارەدا
لەوان جوانتر هەرگیز نەبێ
ئەو گوڵانەن
لەسەر شۆسەی "سڤێ ڤێگن"
خراونەتە
سەر خوێنکەی "ئۆڵف پاڵمێ"!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
ئەی کوردستانی موقەددەس!
ئەی لە یەک کاتا دایەنی
ئازاری خۆت
ئازاری خەڵک.
ئەی ئاواتی پەرەوازەم!
لە یەک وەختا
تۆ پەنایت و پەناهێندە
تۆ زامیشی و دەرمانیشی
تۆ شەوگاریشی و ڕۆژگاریشی
تۆ قوربانی و ژیانیشی..
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کەشکۆڵی_پێشمەرگە
.
ئەی لە یەک کاتا دایەنی
ئازاری خۆت
ئازاری خەڵک.
ئەی ئاواتی پەرەوازەم!
لە یەک وەختا
تۆ پەنایت و پەناهێندە
تۆ زامیشی و دەرمانیشی
تۆ شەوگاریشی و ڕۆژگاریشی
تۆ قوربانی و ژیانیشی..
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کەشکۆڵی_پێشمەرگە
.
#قومری
لەو دەربەندە
چوومەوە شوێنی ژوورەکەم
لەسەر بەردێکی پاشماوەی
هەڵتروشکام.
لەو لامەوە
قومرییەکی شینم بینی
ورد بوومەوە
ئەوە چینە نەبوو ئەی کرد
من پێم وابوو
هەر بە دەنووک
لەسەر زەوی
بە یادی جاری جارانی ئەم دەربەندە
شیعرێکی بۆ من ئەنووسی!.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
لەو دەربەندە
چوومەوە شوێنی ژوورەکەم
لەسەر بەردێکی پاشماوەی
هەڵتروشکام.
لەو لامەوە
قومرییەکی شینم بینی
ورد بوومەوە
ئەوە چینە نەبوو ئەی کرد
من پێم وابوو
هەر بە دەنووک
لەسەر زەوی
بە یادی جاری جارانی ئەم دەربەندە
شیعرێکی بۆ من ئەنووسی!.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
Forwarded from اتچ بات
#دەربەندی_پەپوولە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱٦"
🎀 @Sherko_bekas
لە بیرتە؟ ئەو ساڵە نەزۆکە
بە بزنە ڕێیەکی بێ ئاوی نیوەڕۆی هاویندا ئەڕۆیشتی
تفەنگی سەرشانت سێبەری تینویەتی و
تابووتی مەرگێکی گەڕۆک بوو.
بۆ ئێوە، بۆ ئەوان، هەمووشت تارمایی
ترسێکی هەمیشە ئامادەی درێژ و بەرین بوو.
داروبەرد، ئاژەڵ و باڵدار و
هەتاکوو بریسکەی چاوانی پشیلەیش
لە شەودا، بۆ هەموو
نیشانەی بانگدانی مردن و
نێو فاقەی کەمین بوو.
بە شاخی ماندوودا داگەڕای.
چوویتە ناو برینی گوندەوە
ئەو، کە هات دار هەرمێی سەرتاپا ڕەشپۆش بوو.
ئەو، بۆنی مەرگێکی زۆر تازەی لێ هات.
ژنێ بوو لە مێژووی زامداری شاخ ئەچوو
ئەو، سەری بڕاوی مێردەکەی لە سنگیا نیشاندای
ئەو، شیری گریاوی ساواکەی بۆ هێنای.
پێی وتی: بۆ هاتووی؟
چی ماوە تا بۆی بێن؟ بێژنگی لاشەمان؟!
یان نانی خوێناوی؟!
چی ماوە بۆ هاتووی؟!
تفەنگتان بۆ خۆتان!
شۆڕشتان بۆ خۆتان!
کوردستان بۆ خۆتان!
چی ماوە بۆ هاتووی؟!
شەڵاڵی شەرمێکی گەرم بووی.
ئەو وەختەی وەرچەرخای
مرد بووی! بە هەمان بزنە ڕێی تینوودا
بە هەمان سەرشاخی ماندوودا سەرکەوتی
لە ملەی پێشتەوە باگژەی٭ ڕقاوی
بە هەڵپەی تەپ و تۆز هەڵی کرد
تەندووری گەردەلوول گەیشتە بەردەمت و
تیا ون بووی!
-----------------------------------
٭باگژە: نێوان ڕەشەبا و کزەبا
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱٦"
🎀 @Sherko_bekas
لە بیرتە؟ ئەو ساڵە نەزۆکە
بە بزنە ڕێیەکی بێ ئاوی نیوەڕۆی هاویندا ئەڕۆیشتی
تفەنگی سەرشانت سێبەری تینویەتی و
تابووتی مەرگێکی گەڕۆک بوو.
بۆ ئێوە، بۆ ئەوان، هەمووشت تارمایی
ترسێکی هەمیشە ئامادەی درێژ و بەرین بوو.
داروبەرد، ئاژەڵ و باڵدار و
هەتاکوو بریسکەی چاوانی پشیلەیش
لە شەودا، بۆ هەموو
نیشانەی بانگدانی مردن و
نێو فاقەی کەمین بوو.
بە شاخی ماندوودا داگەڕای.
چوویتە ناو برینی گوندەوە
ئەو، کە هات دار هەرمێی سەرتاپا ڕەشپۆش بوو.
ئەو، بۆنی مەرگێکی زۆر تازەی لێ هات.
ژنێ بوو لە مێژووی زامداری شاخ ئەچوو
ئەو، سەری بڕاوی مێردەکەی لە سنگیا نیشاندای
ئەو، شیری گریاوی ساواکەی بۆ هێنای.
پێی وتی: بۆ هاتووی؟
چی ماوە تا بۆی بێن؟ بێژنگی لاشەمان؟!
یان نانی خوێناوی؟!
چی ماوە بۆ هاتووی؟!
تفەنگتان بۆ خۆتان!
شۆڕشتان بۆ خۆتان!
کوردستان بۆ خۆتان!
چی ماوە بۆ هاتووی؟!
شەڵاڵی شەرمێکی گەرم بووی.
ئەو وەختەی وەرچەرخای
مرد بووی! بە هەمان بزنە ڕێی تینوودا
بە هەمان سەرشاخی ماندوودا سەرکەوتی
لە ملەی پێشتەوە باگژەی٭ ڕقاوی
بە هەڵپەی تەپ و تۆز هەڵی کرد
تەندووری گەردەلوول گەیشتە بەردەمت و
تیا ون بووی!
-----------------------------------
٭باگژە: نێوان ڕەشەبا و کزەبا
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
Telegram
attach 📎
مێژوویەک بوو... ئەمووستەچاو
هەر "مودیری ئەمن" و مشک و
چەکمەجەیەک
فاییلی تۆیان ئەبینی!
ئێستە دەستە سپییەکانی هەتاو
باهۆزی سەوزی "ڕاپەڕین"
پەڕە... پەڕە
وشە... وشە
زەرد نامەیان
ڕەش نامەیان
مەرگ نامەیان
بردۆتە لای:
ئەو خێڵی گیا و گوڵ و مەل و
کازیوانەی
کە بەدەمی قەڵەمەکەت
سەرت بڕین!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
هەر "مودیری ئەمن" و مشک و
چەکمەجەیەک
فاییلی تۆیان ئەبینی!
ئێستە دەستە سپییەکانی هەتاو
باهۆزی سەوزی "ڕاپەڕین"
پەڕە... پەڕە
وشە... وشە
زەرد نامەیان
ڕەش نامەیان
مەرگ نامەیان
بردۆتە لای:
ئەو خێڵی گیا و گوڵ و مەل و
کازیوانەی
کە بەدەمی قەڵەمەکەت
سەرت بڕین!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.