Telegram Web Link
Forwarded from اتچ بات
#سی_و_سێ
#پاییزه_میوانی_بچکۆلە!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳"
🎀 @Sherko_bekas

۷.
پاییز بە خەتێک ئەنووسێ
کەم کەس ئەتوانێ تێی بگا و
کەم کەس بۆی ئەخوێنرێتەوە!
هەر وشەی سەر و قژبژە و
دێڕی شڵەژاوی "با"یە و
هەر ناوی ڕاڕا و دوو دڵە و
ئاوەڵناوی شپرزەیە و
پەلکە حەرفی ئاڵۆزکاوی ناو دەوەنە و
ئاوەڵکرداری ناو تەمە و
بەردی نوختە و کرمی فاریزەی ناوەندە و
هەموو چوون بەناویەکتردا..

پاییز بە خەتێک ئەنووسێ
تەم و مژیی، شکستەیی، گەردەلوولی
کەم کەس بۆی ئەخوێنرێتەوە..
لەو چاوانەی لەسەر خوێندنەوەی باگژە و
نامەکانی گێژەڵووکە و
قەسیدەکانی چڕستان لەگەڵیدا و

لەسەر خوێندنەوەی پەخشان
ڕاکشاو لەناو پێدەشتدا.. ڕاناوەستێ
ئەو عاشقانەن
چاویان لە چاوی تشرینی ناکامدایە و
ئەو ئێوارەی نیگایانەن
کە سەرتاپا وەکوو ئاوی نێو دارستان
وەکوو کورسی نێو باخچەکان
وەکوو دڵی بێوەژنان
ناکام پۆش و خەزان پۆشن!

۸.
لە پاییزدا
من ڕووناکیم لە ڕووباردا بینیوە
لەتاو سەرما
خۆی بە گەڵای هەڵوەریو داپۆشیوە.
لە پاییزدا
من درەختی شێت و شەیدای وامدیوە
بۆ بینینی مانگەشەوێ
تا بەیانیی لە ئاودا هەڵلەرزیوە.

۹.
لەسەرێ بۆ خوارێ
خەزانێ پەلکێکی زەردکی هەڵدایە خوارەوە
چیلکەیەک لە ئاودا گرتییەوە و
کەوتە نێو باوەشی
پەلکەکە شەرمی کرد
چیلکەکە سەیری کرد.. ناسییەوە
ئەم پێی وت: ئەمناسی؟!
تۆ کچە دراوسێی لقێکی گەڕەکی خۆمان بووی
ئای خوایه! ئەوساکە چەند جوان بووی،
ئێواران بە کاڵای سەوزەوە لە هەیوان ئەوەستای
کوڕ گەڵای ئەو ناوەت شێت ئەکرد!

لە بیرتە پەپوولەم چەند جار نارد بۆ ماچێ
هەر نەتنارد! لە بیرته؟!
وا ئیستەیش کەوتویتە باوەشم..
بەڵام ئاخ..

لە دوای چی؟ من چیلکە پیاوێکی پیرەمێرد
تۆیش گەڵاژنێکی پیرێژن
"شەپۆلێک شانێکی لێدان و
خەریک بووم نوقم بن!"
چیلکەکە هەناسەی سوار بووبوو
ئاخێکی هەڵکێشا و..

ئەمجاره وتیەوه
زەمانه.. چی بڵێین!
دە توخوا حەسرەتە لە دڵما و
با نەیبەم بۆ ژێر ئاو
بۆ دواجار ئەو ماچەم بدەرێ
بەرلەوەی پێکەوە هەدووکمان بخنکێین!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #پاییزه_میوان "
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
زەنگی کڵێسا و لێدانی
سەری مەسیحە ئەو کاتەی
دائەبارێ ژانەکانی،

خەمی کەرکووک و سووتانی
سەری کوردە لەو کاتەدا
بوون بە مەسیح
شەهیدانی!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
#تەندوورە

تەندوورەی گۆمێکی عاشق
لە بێژەنگی ئاوی دام و
هەزار کەڕەت بەناو خۆیدا
خۆلانمیەوە و
لە دواییدا
بەشێکم بووە کەفاو و
چووە سەرێ و زوو توایەوە،
بەشەکەی ترم لە بندا
بوو بە گەرای وردە ماسی و
بە دەنکەکانی مرواری و
لە ڕۆحی ئاودا مایەوە.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
هەڵتکردم
من تاریکیم پێ خۆشتر بوو
کوژانتمەوە،
من ڕووناکیم پێ خۆشتر بوو
تێم ناگەی تۆ!
من لە بەینی هەڵکردن و
کوژانەوە و مەرگی خۆمدا
گومانێکم
سنوورەکان
نامگرنە خۆ!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
Şêrko_bêkes
#چەخماخە بۆ هەموو هاوڕێ ئازیزەکانم و شیعر دۆستانم و گیانی قوربانییەکانمان لەوێ، بۆ کوردستانە ڕاپەڕیوەکەی "جگەرخوێن" پێشکەشە..! ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۲" 🎀 @Sherko_bekas ئەو کاتەی ئێوە سروودی داروبەردن، گەرووتانین. کە مەوجدانەوەی…
#چەخماخە
بۆ هەموو هاوڕێ ئازیزەکانم و شیعر دۆستانم و گیانی قوربانییەکانمان لەوێ، بۆ کوردستانە ڕاپەڕیوەکەی "جگەرخوێن" پێشکەشە..!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳"
🎀 @Sherko_bekas

من ڕۆژێکیان، لە عامودا، چاوم لێبوو
کەلەپچەیان کردە دەستی
چیرۆکێکی عوسمان سەبری
هەر هەمان سات لە کەرکووکدا
سەدان شیعری پێخاوس و جلدڕاوی
ڕەحیماواکەم ڕاپەڕی!

جگەر خوێن قژ گوڵ هەرمێ
لەلای ئێوە
پەڵە خوێنێ کەوتە سەر تەختی کراسی
خوێندکارێک و بەڵام لێرە هەمان چرکە
مەندیلەکەی سەری حاجی سوور هەڵگەڕاو
بزەی بێکەس م هەڵوەری!

هەر خۆتان نین
ئەی ئەو هەموو باڵندانە و ئەو گۆرانییە
باڵ سەوزانە و ئەو ڕووبارە قژ ڕەشانە
لەگەڵ کێدان؟!
ئەی ئەو هەموو چراوگانەی
لە پشت ئەو تەم و مژەوە
کەوتوونە ڕێ، ئەوان هی کێن؟!
ئەوان بە تەنها خاوەنی دووکەڵێکی
ڕابووردوون و بەڵام ئایندەی چاوشین و ئەو ڕۆژگارانەی کە هێشتا هەر نەزاون
وەکوو هەتاو جگەرگۆشەی جوانی ئێمەن!

پرچی کچەکەی تۆ...حسکۆ
پرچی خولیایەکی منە.
ئەم دابنێم
ئەویش دایەت.
ئەم ئاڵۆز بێ ئەو ئاڵۆزە و
گەر مەراقیش چڕ بێتەوە و
لە خەیاڵمەوە بئاڵێ، ناو بە ناوی
بە داخەوە
شانەم لەناو قژیا ئەشکێت!

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی" #ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن "
.
درەختەکانی گوێ سیروان
زۆر بە دەگمەن خەو ئەبینن
بەڵام ئەگەر خەویان بینی
تەنها یەک دیمەن ئەبینن
هەڵکێشان و بڕینەوە و
گواستنەوەیان بۆ بیابان!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#گۆڕستانی_چراکان
#یەکێکیان

شاخی گۆیژە
لە ژنی تازەی سەدەی بیست
چەند قەڵەمی کوڕ و کچی
جوان و ئازای لێکەوتەوە!
بەڵام یەکێکیان ئەوەندە
کەڵەگەت بوو
سەری ئەیدا
لە "مانگ"ی زمانی کوردی و
لە خوارەوەیش
دەستی بۆ مەرجانی شیعری
بنی دەریا درێژ ئەکرد
بەهـ.. بەهـ.. لە شەتاوی وشە و
دەشتی ڕستە
لە پیرەمێرد!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
#سوارەی_ئێلخانیزاده

کەوێکی نوێ
قاسپەی کۆن فڕێ ئەدات و
لە ڕەگەزی
باوک سالاریی موکریان یاخیی ئەبێ و
چۆنی ویست ئاوا ئەخوێنێ!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەیان_پۆله_باڵندەی_وشە
Şêrko_bêkes
🎀 @Sherko_bekas #پیاو بۆ جگەرگۆشەی شەهیدە قارەمانەکان، بۆ منداڵانی کوردستان دیاری و یادگارە ـــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۳" مناڵینه! ڕۆژ هات و چوو بەرە بەرە چاوی نوستوو خۆیان لە دەس خەو ڕاپسکان مۆمی زیاتر لەسەر دوند و ناو ئەشکەوت و تاشە بەردەکان داگیرسان…
🎀 @Sherko_bekas
#پیاو
بۆ جگەرگۆشەی شەهیدە قارەمانەکان،
بۆ منداڵانی کوردستان دیاری و یادگارە
ـــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۴"

مناڵینە!
ئەو.. سەردەمە دۆستێ وتی
هەر بگەنە ماڵی ئێمە
ئاگردانمان پڕ پشکۆیە
پشکۆ بەرن کۆشی ژوور و
گیرفانی تاق و هەیوانمان پڕ گولـلەیه
گولـله بەرن
نانمان هەتاکوو لای بن میچ هەڵچنیوە
هەر نان بەرن.

مناڵنیه!
ئەفسوس.. ئەفسوس
دۆستی سالووس
کە چووینە بەر ئاگردانی
خۆڵەمێشمان کرد بە سەری درۆکانیا
بەڵێن بوو بوو
بە جرجێکی بۆدڕ و پیس
بەگەڕا بە شوێن کونێکدا خۆی حەشاردا.

مناڵینە!
هیچ لە ئێوە ناشارمەوە
بۆ بەڵێنە بێ قاچەکەی خانەخوێی دۆست
لەدواییدا چەکەکانمان
خامەکانمان هەموو لێوی خۆیان کرۆشت.

مناڵینە!
وا قوڵنگی باڵ خوێناویی
باڵ لە بەفری نواباریو، ئەبەخشێنێ
لە کێڵگەی سەهۆڵ بەنداندا
خوێن ئەڕوێنێ.
ئەستێرەی سوور کەمێ ئەفڕێت و ئەکەوێ.
مانگی زامدار تۆزێ هەڵدێ و
لە دواییشدا ڕەنگ زەرد.. ڕەنگ زەرد
لە نوێنی هەورا ئەخەوێ.

زامەکانی ئەستێرەی سوور تینوویانە
چاو بۆ کانییەک ئەگێڕن
کوڕەکانی خاکی زامدار برسییانە
بۆ بنچکێ، گژوگیایەک.. چاو ئەگێڕن.

مناڵینە!
لە هەکارا
لە هەکاری تارومارا
گوڵە گەنمەکانی شۆڕش
لە برساندا زۆریان مردن.
جۆگەکانمان لە تینووانا
زۆریان مردن

مناڵینە!
ئەوا هاتن
نزیک و دوور بە لوورە لوور
گورگەکانی هەکار هاتن
لەو دیو.. لەم دیو
بە ڕەو هاتن
بە ئەڵقەیەک دەوری مانگی
زامداریان گرت.

ئەوا ئیستا مانگ گیراوە
ئەوا ئیستا ئەستێرەی سوور
دەم بەستراو و
دەست بەستراوە،
لەسەر پشتی گورگێکی ڕەش
برینی شەتەک دراوە.

مناڵینە!
کوشتیان!
کوشتیان!
وەختێ کوشتیان
سەعات هەشتی بەیانی بوو
تەم و مژ ئەرخەوانی بوو
وەختێ کوشتیان
خونچەیەک تازە ئەپشکووت.

پاسارییەک تازە.. تازە
خەریکی باڵەفڕێ بوو.
ماسیەک بن گۆم، تازە
گەرای ئەخست.
کارژۆڵەیەک تازە ئەبزووت.

منداڵی چەند شاهیدێکمان
دارە دارە
تازە تازە
پێیان ئەگرت.
وەختێ کوشتیان
سەعات هەشتی بەیانی بوو
تەم و مژ ئەرخەوانی بوو

هەر هەمان سات لە کەرکووکدا
یەکەم جار بوو کیژۆڵەیەک
لە پۆلی یەک پەنجەی خرپنی هەڵبڕێ
یەکەم جار بوو فێر بێ ناوی،
"عەلی" باوکە پێشمەرگەکەی
لەسەر تەختەی ڕەش بنووسێ!

مناڵینە وەختێ کوشتیان
سەعات هەشتی بەیانی بوو
تەم و مژ ئەرخەوانی بوو
کە ئەویان کوشت
هەر هەمان سات
"مەرگەوەڕێک" زیندوو بۆوە و
دەستی گوڵ کۆژانی گوشی.
"مەلای خەتێ"یەک هاتەوە و
بە پێی پەتی و سەری قۆتی
سەرکەوتەوە سەر منارە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #کەشکۆڵی_پێشمەرگە
.
هەر لەبەر چاوی ئاسمان خۆی
هەوریان دزی.
بە بەر چاوی هەوریشەوە
"با"یان دزی.

هەر بە بەر چاوی "با"یشەوە
دڵۆپە بارانیان دزی
هەر لەبەر چاوی بارانیش
خاکیان دزی و
لە خاکیشدا
ئەو چاوانەیان شاردەوە
کە دزەکانیان بینیبوو!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
Şêrko_bêkes
#بۆننامە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۱۴" 🎀 @Sherko_bekas لە "مەحوی"دا تۆ ئەتبینی زمان بووە بە نوری خوا، وشە بووە بە گەردیلەی تیرێژێکی نەهێنی خوا. هەستت ئەکرد، ئەوەی کە مەحوی ئەیبینێ تۆ نابیبنی. هەستت ئەکرد ئەوەی مەحوی بۆنی ئەکا، بۆنی ناکەی،…
#بۆننامە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۵"
🎀 @Sherko_bekas

بۆن ڕێگامە و قیبلەنما و ئیتر ئەمبا.
بە تەوێڵی ئەو کێوەدا دڵۆپی نوور هاتە خوارێ
ڕاستیی بۆنی خودای لێهات.
لە هەناوی دۆزەخەوە ئەهرەمەنێ هاتە دەرێ و
دۆزەخ بۆنی درۆی لێهات.
"قابیل" ڕقی تیژ کردەوە و
شەڕ بۆنی مردنی لێهات.

بەیانییەک خۆشەویستی لە کازیوەدا هەڵقوڵی و
هەتاو بۆنی عەشقی لێهات.
تا ژن نەبوو بەهەشت بۆنی لێوە نەهات.
گوڵ بۆنی منداڵێی گرت و دڵنیایی بۆنی ئاشتیی و خیانەت بۆنی تاریکی و خاک بۆنی قوربانی گرت و نیشتمان بۆنی دایکان و ئازادی بۆنی ئاسمان و لاوێتی بۆنی بەهێزیی و پیرێتی بۆنی لاوازیی و زەریا بۆنی بۆنەپندی و گومانیش بۆنی هەموویان.

لە نزیکی منیشەوە شیعر بۆنی خەونی گرت و برسێتی بۆنی وەزەن و وەزەن بۆنی چەوسانەوەی گرت و کوردستانیش هی هەر سێکیان!

چیا ئەڵێ
حیکایەتی پشکۆ ئەڵێ
عەشقێکی سەرکەش بردیتی. کەوتیتە ناو دۆزەخێکی مێژووەوە. بەهەشت قرچە قرچ ئەسووتا. گوناهەکان لە ئاگردا پژوپۆی نوێیان دەرئەکرد. گەورە ئەبوون. چیلکە و چەوێڵ و ساورمە(۱) لەشی تۆ بوو. کەوتیتە ناو جەهەننەمی ئەم دنیاوە..

لەناو شاخدا کەڵەکێوی قۆچەکانیان داگیرسابوون. لەناو شاردا سەری دژیای(۲) ژنەکانیش مەشخەڵان بوون، بێشەیەک بوون لە پرسیار و لە مەرگی خۆیان ڕامابوون. تۆ بەتەمای حۆرییەک بووی وەکوو زنە بۆت هەڵقۆڵێ، تۆ بەتەمای ئەسپی سپی نێو داستانی خونچە و سووتووی نیشتمان بووی. تۆ بەتەمای زیندووبوونەوەی قوربانی و گەڕانەوەی "پەری خان" بووی، تۆ بەتەمای دەستی ئاو بووی..

قوربانییەکان ڕۆژهەڵاتی سروودت بوون. قۆربانیەکان چرای شەوی بەربارانی ڕێی سوورت بوون. کەوتیتە ناو دۆزەخێکی مێژووەوە. قوربانی تڵەتڵ(۳) سووتا. باران سووتا. سروود سووتا. ئەوەی بەتەنها نەسووتا هەر تاوان بوو.
سەربەستی بوو بە کێلانی خەنجەرێک و
خوێنی هەتاوی لستەوە
ئازدای بوو بە لەزاگی(۴) بارانەکان
ئازادی بوو بە گۆرانی چەقۆکان و
بە پلیکانی دزەکان.

--------------------------------------------------
۱. ساورمه: داری وشک
۲. دژیا: بژو ئاڵۆز
۳. تڵەتەڵ: کڵپە و نێڵە نێڵی ئاگر
۴. لەزاگ: تابووت

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
.
هەنووکە تۆ بەلەمی یان
مەراقێکی درێژکۆڵە و
منیش ڕووبار؟
ئەمێستا تۆ لاولاوی یان
ئازارێکی پێچاوپێچ و
منیش دیوار؟
تۆ خۆرنشینی وەرامی؟
یان زریان و تۆفی پرسیار؟

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
Forwarded from اتچ بات
#گۆڕستانی_چراکان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱۵"
🎀 @Sherko_bekas

حەوتەم:
شەوێک ئەسیاری هەناسەی
ڕۆژژمێری هەشتاوهەشت بووم
ئەمویست گۆڕیچەی بژمێرم
ئەمویست هەنسکی بژمێرم
ئەمویست فرمێسکی بژمێرم
هەتا خودی ژمارەی خۆی
هاتە جواب و وتی: چێکەی؟!
منی ڕۆژژمێر ناوێرم
مەرگەساتی تۆ بژمێرم!

هەشتەم:
ئەڵێن ژنێکی گەرمەسێر
داویەتیە دەشت
بووە بە گڕەی بێ داڵدە و
بە تەوارێکی شێت و وێت
ئەڵێن بووە به زیگاری
سەرقەبرانی باڵندەکان..
بووە بە زێوانی گردی
دار چوالە جوانەمەرگەکان..
خەڵکی ئەڵێن هەر کەس بە لایدا تێپەڕێت
گوێی لێ ئەبێت

ژنە ئەڵێت:
زۆر جار شتم لێ ونبووە
جارێک مریشکێکی کونج و
جارێکی دی دوو جووجەڵە و
لە بیرم بێ دوو موستیلە و
دوو جاریش دوو پەنجا فلسی و
جارێکشیان کارژۆڵەیەک

بە دوایاندا من ناوماڵ و ماڵە هاوسێ و
ئەم ڕێ و بان و دەشتانەیان بۆ گەڕاوم
بەڵام ئیستا من سۆمای چاوم ونبووە
من ڕوانین و من بیستنم لێ ونبووە
دەستەکانیان لێ دزیوم..
کوولەکەی ڕۆحیان بردووم و
من ژیانم لێدزراوە..
من نازانم ئاخر کوێیان بۆ بگەڕێم؟!

نۆیەم:
چونکە ئەوان لەو دوورەن
چاوێک نییە لە منەوە نزیک بێ!
چونکە ئەوان زۆر تینوون
ئاوێک نییە لە منەوە دوور نەبێ
چونکە ئەوان پەشموردەن
شتێک نییە لەناو مندا شین ببێ
چونکە ئەوان نادیارن
منیش دیارم نەماوە.

🎀 @Sherko_bekas
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#گورستان_چراغان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۱۵"

هفتم:
شبی پاسدارِ نفسهای
روزشمار "هشتاد و هشت" بودم
مرا عزم آن بود که بز شمارم
گورها و آه‌ها و اشکهای‌اش را
شماره اما ناگه با پاسخ برخاست:
"درچه کاری؟!
مرا خود یارای آن نیست
که برشمارم لحظه‌های مرگ تو را!"

هشتم:
گویند: " از زنان گرمسیر
یکی سر به بیابان نهاده و
شعلەای بی پناه و
مادینه بازی دیوانه سار و
شب نشینِ گورستان پرندەگان و
نگهبان تپەی درختانِ بادامِ ناکام
گشته است."

گویند: "از کنار او کسی گر گذر کند
ندای زن به پیشباز می‌شتابد:
ای بسا چیزها کز دست داده‌ام
یکی بار مرغی حنایی و دو جوجه و

بزغاله‌ای را و دگر بار
دو انگشتر و یکی سکه را
به جست و جوی‌شان آنگاه
خانەی خویش و همسایه و

درە‌ها و دشت‌ها را پیمودەام
اینک اما گم کردەام
سوی دیدەی خویش را و
دیدن را و شنیدن را
اینک ربودەاند دستهای مرا و
آبگینِ عمر مرا و زندگی ام را
نمی‌دانم!
آه! نمی‌دانم کجا را باید
به دنبال شان بگردم!؟

نهم:
چونکه آنان دورند زِ من
هیچ چشمی نیست
به نزدیکای من
چونکه آنان بس تشنه‌اند
چشمەای نیست به نزدیکای من

چونکه بسی پژمردەاند
سبزەای سر بر نمی‌دارد
اندرون من
چونکه آنان گم گشتەاند
بە دیدە نمی‌آیند سیمای من!

🎀 @Sherko_bekas

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمه: #رضا_کریم_مجاور
با صدای دلنیشن امپراتور شعر جهان
"شێرکۆ بێکەس"
ادامه دارد...
.
#نەتوانین

بەفر ناتوانێ دەست بەردا
لە پرچی لوولی هەڵەکۆک
مەگەر بمرێ!.
نەوەرەس ناتوانێ چرکەیەک
لە عەشقی ئاو خۆی دابڕێ
مەگەر ئیتر باڵی بشکێ.
من و شیعریش
هەر بەو جۆرە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
🎀 @Sherko_bekas
#چادر

ئەم چادرانە، سەروگەردن و لاقی لە جەستە
ڕاونراومانن.
ئەم چادرانە، پێستی گووراوی،
لە نامۆییدا، هەڵدراومانن.
ئەم چادرانە، سەرئەکەم بەژێر هەر یەکێکیاندا
گوندێک ئەبینم، بە چیچکانەوە،
کز دانیشتووە و کڕ، تێم ئەڕوانێ.

پیرە درەختێ، بەتانی لەکۆڵ،
هەڵئەلەرزێت و زەق، تێم ئەڕوانێ.
چاوم لێیانە لە ژێر چادردا
جۆگەلە و ڕووبار، لەسەر پشت کەوتوون
دووکەڵیان داوە بەسەر خۆیاندا و
هەر چاویان دیارە.

گوێشم لێیانە، وەک ڕەز و کێڵگە،
هەڵئەقرچێن و ناڵەناڵیانە
گوڵە گەنمەکان، وەک کارژۆڵە تازە زاوەکان
بێ هەناو لاواز، کۆماونەتەوە و
سەریان خستۆتە کۆشی یەکەوە و
وەکو پەلکەگیا، وەکوو وردە بەرد،
ئەکڕوزێنەوە و نرکەنرکیانە.

چاوم لێیانە، مامرەکانیش، بۆ گەڕانەوەی
جووجەڵەکانیان، لە تاریکیدا
هەر خول ئەخۆن و گارەگاریانە.
ئەم چادرانە، سەروگەردن و لاقی لە جەستە
ڕاونراومان.
ئەم چادرانە، ماڵە برینی
هۆبە بە هۆبەی شیعرەکانمانن.

ئێران ۱۹۸٦
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
Şêrko_bêkes
#تەم_توومان " بۆ هاوڕێم، شەهید ئازاد هەورامی" ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۷" 🎀 @Sherko_bekas لە کۆچدا بووم، کە "با"ی ژەهراوی پەیدا بوو. ڕەنگ و ڕووی ئاسمانی گۆڕی دارستان و چیاکانی ڕشانەوە لەوێ نەبووم کە گەردەلوولی کیمیای بۆندار، بێ بۆن…
#تەم_توومان
" بۆ هاوڕێم، شەهید ئازاد هەورامی"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۸"
🎀 @Sherko_bekas

شەوباش کاکە ئازاد شەوباش!
تۆ پێم بڵێ! توخوا ئیستەیش
لە شەوانی مانگەشەوی کەژوهەردا
کە تەنیایی دەستت ئەنێتە
ژێر چەناگەی بیرەوەری و
وەختێ خەیاڵ بەقەد سێبەری
شاخەکان گەورە ئەبێ.
درەنگانێ کە دەشت و دەر
ئەبن بە مافووری زیو و
درەنگانێ کە خشەخشی گەڵایەک،
بە تاریکی حەشار نادرێ و ئەگاتە گوێ.

درەنگانێ کە مانگ
وەکوو شاژنێکی ئەگریجە زەرد
بە پلیکەی کێوەکاندا هێدی هێدی دێتە خوارێ و
لەسەر شەختەبەندی ڕنوو ڕائەکشێ.
درەنگانێ کە بە هەتوانی تریفەی برینی خاک
ئارامێکی تێ ئەگەڕێ و کەمێ چاو لێک ئەنێ!

تۆ ئەو کاتە وەکوو ئەوسا
وەکوو شەوانی "هەرمێلە"
بە جووت لەگەڵ "تارە"کەتدا دێنە دەرێ!
شەوی تۆیش باش! وشەی نامۆ!

ئەی هاوڕێ!
چیت پێ بڵێم!
لەو ڕۆژەوە کە دوو بە دوو
بۆ دوا ماچی ماڵئاوایی
باوەشمان کرد بە یەکتردا و
ئەوسا ئیتر چرۆی چاومان
چەند پەپوولەیەک فرمێسکمان لێ هەڵفڕی.

لەو ڕۆژەوە کە تۆ بەرەو پایزە ڕێگەی غەریبی
ڕۆشتی و وەکوو چڵە دارێ
شەپۆل شەپۆل ئاوی شیعر و
زەمانکێی تووش بردیتی!

لەو ڕۆژەوە ئەی هاوڕێ
هەتا ئیستە
سەعات لە دوای سەعات ئێرە
چرکە لە دوای چرکە ئێرە
وەک ئاسمانی، کۆستی داری، کۆستی بەردی
کۆستی ئاوی، هەتاکوو بێ
گەورە گەورە و گەورە ئەبێ!

ئەو ئاسمانەی کە تۆ دیبووت پڕ جریوە
ئیستە خەزانی ئەستێرە و گەڵاڕێزانی تریفە
سەرانسەری داپۆشیوە.

"مانگ"ی شیعرت وەک هەڵەبجە
بێوەژنێکی ڕەشپۆشی گۆنە و پەنجە هەڵوەریوە!
چیت پێ بڵێم!
دوای تۆ سەردەمی ژەهر بوو
سەردەمی "با"ی کیمیایی و
شەهیدانی بێ زام و خوێن.
بیستم گوێژەی سلێمانی و ئاگری
بابە گوڕگوڕە بردبووە لای شیعری خانی
بیستم شاخی هەورامانت
گەیاندبوو بە بادینان.

بیستم لەگەڵ "مەم" ئەوێ
دوو گەرووتان کردبووە یەک
دوو سەنگەرتان کردبووە یەک
دوو تفەنگتان کردبووە یەک
خەونی دێرینەی "لاوک و حەیرانی"ی ئەم
وڵاتەتان هێنابووە دی!

تەنها زەردەخەنەی لێوی
ئەم ڕۆژەمان هەر ئەوەیە
تەنها ترووسکەی چاوانی
ئەم شەوەمان هەر ئەوەیە!
ئەم تەم و مژە ئەستوورە
تاریکە، تاریکە، تاریکە!

بەڵام خۆت سەرمان ئەناسی
ئاگردانی چ ئاگرێکە
هەتاکوو مۆمی پەنجەیەک لەم تەمەدا داگیرسابێ
هەتا کونی هەناسەیەک ئا لەم ئاسمانەدا مابێ

ئێمە لێرەین
خۆ تۆ خۆت چاومان ئەناسی.
هەر ڕێگەکانی "قەندیل"ین
تا بن بەردێ
تا جێ گۆڕێ
لێرە هەبێ، ئێمە لێرەین!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #تەم_توومان "
.
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas

#شەڕ

زریان دوو داری دا بە شەڕ
دارەکان کەوتنە دەسکەنەی قژی یەکتر
دەستیان خستە خوێنی گەڵا و چڵی یەکتر
تا ئەو وەختەی درەنگانێ
هەتاو هات و بەربەیانێ
هەردووکیانی ئاشت کردەوە.
بەڵام سەد داخ!
ئەوەی لەو وەرزەدا تیاچوو
بەری کوژراوی سەر عەردی
هەردووکیان بوو!

ئیتالیا ۱۹۸۷
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
🎀 @Sherko_bekas

تۆ کتێبی و
هەروەها ئەویش کتێبە
جیاوازییەکتان ئەوەیە
تۆ کتێبی یەک ژووریت و
ئەو کتێبی هەموو وڵات.
تۆ شەپۆلی و
ئەویش شەپۆل
جیاوازییەکتان ئەوەیە
تۆ شەپۆلی جۆگەیەکی و
ئەو شەپۆلی ئۆقیانووسێ.
تۆ مۆمیت و
ئەویش هەر مۆم
جیاوازییەکتان ئەوەیە
تۆ ڕووناکییەکەت چەقیوە و
ئەو ڕووناکییەکەی گەڕیدەی
هەموو جیهان!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
Şêrko_bêkes
#داستانی_مامه‌یاره ــــــــــــــــــــــــــــــــ ‌به‌شی "۸" 🎀 @Sherko_bekas ساڵ هات و ڕۆی به‌ڵام خۆری کوردستانی له ئاسمانی خوێندا.. گیراو هه‌ر به‌ر نه‌بوو تابووتی شه‌وی ڕیز به‌ستوو هه‌وە‌ڵی بوو، دوایی نه‌بوو ئێسته یاره پیره‌مێردێکه کۆڵه‌وژ، له گه‌ڵ…
#داستانی_مامه‌یاره
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
‌به‌شی "۹"کۆتایی
🎀 @Sherko_bekas

ڕۆژ هات و ڕۆی به‌یانییه‌ک له به‌هاردا
گردی گوڵان مامه‌یاره‌ی له باخی سنگیا شارده‌وە
گردی گوڵان چنارێکی هاته قسه ‌و
به‌ده‌م شنه‌ی "با"وە وتی:
له ئێسته‌وە له به‌ر پیرۆزیی
ئه‌م پیره وا ناوی خۆم له‌م هه‌واره ئه‌که‌مه‌وە و
ناوی ئه‌نێین گردی یاره

ــ ئه‌ی مامه‌یاره
ئه‌ی مێژووی گڕمۆڵه بووی
کونجی ئازار
له خۆرنشینی چاوانتا
کازیوە ئه‌خوێنێته‌وە
له کۆنه زامی له‌شته‌وە
هه‌تا ئێسته‌ش
بۆنی بارووت دێته لووتمان
حیله‌ی ئه‌سپه‌ شێکه‌ی تۆیه
هه‌موو ڕۆژێ له‌و به‌رزه‌وە
به سه‌رماندا ئه‌حیلێنێ و بانگمان ئه‌کات.

ئه‌وا ئه‌مڕۆش
مامه‌یاره ئه‌سپ سوارێکی زۆر قۆزه و
هاتۆته‌وە..
له سه‌ر لووتکه‌ی پیره‌مه‌گروون
ڕاوە‌ستاوە‌ و هاوار ئه‌کات
ئه‌م بێده‌نگییه نه‌کوژن
ئه‌تانکوژێ

ئه‌و ده‌ڵه دێوە سه‌ر نه‌بڕن
سه‌رتان ئه‌بڕێ
ئا ئه‌م ته‌مه ڕانه‌ماڵن
خواش ون ئه‌که‌ن
لق ئه‌بێ چاوی له ‌په‌ل و
په‌لیش گه‌ڵای خۆی ببینێ.

مامه‌یاره ئه‌سپ سوارێکی تووڕه‌یه و
هاتۆته‌وە..
به‌ره‌و هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێ ئه‌چێ
خوێن جڵه‌وی لێ وە‌رئه‌گرێ
له ناو ته‌مدا
حیله‌ی ئه‌سپه‌شێ: هاواره

مامه‌یاره فه‌قیانه‌ی سوور
هه‌ڵ ئه‌کات و
یه‌ک دوو ئاوزه‌نگی لێ ئه‌دا و
وە‌کوو نه‌ورۆز هه‌ڵ ئه‌گیرسێ و،
ئه‌چریکێنێ:
کێ دڵداره و
کێ دڵداره؟!

سلێمانی "مایسی 1980"

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
.
2024/11/15 13:52:24
Back to Top
HTML Embed Code: