Telegram Web Link
#دەرزی

کونی دەرزی بچووک نییە
من ئەو ڕۆژە لەو کونەوە
تاڵی دەزووی ڕەشم بینی
بوو بوو بە شەقام بۆ موورووی
نێوان مەم و بەر گەردنی!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زێ_و_زنه
Forwarded from اتچ بات
#سی_و_سێ
#پاییزه_میوانی_بچکۆلە!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۴"
🎀 @Sherko_bekas

۱۰.
پاییز شەوی درێژە خۆی
کرد بە تۆمار بۆ حیکایەت
لە دواییدا کە شەوانە لەسەر چیچکان
لەناو تەمێکدا دائەنێشت.
تۆمارەکەی ئەکردەوە
بۆ هەر شەوەی چیرۆکێکی
لە چیرۆکی کۆچ و غەدر هەڵئەبژاردوو..
بۆ منداڵانی ئەنفالی
ئەو پێدەشتەی ئەیخوێندەوە!

۱۱.
لە دەرەوە
پاییزه کورد، هێندە زۆر بوون
لە خەزاندا، گەر تەماشای جادەکان و
کەنار زەریا و بەرپێی پەیکەرەکان بکەیت
فرمێسک ئەبینی گەڵایە و
وڵات تەنها خەیاڵێکی زەردە گیایە و

کە گوێشت گرت
گوێت لە هەناسەی ڕژاوە و
گوێت لە خشەخشی یاده و
گوێت لەو نەورەسانەیش ئەبێت
نزیک ئەوان
ئاخ بە کوردی هەڵئەکێشن!

۱۲.
لە هاوێنەوە بۆ پاییز
جرجەکان و گۆڕەهەڵکەنە..
لە ژێر شەوی هەوراماندا..
هەرچی کار بێ بۆ هەڵکەندن نەیانماوە
بێ ئیش.. بێ ئیش، لەو بنەوە
بە چوارمشقی دانیشتوون و
گوێیان گرتووە لەسەرێ
تا بزانن کەی جوندەکانی ئیسلامی گۆڕهەڵکەنە
هەتاو ئەیانکاتە دەرێ!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #پاییزه_میوان "
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
هاوڕێیان سڵاو و کات باش

بێ ته‌عارف ده‌ڵێم؛
جوانترین، به‌هێزترین، ڕازاوه‌ترین، به‌نرخترین، کاناڵی کوردی بێ گوومان کاناڵی (تاپوی نووسراوه @tapuynusrawe) یه،
له‌ بواری نیشتمانی، ڕامیاری، نه‌ته‌وایه‌تی، کتێب، ڕۆمان، شیعر، وتەی ناوداران، ڕۆژمێری کوردی و زۆر بواری دیکه چالاکه.
کاناڵێکی جیاواز که‌ به‌ لیژنه‌ و به‌ هاوفکری چه‌ند مامۆستا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌مه‌ ڕای من به‌ڕێوه‌به‌ری کاناڵی شێرکۆی مەزنە، نه‌ک (ته‌بادوڵ و تەبلیغ)

لینکی به‌هێزترین کاناڵی کوردی تێلێگرام

🇯‌🇴‌🇮‌🇳👇
http://www.tg-me.com/joinchat-BRd9Rjws1NxX8VUTYMkomA
کاناڵی (تاپوی نووسراوە)👆👆👆
.
#گوڵەجەرگێ
🎀 @Sherko_bekas

لە ڕۆژھەڵاتی گەڵاڵە
لە خەمهەڵاتی کوێستاندا
لەو شوێنەدا کە خۆرەتاو
وەک مێژوومان
وەک بەژنی با
لەناو بەفرا ھەڵئەلەرزی.

لەو شوێنەدا
کە شەڕی ھەر دوو دەسی خۆم
سەری خۆم و
سەری شیعر و
سەری مانگەشەویان ئەبڕی.

لەو شوێنەدا
کیژێکم دی سپی.. سپی
وەکوو گوڵی چوالە و ھەرمێ
مل بە ھەوری
کە لێم پرسیی:
ئەی کیژۆڵەی ناو خەونی شاخ
لەم ھەرێمی گوڵانەدا
لەم دەریاچەی ڕەنگانەدا
تۆ عاشقی کام چاویانی؟!

وتی: تەنها تاقە گوڵێ،
گوڵەجەرگی ناو بەیانی
زامەکەی حەسەن کوێستانی!.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
Şêrko_bêkes
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۲" 🎀 @Sherko_bekas هەموو ساڵێ ڕوخساری من ئەبوو بە پرسێکی تازە ڕووم ڕووی کەڵەکێوییەکان و چاوم ئاوێنەی گۆماو و زارم ئەشکەوتی ساڵان بوو. لە دوندەوە ئاگرەکان تلۆربوونەوە و ئاتشگەکان ساردبوونەوە…
#دوو_هەزار_وشە_بۆ_ساڵی_دوو_هەزار
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳"
🎀 @Sherko_bekas

من هەبووم و نەبووم. بە درێژایی دووکەڵ و بە قوڵایی نائومێدی و بە پانایی قریشکە و هاوار، سەدەکانم لە کۆڵ کردو و برینەکانم کرد بە کاڵا و ملی ڕێی نەهاتم گرت. بەمجۆرە مردنی خۆم ئەژمارد. من هەبووم و نەبووم و ڕوخساریشم نە هەورێ بوو ببارێت و نە هەورێ بوو لابچێت و لە نێوانی کوژانەوە و داگیرساندا من خوێنێکی لەبەر ڕۆیشتوی تەنی خۆم بووم.

لەبەر دەرگای سەدەکاندا ئەبووم بە قوربانیی پرسیار. لەبەر دەرکی سەدەکاندا، من شەوێکی پیرەمێردی کۆماوە بووم، نە خۆر دەرگای لێکردمەوە و نە بارانێ سەوزی کردم و نە بووم بە مەوسمێکی دیار.

دەم و چاوی سەدەکانم، ئەشکەنجە،
وێنەکێشیان بوو
بۆیە وەختێ وردبیتەوە گوڵ ئەبینی
بە ڕەنگ و بۆی کوژراوەوە سەما ئەکا و
وشەیش ئەبینی بە جلی خوێنینەوە شایی ئەکا و
ساڵ ئەبینی وەرزەکانی وەک چوار گۆرانی بریندا
بە دوای خۆیدا ئە کێش ئەکا..!

من ڕوخسارم لەمسەرەوە هەتا ئەوسەر
کاروانێکە لە ئەستێرەی چوکڵە شکاو.
کاروانێکە لە ئاوێنەی درز بردوو.
ڕێچکەی زامانی وروژاو
سیمای ناو گێژاوی منن لەمپەڕەوە هەتا ئەوپەڕ.
"سوڵتان" و "خان" سەری منیان بۆ خۆیان برد
کردیان بە کورسی و هەورەبان.

ساڵ تونێلی لەشی کوناودەری خۆمە
ئەم سەری ساڵ لاشەی وەرزم ئەداتە دەست ئەوسەری ساڵ. خان و سوڵتان.. چاویان دزیم.. دەنگیان دزیم.. ڕەنگیان دزیم.. بۆنیان دزیم.. یادگار و خەویان دزیم.. خان و سوڵتان.

سێدارەیە زەمانی من. مێخ کێشانە و خاکەسارە و کۆتەڵێکی زیندووانە هەبوونی من! ڕۆژ هاژەی کرد لەناو خەمما و.. ڕووناکیی برد. شەو هاژەی کرد لەناو چاوما و.. دڵنیایی و ئارامی برد.

من ڕوخسارێکی شپرزەی سیاساڵی ئەم ژیانەم.
من گریان و من پێکەنینی قوربانی بەر ئاوێنەم.
لەهەر کوێ سیمام لابدات..
دەرختێکی ئازار ئەڕوێ.
لەهەر کوێ دەنگم لابدات..
کڵپەی جەهەننەمێ ئەدوێ.
لەهەر کوێ ڕەنگم بپژێ..
باڵندەی مەرگ پەیدا ئەبێ.

سەدەیەک و دوو سەدە و سیان،
شەوم لە خوێنما داگیرسان.
سەدەیەک و دوو سەدە و چوار..
من عەشقێکی لەت و پەت و
من دووکەڵێکی پەرت پەرت و
من تەونێکی هەزار ساڵەی گینگڵ و ژان.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ژن_و_باران
.
ئەڵقەی پەنجەی کچەی دڵدار
کەوتە گۆمێکی قووڵەوە و
ئیتر بۆی دەرنەهاتەوە.
بەڵام دوایی لە بنەوە
جووتێ ماسی
تازە بووک و تازە زاوا
کردیان بە پەنجەرەی ژووری
مانگی هەنگوێنی
لە ئاودا
@Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas
#پێکەوە

ئێوارەیەک
کوێرێک و کەڕێک و لاڵێک
هەتا وەکوو چەند سەعاتێک
لەسەر کورسی نێو باخچەیەک
قنج و قیت و لێو بە بزە دانیشتبوون.
کوێرەکە: بە چاوی کەڕەکە ئەیبینی و
کەڕەکە: بە گوێچکەی لاڵەکە ئەیبیست و
لاڵەکەیش: بە جووڵانەوەی دەم و لێوی
هەر دووکیاندا تێ ئەگەیی.
هەرسێکیان بە یەکەوە و لە یەک کاتدا
بۆنی گوڵەکانیان ئەکرد..!

شام ۱۹۸۷
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
📢📢📢
کەناڵەکانی سەر بە لێژنەی تاپوی نووسراوە:

خۆشحاڵ دەبین بۆ کەڵک و چێژ بردن لە گوڵبژێری جوانترین نووسراوە کوردییەکان هاوڕێمان بن...

👈 هەر کەناڵ و ماڵپەڕێک ڕۆچنەیەکە بۆ پەرەپێدان بە زمان و ئەدەبی نەتەوەکەمان لە باری نێتەوە.

@tapuynusrawe
تاپوی نووسراوە
@sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
@f_z_kurd
فێرگەی کوردی
@abdulla_pashew
عەبدووڵڵا پەشێو
@English_for_kurdistan
فێرگەی ئینگلیزی
@bextiyar_eli
بەختیار عەلی

👈پێشوازی و هاوڕێ بوونتان جێگای دڵخۆشی و وزەی زیاتر بۆ بەڕێوبەرانی کەناڵەکانە...

چاوەڕێتانین😍🌺🍃
#ھاتنت

بە بەیانیان پەپوولەیت و
لەگەڵ گزنگدا دێی بۆ لام.
بە نیوەڕوان پرژەی ئاوی و
لەگەڵ شەماڵدا دێی بۆ لام
بە ئێواران گوڵ ھەناری و
لەگەڵ ڕەنگی خۆرنشیندا
ئەگەیتە لام
بە شەوانیش
ھەتاوەکو گزنگ دێتەوە
ئەستێرەیت و
گۆرانیت و
دوا شیعرمی و
لەناو خەوما ئەجریوێنی.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
🎀 @Sherko_bekas
#کەس_نازانێ

کەس نازانێ.. ئا ئێستاکە
لەو دیوی ئەو دیوارەوە لەو ماڵەدا
چی ڕوو ئەدا؟!
کەس نازانێ.. لەوانەیە
چۆڵ چۆڵ بێ و کەسی تیا نەبێ!
لەوانەیشە پڕ بێ لە خەمی هەژاری
ژن و مێردێ!
لەوانەیە عاشقێکی تیا بێ و ئێستا
گوێ لە دەنگی "مەردان" بگرێ..

لەوانەیە میوانێ لەوێ نووستبێ!.
کەس نازانێ.. لەو دیوی ئەو دیوارەوە
لەو ماڵەدا.. چی ڕوو ئەدا؟!
لە پڕێکدا پیاوێکم دی
بە هەڵەداوان، شڵەژا و
چووە ژوورێ و پاش ماوەیەک
لەو سەرەوە لەگەڵ چەند پیاوێکی تردا
ئافرەتێکی سووتاویان هێنایە دەرێ!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
ڕەنگت ئەوەندە ناسکە
گوڵ بریندارت ئەکات و
ئەوەندەیش ڕەنگت خوێن گەرمە
لە ژێر بەفرا قوڵپ ئەدات و
هەر لە نێوان ناسکییت و خوێن گەرمیتا
من ڕەنگێکی پاییزەیی ژەنگارم و
وا خەریکە باڕێزەکەی عومر ئەمبا!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ڕەنگدانە
.
Forwarded from اتچ بات
#سی_و_سێ
#پاییزه_میوانی_بچکۆلە!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۵"
🎀 @Sherko_bekas

۱۳.
گەردەلوولێکی پاییزە
لە دەشتێکدا و تەپ و تۆزێ.
هەر ئەو ساتە گەرد و پووشێک
ئەچێتە چاوی بازەوە
لەو وەختەدا کە ئەیەوێ دابنەوێ
بۆ سەر زەوی و چنگی بەرێ و
پۆڕێک بگرێ!
ئەو گەردو و پووشە بچووکە
هەڵمەتی باز پەک ئەخات و
پۆڕیش لە مەرگ قوتار ئەبێ!

۱۴.
قەپێکی ئامادە بۆ سەری مامرێ
دوو هەنگاو پێش ئەوە...
چقڵێکی پاییزەی سەرەڕێ
لەبن پێی ڕێویەکە ئەچەقێ و
ڕێویەکە لە جووڵە ئەکەوێ و
دەمیشی داپچڕا و
مامریش ئەڕوات و نازانێ چی ڕوویدا!؟

۱۵.
لێڵاوێک و
باپووسکەیەک
لێڵاوەکە ماسییەکی بچکۆلانەی
لە چاوی باڵندەی گۆشت خۆر و
دەنووکی بزر کرد!
باپووسکەکەیش بە بەفرەوە،
ڕاوچیەکی لە ڕێ وێڵ کرد..
وەختێ کە ئیتر نەیتوانی..
نیشانەکەی بگرێتەوە و
ئاسکەکەیش بدۆزێتەوە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #پاییزه_میوان "
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
#گەڕانەوە
🎀 @Sherko_bekas

ئەم شەھیدانەی شەقڵاوە
تەنھا ھەر لە ھاویناندا
لەگەڵ ھاتنەوەی شەمامە و
لەگەڵ دەرکەوتنی خێڵی گوڵەباخ و
گەڕانەوەی چاوەکانی دار گێلاسدا
سەر لە ئێمە ئەدەنەوە.

تەنها ھەر لە ھاویناندا.
کە دێنەوە،
وەکو قۆخ و سێوەلاسوورە و گوڵ ھەنار، ھەموو پێکەوە دێنەوە..
ھەر لە دوور ڕا..
وەکو بزەی گوڵ خەندەران
ئێمە ئەیانناسینەوە:

باڵایان داری ژاڵەیە و
دەم و چاویان ھێشوە ترێی سەر قوڵکەیە و
دەس و قاچیان لق و چڵی بەڵاڵووکە و
قژیان چیمەن!.

شەھیدانی ناو شەقڵاوە
کە دێنەوە بۆ لای ئێمە
وەکو خەونی گوڵ ئەستێرە
لەسەر شانی سەفینەوە یەک یەک ھەڵدێن.
ئەڵێی ڕیزێ مۆمی سوورن و
بەرەو ماڵانی بن بنار دائەگەڕێن.
قوربانییەکانی شەقڵاوە
وەک سنەوبەر بەرگیان کەسکە
چاویان کانی و سنگیان باخ و
خەمەکانیان بەر سێبەرێکی فێنکە
کە گەرما ھات..

شەھیدانی ناو شەقڵاوە
سەریان کەپری ئازیزانە
ھەناسەیان کزەبایە و
زامیان ھاوینە ھەواری
گشت زامێکی کوردستانە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
لەم وڵاتەدا،
کۆڵکێشی ئەشکەنجە ژنن!
دێن و ئەچن و لە نێوانی چوار دیواردا،
درێژترین ئازار ئەبڕن،
لە دواییشدا،
هەر بەو کۆڵەیشەوە.. ئەمرن!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات
#سوتماک
ـــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱"
🎀 @Sherko_bekas

ئاسمانێکی خۆڵەمێشیی
شەقامێکی وەنەوەشەی
تەنیاییم، زەرد
ئاوارەییم، تارمایی پەرت.
هەواڵ، ڕەش.. ڕەش!
ئەی شین پۆشی کەمانچە ژەن،
ئەی گوڵی یەخە، پەمەیی!

وا لێرەوە،
لە سێبەری قژی تەنکی، سەوزی کاڵی،
ئەم دار لیمۆی گۆشەگیر و تەریکەوە
خۆم و خەمی ئەرخەوانیم، ڕاوەستاوین
ملمان لار و لە پۆپەوە تا بەری پێ
زەنگۆڵ.. زەنگۆڵ
خۆرنشینمان لێ ئەتکێ!

کزکز و مات
کڕکڕ و مات
هەر بە پێوە، لە گۆشەی نیوە ڕووناکی
ئەم جێیەوە
خۆم و خەمی ئەرخەوانیم،
پەردەی ئاڵی گوێمان ناوە
بە پەنجەرەی، بەر هەناسەی،

ئەو "ژێ"یەوە کە بە جووڵەی بێ سرەوتی
سەری پەنجەی بلوورینت،
ئاوازێکی تەلیسماویی،
باڵ زیوینی، لێ هەڵئەسێ!

ئەی شین پۆشی کەمانچە ژەن!
ئەی ڕۆح سپی..!
بۆ ئەم ئێوارە کسپەیەم
بۆ چزەچزی هەواڵی،
تازەی ئەم شیعرە بە سوێیەم
بۆ یاڵی ئاگر تێ بەر بووی
جوانووی ئائەم کۆچە نوێیەم،

هاوڕێم بە!
بمخەرە ناو کزە کزی هەڵقرچاوی کەمانتەوە.
وەکوو پەپوولە پاییزە،
بمدە بە دەم بای زایەڵەی هەڵوەرین و پژانتەوە!

خەون بکە بە ڕێ بینم
شەپۆل بکە بە سەرینم
هەور بکە بە چرپای برینم
دوور دوور بمبە، بمبەرەوە
بۆ وڵاتی ساڵ دوانزە چاو، فرمێسکاویی
بۆ لای درەختی مل بە کوێن.
بۆ لای بەفری پرچ خوێناویی.

هاوڕێم بە!
بمبەرەوە، بمفڕێنە
وەکوو هێشووی سەرما بردوو
لە ژێر کەپری ئاخەکانتا
دەنک.. دەنک.. بموەرێنە
دەدەی توخوا بمبەرەوە!

لێرە پەڕەی ڕۆژمێرێکی دڕاوە ئەم تەمەنە!
بە دیوار و بە بنمیچی دەروونی خەڵکی ئێرەوە،
ئەوین گڵۆپی سووتاوە!
زەریا.. تینوو
لەم بیابانی ڕۆحەدا، ئاو خنکاوە!

هاوڕێم بە!
شەقام.. شەقام
پێش تۆ گەڕام
تاق تاقکەرەی چاوی تەڕم
چووە بەر هەر پەنجەرەیەک، هەڵیانفڕان!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#شایی_شەهید
.
#پەرۆشی

باران و
چەترێک و
شەقامێ و
ئارەزووی پشکۆیی هەردووکمان
لای ژوورێک.
بارانەکەی پڕی کردووین
لە تەزووی جۆش و خرۆش و
چەترەکە ئەماننووسێنێ بە یەکەوە و
شەقامەکەیش بە خێرایی
ئەمانباتەوە بۆ ماڵێ
بۆ لای ژوورێکی چاوەڕوان!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تۆ_ئەتوانی_بە_قومێ_ماچ
#بمخەیتەوە_هەڵقوڵین
.
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas
#لە_ئەنگۆرەیەکدا

"با" و "ئاو" لەسەر مانگ شەڕیان بوو.
ئەنگۆرەیەک:
لە گۆمێکدا، ئاو بوو بە ئاوێنە بۆ مانگ
مانگ ئەو شەوە خۆی گۆڕی بوو
هات و ویستی لەبەر گۆم دا
ئارایشت کا و قژ داهێنێ
لە پڕێکدا
لە دوورەوە بە گڤە گڤ
"با"ی تووڕە هات
ئاوێنەکەی ورد و خاش کرد!

ئیتالیا ۱۹۸۷
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
🎀 @Sherko_bekas

لە باخچەی نالی دا
ئەو ڕۆژە هەر خۆم بووم
شیعرێکی وەڕس و تەنیا بووم
دارسێوێ بینیمی و ناسیمی و
دەستی برد لە گوڵی باڵای خۆی کردەوە و
بۆی کردم بە کورسی
لە تەنیشت جۆگەکەی بەردەمی بۆیدانام!

ئەو ڕۆژە شیعرێکی بێزار بووم
کە "ئەو" هات تێپەڕێ
چاوانی سیحراوی دەوریاندام
گرتمیان
وەکوو خەو بردمیان. بردمیان

هەتاکوو ئەو سەری شەقامی سالم و
لەوێدا ڕەقیبێ پەیدا بوو
ترسام و
ترسان و
بەریاندام

کە بەر بووم لەو ساتە بەولاوە
هەستم کرد ئەو کاتە ئازادم
لە چاوی شۆخێکی وەک ئەودا
گیرا بم!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#لە_گوڵەوە_هەتا_سووتوو
.
#خواست
🎀 @Sherko_bekas

شفرەی سەختی دڕەندەیەکی
کێوییان دائەتاشی
لێیان پرسی:
تۆ حەز ئەکەی بتکەین بە چی؟
شفرە وتی: حەز ئەکەم ببم بە دەسکی
کێرد و چەقۆ!

شاخی جوانی ئاسکێکیان دائەتاشی
وتیان: ئەی تۆ؟
وتی: من حەز ئەکەم بمکەن
بە کلوێچکی چاوی جوانان!

لقی دار گوێزێکی پیریان دائەتاشی
وتیان: ئەی تۆ!
وتی: من حەز ئەکەم بمکەن
بە گۆچانی دەستی پیران.

گابەردێکی کوردستانیان هەڵئەکۆڵی
لێیان پرسی:
ئەی باشە تۆ؟
تۆ حەز ئەکەی ببی بە چی؟
وتی: من ئەمەوێ بمکەن
بە پەیکەرێ بۆ ئازادی!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
۲ی ڕێبه‌ندانی ۲۷۱٦ی کوردی
پیرۆزە ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری #کورستان_له_مەهاباد،
له ساڵی ٢٦٤٥ی کوردی به سه‌رۆکایه‌تی
#پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د.

زانیاری زیاتر👇
www.tg-me.com/tapuynusrawe/6836
2024/09/27 04:25:38
Back to Top
HTML Embed Code: