#ئەو_ساڵە
لە نێوان دوو هەوری ناو ئاسۆی
شاخێکدا
شەڕ بوو.
دەنگی من
نەیتوانی بێلایەن دانیشێ
ئەو وەختەی هەورێکیان
شەبەیخوون لەشکری چەخماخەی
لە ئاسۆی خوارەوە
هێنایە سەر ئەمیان
بۆ ئەوەی لە خەودا بیکوژێ.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
لە نێوان دوو هەوری ناو ئاسۆی
شاخێکدا
شەڕ بوو.
دەنگی من
نەیتوانی بێلایەن دانیشێ
ئەو وەختەی هەورێکیان
شەبەیخوون لەشکری چەخماخەی
لە ئاسۆی خوارەوە
هێنایە سەر ئەمیان
بۆ ئەوەی لە خەودا بیکوژێ.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
#جوانوو
"بۆ شەهید فەرهاد"
🎀 @Sherko_bekas
جوانوویەک بوو
وەکوو شەفەق حیلەی سوور و
وەکوو کولوو گیانی سپی.
نەترس و بیم ڕەنگی حیلەی سووری گۆڕی و
نە دووکەڵی پایتەختێکیش گیانی سپی.
سنوورەکان هەر چەندیان کرد ڕامیان نەکرد.
سوڵتانەکان هەر چەندیان کرد ڕامیان نەکرد.
کەچی زارۆکی کوردستان
کامیان وەک قامیش لاواز و
کامیان ئێجگار برسی و ڕووت بوو
ئەیان توانی لە ترۆپکی هەڵەمووتدا
بە ئاماژەیەک ڕایگرن..
خۆ بە یاڵدا هەڵواسن و
باڵی فڕینی پێ بگرن.
جوانوویەک بوو، چوار پەل ئاگر
دابین نەبوو، وەکوو عاشق
وەکوو قوڵنگەکەی فەرهاد.
تەنها ئەو وەختە دابین بوو
کە لە سمکۆڵانی چیا و وەرزی گڕدا
بە بڵێسەی دەست و پلی، خۆیەوە بوو!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
"بۆ شەهید فەرهاد"
🎀 @Sherko_bekas
جوانوویەک بوو
وەکوو شەفەق حیلەی سوور و
وەکوو کولوو گیانی سپی.
نەترس و بیم ڕەنگی حیلەی سووری گۆڕی و
نە دووکەڵی پایتەختێکیش گیانی سپی.
سنوورەکان هەر چەندیان کرد ڕامیان نەکرد.
سوڵتانەکان هەر چەندیان کرد ڕامیان نەکرد.
کەچی زارۆکی کوردستان
کامیان وەک قامیش لاواز و
کامیان ئێجگار برسی و ڕووت بوو
ئەیان توانی لە ترۆپکی هەڵەمووتدا
بە ئاماژەیەک ڕایگرن..
خۆ بە یاڵدا هەڵواسن و
باڵی فڕینی پێ بگرن.
جوانوویەک بوو، چوار پەل ئاگر
دابین نەبوو، وەکوو عاشق
وەکوو قوڵنگەکەی فەرهاد.
تەنها ئەو وەختە دابین بوو
کە لە سمکۆڵانی چیا و وەرزی گڕدا
بە بڵێسەی دەست و پلی، خۆیەوە بوو!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
Şêrko_bêkes
#ڕوانین لەو کەلەوە جوانوویەکی سپی دەرکەوت لە شاخ زا یان لە بەفر و یان لە کازیوە؟ من نەمزانی لەو کەلەوە هەڵۆیەکی سوور هەڵفڕی لە ئاگر زا یان لە خوێنی خۆرنشین یان لە نیشتمانێ هەڵاڵە؟ من نەمزانی لەو کەلەوە باڵای نیوەسپی و نیوە ئەرخەوانیی دوکتۆر "قاسملوو" بەدەرکەوت…
Ŕwanîn [ Ziney şîér ]
ID:☞ @Sherko_bekas
🎀 @Sherko_bekas
من بۆ ئەوەی
بەر پەرچی ڕق بدەمەوە
لەم ساتەدا
لە شیعر زیاتر شک نابەم
بیکەم بە ڕێی لێبوردن و خۆشەویستی
من بۆ ڕێگریی لەژەنگی
ساتە وەختی نائومێدی، لەم وەختەدا
لە موزیک زیاتر شک نابەم
بیکەم بە باڵ، بە شەقژنی هیوا و شادیی.
من بۆ ڕێگری لە عومری سەرە و لێژیش
لەم ترسەدا، تەنها منداڵی شک ئەبەم
بیهێنمەوە و بیکەم بە خەوی نەمریی و
بیکەم بە سیحری ئەبەدیی!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
من بۆ ئەوەی
بەر پەرچی ڕق بدەمەوە
لەم ساتەدا
لە شیعر زیاتر شک نابەم
بیکەم بە ڕێی لێبوردن و خۆشەویستی
من بۆ ڕێگریی لەژەنگی
ساتە وەختی نائومێدی، لەم وەختەدا
لە موزیک زیاتر شک نابەم
بیکەم بە باڵ، بە شەقژنی هیوا و شادیی.
من بۆ ڕێگری لە عومری سەرە و لێژیش
لەم ترسەدا، تەنها منداڵی شک ئەبەم
بیهێنمەوە و بیکەم بە خەوی نەمریی و
بیکەم بە سیحری ئەبەدیی!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas
#میوانداری
میوانداری بارانم کرد
بۆ ژوورەکەم
وەختێ کە ڕۆی
گوڵێکی بۆ بەجێ هێشتم.
میوانداری هەتاوم کرد
بۆ ژوورەکەم
وەختێ کە ڕۆی
ئاوێنەیەکی بچکۆلەی بۆ جێ هێشتم.
میوانداری درەختم کرد
بۆ ژوورەکەم
کاتێ کە ڕۆی
شانەیەکی بۆ جێ هێشتم.
بەڵام وەختێ ئەی کچی جوان!
تۆ بوویتە میوانی ژوورم
کاتێ ڕۆیشتی
لەگەڵ خۆتدا
گوڵ و ئاوێنە و شانەت برد.
بەڵام دوای خۆت
شیعرێکی ئێجگار نازدارت
بۆ جێ هێشتم.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
#میوانداری
میوانداری بارانم کرد
بۆ ژوورەکەم
وەختێ کە ڕۆی
گوڵێکی بۆ بەجێ هێشتم.
میوانداری هەتاوم کرد
بۆ ژوورەکەم
وەختێ کە ڕۆی
ئاوێنەیەکی بچکۆلەی بۆ جێ هێشتم.
میوانداری درەختم کرد
بۆ ژوورەکەم
کاتێ کە ڕۆی
شانەیەکی بۆ جێ هێشتم.
بەڵام وەختێ ئەی کچی جوان!
تۆ بوویتە میوانی ژوورم
کاتێ ڕۆیشتی
لەگەڵ خۆتدا
گوڵ و ئاوێنە و شانەت برد.
بەڵام دوای خۆت
شیعرێکی ئێجگار نازدارت
بۆ جێ هێشتم.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
Telegram
attach 📎
#ئەو
هەرگیز لەو دادپەروەرتر و
یەکسانیی خوازتر.. هەر نییە.
لەویش ڕەزاگرانتر و
لەویش دڵڕەقتر هەر نییە
مردن!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
هەرگیز لەو دادپەروەرتر و
یەکسانیی خوازتر.. هەر نییە.
لەویش ڕەزاگرانتر و
لەویش دڵڕەقتر هەر نییە
مردن!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
🎀 @Sherko_bekas
تازه دایکم
بووه به تیترواسکێکی پیر و کزی
"فرجینیا" و جارێکی تر، ناگەڕێتەوە بۆ ئێرە.
تازە ژوورێکی دوو بە سێ
نیشتمانی ئەوە لەوێ.
کۆمەڵێ حەبی ڕەنگاوڕەنگ
بوونە دەستە خوشکی لەوێ.
تازە دایکم، جارێکی تر، ناگەڕێتەوە بۆ ئێرە.
بەڵام ئەوەی درۆی هەندێ
لەوڕێنەی زۆر بڵێی شەوی تەنیایی و
پڕوپاگەندەی "میحراری" ژێر زمانە و
بوختانی یەک دوو حەبیانە
گوایە دایکم ناونیشانی
ئاسکەکانی کانێسکان و
ماڵە کۆنەکەی خۆیان و
گۆرانییەکانی "ڕەشۆل"ی بیرچۆتەوە؟!
نا نا، دایکم با بۆ خۆیشی قسە نەکات
پاڵکەوتبێ و
چاوی بڕیبێتە نوختەیەکی نادیار
سرکەیێکەی ناوچەوانی قەت واناڵێ و
سوخمەکەی و گوارەکان قەت واناڵێن.
خۆ کۆڵوانە مۆرەکەیشی
کە بەردەوام لە خۆی و لە غەریبی و
کوردستانیەوە پێچاوە
قەت واناڵێ.
نا نا، دایکم با بۆ خۆیشی قسە نەکات!
با وەڵامیش نەداتەوە و
با منیش نەناسێتەوە
نا نا، دایکم..
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
تازه دایکم
بووه به تیترواسکێکی پیر و کزی
"فرجینیا" و جارێکی تر، ناگەڕێتەوە بۆ ئێرە.
تازە ژوورێکی دوو بە سێ
نیشتمانی ئەوە لەوێ.
کۆمەڵێ حەبی ڕەنگاوڕەنگ
بوونە دەستە خوشکی لەوێ.
تازە دایکم، جارێکی تر، ناگەڕێتەوە بۆ ئێرە.
بەڵام ئەوەی درۆی هەندێ
لەوڕێنەی زۆر بڵێی شەوی تەنیایی و
پڕوپاگەندەی "میحراری" ژێر زمانە و
بوختانی یەک دوو حەبیانە
گوایە دایکم ناونیشانی
ئاسکەکانی کانێسکان و
ماڵە کۆنەکەی خۆیان و
گۆرانییەکانی "ڕەشۆل"ی بیرچۆتەوە؟!
نا نا، دایکم با بۆ خۆیشی قسە نەکات
پاڵکەوتبێ و
چاوی بڕیبێتە نوختەیەکی نادیار
سرکەیێکەی ناوچەوانی قەت واناڵێ و
سوخمەکەی و گوارەکان قەت واناڵێن.
خۆ کۆڵوانە مۆرەکەیشی
کە بەردەوام لە خۆی و لە غەریبی و
کوردستانیەوە پێچاوە
قەت واناڵێ.
نا نا، دایکم با بۆ خۆیشی قسە نەکات!
با وەڵامیش نەداتەوە و
با منیش نەناسێتەوە
نا نا، دایکم..
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
Şêrko_bêkes
#داستانی_مامهیاره ــــــــــــــــــــــــــــــــ بهشی "۷" 🎀 @Sherko_bekas ئهی مامهیاره ئهی کڵپهی ناو قهفهزی شهوی ئێسته دامهمرکێ که چاوانت لرفه ئهکهن به پشتاوپشت... تاریکی بۆ دواوە ههڵدێ دامهمرکێ که چاوانت گڕ ئهسێنن داڵ ههست ئهکا پهڕو…
#داستانی_مامهیاره
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
بهشی "۸"
🎀 @Sherko_bekas
ساڵ هات و ڕۆی
بهڵام خۆری کوردستانی
له ئاسمانی خوێندا.. گیراو
ههر بهر نهبوو
تابووتی شهوی ڕیز بهستوو
ههوەڵی بوو، دوایی نهبوو
ئێسته یاره
پیرهمێردێکه کۆڵهوژ،
له گهڵ ههموو بهبادانی دووکهڵێکدا
ژیلهمۆی تهندووری ناخی تێک ههڵ ئهدا.
له گهڵ ههموو ئاوڕێکدا
قوڵپی گریانێکی تازه
له ئهسپی کۆیهی سنگێوە
سهر ههڵ ئهدا.
ئێسته یاره،
ژانێکی پشت کۆماوەیه
یادێکی گۆچان بهدهسته و ههناسهسوار
به کۆڵان و بازاڕ و شهقامی شاردا
سووڕ ئهخوات و، سهری بڕاوی ڕۆڵهی خۆی
له گهڵ خۆیدا ئهگێڕێت و
له چاوانی ئهبڵهق بوویان ڕائهمێنێ
له پڕێکدا
مامهیاره له بهر دهرگای مزگهوتهکهی مهولانادا
ئێستێک ئهکا و ئهچێته سهر سهکۆیهک و
ڕووی ههتاوی
خۆی ئهکاته نسێی دهروونی
ئهو خهڵکه و پێیان ئهڵێ:
ــ بانگتان ئهکهم
لهم شوێنهوە
تاشهبهردی هاواری خۆم
فڕێ ئهدهمه ناو گۆمی
مهنگ و کپی.. دڵتانهوە
ئهم بێدهنگییه نهکوژن
ئهتان کوژێ
ئهو دەڵه دێوە سهر نهبڕن
سهرتان ئهبڕێ
ئا.. ئهم تهمه ڕانهماڵن
خواش ون ئهکهن
لق ئهبێ چاوی له پهل و..
پهلیش گهڵای خۆی ببینێ
ــ من مردووم و ئێوە زیندوو ــ
یهک جێ بێڵن
سهد جاری تر
"ئهسکی کۆیه" ئهژێتهوە
له جیاتی خهمی یارهیهک ئهبێ خهمی
ههزار یاره له دهورتان کۆبێتهوە.
گوێ ڕابگرن
ههر خوا نامرێ، وەسێت ئهکهم:
من نامهوێ به مردووییش هاوسێی گۆڕی
خهزنهدار و
ناپاکانی ئهسکی کۆیهی شاخ فرۆش بم.
من له سهیواندا مهنێژن ئهوان لهوێن.
جیامکهنهوە ههر به تهنیا
له سنگی گردی گوڵان دا بمشارنهوە...
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
بهشی "۸"
🎀 @Sherko_bekas
ساڵ هات و ڕۆی
بهڵام خۆری کوردستانی
له ئاسمانی خوێندا.. گیراو
ههر بهر نهبوو
تابووتی شهوی ڕیز بهستوو
ههوەڵی بوو، دوایی نهبوو
ئێسته یاره
پیرهمێردێکه کۆڵهوژ،
له گهڵ ههموو بهبادانی دووکهڵێکدا
ژیلهمۆی تهندووری ناخی تێک ههڵ ئهدا.
له گهڵ ههموو ئاوڕێکدا
قوڵپی گریانێکی تازه
له ئهسپی کۆیهی سنگێوە
سهر ههڵ ئهدا.
ئێسته یاره،
ژانێکی پشت کۆماوەیه
یادێکی گۆچان بهدهسته و ههناسهسوار
به کۆڵان و بازاڕ و شهقامی شاردا
سووڕ ئهخوات و، سهری بڕاوی ڕۆڵهی خۆی
له گهڵ خۆیدا ئهگێڕێت و
له چاوانی ئهبڵهق بوویان ڕائهمێنێ
له پڕێکدا
مامهیاره له بهر دهرگای مزگهوتهکهی مهولانادا
ئێستێک ئهکا و ئهچێته سهر سهکۆیهک و
ڕووی ههتاوی
خۆی ئهکاته نسێی دهروونی
ئهو خهڵکه و پێیان ئهڵێ:
ــ بانگتان ئهکهم
لهم شوێنهوە
تاشهبهردی هاواری خۆم
فڕێ ئهدهمه ناو گۆمی
مهنگ و کپی.. دڵتانهوە
ئهم بێدهنگییه نهکوژن
ئهتان کوژێ
ئهو دەڵه دێوە سهر نهبڕن
سهرتان ئهبڕێ
ئا.. ئهم تهمه ڕانهماڵن
خواش ون ئهکهن
لق ئهبێ چاوی له پهل و..
پهلیش گهڵای خۆی ببینێ
ــ من مردووم و ئێوە زیندوو ــ
یهک جێ بێڵن
سهد جاری تر
"ئهسکی کۆیه" ئهژێتهوە
له جیاتی خهمی یارهیهک ئهبێ خهمی
ههزار یاره له دهورتان کۆبێتهوە.
گوێ ڕابگرن
ههر خوا نامرێ، وەسێت ئهکهم:
من نامهوێ به مردووییش هاوسێی گۆڕی
خهزنهدار و
ناپاکانی ئهسکی کۆیهی شاخ فرۆش بم.
من له سهیواندا مهنێژن ئهوان لهوێن.
جیامکهنهوە ههر به تهنیا
له سنگی گردی گوڵان دا بمشارنهوە...
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
.
کە عاشق بوویت
نازانی چۆن؟ یان لە کوێوە؟
هێزێک دێتە ناو لەشتەوە و
لە خۆتەوە بێ دەربەستی و
سواری سەری ترس ئەبیت و
لە ڕێگەی هات و نەهاتدا بێ پەروایت و
تۆ هەر ڕێگەی نەهات ئەگری!
@Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
نازانی چۆن؟ یان لە کوێوە؟
هێزێک دێتە ناو لەشتەوە و
لە خۆتەوە بێ دەربەستی و
سواری سەری ترس ئەبیت و
لە ڕێگەی هات و نەهاتدا بێ پەروایت و
تۆ هەر ڕێگەی نەهات ئەگری!
@Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەنگدان
سبەی گەڵاکان هەر هەموو
ئەچنە سەر تەلانی دەنگدان
تا دەنگ بدەن بەو دارانەی
ئەبنە نوێنەری دارستان!
من گوێم لێبوو:
لقێک بە لقێکی ئەوت:
باشە ئێوە دەنگی خۆتان
ئەدەن بە کێ؟!
ئەویش وتی:
بەو دارانەی
کە پەرێزیان ئاوی پاکە و
دەستیان لە دەستی بەفر ئەچێ و
ڕەگیان لەناو "سەر"ماندایە و
ئایندە وا لە چاویاندا و
باڵندەکانیش بە دەنووک
یەکە یەکە وێنەی دڵێکی گەورەیان
لەسەر قەدیان هەڵکەندووە!.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
سبەی گەڵاکان هەر هەموو
ئەچنە سەر تەلانی دەنگدان
تا دەنگ بدەن بەو دارانەی
ئەبنە نوێنەری دارستان!
من گوێم لێبوو:
لقێک بە لقێکی ئەوت:
باشە ئێوە دەنگی خۆتان
ئەدەن بە کێ؟!
ئەویش وتی:
بەو دارانەی
کە پەرێزیان ئاوی پاکە و
دەستیان لە دەستی بەفر ئەچێ و
ڕەگیان لەناو "سەر"ماندایە و
ئایندە وا لە چاویاندا و
باڵندەکانیش بە دەنووک
یەکە یەکە وێنەی دڵێکی گەورەیان
لەسەر قەدیان هەڵکەندووە!.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
Forwarded from اتچ بات
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳۳"
🎀 @Sherko_bekas
پرچه درێژە ڕەشەکەی بەڵێی مەراقی دایکمە و
ڕەنگی پێستی لە جۆگەی بەر هەتاو ئەچێ و
دەستەکانی لە دەستی بەفری قەسیدە.
هێندە نابێ کچێک بۆتە نیشتمانم
لە جێی ڕووبار
من لە کەنار لەشی ئەودا دائەنیشم
لە جێی قەڵبەزە و تاڤگەیش
ئەچمە بەر کەزیەکانی ئەو.
پێستی نازداری ڕۆزانا
لە گەواڵەی هەورێ ئەچێ
ڕەنگ برۆنزیی
هەموو جارێ کە سەرنجم
لە هەوری شان و مل ئەدا
ئیتر بارانی پەخشان و
خەون و ئاواز بەسەر مندا دائەڕژێ!
من هێندە نابێ زانیومە
عەشق هەر خودا خۆیەتی
ئەو وەختەی دێتە ناوتەوە
ئەوسا ئیتر تۆی عاشقیش
لە سووتانیا پرشنگێکی!
نووری ئەوی!
ژیان، دوو چاوی ئەڵوەندی ڕۆزانایە.
یاخود سروەی سەر دوو باسکی
دەستە نەرم و نۆڵەکانی لە یەکەمیاندا
تۆ گەمیەی سەرخۆشیت و
لە دووهەمیاندا تۆ ئەبی بە ژێی تاری
نێوان سیحری پەنجەکانی!
من هێندە نابێ زانیومە
وەختێ کە خۆشەویستی هات
وەختێ کە ئاوێتەت ئەبێ
لە خۆتەوە و نازانی چۆن!
زمانی دار، زمانی بەرد، زمانی ئاو،
زمانی زەریا فێر ئەبێ و لە دواییشدا
باڵداریت و بۆ خۆت ئەفڕی!
کە عاشق بوویت
نازانی چۆن؟ یان لە کوێوە؟
هێزێک دێتە ناو لەشتەوە و
لە خۆتەوە بێ دەربەستی و
سواری سەری ترس ئەبیت و
لە ڕێگەی هات و نەهاتدا بێ پەروایت و
تۆ هەر ڕێگەی نەهات ئەگری!
ئیستە ڕۆژانە کە بە لای
باخچەی نالی و شیعرەکانیا تێئەپەڕم
لەمسەرەوە ڕۆزانا بۆتە "حەبیبە" و
لەو سەرەوە دەم و لێوی
لەسەر پەلکی شیعرێکی کەسک پەپوولەیە.
ئەگەر دنیا لەم عەشقەی من و ڕۆزانای
لەناو دڵی ژن و پیاوی سەرزەمیندا تۆو کردایە
دڵینا بووم ئیتر ڕق و شەڕ و تۆڵەی
تا هەتایە بە خۆیەوە نەبینیایە.
🎀 @Sherko_bekas
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۳۳"
گیسوی درازِ سیاهش انگار غم مادرم و
رنگ پوستش به جویبار زیر
تابش آفتاب شبیه است و
دستهایش چون دستانِ برف
داخل قصیده است.
مدت زیادی نیست،
دختری میهنم شده است
به جای رودخانه من در کنار تن او مینشینم
به جای آبشار و تموجِ آب
به زیر گیسوان او مینشینم.
از هنگامی که آن دختر ابر را شناختهام
از زمانی که باران زلف او بر من میبارد
شاعر آب شدهام و گه گداری مینویسم
گه گاهی هم چون رگبارم!
پوست نازنین رُزانا به ابر پاره شبیه است
رنگ برُنز هر بار که به ابر شانه و گردنش
مینگرم باران کلمات و رؤیا و آواز بر من
بارش میگیرند!
مدت زیادی نیست که دانستهام
عشق همانا خود خداست
او وقتی که در درونت حلول میکند
آنگاه توی عاشق هم در سوختش یک شرارەای!
زندگی، دو چشم "الوند"ی رُزاناست،
یا وزش نسیم دو بازوی
دستهای نرم و پرنیانش.
در اولینش یک "بلمِ سرمستی" و
در دومین به وتر تاری در میان
سحر انگشتان تبدیل میشوی!
مدت درازی نیست که بیپردەام
وقتی کە عشق آمد
وقتی که با تو در آمیخت
حتی خودت نمیدانی که چگونه!
زبان درخت، زبان سنگ، زبان آب،
زبان دریا میآموزی و سرانجام
پرندهای در پروازی!
وقتی که عاشق شدی
نمیدانی چگونه؟ یا از کجا؟
نیرویی به جسمت میریزد و
بدون دلیل رها و آزاد
سوار سر ترس میشوی و
در طریق سخت و آسان بی پروایی و
تو فقط راه دشوار میپویی!
اینک که هنگام روز از کنار
پارک "نالی" و شعرهایش میگذرم
از این طرف رُزانا "حبیبه"٭ شده است و
از آن طرف لبِ غنجەاش پروانەای
بر پرەهای یک شعر سبزفام.
اگر دنیا از عشق من و رُزانا را
در دلهای زن و مرد
این سرزمین زرع میکرد
مطمئنم دیگر خشم و جنگ و انتقام را
تا به نهایت در خود نمیدید.
----------------------------------
٭حبیبه: معشوقه و الهام بخش نالی
🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمه: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکەس"
ادامه دارد...
.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳۳"
🎀 @Sherko_bekas
پرچه درێژە ڕەشەکەی بەڵێی مەراقی دایکمە و
ڕەنگی پێستی لە جۆگەی بەر هەتاو ئەچێ و
دەستەکانی لە دەستی بەفری قەسیدە.
هێندە نابێ کچێک بۆتە نیشتمانم
لە جێی ڕووبار
من لە کەنار لەشی ئەودا دائەنیشم
لە جێی قەڵبەزە و تاڤگەیش
ئەچمە بەر کەزیەکانی ئەو.
پێستی نازداری ڕۆزانا
لە گەواڵەی هەورێ ئەچێ
ڕەنگ برۆنزیی
هەموو جارێ کە سەرنجم
لە هەوری شان و مل ئەدا
ئیتر بارانی پەخشان و
خەون و ئاواز بەسەر مندا دائەڕژێ!
من هێندە نابێ زانیومە
عەشق هەر خودا خۆیەتی
ئەو وەختەی دێتە ناوتەوە
ئەوسا ئیتر تۆی عاشقیش
لە سووتانیا پرشنگێکی!
نووری ئەوی!
ژیان، دوو چاوی ئەڵوەندی ڕۆزانایە.
یاخود سروەی سەر دوو باسکی
دەستە نەرم و نۆڵەکانی لە یەکەمیاندا
تۆ گەمیەی سەرخۆشیت و
لە دووهەمیاندا تۆ ئەبی بە ژێی تاری
نێوان سیحری پەنجەکانی!
من هێندە نابێ زانیومە
وەختێ کە خۆشەویستی هات
وەختێ کە ئاوێتەت ئەبێ
لە خۆتەوە و نازانی چۆن!
زمانی دار، زمانی بەرد، زمانی ئاو،
زمانی زەریا فێر ئەبێ و لە دواییشدا
باڵداریت و بۆ خۆت ئەفڕی!
کە عاشق بوویت
نازانی چۆن؟ یان لە کوێوە؟
هێزێک دێتە ناو لەشتەوە و
لە خۆتەوە بێ دەربەستی و
سواری سەری ترس ئەبیت و
لە ڕێگەی هات و نەهاتدا بێ پەروایت و
تۆ هەر ڕێگەی نەهات ئەگری!
ئیستە ڕۆژانە کە بە لای
باخچەی نالی و شیعرەکانیا تێئەپەڕم
لەمسەرەوە ڕۆزانا بۆتە "حەبیبە" و
لەو سەرەوە دەم و لێوی
لەسەر پەلکی شیعرێکی کەسک پەپوولەیە.
ئەگەر دنیا لەم عەشقەی من و ڕۆزانای
لەناو دڵی ژن و پیاوی سەرزەمیندا تۆو کردایە
دڵینا بووم ئیتر ڕق و شەڕ و تۆڵەی
تا هەتایە بە خۆیەوە نەبینیایە.
🎀 @Sherko_bekas
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۳۳"
گیسوی درازِ سیاهش انگار غم مادرم و
رنگ پوستش به جویبار زیر
تابش آفتاب شبیه است و
دستهایش چون دستانِ برف
داخل قصیده است.
مدت زیادی نیست،
دختری میهنم شده است
به جای رودخانه من در کنار تن او مینشینم
به جای آبشار و تموجِ آب
به زیر گیسوان او مینشینم.
از هنگامی که آن دختر ابر را شناختهام
از زمانی که باران زلف او بر من میبارد
شاعر آب شدهام و گه گداری مینویسم
گه گاهی هم چون رگبارم!
پوست نازنین رُزانا به ابر پاره شبیه است
رنگ برُنز هر بار که به ابر شانه و گردنش
مینگرم باران کلمات و رؤیا و آواز بر من
بارش میگیرند!
مدت زیادی نیست که دانستهام
عشق همانا خود خداست
او وقتی که در درونت حلول میکند
آنگاه توی عاشق هم در سوختش یک شرارەای!
زندگی، دو چشم "الوند"ی رُزاناست،
یا وزش نسیم دو بازوی
دستهای نرم و پرنیانش.
در اولینش یک "بلمِ سرمستی" و
در دومین به وتر تاری در میان
سحر انگشتان تبدیل میشوی!
مدت درازی نیست که بیپردەام
وقتی کە عشق آمد
وقتی که با تو در آمیخت
حتی خودت نمیدانی که چگونه!
زبان درخت، زبان سنگ، زبان آب،
زبان دریا میآموزی و سرانجام
پرندهای در پروازی!
وقتی که عاشق شدی
نمیدانی چگونه؟ یا از کجا؟
نیرویی به جسمت میریزد و
بدون دلیل رها و آزاد
سوار سر ترس میشوی و
در طریق سخت و آسان بی پروایی و
تو فقط راه دشوار میپویی!
اینک که هنگام روز از کنار
پارک "نالی" و شعرهایش میگذرم
از این طرف رُزانا "حبیبه"٭ شده است و
از آن طرف لبِ غنجەاش پروانەای
بر پرەهای یک شعر سبزفام.
اگر دنیا از عشق من و رُزانا را
در دلهای زن و مرد
این سرزمین زرع میکرد
مطمئنم دیگر خشم و جنگ و انتقام را
تا به نهایت در خود نمیدید.
----------------------------------
٭حبیبه: معشوقه و الهام بخش نالی
🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمه: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکەس"
ادامه دارد...
.
Telegram
من بە چاکی
لە زمانی پەڕەسێلکە و
یان قومریە شین پۆشەکان و
یاخود زمانی مامزه
پەشۆکاوەکان تێئەگەم
چونکە وا ئەزانم ئەوان
هەر بێوەژنەکانی ئەنفالن و
هەموو شەو قسەم بۆ ئەکەن!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
لە زمانی پەڕەسێلکە و
یان قومریە شین پۆشەکان و
یاخود زمانی مامزه
پەشۆکاوەکان تێئەگەم
چونکە وا ئەزانم ئەوان
هەر بێوەژنەکانی ئەنفالن و
هەموو شەو قسەم بۆ ئەکەن!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Şêrko_bêkes
🎀 @Sherko_bekas #عاشق یەکەم جار بوو قامیشەڵان قامیشێکی عاشقی خۆی لێ یاخی بێ ئەم عاشقە باریکەلە ڕەنگ زەردەمان دڵی بە "با"ی وەشتا چووبوو قامیشەڵان وتیان نابێ و نایاندایە عاشقی شێتی بێ هەناو وتی: ئەو تەنها لە لایه ئێوەیش هەمووتان لە لایه ئەوەش دڵم! قامیشەڵانی…
Aşiq [Awêne biçkolekan]
√: @Sherko_bekas
خۆڵەمێشەکە وای ئەوت:
مشتێکی من.. درەختێ بوو
پیاڵەیەکم منداڵێ بوو
فنجانێکم.. کۆترێ بوو
خۆڵەمێشەکە
گردێکی هەڵدراوەی
مێژووی جەستە و
خەونی من بوو!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
مشتێکی من.. درەختێ بوو
پیاڵەیەکم منداڵێ بوو
فنجانێکم.. کۆترێ بوو
خۆڵەمێشەکە
گردێکی هەڵدراوەی
مێژووی جەستە و
خەونی من بوو!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
"چوار گوێچکیلەین و یەک دڵین.
چوار پەنجەرەین و یەک ماڵین.
چوار کارێزین و یەک باخچە و
چوار هەنگاوین و یەک ڕێگا!"
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
چوار پەنجەرەین و یەک ماڵین.
چوار کارێزین و یەک باخچە و
چوار هەنگاوین و یەک ڕێگا!"
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
Şêrko_bêkes
#چەخماخە بۆ هەموو هاوڕێ ئازیزەکانم و شیعر دۆستانم و گیانی قوربانییەکانمان لەوێ، بۆ کوردستانە ڕاپەڕیوەکەی "جگەرخوێن" پێشکەشە..! ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۱" 🎀 @Sherko_bekas هەر خۆتان نین. ئێوە کە هەورە تریشقەی پێش ڕێژنە و ئاوێنەکانی…
#چەخماخە
بۆ هەموو هاوڕێ ئازیزەکانم و شیعر دۆستانم و گیانی قوربانییەکانمان لەوێ، بۆ کوردستانە ڕاپەڕیوەکەی "جگەرخوێن" پێشکەشە..!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲"
🎀 @Sherko_bekas
ئەو کاتەی ئێوە سروودی داروبەردن،
گەرووتانین.
کە مەوجدانەوەی ئازاری سەرشەقام بن،
هاژەتانین.
هەر خۆتان نین
پەنجەکانی دەستتان ئێمەین
با مەچەکیش هی خۆتان بێ.
ڕەنگتان ئێمەین
با وێنەکەیش هی خۆتان بێ!
سەروملتان هی خۆتانە و بەڵام سینە و
خورپەی دڵ و، بە تایبەتی
برینەکانتان هی ئێمەن!
"چوار گوێچکیلەین و یەک دڵین.
چوار پەنجەرەین و یەک ماڵین.
چوار کارێزین و یەک باخچە و
چوار هەنگاوین و یەک ڕێگا!"
هەر خۆتان نین، تەماشا کەن:
درەختێکتان لێ ئەکوژن،
من لێرەوە، بەژنی سپی
درەختەکەم خوێنی لێ دێ.
کڵپەیەکتان لێ ئەگیرێ،
من لێرەوە، هەناسەی ژوورم تەنگ ئەبێ.
لەلای ئێوە کانییەکی بچووک بگری،
من لێرەوە منداڵێکم تینووی ئەبێ!
تەماشا کەن:
باڵی تەیرێک ئەکەن لەوێ
من لێرەوە، وشەم نافڕێ!
دە گوێش بگرن:
ئەو وژە وژەی لای منە
هی خەمەکانی ئێوەیە.
ئەم گڤەگڤی پەخشانەیش
هی دەنگی خوێنی ئێوەیە.
تەماشا کەن:
ئەم کوڕ بوونەوەی شانانەم
هی هەڵگرتنی تابووتی
جۆگەلەکانی ئێوەیە!
هەر خۆتان نین
لە "خابوور"تاندا.. سیروانین.
لە "عفرین"دا خانەقین و
لە "دیرەک"دا شەنگارین و
لەناو هەڵەبجەی ئێمەیشدا
ئێوە "قامیشلی" و "سەرکانی"ن!
ئەوەی تەنیایە و گوڵێکی لەگەڵ نییە
یەک پەپوولە دۆستی نییە
هەر ئەوانن.
نە عەشق، نە پەروانە و نە مانگەشەو
ئەوان هەرگیز،
نە خوا ئەبینن و نە خەو.!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی" #ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن "
.
بۆ هەموو هاوڕێ ئازیزەکانم و شیعر دۆستانم و گیانی قوربانییەکانمان لەوێ، بۆ کوردستانە ڕاپەڕیوەکەی "جگەرخوێن" پێشکەشە..!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲"
🎀 @Sherko_bekas
ئەو کاتەی ئێوە سروودی داروبەردن،
گەرووتانین.
کە مەوجدانەوەی ئازاری سەرشەقام بن،
هاژەتانین.
هەر خۆتان نین
پەنجەکانی دەستتان ئێمەین
با مەچەکیش هی خۆتان بێ.
ڕەنگتان ئێمەین
با وێنەکەیش هی خۆتان بێ!
سەروملتان هی خۆتانە و بەڵام سینە و
خورپەی دڵ و، بە تایبەتی
برینەکانتان هی ئێمەن!
"چوار گوێچکیلەین و یەک دڵین.
چوار پەنجەرەین و یەک ماڵین.
چوار کارێزین و یەک باخچە و
چوار هەنگاوین و یەک ڕێگا!"
هەر خۆتان نین، تەماشا کەن:
درەختێکتان لێ ئەکوژن،
من لێرەوە، بەژنی سپی
درەختەکەم خوێنی لێ دێ.
کڵپەیەکتان لێ ئەگیرێ،
من لێرەوە، هەناسەی ژوورم تەنگ ئەبێ.
لەلای ئێوە کانییەکی بچووک بگری،
من لێرەوە منداڵێکم تینووی ئەبێ!
تەماشا کەن:
باڵی تەیرێک ئەکەن لەوێ
من لێرەوە، وشەم نافڕێ!
دە گوێش بگرن:
ئەو وژە وژەی لای منە
هی خەمەکانی ئێوەیە.
ئەم گڤەگڤی پەخشانەیش
هی دەنگی خوێنی ئێوەیە.
تەماشا کەن:
ئەم کوڕ بوونەوەی شانانەم
هی هەڵگرتنی تابووتی
جۆگەلەکانی ئێوەیە!
هەر خۆتان نین
لە "خابوور"تاندا.. سیروانین.
لە "عفرین"دا خانەقین و
لە "دیرەک"دا شەنگارین و
لەناو هەڵەبجەی ئێمەیشدا
ئێوە "قامیشلی" و "سەرکانی"ن!
ئەوەی تەنیایە و گوڵێکی لەگەڵ نییە
یەک پەپوولە دۆستی نییە
هەر ئەوانن.
نە عەشق، نە پەروانە و نە مانگەشەو
ئەوان هەرگیز،
نە خوا ئەبینن و نە خەو.!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی" #ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن "
.
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas
#قۆپچە
ئەم شاخە وا هەڵکەوتووە
ئەڵێی پیاوێکی درێژە و،
ساڵ دوانزەی مانگ سەرمایەتی و،
پاڵتۆیەکی خۆڵەمێشی ئاودامانی،
تەسکی لەبەر خۆی کردووە.
پاڵتۆکەیشی بە چوار قۆپچەی
گابەردی زل داخستووە.
ئەم شاخە وا هەڵکەوتووە.
ئەمڕۆ شەبەق بۆردومان بوو
من هەر خەمی ئەو پیاوەم بوو
دواتر کە سەرنجم دایە
وەک خۆی چۆن بوو
هەر بە پێوە ڕاوەستا بوو
تەنها یەک قۆپچەی پاڵتۆکەی
لە شوێنی خۆی ترازا بوو.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
#قۆپچە
ئەم شاخە وا هەڵکەوتووە
ئەڵێی پیاوێکی درێژە و،
ساڵ دوانزەی مانگ سەرمایەتی و،
پاڵتۆیەکی خۆڵەمێشی ئاودامانی،
تەسکی لەبەر خۆی کردووە.
پاڵتۆکەیشی بە چوار قۆپچەی
گابەردی زل داخستووە.
ئەم شاخە وا هەڵکەوتووە.
ئەمڕۆ شەبەق بۆردومان بوو
من هەر خەمی ئەو پیاوەم بوو
دواتر کە سەرنجم دایە
وەک خۆی چۆن بوو
هەر بە پێوە ڕاوەستا بوو
تەنها یەک قۆپچەی پاڵتۆکەی
لە شوێنی خۆی ترازا بوو.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
Telegram
attach 📎
🎀 @Sherko_bekas
زریان گەڕایەوە ئەشکەوت.
ئەو ئێستاکە
شەکەتە و ڕەنگە زوو بنوێ.
بەڵام دەربەند
دەوری چۆڵە و سەری سووکە و
خەریکی چیرۆک نووسینە
لە گەرد و گوڵی بەیاندا
سوارێک خۆی کرد بە گەروومدا
سوارێکی ڕەش.. لە پاشکۆیدا
پەرییەکی هەڵگرتبوو
تیژ ئەهاتن
سوارە و پەری گەیشتنە ناو ڕووبارەکەم
لە پڕێکدا لە پشتەوە
تەنها شریخەیەک بیسترا
پەری کەوتە ناو ئاوەوە و
بۆ چەند ساتێک
وەکوو ڕووبار دڵنیاییم
سوور هەڵگەڕا!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
زریان گەڕایەوە ئەشکەوت.
ئەو ئێستاکە
شەکەتە و ڕەنگە زوو بنوێ.
بەڵام دەربەند
دەوری چۆڵە و سەری سووکە و
خەریکی چیرۆک نووسینە
لە گەرد و گوڵی بەیاندا
سوارێک خۆی کرد بە گەروومدا
سوارێکی ڕەش.. لە پاشکۆیدا
پەرییەکی هەڵگرتبوو
تیژ ئەهاتن
سوارە و پەری گەیشتنە ناو ڕووبارەکەم
لە پڕێکدا لە پشتەوە
تەنها شریخەیەک بیسترا
پەری کەوتە ناو ئاوەوە و
بۆ چەند ساتێک
وەکوو ڕووبار دڵنیاییم
سوور هەڵگەڕا!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
🎀 @Sherko_bekas
#سۆراخ
ئەو ڕۆژە بە پۆل باڵندە
هاتبوون و یەک یەک هەواڵیان ئەپرسیت
سەرم سووڕما و
نەمزانی ئەوان لە کوێوە زانیبوویان
بووی بە درەخت؟!
ئەو شەوە " مانگ"یش هاتبووە
قەراغی شار
گوێت لێبگرێ
من نەمزانی ئەویش لە کوێوە زانیبووی
بووی بە گیتار!
ئەم بەیانییەیش پەیڤەکان
هەر هەموویان هاتبوون سەردانت بکەن
من نەمزانی ئەوانیش چۆن زانیبوویان
تۆ لەلای من
بووی بە هەتاوی ناو پەخشان!.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
#سۆراخ
ئەو ڕۆژە بە پۆل باڵندە
هاتبوون و یەک یەک هەواڵیان ئەپرسیت
سەرم سووڕما و
نەمزانی ئەوان لە کوێوە زانیبوویان
بووی بە درەخت؟!
ئەو شەوە " مانگ"یش هاتبووە
قەراغی شار
گوێت لێبگرێ
من نەمزانی ئەویش لە کوێوە زانیبووی
بووی بە گیتار!
ئەم بەیانییەیش پەیڤەکان
هەر هەموویان هاتبوون سەردانت بکەن
من نەمزانی ئەوانیش چۆن زانیبوویان
تۆ لەلای من
بووی بە هەتاوی ناو پەخشان!.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.