Telegram Web Link
بەفر ناتوانێ دەست بەردا
لە پرچی لوولی هەڵەکۆک
مەگەر بمرێ!
نەورەس ناتوانێ چرکەیەک
لە عەشقی ئاو، خۆی دابڕێ
مەگەر ئیتر باڵی بشکێ
من و شیعریش
هەر بەو جۆرە!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas
#کلێتە

کلێتەی بەڕوویەک
بەربۆوە بۆ خوارێ
بەڕوەکە هەرچی کرد
نە دەستی گەیشتە کڵاو و
نە توانی دایشبەزێ.

هەمان کات
لە سەر ڕا
مەلێکی گردەڵەی ئەسڵەع هات.
لە سەر ئەرز کلێتەی بەدی کرد.
نیشتەوەو
لە پەنا بەردێکدا
دانەوی‌و
کڵاوی لەسەر کرد.
ئەوساکە هەڵفڕی!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas
#چقڵ

من چی بڵێم!
خوا ئەزانێ
پەپوولەیەک لە دڵمایە
هەموو جارێ
خوێنی سەر ڕووخساری چقڵی
ئەم جەستەیە
بە باڵ ئەسڕێ‌و

بە ئەسپایی
ئەیانخاتەوە ژێر زەوی‌و
ئەڵێ بەشکوو
تۆوی گوڵێکیان تیا مابێ‌و
دوای بارانێ
بێنەوە لای خۆشەویستی!..
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Forwarded from ڕۆزانا🪷
#ڕۆزانـــــا

کاناڵێکی عاشقانە
#ڕۆزانا
دەلاقەیەک بۆ چاوەڕوانییە جوانەکان
ڕۆچنەیەک بۆ خۆشەویستی و ئەوین


کورتە شیعری و وێنە نووسراوە

👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFUwNwgfemheOUclVw
Şêrko_bêkes
#کۆچ ـــــــــــــــــ بەشی "۱۲" 🎀 @Sherko_bekas ئێوەم.. ئەوێ من هاتووم و نانی شەوم تێشووی ڕێگەی پەری خانە من هاتووم و ئازاری خۆم ڕائەخەم و تەمی تەنیایی و هەژارییم.. ئەدەم بەسەری بڵندی پەری خان‌دا من تارای ئەوم لە تاڵی دەنگێ چنی کە هاواری نێرگزەجاڕ لە…
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۳"
🎀 @Sherko_bekas

خۆشەویستیم، لە کازیوەی هۆرەتانا
سەردەردێنێ و
ئەبێ بە پەڵەی گەنم و
جۆی ئارەق کردووی لەشی ئێوە

گوڵەگەنمی هەرچی وشەی ناو دەفتەری چاومە
لە هیلاکیی بازووتانا سەوز ئەبێ
ئێوە چاون
ئەچنە ناو چاوی منەوە

هەژاریینە!
لە هەر لایەک ڕەگ و ڕیشەی ئێوەم بینی
سەرم لە پاڵیا داکووتی
لە هەر شوێنێ
شەپۆلتان دا.. کەنارتان بووم
کەناریش بوون شەپۆلتان بووم

من کە هاتم
باران نەنووست و نەنووستم
من نانووم و خەو ئەبینم
باران نەنووست و
نەنووستم

باران لێوی نمەی نا
بە گۆنەی هەڵبەستێکی ئاوارەوە
کە تینوێتی ئەیهۆنێوە و..
برسێتیی من.. ئەیخوێندەوە

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۱۳"

عشقِ من در صبحدمِ ترانەهایتان
متولد می‌شود
و گندمزارِ تن‌های خسته شما را
تداوم باران خواهد بود

واژە، خوشه‌های تمام دفترهای چشم من
از خستگیِ بازوهایتان می‌روید
شما چشم هستید
و در چشم‌های من جاری

ای محرومان!
هرجا ریشه‌ی شما را یافتم
سرم را آنجا نشا کردم
هرجا موج بودید.. ساحل شدم
و بر کناره‌هایتان موج.

هنگامی که من آمدم
باران نخوابید و من نیز
بیدار هستم و خواب می‌بینم
باران نخوابید و
من نیز

باران لبهای‌ِ نم را
بر گونه‌هایِ شعری آواره نهاد
که تشنگی می‌سرودش
و گرسنگیِ من میخواندش.

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...


🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ئەگەڕێین
بۆ سیمای ونی هەزار ساڵه
بۆ پەیامی بێ ‌ڕابەرمان
بۆ دروشم‌ و ناونیشانی دڵی خۆمان
بۆ پەنجەمان
بۆ رەنگ
بۆ دەنگ
بۆ شێوەمان
بۆ کیشوەری بێ ‌نەخشەمان

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
لە بیرمە شەوانە

کە دایکم مات ئەبوو

تەنیشتی ئەکردە ئاگردان

پشیلە ڕەشەکەی ماڵەوەیش

وەکوو ئەو مات ئەبوو

لایەکی ئەکردە ئاگردان

وەختێکیش وەنەوزی بدایە

هەر لەگەڵ پشیلە ڕەشەکە

پێکەوە ئەکەوتنە باوێشکدان!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۷"
🎀 @Sherko_bekas
ئەم کاتەت باش
من ناوم" عەداڵەتە"
لەسەر زەمین چاوێکی خوا و
دەستێکی خوام.
ئەوەتەی هاتوومەتە ئەم نیشتمانەوە
کەس نامناسێ و کەس نامبینێ و
ئەوەی ناوی نەبێ ،منم.

من لێرە تەنهام
هەموو شەوێ بە چرپاکەی
خۆمەوە ئەمبەستنەوە
پلاستەرێکیش ئەدەن لە دەمم.
ئەم نیشتمانە ئەوەندە ڕقی لە منە
هەر هەلێکی بۆ هەڵکەوی سەرم ئەبڕێ.

من بە ئاسانی نادزرێم.
بەڵام لێرە ئەگەر ئاگام لە خۆم نەبێ،
ئەمدزن و ئەمفڕێنن
ماسکەکەی من ئەبەستن و
ترازووەکەم هەڵئەگرن و
ئەچنە دەرێ بۆ ناو خەڵک و
سلسار سلسار
ئەڵێن ئێمە نەک عەداڵەت
خودایەکی تازە هاتووی ئەم وڵاتەین!

ئەم دەست بەو دەستی نەزانی
پەنجە دزرا
ئەم قاچ بەو قاچی نەزانی
ڕێگە دزرا
ئەم چاو بەو چاوی نەزانی
سەرنج دزرا
ئەم باڵ بەو باڵی نەزانی
فڕین دزرا

سارومارە...سارومارە
ئەم دیرۆکی دەسەڵاتی سەرزەمینە و
بۆنی دەمی درۆکانی ئەم ڕۆژگارە!

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۷"

وقت بخیر
اسم من "عدالت" است
در روی زمین چشمی از خُدا و
دستی از خُدایم.
از هنگامی کە بە این میهن آمدەام،
کسی مرا نمیشناسد و کس مرا نمی‌بیند و
آنکە اسم ندارد منم.

اینجا من تنها هستم
هر شب مرا بە تخت‌خواب خود می‌بندند و
پلاستری هم بر لبهایم می‌زنند.
این میهن بە حدی از من متنفر است
کە فرصت یابد مرا سر می‌بُرد.

من بە آسانی دزدیدە نمی‌شوم
اما اینجا اگر مواظب نباشم
می‌دزدنم،می‌رُبایندم و
ماسک مرا بە چهرە می‌زنند و
ترازویم را برمی‌دارند و
بیرون می روند و در داخل انبوە مردمان
بیشرم، بیشرم
می‌گویند ما نە تنها عدالت
بلکە خُدای جدیدِ این کشوریم!

این دست آن دست را حس نکرد،
انگشت دزدیدە شد
این پا به آن پا گُمان نبُرد،
راە را دزدیدند
این چشم بە آن چشم گُمان نبُرد،
نگاە را دزدیدند
این بال بە آن بال گُمان نبُرد،
پریدن را دزدیدند

بی‌شرم است...بی‌شرم
این حکایتِ حاکمیتِ سرزمین و
بوی دهن دروغهای این روزگار!

🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکه‌س"
ادامە دارد....
👇👇
http://www.tg-me.com/joinchat-BoNE1jwJVecgBDiTbrLSIg
ئەی نازانی کێ ئەستێرە لە
چیاکانت ئەدزێ؟!
ئەی نازانی کێیە لە سەرمای
ناو چاوی منداڵانتا هەڵ ئەلەرزێ؟!
ئاخ بۆ دەسێ وێنەت لەسەر
لیرەی سوڵتان نەنەخشێنێ!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas
#تیمساح

تۆ لە باتی "مەدالیا"ی
کەمانچەکەی سەر مەمانت
کە ڕۆژێ بوو پەنجەی قەسیدەم
ئەیژەنی
ئێستا گۆریوتە بۆ تیمساح
چ کارەساتێکە بۆ من؟!

ئاخر بۆیە کە ئەتبینم
چاوو پەنجەی شیعرەکانم
ئەترسن و
ئەچنە دواوەو
دوور ئەوەستن
نەبادا تیمساح بیانخوات!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
بۆ ئەوەی گوڵ ئەرخەوانێ بخوێنمەوە
ڕەگەکانی ئەنووسمەوە
ئای چیم لێ دێ
هەتا ئەگەمە لای ڕەگێ و
نهێنی تاقە یەک گەڵای
ناو سەریم بۆ ئەدرکێنێ
ئای چیم لێ دێ!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

لێرە نیت و بەڵام هێشتا
لەسەر زاری پەڕەسێلکەی ئێوارانی و
لە نەغمەی ڕەش و سپیدا
دوو باڵی تەڕی گریانی و
لەسەر پاییز و
لەسەر من
لەنگەر ئەگری!

لێرە نیت و کەچی ئیستەیش
شۆڕەبیەکان یەکە یەکە
بەسەر جۆگەی یادگارتا نوشتاونەوەو
چاوەڕوانن لەگەڵ شەپۆلێکی وێڵدا
تۆیش بێیتەوە!

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

بۆیە توانیم ڕێگە دەرکەم
ئەو بەیانییەی چاوی تۆم ئەخوێندەوە
من لە شەوی ڕابوردودا
مراویەکانی "نهێنی"م
لە بنی قووڵ وشەیەک دەرهێنا بوو
هەستت نەکرد؟؟
کە بیناییم خوێندیتەوە
چاوت تەڕ بوو!
هەستت نەکرد کە لە ناو گلێنەتەوە
پۆلە وشە دێنە دەرێ و
لە سەر کاغەزی بەردەمم ئەنیشنەوەو
ئەبنە شیعر و کڵپە ئەکەن؟!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔶🔹کڵپە: شعله‌ آتش
🔷🔸بەشێک لە شیعری #کڵپە
بە دوای کۆچتا
هەر ئەستێرەی نیگا تەڕ بوو
هۆن هۆن جریوەیان ئەڕشت!
لە ئاسماندا
من جریوەی چاوم ئەسڕی و
لە زەویشدا
شوێن پێی هەتاوم هەڵئەگرت!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۴"
🎀 @Sherko_bekas

هەموو خوێندنەوەی بارانێ
ئاسمانی بینینی ئەوێ
هەموو نووسینی هەتاوێ
گینگڵی شەوی درێژ و
ڕێبوارانی سەر زمانی
ناو دەمی نەهەنگی ئەوێ.

"کۆچی زریان.. لەو کاتەوە دەستی پێ کرد
کە جۆگەلە، لە سەرچاوە و
ڕووبار لە زەریا یاخی بوو..

کۆچی زریان..
لەو ڕۆژەوە دەستی پێ کرد..
کە شمشێری بروسکەکان
ئەچوون بە گژ هەوری تاڵدا و
داوای چاوی جوانی گەلاوێژیان ئەکرد!"
باران نەنووست و نەنووستم

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۱۴"

تا باران را بتوانی کە بخوانی
آسمانی باید در منظر داشتە باشی
و تا آفتاب در نوشتن آید
شب هایی دراز را بیدار بباید ماند
و رهروان
باید کە از کامِ نهنگ در گذرند.

"کوچِ باد از آن هنگام آغاز شد
کە جویباران بَر سرچشمەها و
رودها بر دریاها شوریدند

کوچِ باد از آن هنگام آغاز شد
کە شمشیرهای آذرخش
بر ابرهای تلخ خشم میگرفتند و
چشمانِ ستارەِ صبح را طلب میکردند.
باران نخوابید و من نیز

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
چیم لە دەس دێ
ئەم پەنجانە لە ژیلەمۆی
سەردەمێکدا کەوتوونە ڕێ
ئازار ئەدەن بە کۆڵی وشەی سووتاواو
وشەش وەکوو هەژارەکان
نان و ئاویان لە من ئەوێ..

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۸"
🎀 @Sherko_bekas

شەو باش!
من ناوم کراسی ژنانەیە
ئەوەی نیشتمان پێی شەرمە
بیکاتە بەری خۆی منم!
ئەم مێژووە نێرە.
ئەم نیشتمانە سمێڵە
تەنها جارێ منی نەکردە
بەر هەتاوێ، بەر جۆگە ئاوێ،
بەر شووشە گوڵاوێ.

ئەوانەی منیان لەبەر کرد:
گسک بوون‌و مەنجەڵ بوون‌و
تەنەکەی خۆڵ .
ئەوانەی منیان کردە بەر:
بەژنی درێژی غەریبی‌و
بەژنی تەنیایی و ئازار بوون.

ئەوانەی منی پێ بەخشین
هەر بێدەنگی و قفڵ‌و تێڵاو
شریخەکانی قامچی‌و
جل و بەرگی دەردەدار بوون.

من ناوم کراسی ژنانەیە
ئەوەی ئاگای لە من نەبێ‌و
گوێی لە هاواری من نەبێ،
گوێچکەی تەپی نیشتمانە!

من مێینەم!
من سەراپا هەموو
جەستەم لە گوناهو
پرسیاری ڕووتی حەرام پێکهاتووە!
لە یەکەم ڕۆژی
بوونمەوە بەردی ڕەجم
لە قوماتمەوە پێچراوەو
نیشتمان تفم لێ ئەکات!

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۸"

شب بخیر!
اسم من پیرهن زنانه است.
آنچه میهن، شرم دارد
بر تن خود بپوشاند، منم!

این تاریخِ نَرینه، این میهنِ سبیل
تنها یکبار مرا به تنِ آفتابی نپوشانید،
به تنِ جویباری، به تنِ شیشهٔ گُلابی.

آنهایی که مرا پوشیدند: جارو بودند و
دیگ بودند و سطلِ زباله.
آنهایی که مرا پوشیدند: بالای بلندِ غربت و
بالای تنهایی و عذاب بودند.
آنهایی که مرا بخشیدند
همانا سکوت وقفل و چماق و نعرهٔ چلاق و
لباس دردمند بودند.

اسم من پیرهن زنانه است
آنکه از من خبر ندارد و ناله‌ام را نمی‌شنود،
گوش کیپِ میهن است!

"من مادینه‌ام! من سراپا تمامِ
تنم از گناه و پرسش عریانِ
حرام بوجود آمدە است!
از همان روزِ خلقتم
سنگ رجم به قنداقم بسته شده است و
میهن به رویم تُف می‌اندازد!"

🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکه‌س"
ادامە دارد....
👇👇
http://www.tg-me.com/joinchat-BoNE1jwJVecgBDiTbrLSIg
ئەو ڕۆژەی خوا
بە سەر هەڵەبجەدا گریا
من لە خوارێ
بەو دڵۆپە فرمێسکانە
ئەو ڕووباری شیعرەم نووسی
کە لە دواییدا ناوم نا
زایەڵە شیعری هاوبەشی
نێوان کورد و چاوانی خوا!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
سڵاو ھاوڕێیان

بۆ کۆ کردنەوەی ناوی #بەڕۆژ و #جوان و شیاوی منداڵانی کوڕ و کچ پێویستمان بە ھاوکاری ئێوەیە.

تکایە ئەوانەی ناوی جوانی کوردی منداڵان دەزانن بۆمانی بنێرن، ناوەکان کۆن و بێ مانا نەبن.

پڕۆژەکە بۆ ناوی نوێیە .

تکایە لە ڕۆباتی خوارەوە ناوەکان بنێرن و ئێمە دەیانینین و دواتر وەک پەیامێک لە کەناڵ دایاندەنێین.

بۆ ناردنی پەیام لە ڕۆباتەکە تەنیا #start لێبدەن و دوای پەیامەکەتان بنێرن.


ھاوڕێیان ھەر ناوێک بە پەیامێک مەنێرن
ھەموو ناوەکان لە پەیامێک بنێرن


سپاس
👇👇👇👇

👉 @tapuynusrawe_bot

👆👆
🎀 @Sherko_bekas
#ئەندازەکان

هەرچی ئاو هەیە پیرۆزە
بەڵام پیرۆزترینیان ئەویانە
کە تینوویەک لە خنکاندن
ڕزگار ئەکا!

هەرچی گوڵێ هەیە جوانە
بەڵام جوانتر لە هەموویان
ئەوەیانە، کە عاشقان
ئەیدەن بە یەک!

هەرچی ژنە نزیکەکانی من هەیە
هەر هەموویان خۆشەویستن
بەڵام لە هەموویان خۆشەویستر
دایکمە...!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
2024/09/21 23:03:15
Back to Top
HTML Embed Code: