Telegram Web Link
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas
#خاک

دەسـتم برد بۆ چڵە دارێ
لەتاو ئازار لق داچڵەکی!

کە دەستم برد بۆ لقەکە
ناوقەدی دار
کەوتە هـاوار!

کە باوەشم کرد بە قەد دا
خاک لەریەوە لە ژێر پێم دا
بەرد ناڵاندی..!

ئەمجارەیان کە دانەوییم،
خۆڵم هەڵگرت
گشت کـوردستان زریـکانی!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#خاک

دستم را بە سوی شاخە‌ی
درختی دراز کردم
شاخە از شدت درد از جا پرید

همین کە دستم را بە سوی شاخە بردم
تنە یک درخت بە لرزە در آمد

همین کە تنە درخت را در آغوش گرفتم
خاک زیر پایم بە لرزە افتاد
سنگ نالید

آنگاە کە خم شدم و خاک را برداشتم
تمامی کُردستان بە زجە در آمد

🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #احمد_شاملو
با صدای شاملو
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
🎀 @Sherko_bekas
#لەو_ساڵەدا

لەو ساڵەدا
ئێمەو مێژوومان تەنیا بووین.
ئێمە و مردنمان تەنیا بووین.
دوای شانزەی سێ...
نە جوبریل‌و نە فریشتەو
نە ئەسحابەو نە مشایەخ
هیچ کامێکیان
دووارو دووریش
نە بە دەست‌و نە بە سەرو
نە بە قاچیش
سڵاوێکیان لێنەکردین!

موساو عیساو پێغەمبەران
هەر هەموویان
بە دوو دێڕیش
نامەیەکیان بۆ نەنووسین!
بۆ دڵنەوایی‌و سەرەخۆشیی

خودای گەورەیش...
نە یەک تەلەفۆنی کردو
نە فاکسێکیشی بۆ ناردین!
لەو ساڵەدا
ئێمەو ئەم خاکە تەنیا بووین
ئێمەو مردنمان تەنیا بووین!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Forwarded from اتچ بات
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۴"
🎀 @Sherko_bekas
ئێوارەت باش
من ناوم "مەترە"یە
مەترەی ئەرز پێوان
بێزارم... بێزار
ئەوە چەند ساڵە کۆمەڵە دەستێکی نیشتمان
لە بناری ئەو شاخەوە هەتا ناوشار
ئەمکەنەوەو ڕامئەکێشن

جاری وا هەیە من چەند جار تەواو ئەبم
بەڵام ئەوان ئەرزەکانیان تەواو نابێ!
بێزارم... بێزارم... بێزار
ژمارەیەکم نییە جەستەی ژان نەکاو
شەوان نەیکەن بە ناڵەناڵ!

ئەڵێم لەوانەیە ڕۆژێ
وەختێ ئیتر بێ هیوا بووم
هەر خۆم بە خۆم بخنکێنم‌و
یاخود ئیتر لە تاوانا
هەستمە سەرپێ‌و خۆم هەڵدەم‌و
ئەڵقە... ئەڵقە
بچمە ملیان؟!

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۴"

عصر بخیر!
اسم من "متر"است!
مترِ اندازەگیری
بیزارم... بیزار
اینک چندین سال است
گروهی از دستهای میهن
از دامنۀ آن کوە تا داخلِ شهر
مرا باز می‌کنند و بر زمین می‌گسترانند.

بعضی اوقات من چندین بار تمام می‌شوم
اما زمینهای آنها تمامی ندارد!
بیزارم... بیزارم... بیزار
هیچ شمارەِ من نیست کە تنش درد نکند و
شبها سر بە نالە و فغان نگذارد!

فکر می‌کنم شاید روزی
آنگاە کە ناامید شدم
خودم را با خودم خفە سازم ‌و
یا اینکه از زورِ فشار
برپا خیزم و خود را پرتاب کنم و
حلقە حلقە
بر حلقشان در آویزم؟!

🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکه‌س"
ادامە دارد....
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
🎀 @Sherko_bekas
#دار

لە جوگرافیای ڕژێمی
ڕۆژهەڵاتی ئیسلامیدا
دارو درەخت
دوای مشار و
بڕێنەوە و
کەرت کەرت کردن

هەتاکوو
ئەیشبن بە تەختە
هەر ئەژین و
هەر "بەر" ئەگرن
بەری... هێشوەکانی "سەر" و
بەری... لقەکانی مل و
بەری... قەدەکانی لاشە

بە تایبەت لە وەرزێکدا
وەختێ سێ سێ
ئەوەستن و
ئەبن بە داری سێدارە
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas
#پەنجەرە

ئەم بەیانییە "ڕۆژباش"م
لە پەنجەرەی ژوورەکەم کرد
بەڵام جوابی نەدامەوە!

سەرسام بووم و قەیرێ ڕامام.
تا دەرگای ژوورەکە وتی لێو عاجزە!
وتم بۆچی؟

وتی چونکە تۆ دەمێکە
هەر دوو دەستیت
بەستۆتەوە و نایکەیتەوە...
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۱"
🎀 @Sherko_bekas

سەرت بەخشی بە ڕەشەباو،
شەو سوارێک بوو
لە پاشکۆی تاریکی خۆیدا

لە سەر پشتی ئەسپی
قەترانی ئەم شەوە
کۆچ‌و باری هەرچی دڵداری
ڕەوەندە دابەستراوە.

گۆرانییەک لە سەر زاری
لق‌و پۆپە
دەنگدانەوەی لە ئاسۆدا
لە ناو سینەی چەمەکاندا
ئەبنە چیرۆک...
ئەبنە داستان:

کۆچی پارمان...
کۆچی سووری هەڵاڵەیە
کۆچی بەفری فریشتەیە...
بەهارەو...

خێڵ‌ بەرەو ژوورە
خێڵ: چرایە
چرا: چاوی داگیرساوی
ژوور سەری پەری لەیلایە...
خێڵ ئێمەین‌و...
ئەم دنیایەش بۆ لەیلایە
تۆیش چیت ئەوێ؟!
🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۱۱"

سرت را بە گردباد سپردی
و شب سواری بود
تو را بر تَرک تاریکی خود نشاند

بر پُشت اسب قطرانی این شب
کوچباز همە دلدادگان
سفر بستە است.

ترانەای بر لبهای شاخسار
کە انعکاسِ آن در افق
در سینەِ نشیب رود
داستانی سر می‌دهد:

کوچ پارسال...
کوچ سرخ شقایق و
کوچ برفِ فرشتە بود
اینک بهار و...

قبیلە روی نهادە بسوی قلەها
قبیلە، چراغی است
و چراغ، چشمی روشن بر افروختە
بر فراز پریِ لیلی
قبیلە مائیم و...
این جهان از آن لیلی
و تو دیگر چە میخواهی؟!

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas

#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۵"

کە وڵات بوو بە چەتەوڵی هەڕەشە و
چی دەرگایە لێی داخستی
ئیتر شتێک نییە لەودا هەرگیز
تۆ پێی بڵێی خۆشەویستی

من تەڵاشم یان کۆتەرەم؟!
هەموو جارێ خۆم ئەبینم
گێژاوێ خولم ئەدات و
ئەمباتە بنی بنەوە و
لە ناکاویش هەڵم ئەداتە سەرەوە
نە ئەوەتا بە ئێجگاری نوقم بم و
نە ئەوەتایش هەتاکوو
سەر هەر لە سەرێ بمێنمەوە!

من تەمەنم نۆزدە مۆمە و
لەو نۆزدەیە فووی نیشتمان
سێ چوارێکی هێشتۆتەوە
بۆ شەوقی بزە و پێکەنین
نۆزدە باڵندەی ناو خەونی لاوێتیم و
لەو نۆزدەیە ساچمەکانی نیشتمان
سێ چوارێکیان هێشتۆتەوە
بۆ چریکە و بۆ هەڵفڕین.

نۆزدە هەناسەی بەردێکی سەرە ڕێگا
نۆزدە بڵقی قیری جادەیەکی هاوین
نۆزدە قاوغە فیشەکی شەڕی ناوخۆ
نۆزدە تیکەی لە قوڕگ گیراو
نۆزدە گۆرەوی کون‌کون و
نۆزدە سکاڵای ون‌کراو
نۆزدە ڤالیۆم بۆ نۆزدە شەو
نۆزدە ساڵیش لەناو زەرفێکی بەتاڵدا!

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۵"

آنگاە کە ممکلت به راهزنانِ
تهدید، تبدیل شد و
همۀ درها بە رویت بستە شد
دیگر هرگز چیزی در آن نیست
کە آن را عشق بنامی.

من کُندەام یا خاشاکم؟!
هر بار خود را می‌بینم
گردابی مرا می‌چرخاند و
به اعماق فرو می‌برد
ناگە مرا به روی آب می‌فرستد.
نە این است بە یکبارە غرق شوم و
نە اینکە تا بە آخر در آن بالا جولان دهم!

من عمرم نوزده شمع است و
از آن نوزدە، فوتِ میهن
سه، چهار تای آنها را باقی گذاشته است
برای شوقِ تبسم و خندە.
نوزدە پرندۀ داخلِ رؤیاهای جوانیم و
از آن نوزده ساچمەهای میهن
چندتایی را باقی گذاشته است.
برای چهچهە و برای پرواز.

نوزده نفسِ سنگی در سرِ راە
نوزده حبابِ قیر آسفالتِ جادەای در تابستان.
نوزده پوکۀ فِشَنگِ جنگِ داخلی.
نوزدە پاروی در گلو گیر کردە.
نوزدە جورابِ سوراخ سوارخ و
نوزدە شکایتِ سر بە نیست شدە.
نوزدە والیوم برای نوزدە شب.
نوزده سال هم در پاکتی خالی...!

🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکه‌س"
ادامە دارد....
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
Forwarded from ڕۆزانا🪷
#ڕۆزانـــــا

کاناڵێکی عاشقانە
#ڕۆزانا
دەلاقەیەک بۆ چاوەڕوانییە جوانەکان
ڕۆچنەیەک بۆ خۆشەویستی و ئەوین


کورتە شیعری و وێنە نووسراوە

👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFUwNwgfemheOUclVw
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas
#کورسییەکی_دڵتەنگ

شەوی کچ بوو
لە قژی ڕەش‌ و چاوی شین
پێستی سپی و پرچی زەرد و
کاکۆڵی سوور
هەموو دەوری شەویان دابوو.
مۆسیقاکە سەر خۆش بووبوو.
گڵۆپەکان پێئەکەنین
پەرداخەکان پڕ لە پرشنگ.

ئەوەی بە تەنها دڵتەنگ بوو
کورسییەکی تاکی چۆڵ بوو
چونکە کچە قولی زنجی‌و
پێکەنینی لەوێ نەبوو!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Şêrko_bêkes pinned Deleted message
Forwarded from ڕۆزانا🪷
#ڕۆزانـــــا

کاناڵێکی عاشقانە
#ڕۆزانا
دەلاقەیەک بۆ چاوەڕوانییە جوانەکان
ڕۆچنەیەک بۆ خۆشەویستی و ئەوین


کورتە شیعری و وێنە نووسراوە

👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFUwNwgfemheOUclVw
Forwarded from Şêrko_bêkes
ئەی "ژن"ی ڕۆح!
گرنگ ئەوەیە نەوەستین
تۆ بە نەرمی تریفەوە
زەرد زەرد وەرەو
باوەشێکی ئاڵم پیاکەو
منیش بە خێرایی شەپۆل
شین شین دێم و
شیعری خۆمت تیا سەوز ئەکەم.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۲"
🎀 @Sherko_bekas

ئێوەم.. ئەوێ
من هاتووم و نانی شەوم
تێشووی ڕێگەی پەری خانە

من هاتووم و ئازاری خۆم ڕائەخەم و
تەمی تەنیایی و هەژارییم..
ئەدەم بەسەری بڵندی پەری خان‌دا

من تارای ئەوم لە تاڵی دەنگێ چنی
کە هاواری نێرگزەجاڕ
لە ئاوایی ئاگرەوە.. بۆی هێنابووم

فێری کردم:
بە مشت لەرزەی بومەلەرزە
دەربێنم و بیکەم بە قوڕگی هەژاراندا

هەژارینە!
کۆچی ئێوە.. سەرقافڵەی برسێتی بن
لەگەڵتانم

کۆچی ئێوە.. بارگەی خەمی
زەرد و سووری تیا بخەن و
دەستی درەختی بێ‌ئاوی تێدا بگرن
لەگەڵتانم..

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۱۲"

شما را میخواهم!
من آمده‌ام،
و نان واژه‌هایم توشه راە پری است.

من آمده‌ام،
از درد و حسرت فرشی می‌اندازم
و غبارِ تنهایی و فقرم را
بالاپوشِ قامت بلند پری خواهم کرد.

من "تارا"ی او را از تار و پودِ نغمه‌ای بافتم
که فریادِ نرگس زارها
از آبادی آتش، مرا به ارمغان آورده بود.

مرا آموخت
مشت مشت تکان از زمین لرزه برگیرم و
در گلوی محرومان بریزم

ای محرومان!
در آن کوچ
که کاروانسالارِ گرسنگی‌اش شمائید
من نیز همسفرم.

در آن کوچ
که شما اندوهِ زرد و سُرختان را
خیمه بر می‌افرازید
و درختانِ تشنه لب را دست میگیرید
من نیز همسفرم.

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...
بە دوای کۆچتا
من شیعرێکی لانەوازی
ڕەش‌و ڕووت بووم
لە باوەشتا هەڵ ئەلەرزیم.
ساوا بووم‌و دار بە دەستیش!
بە دوای کۆچتا من شۆڕەبی
غەمگینی سەر کەنارت بووم
کە ئەگریام هاژەت لەگەڵما ئەگریا.
🎀 @Sherko_bekas
🎀 @Sherko_bekas

#سوڕانەوە

من ژانێکی بازنەیی
لە ناو خۆیدا
خولاندمیەوەو سوڕاندمیەوە
لە دواییدا
بووم بە گێژاوی بەردەوام
لە ڕووباری
قەسیدەدا

ئەو وەختەی کە قژی لوول ئەکات
خەیاڵیش لەلای من لوول ئەبێت
بۆیە شیعرم ئەو ڕۆژانە
لە لاولاوی تێئاڵاوی
سەر شیشەکانی پەنجەرەی ژوورەکەم ‌و
لە وردە تەندوورەی ئاوی
بێ ئارامی ڕۆحم ئەچێ!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەفتەری_سۆزو_سووتانی_گیان

ئەوەندەی ڕۆحی مەئیوس و
مەلول تاریک ئەکا دنیا

ئەوەندەیش نوور لە ڕۆحی
شادەوە ئەڕژێ بە سەر سەریا

#گۆران
👇👇
🎀 @Sherko_bekas

#دۆزەخ

ئەو دۆزەخەی خۆشەویستیت
بۆ ئەم دڵەی داخستووە
تیایدا ئەژیم و گشت ساتێ سووتاندنم
لە ئاوێنەی بڵێسەدا
عەشقێکە؛ باڵی نوور ئەگرێ‌ و
خوا دێنێتە پێش چاوانی
ژیانەوەی دوای مردنم!

دۆزەخەکەت دەرگایەکی
لەسەر ئەم ڕۆحە
ڕەوەندەم کردۆتەوە
بەهەشت لەوێوە دەستی
سەوز درێژ ئەکا و
ئەمفڕێنێ‌ و
ئەمباتە ناو هەڵهاتنی سۆزی تۆوە.

" کە سۆزی تۆ ئەمگرێنێ
هەر دوو گلێنەم هەتاویان
تێ ئەکەوێ ‌و توانەوەی من لە ناو تۆدا
ئەبێ بە گوڵ خەندەرانێ ‌و پێ ئەکەنێ "

ئاخ! لەبەر چی من بەبێ ئەو
هەڵقرچان‌ و سووتاندنەی
لە یەک کاتدا
ئەموەرێنێ‌ و ئەمڕەوێنێ!
تاوێک چییە هەڵناکەم‌ و قەت ناتوانم
ئارام بکەم بە سەرینی
ئا ئەم سەرە گێژەنەی خۆم؟!

ئەی دۆزەخی خۆشەویستیم!
واز لەم ئازارە مەهێنە
ئەو وەرزەی تۆی تیا نەبینم
خوایش نابینم!
شیعری بێ خوا
لەو چەمە مردووانە ئەچن
کە ئاو ڕوویان تێ ناکات ‌و
هەرگیز هەور بە سەریاندا ناگرمێنێ!

ئەی دۆزەخی ژیانەوەم!
واز لەم سەرەی من مەهێنە!
هەڵیگرە و هەموو شەوێ
فڕێی دەرە ناو خۆتەوە...

لە ناو تۆدا پێغەمبەرە شاعیرەکان
ئەڵقەی نەمریی بە دەوری
فریشتە گیان سپیەکاندا ئەبەستن ‌و
فێرم ئەکەن چۆن لە کوانووی
یەک وشەدا
دەیان " مانا " داگیرسێنم!

ڕامکێشە ناو لرفەی کڵپەی ئەوانەوە
تا بسووتێم ڕووناکترم
هەتا ئازار تێم بئاڵێ
عاشقێکی گەورەترم.

🎀 @Sherko_bekas
🎀شێــــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚فەرهەنگۆک:

بڵێسە: شعلە
ژیانەوە: زندە شدن
ڕەوەند: چادرنشین
هەڵهاتن: فرار کردن

گلێنە: مردمک چشم
توانەوە: ذوب شدن
خەندەران: همواره‌ شاد و خندان
هەڵقرچان: برآتش تفیدن، ترنجیدگی

گێژەنە: پاشنه‌ در
چەم: چشمه، رودخانە
هەور: ابر
سپی: سفید

کوانو: اجاق
مانا: معنی
لرفە: بلعیدە شدن با شتاب
کڵپە: شعله‌ آتش
ــــــــــــــــ
👇👇

🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
🎀 @Sherko_bekas

#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "٦"

نیوەڕۆت باش!
من ناوم کیسەڵە
ئەوە چەند ساڵە لەم کوێ کۆمە
حەماڵی ئەکەم
ئا ئەو کونەیش ماڵەکەمە.

بەڵام دوێنێ چەند
قاچێکی نیشتمانم لێ پەیدابوون
تووڕە و تڕۆ
بە نووکە شەق هەتا
ئەو خوارە بردیانم

پێیان وتم:
لە بەر بەرژەوەندی "ئاو"و
ئەو شاخانە
لەبەر بەرژەوەندی هوماو بازو
ئەو هەموو کەڵەکێویانە
ئەبێ بڕۆن هەتا زووە.
ئێرە چۆڵ کەن...

چونکە هەڤاڵ هەڵۆزادە وا بە نیازە
لە دوای نەورۆز...
ئا ئەم ئاستە
لە سەرەوە هەتا ئەو سەر
بکات بە کێڵگەی نازاری
گوڵی خەشخاش!

من گوێم لێیە
لێرە خاک نرکەنرکێتی‌و ئەناڵێنێ و
ئەوەندەیان لێدزیوە
لەمسەرەوە
هەتا ئەو سەری فیدراڵی
هەموو جەستەی کوناودەرە..

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "٦"

ظهر بخیر!
اسم من لاکپشت است
اکنون چندین سال است در کنار
این دریاچە حَمالی می‌کنم
آن سوراخ هم خانە من است.

اما دیروز چند پای میهن پیدا شدند
اخمو و عصبانی
با تکُِ پا تا آن پایین مرا بُردند

بە من گفتند: بخاطر منفعتِ
آب و آن کوهها
بخاطر مصلحت، هُما و باز و
آن همە گوزنها
باید از اینجا بروند و در اولین فرصت
این منطقه را تخلیه نمایند.

زیرا رفیق، عُقاب‌زادە چنین
تصمیم گرفتە است
بعد از نوروز...
این مکان را
از این گوش تا به آن گوش
به کِشتزارِ نازنین
گُلِ خشخاش تبدیل کُند!

من می‌شنوم
اینجا خاک، ذجّه و فغان
برمی‌آورد و می‌نالد و
به اندازە‌ای از او دزدیدەاند کە
از این طرف
تا آن سرِ فدرالیسم
تمام تنش سوراخ سوراخ می‌باشد...

🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکه‌س"
ادامە دارد....
👇👇
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#باران
هەموو بارینێکی هەر جوان نییەو
هەمووشیان ناویان بارانە
باڵندەی خودا، ئاژەڵی خودا،
هەموو وەک یەک هەر جوان نین و
شیعرەکانی منیش هەروا...
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
2024/09/21 20:13:39
Back to Top
HTML Embed Code: