Telegram Web Link
تۆ ئەتوانی
سەر لە نوێ شینم بکەیتەوە
ئەتوانی گەڵایەکم یان
بزەیەکم بۆ یادگاری
ئەم ڕسکانەوەیە
بدەیتە دەست "با"یەکی گەنج و
خۆیشم بە دەم تریفەی
شیعر و شەونمەوە
بدەیتەوە لە بەرۆکی ژیان!

@Sherko_bekas
بێکەس
وەرز هات و چوو
ساڵ هات و چوو
بەڵام نە بەردی دەربەند و
نە پەلکەگیا و نە قەڵبەزە
هیچیان نەچوون
نەوەیەک ڕۆیشت
نەوەیەک هات
بەڵام ئەوەی هەرگیز نەڕۆیشت
دەنگ و ڕەنگی خۆشەویستی و
ئازادی بوو!
🎀 @Sherko_bekas
🎀 @Sherko_bekas

#بە_دوای_یەکدا

شەقامێک شوێن شەقامێک کەوت
ئەویش بردی و لە ڕێ، تووشی
دوو سێ شەقامی تریش بوون
لە دواییدا بۆ پشوودان بە هەموویان
گۆڕەپانێکیان درووست کرد!

جۆگەیەک شوێن ڕووبارێ کەوت
ئەویش بردی و لە ڕێ، تووشی
چەند ڕووبارێکی تر بوون و
لە دواییدا بە هەموویان
بۆ توانەوە لە یەکتردا
دەریاچەیەکیان درووست کرد!

وەرزێ شوێن وەرزێکی تر کەوت
ئەویش بردی و لە ڕێ، تووشی
دووانی تر بوون
لە دواییدا بە هەر چواریان
ساڵیان بۆ ئێمە درووست کرد.

منیش شوێن جوانی تۆ کەوتم
کە بردمی لە ڕێ، تووشی خۆشەویستی و
باخچه و مۆسیقا و خەیاڵ و
پەپوولە و منداڵ و گەڵا و
شەپۆل و مانگەشەو هاتین
شاری شیعرمان درووست کرد!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۵"
🎀 @Sherko_bekas

من ئەشنووم و خەو نابینم
باران ... دایکرد
وشەم ... دایکرد
با ... هەڵیکرد
سەرم ... دایە
سەرم خستە سەر ڕەوەزی
بە پێوە وەستاوی سەر شاخ
ڕەوەز ... بەرزە و ...

تەماشای دامێنی سووری ،
پەری خانی، شیرین ، ئەکات
دامێنی سوور، خۆی هەڵناکات
کاتێ ئەڕوا ...
ئەستێرەکان لە دوایەوە
لاوک ئەڵێن

کاتێ ئەڕوا ... برینەکان
لە ڕەشبەڵەکی تێکەڵی
نێوان گوڵ و خۆڵەمێشدا
هەڵئەپەڕن! .
هۆ ... پەری خان
باران ئەزانێ ... بارینم
لە ناو خێوەتی شەوگاری غەریبیما
چۆن دائەکات ؟!

ئەو ئەزانێ ...
چیم پێ ئەڵێ ... و چی پێ ئەڵێم!
ئەو ئەزانێ
من لە کام پەڵە هەورەوە ...
برووسکەی خۆم بۆ هێناوە .

ئەو ئەزانێ ...
لەسەر لێواری پەنجەرەی
کام خەونەوە
کۆتری سیمای مناڵەکان
بۆم ئەخوێنن !
🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۱۵"

می خوابم و خواب نمی بینم
باران باریدن گرفت
واژەهایم باریدن گرفتند
باد، وَزیدن آغاز کـرد
سَرم را بە باد سپُردم
سَرم را بر صخرەهای
بر پای ایستادە بر کوە نهادم
صخرەها
یک یک

دامن سُرخ پَری را نظارە میکنند
دامن سـُرخ ، خود را بَر نمی چیند
و ستارگان در پی اش
"لاوک" میخوانند.

و زخمها
نگران در خرام آن دامَن سُرخ
در رقص آمیختە گُل و خاکستری
پای میکوبند
آە آی پَری
باران می داند کە
باریدنِ من
در خیمە شبهای غُربت
چگـونە آغاز میشود

او میداند
با من چە می گوید
و با او چە می گویم؛
او می داند
من از کدامین پارە ابر
آذرحشهایم را برای او بە ارمغان آوردەام.

او میداند ابر آە سینەام
بر کدامین بلندی یخ زد
او میداند
بر لبەی پنجرە کدامین خواب
کبوتر سیمای کودکان برایم می خواند

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

بۆ ئەوەی تاقە گەڵایەک بخوێنمەوە
دارستانێک ئەنووسمەوە

خۆت ئەزانی نە ئەچوویتە
ناو ئەستێرکی
چاوی تاقە شیعرێکمەوە
گەر گەرداوم نەناسیایەوە،

زێ و ڕووبارم بە سەر کێوی
خەمە سەخت و خزەکانما
سەر نەخستایە سەر
ملەی ڕووت و تینوو.

چ سۆزێکە ئاڵاوەتە
ئەم سەرە دەروێشەی من و
"حاڵ"ەکانی وەکوو ناوم
دوای مردنیش لێم نابنەوە.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
دەڵێم ئەم شارە جێ بێڵم سەفەر کەم
بڕۆم و خۆم لە دونیا دەربەدەر کـــەم

بــــــــە هـــاواری دڵ و بارانـــی دیــدەم
لە دەردی خۆم هەموو عالەم خەبەر کەم ...

ماڵئاوا دڵە غەریبەکەی ناو نیشتمانم #جەلالی_مەلەكشا🌹🌹
Forwarded from اتچ بات
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

"خۆشەویستی"
هۆنراوەی: مامۆستا #جەلال_مەلەکشا
🎼 بە دەنگی: هونەرمەند #سەعدوڵڵا_نەسیری
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خۆشەویستــی من!
چۆن بەرایی دا،
چاوەكانت وا ببینێ من به تەنیایی؟

خۆ دڵی من
كۆتری بن گوێسوانەی چاوەكەی تۆ بوو!
نەتئەزانی من بەبێ تۆ،
ڕۆحی نەسرەوتم؟
وەک گوڵی نێو شۆرەكاتی وەرزی بێباران
زڕ دەژاكێ، سیس دەبێ، دەمرێ!

سەد مخابــن!
من ئەوینداری هەژار و تۆ لە خۆبایی...
ئێستە سەرگەردان...
وا دەپێوم كوێرەڕێی سەختی ژیانی تووش
توێشە خاڵی،
دەس بەتاڵ و قاڵبێكی بێدڵ و هەستم!
ئیتر ئەم تاڵاوه بادەش، ئۆقره نابەخشێ!

من تــەژی دەردم
نوقمی هاڵاوی خەیاڵم
شاعیرێكی شەوگەڕی مەستم
ڕەنگە نەمناسیتەوه ئەم جاره بمبینی!

بەفری وەرزی خــەم
دۆڵی دڵمی كردووه جێگەی ڕنووی ماتەم
ون بووه سیمای زەمانی لاوەتیم
ته‌نیا، تاپۆیەک ماوه...
تاپۆیەكی نێو مژێكی خۆڵەمێشیی خەم!

ڕەنگه چارەنووسی من وا بێ!
وەک چلۆن تەنیا له دایك بووم
هەر به تەنیاش ڕابوێرم ژین
تازه ئاخر هەر به تەنیایی
سەر بنێمە باوەشی مەرگ و
بایەقوش له كاولاشی نێو دلی خۆمدا
بۆم بخوێنێ سوورەتی یاسین

خۆشەویستـــم!
كاتێ من مردم
قەت مەپرسە
چۆن بەبێ تۆ ژینم تێپەڕ كرد!
ژین نەبوو، هەر ساتە مەرگێ بوو!
قەد هەواڵی شوێنی مەرگ و
گۆڕەكەم لە كەس مەپرسە،
بەس، من بەڵێنم برده سەر
پەیمانەكەم نەشكاند
كاتی مەرگیش دوا هەناسەم
هەر به یادی تــۆوه هەڵكێشا

دوا وشەم هەر ناوی تـــۆ
هەر ناوی تـــۆ
هەر ناوەكەی تـــۆ بوو...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
له‌ ماڵه‌كانماندا…
قاسملوو
جوانترین دره‌ختی‌ حه‌وشه‌یه‌‌ و
نازدارترین گوڵدان‌ و ئینجانه‌یه‌‌ و
پاكترین شووشه‌ی‌ په‌نجه‌ره‌یه ‌‌و
یه‌كه‌مین ڕه‌فه‌ی‌ كتێبخانه‌یه‌‌ و
قوڵینه‌ی‌ نانه ‌‌و
قه‌ڵه‌م دانه‌‌ و په‌رداخه‌‌ و
گڕوگاڵی‌ منداڵه‌كانمانه‌ … قاسملوو!

هه‌موو ساڵێ‌ له‌م رۆژه‌دا
ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ژووره‌كانمان
ئه‌بێته‌وه‌ به‌ هه‌تاوی‌ به‌ر هه‌یوان
به‌ په‌پووله‌ پاییزه‌‌ و
دێته‌وه‌ سه‌ر پێخه‌فه‌كانمان
وه‌لێ كه‌ دێته‌وه‌ به‌ ده‌ستی‌ به‌تاڵ‌
نایه‌ته‌وه‌ قاسملوو
ئه‌و له‌گه‌ڵ‌ خۆیدا به‌ باوه‌ش تریفه‌ دێنێته‌وه

شیعری‌ سه‌وز به‌ ده‌سته‌وه‌‌ و
سنگی‌ ئه‌بێته‌ پووره‌ هه‌نگ ‌و
هه‌نگوین له‌ قسه‌یدا ‌و به‌سه‌ر هه‌ژاراندا
ماڵ‌ به‌ ماڵ‌ ئه‌یبه‌خشێته‌وه‌
ئه‌و هه‌روا خۆی‌ ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه‌
به‌ ئاوه‌ڵی‌ شه‌فه‌ق نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌
له‌گه‌ڵ‌ نه‌وڕه‌سی‌ سپیدا نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ هۆره‌ی‌ دوا شه‌هیدا نه‌بێ‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.
ئه‌و هه‌روا ته‌نیا خۆی‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

#قەقنەس

دیدەنیم کە
وام لەبەر ژووری دوا شیعرا ڕاوەستاوم .
چڕه دووکەڵی پێچ خواردووی
وەرزە نامۆی ئەم خەڵوەتەم
پەپکە مارن
لە ژیلەمۆی ناو قەفەزی
سنگما نەبێت ئۆقرە ناگرن !

دیدەنیم کە !
وەرەو سەرێ بکێشە ناو
تەمەی بێزار بوونم
لە تەونی ئەم دووریەدا
هەڵی ئەپێچێتە گیانم
لوول، لوولم ئەداو ئەمدا
بە دەم ڕووبارێکی سەرکێشەوە

"ڕووبارەکە جڵەوەی خۆی
بە دەس زەمانەوە پچڕان
ئەو هەر ئەوندە ئەزانێ
کە ئیستەکە بخنکێنێ و
دەربەس نییە "

دیدەنیم کە
شانی ڕازم داداوەتە سەر لێواری
تاکە پەنجەرەی نیگای تۆ
من لەوێوە بازی تەماشام ئەنێرمە
سەر سەرەڕێی چاوەڕوانیت
بەم ڕۆژگارە من ژانێکی کێویلەم و
بە کەژی چاوەڕوانیتا
ئەچمە سەرێ و دێمە خوارێ

دێمە خوارێ و ئەچمە سەرێ
بەم شەوگارە
کەشتییەکەم وەڕس بوونم
ئەمپچڕێنێ و شەپۆلی وێڵ
ئەمدا بە نووکی تەڵزمە تیژەکانی
ڕۆخی ئازاری دنیادا.

چاوەڕوانتم
"باز ئەڕوات و کە دێتەوە
چاوەکانی لم خواردونی
تۆ ئەزانی لمی تینوو هەتا ئیستە
چەند ئاسۆگەی خنکاندووە ؟!
چەند هەناسەی دڵداری
وەک "مەولانە"ی کردووە
بە ژێر گردۆڵکەکانی خۆیەوە ؟"

مەولانە نیم
بپرسە مەولانە دێت و
ئەو شارەزای کون و قوژبنی
ئازار و وڵاتی خۆڵەمێش و هەڵوەرینە.
با سنگی خۆیت نیشاندات جا ببینە.
چ کیشوەرێ جێگەی لە ناویا بۆتەوە!

چاوت ئەپەڕێتە پشتی سەرت
ئەو ، لە گەشتی بێدەنگیی
ناو هەڵقرچانیا
خوا هاوڕێی ڕێ و بانی بوو
ئەو، بازێ بوو دوو پرشنگی
لە چاوی خوا کرد بۆوە و پێیان ئەفڕی.

قەقنەسێ بوو
بەرز ئەبۆوە و ...بەرز ئەبۆوە و
هەتا لەشی لە ئاتەشگەی
دەروونی یەزدان بەر ئەدا.
لەو سەرەوە لەگەڵ بەفری
ڕۆحی ئەودا کلووی
فریشتەی سپی بوو
ئەهاتەوە بۆ سەر زەمین.

ئەی من چیبکەم؟!
مەولانە نیم
فریشتە نیم و
قەقنەس نیم .
باڵەکانی من بە گڕی دۆزەخی
لەشم ئەسووتێن
گیانم ئەوێ
تەنیا دڵۆپێ ئارامی مەولانە
بکەیتە گەرووم
بەسە بۆ ئەوەی کە بچمە کۆڵی غەریب و
بەسە بۆ ئەوەی جڵەوی زریان کەم و
کێشی کەم هەتا بەر دەمت!

مەولانە نیم و
چاو لە خوا نەتروکێنم تا ئەسووتێنم
مەولانە نیم و
بە کوێریی بچم دەسی
چاو ساغەکان بگرم
بیانبەمە بەر بارەگای
نهێنییەکانی مردن و
هەرگیز سڵیش نەکەمەوە
ئەو بە بیابانی ئەوت
وا ئەزانی تینووم ئەکەیت؟

ئەی نازانی من دەم ئەنێم
بە پلووسکی نوورێکەوە،
لە سەرچاوەی دڵی خواوە هەڵئەقوڵێ؟
وا ئەزانی کڵاوڕۆژنەی
خەڵوەتەکەی هیندستانم
لێ ئەگرێت و نازانی من
لە هەر کوێ بم، ڕۆژ لەوێیە!

گوڵەبەڕۆژەیە عەشقم
لەگەڵ چاوی پاکی یاردا!
پشکۆیە
ئەسوڕێتەوە پێت ناگیرێ!

دیدەنیم کە
پزیزکێکی ئەو پشکۆیەم بۆ بهێنە
ئەی مەولانە!
تۆ ئەوندە لە بنی کانیی
دڵی خوا ورد بوویتەوە
هەتا چاوت لە کالانەی
هاتنە دەرێ و بوون بە ماسیی
تۆ ئەوەندە گوێت بۆ
بانگی دەغڵی برسی و
سۆزی هەزارانی ڕەوەند ڕاگرت،
تا بیستنت بوون بە بینین!

کوا مەولانە؟!
گۆمی لیخن دوورگەیەکی
خۆی نوقم کرد
کە ڕوون بۆوە لە داخاندا
لێوی ڕۆخی خۆی بۆ کرۆشت.
ئیستەش کە ئاو هاژە ئەکات.
گوێی لێ بگرە ئەوە گریانە
بۆ دوورگەیەو باسی ئەکات!

دیدەنیم کە!
ئەم هاوارە بێدەنگەی من،
چۆن ئەبیسی؟!
کە وەڕەس بوون ئەئاڵێتە دیدەگانم
لێڵتان ئەکات!
ئیتر سەرنج ماسییەکانی
بنی ڕۆحی تۆ نابینێ
خوام لێ دوور ئەکەوێتەوە!

بۆ ئەوەی لە خوا نزیک بێتەوە
لە دووریتا سەوداسەری
سووتانی بەر چراکەی بە...
بۆیە سامناکیی دارستان
لە چڕیدا خۆی مات داوە.
هەتا هەتاو بە برینداری بیگاتێ.

بۆیە بیابانیش ئاوی
ئاوارە کردووە
هەتا تینوو بە خنکاویی
خۆی بیگاتێ ...
دیدەنیم کە
چاوەڕوانتم !

🎀 @Sherko_bekas
🎀شێـــرکۆ بێکەس🎀
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚فەرهەنگۆک:

وەرز: فصل
نامۆ: بیگانە
پەپکە: چنبرە
ژیلەمۆ: اخگر زیر خاکستر
قەفەز: قفس

جڵەوە: افسار
پچڕ: پاره شده
لێوار: کناره ، لبه
کێویلە: کوهی؛ وحشی
کەژ: کوه

تەڵزم: تراشه سنگ
ڕۆخ: کرانه؛ کناره
لم: شن
ئاسۆگە: افق کوچک
گردۆڵکە: گرداب کوچک

قوژبن: گوشه ، کنج
خۆڵەمێش: خاکستر
هەڵوەرین: پر پر شدن (ریختن برگ درخت و میوە و... از بالا به پایین)
هەڵقرچان: سوختن (از شدت گرما چروک برداشتن)
قەقنەس: ققنوس

ئاتەشگە: آتشکده
کلوو: دانەی برف
گەروو: حلق ، گلو
کۆڵ: میان شانه،قلمدوش
تروکاندن: پلک بر هم زدن

ساغ: سالم
سڵ: ترسیدن
تینوو: تشنه
پلووسک: ناودان
کڵاوڕۆژنە: روزنه‌ بام

گوڵەبەڕۆژە: آفتاب گردان
سوڕاندن: چرخاندن
پزیزک: اخگر
پشکۆ: ذغال افروخته
کالانە: حدقه‌ چشم

دەغڵ: ناروزن
ڕەوەند: چادرنشین
لیخن: کدر، آب آلوده
کرۆشتن: خرد کردن با دندان
لێڵ: کدر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شێرکۆ بێکەس

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
هیچ دیار نییە
نە گڕی چاوانی ژوور و
نە ترووسکەی چرای بەر ماڵ
هیچ دیار نییە
تەنها هەر خۆم
پشکۆی سووری
ناو ئەم بەفر و شەختەڵانم
"با"ی هەڵکردووی
گڤە تەزیو
ئەمگەشێنێتەوە و ئەڕۆم

شێرکۆ بێکەس

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۹"
🎀 @Sherko_bekas
ئەم کاتەت باش!
من جوانوویەکی بێکارم
خەڵکی کەرکووکم
کوڕی نەوت و گازم و
کوڕی ئەو هەموو بۆری و چاڵانە
بەڵام ئەوەی بەڕێکەوتیش نەیانبینم
ئەو باوکانەن.

لەبەر ئەوەی بەردەوامیش
ئەسووڕێمەوە
لە هەموو کەسێکی دی
زیاتر نیشتمان ئەبینم.

بەڵام جەخار
هەموو حیلە و کوڕژنەکانم
بە با چوون و
هەموو سمکۆڵەکانم
گەرگەسان بوون و
ئەم نیشتمانە پیرۆزە گوێی لێم نەبوو

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۹"

وقت بخیر
من کُرە اسبی بیکار و
اهلِ کرکوکم
فرزندِ نفت و گاز و
فرزندِ آنهمە لولە و چاەِ نفتم
اما آنچە اتفاقی و بندرت می بینم
آن پدران است.

به همین دلیل هموارە
در چرخشم.
از همە کس بیشتر
میهنم را می بینم،

اما افسوس
همۀ شیهە و غُرشهایم بر باد شدند و
تمامی سمکوبهایم از بین رفتند و
این میهن مقدس مرا نشنید..

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
بۆیە توانیم قسە لەگەڵ
"با"و بۆراندا بکەم چونکە
هەورەبرووسکە پێچابوو
لە سەرمەوە و
ناڵە و گرمەم
خستبوو ناو هەناومەوە...
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🌹🌹🌹🌹

#پۆلە_ئاوازێکی_کۆچ_کردوو

🎀 @Sherko_bekas

"ئەم شیعرە لە چلەی چوار هونەرمەندە بچکۆلە گەورەکانی کوردستاندا و لە هۆڵی نەقابەی کرێکارانی سلێمانی لە لایەن شاعیرەوە خوێنرایەوە. "

کە من هاتم
ئێوە کەستان لێرە نەبوون
کەمانچەیەک ناسیمیەوە
زانی ماتم
هێواش هێواش
لە جێگەی خۆیەوە هەستا
هات لە تەنیشتی ڕاستمەوە
هەڵتروشکا
بێ خشپە، سووک
دەستی بە گیرفانی دیوانێکما گێڕا
چوار سوێسکە شیعری غەمگینی
لێ دەرهێنا.

کە من هاتم
ئێوە کەستان لێرە نەبوون
"ئۆ کۆردوێن"ێ بەدییکردم
ناسیمیەوە،
زانی منم ئەو ئاوازەی
بۆ یەکەم جار
فێرم کرد چۆن دەستی قاسپە و
شەماڵ بگرێ و
بچێت بۆ لای نێرگزەجاڕ.

هات لای چەپمەوە دانیشت
دەستی بە گیرفانی "لاوک"ێکما گێڕا
چوا نۆتەی قژ ڕەش و زەردی
چاوگەش چاوگەشی دەرهێنا

کە من هاتم
ئێوە کەستان لێرە نەبوون
شمشاڵێکی لەڕ و لاواز
هێدی... هێدی
بەدەم ڕێوە
فووی بە زامەکانیا ئەکرد
جارێک سەری
بۆ ئەستێرە کشاوەکانی هەڵ ئەبڕی و
جارێکی تر کڕنووشی بۆ
خوڕە و هاژەی ڕووبار ئەبرد.

گەیشتە لام، سووڕایەوە
لە پشت سەرمەوە ڕاوەستا
پەڕە پەڕە "حەیران"ێکی
کۆچەریمی هەڵدایەوە...
بە ژێر ڕەشماڵی ئاخێکما چاوی گێڕا
دەستی برد و
چوار گمەی کۆترە باریکەی
هەناوی " دەروێش عەبدوڵڵا"ی لێ دەرهێنا !

کە من هاتم
ئێوە کەستان لێرە نەبوون
تەماشام کرد لەو بەرەوە
"باڵەبانێ"
لە جۆلانەی خاوکەرێکدا
ئازاری کلووە بەفرەکان ڕای ئەژەنێ !

ئەویش هات و لە بەر دەمما
تروشکەی کرد
دەستی بە ناو سنگما گێڕا
چوار هەناسەی سارد و بەسۆێی
گۆرانیەکانی "ماملێ"ی لێ دەرهێنا

هەستان بڕۆن!
چوار برژانگی نەڕم وتیان
ئەو شیعر و نۆتە و ئاخانە
بۆ کوێ ئەبەن ؟!
لەگەڵ کڕووزەی پەڵکە گیا و
وردەماسی و کارژۆلە دا
هەر چواریان پێکەوە وتیان:

ئەی شاعیرە خەمبارەکە!
کە ئازیزان گرد بوونەوە و
هەموو هاتن
کە خەم لەسەر کورسی دانیشت
کە بێ دەنگیی سەر ڕوخساری ورد و درشت
وەک سێبەری درەختێکی حەپەساوی
دوای لق بڕینەوەی لێ هات!

ئەوساکە تۆ
لە زمانی گۆپکە و تەلی دڵمانەوە
پێیان بڵێ :
بۆ لەمەو دواو هەتا نووزەمان لێوە بێدەنگ و ڕەنگ و
سیما و پەنجەی
"کارزان، ڕێبوار، ئازارد، فەرمان"

لەگەڵ لێدانی ئێمەدا هەموو جارێ
ئەبن بە پۆلە ئاوازی سور و سپی و
لە دەروونی ئەم شارەوە
دێنە دەرێ
باڵ ئەگرن و بەرەو لوتکەی
کێوەکانی گشت کوردستان
ئەکەونە ڕێ... !

مایسی ۱۹۷۸
🎀 @Sherko_bekas
🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 فەرهەنگۆک

تەنشیت: پهلو، جنب، نزدیک،
هەڵتروشکا: چمباتمه‌ نشسته‌
خشپە: خش خش
سوێسکە: تیهو👈مەلێکە وەک کەو، بەڵام ئەم پچووکترە و گۆشتی خۆشترە.

قاسپە: صدای کبک
شەماڵ: باد شمال
نۆتە: نت
لەڕ: لاغر
زام: زخم

کڕنووش: کُرنش
ڕەشماڵ: سیاه چادر
گمە: آواز کبوتر
جۆلانە: تاب
تروشکە: چمباتمه

برژانگ: مژه
تەڕ: خیس
کڕووزە: تٲسف خوردن
کارژۆلە: بزغاله

کورسی: صندلی
حەپەساو: بهت زدە
لق: شاخه
نووزە: صدای مویه
👈نووزە: جۆرە دەنگێکی باریکی نزمە وەک دەنگی نەخۆش لەکاتی لاوازیدا، ضجه زدن
نووزەنووز: نووزەی یەک لە دوای یەک‌
لوتکە: قله‌، دماغه ‌
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

شێرکۆ بێکەس

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
ئاخ بو ناخێ ئاوی
شەرمی خۆشەویستیت
لە تاجی شا نەپرژێنێ
ئاخ بۆ چاوم کە ئەتبینێت و ناتبینێ
ئاخ بۆ چاوم کە
ئاخ بۆ..
ئاخ!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

وەرن گوێ لە خوێنم بگرن
تاوانەکان بنووسنەوە
چۆن ئەژمێردرێن؟!
وەرنە سەر منارەی دەنگم و
"قەڵای دم دم "ێکی تازە؛
بخوێننەوە

کێ ئەتوانێ گوێی بۆ بگرێ؟!
کەژ کچێکی، بسک سەوزی
لەش زێڕینی، چواردە ساڵ بوو
بە زیندوویی
ئەیان پەستایە گۆڕەوە و
پڕ بە دەربەند ئەیزریکان

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
بە سۆزی تۆوە بانگ ئەدەم
من تەنیام و کاروانیشم
زیندانیم و ئازادیشم
باڵدار نیم و لە ناو هەورام
تەنها ساتێ
جێ نزرگەی خۆشەویستی
تۆم جێ نەهێشت
کە چی دنیاش
هەمووی گەڕام.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱٦"
🎀 @Sherko_bekas

دەستیان وەکوو پەلکە گیای سەر
کەناری ئاوێکی خەمناک
درێژ ئەکەن
چۆن ئەمگەنێ؟!
دایە ئەبێ جارێکی تر
بە سک هەڵم بگریتەوە!
لە دایک بوونی ئەم جارەم
ئەبێ دوێنێت لە بار بەرێت.

دایە حەز ئەکەم.. زیندوو بم
بە زیندوویی
لاوانەوەتم گوێ لێ بێ!
لاوانەوەت.. ئەو باڵندەی گریانەیە
بە دەنووک لە ناو پێڵومدا
دەنک.. دەنک..
فرمێسکەکان هەڵئەگرێت و
ورد.. ورد.. چینەی پشکنینی..
لە نەهێنیی ناوەوەمدا.. ئەگەڕێت و
ژانەکان.. ئەدۆزێتەوە..

لاوانەوەت.. قوڵپی تەنیاییم سەر ئەخا
بۆ سەر نیگای ئەم سەدەیە
لاوانەوەت.. بە خۆیەوە ئەمنووسێنێ و
بەرم نادا و.. بەری نادەم.
تا ئاوێتەی ناو قوڵپی یەکتری ئەبین
هەتا ئەمرین!

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۱٦"

دستهایشان را
چون برگهای سبز گیاهی
بر ساحلی غمگین
بسوی من دراز میکنند
چگونە بە من میرسند؟
مادر! باید کە بارِ دیگر
من را چون جنینی حمل کنی
تا تولدِ دیگر بارە من
کودکِ گذشته‌ات را نارس
از دامن بیندازد.

مادر! میخواهم زندە بمانم
زندە، زمزمۀ لالاییِ نوازشگرت را بشنوم
لالایی‌ات.. پرندە گریه‌ای ست
کە با منقارِ کوچک‌ اش
قطرە قطرە اشک را
از پلکهایم بر می‌چیند.
در رازهایِ سینەام
چینە میکند
و دردها را یکایک
باز می‌یابد.

لالایی ات
سیلانِ تنهایی ام را چندان می خُروشاند
تا از نگاه های این قرن سرریز کند
لالایی ات
به خود می فشارَدم
رهایم نمی‌کند ... و رهایش نمی‌کنم
تا در سیلانِ همدیگر بیامیزیم
تا مرگ !

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...
👇👇

🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹
ئەی کۆچەرە مەزنەکەی
سەر قافڵەی خەمی یاران
چاو هی خۆتە
ئاخ هی خۆتە
لە ناو تۆدا من ئیستاکە
گوڵ خەندەرانی بەیانیم
تۆ بڕوانە
زەردەخەنەم بەڵام ئەگریم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

ئێوە ئەی گەورە پیاوینە
پیاوانی دز
پیاوانی پووت
چاومان لێیە
لە ناو لنگی تارانەوە سەر دەردێنن
لەگەڵ خۆتاندا وەک جانتای،
ڕەشی دەستتان
ئۆتێل... ئۆتێل
شەقام... شەقام
ڕوو زەردیتان ئەگەڕێنن

ئێوە ئەی گەورە پیاوینە
پیاوانی پووت
چاومان لێیە
بە ڕیز جامانە دائەگرن
دای ئەگرن و پەردە کوللەی دەوری چرپای
سۆزانییەکانی تارانی پێ ئەگێڕن!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
2024/09/21 19:41:42
Back to Top
HTML Embed Code: