Telegram Web Link
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱"
🎀 @Sherko_bekas

سەرت بەخشیی بە ڕەشەباو ئەویش کردی:
بە ساباتی ئەو لووتکانەی
بە سەر پێدەشتی ئاوێنەی دڵدارانا
ئەیان ڕوانی

نەتئەزانی؟!
نەتئەزانی...
سەرت گەواڵە هەورێکە
ژانی ڕەهێڵەو...

کوڕژنی برووسکەکان ڕایئەژەنێ؟
نەتئەزانی...
ئەبێ بچیتە تاریکیی
چاوانتەوەو...
گریانی خۆت داگیرسێنێ؟!
وا تۆی ئەویست!

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۱"

سرت را به گردباد سپردی و
بادش سایبان آن ستیغی کرد
که پهندشت آیینه دلدادگان را
در منظر داشت.

مگر نمیدانی
نمیدانستی سرت پاره ابری است
درد رگبار و شیهه آدرخش می جنباندش؟
نمیدانستی باید به ظلمت چشمان خود فرو روی
و شمع گریه را بر افروزی؟
ترا چنین میخواست...

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...
تۆ نەبی چۆن من
ئەم ژەنگی بێزارییە
کە سەعاتی ژینی
گرتووم لێم بێتەوە؟!
هەر تۆی تەنیا
لەم بەستێنە خامۆشەدا
ئەی هاودەمە شیرینەکەم!
من دڵم پێت بکرێتەوە...
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
‌ ‌ 🎀 @sherko_bekas
ڕێگا تارە

ساڵ بە بێ وەرزی بەهارە

قۆناغ ونە

خۆزگەی دەروونیش هەزارە.

پرسیار کردن بێ وەرامە

فرمێسکی چاوی نێرگزم

چەند دڵۆپێکی ناکامە

وا نیوەشەو لە سەر سنگی

ماڵیی خاموشی و بێدەنگی

چۆکی دادا،

قوڵپی هەڵ دا...

بۆ تەنیایی، شەو بەسامە

هەواڵ نەهات...

شەماڵ نەهات

وا بەیانیشە خۆری من

هەر هەڵ نەهات....

شێرکۆ بێکەس
شیرینەکەم،
سبەی ئەڕۆم بە جێت ئەهێڵم
ڕێگای دووری گەڕانەوەی
ناسۆر ئەکێڵم
ئاخی خۆزگەی، یادگاری کورت
هەڵئەکێشم
فرمێسکی دڵ،
لە ناو شەوی پەستما ئەنێژم
ئەڕۆم بەرەو شاری بێ دڵ
شاری بێ بەهار!
🎀 @Sherko_bekas
‌ ‌ ‌ ‌ #کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۲"
🎀 @Sherko_bekas

"پری" بە تەنیا شەونمی
بزەی لێوی مانگە شەو و
دڵۆپی گۆی
ورشەداری مەمکێ نییە...
مژینی دەمی
ئارەزووت دامرکێنێ!

پەری... بە تەنیا قەڵبەزەی
لەشێک نییە...
بینی پیاوەتی پێوەنێی
بیخۆیتەوەو... بیخۆیتەوە...

تا تێر ئەبی‌و
لە سەر گازی
پشت بکەوی‌و بڵێی:
ئۆخەی حەسامەوە...
🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۲"

"پری"، تنها شبنم
تبسمی بر لبهای مهتاب
یا قطره گوی درخشان
پستانی نیست
که مکندنش،
اشتیاق را فرونشاند

"پری" تنها زلال پیکری نیست
که لبهای مردانگی ات
را بر آن بگذاری
بنوشی و بنوشی

تا سیراب شوی و
بر پشت بخوابی و
با خود بگویی:
خوشا این دم که آسوده ام..

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...
سکاڵای ئازاری

ئەو هەموو کوردە

بەرمە کام دادگا

داخراوەی دونیا..؟😔

" شێرکۆ بێکەس "
🎀 @sherko_bekas
کەی کۆتایی ئەم شەوە دێ؟
کەی فرمێسکی چاوی ئازار
پێڵووی سەر خەوێ لێک ئەنێ
کەی دەرئەکەوێ
کەژاوەی بووکی بەهار؟
کەی رەهێڵەی زستانەکەم
ئەوەستێ و خۆش ئەکاتەوە؟
کـەی توخوا کەی، ئازیزەکەم...
🎀 @Sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۳"
🎀 @Sherko_bekas
ئەستێرەیەکم دڵنیا لە جریوەی
داهاتووم‌و خەو ئەبینم...
ئەستێرەم‌و...
ئەبمە بازنێ لە دەستی
"پەری خان"دا و بڵێی:
وەرزی فریشتەیە‌و
کۆتایی هات...

ڕشانەوەی سەرزەمینم
نە... پەری خان...
تریفەکەی ئەشبێ بە گڕ
نەشبێ بە گڕ... ئەتسوتێنێ!
ئەتسوتێنێ‌و...
خۆڵەمێشی ئێسقانیشت
بەدا بەدەم زریانەوە...
🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۳"

ستارەای هستم
دلگرم از درخشش فردا،
خواب می‌بنیم
ستارەام، و بازوبندی خواهم بود بر بازوان
"پەری":
و با خود مژدە دهی
عصر فرشتگان فرا رسیدە است

و سرزمین مرا قی کردن بس خواهد بود
نە! تلالو پری...
شعلەای نیز می‌تواند باشد
شعلەای می‌گردد و می‌سوزاند
می‌سوزاندت و
خاکستر استخوانهایت‌ را بر باد می‌دهد...

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...
🎀 @Sherko_bekas

گەر خۆشەویستیت ئەیەوێ
لەگەڵ ئاودا
بە یەکترمان بناسێنێ
لە کەناردا لێت ون ئەبم...
پێی بڵێ با بمخاتە
ناو گێژەنگەوە
سوڕانەوە
لە گێژەنگدا ناموەستێنێ!

گەر خۆشەویستیت ئەیەوێ
بە مردنم بناسێنێ
لە پێخەفدا لێت ون ئەبم
پێی بڵێ با
لە هەستاندا بمسوتێنێ
ئەی نازانی سووتان
هەستان ئەوروژێنێ؟!
ئەی نازانی؟!
ئەی!
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۴"
🎀 @Sherko_bekas

نە... پەری خان...
ئەشبێ بە خاچ‌و پیاوەتیت
بە بزماری پەنجەکانی
لە سەر سنگی دائەکوتێ!

بۆ... پەری خان...
فەرهاد زۆرە
بەڵام کێیە ئەژنۆ بە
بێستون دا ئەداو،
ڕووی ئاو بەرەو
ئەو زەویانە وەرئەگێڕێ
کە مێروولەی وێرانە خاک...
تێیان ئەدا؟!
🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۴"

نە... پری می‌تواند صلیبی نیز باشد
کە مردانگیت را با میخ انگشتانش
بر سینە خود بکوبد.

پری را فرهادها بسیارند
کدامین فرهاد است آن کوە بیستون را
بە زانو در آورد.
و جریان آب را
بە سوی کشتزارهایی برگرداند
کە مورچگان ویرانی
در آن آشیانە کردەاند؟

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۵"
🎀 @Sherko_bekas

لەم دەمەدا
هاوێر کردن... لە نێوانی
شەو خوێ‌و... تاریکە شەودا..
چاوی ئەوێ
چاوێ دەزووی تەماشاکەی،
بکا بە دەرزیی
هەنگاو ئەو ڕێیەوە..
کە ئێش تەقەڵی
دەروونی تێ هەڵئەدا
ئێش ئەتوانێ داڵدەت بدا...

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۵"

در این هنگام
شب آشنا را از دیجور باز شناختن
چشمانی باید
که نخ نگاه را از سوزن
گامهای جاده ای میگذراند
که با بخیه درد بهم دوخته می شوند
درد می تواند پناهت دهد...

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...
🎀 @Sherko_bekas
بابە کاتێ، ڕۆشتیت
ماڵ ئاواییت کرد لیمان
هەرگیز یادی،
ئا ئەو شەوە ناچێ لەبیرمان

هەموومان بووین
وردیلەکان، بە سەرنجی چاو
ڕووی پرسیاری،
بێ قسەیان لە دڵا جێماو
نە ئەفامین، کە تۆی باوکیان،
لە سەر ڕۆشتنی
بۆ ئەو شوێنەی کە ئامادەی،
خۆ تیا کووشتنی

ئێستەیش بیرمە،
دەستت هێنا بە سەر سەرمانا
بە تاسەوە،
ماچی دواییت کرد لەگەڵمانا
ئینجا وتت:

کورپەلەکان، ڕۆڵەکانی من
گەرچی پەستم، جێتان دێڵم
بەڵام وا دوژمن
هاتۆتە سەر، جێ نزرگەی نیشتیمانەکەم
بێ شەرمییە، بۆ نەجەنگم،
لە ترسا راکەم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

تا کورد خاوەن ئاوێستا بوو
خۆریشی لە ژێر دەستا بوو
هەتاکوو چرای ئاوێستا...
دائەگیرسا
بەرچاوی بیرمان ڕووناک بوو
سەرچاوەی دەرونمان پاک بوو

بەڵام کە ئاوێستا بڕا
دزرا و گۆڕرا
بە نینوۆکی ڕق‌و کینە
وشەی پیرۆزی لێ ڕنرا
مۆری بێگانەی پیانرا
ڕووناکیمان کەوتە نزمی
کە لە دەسمان چوو، ئاوێستا
دەم‌و دڵ‌و بیرمان بەسترا
لەو ساکەوە هەتا ئێستا...!

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
ئێوارەیە دنیای جوانیی
وەکوو ساوایەکی دڵ پاک
بزەی مژدەی سەر لێوانی
ئارامە بۆ گیانی ڕووناک
منیش تەنیام لە قەدپاڵێ
سەرنجم ونی ئاسۆیە
دڵی پڕم، وەک مناڵێ
خەیاڵی وا لە شوێن تۆیە
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ئەو مناڵەی چاوی لە ناو
ئاگردا پشکووت
دەنگی گوللە،
گوێی بیستنی زاخاو دایەوە
پێی هەڵسانی لە بزماری
ئەشکەنجە هەڵ نووت
خوێنی ڕژاو،
بە ژیانیا،
هەڵ پژایەوە.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
وێنە: هەڵەبجەی شەهید
وەک چۆن ئاسمان
بێ ئەستێرە یان بەهار بێ گوڵ
ئەم کوێر ئەبێ و ئەو جوانەمەرگ
ئەچێتە ژێر گڵ
بێ چاوی تۆش، چاوی شیعرم
کوێرەی رێ نەبین
بێ لێوی تۆ، ئازیزەکەم،
بەهارو گوڵ... چین؟!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas
لە کۆتایی نامەکەتا
لە نامەکەی ئەمجارەتا
گیانە... ئەڵێی:
من بە قەت چەند، خۆشم ئەوێی؟

ئازیزەکەم، وەک چۆن بەهار
ئاسمانی شینی خۆش ئەوێ
یان پەپوولەی هەردەو نزار
هەنگی دڵدار

گوڵ باخی، ژینی خۆش ئەوێ
شیلەی شیرینی خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێی.
یان چۆن بەفری چیای کوێستان
کانیی ڕوونی، ناو دارستان
تریفەی مانگیان، خۆش ئەوێ
گزنگی خۆریان، خۆش ئەوێ

خۆشم ئەوێی!
ئازیزەکەم، ئەوەندەی خۆتت، خۆش ئەوێ
خۆم خۆشم ئەوێ!
خۆشم ئەوێی.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

من لێرەدا لە دڵ تەنگی بەهارا

لە هاواری زامی قووڵی ئازارا

لە فرمێسکی چاوی دایکی کوردانا

لە سرودی کوردایەتی مەردانا

لە ناو کڵپەی شەو سووتێنی ئاگرا

لە شەقامی چۆڵ و هۆڵی ناو شارا

یان لە دەغڵی بۆمبا کێڵی جوتیارا

لە ڕووخساری بزڕکاوی مناڵا

یان لە پەڕەی هەڵقرچاوی هەواڵا

یان لە خوودەی ئاسنینی سەربازا

یان لە مۆڕەی چاوی دوژمن بەرازا

گشت گەلێکی سەر بەردە باز ئەبینم

هەموو دنیای ئازادی‌خواز ئەبینیم...

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

سەر سام مەبە، ئەگەر بڵێم
لەلای ئێمە

بەهار وەرزی گوڵ وەرینە
خۆر هەڵاتمان خۆر نشینە
خۆزگەمان بەرەو دێرینە

دڵ تەنگ مەبە
خەم هاودەمە
تان‌و پۆی ژینی تەنیوە
خۆشی دەمێکە تەریوە

ئەوەی بە کوڵ نەگریابێ
لەلای ئێمە مانای وایە پێکەنیوە...

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
#هاودەم
🎀 @Sherko_bekas

ئێوارەت باش! ئەی "فورات"ی
لە شاخەوە بەڕێ کەوتووی
هەناسە سوار.
ئەی دایکی ئەگریجە تەڕی کۆڵوانە تەم.
ئەی پشتی دەست دەماراویی
شین‌و دیاری هەردوو کەنار.
ئەی هاوڕێی شڵەژاوی خوارو خێچ ڕۆی
دەمێ تیژو
دەمێ هێواش
ئێوارەت باش!

تۆ نەبی چۆن... من ئەم ژەنگی بێزارییە
کە سەعاتی ژینی گرتووم لێم بێتەوە؟!
هەر تۆی تەنیا لەم مەڵبەندە تاریکەدا
بێمە لات‌و گوێم لێ بگری‌و لە باوەشتا
لە ناو جۆلانەی شەپۆلی بێ سرەوتتا

وەک کوڕی خۆت
دەس بە قژی بژما بێنی‌و
شپرزەییم ڕا بژەنی.
منیش لە سەر خۆو بە چرپە
ئاخ‌و داخی
شیعری خۆمت بۆ هەڵڕێژم
لە قۆڵایی‌و نسێی سنگتا
گڕەی هەناسەم بنێژم.

تۆ نەبی چۆن من ئەم ژەنگی بێزارییە
کە ساعەتی ژینی گرتووم لێم بێتەوە؟!
هەر تۆی تەنیا لەم بەستێنە خامۆشەدا
ئەی هاودەمە شیرینەکەم!
من دڵم پێت بکرێتەوە.

لە بەر دەممای چاوم لێتە
وەک لە سەر لا ڕاکشابی
دەستێکت وا لە ژێر سەر تاو
ئانیشکت خستوتە سەر لم.
شەپۆلی نیگات پرشە پرش
تیشکێکی زەرد ئەدەن لە من.

منیش لە سێبەری گڕی
دار هەنجیری گەڵا پانا
کە هەتاوی تین تیا نەماو
بە پێ دزکێ بە باڵایدا هەڵ ئەزنێ
ئینجا وەک سەرەتاتکێ
لە ناو پەنجەرەی چڵانا
ناو بەناوێ
دەر ئەکەوێ‌و دەرناکەوێ

من لەوێدا بە چوار مشقی دانیشتووم‌و
خەیاڵیشم وردە وردە
وەک خۆری ئیستەی باکوورت
پشکۆ ئاسا
لە ناو تۆدا نقوم ئەبێ.

دوور لە یاران
دوور لە وڵاتی گوڵ عومەر
ڕۆژانی ڕەنگ خۆڵەمێشیم تێ ئەپەڕن
پەرت پەرت وەکوو دوکەڵی سەر
ماڵانی دێی لای ئێواران.

پەستیی وەکوو قەوزەیەکی
مەڵاسی لینج
گیانی گرتووم.
ئازارێکی گرنج... گرنج
وەک گرنجیی بەژنی ڕەقەڵەی دار خورما
دڵنیاییم ئەڕوشتێنێ‌و
چرۆی هەستم زامدار ئەکا!

گەلێ خەونم
وەکوو ماسیی لە ئاو کراو
هێشتا چاویان زەقەیان دێ‌و
بەڵام خنکاو!
ئەم ڕۆژانە وەکوو ژاڵە
لە ناو زاری عومری مندا
تامیان تاڵە.
بەڵام ئەی ئازیزانی دوور!

ئەی هاوەڵە شیرینەکان
لە هەر کوێ هەن
یادتان وەکوو سێبەرەکەم
لەگەڵمایە...
نامەو وێنەی ڕەنگاوڕەنگتان
لە ناو گیرفانی دڵمایە.
خۆشەویستی‌و تاسەی دیداری ون بووتان
دیوانی شیعری تازەمەو
لە ناو دەفتەری ناخمایە.

شەو باش! شەو باش!
تۆ شەو کوێر نیت
ئەی دایکی نامۆیی‌و سەفەر
ئەی هاوڕێ
ئەی فوراتی بە ناو تاریکیا ڕاکەر
گەرچی ئیستاکە تەماشام
وەکوو مەلێکی باڵ شکاو
ناگاتە لات
تا مل هەڵسوێ لە ژێر چەنەو
ماچت بکات.

بەڵام هاژەت وەکوو دەنگی
مێژووی بەسام
وەکوو دەنگدانەوەی دەربەندی
کپی لە بەر شەوقی مانگەشەودا سەرسام
زۆڵاڵ... زۆڵاڵ
ئەگاتە لام
ئەی هاوڕێی قەت نەنووستوو!

من خەوم دێ‌و
ئەچمەوە لای ماڵی چۆڵ‌و
ژووری تەنیای هەناسە سارد
تا سبەینێ لەم ئاستەدا
بە یەکتری ئەگەینەوە
ئەی هاودەمی تاق‌و تەنیای
غەریبیی من
شەوێکی شاد!
۱۹۸۴
🎀 @Sherko_bekas
🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک :

هەناسە سوار: نفس تنگ
ئەگریجە: زُلف
کۆڵوانە: شنل زنانە
شڵەژاوی: رنگ باختە از ترس یا خبر بد
خێچ: کَج

دەمێ: لحظەای
ژەنگ: زنگ زدن
مەڵبەند: سرزمین
جۆلانە: تاب
سرەوتن: آرام گرفتن

بژ: سیخ شدن مو از ترس
شپرزە: شَلختە
نسێ: سایە
ئانیشک: آرنج
پرشە پرش: پخش شدن آب

نقوم: غرق
خۆڵەمێش: خاکستر
قەوزە: جُلبک
مەڵاس: بر زمین چسبیدن و منتظر فرصت بودن
هاژە: صدای آب یا باد
زۆڵاڵ: زُلال

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🎀 @Sherko_bekas
2024/09/22 07:47:00
Back to Top
HTML Embed Code: