Telegram Web Link
🔸🔸🔸🔸🔸🔸
🎀 @Sherko_bekas
چنارێک ئەیپرسی و
گوڵەکان پەنجەیان هەڵئەبڕی

٭هۆی چییە
ئەم گۆمەی تەنیشتمان هەمیشە وا ماتە؟!

-گوڵ هەنار وەڵامی داویەوە:
هۆیەکەی ئەوەیە زۆر بیری
سەرچاوەی دایکی خۆی ئەکات و
نایشتوانێ وەرگەڕێ بۆ دواوە

٭نەتزانی!

-هێرۆیەک: پێئەچێ
ڕاوچییەکان بۆ ماسی بێزاریان کردبێ

٭نەتزانی!

گوڵ لیمۆ:
پێئەچێ و وادیارە ڕەشەبا نەهێڵێ شەو بنوێ

٭نەتزانی!

-ئەی چییە خۆت بیڵێ؟

٭گوێ بگرن،شەوێکیان ،من بینیم
کە مانگ نووست،سەری خۆی داپۆشی
خێڵی خۆێن هاتنو
کچێکی عاشقیان تیا خنکان!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

درخت چناری سوال می پرسید و
گل ها دست هایشان را بە نشانەی جواب بالا می بردند،

-چرا این مرداب کنارەمان همیشە غمگین است؟

گل انار جواب داد:
دلیلش این است که
خیلی دلش برای سرچشمەی مادریش تنگ شده و راه بازگشت هم ندارد!

-نه

گل ختمی گفت:
احتمالا ماهیگیرها برای صید ماهی او را آزرده خاطر کرده باشند!

-نە

گول لیمو:
اینطور کە معلوم است احتمالا باد
خواب را از چشمهایش ربوده است!

-نە

پس دلیلش چیست؟
خودت بگو

-گوش کنید
شبی من دیدم،
آن هنگام کە ماه خوابید و
صورتش را پوشاند،

-قوم خون آمدن و
دختر عاشقی را در آن خفە کردند!

#شیرکو_بیکەس
ترجمه: #چۆمان
ئەمڕۆ 32مین ساڵیادی کۆمەڵکووژی کوردەکانی باشوور لە لایەن سەدام حسێن ، دیکتاتۆری گۆڕبەگۆڕی مێژوو بە نێوی ئەنفالە .
182هەزار ژن و منداڵ و پیر و لاو بە دەستی هێزی بەعس ، لە بێدەنگی کۆمەڵگای جیهانی و هەروەها بێدەنگی جیهانی ئیسلام زیندوو بە چاڵ کران.
🎀 @Sherko_bekas
Forwarded from Şêrko_bêkes
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎀 #clip
#ئەنفال
هەم دیسان
تۆ سەرت خۆڵ ئەخوا
بەدەوری بازنەی گوومانا
بە دەوری مەرجێکی تازە
لە تەیری گێژ ئەچی
لە ڕێگەی ون ئەچی....
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
‌ ‌ 🎀 @Sherko_bekas
ئەی دۆزەخی ژیانەوەم !

واز لەم سەرەی من مەهێنە!

هەڵیگرەو هەموو شەوێ

فڕێی دەرە ناو خۆتەوە

لەناو تۆدا پێغەمبەرە شاعیرەکان

ئەڵقەی نەمریی بەدەوری

فریشتە گیان سپیەکاندا ئەبەستن‌و

فێرم ئەکەن چۆن لە کوانووی

یەک وشەدا

دەیان " مانا " داگیرسێنم !

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشێک له شیعری "دۆزەخ"
بەشی دووهەمی دیوانەکە
Forwarded from اتچ بات
#گۆڕستانی_چراکان

تایبەت بە #ئەنفال
بە دەنگی ئێمپراتۆری شیعری دونیا
شێرکۆ بێکەس
🎀 @sherko_bekas
Forwarded from اتچ بات
🔶🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶🔶
@tapuynusrawe

🗓ئەمڕۆ ۲٦ی خاکەلێوە"نەورۆز"ی
۲۷۲۰ی کوردی

بەرامبەرە
لەگەڵ (۳۲)ەمین ساڵڕۆژی کارەساتی ئەنفال


💫 #مێژووی_ئەنفال


تاوانی ئەنفال یەکێکە لە قوڵترین جینۆسایدەکان،
نەک بەتەنها لە مێژووی جینۆسایدی کورددا، بەڵکو لە مێژوو جینۆسایدەکانی دنیادا ئازارێکی قوڵ و
برینێکی ساڕێژ نەبووە.

زاراوەی ئەنفال ناوی
هەشتەمین سورەتی قورئانی پیرۆزە،

(۳۲) ساڵ لەمەوبەر حکومەتی بەعسی عێراقی بە پیلانێکی پێش وەختەو بەرنامە بۆ داڕێژراو لە پەلامارو پرۆسەیەکی بە ناو ئەنفالدا تاوانی جینۆسایدی لە دژی گەلی کورد لە باشوری کوردستان ئەنجامدا بە مەبەستی لە ناوبردنی نەتەوەی کورد.


ئەو هەڵمەتە نەفرینلێکراوە کە لە هەشت قۆناخی جیاوازدا بوو لە (٢٣/٢/١٩٨٨) دەستیپێکردو

لە (٦/٩/١٩٨٨) کۆتایهات و لە قۆناغی سێیەم و لە بەرواری (١٤/٤/١٩٨٨) دا جینۆسایدەکە گەشتە لووتکەی نامرۆیانەو هۆڤانەی خۆی و بە جارێک چەند هەزار کوردێک لەیەک رۆژدا ئەنفالکران.
لەو پرۆسەی جینۆسایدەدا
(٤٧٣٢) گوندی باشوری کوردستان وێرانکران و

(١٨٢٠٠٠) هەزار کوردی بی گوناه
لە ژنان،
منداڵان و
پیرەکان لە ناوبران...!

ئەمە سەرەڕای سوتانی ڕەزو باخ و کوێرکردنەوەی کانیاو
کارێزەکان و هەروەها لە پرۆسەی جینۆسایدی کورددا جگە لە کوشتن بە ڕێگا جیاوازەکان،
کەرامەتی نەتەوەکەشیان شکاند و
کچ و ژنە گەنجەکانیان بە یانە لەشکڕەکانی وڵاتانی عەرەبی فرۆشت
ئەوەش دەگمەن ڕویداوە لە مێژووی هیچ گروپێکی تری جینۆساید کراو،
کە جگە لە جینۆساید کردنیان کار لەسەر شکاندنی کەرامەتیشیان بکەن!!


ئەنفال..
هەر چی مینای دڵەکان بــوو

هەڵیان وەراند....😔😔


#تاپوی_نووسراوه

@tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶🔶
من چیبکەم لەم ئاسەوارە ڕزیوانە؟
لەم هەموو تەیرە مردووانە؟
لەم هەموو پەیڤە نووستوانە؟
لەم هەموو کەفە ژیلکانەو
من چیبکەم لە هەموو
میراتی خوێنانە؟!

@tapuynusrawe
#شێرکۆ_بێکەس
#فورات_و_چەند_گۆرانییەکی_غەمگین

"بۆ سەعدی یوسف"

🎀 @Sherko_bekas

1. ماسیگرە تەنیاکە

لە ئاوی بەر زەردەپەڕدا
بەلەمەکەی لە دوورەوە
سینییەکی درێژ کۆلەی
لووت تیژی لێوار زێڕینە.

لە ناکاودا وەک بخلیسکێ
وەک قووت بچێ
لە لێژایی شەپوولێکدا
دائەچێت و، لە پڕیشدا
وەک هەڵیدەن
سەر فوڕات ئەکەوێتەوە.

ئەی ماسیگرە تەنیاکە !
لە نێوان شەپۆلی تووڕە و هێمندا
خەمێکی تەمەن درێژی
منیش لێرە لە کەناردا
دار خوورمایەکی تەریکی کورتە باڵام.

تۆزێکی تر کە تاریکی چڕتر بووە
درەنگانێ کە تۆ نووستی
ئەوسا خەمی تۆیش و فورات
بە جووت ئەفڕن و دێن بۆ لام

2. مامزی ماندوو

پەنجەکانی " با " بزێون
قژی بۆ دواوە ئەفڕێنن
پەنجەکانی " با " نماوین
ئاونگ لە چاوی ئەزێنن.
لە فوراتەوە دێتەوە چاوم لێیە؛

بەپەڵە پەڵەی هەتاوی
دارستانی دار خورما دا
بە لارە لار، تێ ئەپەڕێ
نیوەی لەشی لە سێبەری دا و نیوەکەی تر
تیشکی لەسەر هەڵ ئەپەڕێ .

بەڕێوەیە ،
لارە... لارە
لە مامزی ماندوو ئەچێ
هەر دوو دەستی سەتڵ گرتووی
شل ئەبێت و بۆ چەند ساتێ
وچان ئەگرێ
ئیستەکە ڕێک بەرامبەرم
ڕاوستاوە
ئەڵێی گوڵە هێرۆی سووری
دڵۆپ لە ڕوو هەڵپرژاوە
ئەی ژنە دڵ غەمگینەکەم !

ئەوینی تۆ و ئاوی فورات
نەبوونایە
هەرگیز ...هەرگیز
من ئەم شیعرەم بۆ نەئەهات.

3. هاوڕێی بچووک

" حسون " منداڵێکە لاواز
باریک ، سەر خڕ
وەک مار ماسی فورات وایە
ڕەنگی وەک خورمای خەستەوی
چاوی وەکوو ترێ ڕەشکە ؛

"حسون" ئەی هاوڕێ بچووک!
ڕووی خۆڵاویی خۆتم تێکە تەماشامکە
تۆ لە چاوتا خەمی ئێجگار گەوره گەورەی تیایە !

4. شەوی حەکایەت

وەک ئافرەتێکی زراو چوو
"با" ڕا ئەکاو ئەزریکێنێ
قژی درەخت ئاڵۆزکاوە.
شەپۆل چاوی ئەنوقێنێ.

لە ئاسمانی خۆڵە مێشیی سەر فوراتا
وەکوو لۆکە
شی ئەبنەوە پەڵە هەور و
وەکوو پەڕی کۆتری سپی
باڵ کراوی فڕکە کردوو
بڵاو...بڵاو
دێنە بەر چاو
ئێستە دڵم
وەک هەنارێکی گوشراوە.

ئەمشەو لەبەر تەنیا زۆپای ژوورەکەمدا
بەرامبەر دایکە پیرەکەم
دائەنیشم،
چاو ئەبڕمە چاوی کزی.
ئەمشەو شەوی حەکایەتە
" لاس و خەزاڵ" میوانمانە
گوێم بۆ دایکم ڕاگرتووە:
کە "لاس" ئەدوێ
کە "لاس" ئەڕوا
دۆڵ بە دوڵ و ڕەوەز...ڕەوەز

من لەگەڵیام.
وەختێ وەنەوز لە ناو چاوما
ئەکەوێتە باڵە فڕێ
هێشتا فورات ئەناڵێنێ و ئەولایشەوە
"لاس" هەر ئەڕواو ڕێگە ئەبڕێ.

5. دراوسێ

"ام سعد" دراوسێمانە
وەک دووکەڵکێش
تەمەنی ئەو ڕەش داگەڕاوە
دەم و چاوی
نانی سووتاو.
باڵای لە لقە دار خورمای
وشەکەوە بووی
بەنا تەندوورەکەی ئەچێ.

ناسۆرێکە و ئازا ئەژی
هەر یەک شتن
دەست و پل و کۆڵە وژی.

وەکوو ڕۆژگاری بیابان
ئەمیش لەبەر کڵپەو گڕا
سیمای داخە.
وەکوو شەوگاری بیابان
ئەمیش قسەی خۆش و فێنک وەکوو سروەی ڕەزوباخە.
وەک ناعورەکەی ئەوبەرمان

چۆن خول ئەخواو
قەت ناسرەوێ
ئەم " ام سعد "ەیش
ئازارێکە بە پێوەیە و کەس نازانێ
چ وەخت ئەنوێ !

6. لە کەناردا

لەناو پەنجەرەی هەورەوە
مانگ وا سەری دەرهێناوە
هێدی... هێدی
زێو پرژێنی فورات ئەکا
تاڵە تیشکی هەڵ لەرزیوی
بنی ڕووبار
وەک گەردانەن
وەک پڵپڵەن
گوڵ و گوارەن.
وەک ژنەکەم ، شەوێکە: مات.

کز دانیشتووین
لە سەر لمی هێشتا گەرمی
گوێ کەناریش
کچە گەورەی چاو ڕەشەکەم
دوانزە ساڵان
تریفەی ئەیدا لە قژی
کڵاو زەڕی ئەکاتە سەر.

بە چیچکانەوە خەریکە
یەکە ...یەکە
هێلکەی تەڕی شەیتانۆکە
ئەچنێتەوە
ئەوەتا وا
کچە گەورە چاوڕەشەکەم
لە بەر خۆوە

وەکو چەپکە گوڵی ژاکاو
گۆرانی یەک ئەدا بەدەم فوراتەوە
"هۆ کوردستان !...هۆ ژیانم !"
من و دایکی لە یەک کاتا
بە یەکەوە سەر هەڵئەبڕین
بە بێ ئەوەی پێ بزانین
بێ دەنگ ...ئەگرین !
۱۹۸۲
🎀 @Sherko_bekas

🎀شێـــــرکۆ بێــــــکەس🎀
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📚فەرهەنگۆک

ماسیگر: ماهیگیر
قووت: مایە زندگی
تووڕە: عصبانی
کەنار: ساحل

کورت: کوتاە
چڕتر: انبوەتر
ئەفڕن: پرواز میکنند
مامز: آهو
سەتڵ: سطل

وچان: استراحت، مهلت
کۆتر: کبوتر
هەنار: انار
گوشراوە: فشردە شدە
زۆپا: چماق، بخاری فلزی

دۆڵ: درە
ڕەوەز: سنگهای چین بر چین در کوه
دراوسێ: همسایە
تەندوور: تنور
هێدی، هێدی: اندک اندک، یواش یواش

زیو: زیور
تاڵ: تلخ
شەیتانۆکە: حلزون
ژاکاو: پژمرده‌، پژولیده‌
ـــــــــــــــــــــــــــــــ

🎀 @Sherko_bekas
"ئەگەر"

خودایە ئەگەر دۆزەخی بووم
بەو ئاگرە بمسووتێنە،
کە لە ئەنفالدا کرایەوە!
خودایە گەر بەهەشتیش بووم
هەر چل حۆرییەکە بۆ خۆت و
حۆرییەکەی ئێرەم بەرەوە!

#شێرکۆ_بێکەس
(زێ و زنە)

🎀 @sherko_bekas
Forwarded from اتچ بات
#clip
#ئەنفال
نە ئاسمان گوێ ئەگرێ لەخوێنم و
نە دنیاو
نە دادو
نە یاساو
نە زەنگی کلێسەو
نە قووبە و منارەی مزگەوت و
نازانم من بە کێ و بە چی
سوێند بخۆم؟
کێ پەناو
کێ داڵدەو
کێ کەسمە؟
نازانم
@Sherko_bekas
ئەمڕۆ 34مین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری گەورەی کورد
"محمدامین ﺷﯿﺦﺍﻻﺳﻼﻣﯽ موکری" ناسراو بە
"مامۆستا هێمن موکریانی"
شاعیری گەورەی عیشق و ئازادی

شیعرێک زۆر جوانە لە ئێمپراتۆری شیعری دونیا "شێرکۆ بێکەس" بۆ مامۆستا #هێمن

ڕۆحیان شاد و یادیان پیرۆز بێت🌹
🎀 @Sherko_bekas
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

#پڵنگ_و_پەیکەر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ " #هێمن "
🎀 @Sherko_bekas

لە گیـــانەڵاوی ئێوارەی ڕۆژێکتا بوو
گەیشتمە لات.
بــــــرینەکانم هەر لە بەر دەرگاتەوە
خـــۆیان هــــاویشتە باوەشی ڕووبارەکەت
ئەویش هێـــواش گــرتنیەوە و
بە دەم مــاچی ئازارەوە
بــــردنیە شــار:
ئەمە تـــۆی من لە ناو خەوی
چەند ساڵەمــا
هەمـــوو شەوێ ئەمبینیت و
دەستـــم ئەخستە کەمەرت

بە یەکەوە سەمامان بۆ:
بــــاران، لوتکە، هەتاو ئەکــــرد!
ئەمە منم "گـــۆیژە"م بۆ تۆ هێناوەتە
پاڵ "زاوا ، بووک" !

کە شەو داهــــات
بە دوو قۆڵی سەر ئەخەمە سەر شانمان و
ئێمەیش ورد ورد لە بەر خۆوە
ئەو ســـرودەیان بۆ ئەڵێین
کە یەکەم جار لێــــرە پشکووت !
بمگەڕێنــــە !

نە شـــارەزای گەلێ شـــاری
چـــاوی خـــۆمم
لە دڵی خــۆمدا ون ئەبم !
کــوا چــوار چـــــرا ؟!
تـــرسێ نیــگای تــروکانی
پەنجەی ئاوڕت خســتە سەر
بێ‌دەنگی یەک... وەکوو کلووی
بەفــرێکی مات
لە با پێچی ڕوخســارماندا
تــــروشکەی کــــرد!

کە ڕاوەستـــاین مێــــژوومان دی
پاشەو پاش ئەگەڕایەوە،
ڕۆژمێـــرێکی داینە دەست
لە خــــۆرنشین هەڵکێشــــرا بوو!
کە واتە من حەوت ساڵان بــووم

کە تۆ "بوویت" و لێرەدا بوو
خـــۆرت هێنـــاو
ئەتدا لە بەرۆکی "سابڵاخ"
لێـــرەدا بوو شانـــۆیەکت لە گوڵاڵە
دروست کــردو ئەستـــێرەت پیاهەڵئەواسی.

شایی نێـــرگــز لە ناو بەفـــــرا
ئەیخایاند و چراخانی مۆمی پەنجەی
داگیرساوی درەختەکان
ئۆپەرێتی ڕووناکی بوون.
کە واتە من حەوت ساڵان بووم.

بەستەڵەکی بێ دەنگیمان
وەختێ شکان
کە چەند زەڕنەقــــوتەی ئاخێ
سەریان لە ناو سنگمانەوە هێنــــایە دەر
بە بێ ئەوەی پێ بزانین لە دڵۆپی
ئاونگی نــاو
ئەستێرکەکانی پێڵویان ئەخواردەوە !

وتت: بەڵام ئێستـــە لە ژێـــر
هەر دوو قاچی پەیکەردا شـــار
پڵنگێکە ئەژنــۆ شــــکاو.
تـــۆ بڕوانە ! چــــۆن لە نێــــوان
هەر دە پەنجەی پەیکەرەوە
هەتا ئەمــڕۆش خوێنی هەڵۆ کوژراوەکان
دێنە خــوارێ و لە چەقی گشت ڕێگەیەکدا
وەرزێکی نوێ ناو نــووس ئەکەن !

تـــۆ بــــــڕوانە ! " محەمەد" چـــۆن
لە ناو نەڕەی شێـــرەکانی
هەر چوار گۆشەی باخچەکەوە
دێتە دەرێ و هەتا ئێستەیش
پەیکەرەکە ئەتۆقێنێ !
گەڕاین.... گەڕاین
لە پێچی هەر شەقامێکت و کۆڵانێتا
گەڵا.. گەڵا
سەرنجەکانم ئەوەرین.

ناسیــــــاوم و نەناسیــــاوم:
جلەکانم، جامانەکانم هەندێ وشەم
پێناسێ بوون ئەیانکـــــــردمە
کۆڵی دایکی خۆشەویستیت.
ئەیانبینیم کوێــــرە کانیم
لە ناو کاولاشی دڵیاندا
سەر لە نوێ ئەتەقاندەوە

قــــــــوربانت بین
سەرنویشتمان وا لە دەستی ئێوەدایە
تــــوخوا باشین ؟!
قوربانت بین !
گەڕاین... گەڕاین
کچەکانت پۆلە گوڵ بوون
لە چارشێوی ڕەنگاو ڕەنگدا هەڵ ئەفـــڕین و
لە سەر لقی هەر دوو دەشتی هەڵ لەرزیوم
ئەنیشتنەوە....

چــــرای مەمکیان ئەدا لە شەختەی ڕۆخســـاری
وەریوی من
توخوا خەڵکی سلێمانیت ؟!
بریا... بریا
سلێمانیت بدیتایە !
ئەی کچی جوان لە بەر بریاو خۆزگەی تۆیە
سەرم داوە بەو شاخانەو
لە بەر بۆ کروزی جەرگی تۆیە، کە من
گیانم کردۆتە چراوگی دارستان‌و ئەشکەوتەکان
لە بەر ئەو ئێسکە سووکەتە
ڕەنگم پەڕیوی ناو تەمی
سەر ماڵانی سلێمانی و سەر ئێرەیە

ئەی کچی جوان !
لە گیانەڵاوی ئێوارەی ڕۆژێکتا بوو
گەیشتمە لات
برینەکانم هەر لە بەر دەرگاتەوە
خۆیان هاویشتە باوەشی ڕووبارەکەت
ئەویش هێواش گرتنیەوەو
بەدەم ماچی ئازارەوە
بردینە شار !

🎀 @Sherko_bekas
🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

گیانەڵاو: حالت نزع یا جدا شدن روح از تن در هنگام مردن 👈 کاتی سەرەمەرگ
هاویشتن: انداختن، پرت کردن، شلیک کردن
لوتکە: قلە، دماغە
گۆیژ: زالزالک
پشکوت: شکفت

تروکان: برهم زدن پلک چشم
ئاوڕ: واپس نگری
پاشەو پاش: وارونە، پشت و رو
بەرۆک: گریبان
ئەیخایاند: منتظر میماند
ئۆپەرێتی: اپرا
بەستەڵەک: یخبندان

زەڕنەقوتە: بچە گنجشک پر در نیاوردە
ئەستێرکە: ستارەی سحری
پێڵو: پلک چشم
چەق: در اینجا یعنی کنار راە
وەرز: فصل
نەڕەی شێر: غرش درندە شیر
تۆقین: از ترس زهرە ترک شدن، ترسیدن

کاولاش: کنایە از کلبە محقر
شەختە: یخبندان، یخ
بریا: کاش
ئەشکەوت: غار
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🎀 @sherko_bekas
Forwarded from اتچ بات
🎀 #clip
ئەوەی یەک قسەی کرد بێ
شێـرکۆ بێکه‌س
👇👇
🎀 @sherko_bekas
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
🎀 @Sherko_bekas

هه‌ر له‌به‌ر چاوی ئاسمان خۆی
هه‌وریان دزی
به‌ به‌رچاوی هه‌وریشه‌وه‌
"با"یان دزی
هه‌ر به‌ به‌رچاوی "با"یشه‌وه‌ دڵۆپه‌ بارانیان دزی
هه‌ر له‌به‌ر چاوی بارانیش
خاکیان دزی
له‌ خاکیشدا
ئه‌و چاوانه‌یان شارده‌وه‌
که‌ دزه‌کانیان بینیبوو!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

در برابر چشم‌های آسمان
ابر را
در برابر چشم‌های ابر
باد را
در برابر چشم‌های باد
باران را
در برابر چشم‌های باران
خاک را
دزدیدند،

و سرانجام در برابر همه چشم‌ها
دو چشم زنده را زنده به گور کردند
چشم‌هایی که دزدها را دیده بود.

شاعر : #شیرکو_بیکس
ترجمە: #سید_علی_صالحی
گیانە!
کەی بێ،
تارای سەری ئاوات لابەرم؟
ئەم تەمەنەم،
لە ئاراما، دڵی بسرەوێ

توخوا گیانە،
کەی بێ دەستی، بەهارێ بگرم؟
وەکوو ساواش،
لە ناو کۆشکی شادما بخەوێ؟
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
شیرینەکەم
زستانی دڵ،
وەک ژوورەکەم
وەک پێخەفی ساردو سڕم
وەکوو کوورەی بێ ئاگرم
تەنیاو پەستە...
دوور لە ساماڵ و هەتاوی
بەهاری تۆی خۆشەویستە.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
‌ دیدەنیم کە!
ئەم هاوارە بێ دەنگەی من
چۆن ئەبیسی؟!

کە وەڕس بوون ئەئاڵێتە
دیدەگانم لێڵتان ئەکات!

ئیتر سەرنج ماسییەکانی
بنی ڕۆحی تۆ نابینێ
خوام لێ دوور ئەکەوێتەوە!

بۆ ئەوەی لە خوا نزیک بێتەوە
لە دووریتا سەودا سەری سووتانی بەر
چراکەی بە...

بۆیە سامناکیی دارستان
لە چڕیدا خۆی مات داوە.
هەتا هەتاو بە برینداری بیگاتێ.

بۆیە بیابانیش ئاوی ئاوارە کردووە
هەتا تینوو بە خنکاویی خۆی بیگاتێ ...

دیدەنیم کە
چاوەڕوانتم !

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشێک له شیعری "قەقنەس"
بەشی دووهەمی دیوانەکە
دوور لە یاران
دوور لە وڵاتی گوڵ عومەر
ڕۆژانی
ڕەنگ خۆڵەمێشیم تێئەپەڕن
پەرت پەرت وەکو
دووکەڵی سەر
ماڵانی دێی لای ئێواران.
پەستیی وەکوو قەوزەیەکی
مەڵاسی لینج
گیانی گرتووم...
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
کاناڵێکی عاشقانە

#ڕۆزانــــــــــا

دەلاقەیەک بۆ چاوەڕوانییە جوانەکان
ڕۆچنەیەک بۆ خۆشەویستی و ئەوین

👇👇👇
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFUwNwgfemheOUclVw
ئاخ خودایا ئاخ!
کەی سەرێکیش لە کوردستان ئەدەی
"ئەمیش قسەی هەموو ڕۆژێکی دایکمە"
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas
آه خداوندا، آه...
چه زمان گذرت بە کُردستان هم خواهد افتاد؟
این هم گلایه هر روز مادرم است..
2024/09/22 05:27:14
Back to Top
HTML Embed Code: