Telegram Web Link
با بزانی گەر
مانگ لە تۆ
جوانتر بوایە
قەت حەزم لێنەئە کردی
گەر مۆسیقا
دەنگی لە تۆ خۆشتر بوایە
هەرگیز گوێم لێنەئەگرتی
گەر تاڤگە بەژنی لە تۆ
ناسکترو ڕێکتر بوایە
قەت تەماشام نەئەکردی
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
هەموو پەیڤەکان ئاسایین
پەیڤێ نەبێ
هەموو ناوەکان بێتامن
ناوێک نەبێ
هەموو ڕۆژەکان دووبارەن
ڕۆژێک نەبێ
هەموو شوێنەکان لێکئەچن
شوێنێک نەبێ
خۆشەویستیت و ناوی تۆو ئەو ڕۆژەی یەکتری ئەبینین لە جێژوان
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
kely.ir/t/6ede242799431662901.png
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

لەیەکەم_سەفەردا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲" "کۆتایی"
🎀 @Sherko_bekas

لە گــــوێ بسفۆڕ هەردوو دەستــــم
خستــــــۆتە بەر پشتێنەکەم
خــــــــۆم بە تەنیــــــا
وەک دار لیمـــــــــۆیەک زەرد بووی
سەر پەڕ گــــــــرتوو
ڕاوەستـــــــــاوم
"با"یەک بــــــزێو خێـــــــرا خێــــــــرا
دێ و هێشتـــــــــاکە دەستی تەڕە
بۆینباخم ڕائەکێشێ و
قــــــژیش ئەخـــاتە سەر چـــــاوم.
ئەم بایە گەلێ لاسارە
واز ناهێنێ‌و نــــــاڕواتەوە،
دێ و بەبەر چـــــــــاوی خــــــۆرەوە
تــــــوند باڵام ڕائەوەشێنێ و
لیمـــــــۆی خەمم دائەڕنێ و
ئەیــــدا بەدەم بسفـــــۆڕەوە.
*

تا کــــــوێ بـــــڕکات
"نەورەسە"کەی نــــزم فــــڕی
عاشقی ئاو پیا هەڵپـــــــرژاو
تا کوێ بــــــــڕوات
بە قەڵەمبـــــــاز، بە نەرمە غـــــار
ئەسپی شەپۆل: یاڵ سپی و بـــژ، کەفەڵ شینی
جڵەو بەربووی سەربەرەو خــــــوار.
بە دوایاندا
یەکە
یەکە
مـــــن خەیاڵم وەکوو هەتـــــاو
ئەیانگاتێ و جێشیـــــــــان دێڵێ.
یان هەر وەکوو پەڵە هەورێ
ژان بە بارانەوە بگرێ
بەسەریاندا دێت و ئەڕوات
ئەڕوات‌و دێ
تــــا ئەو ئەزێ ‌و
تا ئەوان تاقەتیــــان ئەچێ.
یان ناو بەناو
هەر سێبەریان بۆ ئەکات و
وەڕس نابێ و
بە دیـــــــاریانەوە ئەوەستێ.
وەکو شاعیـــــر بە دیار وشەوە
زەوی بە دیار پـــــــــــرووشەوە
چـــــــرا بە دیار
عاشقێکی بێدارەوە
هەژاران بە دیار کارەوە.
منیش ئێستــــــا
هەنگێکم و شیلەی لێــــوی
ئەم بســــــفۆڕە باڵی گــــــرتووم
هەرچەند ئەمەوەێ هەڵفــــڕم
هەڵنافـــــڕم‌و هەتا ئێستە
لە جێگەی خــــۆم
هیچ نەبـــــزووتووم!
*

لە گوێ بسفــــۆڕ دانیشتووم‌و
قۆڵی کــــراس هەتا ئانیشک
پانتـــۆڵ تا ئەژنۆ هەڵکـــراو
هەردوو قـــاچم
خستـــــۆتە ناو
ئاوی تەنکاو
ئێستە لە "تیترواسک" ئەچم!
تیتــــــرواسکێ نامۆو بێ‌جووت
چەند ڕۆژێکە
هەر خـــــۆی و خــــــۆی
بە سێبەری کەنارێکی دەس تەزیوا
بەهەتــــــاوی بەستێنێکی
ئارەقی لاجانگ نەســــــڕیوا
هەر خــــــۆی و خـــــۆی نامۆو بێ‌جووت
بە سەر ڕۆخی داوێن تەڕا
نــــزم... نـــــــزم، بەقەد باڵای
خەمی نەمــــام
هەڵئەفـــــــــڕێت‌و ئینجـــــا بەرز
لەناو تەمی
نیــــوە داپۆشیوی شاخا
ون ئەبێت و لەدواییـــــدا
هەر خــــــۆی‌و خــــــۆی نامۆو بێ‌جووت
ئەگاتە لای بەفــــــری نووستووی
سەر هەڵەمـــــــووت....!
*

لە گوێ بسفـــــۆڕ ڕاکشـــاوم
هەردوو دەستم لەژێــــر سەردا
ئێستە ئەڵێی هێــــرۆیەکی
سەر لق سپیم
لە دوورەوە ئاو هێنـــــاومێ‌و
ئاولایداوم.
وەکو هێلکە شەیتـــــانۆکەی سەر لم
چــــاوم نووقاو.
وەک شۆڕەبی دانەویی
گوێ گــــرتوو لە گۆرانیی ئاو
گوێم گـــرتووە:
ئەڵێی هــــاژە ناوم دێنێ
کەنــــار لایلایەم بۆ ئەکا
گەرداوی دوور بانگم ئەکا.
سەر هەڵ ئەبـــــڕم
تۆزێکی تــــر هەڵ ئەسم و بەم ڕۆخەدا
ڕێگەی ئاونگاویی ئەگــــرم.
ئەڕۆم هەورازی سەر بە گوڵ
دەشتی قــــژ زەرد
گـــردۆڵکەی هەردی ڕووت‌و قووت
هەمووی ئەبــــڕم
ئەڕۆم.....ئەچم
لە کۆڵ کێشی پاپۆڕەکان
لە بێ کاری بەندەرەکان
پـــرسیار ئەکەم.
ئەڕۆم "شەفیقی تۆڕنەچی" ئەبینمەوە
لێی ئەپــــرسم،
تا بەلەمە سەوڵ بوورە
چـــاوشینەکەی "نازم حیکمەت"
ئەدۆزمەوە و ســـــــواری ئەبم.
ئەوســا ئیتـــــــر هەردوو سەوڵم
ئەبن بە دوو باڵی درێــــژ
ئەمبەنە لای شەپـــۆلی دوور
ئەمبەنە لای ئەوگەرداوەی
بانگی کـــــردم
ئەمبەنە لای ماسیگـــــــرێ
کە هەر وەکوو خــــۆم تەنیایە
بەڵام ئاواتی چــــاو سەوزی
وەکوو بسفــــۆڕ لە دڵیایە..
🎀 @Sherko_bekas

🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

بزێو: محرک، بی آرام و در حرکت
بۆینباخ: کــراوات
لاسار: حرف نشنو، لجباز، دیکتاتور
قەڵەمباز: پرش
پژ: یال
کەفەڵ: کفل
جڵەو: افسار، زمام
وەڕس: پکر
پرووش: ریزش دانەهای برف
شیله: شیرابه
بزووتن: جنبش
ئانیشک: آرنج
تەنکاو: آب کم عمق
تیترواسک: پرندەای شبیه گنجشک
کەنار: درخت کنار
بەستێن: کرانە رود
لاجانگ: عارض، عذار
ڕۆخ: کرانە، کنار
داوێن: دامن
هەڵەمووت: کوه مرتفع و صعب‌العبور
هێرۆ: گل ختمی
شەیتانۆکە: حلزون، صدف حلزون
لم: ماسه
گردۆڵکە: انباشتە بلند شدە، تودە خرمن باد ندادە
پاپۆڕ: کشتی
سەوڵ: پاروی قایقرانی
بسفۆڕ: باریکه آبی در کشور ترکیه است که دریای سیاه را به دریای مرمره می‌پیوندد.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
👇👇
https://www.tg-me.com/joinchat-BoNE1jwJVecgBDiTbrLSIg
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
لەلای ئیمە مۆتەکەی خەو،
چۆکی لەسەر سنگی بەندی شەو، داداو
ئاسمانی دیوار بێ هەورە، پێئەکەنێ
لەلای ئێمە، چەمی سروشت، بێ لافاوە
کڵاوڕوژنەی دەربەندەکان بێ هەتاون
پەلکەزێڕینە بێ ڕەنگە
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
kely.ir/t/afc1b34b99431662901.png
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

#پایزە_نامەیەک
🎀 @Sherko_bekas

وەرەوە با بە جــــــووت بــــــڕۆین
خــــۆرنشینەو شەقــامی چــــۆڵ
خەمێکی زەردی کشــــاوە
چــــــاوەڕێی پیاسەی ئێمەیە،
ئێــــوارەی ڕەنگ... هەڵبـــــــزڕکاو
لە ئاوێنەی ئەم پایزە درەنگەدا
ئەڵێی دەم و چــــــــاوی خـــــــۆمە
دەم و چـــــــاوی پێش حەوت ســـاڵم
ئەوســـاتانەی
کە جێت هێشتم:
"دەم و چـــــاوم کانییەکی
ســـاف و ڕوون بــــــوو
کە تووڕە بوونت هەڵیکــــــرد
بووی بە گەرداو
لێڵت کــــــــردم!"
*

ئەی شیعــــــــرە هەڵفــــریوەکەم
وەرەوە با یەکە یەکە
شەقــــــامەکان تەی کەینەوە
ئەو شەقــــامە درێــــژانەی
وەک بێــــــــداری و شەونخوونی
ئێمــــە وان تەواو نابن.
وەرەوە با سەر کەینەوە
بە باوەشی باخچەکاندا
ئەو باخانەی گەڵای داریان
وەک ڕازەکانی دڵی من
چـــــڕ و پـــــڕن
ناژمێـــــــــررێن و تەواو نابن.
وەرەوە با بە جــــووت بڕۆین
بێ دەنگ وەکوو ئاونگی سەر
پەڕەی چـــــــــاوم.
وەرەوە با بە جووت بڕۆین
گلەییمـــــان زۆر لە سەرە
گلەیی ئەو ڕووبارانەی
بە لایاندا تێ‌پەڕین و
سەرمـــــــان لە شەپۆلیان نەدا.
گلەیی ئەو درەختـــــانەی
بە لایاندا تێ‌پەڕین و
سەرمـــــان لە سێبەریان نەدا.
گلەیمـــــــــان زۆر لە سەرە
وەرەوە با بە جــــــووت بـــــڕۆین
خـــــۆر ماویەتی هەورازێکی تــــریش ببڕێ!
*

خــــۆرنشین ئێستە تارایە
تـــــــارای پەنجەرەی ماڵان و
سەر گومەز و درەختەکان.
وا ئێستە خــــۆر لە ئەستێرک و گۆمەکاندا
ئەڵێی تاوسێکی خـــڕی داگیـــرساوە،
پەلکە ڕەنگینەی ئاگــــری سەر ڕووی ئــــاوە.
وەرەوە با بە جـــــووت بــــڕۆین
من ئەمەوێ ئەو تارایە
لە پەنجەرە سەر گومەز و درەختەکان
بکەمەوەو بیـــــدەم بە سەر سەری تــــــۆدا
من ئەمەوێ
تــــۆ شـــاژنی ئەرخەوانیی
خــۆرنشین بی و
منیش وشەی گڕ تێ بەر بــووی
ئەم دیدارە.
*

وەرەوە با بە جـــووت بڕۆین
دیوانێکی تــازەم هەیە
بە دەم ڕێـــــوە
بۆڵە وشەی شیـــــرینی ئەکەم بە دەمتــــا
حەرفی زەرد و ســوور سەوزی
ئەدەم لە قـــــژو بەرۆکت
ڕســـتەی شینت ئەکەمە مل.
وەرەوە با بە جــــووت بڕۆین
ئەوەتا خــــۆر
گەیشتۆتە سەر دوا هەوراز
هاکا لەپـــــــڕ بازێکی داو خۆی هەڵدایە (۱) باوەشی شەو.
نەهــــاتی تا بە جـــووت بڕۆین
شیعــــرم شەوی بە سەردا هات.
نەهاتی تا بە جـــووت بڕۆین
نەهاتی تا بە جووت،
نەهاتی تا،
نەهاتی،
نە...
(۱). وێنەی قەسیدەیەکی ئەلیوتە ۱۹۸۲
🎀 @Sherko_bekas
🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

هەڵبزڕکاو: رنگ باختە
پیاسە: قدم زدن
گەرداو: گرداب
لێڵ: گل آلود
هەڵفریواندن: فریب دادن
شەونخوونی: شب بیداری
هەوراز: سربالایی
تووڕە: عصبانی
گۆم: ژرفاب راکد
چڕ: پڕ، مملو، فراوان
ئاونگ: شبنم
شەپۆل: موج
گومەز: گنبد
ئەستێرک: استخر
تاوس: طاووس
خڕ: گرد، دایرە مانند، کروی
تارا: سرپوش عروس
پەلکەڕەنگینە: رنگین کمان
بۆڵه: دانە انگور، اینجا دانە
شین: آبی رنگ
بەرۆک: گریبان
لەپڕ: ناگهان، یکهو
بازێکی دا: پرشی کرد، پرید
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

👇👇
https://www.tg-me.com/joinchat-BoNE1jwJVecgBDiTbrLSIg
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
وەرەو با بە جووت بڕۆین
من ئەمەوێ ئەو تارایە
لە پەنجەرە سەر گومەزو درەختەکان
بکەمەوەو بیدەم بە سەر سەری تۆدا
من ئەمەوێ تۆ شاژنی ئەرخەوانیی
خۆرنشین بی و
منیش وشەی گڕ تێ بەر بووی
ئەم دیدارە
@Sherko_bekas
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

#دوو_دەنگ
🎀 @Sherko_bekas
۱). فریشتەی دەنگی سپی
بیڵێ و با ڕوخساری گڕەی هاتووم بە سەر
ئەم ژیلەمــــــــــۆی سەفەرەدا
بخەمــــە بەر

ئەو پـــــــروشەو کـــــزە بایەی
کە لە کـــــــوێستـــــانی دەنگتەوە
ورد... ورد... ورد... ورد
دێـــــنە خـــــوارێ.

بیــــڵێ و با گــــــوێم پــــــــــڕ بەبیستن
بـــــۆنی ئەو باخـــــانە بکات
کە لە تاڤگەی گەرووتەوە
ئاواز پـــــڕژینی من ئەکەن.

بیڵێ و با تــــاوڵی تـــاسەم لەم کـــۆچەدا
لەبەر کــارێزی فێنکی دەنگتا بخەم.
ماندووم ئەی دەنگی سپی فـــریشتەی،
لە لای بەفــــــری کاوانەوە هــــــاتوو
مانــــــدووم... ماندووم
تــــــۆخوا ئەگەر لە سەر دەستی خۆرنشینی ناخەکانت
هەڵم نەگـــــری!

تـــــۆخوا ئەگەر لە کەژاوەی پێڵــــوی هەوری نیگاکانتا
هەڵم نەگـــــری!
ماندووم.. ماندووم،ئەزانی چــــۆن؟
ماندووم وەک هەناسەی ســــواری ئەو چڵانەی
کە "با" لە کەناری چەمدا
سەریان ئەکا بە ناو ئاودا و
دەریان دێنێ و دیســـانەوە
ئەیانکاتەوە بە ئاودا!

ماندووم، وەک ئەو شەقامانەی
کە ڕێبـــــواری
ســـوارە و پیــــادەیان لە سەر ناڕەوێتەوە.

ئەی فــــریشتەی دەنگی سپی!
لە سەر باڵی ئاوریشمینی،
لە سەر باڵی هەنـــــاسەکەت
هەڵم ئەگـــــــری؟
ئەوا ئێستە، خــۆم ئەبینم لە دوورترین ئەستێرەدا
ئەجــــریوێنم!

لە دوورترین ئەستێــــرەدا گوڵی ناو خەو ئەکەمەوەو
ئەیدەم لە قــــــــژی لەیلاکەم
خـــــۆم ئەبینم هێــــواش هێــــواش لە سەر شــــانۆی
سپی و بەرزی هەوری خەیاڵ
سەمـــــا لەگەڵ گیانتـــا ئەکەم.
" بایرۆن! تەنیـام و تەنیای هەر گەڕیدەی
ناو ســــرووشتەو، پەنابەری دارستانە کپەکانە.

پوشکین: تەنیام و تەنیــــایی تـــۆش گــــریانی
من ئەخــــوێنن"
ئەی فـــریشتەی دەنگی سپی!
بیڵێ و با ڕوخســــاری گڕەی هاتووم بە سەر
ئەم ژیلەمــــۆی سەفەرەدا بخەمە بەر
ئەو پـــڕوشە و کزە بایەی
کە لە کوێســـــتانی دەنگتەوە
ورد... ورد... ورد... ورد..

دێنـــە خــــوارێ و ئینجــــا منیش لەگەڵیاندا
ئەتوێمەوە... ئەتوێمەوە...
*
🎀 @Sherko_bekas

۲). کــــوڕ ژنی ئەسپی بــــرووسکە
نێــــرودا وای بە شیللی وت:

لە بەر ئەوەی
جێ ژوانی دڵــــداریم و سێبەری بن
ئەو سەروانەی کە سەرت تیــــا ئەنێمەوە...

لە بەر ئەوەی
تـــۆ ڕنوی قـــژی تاریکی و
لقی دەستی لاوازو لەرزۆکی دایکمی و
لە بەر ئەوەی
تـــۆ چـــۆلەکەی باڵکــــراوی
سانتیـــاگۆیت و نافـــــڕی!

لە بەر ئەوەی لە ناو نیگای
کتێبی مـــاندووی هەژارو برسیەکاندا
تــــۆ فـــرمێسکێکی قەدەغە و دەرکـــــراوی!
نیشتـــــــمانم !

بـــۆیە کاتێ بانگم ئەکەی
ئەبم بە ئەسپی بـــرووسکە و لە تاریکیدا تاو ئەدەم
بـــۆیە کاتێ بانگم ئەکەی
ئەبم بە نان
بە ئاو
ئەبم بە باڵ و بە هەتاو
نیشتمـــــانم !
ئابی/۱۹۷۵
🎀 @Sherko_bekas

🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 فەرهەنگۆک

ژیلەمۆ: اخگر زیر خاکستر
تاڤگە: آبشار
تاوڵ: چادر

تاسە: آرزو، اشتیاق
کارێز: قنات
کاوان: کوهساران
کەژاوە: کجاوە
چڵ: شاخەی درخت
شەقام: خیابان
ئەستێرە: ستارە
قژ: مو

شانۆ: تئاتر
سەما: رقص
برووسکە: درخشش
ڕنو: بهمن

لاواز: لاغر و ضعیف
چۆلەکە: گنجشک
قەدەغە: ممنوع
تاو: تابش خورشید


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

👇👇
https://www.tg-me.com/joinchat-BoNE1jwJVecgBDiTbrLSIg
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
پزیشکێ مرد
دەرمان گریا!
دەرمانیان ڕشت
ئازار گریا!
ئازاریان کوشت
دادیش گریا!
دادیان خنکان
ئەمجارەیان
خودا گریاو
ئەوەی کە قاقایش پێکەنی
"زۆرداریی" بوو!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ماندووم وەک هەناسەی
سواری ئەو چڵانەی
کە "با" لە کەناری چەمدا
سەریان ئەکا بە ناو ئادا و
دەریان دێنێ و دیسانەوە
ئەیانکاتەوە بە ئاودا!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
تەوقەیەک و ئیتر ڕۆشتی
چەند ڕۆژێکە وا هەست دەکەم
هەر پێنج پەنجەی دەستی ڕاستم
لە مەچەکم جوێ بوونەوەو
بوونە بە پێنج مەلی پرسیار و
پێنج ڕێیانی ناو شاردا
بۆ هێلانەی لەپی دەستی تۆ ئەگەڕێن..

🎀 @Sherko_bekas
لە دوورترین ئەستێرەدا
گوڵی ناو خەو ئەکەمەوەو
ئەیدەم لە قژی لەیلاکم
خۆم ئەبینم هێواش هێواش
لە سەر شانۆی سپی و بەرزی
هەوری خەیاڵ سەما لەگەڵ گیانتا ئەکەم..

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
بۆ ح. زیره‌ک

شمـشاڵێک مـرد
ئاوازه‌کانی چـوونه سه‌ر مه‌زاره‌که‌ی
که‌سه‌یریان کـرد:
لق‌و پــۆپی دارتووه‌کان
بوونه‌ته "خـاوکه‌ر"ی سه‌وزو
باڵنده‌کانیش به‌گوڵی
دار ئه‌رخه‌وان!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ئەی کچی جوان
لە گیانەڵاوی ئێوارەی ڕۆژێکتا بوو
گەیشتمە لات
برینەکانم هەر لە بەر دەرگاتەوە
خۆیان هاویشتە باوەشی ڕووبارەکەت
ئەویش هێواش گرتنیەوەو
بەدەم ماچی ئازارەوە
بردینە شار
🎀 @Sherko_bekas
ش.بێـکەس
ناسیاوم و نەناسیام
جلەکانم، جامانەکانم هەندێ وشەم
پێناسێ بوون ئەیانکردمە
کۆڵی دایکی خۆشەویستیت
ئەیانبینیم کوێرە کانیم
لە ناو کاولاشی دڵیاندا
سەر لە نوێ ئەتەقاندەوە...
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

#پڵنگ_و_پەیکەر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ " #هێمن "
🎀 @Sherko_bekas

لە گیـــانەڵاوی ئێوارەی ڕۆژێکتا بوو
گەیشتمە لات.
بــــــرینەکانم هەر لە بەر دەرگاتەوە
خـــۆیان هــــاویشتە باوەشی ڕووبارەکەت
ئەویش هێـــواش گــرتنیەوە و
بە دەم مــاچی ئازارەوە
بــــردنیە شــار:
ئەمە تـــۆی من لە ناو خەوی
چەند ساڵەمــا
هەمـــوو شەوێ ئەمبینیت و
دەستـــم ئەخستە کەمەرت

بە یەکەوە سەمامان بۆ:
بــــاران، لوتکە، هەتاو ئەکــــرد!
ئەمە منم "گـــۆیژە"م بۆ تۆ هێناوەتە
پاڵ "زاوا ، بووک" !

کە شەو داهــــات
بە دوو قۆڵی سەر ئەخەمە سەر شانمان و
ئێمەیش ورد ورد لە بەر خۆوە
ئەو ســـرودەیان بۆ ئەڵێین
کە یەکەم جار لێــــرە پشکووت !
بمگەڕێنــــە !

نە شـــارەزای گەلێ شـــاری
چـــاوی خـــۆمم
لە دڵی خــۆمدا ون ئەبم !
کــوا چــوار چـــــرا ؟!
تـــرسێ نیــگای تــروکانی
پەنجەی ئاوڕت خســتە سەر
بێ‌دەنگی یەک... وەکوو کلووی
بەفــرێکی مات
لە با پێچی ڕوخســارماندا
تــــروشکەی کــــرد!

کە ڕاوەستـــاین مێــــژوومان دی
پاشەو پاش ئەگەڕایەوە،
ڕۆژمێـــرێکی داینە دەست
لە خــــۆرنشین هەڵکێشــــرا بوو!
کە واتە من حەوت ساڵان بــووم

کە تۆ "بوویت" و لێرەدا بوو
خـــۆرت هێنـــاو
ئەتدا لە بەرۆکی "سابڵاخ"
لێـــرەدا بوو شانـــۆیەکت لە گوڵاڵە
دروست کــردو ئەستـــێرەت پیاهەڵئەواسی.

شایی نێـــرگــز لە ناو بەفـــــرا
ئەیخایاند و چراخانی مۆمی پەنجەی
داگیرساوی درەختەکان
ئۆپەرێتی ڕووناکی بوون.
کە واتە من حەوت ساڵان بووم.

بەستەڵەکی بێ دەنگیمان
وەختێ شکان
کە چەند زەڕنەقــــوتەی ئاخێ
سەریان لە ناو سنگمانەوە هێنــــایە دەر
بە بێ ئەوەی پێ بزانین لە دڵۆپی
ئاونگی نــاو
ئەستێرکەکانی پێڵویان ئەخواردەوە !

وتت: بەڵام ئێستـــە لە ژێـــر
هەر دوو قاچی پەیکەردا شـــار
پڵنگێکە ئەژنــۆ شــــکاو.
تـــۆ بڕوانە ! چــــۆن لە نێــــوان
هەر دە پەنجەی پەیکەرەوە
هەتا ئەمــڕۆش خوێنی هەڵۆ کوژراوەکان
دێنە خــوارێ و لە چەقی گشت ڕێگەیەکدا
وەرزێکی نوێ ناو نــووس ئەکەن !

تـــۆ بــــــڕوانە ! " محەمەد" چـــۆن
لە ناو نەڕەی شێـــرەکانی
هەر چوار گۆشەی باخچەکەوە
دێتە دەرێ و هەتا ئێستەیش
پەیکەرەکە ئەتۆقێنێ !
گەڕاین.... گەڕاین
لە پێچی هەر شەقامێکت و کۆڵانێتا
گەڵا.. گەڵا
سەرنجەکانم ئەوەرین.

ناسیــــــاوم و نەناسیــــاوم:
جلەکانم، جامانەکانم هەندێ وشەم
پێناسێ بوون ئەیانکـــــــردمە
کۆڵی دایکی خۆشەویستیت.
ئەیانبینیم کوێــــرە کانیم
لە ناو کاولاشی دڵیاندا
سەر لە نوێ ئەتەقاندەوە

قــــــــوربانت بین
سەرنویشتمان وا لە دەستی ئێوەدایە
تــــوخوا باشین ؟!
قوربانت بین !
گەڕاین... گەڕاین
کچەکانت پۆلە گوڵ بوون
لە چارشێوی ڕەنگاو ڕەنگدا هەڵ ئەفـــڕین و
لە سەر لقی هەر دوو دەشتی هەڵ لەرزیوم
ئەنیشتنەوە....

چــــرای مەمکیان ئەدا لە شەختەی ڕۆخســـاری
وەریوی من
توخوا خەڵکی سلێمانیت ؟!
بریا... بریا
سلێمانیت بدیتایە !
ئەی کچی جوان لە بەر بریاو خۆزگەی تۆیە
سەرم داوە بەو شاخانەو
لە بەر بۆ کروزی جەرگی تۆیە، کە من
گیانم کردۆتە چراوگی دارستان‌و ئەشکەوتەکان
لە بەر ئەو ئێسکە سووکەتە
ڕەنگم پەڕیوی ناو تەمی
سەر ماڵانی سلێمانی و سەر ئێرەیە

ئەی کچی جوان !
لە گیانەڵاوی ئێوارەی ڕۆژێکتا بوو
گەیشتمە لات
برینەکانم هەر لە بەر دەرگاتەوە
خۆیان هاویشتە باوەشی ڕووبارەکەت
ئەویش هێواش گرتنیەوەو
بەدەم ماچی ئازارەوە
بردینە شار !

🎀 @Sherko_bekas
🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

گیانەڵاو: حالت نزع یا جدا شدن روح از تن در هنگام مردن 👈 کاتی سەرەمەرگ
هاویشتن: انداختن، پرت کردن، شلیک کردن
لوتکە: قلە، دماغە
گۆیژ: زالزالک
پشکوت: شکفت

تروکان: برهم زدن پلک چشم
ئاوڕ: واپس نگری
پاشەو پاش: وارونە، پشت و رو
بەرۆک: گریبان
ئەیخایاند: منتظر میماند
ئۆپەرێتی: اپرا
بەستەڵەک: یخبندان

زەڕنەقوتە: بچە گنجشک پر در نیاوردە
ئەستێرکە: ستارەی سحری
پێڵو: پلک چشم
چەق: در اینجا یعنی کنار راە
وەرز: فصل
نەڕەی شێر: غرش درندە شیر
تۆقین: از ترس زهرە ترک شدن، ترسیدن

کاولاش: کنایە از کلبە محقر
شەختە: یخبندان، یخ
بریا: کاش
ئەشکەوت: غار
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🎀 @Sherko_bekas
لە ناو شریخەی چەخماخەدا بوو
کە تۆوی دەنگم
کرد بە سەر کێلگەی تەمی وشەوە
کاتێکیش وەرزی سەر هەڵدانی ئەو
هات بە پیرمەوە
بینیم پەڵە دەنگ
لە تەماشا سەوز ئەکاتەوە.
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#ڕەشەبا
🎀 @Sherko_bekas

۱
بە "کەنفانی"م وت:
وشەی باڵندەت لە بێشەی چــــــڕی
ئەندێشەتەوە هاتـــــۆتە دەرێ و
ئەوا ئێستاکە هەموو ئاسمــــان و
دەنگی هەتـــاوی تازە هەڵهـــاتووی
وڵاتی خـۆری بەستـــۆتە باڵی و
لە چــــاوی خــــۆیدا
هەرچی سەرنجی شەپۆلەکانی
کـــــۆی کردۆتەوە.

جێگـــایەک نییە
کە جێی قەوارەی کـــۆچی وشەی تــۆی
تێــدا بێتەوە
زەمانێک نییــــە
کە خۆشەویستی وشەی شەهیدتی
لە بیـــــر چێتەوە !
وشەی باڵندەت لە سەر درەختی
نامۆیی هەژار
هێلانە ئەکاو لە سەر چڵی گـــڕ ئەنیشێتەوە.

کاتێکیش وشەی باڵندەت ئەفـــڕێ
سنوورێک نییە لە هەڵفـــــڕینیا
نەیسڕێتەوە !
ئەویش پێی وتم:
وشەی باڵندەم ئاوا بێ ئیتر
چـــــۆن ماڵیی ئەکــــرێ و ئەگیرێتەوە.
چــــۆن ماڵیی ئەکـــــرێ و ئەگیرێتەوە!

۲
لە ناو شـــــریخەی چەخماخەدا بوو
کە تـــۆوی دەنگم
کـــرد بە سەر کێڵگەی تەمی وشەوە
کاتێکیش وەرزی سەر هەڵدانی ئەو
هات بە پیــــــرمەوە
بینیم پەڵە دەنگ
لە تەماشاتا سەوز ئەکاتەوە.

لە تەماشاتا جـــۆگەلەی ڕستەم
ئاوێنەیەکە
لە بنی روونیا ئەتخوێنێتەوە.
لە تەماشاتا هەر برژانگێکت
ئەبێتە نووکی خامەی شاعیرێ و
لە سەر لاپەڕەی پێڵوی چاوانت
وەک هەزار هەڵبەست
ئەمنـــووسێتەوەو ئەمنووسێتەوە.

۳
بەر بەیان گـــریا
کاتێ گوێی لێ بوو
وا ڕەشەبایەک لە لەپی دەستی
زبـــر و توڕەیا
گوڵی وشەیەک هەڵ ئەوەرێنێ و
بەرەو گۆڕیچکەی باپێچی ئەبا.
گــریان پێ کەنی
کاتێ کە بینی
فـــرمێسکی وشەی
بە دڵی بەردا ئەچێتە خـــوارێ و
چـــرای ژوور سەری
چیـــا هەڵ ئەکا !
۱۹۷۵
🎀 @Sherko_bekas
🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

قەوارە: حجم
نامۆ: غریب
هێلانه: لانه
چڵ: شاخه درخت
سنوور: مرز
شریخە: صدای رعدآسا
چەخماخە: آذرخش
کێڵگە: زمینی کە شخم زدە می شود، مزرعە
پەڵە: لکە

جۆگەلە: جوی آب
ڕستە: جملە
روون: آشکارا
برژانگ: مژە
خامە: قلم، ترکە
پێڵو: پلک چشم
گۆڕیچە: لحد👈 جۆگەلەیەکە ئەملا و ئەولای بە بەرد ھەڵچنرابێ و تەختەپۆش کرابێ
فرمێسک: اشک
بەرد: سنگ

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🎀 @Sherko_bekas
له‌ کۆچدا بووم
ئاوێکم بینیی ئه‌گریا
لام داو... وتم:
بۆچی ئه‌گریت؟!
وتی: ڕووبارێ بووم پێش تۆ
هاتن لێیان شکاندمه‌وه..
لێیان بڕیم...
بۆیه ئه‌گریم!
🎀 @sherko_bekas
شێرکۆ بێکه‌س
Forwarded from اتچ بات
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
ئەی وەتـەن دیسان بەهارە، ئارەزووی سەیرانمە
مەیلـی هاژەی قەڵبەزەی بەفراوی کوێسـتانمە
ئیشتهای بۆنی گوڵ و گوڵ سۆسەن و ڕێحانمە
ئارەزووی سەرکەوتنی لاوانی کوردسـتانمە

#قانع 📚

سڵاو و ڕێز ھاوڕێیانی خۆشەویستی کەناڵەکانی سەر بە #لێژنەی_تاپوی_نووسراوە
لە لایەن خۆمانەوە و لە کانگای دڵەوە، پیرۆز بایی ھاتنی نەورۆز و نوێ بوونەوەی سال، وەرزی سروشت و جوانی و دەستپێکی ساڵی ٢٧٢٠ی کوردیتان لێ دەکەین.

ئاواتەخوازین ساڵێکی پڕ لە جوانی، دڵگەرمی، ساغی و سڵامەتی بۆ ھەموو لایەک بێت و ھیوادارین ئەمساڵ دوور بین لە ھەرچی کۆست
و کارەساتی دڵتەزێن و ناخۆشی و ڤایرۆسە.

خۆشەویستان ھەر وەک دەزانین نەورۆز و ئاگری نەورۆز ھێمای نەتەوەیی یەکگرتن، نوێ بوونەوە و یەکڕیزییە و ئەمساڵ ھاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی #کۆرۆنا لە ھەموو جیھان و ڕادەیەکی زۆریش لە ئێران و کوردستانیش، ھەر بۆیە تکایە با ھەمووان دووری بگرین لە کۆبوونەوە گشتییەکان و نەورۆزی ئەمساڵمان لە ماڵەوە و بە گۆرانییە مێژووییەکەی مامۆستا #حەسەن_زیرەک بەرز ڕابگرین و جەژن و شاییەکەمان با لە ماڵەوە بێت و لەم کاتە ھەستیارەدا گوێگری ڕێنوماییە تەندرووستییەکان بین.

مزگێنی دا سروه به باے بەهارے
وا هاتەوه نەورۆزے ڪوردەوارے
به تیشڪێڪ تێڪ شڪا سوپاے ڪڕێوه
هەوارے ڕۆژ گەیشته خاڪەلێوه..

مامۆستا #هەژار

#نەورۆزتان_پیرۆز
#دڵتان_شاد و بژین بە #شادی_و_کامەرانی🍀🌺

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
2024/09/22 15:36:42
Back to Top
HTML Embed Code: