Telegram Web Link
#شاخ
🎀 @Sherko_bekas

بەناو مێـژووی تـەما، ئاوڕ سـەرنجـی خۆی
سواری ئـەسپـی
چەخماخەیەکی تیـژ ئـەکات،
ئـەسپـی چاوێ
کـە وەرزە جـوانەمەرگـەکان
جڵەو بۆ تاوی شل ئەکـەن !.

زۆر دەمێـکە ئا ئەم ئەسـپە
ڕێـی مـەرگ ئـەبڕێ
تا ناوچـەوان خۆرێکـی سووری تیا هەڵـبێ.
هـەتا بفـڕێ دائـەگیـرسێ و تیـشک ئـەهاوێ

ڕامەوەسـتە
تا ماندووبوون هەناسەی ڕێگـە سوار ئەکات
ئەم کێوانـە ئەیانەوێ
بۆمەلـەرزە ڕایان ژەنـێ.

ئەیانەوێ خۆشـەویستـی و مـەرگ
بـە گـەردوونیان بناسێـنن
پشکـۆ لـە شەختـەی سنگیانا دەربهێـنن.

ئەیانەوێ لووتکـە نەگری و دنیـا بە بارانێ تـەڕ بـێ
کە ئەستێرە کوژراوەکان جێ پێی بەهاری هەڵگـرن.
ئـەم کێوانە ئەیانەوێ
پرشنـگ لە ئاسۆدا بگـرن
نیشانەیه: گوللە سوارەو
بریـن: مەڵبەندێکە ئاگـر
لە چـوار دەوری ئەم نەخشەیە نەتکاوە.

نیشانەیـە: ئەم نەخشەیـە سـەری جـەنگـەڵە داوێـکە
توناوتوونـە

-بیـرتان نایە! مانگـی کوژراو کەهەڵنەهات
چ کۆتەڵێ ئـەگێـڕدرا بۆ ئاسمانـەکـەم؟
ئەم نەخشـەیە گوندەکانـی لە شەوەزەنگا ڕزیون
لەناو ئۆردوگای دوکەڵا
ئاگردانی چاوی ئێـوەی شاردۆتەوە.

نیـشانەی: ئەم نەخشـەیە سـەری جەنگـەڵە داوێکە
هـەزار داوی خستۆتـەوە.
-بە ئاگابن نەخشـەکەتان
کەنیزەکێ بە ماچێـکی دوای نیو شـەو
لەسـەر مەمکـی تاپۆی نەکات!

بـە ئاگابن نەخشـەکەتان لە پێشـوازی
خەلیفەدا
خۆی ڕانەخات!
-نیشانەیە: هەموو بڕینەوەی دارێـک
باڵندەکان فێر ئەکات چۆن
هێلانەکان بگوێزنەوە و لەگەڵ ئازاردا کـۆچ بکـەن.

بێ دەنگییان نەچەقانە چاوی یادمان.
بیرتان نایە! یەکـێ نـەبوو لە ژوور سەری
تەرمـی پەیمانـی "سیڤەر" دا
ڕمی دەنگـی داچەقێنێ
بیرتان نایە؟

-نیـشانەیە هەموو هەڵکەندنی دارێ
باڵندەکان فێر ئەکات
چۆن بە باڵ بێچوو بگوێزنەوە بۆ کۆنە شاخ
فێریان ئەکات کە نیشتنەوە
چاوی ڕاوچـی
لـە تان و پۆی پیلانەکاندا ببینن!

-کە هەڵفـڕیـن
ئاوڕ لـەو لقە بەنەوە
نیـشانەیە لـق شکــاوە
لـق پوازی چوارەمینی
داتاشـراوە !

-ئـەم شاخانە "گـەزنـەفوون" ـی
کۆن و نـــــــوێیان
خستۆتە ناو ئەشکەوتەوە و
دەمـی ئەشکـەوتیان بە تەرمی شەهیدەکانم بەستـوە !
پـشوو نادا
چـەک زمانـی کێڵگـەی ئـەو جوتیارانە ئەزانـێ
کـە هەوارو
دیوەخانی بەگ تێـی ناگا.
بارووتـی گـڕ لە زەمیـنی گیاکانا ئەڕوێ.
چەک لەگەڵ مردندا ئەدوێ.

چیتان ئەوێ؟!
کە گوێتان نا، کە گوێمان نا
بە دەلاقەی دەرگای برینـی شارەوە
چیمان نـەبیـست؟

-لە کێلانـی خەمەکانـی ئەم شارەدا
وشـە ئەبێـتە خەنجـەر و
ئەکرێن بە قەدی شێعرەوە.
وشە ئـەڕواو ئەگاتە شاخ
وشە ئەبێ بە باو بۆران
ئەبـێ بۆ شەوبـۆ بۆ قـــــژی
مانگـی کوژراوی دەزگیران.
چـی ئەبیـستن؟
چـی ئەبیـنن؟

-لە ناو گەڕەکـی گریانی هەژارانا
ناخێـکمان دی
سەریان ئەبڕی
ئاخ بوو بە گوڵ
لە شاخ ڕووا
ئاخ بوو بە کەو
بۆ لای بەفری
یار هەڵ فڕی.
چیتان ئەوێ؟!

-کـەو نەخرێتە ناو قەفەزی پایتەختەوە
گوڵ نەڕنرێ و نەبرێ بۆ میر.

-ئەم کێوانە لەسەر پشتیان
کاسە سەری دێوە ڕەشی
چاخەکانیان هەڵ چنیوە.
پشوو نادا
ئەسپـی خوێـنی ئەم شاخانـە
لەو ڕۆژەوە نەحیلێنن
کە هۆگری غار کردنن لە دۆزەخدا
لـەو ڕۆژەوە نەحیلێـنن پشوو نادەن.

تەماشا کەن
تیـشکی زامدار ئـەوا بەشانـی ئاسۆدا
بـەرەو ژوورە.
شـەقاوی دەنـگ
بنکـەی بیسـتن
لە گوێی ساڵدا ئەکاتەوە و
لە ژوورەکانـی کۆشکـی "ڕەشـید" دا نەگـرمێـنن.

بارانـی دەنـگ
پەڵە لە سـنگی سـەنگەری
دە ساڵدا
ئەداو بەتاو
دائەکاتە سـەر شانۆی خوێـن

-ئـەزانن بۆ هەوری ئێمە
قەت بارانـی لەبار ناچـێ؟
-هەژارەکان ڕەنگـیان تێکـەڵ
بە هـەوری تینـوو کردووە.
هـەژارەکان ناو نیشانـی شاخەکانیان
لەسـەر روومەتـی برسێتی هەڵکەندووە.
هەژارەکان ئاڵای دڵی
ئایندەیان لە ئێستەوە
هەڵگـرتووە.

پشوو نادا
ئەمە ڕێگەی ئەو چاوانـەن گلێـنەیان
لە قۆناغی مـەرگا تۆو کـرد
بە ئەژنۆ مۆری بەر دەمـی ترسـیان نەکرد.

پـشوو نادا
ئـەسپـی خوێنـی ئەم شاخانە
لەو ڕۆژەوە نەحیلێنێ
کە ئەستێرەی قوربانیی خۆی
لە گۆمـی سەنگـەردا دیوە.
لەو ڕۆژەوە هەوری حیلەی ئەگرمێـنێ
کە خۆی بە تۆفانی سەدەی ،
مـردن بە پێـوە ناسیـوە
۱۹۷۴/۲/۸
* ئەم شیعرە لە پێداچونەوەدا بۆ دووەمجار دەستکاری کراوەتەوە و هەندێ ئاڵوگۆڕی بەسردا هاتووە

🎀شێرکۆ بێکەس🎀
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

بۆمەلەرزە: زلزلە
پرشنگ: تابش، شرارە
ئاسۆ: افق
مەڵبەند: مقر، قرارگاە، مسکن
دوکەڵ: دود
تاپۆ: شبح
تەرم: جنازە

ڕاوچی: شکارچی
پیلان: طرح
لق: شاخه
جوتیار: کشاورز، زارع
کێلان: نیام، جد
دەزگیران: نامزد
گەڕەک: محله
کەو: کبک

قەفەز: قفس
میر: امیر
شەقاو: گام بلند
کۆشک: قصر
روومەت: گونە

ئاڵا: پرچم
قۆناغ: مسیر
ئەژنۆ: زانو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🎀 @Sherko_bekas
بیــــرتان نایە !
مانگی کوژراو کە هەڵنەهات
چ کۆتەڵێ ئەگێڕدرا بۆ ئاسمانەکەم ؟
ئەم نەخشەیە گوندەکانی
لە شەوەزەنگا ڕزیون
لە ناو ئۆردوگای دوکەڵا
ئاگردانی چاوی ئێوەی شاردۆتەوە.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

#کفن_دز #ئەکتەر
🎀 @Sherko_bekas

۱
هەناسەدان لەناو سنگی وڵاتێکدا
کە سییەکانی بە بارووت داگرانەوە!
چی بە سەر دێ؟!
ـــ ئەمە ڕاهێنانی مەرگە، کاتێ کە خاک
ژان بە دووانەی
شەوی بوومەلەرزەو بورکانەوە ئەگرێ!

ـــ هەناسەی تۆم کەهەڵمژی
نمەی بارانی بینینم
ڕژانە سەر
گۆنەی پایزێ و سەوز بووم.
هەناسەدان لە ناو سنگی وڵاتێکدا
کە سییەکانی بە بارووت داگرنەوە
ڕاهێنانی مەرگە و دەستەمۆ کردنی بەوری ترسە لە بێشەڵانی ئاگردا.

هەناسەدان لە نیشتمانی دووکەڵدا
گەش کردنەوەی پشکۆکانی
ژێر ئێسکێکە
هەڵقرچانی:
بانگ کردنە لە باڕەشێ
چنگی لوورەی بخاتە ناو
بەستەڵەکانی مێژووەو
لافاوی نووستوو هەستێنێ !


ــــ هەناسەتم کە هەڵمژی
ڕەنگم بوو بە دەنگی هەڵۆو
لە ناو هەوارا دای چەقانم
ڕەنگم لە دەنگتا گرتەوە
بیرکەرەوە: لەو گەشتانەی، لەو سەفەرە درێژانەی
کردمان‌و نەگەڕاینەو...

ماڵ ئاوابێ! گریان لە ناو
دەربەندەکاندا بەستوێتی!
ماڵ ئاوابێ! دایکم ئەڕوانێتە مەرگم
بەر لەوەی هێشتا مردبم
ماڵ ئاوابێ! هاتی و برسێتیت هێناوە بە پیرمەوە
ماچم کردی و ماچت کردم

ــــ لەم ناوەدا
دۆزەخ لە بەهەشت چووز ئەکرێ!
لەم ئاوەدا پرۆژەکان لە "خوێن"ەوە
وزەی ڕوناکی وەر ئەگرن.

کامە شەهید پرسیوێتی
ئەو چەقۆیە سەرم ئەبڕێ ؟!
کام قوربانی هات و وتی:
مەرجی مردنم بۆ دانێن!
لەم ناوەدا، هۆزی مەرگ هەڵبژاردن، جێنیشتەیە.
لەم ناوەدا تەنها بەفر فریشتەیە.

هەناسەدان لە ناو سنگی وڵاتێکدا
کە سییەکانی بە بارووت داگرنەوە
خۆر چی لێدێ ؟
ئەمە وەرزی
پەڕینەوەی تیشکە بە سەر شوورەی هەموو نێزەکاندا و
گرتنە باوەشی لوتکەیە.

پەڕینەوەی برسێتییە.
گوێ بگرن! نان لە ناو خەودا هاوار ئەکاو
هەژاران هەڵ ئەسنێنێ.
مەیگۆڕێنەوە ! ئێوە هاتوون دەم و چاوتان
لە کفن دە کۆنەکان بسەننەوە
مەیگۆڕنەوە! ئێوە هاتوون گۆڕی دنیای
تاوانەکان یەکە... یەکە هەڵبەنەوە..

۲
لە "بیافرا"ی ناو "سینا"دا
کە دەسکەنەی قژیان کردی
هەرچی دڵداری دنیایە
بێ قژ بینیم.
ئەی دڵدارە بێ قژەکان
قژی خۆتان ئەوێتەوە ؟!
یان بارۆکەی دەڵاڵەکان لە سەر ئەکەن؟!
یان سەرتاشخانەی سۆزانیی ژێردەواری
سفر تاشی
"101"ی ئەم جیهانە
لە بیـــر ئەکەن؟!

سەرەتای 1974

٭ ئەم شیعرەش بۆ جاری دووەم و کۆتایی هەمان ساڵدا کامێک گۆڕانی بە سەردا هاتووەو دەسکاری کاوەتەوە.
🎀 @Sherko_bekas

🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

هەناسە؛ نفس
هەناسەدان: نفس کشیدن
سنگ: سینە
ڕاهێنان: آموزش دادن، یاد دادن، عادت دادان
بوومەلەرزە: زلزلە
هەڵمژتن: بو کردن
ڕژان: ریختن
دەستەمۆ کردن: مانوس کردن،خو دادن

بەور: ببر
دووکەڵ: دود
گەش کردنەوە: روشن ساختن
ئێسک: استخوان
هەڵقرچان: تفیدن در آتش
بەستەڵەک: یخبندان
لافاو: سیل

نووستوو: خوابیدە
هەستێنێ: بیدار کند
بیرکەرەوە: فکر کن
گەشت: سفر
درێژ: طولانی

برسێتی: گرسنگی
خوێن: خون
ڕووناکی: روشنایی
چەقۆ: چاقو
هەڵبژاردن: برگزیدن

جێنیشتە: مقیم
پەڕینەوە: عبور کردن
تیشک: اشعە
بسەننەوە: پس بگیرید
دڵداری: عاشقی
قژ: زلف،مو
دڵدار: عاشق یا معشوق
سەرتاشخانە: پیرایش خانە، آرایشگاە مردانه
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🎀 @sherko_bekas
لە کێلانی خەمەکانی ئەم شارەدا
وشە ئەبێتە خەنجەرو
ئەکرێن بە قەدی شیعرەوە.
وشە ئەڕواو ئەگاتە شاخ
وشە ئەبێ بە باو بۆران
ئەبێ بە شەوبۆ بۆ قژی
مانگی کوژراوی دەزگیران...

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
‌ پەڕینەوەی برسێتیە.

گوێ بگرن! نان لە ناو خەودا هاوار ئەکاو

هەژاران هەڵ ئەسێنێ

مەیگۆڕێنەوە، ئێوە هاتوون دەم و چاوتان

لە کفن دزە کۆنەکان بسەننەوە

مەیگۆڕنەوە، ئێوە هاتوون گۆڕی دنیای

تاونەکان یەکە، یەکە هەڵبەنەوە.

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
ئەزانن بۆ هەوری ئێمە
قەت بارانی لە بار ناچێ ؟
هەژارەکان ڕەنگیان تێکەڵ
بە هەوری تینوو کردووە.
هەژارەکان ناو نیشانی شاخەکانیان
لە سەر روومەتی برسێتی هەڵکەندووە...

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
‌ تۆ ئەبینم ئەی کچی جوان!
کراس و کەوای پوولەکەت،
نێرگزی قژ،
بریسک و هوڕ
بریق و باق
وەک گزنگ و دەنکت تەرزە
وەک پوولەکەی پشتی ماسی
گۆمی زۆر ڕوون،

وەک پزیزکی ئاگری شوانی
بە قەد پاڵەوە سووتاووم،
وەک دڵۆپی هەڵپرژاوی
سەر قەڵبەزە
هەزار تیشکی
ڕەنگاو ڕەنگ ئەدەن لە چاوم.

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
من نیشتیمانەکەم گێلە
لە خوێن ساردیو بیرچونەوەو بێباکییا
لەهیچ نیشتیمانێکی تر ناچێت
بۆیە منیش بڕیارم یا
وەکو کراسێکی کۆنو
چاویلکەیەکی شکاوو
نامەیەکی بزر کراو
ئەوم لەبیر بچێتەوە
🎀 @Sherko_bekas
بێکەس
‌ ئەی کچانی لەش کەروێشکیی نەرم و نۆڵ!

لە بەر هەتاو پێستی شان و لامل تانیوەی قۆڵ

وەکوو ڕەنگی قەیسی گەیوو لێ هاتوو

من ئەمزانی ئێوە کوشتەی

تیشکی خۆری بە تاون،

بۆیە منیش هەتاوی سووری هەڵبەستی

خۆرهەڵاتیم لە چاودا بۆ هێناون.

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
باڵنده‌یه‌ک... "هه‌ڵفڕین"ی
له‌باڵه‌کانی کـرده‌وه‌و بـڕیاری‌دا
به باخ بڵێ، نه‌شنێته‌وه.
چــونکه زانیی ئاسۆ ڕه‌نگی
ئه‌رخه‌وانیی خۆی داوه‌ته
ده‌ستی ته‌مێ
بیسڕێته‌وه!
🎀 @Sherko_bekas
شێـرکۆ بێکه‌س
#بەهارە_شیعرێک
🎀 @Sherko_bekas

وەکوو درەختێکی تەنیای
بەر زەردە پەڕ
لە پاڵ دەوەنی گردێکدا
ڕاوەستاوم
ڕاوەستاوم
سەرو مل و تا ناو قەدم
لەبەر هەتاو
قاچ و مل و تا ژوور ئەژنۆ
نوقمی سێبەر.

بەرامبەرم
کێوی بەردیینی گەردەن لووس
وەک دیواری شووشەی شین باو
ڕێک هەڵکشاو
کە گلێنەم ئەفڕێ بۆ لای
وەک سەرنجم هەڵبخلیسکێ
چاو ئەتروکێ و کزە بایەک
کالانە پڕ ئەکا لە ئاو.

لەم لاشەوە تەم و مژێ
وەک قژی خاو
بەدەم "با"وە
دێت و ئەچێ و جارێک ئەچێتە سەر لەشی
بەفری نووستوو دای ئەپۆشێ و
جارێکی تر وەکوو هەڵبێ
بەرەو دواوە
بەرەو دواوە
بەرەو دۆڵی ئەودیوی شاخ
مل ئەنێت و بە هێواشی دائەگەڕێ.

لەو لایشەوە لووتکەی تیژی
شێوە خەنجەر.
پەڵە هەورێکی سمیوە و
چەتری سپی
هەڵداوە و لە سەر تەوقە سەر.
لە بناردا و لە سەر ڕووبار
کە شەوقی ئاوێنەی ئاوی
چەپکە پرشنگ
ئەدا لە پەڵکە گیای دەشتی
ڕاکشاوی تەحتی کەنار.

پۆلە ماسیگرەی سپی
سپی وەکوو گوڵی چواله
باڵ وەر ئەدەن لە تەنکاو و
تنۆکی سارد ئەپرژێنن
لە دەم و چاوی هەڵاڵە.
بەلای ڕاستدا پەڵە چنار
لە جۆگەدا قاچی تەزیو
لەرەلەر و خشە خشی گەڵای گوارەی
وەک ختووکەی لامل بدا
دائەچڵەکێ و پێ ئەکەنێ و لەنجە ئەکا چڵی بەرزی گەردانە زیو.

بە لای چەپدا
ڕێگەی نسرمی ناو دەربەند
ئەم بەر... ئەو بەر
هەتا ئێستەش دەست و پەنجەی
دارستانی شین هەڵگەڕاو... لە گۆ کەوتوو
بنچک لە ژێر بەفرا خەوتوو
کە سەرنجی زیاد لێ بگرم
من لێرەوە لە سەرماندا
وەک شۆڕەبی هەڵ ئەلەرزیم.

ئێوارەیەو خۆرنشینە و هەر وەستاوم
لەو ساکەوە پەیکەرێکی بلوز شینم
هەر دوو دەستم لە گیرفاندا و نەجوڵاوم.
ئەوا ئێستەیش
لە دامێنی زەرد و سوری ئەم گردەدا
تۆ ئەبینم ئەی کچی جوان!

کراس و کەوای پوولەکەت،
نێرگزی قژ،
بریسک و هوڕ
بریق و باق
وەک گزنگ و دەنکە تەرزە
وەک پوولەکەی پشتی ماسی
گۆمی زۆر ڕوون،
وەک پزیزکی ئاگری شوانی
بە قەد پاڵەوە سووتاووم،
وەک دڵۆپی هەڵپرژاوی
سەر قەڵبەزە
هەزار تیشکی
ڕەنگاو ڕەنگ ئەدەن لە چاوم.

گەرای سەدان شیعری بچووک
لە ناو ناخی مندا ئەخەن.
بە ئەسپایی و بەژێی دڵم
زۆر موسیقای دەنگ سیحراوی
نەبیستراوم بۆ لێ ئەدەن.

ئەی شوڕە کچ!
ئەبێ چی جوانتر بێ لە تۆ؟
مەگەر توزێکی تر وەختێ
کە تاریکی بە پەلەپەل
بۆ ئێرە دێ
من ئەڕۆم و
ئەو لە جێگام دائەنیشێ.

وەختێ لەگەڵ
دەنگی سەوزی "خالقی"دا
سوار ئەبم و
بەرەو شار ئەگەڕێمەوە
وەختێ لە پڕ
لە سەر ملەی تاسڵوجەوە
لەو دیو جامی تاکسییەوە
"سلێمانی"م دەر ئەکەوێ
مەگەر هەر ئەو لەم شەوەدا
لەو دوورەوە
شەپۆلی درەوشانەوەی چاوەکانی
تیشکی مرواری بەر دەمی
هەڵڕێژراوی
وەک کراس و کەوای بەرت
پوولەکە چن....

مەگەر هەر ئەو
وەک تۆ جوان بێ و بگاتە تۆ و
بە هەر دووکتان شیعری جوانیش
بدەن بە من...

بەهاری 1984
🎀 @Sherko_bekas
🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

دەوەن: بوتە جنگلی
گردێک: تپەایی
هەڵکشاو: رو به بالا رفتە، رو بە بالا کشیدە شدە
گلێنە: کرە چشم
کالانە: حدقە چشم
تنۆک: قطره

هەڵاڵە: گلی زرد رنگ و خوش بو
ختووکە: قلقلک
نسرم: سایه‌، جای همیشه‌ سایه‌ و آفتاب نگیر
دارستان: جنگل
بنچک: بوته‌ درخت جنگلی
بریسک: تیر کشیدن بدن، شرار

هوڕ: گیج و منگ، گیج شدن
گزنگ: اولین تابش آفتاب
تەرزە: تگرگ
پزیزک: شرارە
قەڵبەز: موج رودخانه‌، آبشار

پەلەپەل: با عجله
درەوشانەوە: درخشان 👈درەخشانەوە
هەڵڕێژراو: ریخته شدە
ــــــــــــــــــــــــــــــ

🎀 @Sherko_bekas
کامە شەهید پرسیوێتی
ئەو چەقۆیە سەرم ئەبڕێ؟!
کام قوربانی هات و وتی:
مەرجی مردنم بۆ دانێن!
لەم ناوەدا، هۆزی مەرگ هەڵبژاردن، جێنیشتەیە.
لەم ناوەدا تەنها بەفر فریشتەیە...

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
#گەشتێک
🎀 @Sherko_bekas

یەک شەمەیە..
جادەکانی ڕوو لە باخی "هیرۆ سترۆ"
جووت جووت دڵدار هەڵ ئەفڕێنن
بۆ ئاهەنگی دوای نیوەڕۆ.
"هیرۆ سترۆ"ی شاژنی گشت
باخچەکانی نێو "بۆ خارست"
لە چــــوار لاوە
دەرگای سەوزی میوانداری
وا لە سەر پشت.

دارستانی سنەوبەری
نیوە هەتاو
نیوە سێبەر.
شەوقانەوەی فوارەی ئاوی
بەر تیشکی خۆر
چیمەنی تەڕ.

دەنگی باندی مۆسیقایەک
شەپۆلی "با" ڕای ئەژەنێ،
جارێک وەکوو بگری وایە و
جارێکی تر پێ ئەکەنێ،
تەزووی فێنک
بە دەروون و گیاندا دێنن
ئەتدەنە دەم خۆزگەی فڕین
باڵ پێ گرتن.

بە سەر شەقامی بەرد ڕێژدا
جێ... جێ.. تەڕی باراناویی
هێدی... هێدی وا ئەڕۆم و
ڕووم کردۆتە گۆمی چاوی.
هەڵڕوانینی ڕۆژهەڵاتیم بۆ دەورو پشت
هەنگاوی خاو
ئاوڕی زۆر، حەپەسان و
شان لە شان دان
ئێستی ناکاو !

ئەی فریشتەی بۆخارستی
ببورە لێم
یەکەم جارە
کەوی عومرم
خۆی لە قەفەز دەرباز بکاو
ئازاد بفڕم.

لەم گەشتەدا چاوی برسیم
لە چەند شۆخی نازدار ببڕم؟!
بەکامێرام لێرەو لەوێ
چەند دیمەنی شیرین بگرم؟!

هەر ئەڕۆم و " هیرۆ سترۆ"
قۆڵی شیعری لە قۆڵمایە
هەر ئەڕۆم و بۆنی کچ و
شەقامی گوڵ دوایی نایە.
لەم پێچەدا پەیکەرەکەی
سەری "گۆرکی " ئەموەستێنێ
وا شەماڵێک بۆنی بزەی
سمێڵی ئەو بۆ من دێنێ.

لەو پێچەیشدا "مایکۆفسکی"
تەوێڵ پانی، قژ ئاڵۆزکاو
لە سەر سەکۆی کۆنکرێتیی
ڕاوەستاوە
ڕوو لە هەتاو.

لە ناوەندا " ئیمنیسکی"
دەستی چەپی بۆ هەوارێ
ڕاکێشاوە
کە سەربەستیی
ڕەشتماڵی خۆی تیا هەڵداوە.

ئیمینیسکی!
ئەی لووتکەکەی
مانگی شیعر لە سەر کردوو
ئەی بەخۆڵی ڕۆمانیا
چاوی وشەو بەهرە ڕشتوو.
با بەر لەوەی تێپەڕم و
"هیرۆ سترۆ" بەجێ بێڵم
سەری شیعرم بچووکی خۆم
لە بەر دەمتا دانەوێنم.

🎀 @Sherko_bekas

🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

تیشک: شعاع پرتو
خۆر: خورشید
چیمەن: چمن
تەزوو: مووچڕکە👈 احساس خوشایند یا ناخوشایند ناگهانی بر جسم انسان
فێنک: خنکی
خۆزگە: کاش

هەنگاو: قدم
خاو: یواش یواش
حەپەسان: مبهوت شدن
کامێرا: دوربین
شەماڵ: باد شمال
تەوێڵ: پیشانی
ئاڵۆز: پریشان
ــــــــــــــــــــــــ
🎀 @Sherko_bekas
ئەی شوڕە کچ
ئەبێ چی جوانتر بێ لە تۆ؟
مەگەرتوزێکی تر وەختێ
کە تاریکی بە پەلەپەل
بۆ ئێرە دێ
من ئەڕۆم و
ئەو لە جێگام دائەنیشێ....
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas

ئەی کچانی پۆشاک سادەی نێو باخچە!

من بۆ پووزی خڕۆ قەڵەو

لەرەی مەمک و گوڵمە گۆشتی بەر چەنە

بۆ پیرۆزەی چاوی شین و

زەردەخەنەی بەشنە

بۆ پل و پێی بچکۆلانە و سەری وەک گێلاس

بۆ گەردنی یەک قولانجی و لووتی قنجی یۆنانی

شاعیرێکم شیعری کێویی بۆنکەرم

بۆ کوێ بڕۆن من لەو شوێنە ئامادەو

جارێ سێبەر، جارێ سروە و

هەندێ جاریش پەیکەرم....

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
بۆ کوێ بڕۆم نامۆیی کورد
ئەڵێی سێبەرمە
بۆ کوێ بڕۆم کوردستانم
هەر لەگەڵ دایە
لێرەش سیروان
لە هاواری
ناو "دانووب" دایە
دانووب!هاتم لە کەنارتا
برین بسرەوێ
لە جۆلانەی
ناو شەپۆلتا
خەوی لێکەوێ
@Sherko_bekas
#نەورۆز
🎀 @Sherko_bekas
ئەی گیانی،
شەهیدانی نەورۆزی زیندوو
سووتەمەنی ڕاستەقینەی نۆ ساڵی ڕۆشتو
ئەی ئەوانەی،
لەگەڵ مردن، لەگەڵ ئازارا
لەگەڵ سوپای شەوەزەنگی تاریک‌و تارا
لەگەڵ ساڵی برسێتیا
لەگەڵ تۆفانا...
لەگەڵ ئاگر، لەگەڵ بەفر، لەگەڵ زەمانا
کەوتنە جەنگین...

هەتا نەوەی ئەم کوردە شاد بێ
مەلی هیوای لە قەفەزی
دیلیی ئازاد بێ!
مردن... هەتا خاکی کاوە...
بەری سەوز بێ!
سەری ڕۆڵه‌ی وەکوو شاخی سەرکەش بەرز بێ!

دە ئەی گیانی،
شەهیدانی ئەو ڕێ پیرۆزە
ئێوەن گڕی بیرەوەری ئا ئەم نەورۆزە
ئێوەن بزەی ئەم ڕۆژتان
خستە سەر لێومان
ئێوەن مافی چەپکی گوڵتان بەخشیوە پێمان!
بۆیە کوردیش:
پشت لە دوای پشت وەک سوێندو بەڵێن
جێگەی یادیان لەناو چاوو دڵا دائەنێن!

ئەی فریشتەی
ناو کەژاوەی سایەقەو ساماڵ
پێبکەنە بۆ ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ
قژی زەردی،
دوای مژدانەی خۆشیی داهێنە
لە ئاوێنەی ناو سروشتا جوانیت بنوێنە
با گوێی دڵم
بە تریفەی پێکەنینی تۆ
بەگۆرانیی پڕ لە بەستەو هەڵپەڕینی تۆ

با دەروونم...
ناخی هەستم... قوڵایی گیانم
بەری چاوم، ئاسۆی بیرم وەرزی ژیانم
وەک بەهاری سەرفرازیت
وەک هەردی ڕەنگین
وەک قەدپاڵی کەژی چڕی دارستان بەرین
وەکوو وردە شەپۆلی ناو کانیی بن بنار
وەک خوێندنی
کەوی لوتکەی "هەزار بەهەزار"!
وەکوو مێرگی
بەر گزنگی... خۆری هەڵهاتوو
وەک پەپوولەی زەردو سوری تازە باڵ گرتوو
وەک شەماڵی،
پڕ گوڵاوی... فێنکی هەوار
وەک بریسکەی سەر سەوزەگیای شەونمی بنار!

باوەش بکەن:
بە بەهاری شادیی ژیانا
لەگەڵ هەموو _خێزانێکی_ ناو نیشتمانا
دەبا ئیتر ئەی فریشتەی
کەژاوەی شیرین
ئێمەش هەموو... بۆ یەکێتیی یەکتری بژین
دەبا ئیتر گریانی چاو
خۆش بکاتەوە.

زەردەخەنەی هەتاوی ڕوو
شەوق بداتەوە!
دەبا ئیتر پەپووی شوومی شەڕ دەربەدەرکەین
کۆتری سپی خۆشەویستیی
سەرچاوو، سەرخەین
دەبا ئیتر چاوی کینەو
ناکۆکیی کوێرکەین!

ڕەش‌و ڕووتی ئاوارە بووی کورد پۆشتە‌و تێرکەین.
دەبا ئیتر چرای ژیان،
چرای زانیاری، ڕۆشنی کات
تاریکە ڕێی ناو کوردەواری.
دەبا ئیتر هەنگی کاری،
شانەی هەنگوین بین
پەپووله‌ی سەر گوڵه‌باخی گفتی شیرین بین

دەبا ئیتر لاوانەوەی:
سک سووتاو بەس بێ
دەنگی قرچەی، جەرگی خوشکی
هەڵقرچاو... بەس بێ
بەرگی ڕەشی پرسەی دایکی
کوڕ کوژراو... بەس بێ
دەنگ‌و باسی جوانەمەرگی خوێن ڕژاو بەس بێ
خورپەی دڵ‌و ئاخی سینەی
مەینەتیی... بەس بێ
دەبا ئیتر برایەتی‌و یەکێتی کەس بێ

دەبا ئیتر ژیان هەمووی:
وەکوو... بەهار بێ
گوڵاڵه‌کەی دڵنیایی پڕ لادێ‌و شار بێ
ئەی فریشتەی
ناو کەژاوەی باوەڕی پیرۆز
چەپکە شیعری، خۆم بۆ هێنای، بۆ یادی نەورۆز.

ئەی فریشتەی ئاسایش‌و مژدەی سەرکەوتن
منی بولبول
بۆت ئەخوێنم... هەتاکو مردن.

🎀 @Sherko_bekas
🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

شەوەزەنگ: شب خیلی تاریک، شب دیجور
دیل: اسیر
گڕ: شعلە
کەژاوە: کجاوە
مژدانە: مژدگانی
ئاوێنە: آینه

تریفە: تابش ماه
ناخ: عمق، درون
هەست: احساس
ئاسۆ: افق

کەژ: در اینجا یعنی کوە
مێرگ: چمن
بریسکە: برق آسمان
شەونم: شبنم
شووم: نحس، شوم

ناکۆکی: بدحالی، میانه‌ خوب نبودن، کدورت
هەنگ: زنبور عسل
هەنگوین: عسل

قرچە: شدت گرما👈 قرچە: دەنگێکە وەک دەنگی شکاندنی دار و برلندنی برێشکە لەسەر ئاگر،
قرچەقرچ: قرچەی یەک لەدوای یەک،
قرچ و ھووڕ: قرچە قرچی زۆر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🎀 @Sherko_bekas
ئەی فریشتەی ناو کەژاوەی
باوەڕی پیرۆزا
چەپکێ شیعرت، پێشکەش ئەکەم
بۆ یادی نەورۆز.
لە جێی نێرگز
لە جێی گوڵێ،
کوردستانەکەم
کوردستانەکەم
وشەی سۆزو خوشەویستیی بە قژتا ئەکەم.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#لە_سۆفیادا
🎀 @Sherko_bekas

۱
ئەوا ئێستەیش
گەشتینە بەردەمی سۆفیای سەوز
کە هەر وەکوو سنەوبەری تیتک تەڕی دوای باران
خاوێن... خاوێن، لەش برۆنزیی،بریقەی دێ و
لەو دوورەوە زەردە بزە
ئەدا لەدەم چاومان.

لە پەنجەرەی واگۆنەوە سەرو ملی دەرهاتووم
ئەڵێی هێشووی بەر دەمی ڕەشەبایە
هەر دوو چاوم نیوە نووقاو ئاو تێزاو
دنیا ئەفڕێ و کەم خایەنە ئەم پەلەی تەماشایە...

لە جۆلانەی ناو بالقۆنی سەر نهۆمی بەرزەوە
وەکوو لەشم خەیاڵم ڕائەژەنم...
بۆ بەرەو خوار، بۆ بەرەو ژوور ڕوانینم
دێت و ئەچێ و
ئەوەی خەڵکی نایبینێ من ئەیبینم.

کچ بە چەپک زەردو سوور
شەقامەکان گوڵدانن
ئەوە بۆیە ئەمجارەیان شیعری سپی هاوینەم
بۆن خۆشترین عەتری وشەی
گوڵزاری ناو دیوانن!

‌ ئەی کچانی لەش کەروێشکیی نەرم و نۆڵ!
لە بەر هەتاو پێستی شان و لامل تانیوەی قۆڵ
وەکوو ڕەنگی قەیسی گەیوو لێ هاتوو
من ئەمزانی ئێوە کوشتەی
تیشکی خۆری بە تاون،
بۆیە منیش هەتاوی سووری هەڵبەستی
خۆرهەڵاتیم لە چاودا بۆ هێناون.

ئەی کچانی پۆشاک سادەی نێو باخچە!
من بۆ پووزی خڕۆ قەڵەو
لەرەی مەمک و گوڵمە گۆشتی بەر چەنە
بۆ پیرۆزەی چاوی شین و
زەردەخەنەی بەشنە
بۆ پل و پێی بچکۆلانە و سەری وەک گێلاس
بۆ گەردنی یەک قولانجی و لووتی قنجی یۆنانی

شاعیرێکم شیعری کێویی بۆنکەرم
بۆ کوێ بڕۆن من لەو شوێنە ئامادەو
جارێ سێبەر، جارێ سروە و
هەندێ جاریش پەیکەرم...

ئەی سۆفیای قشتیلانەی هەمیشە ڕەنگ حەمامیی
پەساپۆرتم پۆلیسەکەی بەر باخەڵ!
ئەڵێ ئەبێ بە جێت بێڵم، بڕۆم بۆ ڕۆژی دوایی..
ئەوا ئێستەیش ئەی سۆفیای ڕۆح شیرین
با پێش ئەوەی هەر دوو دەستی دۆعا خوازییم هەڵبڕم
ڕوو بکەمە ئارامگاکەی "دیمرۆف"
تا لە وێدا منیش وەکوو هەزاران
خەڵکی دنیای ئازادی خواز ڕێز بگرم..

۲
وەک کشتەکی هەزار موورووی ڕەنگاو ڕەنگ
چەتری سەر سەر لەبەر هەتاو
ڕیز بەستووە و کشاوە
ڕوەو دواماڵ، جێ نزرگەی دیمترۆف
هەنگاو وردە، بەو چانە و وەستان زۆر
مەگەر کۆگە یان پژمینێکی ناوەخت
بیشڵەقێنێ گۆمی مەکسی
ئاپوورەی خەڵکی بەر خۆر!

پاسەوانی قۆزی بەردەم ئارامگا
دەس لەسەر چەک هەر ئەڵێی بووە بە بەرد
تروکەی چاو، بزاوتنێکی نیگا
مشەمشێ ، هەناسەیەک ، لەرزینێ
نابیسی و بەدی ناکەی
چەند بوەستێ و چەند بڕوانی و سەیرکەی!
گۆشت و خوێنە؟ یان مۆمیای بێ گیانە
دوا ڕۆیشتنیش ئەم دوو شتە
لە لات جێگەی گومانە!

کە سەر ئەکەی بە ڕاڕەوی نیوە ڕووناکی نزما
وەکوو خەو بێ ترسێک گیانت دائەگرێ
ڕیزی باریک هەتاکوو زیاتر بتبا
هەیبەتی شوێن، قوببەی بەسام، ڕێی مەڕمەڕ
مەشخەڵی سەر گاردی وستاو لە سوچدا
خورپە خورپی سەعاتی دڵ خێراتر، گورجتر ئەکا!
هەر خولێک و بەلای چەپا سەر سووڕا
لە سەر چرپای ناو شووشە بەند

" دیمترۆف " لەسەر پشت ڕاکشاوە
چەپکە گوڵ لە ژوور سەرا
هەتا سەرسینگ داپۆشراوە
دەستێکی دەرهێناوە
ئەڵێی بۆ سەر خەوێکە و ئیستە چاوی لێک ناوە!

ئەی پڵنگی سورو سپی ڕاکشاو !
بە پەیژەی دەنگی تۆدا
بولگاریا سەرکەوتە
سەر دوا پلەو دەستیشی
گەییە مانگی ئازادی
ئەی گۆرانیی هەژاران !
هەر بە ڕاکشانەو
تۆی رووباری بە هاژە
ڕۆژ نییە لێرەو لەوێ
هەزاران هەزار شەپۆل
هەڵنەسێنیتە سەر پێ !

🎀 @Sherko_bekas
🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

سۆفیا : نام روستایی درکردستان
تیتک : در شعر فوق کنایە از زلف
بریقە :شوق
بزە : لبخند

هێشوو : خوشەی میوە
نیوە نووقاو : نیمە غرق شدە در آب
ئاو تێزاو : پر آب شدە
جۆلانە: تاب بازی

باڵقۆن :بالکن
ڕائەژەنم : تکان میدهم

چەپک : دستە
شەقامەکان : خیابانها

کەرۆێشک : خرگوش
نەرم و نۆڵ :نرم ونیان
لامل :گوشەی گردن
تیشک :نور
تاو :
هەتاو : خورشید
خۆرهەڵاتیم : طلوع خورشیدم ؛ در شعر فوق استاد شعرش را مثل طلوع خورشید بە چشم انداز یعنی از تشبیە استفادە کردە

پووزی : ساق پا
خڕ و قەڵەو : تپل و چاق
لەرە :جنبش و تکان، لرزه
گۆڵمە گۆشتی بەر چەنە : گوشت پایین چنە

شین : آبی
قۆلانج :کنایە از کوچک تشبیە شدە بە انگشت کوچک دست

پەیکەر : مجسمە
قشتیلانە : کوچولو نازنازی

مووروو : یک شی زینتی
نزرگە :مزار کسی کە مبارک هست

پژمینێک : یک عطسه
بیشڵەقێنێ : تکان بدهد

قۆز : خوش قیافە
تروکە : یک چشم بهم زدن

بزاوتن :جنبانیدن
مشە مشێ :صدای تند دم و بازدم انسان ، هن هن کردن تند انسان

ڕاڕەو : راهرو عمومی
ڕووناکی :روشنایی

قوببە : گنبد
خێرا : زود
سپی :سفید
پەیژە : نردبان

شەپۆل : موج
هەڵنەسێنێت :بیدار نکند
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🎀 @Sherko_bekas
🎀 @Sherko_bekas

ناتوانم لێت جیا ببمەوە

ئەمە عەشقەو

سەر بە گیانی سووتاوی شیعرم هەڵ ئەگرێ.

لە ناو ئەودا ئەتوێمەوە

لە توانەوەم دا پێت ئەگەم!

ئەبارێم و پەڵە لە ناو ڕۆحتا ئەدەم.

ئەمە عەشقە و من ماچی خوا

بە لێوی مەرگی خۆم ئەکەم

ناتوانم لێت جیا ببمەوە!

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
توانەوە: ذوب شدن
2024/09/22 13:21:52
Back to Top
HTML Embed Code: