Telegram Web Link
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۲۳"
🎀 @sherko_bekas

.... تا هەڵوەرینی نوێ تری تیا بنووسێت
گەڵای تەماشات بۆ وەری‌و
کەوتە ناو چاڵە خەزانی سینەمەوە؟!
باران
نەنووست‌و... نەنووستم
ئەو ئەبارێ‌و... من ئەبارم
بەئاگام‌و... ئەو ئەبارێ‌و
من سەر ئێڵی کۆچ کردنم
بەرەو گەرمین.
ئەی پەری خان! هەمووی کۆچە
چی ئەبینم هەمووی کۆچە‌و
لەغەریبیمدا بار ئەخەن
لەنامۆیی چاوما ئەژین.
خەوەکانم ئەی پەری خان! خەونەکانم،
لە خەویشما هەموو شەوێ:
"بە هەردوو دەست خێرا... خێرا...
هەر سەری تاڵەمووی ڕەشەو ئەیانگرم
بەناو دەمما لەقوڕگمەوە کێشیان ئەکەم
کێشیان ئەکەم، بەڵام ئەوسەریان دیار نییە
نایان گەمێ
ئەپچڕێن‌و... دیسانەوە دەست پێئەکەم
تەواو نابن، ئەپچڕێن‌و دەریان دێنم
ئەپچڕێن‌و... کێشیان ئەکەم...
ئەوسەری تاڵەموو ونە... نایانگەمێ"
ئەی پەری خان لەئێستەمدا...
ساتێ نییە... چرکەیەک... یان دەقیقەیەک
هەزاران ساڵ تیایا ئەژیم.
لەئێستەدا... گۆشەیەکی سەرم نییە
چەند قاڕەسەک لە خولیادا
پەنابەری سۆزی نەبێ‌و
تیایا ئەگریم.
ئەی پەری خان من نامۆییم
زەمانی بێ کۆتاییە.
باران‌ نەنووست‌و...
نەنووستم...
باران باری‌و منیش بارییم
باریم‌و کۆچی لێ خوڕین بەرەو گەرمێن
سواری دەمی شمشێرکی تیژی کردووم
من مردووم و من نەمردووم...
ئەوا هاتووم...
کلووی بەفـــری دەم‌و چـــاوم
لەسەر پشکۆ ببارێنم
کۆچی یارمان کۆچی ڕێی سووری ڕووبارە
هاوینەو خێڵ....

🎀شێرکۆ بێکەس🎀

⚠️ درێژەی هەیە...

🎀 @sherko_bekas
من له ڕێی کزەیەکەوە
بۆ يەکەمجار خەزانم ناسى
من به هۆی خەزانەوه
بۆ يەکەمجار تەنياييم ناسی
لەڕێی تەنيایييەوه غوربەت و
له ڕێی غوربەتەوه عەشق و
له ڕێی عەشقيشەوه شيعر
🎀 @sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۲۴"
@Sherko_bekas

.... بەرەو خوارە.
ئەی پەری گیان!
لەئێستەدا... من بەتەنیا شەوم هەیە
کەئەچمە لای، کەدێتە لام
شەوم هەیە
شەو کۆچی هۆزی خامۆشیی
لەناو دڵە تەنیاکاندا... بەڕێ ئەکات.
لەسەر قەدی درەختەکان
تاریکیی... ئەنووسێتەوە.
داڵدەی ئەو مەلانە ئەدات
کە خوێندنیان لە قوڕگ کردوونەتەوە..
ئەی پەری خان! شەوم هەیە
کە ئەو دادێ
دارخورماکان... یەکە... یەکە
بە ئاسپایی.
ئەپەڕنەوە... ئەوبەر کەنــــار
ئەپەڕنەوەو... لەو سەرەوە
"فورات" دێنن بۆ دیدەنیم
بۆ ژوورەکەم.
کە "فورات" دێت
شیعرەکانم ئەبنە "مەشحوف"و(۱۲) گۆرانیی
"ڕێل‌و حەمەد"م(۱۳) بۆ ئەڵێن.
کە فورات دێت... وەکوو "هەڵۆ"
سەرئەکاتە سەر سەری غەریبیی من‌و،
ئەگری‌و ئەگری‌و
هەواڵی "سیروان" ئەپرسێ!..
ئەی پەری خان کە فورات دێت
من چاوم ئەنێم بە دووربینی برینیەوە
سەرچاوەی ئێشی ئەبینم
دێته پێشی، زۆر نزیکە
وا ئەیبینم: سەر چاوەی ئێش
لەناو شاخدا مێژووی دوورم
هەڵئەهێنجێ‌و... ئەیکاتە ناو ئێستامەوە
کە چاو ئەنێم بە دووربینی برینیەوە
لە دەروونیــــا
لاشەی ڕووباری خنکاوی تر ئەبینم
لەناو بنیـــا...
بنی فورات تابووتی قوڕەو هەزاران
گوڵی کژراوی تیــا نوستوون.
بنی فورات... هەزار سەوڵی
دەست‌و بازووی. بە جێماوی
دڵدارانی ئاوی تیایە
ئەی پەری خان!
هەموو شەوێ کە فورات دێتە دیدەنیم
حیکایەتی ماسی چـــاوی
بەزۆر لەئــاو دەرهێنــــراوی
تــۆی بۆ ئەکەم
گوێم بۆ ئەگــــرێ
کە من ئەکـــریم... ئەویش ئەگـــری‌و
ئەگـــری‌و ئەگـــری‌و..
هەتا وەنەوز لە شەپۆلی پێڵوەکانیــــا
ئەیباتەوە...
هەتا لەناو گیانما ئەنوێ!
ئەی پەری خـــان!
وا فورات نووست
وا باران نووست
تەنانەت وا ژوورەکم نووست
پێخەفم نووست
بەڵام پەری
ئەی "پەری خــــان"ی وڵاتی
خۆڵەمێش‌و گوڵەباخم
من نووستم
من نووستم
من نووستم...!

حــــوزەیرانی/۱۹۷۵

🎀شێرکۆ بێکەس🎀

پەراوێزەکان:
(۱۲). مەشحوف: جۆرە بەلەمێکی تایبەتییە کە لەناوچە زۆنگاوەکانی خوارووی عێراقدا بەکارئەهێنرێ.
(۱۳). ڕێل‌و حەمەد: ئێشارەتە بۆ گۆرانی "ڕێل‌و حەمەد"ی میللی لە خوارووی عیـــراق


بەشی کۆتـــــایی

🎀 @Sherko_bekas
ئەی کچی جوان
کە ئاو ڕووبەڕوو پێت بڵێ
تۆ ناسکتری لەمن و
هەتاو بڵێ:تۆ ڕووناکتری لە من و
ئاوێنەیش بڵێ:من بۆ خۆم
دێمە بەردەم بەژن و باڵات
ئەبێ ئیتر لەدوای ئەوان
چی بۆ شیعرم
بمێنێتەوە تا بیڵێ
@Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
دێر زەمانێ، گێرایەوە:
شیعرێ خۆی بارکرد لە خشڵی
ژنی سوڵتان
ڕۆژ ڕۆی، ڕۆژ هات
کاتێ کە ژنی سوڵتان مرد
لەسەر فەرمایشتی سوڵتان:
ژن‌و خشڵ و شیعرەکەیان
پێکەوە ناشت
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#گۆرانییەکی_ڕەنگاو_ڕەنگ

🎀 @Sherko_bekas
منــــــــاڵینە!

شەوێک گــــوێم لێ بـــوو بەچــــرپە،
بەفــــــر
بەتـــــــریفەی ئەوت:
گیــــــانە چــــــرای
چـــــــــــــاوەکانت
زیــــاتــــــر هەڵکە!
گەر تـــــۆ نەبی
هەور ئەمهێنێتە گــــــــریان
هەور دەرکە
کـــــــراسی پوولەکەی کلووی من لەبەرکە
بـــا ئەستێرەی نیگاکانی "خـــاتووزین"ی
بەر پەنجەرە
لێـــم زیـــــز نەبێ
خەوی ڕەنـــــگاو ڕەنگ لەباخی
خەیــــاڵەکەی "کاکە مەم"دا
بە هەنــــــاسەی هەڵوەرینی
پایز نەبێ !
****
منـــــــــــاڵینە !
بەیـــــــانییەک بینیم گوڵێ
قـــــژی لەبەر
ئـــــــــاوێنەی وردە شەپــــــــۆلی
جــــــــــۆگەیەکدا دائەهێنێ
گــــــــوێم گــــــــرت ئەڵێ :
ئــــــاوی ژینـــــــــــم !
گـــــونەم ئــــــاڵ کە
گەردنم پــــــــــڕ
خەت و خــــــاڵ کە
گەڵای پــــــرچم بهۆنەوە
ئەزانی بۆ؟
تــــا پەڕەم شەوق بـــــــــــاتەوە.
با پەپــــــــوولەی یـــــار نەتـــــۆرێ و
بەنـــــــاکەمی بـــــــــڕواتەوە !
گەر تــــۆ نەبی
دڕک زۆرم بـــــۆ ئەهێنێ
بە پەنجــــــــــەی ڕق
ئەمـــــــــوەرێنی !
****
منـــــــــاڵینە !
نیـــــوەڕۆیەک سەرنجم دا
وا کێـــــــڵگەیەک
بە دەنگی بەرز "تۆو" بانگ ئەکا
ئەڵێ وەرە و لە نــــــاو دڵی
شەقــــــــار شەقــــــارما سەوز بە
ئەڵێ وەرە لە بـــــــرینما سەر دەربێنە
بەڵام هەر بەمەرجێ دوایی
لە باوەشتــــــــا
کامـــــــــەرانیم
بــــــــــــــــۆ بهێنە !
****
منــــــــاڵینە !
ئێــــــوارە بوو،
بەفــــــرو تـــــریفە پێکەوە
گەیشتنـــــــە لام
ئێــــــــــــــوارە بوو
گـــــــوڵ و شەپــــــوڵ و پەپــــــوولە
تـــــــــــــۆو و کێڵگە
هــــــــــاتنه قسە
وتیـــــــان ئێمە وا دووبەدوو
کەوتینـــــــە ڕوو
تـــــۆ ئەڵێی چی؟!
وتم: بــــــۆ ئەوەی کە بەفـــــر
جـــــــوانتر بێ لەوەی کە هەیە
تــــــــریفەی زۆر دڵگیــــــــــرتر بێ
پەپـــــوولە زۆر ئێسک سووکتــــــر
تۆوی کێڵگە
زیاد بەپیت تــــر
بۆ ئەوەی من
یەکە
یەکە
زیاتــــر... زیاتــــر
زۆرتــر... زۆرتــر
خــــۆشم بوێن و لە ژووری شیــــعرەکانما
بتــــانکەم بە میـــــــوانی خـــۆم
بتـــاندەم لە بەرۆکی وشەی نــــازداری
ژیـــــــانی خــــــــــۆم
بە ئێجــــــــــــگاری
پەسەندتــــان کەم
هەر کـــــاتێ بێ
منــــــداڵانی ئەم دنیــــــایەو
منــــــداڵانی وڵاتەکەم
هەرگیــــــز چــــاویان
لە شەقەی باڵی کۆتـــــــرەکەی
ئـــــاشتی نەبــــــڕێ،
سەربەست بن و
پێکەنینیــــــان درەختێ بێ
هێشــــــوی چـــــاوی بێ گــــــریان و
میــــــــوەی ڕەزی خـــــــۆزگە بگــــرێ.
منـــــــــاڵینە !
نەکەن بـــــڕۆن !
لەگەڵمـــــــا بن
هەر کاتێ ئێــــــــوە دێن بــــــۆلام
منیش شیعـــــــری
ڕەنگاو ڕەنگی
وەکــــــوو خەوی
ئێــــــــــوەم بۆ دێ...!!

بەغدا/ ۱۹۷۷-۱۹۷٦

🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
وڵات زۆرە لە کوردستان
شۆخ و شەنگتر
خوێن گەرمتر
وڵات زۆرە لە کوردستان
چاوی گەشتر
ئێسک سووکتر
وڵات زۆرە لە کوردستان
قسە خۆشتر
دەس ڕەنگین تر
بەڵام ئەی کوردستانەکەم
وڵات نییە ھەرگیز لە تۆ
خۆشەویستر
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
هه‌نارانه-به‌شی دووهه‌م - من گورانییکی قه‌ره‌چم
رادیو هه‌نارانه
ڕادیۆ #هەنارانە
بەشی دووهەم_ من گۆرانێکی قەرەجم

ئەم پادکستە بە زوانی شیرینی کوردی درووس ئەکرێت و لەنێویا موسیقای جوانی کوردی بە هەموو زاراوەکان بڵاو دەبێتەوە

تکایە هاوڕێمان بن، دڵنیام بە دڵتان ئەبێت👍


@hejanngo
#radiohenarane
#henarane
#podcast
#hejanngo
#کاڵێ
🎀 @Sherko_bekas

لەبیـــــرمە زۆر جــــار کە بەفــــر
وەک میوانی درەنگ وەخت
ئەهـــــات و ســـــووک
ئەیـــــدا لە شووشەی
پەنجەرەی شیعـــــــرەکانم
بانگی ئەکــــــرد:
"بیـــــــکەرەوە!
لە دوور ڕا هاتــــــووم و دیــــاریم
بەر چنە وشەی نەوازەی
ڕەزێکن قەت
دەنــــــووکی کەو لێی نەداون!"
لە بیــــــرمە کە بەرچنــــەکەم وەرئەگــــرت و
ئەمخستە سەر ڕەفەی چـــــــــاوم
ئەویش ئەی وت:
"ئەمێنمەوە لە بەر دەمتــــــا ڕائەوەستــــــم
هەتـــــا نیگام ئەخەمە ناو نیگاتەوە"
ئەی کاڵێ گـیــــــان
هەرگیــــــز لە بەفـــــری میـــوانی
درەنگ وەختی نازداری تـــــــۆ
مـــــن تێــــــر نابم!
ئەی کاڵێ گیـــــــــان!
وەرەو لەگەڵ
دەستـــــــی خـــــۆتا بەفــــر بێنە
من حەز ئەکەم گەر تـــــواشمەوە
لەگەڵ بەفــــرا بتوێمـــــەوە
ئەی کاڵێ گیـــــــان!

بەغدا/۱۹۷۵

🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
لای منەوە..بتی تاوان..تەختی لەرزیی
دەنگی خوێن دێ..دەنگی بەسام
دەنگی پێکەنینی ئەنجام
لای منەوە..هاواری خوێن
گوێی شەیتانی شەڕی کەڕ کرد
لای منەوە ڕەشەبای خوێن
ئاڵای هەڵکرد.😔
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#شەقام
🎀 @Sherko_bekas

بیــــــرم ناچێ ئەو شەقامەی
ئێوارەیەک بانگی کـــــــــردین
داوای پیــــاسەی چەند سەعاتێکی لێ کــــردین
بیــــــــرم ناچێ.
لەو سەرەوە
کە تەنیـــــــــا خۆم گەڕامەوە
سەرنجم دا: شەقام بوو بوو بە بەهەردووکمان.
لە شـــــوێن چــــــرپەت
چــــــرۆ ســـەری دەرئەهێنـــــا.
لە شـــــــوێن تاسەم
شەوقی گڵۆپ
ڕێـــــــژنەی قــــــژی بارانێکی
زۆر لە سەر خــــۆ دائەهێنـــــــا.

***
لەوجێ یەدا
کە پێکەنیت
زنەی ئـــــــاوازێکی ڕووناک
هەڵ ئەقــــــوڵا!
لەو جێ یەشدا
دەســــــتم گــــــرتی
بینیم لاولاوێ بە باڵای فـــوارەیەکدا
هەڵ ئەزنــــــــــا
***

لەو جێ یەشدا
لەو جێ یەشدا
مـــــاچم کـــــــردی
بینیم هەرچی دەم و لێوی
دڵــــدارانە بوونەتە هەنگ
بۆ مـــــژینی ئەو "شانە"یەی
کەمـــــاچەکەی مــــن و تــــــۆی کرد
بە هەنگوینی ئەم جیهــــــانە!
بیــــــرم ناچێ ئەو شەقـــــامەی
ئێــــوارەیەک بانگی کـــــردین
داوای پیــــاسەی
چەند سەعاتێکی لێ کــــــردین
بیـــــرم ناچێ
چـــــۆن بیـــــــرم چێ؟؟؟
بەغدا/۱۹۷۵

🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
وەختێ تەتەرەکە کوژرا
هەموو نامەکانی ئێمەی گەیاند بوو
تاقە نامەیەک پێی ما بوو
تاقە نامەیەک نەگەیشت
نامەیەک بوو کە تەتەر خۆی
بۆ دڵخوازەکەی نووسیبوو!
🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
مندالێک به باوکی وت:
بابه گیان خودا کیه؟
باوکی وتی:
خودا کەسێکه
بێ بەشه...
بێ وڵاته...
بێ مەکانه...
بێ جێگاییه...!
منداڵکه وتی:
بۆ؟بابه گیان خوداش کورده؟
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ئەگەر مـــردم
ئەگەر کــــرا
بــۆ دوا جــــاریش
بە خودا بڵێن
بێتە خــوارەوە
بۆ چەن چـــرکە ساتێکیش بێ
ببێ بە کـــورد
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
هەموو جارێ
کە پەپوولەیەک ئەبینم
لە بەر چاوم
ئەبێ بە وشەی لێبوردن
سپی سپی
بە بەردەمما دێت و ئەچێ

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#بروسکەیەک

بۆ ئیسپانیا "مەدرید"
شەقامی بیکاسۆ
کارسیا لۆرکا
🎀 @Sherko_bekas

نیشتمانم کە شیعرەکانتی خستە ناو
کازیوەی چـــــاو دڵی ئیسپانیای بینی
وەک یاقـــــوتێکی بەر هەتـــــــاو
لە پەنجەتا ئەجــــریوێنێ
لە جـــریوەش چەپکە بزە ئەچنێت و بە سەر لێوی
منداڵانی ناو دنیادا ئەیبارێنی، هاوڕێم لۆرکا!
کۆردستانم لە پەڵە خوێنی "ڤیزاردا" سواڵەی
ناو خوێنی زێڕینی کــــرد بە یاری و خستیە باوەش
ژانەکانم هاوڕێم لۆرکا! لەم ساتەدا کوردستانم
لە جیــــاتی ماچی دیـــــدەنی و
سەردانی خـــۆی شیعـــــــری
منت پێشکەش ئەکا..

کوردستان
سلێمانی شەقامی کەنەفانی
هاوڕێت: گۆران

🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

کازیوە: فجر کاذب
هەتاو: خورشید
جریوە: صدای گنجشک
چەپکه: دسته
زێڕین: زرین
ژان: درد
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
نەبووم بە ئاشنای درەخت و
باڵندەیەک نەیدووانم
هەتا سەرم نەدایە دەس
هەوری توڕە و
نەی بارانم!
نەشبووم
بە هۆرەی ڕوبار و
شەپۆڵیش نەیدووانم
هەتا دڵم نەدایە دەس
خۆشەویستی هەژاران و
نەیسووتانم!
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیەکەم_سەفەردا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۱"
🎀 @Sherko_bekas

وەخـتێ خـــــۆم و جانتای سەوزی
مارکەی سەر پشتێن "موسڵاوی"
لە ئەستەمــــــووڵ
کە دابەزین و ڕاوەستاین
لە درەخت و بنچکێکی لا ڕێ ئەچووین
هەر دووکمان هەر:
قــــــژ خــــــۆڵاویی
شــــان ومل تەپ وتۆزاوی.
*

وا دوو ڕۆژە
لەلای ئەم شــــــارە چاوشینە
لامان داوە
کە هەر ئەڵێی
شۆڕەژنێکە کــــــراس ســـەوز
ڕاکشــــــاوە.
بالیفی ژێـــــر سەری کەژە و
قـــاچی سپیش لە بسفۆڕدا
وەک مەڕمەڕی بەرهەتاوە.
ئەم شـــــارە برۆی پەیوەستی
سەر چـــــاوانی شین و ڕەشی
هەر دوو شۆخی
ئەوروپایە و ئاسیایە
کە ئەیبینی و تێ ئەپەڕێ:
جـــــارێک قۆڵ ڕووت و کـــــراس کــــورت
جارێکی دی کــــراسێکی ناودامانی
لەبەر دایە.
*

وا دوو ڕۆژە چـــــاوی نامـــۆم
هەر وەکوو دوو کـــۆترە شینکە
هەتا ئیستــــا باڵ بەستــــــرابن.
گــــرێی باڵیانم کــــردەوە و
ئەوەتــــا وا دەمێ بۆ سەر
گومەزی شیــــن‌و خلیسکی
بـــریقەدار هەڵ ئەفـــــڕن و
دەمێـــــکی تر قـــــــژو بسکی
"منـــــەوەر"ی ئەستــــــەموڵی
ئەکەن بەهێـــــلانەی شیعــــــر و
ئارامێـــــکی تێدا ئەگــــــرن.
*

کە بەلای دیواری کۆنی مەڕمەڕینی
مــــزگەوتێکی کڵاو قووچدا گوزەر ئەکەم
بۆنی کەواو سەڵتەو، بۆنی
پشتێنەکە و کڵاوەکەی نالی ئەکەم
کە دەس ئەدەم
لە مۆردی پەرژینی باخێ
دەسم بـــــۆنی ڕیشی ئەگرێ
کە شەپۆلی سەرهەڵگرتوو،
پەڕەی گوڵی هەڵپچورکاو،
دووکەڵی هەر دووکەڵ کێشێ،
کە منـــــداڵانی هەژاری
وەک کارژۆڵەی پەرەوازە
خەوتوو لەبن سێبەری پرد
چەتری پاسدا
بەدی ئەکەم
مــن بۆن ئەکەم
بـــۆنی بۆکڕوزی شیعـــــــری
ئاوارە بووی "نالی" ئەکەم!!
*

ئێستە بەناو گــۆڕستــــانی "ئۆسکۆدار"دا
ئەگەڕێم و چـــاوم وەکوو هەڵاڵەی سیس.
چڵی مل کەوتوو بەلادا.
هەڵهێناوەی هەنگاوی خاوی پەستم،
بەناو دارستانی سپی بەردە کێلدا،
ورد ورد ئەمبـــا.
گەورەم نالی!
ئەی "نارەوەنە" تەنیــــاکەی
هەڵکەنـــراوی خـــانەقاکەی
سلێـــــمانی!
تــۆ لە کوێدا
چڵ و چێوی ڕاکشاوی؟!
موریدێکی شیعــــری خۆتم
هــــۆرەیەکی "خاک و خۆڵ" تم
هـــاتووم بۆلات.
گەورەم نالی!
ئەی "تانجەرۆ"ی سەرگەردان و
"سیـــروان"ی وێڵ
شارێک گۆڕو بێشەیەک کێل
لەکام گۆڕدا
تـــۆ ئێسقانی
ڕاکشـــــاویی؟!
گـــۆڕت بـــزر
بـــزر وەکوو ساڵ و ڕۆژی
لە دایک بوونی هەزاران
منداڵانی نیشتمـــــــانم.
بــــــزر وەکوو زۆر قەڵەمی
فڕێنــــراوی ناو گیـــــرفانی شــــارەکانم.
بـــــزر.. بـــزر
وەک گــــۆرانی و دەنگی خـــۆش و
چــــریکەکەی "ئەحەی نــــاســــــر"
گەورەم نالی!
نەک گۆڕی تـــــــۆ
هەتا ئیستەش ئەم دنیایە
زۆری تیـــایە
زۆری تیـــایە
کە نازانن کــوردستان خۆی
زامی گەورەی لە کوێدایە؟!

🎀شێـــــرکۆ بێـــــــکەس🎀
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک

جانتا: کوله پشتی، چمدان
پشتێن: کمربند
دابەزین: پیادە شدن
ڕاوەستاین: ایستادیم
بنچک: بوتە درخت جنگلی
خۆڵاو: خاکی
شۆڕەژن: زن زیبا و محترمە
بالیف: بالش
برۆ: ابرو
تێ پەڕاندن: گذراندن
نامۆ: بیگانه
گومەز: گنبد
خلیسک: لیز، صاف
هەڵپچورکان: گسستن برگ و شاخە از گیاە
کارژۆڵە: بزغاله "تازە زادە شدە"
پەرە: رایج
بۆکڕوز: بوی سوختگی
ئێسقان: استخوان
بزر: گم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وێنە: نالی
مەلا خدر "خضر" کوڕی ئەحمەدشاوەیسی ئاڵی بەگی میکایلی ناسراو بە "نالی" (۱۸۰۰-۱۸۵٦)
لە یەکەمین و بەناوبانگترین شاعیرانی شێوەزاری کوردی ناوەندییە

🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
مێژوو هات و باڵای خۆی گرت
بە باڵای خەمەکانی تۆ
خەمەکانت یەک دوو قولانج
درێژتر بوون
کە زەریاش ویستی قوڵایی
زامی خۆی و تۆ بپێوێ
هاواری کردو
خەریک بوو
ئەو لەناو تۆدا
بخنکێ
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
2024/09/22 13:12:41
Back to Top
HTML Embed Code: