🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۳"
.... ئەی پەری خـــان!
هەر دوو دەستم... ســـەوڵی
نـــــاو کەشتیی ڕەوەنـــدی
نیـــگای تۆیە...
لە نیـــگاتا من خەڵــــوەتم...
لە نیگاتا مــــن گۆرانیی
ئەو ڕەزانەم هێشــــووی وەرزی
بەخشندەیی زەمیــــن ئەگــــرن.
ئەی پەری خــــان! زەمیــن تۆیتو
تۆ زەمینی.
ئەی پەری خـــان! لێم گەڕێ با:
سەمای مــــردن لەسەر لووتکەی بکەم
کە بەتـــرس داپۆشــــراون.
لێـــم گەڕێ با... ئەم کـــڵپەیە
لەئۆپەرێتی... ســــووتانا
دەس بـــکاتە ملی جــــەڕاوی ناو پەتم.
لێم گەڕێ با:
لەسەر شانــــۆی پەراســـووی خۆم
حاڵم لێ بێو،
بە گـــــڕەوە... بچمە نـــاو دڵی بەزدانو،
ئەو ڕاســــــتییە... بدۆزمەوە
کە لەخــــولیای،
نەســـــرەوتی ناو ســــەرما ئەژی
لێـــم گەڕێ با... هەمــــوو جارێ
لە دایک بــــوونێکی تـــازە
مەرگی تـــــازە
ببینمو ببیسمو خــــۆر لە دورگەی
نەهێنیــــدا... بێنمــــەدەرێو
نەخشەیەکی تــــر بــــۆ گیانم بکێشمەوە!
"کەئەچمە ناو مــــردوانەوەو ڕائەوەستم
قەنــــارەکان ڕائــــەکەنو پەتەکانیش
ئیتــــر خــــۆیان گــــرمۆڵەی لای
بەرپێم ئەکەن
کە ئەچمە نــــاو مــــردنەوەو سەرنج ئەدەم
بە چــــاوی خــــۆم...
لە دایک بــــوونی -نەهێنیی-تــــۆ ئەبینم.
خــــوا ئەبینم:
دێتو یەک... یەک
دڵی هەمــــوو ئەستێـــــرەکان ئەخاتە ناو
لەپی دەستـــم."
🎀شێـــرکۆ بێــــکەس🎀
⚠️ درێــــــژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۳"
.... ئەی پەری خـــان!
هەر دوو دەستم... ســـەوڵی
نـــــاو کەشتیی ڕەوەنـــدی
نیـــگای تۆیە...
لە نیـــگاتا من خەڵــــوەتم...
لە نیگاتا مــــن گۆرانیی
ئەو ڕەزانەم هێشــــووی وەرزی
بەخشندەیی زەمیــــن ئەگــــرن.
ئەی پەری خــــان! زەمیــن تۆیتو
تۆ زەمینی.
ئەی پەری خـــان! لێم گەڕێ با:
سەمای مــــردن لەسەر لووتکەی بکەم
کە بەتـــرس داپۆشــــراون.
لێـــم گەڕێ با... ئەم کـــڵپەیە
لەئۆپەرێتی... ســــووتانا
دەس بـــکاتە ملی جــــەڕاوی ناو پەتم.
لێم گەڕێ با:
لەسەر شانــــۆی پەراســـووی خۆم
حاڵم لێ بێو،
بە گـــــڕەوە... بچمە نـــاو دڵی بەزدانو،
ئەو ڕاســــــتییە... بدۆزمەوە
کە لەخــــولیای،
نەســـــرەوتی ناو ســــەرما ئەژی
لێـــم گەڕێ با... هەمــــوو جارێ
لە دایک بــــوونێکی تـــازە
مەرگی تـــــازە
ببینمو ببیسمو خــــۆر لە دورگەی
نەهێنیــــدا... بێنمــــەدەرێو
نەخشەیەکی تــــر بــــۆ گیانم بکێشمەوە!
"کەئەچمە ناو مــــردوانەوەو ڕائەوەستم
قەنــــارەکان ڕائــــەکەنو پەتەکانیش
ئیتــــر خــــۆیان گــــرمۆڵەی لای
بەرپێم ئەکەن
کە ئەچمە نــــاو مــــردنەوەو سەرنج ئەدەم
بە چــــاوی خــــۆم...
لە دایک بــــوونی -نەهێنیی-تــــۆ ئەبینم.
خــــوا ئەبینم:
دێتو یەک... یەک
دڵی هەمــــوو ئەستێـــــرەکان ئەخاتە ناو
لەپی دەستـــم."
🎀شێـــرکۆ بێــــکەس🎀
⚠️ درێــــــژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
وەختێ ڕۆیشتی
تۆ شەوێک پێچا بۆوەو داتە دەستم
کە چوومەوە بۆ ژوورەکەم
شەوی پێچراوەم کردەوە
وەختێ بینیم
هەر ئەشتێرەی لەت و پەتەوە
هەر ئاوێنەی وردوخاشی یادگارەو
ئەوەرێنە سەر سەر جێگەکەم
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
تۆ شەوێک پێچا بۆوەو داتە دەستم
کە چوومەوە بۆ ژوورەکەم
شەوی پێچراوەم کردەوە
وەختێ بینیم
هەر ئەشتێرەی لەت و پەتەوە
هەر ئاوێنەی وردوخاشی یادگارەو
ئەوەرێنە سەر سەر جێگەکەم
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۴"
.... کەی وا نەبـــــووم.
بـــــاران نانۆێو
منیش نانــــووم.
باران خــــۆی کـــرد بە دەروونما، لەناو بیرما زەمین هەستایە
سەر پیانو بانگی لێ کرد... بێشەی چڕی ڕوانینی من،
شاری نەدۆزراوەی تیایە، من دڵدارم، ئەی پەری خان.
من دڵدارم، درەختەکانی نـــاو گیانت ئەنووسمەوە.
کەژەکانی نــاو بیناییت ئەخوێنمەوە، دەتۆش گیانە!
بمنووسەوەو بمخوێنەوە، لە سەر هەر گەڵایەک،
کە نەوەرێو کە ناوەرێ، بمخوێنەوەو بمنووسەوە.
٭لەکەیەوە تۆ "سیزیف"ی و ئەم جیهـــانەش
بەردەکەتە؟!
لەکەیەوە تــــۆ "زۆربا"یتو بوومەلەرزەیش
سەماکەتە(۸)؟!
بیـــــرت نایە! هەر وەکوو ئاو بیری نایە
لەکوێ بـــووە؟!
بیــــرت نایە هەروەکوو ئاو بیـــری نایە
بۆ یەکەم جــــار
ژانی بەکام ئۆقیانووسو
زەریاوە... گـــرت؟!
٭بیـــــرم نایە.. بەڵام ئەوەندە ئەزانم
بەیەکەوە مــن سیزیفو زۆرباو مەرگو
ئۆقیانـــــووسم!...
باران نەنـــــووستو...
نەنووستم.
نیســـان هاتو گوڵی چــــاوی گوندەکانو شارەکانی
دا لەیەخەی مێـــژووی زەمین.
لەکۆتایی ڕۆژەکانی نیساندا بوو
چووم بە پیــــری ئەو جۆگەیەوە. لە لێلێی
دەمو چــــاویا
ئەم سوێسکە کــــوژراوانەی بەرەو کەنارێ ڕائەدا
کە گۆڕیچەی یــــادگاری
گـــریانم بـــوون.
بەیانییەک... لەکۆتایی ڕۆژەکانی نیســــاندا بوو
شەوەزەنگێ
لەناو دەمی
ئەژدیهــــــــاوە
کەوتە خوارێ.
بەیانی بوو... خۆر ئاوا بــــوو
٭هــــات... هــــات.... هـــــات
بوومەلەرزە، قیــــژە، ئاگــــر، دوگەڵو خـــوێن
نیــــــاز، خۆڵەمێش.
ئەی نیســـــانی گوڵی ڕەش پۆش چیت لێکردم!....
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
پەراوێزەکان:
(۸). زۆرباو سەما: ئیشارەتە بۆ ڕۆمانە بەناوبانگەکەی کازانتزاکیی یۆنانی.
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۴"
.... کەی وا نەبـــــووم.
بـــــاران نانۆێو
منیش نانــــووم.
باران خــــۆی کـــرد بە دەروونما، لەناو بیرما زەمین هەستایە
سەر پیانو بانگی لێ کرد... بێشەی چڕی ڕوانینی من،
شاری نەدۆزراوەی تیایە، من دڵدارم، ئەی پەری خان.
من دڵدارم، درەختەکانی نـــاو گیانت ئەنووسمەوە.
کەژەکانی نــاو بیناییت ئەخوێنمەوە، دەتۆش گیانە!
بمنووسەوەو بمخوێنەوە، لە سەر هەر گەڵایەک،
کە نەوەرێو کە ناوەرێ، بمخوێنەوەو بمنووسەوە.
٭لەکەیەوە تۆ "سیزیف"ی و ئەم جیهـــانەش
بەردەکەتە؟!
لەکەیەوە تــــۆ "زۆربا"یتو بوومەلەرزەیش
سەماکەتە(۸)؟!
بیـــــرت نایە! هەر وەکوو ئاو بیری نایە
لەکوێ بـــووە؟!
بیــــرت نایە هەروەکوو ئاو بیـــری نایە
بۆ یەکەم جــــار
ژانی بەکام ئۆقیانووسو
زەریاوە... گـــرت؟!
٭بیـــــرم نایە.. بەڵام ئەوەندە ئەزانم
بەیەکەوە مــن سیزیفو زۆرباو مەرگو
ئۆقیانـــــووسم!...
باران نەنـــــووستو...
نەنووستم.
نیســـان هاتو گوڵی چــــاوی گوندەکانو شارەکانی
دا لەیەخەی مێـــژووی زەمین.
لەکۆتایی ڕۆژەکانی نیساندا بوو
چووم بە پیــــری ئەو جۆگەیەوە. لە لێلێی
دەمو چــــاویا
ئەم سوێسکە کــــوژراوانەی بەرەو کەنارێ ڕائەدا
کە گۆڕیچەی یــــادگاری
گـــریانم بـــوون.
بەیانییەک... لەکۆتایی ڕۆژەکانی نیســــاندا بوو
شەوەزەنگێ
لەناو دەمی
ئەژدیهــــــــاوە
کەوتە خوارێ.
بەیانی بوو... خۆر ئاوا بــــوو
٭هــــات... هــــات.... هـــــات
بوومەلەرزە، قیــــژە، ئاگــــر، دوگەڵو خـــوێن
نیــــــاز، خۆڵەمێش.
ئەی نیســـــانی گوڵی ڕەش پۆش چیت لێکردم!....
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
پەراوێزەکان:
(۸). زۆرباو سەما: ئیشارەتە بۆ ڕۆمانە بەناوبانگەکەی کازانتزاکیی یۆنانی.
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
دەنگ دێ
دەنگی دێ
دەنگی خوێنە
دەنگی کەللەی بت پژێنە
لای منەوە داری زڕی هەزار ساڵە
ژیایەوە
لای منەوە زەردەشت دیسان
جارێکی تر هەڵسایەوە
لای منەوە بوو بە باران
بارانی ژین.
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
دەنگی دێ
دەنگی خوێنە
دەنگی کەللەی بت پژێنە
لای منەوە داری زڕی هەزار ساڵە
ژیایەوە
لای منەوە زەردەشت دیسان
جارێکی تر هەڵسایەوە
لای منەوە بوو بە باران
بارانی ژین.
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۵"
.... ٭ سەرت بەخشیی بە ڕەشەباو
چوویتە ناو چاوی مەرگەوەو
چرای گریانت داگیرسان.
چــــرای گــریان
ڕەنگی شەوقی
لە مانگی کوژراو وەرێەگرێ.
تۆ لەبەریا... دابنیشەو
"لۆرکا" بێتە تەنیشتەوەو،
ئەوسا وەک،
دوو جووتە سەروو
هەڵچن... هەڵچن... هەڵچن... بڕۆن
هەتاکوو مانگ
لەباوەشی شیعر ئەگرن!
باران نەنووستو نەنووستم
ئەم زریانە لە "گلگامش"ی (۹)کاروانیــــا
قاڕەی نۆفان ناونووس ئەکات.
دەرگای داستــــانو ئەفســـانە...
لەسەر "ئەنکیدۆ"ی هاوڕێی ئەکاتەوە.
٭تۆش "پیرەکەو زەریا"(۱۰) کە... بە!
٭پەڕینەوە... لەم تۆفانە
پردێکی چەخماخەی ئەوی!
٭تۆش "بوراق"(۱۱) بە!
"بووم بە بوراقی پەیامی سووتاوەکان، بووم بە پیرەو
بە زەریاکەی، ناو ڕۆمانی کۆچی ئەمجارەی پەری خان.
کێوەکانم لەناو وڕەی خۆمدا مت کرد. کێوەکانم،
بەسەر وشەمدا هەڵگەڕان، لەنێرینەی ترسا ژیام.
من زمانی خەنجەرێ بووم خوێنی کێلانەکەی خۆمم ئەلستەوەو
هەموو ڕۆژێ چاوەڕوانی،
هاتنی کفنی خۆم ئەکرد، هەموو شەوێ چاوەڕوانی
تەورداسی بڕینەوەی خۆمم ئەکرد.
٭بڕۆ... بڕۆ... تا ئەگەیتە دوو ڕیانێ
یەکەمیان بەدەستە ڕاستا... ڕێگەی هاتە
تۆ... مەیگـــرە...
ملی چەپیان بگرەو بڕۆو بەری مەدە
تا ئەگەیتە کانیو ئاوێ.. لێی لامەدە.
بڕۆ... بڕۆ.. دەشتێکی دەرزییت دێتە ڕێ
تۆ هەر بڕۆ... بەرەو دوا نەگەڕێیتەوە
تۆ هەر بڕۆ... بەرەو دوا نەگەڕێیتەوە
تۆ هەر بڕۆ... تا ئەگەیتە بەر ئەشکەوتێ
بچۆ... ژوورێ
لەنیوەیدا... خۆت مەڵاس دە
کە کەناری ڕووبارێکدا... دەڵە دێوێ لێی نوستووە
مەمکێکی داوە بەم شانیاو
مەمکێکی تر بە ئەو شانیا
هیچ دەنگ مەکە....
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
پەراوێزەکان:
(۹). گلگامیش و ئەنکیدۆ: داستانە مەزنکەی سۆمەر. ئەنکیدۆ هاوڕێ خۆشەویستی گلگامیش
(۱۰): پیرەمێردو زەریا: ئیشارەتە بۆ ڕۆمانە بەناوبانگەکەی "ئەرنست هەمنگوای"
(۱۱). بوراق ئەسپی ئەفسانەیی یە.
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۵"
.... ٭ سەرت بەخشیی بە ڕەشەباو
چوویتە ناو چاوی مەرگەوەو
چرای گریانت داگیرسان.
چــــرای گــریان
ڕەنگی شەوقی
لە مانگی کوژراو وەرێەگرێ.
تۆ لەبەریا... دابنیشەو
"لۆرکا" بێتە تەنیشتەوەو،
ئەوسا وەک،
دوو جووتە سەروو
هەڵچن... هەڵچن... هەڵچن... بڕۆن
هەتاکوو مانگ
لەباوەشی شیعر ئەگرن!
باران نەنووستو نەنووستم
ئەم زریانە لە "گلگامش"ی (۹)کاروانیــــا
قاڕەی نۆفان ناونووس ئەکات.
دەرگای داستــــانو ئەفســـانە...
لەسەر "ئەنکیدۆ"ی هاوڕێی ئەکاتەوە.
٭تۆش "پیرەکەو زەریا"(۱۰) کە... بە!
٭پەڕینەوە... لەم تۆفانە
پردێکی چەخماخەی ئەوی!
٭تۆش "بوراق"(۱۱) بە!
"بووم بە بوراقی پەیامی سووتاوەکان، بووم بە پیرەو
بە زەریاکەی، ناو ڕۆمانی کۆچی ئەمجارەی پەری خان.
کێوەکانم لەناو وڕەی خۆمدا مت کرد. کێوەکانم،
بەسەر وشەمدا هەڵگەڕان، لەنێرینەی ترسا ژیام.
من زمانی خەنجەرێ بووم خوێنی کێلانەکەی خۆمم ئەلستەوەو
هەموو ڕۆژێ چاوەڕوانی،
هاتنی کفنی خۆم ئەکرد، هەموو شەوێ چاوەڕوانی
تەورداسی بڕینەوەی خۆمم ئەکرد.
٭بڕۆ... بڕۆ... تا ئەگەیتە دوو ڕیانێ
یەکەمیان بەدەستە ڕاستا... ڕێگەی هاتە
تۆ... مەیگـــرە...
ملی چەپیان بگرەو بڕۆو بەری مەدە
تا ئەگەیتە کانیو ئاوێ.. لێی لامەدە.
بڕۆ... بڕۆ.. دەشتێکی دەرزییت دێتە ڕێ
تۆ هەر بڕۆ... بەرەو دوا نەگەڕێیتەوە
تۆ هەر بڕۆ... بەرەو دوا نەگەڕێیتەوە
تۆ هەر بڕۆ... تا ئەگەیتە بەر ئەشکەوتێ
بچۆ... ژوورێ
لەنیوەیدا... خۆت مەڵاس دە
کە کەناری ڕووبارێکدا... دەڵە دێوێ لێی نوستووە
مەمکێکی داوە بەم شانیاو
مەمکێکی تر بە ئەو شانیا
هیچ دەنگ مەکە....
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
پەراوێزەکان:
(۹). گلگامیش و ئەنکیدۆ: داستانە مەزنکەی سۆمەر. ئەنکیدۆ هاوڕێ خۆشەویستی گلگامیش
(۱۰): پیرەمێردو زەریا: ئیشارەتە بۆ ڕۆمانە بەناوبانگەکەی "ئەرنست هەمنگوای"
(۱۱). بوراق ئەسپی ئەفسانەیی یە.
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱٦"
.... ئـــاوی ڕەش دێت... هـــیچ دەنک مەکە
ئـــــــاوی زەرد دێت... هــــیچ دەنگ مەکە
ئــــــاوی سەوز دێت... هـــیچ دەنگ مەکە
کە ئــــــاوی ســــوور هــــات بچۆرە
پشت ســــــەریەوە
تـــــــرست نەبێ، شمشێـــــرەکەت هەڵبکێشە
تـــــا ئەتوانی... دەست هەڵــــــــبڕە
دەست هەڵـــــــبڕە...
بەرەو کاژەلاکی ســــەری
دایــــــوەشێنە...
دایــــــوەشێنە
٭ئـــــاوی ڕەش هات
ئـــــــاوی زەرد هات
ئـــــــاوی سەوز هات
بەڵام ئـــــاوی ســــــوور هەر نەهات
بـــــــۆچی نەهات؟!
بـــــــۆچی نەهات؟!
٭بۆ ئەوەی ئاوی سوور بێتو شمشێرەکەت بوەشێنی
ئەبێ سەرچـــاوە، لە خــوێنا هەڵقوڵێنی
بەدەمــاری ڕەنگەکاندا شــوڕبیتەوەو
لەناو خـــۆرێکی تازەدا سەر دەربێنی.
بۆ ئەوەی ئاوی سوور بێتو شمشێرەکەت بوەشێنی
ئەبێ لەشی مەرگو ژیــــان
بەیەکەوە ڕاوەشێنی!
"دایە... دایە! مـــن ئێستاکە دووکەڵێکم
لەشوێن بــرینی خۆمەوە هەڵئەستمو بەو دووکەڵە
شەدەی سەری ئەم لووتکەنەت بۆ ئەبەستم.
دایە! ئێستە چادر منەو من چادرم
خــــــۆم هەڵئەدەم
لەناو کڕێوەی... خەمی سەر دەموچاوی
هەژاراندا خـــۆم هەڵئەدەم.
هەڵم ئەدا، لەسەر ئازاری پاڵـــــکەوتووی
پێدەشتی زام هەڵم ئەدا!
چــادر... چـــادر... چــادر...
شــــارە مـــێروولەی دەرکــــراو...
هێلانە بۆ پەڕەسێلکەی باڵ کـــراوو دەنووک کراو.
چــادر... چـــادر.. لانە بۆ کەروێشکی گـــیراو.
چـــادر... چـــادر
دەرزی سەرما، پەراسووی سیل، کۆشی بەفـــر،
نانی گــریاو، سیــمای وەریو، چــاوی مردن،
گــۆڕستــــانێ....
٭ســـەرت بەخشیی بە بـــارانو،
چــوویتە نـــاو دەنگی خـــوێنەوەو...
شــەو ســـوارێک بــوو... لەپاشکۆی ڕەشەبای خۆیدا
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱٦"
.... ئـــاوی ڕەش دێت... هـــیچ دەنک مەکە
ئـــــــاوی زەرد دێت... هــــیچ دەنگ مەکە
ئــــــاوی سەوز دێت... هـــیچ دەنگ مەکە
کە ئــــــاوی ســــوور هــــات بچۆرە
پشت ســــــەریەوە
تـــــــرست نەبێ، شمشێـــــرەکەت هەڵبکێشە
تـــــا ئەتوانی... دەست هەڵــــــــبڕە
دەست هەڵـــــــبڕە...
بەرەو کاژەلاکی ســــەری
دایــــــوەشێنە...
دایــــــوەشێنە
٭ئـــــاوی ڕەش هات
ئـــــــاوی زەرد هات
ئـــــــاوی سەوز هات
بەڵام ئـــــاوی ســــــوور هەر نەهات
بـــــــۆچی نەهات؟!
بـــــــۆچی نەهات؟!
٭بۆ ئەوەی ئاوی سوور بێتو شمشێرەکەت بوەشێنی
ئەبێ سەرچـــاوە، لە خــوێنا هەڵقوڵێنی
بەدەمــاری ڕەنگەکاندا شــوڕبیتەوەو
لەناو خـــۆرێکی تازەدا سەر دەربێنی.
بۆ ئەوەی ئاوی سوور بێتو شمشێرەکەت بوەشێنی
ئەبێ لەشی مەرگو ژیــــان
بەیەکەوە ڕاوەشێنی!
"دایە... دایە! مـــن ئێستاکە دووکەڵێکم
لەشوێن بــرینی خۆمەوە هەڵئەستمو بەو دووکەڵە
شەدەی سەری ئەم لووتکەنەت بۆ ئەبەستم.
دایە! ئێستە چادر منەو من چادرم
خــــــۆم هەڵئەدەم
لەناو کڕێوەی... خەمی سەر دەموچاوی
هەژاراندا خـــۆم هەڵئەدەم.
هەڵم ئەدا، لەسەر ئازاری پاڵـــــکەوتووی
پێدەشتی زام هەڵم ئەدا!
چــادر... چـــادر... چــادر...
شــــارە مـــێروولەی دەرکــــراو...
هێلانە بۆ پەڕەسێلکەی باڵ کـــراوو دەنووک کراو.
چــادر... چـــادر.. لانە بۆ کەروێشکی گـــیراو.
چـــادر... چـــادر
دەرزی سەرما، پەراسووی سیل، کۆشی بەفـــر،
نانی گــریاو، سیــمای وەریو، چــاوی مردن،
گــۆڕستــــانێ....
٭ســـەرت بەخشیی بە بـــارانو،
چــوویتە نـــاو دەنگی خـــوێنەوەو...
شــەو ســـوارێک بــوو... لەپاشکۆی ڕەشەبای خۆیدا
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
منیش چاوم لەباوێشکی ناو وەنەوزا
وا ئەخنکێ
کەشتیی بیرم لەناو مێشکێکی کەنەفتا
وردە وردە بەرەو بنی
نائومێدی هەڵئەخلیسکێ
کێ ئەتوانێ بەگژ دیواری مردنا
ئیتر بچی
بڕیارم دا منیش بنووم
منیش ئەنووم
@Sherk_bekas
وا ئەخنکێ
کەشتیی بیرم لەناو مێشکێکی کەنەفتا
وردە وردە بەرەو بنی
نائومێدی هەڵئەخلیسکێ
کێ ئەتوانێ بەگژ دیواری مردنا
ئیتر بچی
بڕیارم دا منیش بنووم
منیش ئەنووم
@Sherk_bekas
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۷"
.... هەڵیگـــــرتی
نەتئەزانی چـــۆن ئەمــــردی؟
نەتئەزانی... کە: کەوانو ڕاکێشــــانت،
بــۆ...پ... چـــڕای... نی.... ژێی
گازەرەی پشتـــی خــــۆرە.
ڕاکێشــانت بۆ بـــردنەوەی گــــردەوەکەی
تیـــر هــــاوێژە...!
ئەی نازانی تۆ کەوانیت؟!
ئەی نـــازانی کە حەوت ساڵ بوویت
باوکت کەوانێکی تــــر بوو
بۆ تیـــر هاوێـــژ؟
ئەی نــــازانی... ئەی نــــازانی
تـــۆ کەوانی؟!
کەی وانە بـــووم
بـــاران نانــــوێو،
منیـــش نانـــووم...
ئەی "پەری خان"ی وڵاتی خۆڵەمێشو گوڵەباخم
تــۆ دڵخوازی هەموومانیو، هەموومان تــۆین.
تـۆ باسکی ئەو قەڵەمــانەی...
باوەش ئەکەن بە بانگەوازی دوا ڕۆژدا
تـــۆ دڵخوازی فەرهــادێکی
لە بیــابانی مێـــژوودا...
لەبەر داکــــردنی تەورا...
بەژێــــر لێــــزمەی تێـــزابو بەسەر دڕکەزی مـــردندا
باز ئەداتو بۆ کارێزە ئەگەڕێ
کە گــڕی تینوێتی... مەلی، مەمکەکانتی
تیـــــا بشکێنێ.
ئەی "پەری خان" وڵاتی خۆڵەمێشو گوڵەباخم
ئێمە بە تەنیــــا هەر نیگای تۆ شک ئەبەین
خــۆت لەناو گێـــژی تۆفاندا وەستاویتو چاوت لێیە:
دڵدارکانت... دەرێەکەن
دەرمــان ئەکەنو ژێــــرپێیان
بە قەراغی دەمو چاوو لووتمان ئەســـڕن.
٭میـــز ئەکەن دەمو ناو پشتملو دەستمانەوە...
٭بە میــز فەرهاد"یان لەسەر کارتۆنە شووشەی
بەتاڵی، ویسکێکانیان.... بۆ ئەنووسین، ئا!
٭لە قەراغی ڕێو بانیشا لە چوارچێوەی
قوڕو لیتەو، تۆزو خۆڵی
توێتاکانیان... ئەگـــرتین!
ئەی "پەری خان"! ئەمانەوێ خۆشەویستیت
وەکــوو نان ببەخشـــینەوە.
وەکــوو منداڵ بیگـــرینە کۆڵ.
وەکــوو گوڵ بیکەین بە چەپک.
وەکوو شیعــــر بیخوێنینەوە...
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۷"
.... هەڵیگـــــرتی
نەتئەزانی چـــۆن ئەمــــردی؟
نەتئەزانی... کە: کەوانو ڕاکێشــــانت،
بــۆ...پ... چـــڕای... نی.... ژێی
گازەرەی پشتـــی خــــۆرە.
ڕاکێشــانت بۆ بـــردنەوەی گــــردەوەکەی
تیـــر هــــاوێژە...!
ئەی نازانی تۆ کەوانیت؟!
ئەی نـــازانی کە حەوت ساڵ بوویت
باوکت کەوانێکی تــــر بوو
بۆ تیـــر هاوێـــژ؟
ئەی نــــازانی... ئەی نــــازانی
تـــۆ کەوانی؟!
کەی وانە بـــووم
بـــاران نانــــوێو،
منیـــش نانـــووم...
ئەی "پەری خان"ی وڵاتی خۆڵەمێشو گوڵەباخم
تــۆ دڵخوازی هەموومانیو، هەموومان تــۆین.
تـۆ باسکی ئەو قەڵەمــانەی...
باوەش ئەکەن بە بانگەوازی دوا ڕۆژدا
تـــۆ دڵخوازی فەرهــادێکی
لە بیــابانی مێـــژوودا...
لەبەر داکــــردنی تەورا...
بەژێــــر لێــــزمەی تێـــزابو بەسەر دڕکەزی مـــردندا
باز ئەداتو بۆ کارێزە ئەگەڕێ
کە گــڕی تینوێتی... مەلی، مەمکەکانتی
تیـــــا بشکێنێ.
ئەی "پەری خان" وڵاتی خۆڵەمێشو گوڵەباخم
ئێمە بە تەنیــــا هەر نیگای تۆ شک ئەبەین
خــۆت لەناو گێـــژی تۆفاندا وەستاویتو چاوت لێیە:
دڵدارکانت... دەرێەکەن
دەرمــان ئەکەنو ژێــــرپێیان
بە قەراغی دەمو چاوو لووتمان ئەســـڕن.
٭میـــز ئەکەن دەمو ناو پشتملو دەستمانەوە...
٭بە میــز فەرهاد"یان لەسەر کارتۆنە شووشەی
بەتاڵی، ویسکێکانیان.... بۆ ئەنووسین، ئا!
٭لە قەراغی ڕێو بانیشا لە چوارچێوەی
قوڕو لیتەو، تۆزو خۆڵی
توێتاکانیان... ئەگـــرتین!
ئەی "پەری خان"! ئەمانەوێ خۆشەویستیت
وەکــوو نان ببەخشـــینەوە.
وەکــوو منداڵ بیگـــرینە کۆڵ.
وەکــوو گوڵ بیکەین بە چەپک.
وەکوو شیعــــر بیخوێنینەوە...
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۸"
.... ٭گوێیـــان بە لۆکەی تاریکی ئەئاخنن
تف ئەکەنە نـــاوچەوانی
نانو منـــــداڵ.
گوڵ کوێر ئەکەن.
قاچی شیعر ئەبڕنەوە.
چــاوت لێیە: جێگەی زمـــــان ئەگوێزنەوەو
مۆری ئەکەن.
٭ئەیانەوێ... ئەوان بە تەنیــــا مۆخی کادانیان
بۆ خەڵک ئەوێ.
٭ئەیــــانەوێ... ئەوان بە تەنیــــا چـــاوی شووشەیان
بۆ خەڵک ئەوێ.
پاسەوانن، بەڵام نوستوون.
پاسەوانتنو ئەتدزن
پاسەوانتنو کچێتیت لەسەر مێزیان
جۆکەرێکەو
پاسەوانتنو...
٭چاوی خۆتەو ئەبێ بڵێی چاوم نیە
گیانی خۆتەو ئەبێ بڵێی گیانم نییە!
ئەی پەری خـــان
بـــاران نەنووستو
نەنــووستم...
بەڵام چبکەم... پێت نەگەیشتم؟!
سەرم بەخشیی بە بارانو شەو سوارێک بوو
لە پاشکۆی ڕەشەبای خۆیدا ســـواری کـــردم
بەڵام چبکەم
پێت نەگەیشتم... چبکەم!... چبکەم!
ئەی پەری خان!
بەیانییەک... کاتێ هەستام
کاتێ زانیـــم. کاتێ ڕوانیـــم
لەوبـــەرەوە
خۆشەویستـــیت بــۆتە شووشەی
"ئاب جۆ"یەکی خاڵیو دواتر لەسەر سەری
فەرهـــادەکەت... بەنیشــانە ئەینێتەوە...
تەق... تەق... تەق...
ئەینێنەوە... ئەیشکێنن
ئەیشکێنن... ئەینێنەوە.
ئەی پەری خـــان!
بەیـــانییەک... کاتی ڕوانیم... کاتێ زانیم
خۆشەویستیت
بۆتە تەپڵەکی جگەرەو
نێـــرگەلەی بەردەمی ئەوان
قوڵپ... قوڵپ... قوڵپ...
ئەیمژنەوە...
بەیانیەک... کاتێ هەستــام... کاتێ ڕوانـــیم
لەمبــــەرەوە...
خۆشەویستیت... بۆتە قـــاسەو فــرۆشکایەک
بەکـــلیلی.
جومگەی فەرهــادێکی کوژراو
لێی نیشتــوونو... ئەیکەنەوە...
فــڕان... فــڕان... فـــڕان... فـــڕان...
ئەی پەری خــان! باران... نەنووستو نەنووستم.
بەڵام چبکەم پێت نەگەیشتم!
کاتێ هەستـــام... لەژێـــر سمی ئەو ئەسپەدام
کە سواری بووم
کاتێ ڕوانـــیم... لەبەردەممــا
ئەستێــــرەی ناو خەونەکانم
پەلکە گیـــای سەر پەنجەکانم
بەدوای یەکدا...
وا: هە...ڵ...وە...رین...
کاتێ زانیم... ملم لەژێـــر هەرەسی لەشمــایە
لاشەم لەژێـــر دنیــادایە
داو... داو... داو..!
کاتێ زانیم.. هەر دوو دەستم
جێم ئەهێڵن...
هەر دوو قاچم... جوێ ئەبنەوە...
دانەکانم... بوونە مشار
نێرگەی پشــتم ئەبــــڕنەوە.
لەولامەوە... پێچکەی سەرم نەڕواو ئەڕواو...
بەسکما خل ئەبێتەوە...
لەم لاوە.... زمانی خۆم ئەمنووسێتو
لەم لاوە... ئەمسڕێتەوە
هەرەس... هەرەس... هەرەس
هەرەسێکە هەرەس ئەکــا بەژێــــرەوە
هەرەسێکە هەر دێتو دێتو دێت
نابڕێتەوە... نابڕێتەوە
٭ڕاکە... ڕاکە.. ڕاکە
سێبەری خۆت بگــــرەرەوە!
٭چــــاوی خۆتەو ئەب بڵێی چـــاوم نییە....
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۸"
.... ٭گوێیـــان بە لۆکەی تاریکی ئەئاخنن
تف ئەکەنە نـــاوچەوانی
نانو منـــــداڵ.
گوڵ کوێر ئەکەن.
قاچی شیعر ئەبڕنەوە.
چــاوت لێیە: جێگەی زمـــــان ئەگوێزنەوەو
مۆری ئەکەن.
٭ئەیانەوێ... ئەوان بە تەنیــــا مۆخی کادانیان
بۆ خەڵک ئەوێ.
٭ئەیــــانەوێ... ئەوان بە تەنیــــا چـــاوی شووشەیان
بۆ خەڵک ئەوێ.
پاسەوانن، بەڵام نوستوون.
پاسەوانتنو ئەتدزن
پاسەوانتنو کچێتیت لەسەر مێزیان
جۆکەرێکەو
پاسەوانتنو...
٭چاوی خۆتەو ئەبێ بڵێی چاوم نیە
گیانی خۆتەو ئەبێ بڵێی گیانم نییە!
ئەی پەری خـــان
بـــاران نەنووستو
نەنــووستم...
بەڵام چبکەم... پێت نەگەیشتم؟!
سەرم بەخشیی بە بارانو شەو سوارێک بوو
لە پاشکۆی ڕەشەبای خۆیدا ســـواری کـــردم
بەڵام چبکەم
پێت نەگەیشتم... چبکەم!... چبکەم!
ئەی پەری خان!
بەیانییەک... کاتێ هەستام
کاتێ زانیـــم. کاتێ ڕوانیـــم
لەوبـــەرەوە
خۆشەویستـــیت بــۆتە شووشەی
"ئاب جۆ"یەکی خاڵیو دواتر لەسەر سەری
فەرهـــادەکەت... بەنیشــانە ئەینێتەوە...
تەق... تەق... تەق...
ئەینێنەوە... ئەیشکێنن
ئەیشکێنن... ئەینێنەوە.
ئەی پەری خـــان!
بەیـــانییەک... کاتی ڕوانیم... کاتێ زانیم
خۆشەویستیت
بۆتە تەپڵەکی جگەرەو
نێـــرگەلەی بەردەمی ئەوان
قوڵپ... قوڵپ... قوڵپ...
ئەیمژنەوە...
بەیانیەک... کاتێ هەستــام... کاتێ ڕوانـــیم
لەمبــــەرەوە...
خۆشەویستیت... بۆتە قـــاسەو فــرۆشکایەک
بەکـــلیلی.
جومگەی فەرهــادێکی کوژراو
لێی نیشتــوونو... ئەیکەنەوە...
فــڕان... فــڕان... فـــڕان... فـــڕان...
ئەی پەری خــان! باران... نەنووستو نەنووستم.
بەڵام چبکەم پێت نەگەیشتم!
کاتێ هەستـــام... لەژێـــر سمی ئەو ئەسپەدام
کە سواری بووم
کاتێ ڕوانـــیم... لەبەردەممــا
ئەستێــــرەی ناو خەونەکانم
پەلکە گیـــای سەر پەنجەکانم
بەدوای یەکدا...
وا: هە...ڵ...وە...رین...
کاتێ زانیم... ملم لەژێـــر هەرەسی لەشمــایە
لاشەم لەژێـــر دنیــادایە
داو... داو... داو..!
کاتێ زانیم.. هەر دوو دەستم
جێم ئەهێڵن...
هەر دوو قاچم... جوێ ئەبنەوە...
دانەکانم... بوونە مشار
نێرگەی پشــتم ئەبــــڕنەوە.
لەولامەوە... پێچکەی سەرم نەڕواو ئەڕواو...
بەسکما خل ئەبێتەوە...
لەم لاوە.... زمانی خۆم ئەمنووسێتو
لەم لاوە... ئەمسڕێتەوە
هەرەس... هەرەس... هەرەس
هەرەسێکە هەرەس ئەکــا بەژێــــرەوە
هەرەسێکە هەر دێتو دێتو دێت
نابڕێتەوە... نابڕێتەوە
٭ڕاکە... ڕاکە.. ڕاکە
سێبەری خۆت بگــــرەرەوە!
٭چــــاوی خۆتەو ئەب بڵێی چـــاوم نییە....
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
لهو ههموو شیعرهی داومیتێ
ئهگهر سێ چوارێکیان نووسان
به دڵتهوه
سێ چوارێکیان
ژێی دهروونتیان لهراندهوه
لهوه زیاتر ئاسوودهیی ئهبێ چی بێ؟
لهوه زیاتر هیچیم ناوێ
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکهس
ئهگهر سێ چوارێکیان نووسان
به دڵتهوه
سێ چوارێکیان
ژێی دهروونتیان لهراندهوه
لهوه زیاتر ئاسوودهیی ئهبێ چی بێ؟
لهوه زیاتر هیچیم ناوێ
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکهس
من هێندە نابێ زانیومە
وەختێ کە #خۆشەویستی هات
وەختێ کە #ئاوێتە ئەبێ
لە خۆتەوە نازانی چۆن!
زمانی دار، زمانی بەرد، زمانی ئاو،
زمانی زەریا فێر ئەبی و لە دواییشدا
باڵداریت و بۆ خۆت ئەفڕی
#شێرکۆ_بێکەس
#ڕۆزانـــــــــــا_کوردستان
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFUwNwgfemheOUclVw
#ڕۆزانـــــــــــا_کوردستان
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFUwNwgfemheOUclVw
وەختێ کە #خۆشەویستی هات
وەختێ کە #ئاوێتە ئەبێ
لە خۆتەوە نازانی چۆن!
زمانی دار، زمانی بەرد، زمانی ئاو،
زمانی زەریا فێر ئەبی و لە دواییشدا
باڵداریت و بۆ خۆت ئەفڕی
#شێرکۆ_بێکەس
#ڕۆزانـــــــــــا_کوردستان
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFUwNwgfemheOUclVw
#ڕۆزانـــــــــــا_کوردستان
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFUwNwgfemheOUclVw
دڵنیا بە
هەتا زامی لەشی مێژووم جێی قوڵتر بێ
هەتا کسپەی پڕ زریکەی
قایمتر بێ
هەتا شەوگار درێژتر بێ
"رۆژ" خۆشەویستر ئەبێ لام
بێ دەنگ نابم
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
هەتا زامی لەشی مێژووم جێی قوڵتر بێ
هەتا کسپەی پڕ زریکەی
قایمتر بێ
هەتا شەوگار درێژتر بێ
"رۆژ" خۆشەویستر ئەبێ لام
بێ دەنگ نابم
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۹"
ـــــــــــــــــ
.... ٭ئاوی ڕەش هــات... ئاوی زەرد هات
بەڵام ئاوی سوور هەر نەهات
بۆچی نەهات؟!
بۆچی نەهات؟!
٭ بابە کوانێ دەستەکانت بۆ جێت هێشتن؟!
بابە ئێمە ئەچین بۆ کوێ؟!
بابە بۆچی دایکم ئەگری؟!
٭بۆچی؟! بۆچی؟! بۆچی؟!
٭ لەدوساڵدا
فەرهـــادێکی کوژراو وتی:
لەبەرئەوەی "هەرەم"ەکە لەسەر نووکو
سەربەرەوژێــــر دانــــرابوو
هەرەس وابـــــوو، زەویش
بنکەو ڕەگی ئەویست
تـــۆفانەکەش زەریاوانی
چەند خوایەک بوون
خۆفۆی گەورە
خــــۆفۆی
بچـــووک
خــــۆفۆی
قـــڕە
٭داریـــــۆشیش دەنگو سەری لێ دزیبووین
بـــۆیە کاتێ هەردەم ڕووخـــا
نەهەنگەکانی داســـتانو دەر داســـتانی
ئەم سەدەیە کۆبوونەوەو
تۆفانەکەیان هەڵمــــژی.
کێــــش مایەوە
چیــــش مایەوە
چوون بە ناخــدا
چوون بە ناخــدا
تەڵە... تەڵە...
داو... داو... داو..!
٭شێت بووم.. شیت بووم
٭ کێ ئەزانێ جارێکیتر ئەتبینمەوە...
تا لەزنەی نیگاکانت بخۆمەوەو
بڵێم ئۆخەی نەمردیتو
گەڕایتەوە؟! ئەزانی بۆ؟!
چونکە هەر ئاوی کانیی چاوی تۆ
لای من ئاوە...
چونکە هەر خۆشەویستیی شاری تۆ.
لای من خۆشەویستیی ناوە.
باران نەنووستو نەنووستم
لە سێهەم ڕۆژی پرسەما
لەشارێکدا، کە هی خۆم بوو هی خۆم نەبوو...
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۱۹"
ـــــــــــــــــ
.... ٭ئاوی ڕەش هــات... ئاوی زەرد هات
بەڵام ئاوی سوور هەر نەهات
بۆچی نەهات؟!
بۆچی نەهات؟!
٭ بابە کوانێ دەستەکانت بۆ جێت هێشتن؟!
بابە ئێمە ئەچین بۆ کوێ؟!
بابە بۆچی دایکم ئەگری؟!
٭بۆچی؟! بۆچی؟! بۆچی؟!
٭ لەدوساڵدا
فەرهـــادێکی کوژراو وتی:
لەبەرئەوەی "هەرەم"ەکە لەسەر نووکو
سەربەرەوژێــــر دانــــرابوو
هەرەس وابـــــوو، زەویش
بنکەو ڕەگی ئەویست
تـــۆفانەکەش زەریاوانی
چەند خوایەک بوون
خۆفۆی گەورە
خــــۆفۆی
بچـــووک
خــــۆفۆی
قـــڕە
٭داریـــــۆشیش دەنگو سەری لێ دزیبووین
بـــۆیە کاتێ هەردەم ڕووخـــا
نەهەنگەکانی داســـتانو دەر داســـتانی
ئەم سەدەیە کۆبوونەوەو
تۆفانەکەیان هەڵمــــژی.
کێــــش مایەوە
چیــــش مایەوە
چوون بە ناخــدا
چوون بە ناخــدا
تەڵە... تەڵە...
داو... داو... داو..!
٭شێت بووم.. شیت بووم
٭ کێ ئەزانێ جارێکیتر ئەتبینمەوە...
تا لەزنەی نیگاکانت بخۆمەوەو
بڵێم ئۆخەی نەمردیتو
گەڕایتەوە؟! ئەزانی بۆ؟!
چونکە هەر ئاوی کانیی چاوی تۆ
لای من ئاوە...
چونکە هەر خۆشەویستیی شاری تۆ.
لای من خۆشەویستیی ناوە.
باران نەنووستو نەنووستم
لە سێهەم ڕۆژی پرسەما
لەشارێکدا، کە هی خۆم بوو هی خۆم نەبوو...
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
لە یەک ئەچن:
بەرگی ئازادی هەردووکمان.
بەقەد یەکن:
بەژنی خوێنمان.
وەکوو یەک وان،تەختی ئاڵی ناوچەوانمان.
دووانەیەکین:
بە یەک سکی برسی و تینوو لە دایک بووین.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
بەرگی ئازادی هەردووکمان.
بەقەد یەکن:
بەژنی خوێنمان.
وەکوو یەک وان،تەختی ئاڵی ناوچەوانمان.
دووانەیەکین:
بە یەک سکی برسی و تینوو لە دایک بووین.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۲۰"
🎀 @sherko_bekas
.... من مەزاتی...
کفنو تاتەشۆرو
دارەمەیتو کێلەکانی خۆمم ئەکرد...
پڕ بە دەمی ژوورەکانو هـــۆڵەکانی
"کــۆشکی ســــپی" هــاوارم کــرد:
"وەرن بیکـــڕن... بەچـــارەکە مایە... بیکـــڕن
وەرن... کاکە... وەرن... بیکڕن:
ئەوە جاجم، لێفەو دۆشەک،
کـــومبارێک و پــرێمزی
ئەوە چــوار قاپو مەنجەڵێ
ئەوە لانکە...
ئەوە... کڵاوو جامانە...
ئەوە... شیعـــــر...سێ دیوانی شێـــرکۆ بێکەس
وەرن کاکە... وەرن... بیــــکڕن"
٭ کاکە ئەمە لەچی ئەدوێت؟!
ئاگـــر... زریان
٭وێڵیکە بابە وێڵێکە!
ئەوە قۆری... ئەوە کڵاوو جـــامانە... ئەوە.
٭تـــۆ ئەوان بەرە "شەمێـــران"دوایی خــۆم دێم..
ئەی قــاسەکەت بارکردووە؟!
٭ئەی خاکەکەم... خاکی پەریی
بۆ لەمەو دوا، گەر پێـــشانگەی
تابلـــۆکانی خـــۆم کـــردەوە...
خــۆ تێم ئەگەیت؟
خــۆ پێم ناڵێی: ڕەنگەکانت... وشەکانت
خنــــکاوی ناو تەمو مـــژن،
نازانین... چــاویان تیـــا دەرکەین.
ئەی شــــارەکەم... شاری پەری
من تێت ئەگەم... تۆش تێم بگە
دوای ئەم کــۆچەو... ئەو زریــانە
پێـــمەکەنە... ئەگەر تابلـــۆیەکم وا بێت..
" لەدەرەوە... بێ چــوار چێوە
لایەکی کەوتۆتە خــوارێ
بــــزمارێکی تێـــڵا شێوەش بەسەر دڵیـــا داکوتراوە
لەناوەوە: ڕەش... ڕەش... ڕەش
سەری سەگێک وا بە لەشی بزنێکەوە
سەری بزنێ وا بە لەشی ئەسپێکەوە...
لەپی دەستێکی بێ پەنجە.
کێوێک لەسەری نووستووە!..
لە گۆشەی دەستــە ڕاستیشــدا
مشکێک بەڵام مشکی ڕاستیی
بەقرتەقرت
ڕەنگی تابلــۆو... تابلــــۆ ئەخوات"
ئەی پەری خــان! تــۆ چەپکە قژی دەسکەنەی هەڵێکشراوتم بدەرێ....
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
ـــــــــــــــــ
بەشی "۲۰"
🎀 @sherko_bekas
.... من مەزاتی...
کفنو تاتەشۆرو
دارەمەیتو کێلەکانی خۆمم ئەکرد...
پڕ بە دەمی ژوورەکانو هـــۆڵەکانی
"کــۆشکی ســــپی" هــاوارم کــرد:
"وەرن بیکـــڕن... بەچـــارەکە مایە... بیکـــڕن
وەرن... کاکە... وەرن... بیکڕن:
ئەوە جاجم، لێفەو دۆشەک،
کـــومبارێک و پــرێمزی
ئەوە چــوار قاپو مەنجەڵێ
ئەوە لانکە...
ئەوە... کڵاوو جامانە...
ئەوە... شیعـــــر...سێ دیوانی شێـــرکۆ بێکەس
وەرن کاکە... وەرن... بیــــکڕن"
٭ کاکە ئەمە لەچی ئەدوێت؟!
ئاگـــر... زریان
٭وێڵیکە بابە وێڵێکە!
ئەوە قۆری... ئەوە کڵاوو جـــامانە... ئەوە.
٭تـــۆ ئەوان بەرە "شەمێـــران"دوایی خــۆم دێم..
ئەی قــاسەکەت بارکردووە؟!
٭ئەی خاکەکەم... خاکی پەریی
بۆ لەمەو دوا، گەر پێـــشانگەی
تابلـــۆکانی خـــۆم کـــردەوە...
خــۆ تێم ئەگەیت؟
خــۆ پێم ناڵێی: ڕەنگەکانت... وشەکانت
خنــــکاوی ناو تەمو مـــژن،
نازانین... چــاویان تیـــا دەرکەین.
ئەی شــــارەکەم... شاری پەری
من تێت ئەگەم... تۆش تێم بگە
دوای ئەم کــۆچەو... ئەو زریــانە
پێـــمەکەنە... ئەگەر تابلـــۆیەکم وا بێت..
" لەدەرەوە... بێ چــوار چێوە
لایەکی کەوتۆتە خــوارێ
بــــزمارێکی تێـــڵا شێوەش بەسەر دڵیـــا داکوتراوە
لەناوەوە: ڕەش... ڕەش... ڕەش
سەری سەگێک وا بە لەشی بزنێکەوە
سەری بزنێ وا بە لەشی ئەسپێکەوە...
لەپی دەستێکی بێ پەنجە.
کێوێک لەسەری نووستووە!..
لە گۆشەی دەستــە ڕاستیشــدا
مشکێک بەڵام مشکی ڕاستیی
بەقرتەقرت
ڕەنگی تابلــۆو... تابلــــۆ ئەخوات"
ئەی پەری خــان! تــۆ چەپکە قژی دەسکەنەی هەڵێکشراوتم بدەرێ....
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
نەخشەی گەورە گەورەکانی دنیام گرتو
هاوارم کــرد:
پەری خان هەموو دنیا بە فەرهادی خۆیان گەیین
ئەی پەری خانی من بۆچی پێی نەگەیی؟!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
هاوارم کــرد:
پەری خان هەموو دنیا بە فەرهادی خۆیان گەیین
ئەی پەری خانی من بۆچی پێی نەگەیی؟!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۲۱"
🎀 @sherko_bekas
.... تا لە گوڵدانی گریانا هەڵیبگرم، بمخەرە ناو دۆزەختەوە
تا خەڵاتی سووتاندنم، بکەم بە بەرۆکی مەرگا.
ئێستا بێ بینایی ئەڕۆم، پەل کوتانم لێدانی سەوڵە لە گۆمی،
هەڵمژرادوا.
ئەی پەری خان!.
باران نەنووستو نەنووستم
بەڵام چبکەم پێت نەگەیشتم...
ئەی پەری خان
یەک... یەک یەخەی
نەخشەی گەورە گەورەکانی دنیام گرتو
هاوارم کــرد:
پەری خان هەموو دنیا بە فەرهادی خۆیان گەیین
ئەی پەری خانی من بۆچی پێی نەگەیی؟!
قیژاندم بەسەر هەموو جیهاندا..
لەبێژنگی قیژەمەوە
دەستو پەنجەی وردیلەکان
کەوتنە خــوارێ...
ڕاست بــوونەوەو چــوون بە چاوی
ئەو پەیکەرەی
لەبەر دەروازەی "نیویۆرک"دا
شــانو دەست گــڕی هەڵکـــرتووەو
بەو دەستی تــر
خــۆڵی ئێسکی دڵداراەکانی سەربەستیی
پێــدا ئەکات
هــاوارم کــردو... لەشەوی هاوارمەوە...
ڕێــز... ڕێـــز..
مێخی هەموو چادرەکان هاتنە دەرێو
خــۆیان بە سنگی شــــانۆی گشت
والییـــەکانی ئەم گێتییەدا داکوتی.
بەڵام پەری! ئەمە سەدەی بێدەنگ بوونە
لەسەر بــڕینی، بەڵندەی بێهێڵانە.
باران نەنووستو... نەنووستم
بەڵام چبکەم... ئەی پەری خان
پێت نەگەیـــشتم.
گەڕامەوە.
هــاتمەوە سەر ماڵی چــۆڵی ژانەکانم،
وەکوو کــراس من گینگڵیان لەبەرئەکەم.
لەگەڵ ئێشدا وەکوو ئاشقەو ماشقە
تێک ئاڵاوین.
لەگەڵ خەمو تەنیـــاییدا... بەگەناری خۆرنشیندا
پیــاسە ئەکەین
لێک تێـــر نابین
ئەو گۆرانیی "کۆچی یارم کۆچی سوورە"م بۆ ئەڵێتو....
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
ـــــــــــــــــ
بەشی "۲۱"
🎀 @sherko_bekas
.... تا لە گوڵدانی گریانا هەڵیبگرم، بمخەرە ناو دۆزەختەوە
تا خەڵاتی سووتاندنم، بکەم بە بەرۆکی مەرگا.
ئێستا بێ بینایی ئەڕۆم، پەل کوتانم لێدانی سەوڵە لە گۆمی،
هەڵمژرادوا.
ئەی پەری خان!.
باران نەنووستو نەنووستم
بەڵام چبکەم پێت نەگەیشتم...
ئەی پەری خان
یەک... یەک یەخەی
نەخشەی گەورە گەورەکانی دنیام گرتو
هاوارم کــرد:
پەری خان هەموو دنیا بە فەرهادی خۆیان گەیین
ئەی پەری خانی من بۆچی پێی نەگەیی؟!
قیژاندم بەسەر هەموو جیهاندا..
لەبێژنگی قیژەمەوە
دەستو پەنجەی وردیلەکان
کەوتنە خــوارێ...
ڕاست بــوونەوەو چــوون بە چاوی
ئەو پەیکەرەی
لەبەر دەروازەی "نیویۆرک"دا
شــانو دەست گــڕی هەڵکـــرتووەو
بەو دەستی تــر
خــۆڵی ئێسکی دڵداراەکانی سەربەستیی
پێــدا ئەکات
هــاوارم کــردو... لەشەوی هاوارمەوە...
ڕێــز... ڕێـــز..
مێخی هەموو چادرەکان هاتنە دەرێو
خــۆیان بە سنگی شــــانۆی گشت
والییـــەکانی ئەم گێتییەدا داکوتی.
بەڵام پەری! ئەمە سەدەی بێدەنگ بوونە
لەسەر بــڕینی، بەڵندەی بێهێڵانە.
باران نەنووستو... نەنووستم
بەڵام چبکەم... ئەی پەری خان
پێت نەگەیـــشتم.
گەڕامەوە.
هــاتمەوە سەر ماڵی چــۆڵی ژانەکانم،
وەکوو کــراس من گینگڵیان لەبەرئەکەم.
لەگەڵ ئێشدا وەکوو ئاشقەو ماشقە
تێک ئاڵاوین.
لەگەڵ خەمو تەنیـــاییدا... بەگەناری خۆرنشیندا
پیــاسە ئەکەین
لێک تێـــر نابین
ئەو گۆرانیی "کۆچی یارم کۆچی سوورە"م بۆ ئەڵێتو....
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۲۲"
🎀 @sherko_bekas
.... ئەوسا منیش دوا هۆنراوەی پایزی ناوو...
چاوانی هەڵوەریوی تۆی
لەسەرخۆ بۆ ئەخوێنمەوە:
گەڵای تەماشات بۆ وەریو کەوتە ناو مشتی هەناسەی
تەزیومەوە، سینەم چاڵە خەزانێ بوو، لێوان لێو بوو.
لەو ئاخانەی وەکوو بێچووە چۆلەکەی بەر دەنکە تەرزە
خزابوونە پاڵ یەکتریو هەڵلەرزینیان، وەکوو دەسماڵی پوولەکەی
کلووی بەفر، ئەدا بەشانی درەختە ڕوەکاندا...
پەری ناوت وشەیەک بوو... بەڵام زمان تیا ون ئەبوو.
جارێکی تر لەکوێت بێنمەوە... دەم بنێم بە ڕووناکیی گەردنتەوە
لەکوێت بێنمەوە تا شەوی ڕەشم
، لەبەر پێما
سەربڕیتو، ناوچەوانی داگیرکراوم دیسانەوە هەڵکەیتەوە.
پەری ناووت یەک وشە بوو
بەڵام هەرچس فەرهەنگی شاخو پێدەشتە
لەنیگاتا ئەخشەی ڕێ نوماییو هیوای
بیناییان ئەدۆزێوە...
گەڵای سەرنجت بۆ وەریو کەوتە ناو هەناسەمەوە؟!
من هەناسەم ئێستە سووتووی پەراسووی خۆم
بە با ئەکات، ئەی لەیلاکەم! ئێستە ناخم
پەڕەسێلکەی وشەیەک بێهێلانە
نزم ئەفڕێ، بەرسنگی خۆی
بە ڕوومەتی گوڵاڵەکان سوور ئەکاتو
لەئاوێنەی نامۆییدا خۆی ئەبینێ
لەناو باوەشی گریاندا...
گوێ بۆ دەنگی خۆی ڕائەگرێ.
گەڵای سەرنجت بۆ وەریو کەوتە ناو مشتی هەناسەی
تەزیومەوە، تۆ گۆرانیی ڕەنگاوڕەنگی خەوی کەژ بووی
پرچت ڕێژنەی بارانێ بوو
بەشانو ملی شەبەقا شۆڕئەبووەو
لەشەر کەمەری بنارە چاو سەوزەکان
ئۆقرەی ئەگرت.
ئەی پەری گیان!
جارێکی تر... لە کوێت بێنمەوە بۆ ئەوەی
بمپرژێنی لە لەشی خۆت، هەر وەکوو گوڵ ئەستێرەیەک
بمدەی لە بەفرو تریفەی مەمکەکانت.
لەکوێت بێنمەوە بۆ ئوەی:
ساتێکیش بێ... سەرخەو لە دەنگتا بشکێنم
ساتێکیش بێ.. لەناو ماچتا
من بە باڵی گڕتێبەربووی قەقنەسی لێو
خۆڵەمێشی ئێسکی ئێستەم داگیرسێنم...
گەڵای سەرنجت بۆ وەریو
کەوتە ناو مشتی هەناسەی تەزیومەوە؟!
لەلاپەڕەی بیرەوەری دەفتەرەکانی پایزدا...
جێگە دێڕێ نابینێوە...
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
ـــــــــــــــــ
بەشی "۲۲"
🎀 @sherko_bekas
.... ئەوسا منیش دوا هۆنراوەی پایزی ناوو...
چاوانی هەڵوەریوی تۆی
لەسەرخۆ بۆ ئەخوێنمەوە:
گەڵای تەماشات بۆ وەریو کەوتە ناو مشتی هەناسەی
تەزیومەوە، سینەم چاڵە خەزانێ بوو، لێوان لێو بوو.
لەو ئاخانەی وەکوو بێچووە چۆلەکەی بەر دەنکە تەرزە
خزابوونە پاڵ یەکتریو هەڵلەرزینیان، وەکوو دەسماڵی پوولەکەی
کلووی بەفر، ئەدا بەشانی درەختە ڕوەکاندا...
پەری ناوت وشەیەک بوو... بەڵام زمان تیا ون ئەبوو.
جارێکی تر لەکوێت بێنمەوە... دەم بنێم بە ڕووناکیی گەردنتەوە
لەکوێت بێنمەوە تا شەوی ڕەشم
، لەبەر پێما
سەربڕیتو، ناوچەوانی داگیرکراوم دیسانەوە هەڵکەیتەوە.
پەری ناووت یەک وشە بوو
بەڵام هەرچس فەرهەنگی شاخو پێدەشتە
لەنیگاتا ئەخشەی ڕێ نوماییو هیوای
بیناییان ئەدۆزێوە...
گەڵای سەرنجت بۆ وەریو کەوتە ناو هەناسەمەوە؟!
من هەناسەم ئێستە سووتووی پەراسووی خۆم
بە با ئەکات، ئەی لەیلاکەم! ئێستە ناخم
پەڕەسێلکەی وشەیەک بێهێلانە
نزم ئەفڕێ، بەرسنگی خۆی
بە ڕوومەتی گوڵاڵەکان سوور ئەکاتو
لەئاوێنەی نامۆییدا خۆی ئەبینێ
لەناو باوەشی گریاندا...
گوێ بۆ دەنگی خۆی ڕائەگرێ.
گەڵای سەرنجت بۆ وەریو کەوتە ناو مشتی هەناسەی
تەزیومەوە، تۆ گۆرانیی ڕەنگاوڕەنگی خەوی کەژ بووی
پرچت ڕێژنەی بارانێ بوو
بەشانو ملی شەبەقا شۆڕئەبووەو
لەشەر کەمەری بنارە چاو سەوزەکان
ئۆقرەی ئەگرت.
ئەی پەری گیان!
جارێکی تر... لە کوێت بێنمەوە بۆ ئەوەی
بمپرژێنی لە لەشی خۆت، هەر وەکوو گوڵ ئەستێرەیەک
بمدەی لە بەفرو تریفەی مەمکەکانت.
لەکوێت بێنمەوە بۆ ئوەی:
ساتێکیش بێ... سەرخەو لە دەنگتا بشکێنم
ساتێکیش بێ.. لەناو ماچتا
من بە باڵی گڕتێبەربووی قەقنەسی لێو
خۆڵەمێشی ئێسکی ئێستەم داگیرسێنم...
گەڵای سەرنجت بۆ وەریو
کەوتە ناو مشتی هەناسەی تەزیومەوە؟!
لەلاپەڕەی بیرەوەری دەفتەرەکانی پایزدا...
جێگە دێڕێ نابینێوە...
🎀شێرکۆ بێکەس🎀
⚠️ درێژەی هەیە...
🎀 @sherko_bekas
ئەو وەختەی شووشە
شەرابێ شکا
دڵی هێشوویەک
بە دار مێوەوە
لە تاودا... وەستا!
من چاوم لێبوو
کەمانچەیەک مــرد
وەختێ لە گەرووی
باڵندەیەکدا
نەغمەیەک کوژرا!
🎀 @Sherko_bakas
#شێرکۆ_بێکەس
شەرابێ شکا
دڵی هێشوویەک
بە دار مێوەوە
لە تاودا... وەستا!
من چاوم لێبوو
کەمانچەیەک مــرد
وەختێ لە گەرووی
باڵندەیەکدا
نەغمەیەک کوژرا!
🎀 @Sherko_bakas
#شێرکۆ_بێکەس
تیرێژ
🎶 ✏️ 📚
🔹بنکەی فەرهەنگی_ئەدەبی تیرێژ، مەکۆیەکە بۆ ناساندنی هونەر و ئەدەبییاتی نەتەوەکەمان!
📖فێرکاری زمانی کوردی
🍁شێعر
✍️چیرۆک
🎵مۆسیقا
📔ناساندنی کتێب
هەر هونەر نەمرە و هونەروەر مەرد و ڕەند!
#مامۆستا_هێمن
https://www.tg-me.com/TIREZH
🎶 ✏️ 📚
🔹بنکەی فەرهەنگی_ئەدەبی تیرێژ، مەکۆیەکە بۆ ناساندنی هونەر و ئەدەبییاتی نەتەوەکەمان!
📖فێرکاری زمانی کوردی
🍁شێعر
✍️چیرۆک
🎵مۆسیقا
📔ناساندنی کتێب
هەر هونەر نەمرە و هونەروەر مەرد و ڕەند!
#مامۆستا_هێمن
https://www.tg-me.com/TIREZH