#فڕین
لە سەرەوە مانگە شەوێ باوێشکی دا
لە خوارەوە کانییەک نووست.
لەو بەرەوە لوتکەی شاخێ باوێشکی دا
لەم بەرەوە نزارێک نووست.
کە سەنگەریش لەو لامەوە باوێشکی دا
لە گیرفاندا قەڵەمم نووست.
گرمەی هەور مانگە شەوی داچڵەکان و
کانی هەستا و
زریان لوتکەی ڕاوەشان و
نزار ڕا بوو.
کە پێشمەرگەیش دیسان سەنگەری گرتەوە
خستیەوە سەرپێ تفەنگی
قەڵەمی منیش ڕاپەڕی
هەڵۆی شیعرم بەرز بەرز فڕی!
(1988)
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
لە سەرەوە مانگە شەوێ باوێشکی دا
لە خوارەوە کانییەک نووست.
لەو بەرەوە لوتکەی شاخێ باوێشکی دا
لەم بەرەوە نزارێک نووست.
کە سەنگەریش لەو لامەوە باوێشکی دا
لە گیرفاندا قەڵەمم نووست.
گرمەی هەور مانگە شەوی داچڵەکان و
کانی هەستا و
زریان لوتکەی ڕاوەشان و
نزار ڕا بوو.
کە پێشمەرگەیش دیسان سەنگەری گرتەوە
خستیەوە سەرپێ تفەنگی
قەڵەمی منیش ڕاپەڕی
هەڵۆی شیعرم بەرز بەرز فڕی!
(1988)
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
#بۆ_ئیسماعیل_بێشکچی
دارێ وتی:
ئێمە ئێستاکە ناتوانین شەقامێکی دیاربەکر
بە ناوی تۆوە ناو بنێین.
گوڵێ وتی:
ئێمە ئێستاکە ناتوانین باخچەیەکی نێو قامیشلی
بە ناوی تۆوە ناو بنێین.
شیعرێ وتی:
ئێمە ئێستاکە ناتوانین کتێبخانەیەکی سابڵاخ
بە ناوی تۆوە ناو بنێین.
بەردێ وتی:
ئێمە ئێستاکە ناتوانین پەیکەرێک
لە سنگی بابەگوڕگوڕدا بۆ داتاشین.
دوایی "کوردستان"یش وتی:
ئەوەی ئێستاکە ئێمە ناتوانین بیکەین
هەر ئەوەیە
وەک گوڵ و شیعر و ئازادی
لە گیانماندا هەڵتگرین!
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
دارێ وتی:
ئێمە ئێستاکە ناتوانین شەقامێکی دیاربەکر
بە ناوی تۆوە ناو بنێین.
گوڵێ وتی:
ئێمە ئێستاکە ناتوانین باخچەیەکی نێو قامیشلی
بە ناوی تۆوە ناو بنێین.
شیعرێ وتی:
ئێمە ئێستاکە ناتوانین کتێبخانەیەکی سابڵاخ
بە ناوی تۆوە ناو بنێین.
بەردێ وتی:
ئێمە ئێستاکە ناتوانین پەیکەرێک
لە سنگی بابەگوڕگوڕدا بۆ داتاشین.
دوایی "کوردستان"یش وتی:
ئەوەی ئێستاکە ئێمە ناتوانین بیکەین
هەر ئەوەیە
وەک گوڵ و شیعر و ئازادی
لە گیانماندا هەڵتگرین!
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
Şêrko_bêkes
🎀 @Sherko_bekas #کوڕی_زەریا بۆ صەمەدی بیهرەنگی لە شەوێکدا کە تەم و مژ وەک دەم و چاوی "ڕەزاشا" لە تاراندا گرژ و مۆن بوو ئەو "خۆر و شێر ، شمشێرە"ی بە ئاڵاوە لکێنراون بێزار بوون و بە پێ دزکێ پشتیان بۆ یەکتری دانا و هاتنە خوارێ. شمشێرەکە خۆی هەڵدا بۆ ناو مشتی…
#پسر_دریا
#شیرکو_بیکس
برای #صمد_بهرنگی
ترجمه:
دکتر #صفر_ولدبیگی
به مناسبت دوم تیرماه سالروز درگذشت این معلم فقید
درتهران شبی تار ومه آلود
چنان چهره غضبناک وعبوس”رضاشاه”
آن”خورشید وشیر وشمشیری”
که بر پرچم حک شده بودند
بیزار و برای هم دولا شده و
دزدکی پایین آمدند.
شمشیر خود را به مشت خورشید افکنید
خورشید نیز سوار بر پشت شیر گردید
به راه افتادند
در خیابان ومیدان وکوچه های شهر
به دنبال نشانی بودند
– کجا چنین شتابان؟!
صدایی غرش آسا بود
خورشید مکثی نموده وگفت:
کیستی؟
پسر رود ودریایم
منم “صمد بهرنگی”
خورشید به یادش آورد
با خنده ای به آغوشش گرفت
-این پرتوی غرق شده ام است
که ز دریا بازگشته است
شمشیر با صدایی
بران وتوفنده به سخن درآمد:
-خواستند تو را با من بکشند!
می کشتمت جامه ای زرین خلعتم بود
اما نکشتمت..
چرا که می دانستم روزی آید
کز نشان ونمادم داستانی کوتاه بخلقانی.
کهن شیر نر غرید:
تا به امروز نیز آن داستانی
که نامم را در آن ذکر شده
پلیسها از آن هراسانند
چرا که تا بدستش می گیرند
داستان یورش برده و
بر سرشان نعره زند
صمد را سکوتی در برگرفت
سپس با لحنی آرام گفت:
-به کجا روید؟!
خیال کردید توله های آستانه چکمه پوشان
خورشید وشیر وشمشیر وآب را بو نمی کشند؟!
کجا روید؟!
که خورشید فروغ چشمانش را
به دیده گان صمد بخشید
آنگاه گفت:
بدین سبب که دیده واژگانت
زنگاه به کودکان فقر
پلکی برهم نمی نهند
بدین سبب که آذرخش
را به قلبشان نشاندی
وهمچنان به میانشان درآیی!
چرا همره وهمرزممان نمی گردی
مرا جان وروحی بخشی
که به آسمانی بازگرداند
که به آنجا خورشید زندانی نگردد!
شمشیر جلاد گل وباغچه نگردد!
شیر شکارچی آهوان آواره نباشد!
صمد سوار شد
پشت خورشید سوار شد
بردشان وهی
بردشان تا رساندشان:
به آن روستاهای که رنج یک ساله شان
…….
آن شهرهای که بیداد وخفقان بر آنان حکمفرماست
آن برزنهای که درآمدشان لنگ لنگان
با عصایی در افت وخیز است
آن خانه های که گر ابه اتفاق
توله های “شهبانوی”شوخ
به کنارشان بگذرند
دماغشان را بگیرند
آن…آن…آن…آن…!
صمد خسته عرق جبینش را
با گل ستاره ای مالید و
آنگاه گفت:
-می مانید؟!
یا به میانه پرچم باز می گردید؟!
آنچه بدیدید
زندگانی مردمان ایران زمین بود.
نخست خورشید بگفت:
تو خویش دانی هرکجایم که نهی
یا به هر کسم که سپاری
صمد خورشیدرابرگرفت ورفت
تا به نویسنده ای گرسنه بخشید
که داستان تیرباران سرزمین خون وخورشید را می نگاشت
نویسنده خورشید را به قلبش بخشید
وقلبش را نیز به فقراء!
***
صمد که باز آمد
شیر با خشم وغضب بگفت:
هر آنجا که خوفناک است
همانجایم بگذار
سوارم شو، بی سوار نگه ام مدار.
صمد رفت…که باز آمد
سواری همرهش بود
سینه فراخ، بلندبالا ورشید
سوار یکراست پشت شیر جست
سوار را نخست نشناختم
زخمش را ندیده بودم
بس شنیدم که هنگامه رفتن
شیر او را “معینی”صدا میزد
به تنها شمشیرمانده بود وبی قرار
با صدای برانش بگفت:
من خلعت کدامین رادمردم؟!
کدامین دست بفشاردم؟!
-دست من!
کودکی این را بگفت، هشت ،نه ساله
– زکجا آمده ای زکجا؟!
-زعالم داستانها ودیده گان
صمد بهرنگی آمده ام!
-خوب نام ونشانت؟!
-“خسروم”!!
بهرنگی بوسیدش
شمشیر خویش را به مشت کوچک خسرو افکنید
وبا هم به درون دره وغارهای کوهستان خزیدند.
به تنها بهرنگی مانده بود
که دریا صدایش زد
به آرامی گام برداشت
بهرنگی به آب بازگشت
ودر آب
فجر فردای ایران را رقم زد.
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شیرکو_بیکس
برای #صمد_بهرنگی
ترجمه:
دکتر #صفر_ولدبیگی
به مناسبت دوم تیرماه سالروز درگذشت این معلم فقید
درتهران شبی تار ومه آلود
چنان چهره غضبناک وعبوس”رضاشاه”
آن”خورشید وشیر وشمشیری”
که بر پرچم حک شده بودند
بیزار و برای هم دولا شده و
دزدکی پایین آمدند.
شمشیر خود را به مشت خورشید افکنید
خورشید نیز سوار بر پشت شیر گردید
به راه افتادند
در خیابان ومیدان وکوچه های شهر
به دنبال نشانی بودند
– کجا چنین شتابان؟!
صدایی غرش آسا بود
خورشید مکثی نموده وگفت:
کیستی؟
پسر رود ودریایم
منم “صمد بهرنگی”
خورشید به یادش آورد
با خنده ای به آغوشش گرفت
-این پرتوی غرق شده ام است
که ز دریا بازگشته است
شمشیر با صدایی
بران وتوفنده به سخن درآمد:
-خواستند تو را با من بکشند!
می کشتمت جامه ای زرین خلعتم بود
اما نکشتمت..
چرا که می دانستم روزی آید
کز نشان ونمادم داستانی کوتاه بخلقانی.
کهن شیر نر غرید:
تا به امروز نیز آن داستانی
که نامم را در آن ذکر شده
پلیسها از آن هراسانند
چرا که تا بدستش می گیرند
داستان یورش برده و
بر سرشان نعره زند
صمد را سکوتی در برگرفت
سپس با لحنی آرام گفت:
-به کجا روید؟!
خیال کردید توله های آستانه چکمه پوشان
خورشید وشیر وشمشیر وآب را بو نمی کشند؟!
کجا روید؟!
که خورشید فروغ چشمانش را
به دیده گان صمد بخشید
آنگاه گفت:
بدین سبب که دیده واژگانت
زنگاه به کودکان فقر
پلکی برهم نمی نهند
بدین سبب که آذرخش
را به قلبشان نشاندی
وهمچنان به میانشان درآیی!
چرا همره وهمرزممان نمی گردی
مرا جان وروحی بخشی
که به آسمانی بازگرداند
که به آنجا خورشید زندانی نگردد!
شمشیر جلاد گل وباغچه نگردد!
شیر شکارچی آهوان آواره نباشد!
صمد سوار شد
پشت خورشید سوار شد
بردشان وهی
بردشان تا رساندشان:
به آن روستاهای که رنج یک ساله شان
…….
آن شهرهای که بیداد وخفقان بر آنان حکمفرماست
آن برزنهای که درآمدشان لنگ لنگان
با عصایی در افت وخیز است
آن خانه های که گر ابه اتفاق
توله های “شهبانوی”شوخ
به کنارشان بگذرند
دماغشان را بگیرند
آن…آن…آن…آن…!
صمد خسته عرق جبینش را
با گل ستاره ای مالید و
آنگاه گفت:
-می مانید؟!
یا به میانه پرچم باز می گردید؟!
آنچه بدیدید
زندگانی مردمان ایران زمین بود.
نخست خورشید بگفت:
تو خویش دانی هرکجایم که نهی
یا به هر کسم که سپاری
صمد خورشیدرابرگرفت ورفت
تا به نویسنده ای گرسنه بخشید
که داستان تیرباران سرزمین خون وخورشید را می نگاشت
نویسنده خورشید را به قلبش بخشید
وقلبش را نیز به فقراء!
***
صمد که باز آمد
شیر با خشم وغضب بگفت:
هر آنجا که خوفناک است
همانجایم بگذار
سوارم شو، بی سوار نگه ام مدار.
صمد رفت…که باز آمد
سواری همرهش بود
سینه فراخ، بلندبالا ورشید
سوار یکراست پشت شیر جست
سوار را نخست نشناختم
زخمش را ندیده بودم
بس شنیدم که هنگامه رفتن
شیر او را “معینی”صدا میزد
به تنها شمشیرمانده بود وبی قرار
با صدای برانش بگفت:
من خلعت کدامین رادمردم؟!
کدامین دست بفشاردم؟!
-دست من!
کودکی این را بگفت، هشت ،نه ساله
– زکجا آمده ای زکجا؟!
-زعالم داستانها ودیده گان
صمد بهرنگی آمده ام!
-خوب نام ونشانت؟!
-“خسروم”!!
بهرنگی بوسیدش
شمشیر خویش را به مشت کوچک خسرو افکنید
وبا هم به درون دره وغارهای کوهستان خزیدند.
به تنها بهرنگی مانده بود
که دریا صدایش زد
به آرامی گام برداشت
بهرنگی به آب بازگشت
ودر آب
فجر فردای ایران را رقم زد.
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#ژن_و_باران
"بەشی 1"
بەیانییە و "ستۆکهۆڵم" دەستەکانی لە گیرفاندا و
پەنجەکانی پێی تەزیوە و لەبەر "با"ی بەفردا کووڕ بووە و
ئەویش وەک من هەڵئەرزێ!
جانتام لە شانی ڕاستمایە و ئەچمە سەرێ لە ژوورەوە
عەینەکەکەم هەڵم ئەگرێ و هەتا وەکوو چەند چرکەیەک
شلوێ ئەبێ تەماشام و ژمارەی جێم لێ ون ئەبێ!
"شەرمەندەفەری دووهەزار" بە ئەسپایی لەترێک ئەدا و
بەرەو باشوور بەناو تەمێکی تەنکدا،
"تەنکتر لە پەردەی ژووری سپی هێلکە"،
وردە وردە وا ئەجووڵێ.
لە دەرەو، لەسەر سپۆر، لە ناو پاڵتۆی زستانەوە
سەرومل و تاناو قەدو دەست و پەنجەی بەڕێکەران
لەخێرابوونی ترێندا، ئەڵێی "با" ئەیانڕفێنێ و
یەک لە دوای یەک ون ئەبن و ڕیزە واگۆن جێیاندێڵێ.
وا هەنووکە، شەرمەندەفەر، زیکەی بەرزە و بین گرتوێتی و ناوبەناویش وەک باهۆزێکی زەبەللاح
لەبەردەمی تونێلێکدا
ڕێی پێ بگرێ و شانی لێدا
ئەم خۆی جیڕتر ئەکاتەوە
نەڕەیەکی تووڕەبوونی لێ هەڵئەسێ!
کورسیم لە پاڵ پەنجەرەدا و
ڕوومکردۆتە دنیای دەرێ و
ئەوەتا وا لەناوچاوما، نزیک و دوور، باڵەخانە و
ڤێللاکان و، دەشت و دەروو، پرد و کێڵگە و ستوونەکانی
دارتەل و دار و درەخت و ڕێگەوبان.. هەمووی ئەفڕێ.
بەڵام خەیاڵم تا ئێستا
شووشەیەکی تەماوییە و هیچ شوێنێکی تازەی شیعر و
هیچ ئاسمان و هیچ ڕەنگێکی سەوز و سووری حەز و زەوی ناخی
خۆمی لێ دیار نییە و.. وشەم نادوێ!
ئەڵێی جانتای داخراوی سەر ڕەفەم و
هەر لەرەم دێ.
ئەڵێی ئاسن گرێی داوە لە دەروونم و
ئەڵێی سەری قوتووی عاسیم و ناگرێمەوە، شپرزەییم دڵۆپە
جیوە خولیامە و بە قەڵەمم
ڕۆژنامەیەکی زۆر بڵێی زمان لوسیش
لەسەر ڕانمە و بۆ چەند ساتێ
تەنیاییم و چاوەکانم لە پەناوە ئەخڵافێنێ.
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
"بەشی 1"
بەیانییە و "ستۆکهۆڵم" دەستەکانی لە گیرفاندا و
پەنجەکانی پێی تەزیوە و لەبەر "با"ی بەفردا کووڕ بووە و
ئەویش وەک من هەڵئەرزێ!
جانتام لە شانی ڕاستمایە و ئەچمە سەرێ لە ژوورەوە
عەینەکەکەم هەڵم ئەگرێ و هەتا وەکوو چەند چرکەیەک
شلوێ ئەبێ تەماشام و ژمارەی جێم لێ ون ئەبێ!
"شەرمەندەفەری دووهەزار" بە ئەسپایی لەترێک ئەدا و
بەرەو باشوور بەناو تەمێکی تەنکدا،
"تەنکتر لە پەردەی ژووری سپی هێلکە"،
وردە وردە وا ئەجووڵێ.
لە دەرەو، لەسەر سپۆر، لە ناو پاڵتۆی زستانەوە
سەرومل و تاناو قەدو دەست و پەنجەی بەڕێکەران
لەخێرابوونی ترێندا، ئەڵێی "با" ئەیانڕفێنێ و
یەک لە دوای یەک ون ئەبن و ڕیزە واگۆن جێیاندێڵێ.
وا هەنووکە، شەرمەندەفەر، زیکەی بەرزە و بین گرتوێتی و ناوبەناویش وەک باهۆزێکی زەبەللاح
لەبەردەمی تونێلێکدا
ڕێی پێ بگرێ و شانی لێدا
ئەم خۆی جیڕتر ئەکاتەوە
نەڕەیەکی تووڕەبوونی لێ هەڵئەسێ!
کورسیم لە پاڵ پەنجەرەدا و
ڕوومکردۆتە دنیای دەرێ و
ئەوەتا وا لەناوچاوما، نزیک و دوور، باڵەخانە و
ڤێللاکان و، دەشت و دەروو، پرد و کێڵگە و ستوونەکانی
دارتەل و دار و درەخت و ڕێگەوبان.. هەمووی ئەفڕێ.
بەڵام خەیاڵم تا ئێستا
شووشەیەکی تەماوییە و هیچ شوێنێکی تازەی شیعر و
هیچ ئاسمان و هیچ ڕەنگێکی سەوز و سووری حەز و زەوی ناخی
خۆمی لێ دیار نییە و.. وشەم نادوێ!
ئەڵێی جانتای داخراوی سەر ڕەفەم و
هەر لەرەم دێ.
ئەڵێی ئاسن گرێی داوە لە دەروونم و
ئەڵێی سەری قوتووی عاسیم و ناگرێمەوە، شپرزەییم دڵۆپە
جیوە خولیامە و بە قەڵەمم
ڕۆژنامەیەکی زۆر بڵێی زمان لوسیش
لەسەر ڕانمە و بۆ چەند ساتێ
تەنیاییم و چاوەکانم لە پەناوە ئەخڵافێنێ.
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
Şêrko_bêkes
#ژن_و_باران "بەشی 1" بەیانییە و "ستۆکهۆڵم" دەستەکانی لە گیرفاندا و پەنجەکانی پێی تەزیوە و لەبەر "با"ی بەفردا کووڕ بووە و ئەویش وەک من هەڵئەرزێ! جانتام لە شانی ڕاستمایە و ئەچمە سەرێ لە ژوورەوە عەینەکەکەم هەڵم ئەگرێ و هەتا وەکوو چەند چرکەیەک شلوێ ئەبێ تەماشام…
#ژن_و_باران
"بەشی 2"
ڕۆژنامەیەک هەر لە یەکەم سەرنجەوە
پەڕەی سپیی نێونیگام و
ڕۆحی پاکی منداڵانەم ئەژاکێنێ:
بە گەورەیی وێنەی چڕوچاوی شوومی (ملیۆسۆڤێچ)
ئەبینم و تەماشام دڵی تێکەڵ دێ و لە پڕێکدا
بۆنی ڕق و بۆنی خوێن و بۆنی کۆسۆڤۆ و دووکەڵ و
بۆکڕووزی قژی جوانیی و بۆچڕووکی جیهانی سێ،
بەسەرما دێ و لەسە شووشەی پەنجەرەکە تارماییەک
لە مەرگی شین ڕائەوەستێ و تارماییەک لە مەرگی بۆر
تێ ئەپەڕێ و قوربانییەکان بەیەکدا دێن تێکەڵ ئەبن و
"هەڵەبجە" ئەبێ بە شارێک لە کۆسۆڤۆ و کەرکووک ئەبێ بە "گرۆزنی" و سەری بڕڕاوم ئەبینم لە قۆڵی پاڵتۆی
دنیاوە دێتە دەرێ دائەچڵەکێم...
زۆر بە پەلە ڕۆژنامەکە
ئەدەمە دەست کیسەی خۆڵ و
ئیتر ئەوسا مۆتەکەیەک لەبەر چاوم و
لەسەر سنگی من لائەچێ!..
شەرمەندەفەری دووهەزار
زەمان گوناودەر ئەکات و
دەقیقەی جاران نیوەیە و.. سەعاتی جاران نیوەیە و
جێگا ئەفڕێ..!
بەڵام هێشتا قەڵەمەکەم
کڵاوەکەی لەسەردایە و
کاغەزم هەر خەوی سپی ئەبینێت و
شیعرێکیش کە من بمەوێ داڕژانی
سێڵاوێکی دنیاگیربێ
هێشتا ژانێکی بچووکە و
لە هەورێکی زۆر دووردایە!
خاوبوونەوەی وردە وردەی جەستەی گەرمی شەمەندەفەر
لە خاووبوونەوەی ماسولکەی دوای تووڕەبوون،
لە کزبوونی ورده وردەی لرفەی گڕی بەر باران و
لە وچانێکی داچوونی شەپۆلی گوێ زەریا ئەچێ!
شەمەندەفەری دووهەزار
لە بەردەمی وێستگەیەکی ڕەنگ پەمەیی
شارۆچکەیەکدا ئەوەستێ.
دۆڵێکی قووڵ هەڵمێ لە دەمی هەڵئەسێ
نیوەی بەژنی ئەم وێستگەیە و
بەرپەنجەرەم دائەپۆشێ.
گڵۆپی بە ڕۆژ هەڵکراو،
ڕووناکی لێڵ، لە ناو هەڵما
لە سەری من و کورد ئەچێ!
وا ئێستاکە چاوم ناردۆتە سەرسپۆر،
ئەگەڕێت و، پیاسە ئەکا و
یەک دەقیقە و لەو سەرەوە لەگەڵ شۆخێکی جل ڕەشی
جانتا مۆردا، بەیەکەوە، دێنە سەرێ.
وەختێ کە ئەو دەم بە هەناو
دێتە ژوورێ
کابینە ئەگەشێتەوە و
پەنجەرەکەم پێ ئەکەنێ
شپرزەییم ئەکەوێتە بەرپرشە پرشی جوانییەک دائەچڵەکێ و
قەڵەمەکەم
خەیاڵ پەڵەی تیائەدات و،
کاغەزی سپیی بەردەمم
ئەبێ بە پێدەشتی شیعر و،
بێزارییشم، لەسەر کورسیەکەی تەنیشتم،
ناچار خەوی لێ ئەکەوێ.
سنەوبەری کریسمسە و
شەوقی تەڕی چراکانی لەبەردایە و
جریوەیە و دائەنیشێ!
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
"بەشی 2"
ڕۆژنامەیەک هەر لە یەکەم سەرنجەوە
پەڕەی سپیی نێونیگام و
ڕۆحی پاکی منداڵانەم ئەژاکێنێ:
بە گەورەیی وێنەی چڕوچاوی شوومی (ملیۆسۆڤێچ)
ئەبینم و تەماشام دڵی تێکەڵ دێ و لە پڕێکدا
بۆنی ڕق و بۆنی خوێن و بۆنی کۆسۆڤۆ و دووکەڵ و
بۆکڕووزی قژی جوانیی و بۆچڕووکی جیهانی سێ،
بەسەرما دێ و لەسە شووشەی پەنجەرەکە تارماییەک
لە مەرگی شین ڕائەوەستێ و تارماییەک لە مەرگی بۆر
تێ ئەپەڕێ و قوربانییەکان بەیەکدا دێن تێکەڵ ئەبن و
"هەڵەبجە" ئەبێ بە شارێک لە کۆسۆڤۆ و کەرکووک ئەبێ بە "گرۆزنی" و سەری بڕڕاوم ئەبینم لە قۆڵی پاڵتۆی
دنیاوە دێتە دەرێ دائەچڵەکێم...
زۆر بە پەلە ڕۆژنامەکە
ئەدەمە دەست کیسەی خۆڵ و
ئیتر ئەوسا مۆتەکەیەک لەبەر چاوم و
لەسەر سنگی من لائەچێ!..
شەرمەندەفەری دووهەزار
زەمان گوناودەر ئەکات و
دەقیقەی جاران نیوەیە و.. سەعاتی جاران نیوەیە و
جێگا ئەفڕێ..!
بەڵام هێشتا قەڵەمەکەم
کڵاوەکەی لەسەردایە و
کاغەزم هەر خەوی سپی ئەبینێت و
شیعرێکیش کە من بمەوێ داڕژانی
سێڵاوێکی دنیاگیربێ
هێشتا ژانێکی بچووکە و
لە هەورێکی زۆر دووردایە!
خاوبوونەوەی وردە وردەی جەستەی گەرمی شەمەندەفەر
لە خاووبوونەوەی ماسولکەی دوای تووڕەبوون،
لە کزبوونی ورده وردەی لرفەی گڕی بەر باران و
لە وچانێکی داچوونی شەپۆلی گوێ زەریا ئەچێ!
شەمەندەفەری دووهەزار
لە بەردەمی وێستگەیەکی ڕەنگ پەمەیی
شارۆچکەیەکدا ئەوەستێ.
دۆڵێکی قووڵ هەڵمێ لە دەمی هەڵئەسێ
نیوەی بەژنی ئەم وێستگەیە و
بەرپەنجەرەم دائەپۆشێ.
گڵۆپی بە ڕۆژ هەڵکراو،
ڕووناکی لێڵ، لە ناو هەڵما
لە سەری من و کورد ئەچێ!
وا ئێستاکە چاوم ناردۆتە سەرسپۆر،
ئەگەڕێت و، پیاسە ئەکا و
یەک دەقیقە و لەو سەرەوە لەگەڵ شۆخێکی جل ڕەشی
جانتا مۆردا، بەیەکەوە، دێنە سەرێ.
وەختێ کە ئەو دەم بە هەناو
دێتە ژوورێ
کابینە ئەگەشێتەوە و
پەنجەرەکەم پێ ئەکەنێ
شپرزەییم ئەکەوێتە بەرپرشە پرشی جوانییەک دائەچڵەکێ و
قەڵەمەکەم
خەیاڵ پەڵەی تیائەدات و،
کاغەزی سپیی بەردەمم
ئەبێ بە پێدەشتی شیعر و،
بێزارییشم، لەسەر کورسیەکەی تەنیشتم،
ناچار خەوی لێ ئەکەوێ.
سنەوبەری کریسمسە و
شەوقی تەڕی چراکانی لەبەردایە و
جریوەیە و دائەنیشێ!
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
Şêrko_bêkes
#ژن_و_باران "بەشی 2" ڕۆژنامەیەک هەر لە یەکەم سەرنجەوە پەڕەی سپیی نێونیگام و ڕۆحی پاکی منداڵانەم ئەژاکێنێ: بە گەورەیی وێنەی چڕوچاوی شوومی (ملیۆسۆڤێچ) ئەبینم و تەماشام دڵی تێکەڵ دێ و لە پڕێکدا بۆنی ڕق و بۆنی خوێن و بۆنی کۆسۆڤۆ و دووکەڵ و بۆکڕووزی قژی جوانیی…
#ژن_و_باران
"بەشی 3"
من ئێستاکە بووم بە فوارەی وشە و وێنە و
کابینە بووە بە حەوزو، زەوقم پڕە و
شەمەندەفەر لە هەر وێستگەیەک بوەستێ
لە پەنجەرە و لە دەرگاوە
ئاوی ئەوین و گۆرانیم سەرئەکات و
پێکەنینم لێی ئەڕژێ
من ئێستاکە چون باڵندەی
لەنگەرگرتووی هەوای هێدی و
ڕۆژی ساماڵ، دنیایەک لە ژێر باڵمایە،
ئاوێنە ڕێژ بریسکەی دێ و
کانی خەونی تیاهەڵئەقوڵێ و،
بوومەتەوە بە چوار پێنج ساڵ.
جوانیی ژنێ، لە واگۆنی غەریبیدا،
بۆ چەند ساتێ، سەری پڕ کردم
لە گوڵ و لە پەپوولە و
بردمیەوە بۆ لای یەکەم جێژوانی پەریخانێ.
جوانیی ژنێ لە بێدەنگیی بینینێکدا،
هەزار نەغمەی نەبیستراوی باندی شیعر و،
پڕ بە کۆشی بەیانیانیش،
گمەی سپیی و قاسپەی شین و
چرپەچرپی گۆمی مەنگ و
سروەی دامێ!.
چاوێکم لەسەر پەنجەرە
بێئاگایە و هەڵئەخلیسکێ و
چاوەکەی ترم لەولاوە وا خەریکە
خۆی بە خاچی سەر مەماندا هەڵبواسێ!.
لە جانتاوە مانگ کتێبێ دەرئەهێنێ
(پەیتووکەی چاو ئەگاتە ناو ئاسمانی بەرگ)
مانگ ڕۆمان ئەخوێنێتەوە.
ڕۆمانی (تەپڵی باران)ی (کادارێ)یەو
وا ئەم قەسیدە قژ زەردەیش
پەڕە پەڕە لەو عەشقەدا نوقم ئەبێ.
تەپڵی بارانی ئەم شۆخە لەگەڵ خۆیدا
هەوری هێنا و بە لەپی دەست
بەقەد جێگەی دەم و چاوم
هەڵمی سەرشووشە ئەسڕم و
تەوێڵ ئەنێم به پەنجەرەی تەنیشتەوە و
لە ناکاوێ دەمی تیژی بروسکەیەک
ڕێگای شەوقێکی خوار و خێچ
لەناوچەوانی ئاسماندا ئەکێشێت و
تاریکایی درز ئەبات و
باران ئەزێ!.
تەپڵی بارانی ئەم شۆخە
لەگەڵ خۆیدا هەوری هێنا و
ئەوەتا وا، لە بەرایی ئەو دەشتەدا،
تەپڵی باران دەنگی دێت و،
قامکی دڵۆپ، سیمفۆنییای،
ڕەنگاوڕەنگی ئاو ئەژەنێ!.
(خودایە! لەولایش ئەم تەپڵە دەنگی بێت و
خۆدایە! لەولایش ببارێ)
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
"بەشی 3"
من ئێستاکە بووم بە فوارەی وشە و وێنە و
کابینە بووە بە حەوزو، زەوقم پڕە و
شەمەندەفەر لە هەر وێستگەیەک بوەستێ
لە پەنجەرە و لە دەرگاوە
ئاوی ئەوین و گۆرانیم سەرئەکات و
پێکەنینم لێی ئەڕژێ
من ئێستاکە چون باڵندەی
لەنگەرگرتووی هەوای هێدی و
ڕۆژی ساماڵ، دنیایەک لە ژێر باڵمایە،
ئاوێنە ڕێژ بریسکەی دێ و
کانی خەونی تیاهەڵئەقوڵێ و،
بوومەتەوە بە چوار پێنج ساڵ.
جوانیی ژنێ، لە واگۆنی غەریبیدا،
بۆ چەند ساتێ، سەری پڕ کردم
لە گوڵ و لە پەپوولە و
بردمیەوە بۆ لای یەکەم جێژوانی پەریخانێ.
جوانیی ژنێ لە بێدەنگیی بینینێکدا،
هەزار نەغمەی نەبیستراوی باندی شیعر و،
پڕ بە کۆشی بەیانیانیش،
گمەی سپیی و قاسپەی شین و
چرپەچرپی گۆمی مەنگ و
سروەی دامێ!.
چاوێکم لەسەر پەنجەرە
بێئاگایە و هەڵئەخلیسکێ و
چاوەکەی ترم لەولاوە وا خەریکە
خۆی بە خاچی سەر مەماندا هەڵبواسێ!.
لە جانتاوە مانگ کتێبێ دەرئەهێنێ
(پەیتووکەی چاو ئەگاتە ناو ئاسمانی بەرگ)
مانگ ڕۆمان ئەخوێنێتەوە.
ڕۆمانی (تەپڵی باران)ی (کادارێ)یەو
وا ئەم قەسیدە قژ زەردەیش
پەڕە پەڕە لەو عەشقەدا نوقم ئەبێ.
تەپڵی بارانی ئەم شۆخە لەگەڵ خۆیدا
هەوری هێنا و بە لەپی دەست
بەقەد جێگەی دەم و چاوم
هەڵمی سەرشووشە ئەسڕم و
تەوێڵ ئەنێم به پەنجەرەی تەنیشتەوە و
لە ناکاوێ دەمی تیژی بروسکەیەک
ڕێگای شەوقێکی خوار و خێچ
لەناوچەوانی ئاسماندا ئەکێشێت و
تاریکایی درز ئەبات و
باران ئەزێ!.
تەپڵی بارانی ئەم شۆخە
لەگەڵ خۆیدا هەوری هێنا و
ئەوەتا وا، لە بەرایی ئەو دەشتەدا،
تەپڵی باران دەنگی دێت و،
قامکی دڵۆپ، سیمفۆنییای،
ڕەنگاوڕەنگی ئاو ئەژەنێ!.
(خودایە! لەولایش ئەم تەپڵە دەنگی بێت و
خۆدایە! لەولایش ببارێ)
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
Şêrko_bêkes
#ژن_و_باران "بەشی 3" من ئێستاکە بووم بە فوارەی وشە و وێنە و کابینە بووە بە حەوزو، زەوقم پڕە و شەمەندەفەر لە هەر وێستگەیەک بوەستێ لە پەنجەرە و لە دەرگاوە ئاوی ئەوین و گۆرانیم سەرئەکات و پێکەنینم لێی ئەڕژێ من ئێستاکە چون باڵندەی لەنگەرگرتووی هەوای هێدی و…
#ژن_و_باران
"بەشی 4"
ژن و باران
ڕێزە بەڕێزە، ڕێژنەیان،
بەسەر مندا ئەبارێن و
بە هەردووکیان، سەوزم ئەکەن،
ژن و باران.
جارێک گیتارە جەستەم و
ئەویان هاژەم تیا لێ ئەدا و
جارێکی تر، ئەویتریان،
ئەمکا بە دەفتەری بەفر و
مانگەشەوم تیائەنووسێ...
ژن و باران
(ڕەنگی) ئەویان، کە لە خۆیم هەڵبکێشێ
ئەمکا بە شەوی سایەقە و
دەنگی ئەویان، کە بێتە گوێم
ئیتر بۆخۆم ئەبم بە
گوێی خۆشەویستی و
بە گوێی هەموو ئاوازەکان...
ژن و باران.
وەختێ پێکەوەیش بێنە لای شپرزەییم
لە یەک وەختا من کڵپەیەکی فێنک و
لە یەک وەختا من کڕێوەی سەر بەگڕم...
ژن و باران
با ببارێن هێند ببارێن...
بیکەن بە تۆف لەناو سەرما
عەشقی ژن و عەشقی باران
با ببارێن.؟. هێند ببارێن
تا تەنیاییم لە خۆیاندا
غەرق ئەکەن و ئاوارەییم
سەر ئاو ئەخەن.
ژن و باران، ژن و باران.
شەمەندەفەری دووهەزار
وەک خەیاڵی درێژی من
باراناویی... هەرئەکشێ و
چۆن خولیایشم هەر وژەی دێ و...
تۆزێکی تر شەمەندەفەری دووهەزار
لە دوا وێستگەی سەفەرێکدا و
لە بەردەمی گوڵەکانی پێشوازیدا
هەناسەیەک هەڵئەکێشێ و
لە جێگەی خۆی مت ئەبێت و
ڕائەوەستێ!.
بارانە ژنی جل ڕەشیش
دەست ئەداتە جانتای مۆر و
دائەبەزێ و لە ناو ئاپوورەی شەقامدا...
خۆی و تەپڵی بارانەکەی
بزر ئەبێ!
وەختێکیش من ئەچمە خوارێ
کۆچێکی نوێی ئاوارەبوون،
لە ژێر تەنیایی دارێکدا
چاوەڕێمە و لە پەنجەرەی بارانەوه،
دەستەکانی درێژ ئەکا و
لە ئێوارەی سەدەیەکدا
دوا قەسیدەم لێ وەرئەگرێ!
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
ستۆکهۆڵم(۱۹۹۹/۱۲/٤)
"بەشی 4"
ژن و باران
ڕێزە بەڕێزە، ڕێژنەیان،
بەسەر مندا ئەبارێن و
بە هەردووکیان، سەوزم ئەکەن،
ژن و باران.
جارێک گیتارە جەستەم و
ئەویان هاژەم تیا لێ ئەدا و
جارێکی تر، ئەویتریان،
ئەمکا بە دەفتەری بەفر و
مانگەشەوم تیائەنووسێ...
ژن و باران
(ڕەنگی) ئەویان، کە لە خۆیم هەڵبکێشێ
ئەمکا بە شەوی سایەقە و
دەنگی ئەویان، کە بێتە گوێم
ئیتر بۆخۆم ئەبم بە
گوێی خۆشەویستی و
بە گوێی هەموو ئاوازەکان...
ژن و باران.
وەختێ پێکەوەیش بێنە لای شپرزەییم
لە یەک وەختا من کڵپەیەکی فێنک و
لە یەک وەختا من کڕێوەی سەر بەگڕم...
ژن و باران
با ببارێن هێند ببارێن...
بیکەن بە تۆف لەناو سەرما
عەشقی ژن و عەشقی باران
با ببارێن.؟. هێند ببارێن
تا تەنیاییم لە خۆیاندا
غەرق ئەکەن و ئاوارەییم
سەر ئاو ئەخەن.
ژن و باران، ژن و باران.
شەمەندەفەری دووهەزار
وەک خەیاڵی درێژی من
باراناویی... هەرئەکشێ و
چۆن خولیایشم هەر وژەی دێ و...
تۆزێکی تر شەمەندەفەری دووهەزار
لە دوا وێستگەی سەفەرێکدا و
لە بەردەمی گوڵەکانی پێشوازیدا
هەناسەیەک هەڵئەکێشێ و
لە جێگەی خۆی مت ئەبێت و
ڕائەوەستێ!.
بارانە ژنی جل ڕەشیش
دەست ئەداتە جانتای مۆر و
دائەبەزێ و لە ناو ئاپوورەی شەقامدا...
خۆی و تەپڵی بارانەکەی
بزر ئەبێ!
وەختێکیش من ئەچمە خوارێ
کۆچێکی نوێی ئاوارەبوون،
لە ژێر تەنیایی دارێکدا
چاوەڕێمە و لە پەنجەرەی بارانەوه،
دەستەکانی درێژ ئەکا و
لە ئێوارەی سەدەیەکدا
دوا قەسیدەم لێ وەرئەگرێ!
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
ستۆکهۆڵم(۱۹۹۹/۱۲/٤)
#زەماوەندی_دوا_ڕۆژ
بۆ قادر دیلان
ماڵێک.
مۆسیقارێک.
بوخچەیەک نۆتە!.
ڕۆژێک دێت.. پیرێتی
دەستی مەرگ ئەگرێت و
ئەیھێنی بۆ ژووری خەوتنی ماڵەکە.
ئەوساکە مۆسیقار ئەبێتە
پەپوولە پایزەی سەر ئاو و
وەک خەونی ناو تەمی چنارێ
لە چاوان ون ئەبێ!.
ھەروەھا ڕۆژێک دێت لێرە نا
لە دوور دوور، وڵاتی مۆسیقار
بە پەنجەی بەفر و با
کە بوخچەی کردەوە
نۆتەکان وەک پۆلە ئەستێرەی باڵ گرتوو
لەسەری کێوان و
لەگەرووی مێژوودا
وەک شایی وشە و گوڵ
دەست ئەکەن بە سەما!
1995
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#زنەی_شیعر
بۆ قادر دیلان
ماڵێک.
مۆسیقارێک.
بوخچەیەک نۆتە!.
ڕۆژێک دێت.. پیرێتی
دەستی مەرگ ئەگرێت و
ئەیھێنی بۆ ژووری خەوتنی ماڵەکە.
ئەوساکە مۆسیقار ئەبێتە
پەپوولە پایزەی سەر ئاو و
وەک خەونی ناو تەمی چنارێ
لە چاوان ون ئەبێ!.
ھەروەھا ڕۆژێک دێت لێرە نا
لە دوور دوور، وڵاتی مۆسیقار
بە پەنجەی بەفر و با
کە بوخچەی کردەوە
نۆتەکان وەک پۆلە ئەستێرەی باڵ گرتوو
لەسەری کێوان و
لەگەرووی مێژوودا
وەک شایی وشە و گوڵ
دەست ئەکەن بە سەما!
1995
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#زنەی_شیعر
Ber ser lûtikeî jestewe [Esipêk le perrey gullalle] Beşî (3)
ID☞ @Sherko_bekas
#بەسەر_لووتکەی_جەستەوە
بەشی "۹"
بەیانییەکی تەماویی
لەسەر تاکسییەکی زەردباو
تابووتی مانگەشەوێکیان
گەیاندەوە سلێمانی!..
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئەسپێک_لە_پەڕەی_گوڵاڵە "
بە دەنگی "شێرکۆ بێکەس"
بەشی "۹"
بەیانییەکی تەماویی
لەسەر تاکسییەکی زەردباو
تابووتی مانگەشەوێکیان
گەیاندەوە سلێمانی!..
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئەسپێک_لە_پەڕەی_گوڵاڵە "
بە دەنگی "شێرکۆ بێکەس"
ئەمە باهۆزی مردنه؟
یان تەپاوتلی مێژوومه؟
یان خل بوونەوەی دۆزەخە و
لە تەوقەسەری بەهەشتی
وڵاتێکی بێ خواوەند و کەساسەوە
بەرەو ڕۆحم دائەگەڕێ!
🏴 @sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
یان تەپاوتلی مێژوومه؟
یان خل بوونەوەی دۆزەخە و
لە تەوقەسەری بەهەشتی
وڵاتێکی بێ خواوەند و کەساسەوە
بەرەو ڕۆحم دائەگەڕێ!
🏴 @sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
Goristanî çirakan
ID☞ @Sherko_bekas
#گۆڕستانی_چراکان
بەشی "۲۱"
"من لە دواوە دەستمگرتووه بە پرچی "کاڵێ"وە و هەردووکمان بەناو خەیاڵێکی شیندا ئەفڕین و..."
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
کتێبی #گۆڕستانی_چراکان
بەدەنگی "شێرکۆ بێکەس"
بەشی "۲۱"
"من لە دواوە دەستمگرتووه بە پرچی "کاڵێ"وە و هەردووکمان بەناو خەیاڵێکی شیندا ئەفڕین و..."
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
کتێبی #گۆڕستانی_چراکان
بەدەنگی "شێرکۆ بێکەس"
Şêrko bêkes bo qasimlû
ID☞ @Sherko_bekas
Şêrko bêkes bo qasimlû
🎀 @Sherko_bekas
قاسملوو... تاڤگەیەک لە گوڵاڵە و
دڵێ لە پەمو...
شێرکۆ بێکەس بۆ ڕێبەری ئەوین و ئازادی " دوکتۆر قاسملوو"
🎀 @Sherko_bekas
قاسملوو... تاڤگەیەک لە گوڵاڵە و
دڵێ لە پەمو...
شێرکۆ بێکەس بۆ ڕێبەری ئەوین و ئازادی " دوکتۆر قاسملوو"
#پرسە
بارانێ مرد.
هەتا سێ ڕۆژ
زەوی پرسەیەکی گەورەی
لە کێڵگەدا بۆ دانا.
ئەوەی کە لەم پرسەیەدا
لە هەمووان زۆرتر گریا و
هەڵقرچانی لەبەر چاو بوو؛
باڵندەی یاخی گوندێکی
ڕاگوێزراو بوو!
(1988)
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
بارانێ مرد.
هەتا سێ ڕۆژ
زەوی پرسەیەکی گەورەی
لە کێڵگەدا بۆ دانا.
ئەوەی کە لەم پرسەیەدا
لە هەمووان زۆرتر گریا و
هەڵقرچانی لەبەر چاو بوو؛
باڵندەی یاخی گوندێکی
ڕاگوێزراو بوو!
(1988)
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
#لەشەوێکدا
"با"یەک دای لەسەر و قژم
سەرو قژم، بوون بە لق و پۆپی دارێ.
دارهەناری گوڵێکی خۆی گرتە سنگم
سنگیشم بوو بە گوڵجاڕێ.
کچێک قومێ ماچی دامێ و
دوو لێوم بوون بە ڕووبارێ.
کە منداڵێکی "ڕواندا"یش، سەری خۆی و مەمکی دایکی و دەستی باوکی لەڕێی "T.v" ەوە بۆ ناردم
دارم کوێر بوو
گوڵجارەکەم کۆچی کردوو
ڕووبارەکەم شینی کردو
من ئەو شەوە هەڵبەستێک بووم
تا بەیانی تەم دایگرتم!
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
"با"یەک دای لەسەر و قژم
سەرو قژم، بوون بە لق و پۆپی دارێ.
دارهەناری گوڵێکی خۆی گرتە سنگم
سنگیشم بوو بە گوڵجاڕێ.
کچێک قومێ ماچی دامێ و
دوو لێوم بوون بە ڕووبارێ.
کە منداڵێکی "ڕواندا"یش، سەری خۆی و مەمکی دایکی و دەستی باوکی لەڕێی "T.v" ەوە بۆ ناردم
دارم کوێر بوو
گوڵجارەکەم کۆچی کردوو
ڕووبارەکەم شینی کردو
من ئەو شەوە هەڵبەستێک بووم
تا بەیانی تەم دایگرتم!
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
Êsta kiçêk nîştimanime
ID☞ @Sherko_bekas
لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم
تەماشاکانم پڕپڕن لە دواڕۆژو
لە ڕۆزانا و لە مانگەشەو!
🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە "بەشی۳۹"
تەماشاکانم پڕپڕن لە دواڕۆژو
لە ڕۆزانا و لە مانگەشەو!
🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە "بەشی۳۹"
🔴بهرگی دووهەمی نامهكانی شێركۆ بێكهس بڵاودەبێتەوە
هاوکات له گەڵ ساڵیادی كۆچی دوایی شێركۆ بێكهس گەورە شاعیری ناسراوی کورد، بهرگی دووهەمی نامهكانی بڵاو دهكرێتهوه.
بڕیارە ئێوارهی ڕۆژی شهممه ۱۳ی گەلاوێژ هاوکات لە گەڵ پێنجەمین ساڵوەگەری كۆچی دوایی شێركۆ بێكهس، بهرگی دووههمی "نامهكانی شێركۆ بێكهس؛ تاڤگهی وشه و ههڵویست"، له كۆكردنهوه و ساغكردنهوهی كامهران سوبحان له سهر مهزاری ئەو شاعێرە مەزنە له پاركی ئازادی بڵاو بێتهوه.
🎀 @Sherko_bekas
🔴بهرگی دووهەمی نامهكانی شێركۆ بێكهس بڵاودەبێتەوە
هاوکات له گەڵ ساڵیادی كۆچی دوایی شێركۆ بێكهس گەورە شاعیری ناسراوی کورد، بهرگی دووهەمی نامهكانی بڵاو دهكرێتهوه.
بڕیارە ئێوارهی ڕۆژی شهممه ۱۳ی گەلاوێژ هاوکات لە گەڵ پێنجەمین ساڵوەگەری كۆچی دوایی شێركۆ بێكهس، بهرگی دووههمی "نامهكانی شێركۆ بێكهس؛ تاڤگهی وشه و ههڵویست"، له كۆكردنهوه و ساغكردنهوهی كامهران سوبحان له سهر مهزاری ئەو شاعێرە مەزنە له پاركی ئازادی بڵاو بێتهوه.
🎀 @Sherko_bekas
Telegram
attach 📎
◼️◼️◼️◼️
ئەمڕۆ ۴ی ئاگۆستی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەرە لەگەڵ ۱۳ی گەلاوێژی ۲۷۱۸ی کوردی
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شیعری جیهان و شاعیری ئازادی خواز مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس،(۲۰۱۳ـ۱۹۴۰ز) یادیان بۆ هەتاهەتایە لە بیر و هەستماندا بەرز و زیندوو ڕادەگرین، ڕێگایان پڕ ڕێبوار.
🎀 @Sherko_bekas
◼️◼️◼️◼️
ئەمڕۆ ۴ی ئاگۆستی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەرە لەگەڵ ۱۳ی گەلاوێژی ۲۷۱۸ی کوردی
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شیعری جیهان و شاعیری ئازادی خواز مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس،(۲۰۱۳ـ۱۹۴۰ز) یادیان بۆ هەتاهەتایە لە بیر و هەستماندا بەرز و زیندوو ڕادەگرین، ڕێگایان پڕ ڕێبوار.
🎀 @Sherko_bekas
◼️◼️◼️◼️
کورتەیەک لە ژیاننامەی شاعیری نەتەوەیی:
#شێرکۆ_بێکەس
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس، کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەس و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان.
شێرکۆ بێکەس بە یەکێ لە شاعیرە نوێخوازەکانی ھاوچەرخی کورد دادەنرێت و خاوەنی چەندین نامیلکە و دیوانی شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون. ساڵی ١٩٨٧ لە سوێد “خەڵاتی تۆخۆڵسکی” وەردەگرێت.
خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئەو دەمی سوێد ئیگڤار کالرسۆنەوە پێشکەش دەکرێت وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشەنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.
لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.
🌹 ژیان
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ٢ی مەیی ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆییژەی شاری سلێمانی لەدایکبوو. شێرکۆ یەکەمین شعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شعری خۆی بە ناوی “تریفەی ھەڵبەست” لە بەغدا لە چاپ دا.
لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.
شێرکۆ بێکەس
ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی “تۆخۆڵسکی” پێ بەخشرا و شعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕا. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کانادا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێ “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.
🎀 @Sherko_bekas
لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی چاپ و راگەیاندنی “خاک” خەڵاتی پیرەمێردی شاعری بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاۆ دا.
شێعر
شێرکۆ بێکەەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شعری نوێ ناساند. شعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە.
نموونە ھەڵبەستێک لە شێرکۆ بێکەس:
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
دەستی چەپم حەزی ئەکرد
وەک دەستی منداڵی پۆشتەی دراوسێمان،
سەعاتێکی تیابێ ئەویش.
وڕکم ئەگرت،
دایکم ناچار گازی ئەگرت لە مەچەکم
بە جێگەی دان سەعاتێکی بۆ ئەکردم
ئای.. کە دڵخۆشی ئەکردم…!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
واتەی کامەرانیی لای من
لەوەدا بوو: لە حەماما
بەسەر پەشتەماڵی جاما
فوو بە کەفی سابووناکەم
گڵۆپێکی سەوزو سووری لێ دروست کەم!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
لە زستانا، لەبەر تینی ئاگردانا دائەنیشتم
سەرنجم ئەدا لە پشکۆی،
گەشاوە و ئاڵ
وام حەز ئەکرد، منی منداڵ
بچمە ناو پشکۆکانەوە..
دابنیشم.. بیکەم بە ماڵ!.
کە منداڵ بووم.. زۆر ئێوارە ئەیان ناردم.
لە ماڵی پوورە "مەنیجە"
ترشیات بکڕم
کام تام لەو تامە خۆشتر بوو
لە دوای ئاوڕ، لە پێچی تەنگی کۆڵانا
کاتێ یەک دوو قوومی خێرام
ئەدا لە ترشیاتی ناو جام!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
خۆشەویستی لام ئەوە بوو:
شەوی جەژن، تا بەیانیی.. چاو ھەڵدێنم
لەگەڵ خۆما..دەس لەملان
پێڵاوی تازە بنوێنم!
کە گەورە بووم دەستی چەپم
زۆر سەعاتی ڕاستەقینەی جوانی… بینی
بەڵام ھیچیان وەک سەعاتی
جێگەدانی دایکم… لەسەر قۆڵ و دەستم
وەھا دڵخۆشیان نەکردم.
کە گەورە بووم
ھیچ چلچراو گڵۆپێکی ژوورەکانم
وەک گڵۆپی کەفی سابوون
پێکەنینیان… پێ نەگرتم.
کە گەورە بووم
ھیچ گڕێکی زۆپای ئێستا
نەکردە ماڵ و تیا بژیم.
کە گەورە بووم ھیچ خواردنێ
تامی ئەو قومە ترشیاتەی پێ نەبەخشیم.
کە گەورە بووم
ھیچ کراس و بۆینباخ و قاتێکێ نوێم
نەھێنایەوە ژێر جێگەوە
وەکوو پێڵاوەکەی جەژن
تا بەیانیی چاو ھەڵدێنم، لەگەڵ خۆما بیان نوێنم
ھیچیان.. ھیچیان!
#وەسیەت_نامە
من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەر ئەوەی پڕ بوونەتەوە و دوەم لەبەر ئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم رێگەم پێبدا و ئەوەم پێ رەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی (١٩٦٣)ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم،
من حەز ئەکەم بە مردوویش نزیکی ئەو خەڵکەو ژن و پیاوی شارەکەم و دەنگی مۆسیقا و گۆر بم.
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس، کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەس و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان.
شێرکۆ بێکەس بە یەکێ لە شاعیرە نوێخوازەکانی ھاوچەرخی کورد دادەنرێت و خاوەنی چەندین نامیلکە و دیوانی شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون. ساڵی ١٩٨٧ لە سوێد “خەڵاتی تۆخۆڵسکی” وەردەگرێت.
خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئەو دەمی سوێد ئیگڤار کالرسۆنەوە پێشکەش دەکرێت وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشەنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.
لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.
🌹 ژیان
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ٢ی مەیی ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆییژەی شاری سلێمانی لەدایکبوو. شێرکۆ یەکەمین شعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شعری خۆی بە ناوی “تریفەی ھەڵبەست” لە بەغدا لە چاپ دا.
لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.
شێرکۆ بێکەس
ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی “تۆخۆڵسکی” پێ بەخشرا و شعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕا. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کانادا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێ “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.
🎀 @Sherko_bekas
لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی چاپ و راگەیاندنی “خاک” خەڵاتی پیرەمێردی شاعری بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاۆ دا.
شێعر
شێرکۆ بێکەەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شعری نوێ ناساند. شعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە.
نموونە ھەڵبەستێک لە شێرکۆ بێکەس:
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
دەستی چەپم حەزی ئەکرد
وەک دەستی منداڵی پۆشتەی دراوسێمان،
سەعاتێکی تیابێ ئەویش.
وڕکم ئەگرت،
دایکم ناچار گازی ئەگرت لە مەچەکم
بە جێگەی دان سەعاتێکی بۆ ئەکردم
ئای.. کە دڵخۆشی ئەکردم…!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
واتەی کامەرانیی لای من
لەوەدا بوو: لە حەماما
بەسەر پەشتەماڵی جاما
فوو بە کەفی سابووناکەم
گڵۆپێکی سەوزو سووری لێ دروست کەم!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
لە زستانا، لەبەر تینی ئاگردانا دائەنیشتم
سەرنجم ئەدا لە پشکۆی،
گەشاوە و ئاڵ
وام حەز ئەکرد، منی منداڵ
بچمە ناو پشکۆکانەوە..
دابنیشم.. بیکەم بە ماڵ!.
کە منداڵ بووم.. زۆر ئێوارە ئەیان ناردم.
لە ماڵی پوورە "مەنیجە"
ترشیات بکڕم
کام تام لەو تامە خۆشتر بوو
لە دوای ئاوڕ، لە پێچی تەنگی کۆڵانا
کاتێ یەک دوو قوومی خێرام
ئەدا لە ترشیاتی ناو جام!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
خۆشەویستی لام ئەوە بوو:
شەوی جەژن، تا بەیانیی.. چاو ھەڵدێنم
لەگەڵ خۆما..دەس لەملان
پێڵاوی تازە بنوێنم!
کە گەورە بووم دەستی چەپم
زۆر سەعاتی ڕاستەقینەی جوانی… بینی
بەڵام ھیچیان وەک سەعاتی
جێگەدانی دایکم… لەسەر قۆڵ و دەستم
وەھا دڵخۆشیان نەکردم.
کە گەورە بووم
ھیچ چلچراو گڵۆپێکی ژوورەکانم
وەک گڵۆپی کەفی سابوون
پێکەنینیان… پێ نەگرتم.
کە گەورە بووم
ھیچ گڕێکی زۆپای ئێستا
نەکردە ماڵ و تیا بژیم.
کە گەورە بووم ھیچ خواردنێ
تامی ئەو قومە ترشیاتەی پێ نەبەخشیم.
کە گەورە بووم
ھیچ کراس و بۆینباخ و قاتێکێ نوێم
نەھێنایەوە ژێر جێگەوە
وەکوو پێڵاوەکەی جەژن
تا بەیانیی چاو ھەڵدێنم، لەگەڵ خۆما بیان نوێنم
ھیچیان.. ھیچیان!
#وەسیەت_نامە
من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەر ئەوەی پڕ بوونەتەوە و دوەم لەبەر ئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم رێگەم پێبدا و ئەوەم پێ رەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی (١٩٦٣)ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم،
من حەز ئەکەم بە مردوویش نزیکی ئەو خەڵکەو ژن و پیاوی شارەکەم و دەنگی مۆسیقا و گۆر بم.
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas