Telegram Web Link
Şêrko_bêkes
#گەڕانەوەی_ڕۆژژمێرە‌‌_شوومەکان "بەشی 3" نایانەوێ، خۆری لەت و پەتی خۆیان لەناو مندا کۆ کەنەوە وا بە تەمان مەرگی خۆیان بکەن بە زەنگ زەنگیش بە ملما هەڵواسن و لەژێر تەمێکی ئەستووردا لەژێر شەوێکی ئەستووردا کیشوەرێ خەبەر کەنەوە بەم کازیوە خۆڵاوییە بەم گەردەلوولی…
#گەڕانەوەی_ڕۆژژمێرە‌‌_شوومەکان
"بەشی 4" کۆتایی

ئێستە ئیدریسی بەدلیسی تۆپچیشە لای زەعیم سدیق
ئەو ئەتوانێ لەسەر شانی مەخموورەوە، لەو دوورەوە
ملی باریکی مستەوفی بپێکێت و هەورەبانی ماڵ بە ماڵی شیعر و چیرۆک داگرێتەوە.
ئێستە ئیدریسی بەدلیسی سواری زرێ پۆشیش ئەبێ.
ئەو دەبابەی (72.T) لە کەرکوکەو بۆ هەولێر ئەئاژوێت و لە ئاسمانیشدا
ئەو ئێستە فڕۆکەوانی کۆپتەر و فڕۆکەوانی ڤانتۆمی
سەر باکوور و سەر باشوورە.

ئێستە ئیدریسی بەدلیسی هەموو ڕۆژێ،
بە شقارتەی نەجم و هیلالی ئەنقەرە،
ڕیشی شێخ سەعی و سەی ڕەزا ئەسووتێنێ و
جارێکی دی هەر بە نێزەکەی ئەتاتورک
گەواڵە هەور ئەکوژێت و
بارانی پەڵە سەر ئەبڕێ و
بەژنی هەتاو ئەبڕێتەوە.

جارێکی دی پەتی سەرۆکی فەرماندە و ئەبو غرێب
ئەکاتەوە ملی شەهاب.
ئێستە ئیدریسی بەدلیسی بووە بە مەرگی باڵدار و
بووە بە داڵ بەرز و نزم
بەسەر وڵاتی قوربانی و
جەستەی لەت و پەتی مندا ئەخولێتەوە.
بەم کازیوە خۆڵاوییە
بەم شەبەقە کەلەلایە
بەم بەیانییە ژاکاوە...
ئەگەر دیجلەش قسە نەکا
دەمی قەڵایش نەیەتە گۆ
گەر دارسێوی بێوەژنیش پێمان نەڵێ...

نە بەردێ ماوە نەیزانێ و
نە چۆلەکە و نە ڕەوەزێ و نە شەقامێ و نە ڕووبارێ
نە پەنجەرەی هیج ماڵێک و نە ئە منداڵێ
کە ئێستاکە...ئیدریسی بەدلیسی چیکا و
بەم بەیانییە خوێناوییە ئەچێ بۆ کوێ؟!

(6\11/1997)
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
🌹🌹🌹🌹🌹
🎀 @Sherko_bekas

ساڵڕۆژی لەدایک بوونی
دەنگێکی ئازادیخواز ،
ئیمپڕاتوری شێعر،
شاعێری مەزنی گەلەکەمان،
"شێـرکۆ بێکەس" پیرۆز بێت.🌹

🔶🔸شاعێری نەمر شێرکۆ بێکەس کوڕی شاعێری ناوداری کورد فایەق بێکەسە.

🔶🔸مامۆستا لەدایک بووی "2/5/1940زایینی" شاری سلێمانییە

📚خاوەنی پتر لە 30 کتێب شێعرە کە زۆریان وەرگێڕاونە سەر زمانە زیندووەکانی دونیا.

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
"دوژمنت نیم چونکە پێت پێناکەنم،
دۆستتم بۆیە ئەتگرینم‌و راستیت لێ ناشارمەوە".

دوو هەزارو پێنج سەد ساڵه
مێژوو ئەڵێ لەدایک بووین!.
دوو هەزارو پێنج سەد ساڵه
زرپ‌و زیندووین!

بەڵام هێشتا، باوێشک ئەدەین
هێشتا نووستووین.
هێشتا تەواو، تێر خەو نەبووین
هێشتا ئەنووین.

دوو هەزارو پێنج سەد ساڵه
لە خەڵک بوردوین!
لە خۆمان هەرگیز نەبوردووین.

دوو هەزارو پێنج سەد ساڵه،
وەک ئیستە واین
یەک نەگرتووین!.
لەو کاتەوە، چەک هەڵگرتووین
بەڵام هێشتا سەرنەکەوتووین.

کەچی ئەڵێین: هەر سەرکەوتووین.
ئەڵێین: ئێمە هەر نەمردووین!.

بتی دارو بەردمان پەرست
تاجی هەزار، شای بێگانەی
خوێنەخوێمان
داناو پەرست
چەند پێڵاوی دوژمنانی...

تازە‌و کۆنمان،
جووت کرد، پەرست
ئەممان پەرست، ئەومان پەرست!

دوو هەزارو پێنج سەد ساڵه
تەنها هەر خۆمان نەپەرست!.
دوو هەزارو پێنج سەد ساڵه...
دێین‌و دەڕۆین
وەک شێت ئەخۆین...
سەرمان قاڵه.

چەنە ئەدەین، هەڵئەپەڕین
سەرچۆپیی، نۆکەریی ئەگرین
کەچی دەستی، کردەوەمان
هەر بەتاڵه...
گفتمان... لاڵه!
🎀 @Sherko_bekas
زندگی نامه شیرکو بی‌کس

شیرکو بی کس (به کردی: Şêrko Bêkes) ،زاده دوم ماه مه ۱۹۴۰، مرگ در چهارم اوت ۲۰۱۳ در سوئد).

شیرکو بی کس شاعر معاصر کرد عراقی است که در سال ۱۹۸۸ از سوی انجمن قلم سوئد، برنده جایزه توخولسکی (Tucholsky-Preis) شد. سروده‌های او به زبان کردی هستند.

در سال 1968 اولین مجموعه شعر این شاعر به نام «مهتاب» منتشر شد و تاکنون از این نویسنده چندین مجموعه شعر، دو نمایشنامه منظوم و ترجمه «پیرمرد و دریا» نوشته ارنست همینگوی و «عروسی خون» اثر لورکا به زبان کردی به چاپ رسیده است.

از مجموعه شعر‌های بی‌کس به «دو سرو کوهی»، «عقاب»، «رود»، «سپیده‌دم»،«آفات»، «کرکس»، «عطشم را شعله فرو می‌نشاند»، «دره پروانه‌ها»، «صلیب»، «مار و روزشمار یک شاعر»، «سایه و آزادی» و «این واژه بی‌آبرو» می‌توان اشاره کرد. همچنین شعرهای این شاعر به چندین زبان ترجمه و منتشر شده‌اند.

شیرکو بی‌کس از دست نخست‌وزیر سوئد جایزه جهانی توخولسکی، مدال افتخار در ادبیات، را دریافت کرده بود.

شیرکو بی‌کس به دلیل مداوای بیماری خود از کردستان عراق به سوئد رفت اما آگوست سال 2013 در همان‌جا از دنیا رفت

🎀 @Sherko_bekas
Forwarded from اتچ بات
‌‌🎀 @Sherko_bekas
#من

هەرچییەک ئەکەم ناتوانم
بە وشەی "ڕق"دا هەڵگەڕێم
بیکەم بە قەڵایەک بۆ خۆم!

هەرچییەک ئەکەم ناتوانم
لە پاڵ وشەی "تۆڵە"دا من
سەنگەرێک لێدەم‌و بیکەم
بە پەنایەک بۆ تووڕەیی‌و دڵڕەقیی خۆم.

هەرچییەک ئەکەم ناتوانم
ڕۆژێ، سەعاتێ، چرکەیەک
وشەی "ئەڤین" نەبینم‌و
نەیکەم بە یارو هاو دەم‌و
چاوی جوانی
قەسیدەی خۆم!

🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
من لە گەڕەکی پاییزدا لەدایک بووم
تەنیایی مەڵاشوومی هەڵداوەتەوە.
قوماتەکەم گەڵای وەریو بووە.
باوکم ناوی "بریندار"ە و
دایکیشم ناوی "خەزان"ه
لەگەڵ "ڕاپەڕین"ی چاو سەوزدا
هەردووکمان لە ڕۆژێکدا چاومان هەڵهێناوە.
ئەو شیری دایکی منی خواردووە و
منیش شیری دایکی ئەو.

من لە وڵاتی بێ وڵاتدا لە دایک بووم
لە دووکەڵدا چاوم پشکووت
لە دەست ڕێژدا گۆێچکەکانم کرانەوە
بە دەم زریکەوە پێم گرت
هەرزەکاریم وەک ئاوی ترساو ئەڕۆیشت و
وەک گوڵێکی نادڵنیا شەوان ئەنووست
ئەوەی یەکەمجار بەیانیان ئەیووت:
ڕۆژباش
برسێتی بوو
ئەوەی یەکەم جار شەوانیش ئەیووت:
شەوباش
ترس و بیم بوو

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
منی درەختی قەسیدە
هەرجارێ بەلای "هەژاریی"دا تێپەڕم
بەلای ژنە فرمێسکێکدا
بەلای چۆلەکە منداڵێکی کەسیرەدا
بەلای ئاوێکی سیس و غەمباردا
یان گەڵای حەرفێ، یان چڵی وشەیەکم
یاخود لقی ڕستەیەکم
قرچەیەکیان لێوە دێت و ئەشکێنەوە.

من حاڵی حازر بێ لق و پۆپ ئەڕۆم
بەڵام وا قرچە قرچەکان
گەیشوونەتە هەناوم
هیچ درەختێکیش بەوەسێت نەمردووە
بەڵام گەر بەلادا هاتم
تکام وایە منی درەختی قەسیدە
لە گردی خەمدن بنێژن..!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
.
#گەڕانەوە

پۆلەکەمان لێی کۆبۆوە
ئەم سوێسکەیە سبەینێ
لە مەنفاوە ئەچێتەوە بۆ هێلانەکەی وڵاتی.
سوێسکەکە باڵەکانی کردبۆوە و سەمای ئەکرد
_ڕەنگە سەرتان لێ بەمەوە
هیچتان ناوێ؟
هەموو بە یەک دەنگ پێمان وت:
_فڕینێکی سەلامەت و
سڵاویشمان بگەیەنە بە سەربەستیی!

(1989)
🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
Forwarded from Şêrko_bêkes
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سێدارە
سووکایەتیە بە مرۆڤایەتی
سێدارە
دەنگ ناخنکێنێ
دەیە بەربەرەکانی
دژ بە ئیعدام
🎀 @Sherko_bekas

مامۆستا شێرکۆ بێکەس بۆ مامۆستا فەرزاد کەمانگەر
#سێ_لەیەک_چوون

تەنیاییم و ڕەگێکی قووڵ.
تەنیاییم و چاوی هەورێ
تەنیاییم و بنی زەریا، لەیەک ئەچن.
ڕەگ ڕۆ ئەچێ
تاکوو ئاو ئەدۆزێتەوە
هەور لەگەڵ خوادا ئەدوێ
زەریا گەرای بوون دائەنێ و
تەنیایی من:
زمانی نوێی مەملەکەتێ...!

🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
#بیروڕا

لەسەر قەڵا
چۆلەکەیەک
بە پەلکەگیایەکی ئەوت:
ئۆتۆنۆمیی
پەنجە تووتەی درەختێکی
"ڕەحیم ئاوا" ناهێنێت و
کەچی ئێمە باڵای هەزار
دارستانمان
لەسەر سووتان!
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
#ڕەنگ

لەو کێوە
خۆرنشین بە دەستی دارلیمۆی قەدپاڵێ
کاکۆڵی ئێوارەی زەرد زەرد کرد.
ئێوارەیش بە پەنجەی پرووشە
بەردێکی ڕەشتاڵەی سپی کرد.

لاوێکیش لەسەر پشت کەوتبوو
بە فوارەی سەر سنگی
ئێوارە و
بەردەکە و
بەفرەکەی
سوور ئەکرد!
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
#خەڵات

تەماشا کە
یەک مەڵبەند و
کەچی لە جێیەک بارانە و
جێیەکی تر ئێجگار وشکە!
_ئەوە هەور، لەم وەرزەدا، خەڵاتی ئاو
تەنها بەو زەویانە ئەدا
کە پار نەبوون بە ئوردوگای
ڕەوە کوللە و
ملیان نەدا...!
(1988)

🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
#ھەژین
@Sherko_bekas

بە باڵەبانی چ ژانێک بتژەنم؟
بتنێم بە لالێوی کام شوانی حەسرەت و گوناھمەوە؟
تا بیستنم بە بارانی ئەم دۆزەخە شیرینە
گوڵ گوڵی و تەڕ و پاراو بێ؟
بە کام ڕەگی تێر ئاو بە ئازار، پژوپۆت شێت بکەم؟
بۆئەوەی لە خاچی ئەم باڵا سوورەی ئاسۆمەوە بئاڵێن؟
لە پێدەشتی ئەم گومانە زەرد و بەرینەدا
کام ئەسپی یەقین بئاژوێم؟
بۆ ئەوەی بگەمە ھەواری خۆڵەمێشت؟

ناتوانم بتژەنم و بتکەم بە باڵی ئەفسانەی ڕوانینم
ھەتا دڕ بە ئابڵۆقەی ئەم وەرزە نێزە بە دەستانە نەدەم،
ئابڵوقەی: ھەوەسە زێڕینەکان.
ئابڵوقەی: دەمامک.
ئابڵوقەی: کتێبە چەکمە لە پێکان.
ئەم بەیانییە دەستی خۆم
لە کۆتی شانی خۆم ئازاد کرد و
پێم وت: بچۆ
«با» لەسەر «ئاو» بنووسەرەوە
گەردەلوول بخوێنەرەوە
ساکاریی بکە بە تەم و مژ.
شەوەزەنگ ھەڵھێنجە
بۆ ھەڵتەکاندنی بورجی سیای فەرھەنگەکان
بوومەلەرزە بە.
سیحری شیعر بەو سرووشت تەوق کە.
ڕێی نەھاتێ بگرە کە وتیان پیا مەڕۆ
لە ڕواڵەتی بە بریق و باقی گەڵاکان گەڕێ و
بەرەو بنج داگەڕێ.

پێم وت: بڕۆ و گوێ مەدەرە «سەر»م.
«سەر»م: ئەو سوڵتانەی تا ئەم چرکەیەش
ھەرخۆی لە کفنی تاریکستانەوە پێچاوە و
بە دڵنیاییەکی گەوجانەوە ھەتا ئێستەیش
لە نێو تابووتی پەندە بوێرشەکاندا ڕاکشاوە.
بڕیارم دا، ئەم بەیانییە، وا بتژەنم.
بڕیارم دا: دەست بکەمە گەردنی مەحاڵی ئەو دیو سنوورەکان
چوارچێوەکان فەرامۆش کەم
گەردوون بێنمە نێو چاوانمەوە
بە باڵی فڕینێکی بێکۆتایی ئەوینت بکەم بە ئاسمان.

پەنجەکانم بەرەڵا کرد:
بۆ ئەوەی شار و شارۆچکەی ئەم «زمانە» بھەژێنن
ئەو دیوارە نەفرەتییانە بڕووخێنن
کە قامووسی تاریکیی و وشەی نۆکەریی دەست لەسەر خەنجەر
سەقامگیری کردوون.
قەڵەم بە دەوری کاغەزدا کەوتە حیلە:
دواتر بوومە یاوەری و بەجووتە
ملی بن بیفە ترسناکەکانی ئەوینمان گرت.
باڵە خوێناوییەکانی قەڵەمم داگیرساند
ئەو باڵانەی وەک باسکی داستانەکان
سرەوتیان بۆ نەبوو.
لەو ھاوارانە ئەچوون کە لە دووڕیانی
نەمری و بزربووندا
بە مەحاڵی بەخشندە،
بە ترسی ئێسک سووک،
بە مردنی بە شۆڕش ڕازاوە،
ئەگەن و ماچیان ئەکەن.
مێژووش خێڵی تۆڵە بوو.
دەمی بڕندەی ئەو یاسا بەردینانە بوو
کە ھەموو ڕۆژێ لەسەر سەکۆی خوایەکی دڵڕەق
وەکوو ئاسکێکی پەڕاگەندە و لانەواز، سەریان ئەبڕیم.
بەڵام من دوای ھەموو سەربڕینێ
ھەڵئەستامەوە سەرپێ
دیسانەوە ڕووم ئەکردەوە: ڕووگەیەکی تازەی تۆ.
گیانی نوێخوازم.. گیانی گەڕیدەی ڕەجم کراوم
وەکوو «سەمەندەر»
دیسانەوە بە خەون و گۆرانی و سەما
ھەڵئەگیرسایەوە، دائەمرکایەوە، ھەڵئەگیرسایەوە،
ڕێگەم
ڕێگەی ئەوینی ڕووت و ڕەجاڵم:
بۆ ئاوی تینوو،
بۆ گوڵە گەنمی برسی،
بۆ پرشنگی وێڵی بێ ئەنوا.. ئەکردەوە.
ھیوام
رافزییەکی عاشقی بێپشت و پەنایە
سۆزەکانی «حەللاج» ناوکیان بڕیوە.
من سەرەتای ئەو یاخی بوونەی مەرگی خۆم..
سەرەتای ئەو شێت بوونەی دەستم لە بیرە:
کاتێ پەنجەم لەسەر گردۆڵکەیەکی شەوەزەنگی زمان
کەوتە قاسپە قاسپ و خوێندنی ڕەنگاو ڕەنگی
بە گوێچکە نائاشنا و بە چاو نامۆ.
لەوساوە ئیتر یەکەمین ھێڵی کازیوە
لە مناڵدانی «ڕستەیەکی نوێدا»
سەری لە قەڵەم جوقاو بە نەفرەت کرا.
ئەوسا منیش نەفرەتم
لە یەکەمین لە دایکبوونی شێوێنراوی خۆم کرد.
بەفری ڕوانینێکی نوا باریوم
پێشکەشی بوونم کرد:
کە لە گەرووی سێدارەکانمدا زابوون.
" ئەو سێدارانەی ھەموو شەوێ
لە ژوورەکەمدا ڕیز ئەبن"
لە فرمێسکی ئەو گوڵە نامۆیانەدا
«کە لە سەرمێزەکەم.. ھەڵئەقووڵین»
لەو نیشتمانە گرمۆڵەیەدا
«کە سەری لە گوێ قەبری چرپاکەم ئەلەرزێ»
جارێکی تریش گوڕم بەستەوە
گوڕبەستنەوەی شەیتانێکی دڵنەرمی بازۆڵە ئەستوور.
بێباک بووم، بێدەربەست.. لە چاوی
ئەو وشە- جاسووسانەی
شوێن پێی شەپۆلیان ھەڵگرتبووم.
بێباک بووم، بێدەربەست لە داوی
ئەو «زاراوانەی» بۆ خەیاڵم نرابوونەوە.
ئیتر ئەوسا
«قەناعەت»م وەک بلیتی «یانسیب»ێکی دۆڕاو لەت و پەت کرد.
زەمانم وەک سەعاتە ژەنگ گرتووەکەم شکاند.
بە ھەوێنی تیشکی ئەم بەیانییەیش
نانم بۆ خۆشەویستییەکی ھەژار و بێ داڵدە و
نیشتمانێکی ئاوارە کردەوە.
ئەو دەستەیش کە بەڵێنی
ھەژین و بوومەلەرزەی بە «زمان»داوە
بارانی خەون، لە ھەڕەتی تێکشکان و ھەرەسدا
لەسەر تەم توومان ئەنووسێتەوە.

1991/07

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
#زەرفی_تابووت

تۆ ھەورت نارد
باراننامە بداتە دەست
ئەم کاروانسەرای غوربەتەم.
تۆگوڵت نارد
باخچەنامە بداتە دەست
ئەم بیابانی غوربەتەم.
تۆ تیشکت نارد
گزنگنامە بداتە دەست
ئەم تەم تومانی غوربەتەم
بەڵام لەناو سلۆپیدا
بەیانییەک لەسەر شەقامی ئەتاتورک
ھەوریان کوشت و
گوڵیان کوشت و
تیشکیان کوشت و
لە دواییشدا
سێ زەرفەتابووتی خاڵی و
خوێناوییان دایە دەستم!
1995

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#زنەی_شیعر
#خەونە_تاڵەکان

هەموو خەونێ
دەیان هەڵبەستی شەهیدم
شوێن پێی قەڵەمم هەڵ ئەگرن
لەسەری کۆڵانی دێڕ و
لەبەر دەرگای وشەکانما یەخەم ئەگرن.
لە سەربانی ناونیشان و ژمارەوە
خڕکە بەردی نوقتە و فاریزەم تێ ئەگرن.

ئەڵێن ئێمەت لەبەرچاوی بابەگوڕگوڕ
دایە دەست عیشقی ئاگریین
کەچی ئەوەتا ئەیبینین:
لە تازەترین دیوانی چاپکراوتا
ئێمەی تیا نین!
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
#سیحر

ھاتە ژوورێ، لە پڕێکدا
گەمیەی چاوی ھەر ھەموومان
کەوتە ناو سیحری چاویەوە و
تیا نوقوم بووین.
- شیعری جوانیش سیحری قەڵەم
وەکوو ئا ئەو شۆخە وایە!.
ئەو وەختەی دێت ھەر کوت و پڕ:

ئەتکا بە ماسیی گۆمی خۆی،
ئەتکا بە ئەڵقەی پەنجەی خۆی
ئەتکا بە باڵندەی بەژنی.
ئەتکا بە سێبەری وشەی
ئەتکا بە ژێی گۆرانیەکەی
ڕەنگە گۆمەکەیش لە (چین) بێ
ڕەنگە پەنجەکەیش لە (ئۆسلۆ) و
بەژنیش لە دوورگەی «کریت» و
وشەیش
خەڵکی ئەفریقا و گۆرانییەکەیش
باڵندەی باخی «لاتین» بێ!.

1992/08/09
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#زنەی_شیعر
🎀 @Sherko_bekas
من داپیرە هەرە گەورەم
هەتاکوو مرد
بەفوو ئاگری ژێر مەنجەڵی
ماڵی خۆشکرد!
باپیرە هەرە گەورەیشم
ئەگەر جارێ شێوەکەی بەدڵ نەبووایە
هەر بە کەوگیر
ئەکەوتە وێزەی داپیرە و
ئینجا چێشتەکەیشی ئەڕشت.
لەدوایشدا دووکەڵ چاوی
ئەوی کوێر ئەکرد!

کە باپیرێکی ترم هات
کەوگیرەکەی گۆڕی بەدار
ئیستا باوکم نەکەوگیری پێیە و نە دار
بەڵام وەختێ
کە لە دایکم تووڕە ئەبێ
فێ ئەیگرێ و
دەست ئەداتە چەقۆ و چەتاڵ!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#حەفتا_پەنجەرەی_گەڕۆک
Êsta kiçêk nîştimanime
ID☞ @Sherko_bekas
هەندێ لەو شیعرە ورد و بچووکانەی کە لە شەوانی پاسەوانیدا لە عەمباری کتێبەکاندا و لەو دە شەوەدا نووسیمن!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە "بەشی۳۸"
#دەربەندی_پەپوولە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲۳"
🎀 @Sherko_bekas

لە ئیستە بە دواوە من ئیتر: ھەڵەبجەم!
لە ئیستە بە دواوە من دەنکە فرمێسکی ھەناری
ئەو خەمە گەورەیەم.
لە ئیستە بە دواوە من باری ئەو سێوەم
کە ئیتر بار ناکرێ بۆ ئەوێ.
لە ئیستە بە دواوە من تاڵێ لە ڕیشی
ھۆرەکەی مەولەویم
لە ئیستە بە دواوە ئەو شەمی شەمانی
وڵاتمە و من وەلیم.

پێم بڵێن من چی بکەم بۆ ئەوەی گریانی کافوریی
ئەم زەڵمەم لووزەوی کەم نەکات؟
پێم بڵێن من چی بکەم بۆ ئەوەی ئەم جوانووە
سەرکەشەی ھەنیسکم ڕام نەبێت؟
دە بڵێن من چی بکەم، چی نەکەم؟ بۆ ئەوەی
خوا بێتە خوارەوە و ھیچ نەبێ بۆ تاوێ
لە پرسەی ئەم «مانگ»ە جوانەدا
لەگەڵمان دانیشێ؟!
پێم بڵێن من چی بکەم؟
پێم بڵێن من
پێم بڵێن!..
پێم..

- لەم دەشتەدا، چۆن وا لە پڕ ئەم بنجکی زریکانە
گوڵیان کرد و بوون بە چوالە؟!
لەم دەشتەدا، چۆن وا لەپڕ ئەم گۆرانییە وەریوانە
ڕوانەوە و بوون بە لالە؟!

ھەڵەبجە-ھەنگێکم ئەچمەوە ناو خەونی منداڵیم
یادگار ئەمژم:
«زەرد و سوور حەوت ساڵە خەیاڵم
ھاوینە و لەسەربان، نەمامم، پاڵ کەوتووم.
درەنگان خۆم ئەکەم بە شوانی ئەستێرە
فەرەنجیم تریفە و
تیزماڵکی ھەورێکیش گۆچانم.

مرواریی ئەستێرە ئەژمێرم
حەز ئەکەم، خۆزگەمە، ئەو گەشەی سەرپەڕیان
بۆ ناو چیغ داگرم
وەک تۆپە شینەکەم بیخەمە باخەڵم!
ھەڵەبجە ئەمخاتە سەرشانی بەرزی خۆی
قاچێکم ئەلەرزێ، خەریکم بکەوم
بە دەستی چەپ خێرا
توند قژی شنروێ ئەرگم و
دەستی ڕاست ھەڵئەبڕم،
- وەک بەڕۆژ چۆن ھەنار
ھەناری «باخی میر» ئەدزم -
ئەمشەویش ئاوەھا ئەستێرەی سەرلقی
ئەم باخی ساماڵە دائەگرم.

وا ئیستە لە چیغدا ئەستێرەم گرتۆتە باوەشم
لە دەنگی جریوە و جووکەی ئەو، باوکیشم ھەڵئەسێ
دەست ئەبا و ئەستێرە ھەڵئەگرێ
لە نێوان منداڵی و شیعردا دایئەنێ
لەم لاوە من ماچی ڕوومەتی زیوینیی ئەکەم و
باوکیشم لەو لاوە
شیعرێکی لەبەردا ئەنووسێ!»

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس

بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
#سۆما

لە کۆشکێکدا چەپکه گوڵێ
بە گوڵدانە زێڕینەکەی خۆی، ئەمەی وت:
تا دوێنێ بوو
هەتا لەو دەشت و دەرە بووم
تا گەدا بۆنی ئەکردم
گەڵایش چەتری سەوزی دەستی
بەر باران و هەتاوم بوو.
لە باڵندە و درەختەوە تا با و بەفر
ئاشنا وو ڕۆشنا و هاوڕێم بوون.
تاقانەی خۆشەویستی بووم
ماچم گوڵاوی ناودەمی ژیانم بوو.

لە دوێنێوە کە هاتوومە
نوو باوەشی کۆشکی تۆوە
لووتی پاشا بۆنی عومرم هەڵئەمژێ
خۆم ئەبینم وا ئێستاکە
من بوومەتە چوکڵی چقڵێ
کە سۆمای چاوی بەهاری
خۆی ئەکوژێ!

(1988)

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
2024/09/23 23:16:43
Back to Top
HTML Embed Code: