Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕەنگی مەرگ
دوا ڕەنگی ئەم ڕەنگدانە و
ڕەنگەکانی تەماشای من

لە نادیارا ڕەنگێک چاوەڕێی من ئەکا..
ڕەنگێ تێکەڵ لە ڕەنگی گڵ و
سەراب و بیرچوونەوە و نەهێنیی خوا...

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ڕەنگدانە
ڕەنگە ئەو ڕۆژەی کە شیعری
تیا ماچ نەکەم
ستران نگرمە باوەشم و
لەگەڵ باڵندەی ڕەنگاڵەی
تابلۆیەکی جواندا نەفڕم
ئەو ڕۆژە بێ
کە تیا بمرم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Forwarded from اتچ بات
لەوێ مەمرە.. جانی جانان!
لەوێ مەمرە!
نە "با"ی ئەوێ تۆ ئەناسێ ‌و
نە مەلێكی ‌و
نە ئاوی ئەوێش ئەزانێ
تۆ لە كام بەفری شاخانی!

لەوێ مەمرە
جانی جانان!
كێ نایزانێ
گڵی ئەوێ عەشق بڕە و مەیل بڕە و
ھەر بیرچوونەوەی تیا ئەڕوێ
كێ نایزانێ!
تۆ تەنیایت
بە شێوەبێ یا بەڕەگ ‌و
یان بە گەڵاو یان بە لاسك
ھەر لە درەختی شەوانێ
ئێرە ئەچێ...

تۆ تەنیایت
لە پایزە ھەژارەكەی سلێمانی‌ و
تۆ تەنیایت ھەر لە تەنیایی خوای ئێرە و
لە كۆترە شینكەی كەسیرەی
بەر پڕوشەی ئێواران ‌و
لە ئەرخەوانی بێ خەوی
سەیوان ئەچێ!

لەوێ مەمرە و
نە غەریبی غەریبتر و
نە تەنیایی تەنیاتر و
نە بێكەسم بێكەستركە!
لەوێ مەمرە
جانی جانان
لەوێ مەمرە...

🎀 @Sherko_bekas
شێركۆ بێكەس
#زێ_و_زنه

دەنگ: باوان
.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وەسێت‌نامەی مامۆستا شێرکۆ بێکەس

"من نامەوێ لە هیچ كام لەو گرد و گردۆڵانەدا بنێژرێم كە دیارن و ناویان ئەبرێ"
🎀 @Sherko_bekas
خوێندنەوە: #شوان_عەتووف
🎀 @Sherko_bekas
#میرات

کە کەو ئەمرێ
دوای خۆی بۆ شاخ
چەند قاسپەیەک بە جێ دێڵێ.

کە هەنگ ئەمرێ
دوای خۆی بۆ باخ
هەندێ ماچ شیرین شیرین
بە جێ دێڵێ.

کە وەختێکیش تاوس ئەمرێ
دوای خۆی هەندێ تێلی ڕەنگین
بۆ ناو گوڵدان بە جێ دێڵێ.


کە وەختێکیش ئاسک ئەمرێ
دوای خۆی مسک بە جێ دێڵێ.

هەر کاتێکیش کە من مردم
دوای خۆم بۆ ئێوە و کوردستان
هەندێ شیعری نازدار و جوان
بە جێ دێڵم.
🎀 @Sherko_bekas
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#میراث

وقتی کبک می‌میرد،
بعد از مرگش برای کوه
چند آواز بە یادگار می‌گذارد.

زنبور کە می‌میرد،
چندین بوسە شیرین شیرین
برای باغ بە یادگار می‌گذارد.

طاووس کە می‌میرد،
چندین پر رنگین
برای گلدان بە یادگار می‌گذارد.

وقتی آهو می‌میرد،
بعد از مرگش، مُشک بە یادگار میگذارد.

وقتی هم که من بمیرم،
برای شما و کُردستان،
چند شعر زیبا بە یادگار می‌گذارم.

🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمه: #هیوا_باباحاجیانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #ئاوێنە_بچکۆلەکان "
با صدای دلنشین امپراتور شعر جهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
Mîrat
Telegram ☞ @Sherko_bekas
#مردن

کە گەڵایەک مرد، حەرفێکم لێ مرد.
کە کانییەک مرد، وشەیەکم مرد.
کە باخچەیەک مرد، ڕستەیەکم مرد.
بەڵام ئەی کیژی
تەمەن دە ساڵەی
گوندی هەڵەدن؛
وەختێ تۆ کوژرای
دە شیعرم مردن!

(1985)
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
#سییانە

زەریا و سێ کەس
لەو شەپۆلانە پەستتر و تووڕەترم
کە سەر ئەکێشن بە ڕۆخی بەردەڵاندا
شەو و سێ کەس
لەو کورسییانەیش تەنیا ترم
کە کەس ناچێ بە لایاندا.

مێزێک، سێ کەس
لەم بەرەوە پەرداخێکم سەرەونخون
لەو بەرەوە بەجووت یەکتری نۆش ئەکەن
زەریا و سێ کەس
شەو و سێ کەس
ڕقم لە سیانە و سێگۆشە و
سێ ڕیان و
ھەموو ژمارە سێیەکە!

«بێ ئەوەی مۆڵەت وەرگرم»
منی تاک و منی زیادە و
منی دووکەڵ
ھەستام ڕۆیشتم!

1993
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
کە نەورەسی ڕۆژنامەنووسی بیانی گەیشتە لام،
وەختێ زانی من ڕووم خۆشە و
بە دەمیەوە پێ ئەکەنەم و
هەندێ فەریکە گوێزی خۆم بۆ هێناوە و
گەلێ شیعری ڕۆمانسیشم لەبەرە
ئیتر سەرکەوتە سەرە و لە نێوان
دوو لقما هەڵنیشت،
دەیان پرسیاری لێ کردم
هەتا ئێستەش پرسیارەکانم بیرماوە..

یەکەم پرسیار:ئەی تۆ ئاواتە خوازی چیت،
ببی بە چی؟!
وەڵام: بە مێزی ژووری شاعیرێ!

پ: ئایا خۆشەویستت هەیە؟!
و: تەماشاکە ئا ئەو کچە دار هەنارەی ئەوبەرەوە،
بەڵام تەیمانی توتڕکی باوک و دایک و براکەیان رێی لێ گرتووین،
شەوێک فرسەتێ دروستبوو،
خەریکبوو دەستم بیگاتێ و لە پڕێکدا پەیکوڵی باوکی پەیدابوو، چەقیە بن پێم!

پ: باشە ئەی ئەو؟! ئەو حەزئەکا ببێ بە چی؟!
و: وا حەزئەکا،ئەگەر من ببم بە مێزێ بۆ شاعیرێ، ئەویش ببێ بە کورسییەکەم!

پ: لە کام شوێندا؟! لە کام گوندا؟! لە کام شاردا؟!
و: ڕاستت ئەوێ؟! سلێمانی

پ:ئەی ئەگەر نەکرای بە مێزی هیچ شاعیرێ؟
و: بەدبەختیمە! بەڵام دەسەڵاتمان نییە!

پ: ئەی باشە، ڕاتان بەرامبەر کورسی نایلۆن؟
و: بەڕاستی بێئەسڵ و فەسڵن،کەس نازانێ ئەمانە لە کوێوە هاتوون!
هەر جەستەن و ڕۆحیان نییە!

پ: لە ئێستەدا گوێ لە کام مۆسیقا دەگری؟!
یاخود دەنگی کێت بەدڵە؟
و: شەپۆلەکان و قاسپەی کەو
ناوبەناویش گوێ لە بولبولەکان دەگرم!

پ: ئەی شیعری کێت زۆر بەدڵە؟
و: مانگەشەو وەختێ لەسەر بەفر شیعر ئەنووسێ!

پ:باشە تۆ هەرچی دارگوێزە خۆشت دەوێن؟!
و: نەخێر هەرگیز، تیاماندایە ئێجگار چاوچنۆک و زۆردار،
ئەیانەوێ هەرچی ئاوە،
یان هەتاوە،یاخود باڵندەی ئاسمانە
بۆ خۆیان بێ....!

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کورسی
#بەردەوام_خۆشەویستی

بە پەلکە گیایەک ئەنووسم و
دارستانێک
ئەخوێنمەوە.
دڵۆپێ باران ئەبینم
گوێم لە ھاژەی
زەریایەکە.
دەنکە گەنمێ لەسەر دەستمە و
خەرمانێ وا
لە گیانمایە!
تاڵێ قژی یارم پێیە و
خۆشەویستیم
لە پاڵدایە.
من ئێستاکە
یەک دێڕ شیعری نالیم لایە و
کوردستانم
لەگەڵدایە!

1995
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
ڕەشەبا بێ.. کێوت ناوێ!
گەردەلوول بێ... باخت ناوێ!
حیکایەتت بە برسێتی و
سەرنجەکانت بێ تەم و
شیعرەکانت بە نەخۆشی و
دایکی خۆیشت لەناو تاریکییا ناوێ!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#بۆننامە
Şêrko_bêkes
#بۆننامە ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۱۹" 🎀 @Sherko_bekas هەموو ڕۆژێ لەو مەرزانه سیاسەت شیشی گومرگە و ئەچێ و بە قەبرغەی نیشتمانی هێژا و خۆشەویستدا ئێمە ئیستە وەتەنێکمان هەیە کون کون بووە بە بێژنگی مەرگ و... شاری پێ ئەبێژینەوە.. سەری پێ ئەبێژینەوە...…
#بۆننامە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲۰"
🎀 @Sherko_bekas

وا هەنووکەیش دوورگەکانی مەنفا ئەڵێن:
زەریا بۆنی سەرسامبوون و ترسی لێ دێ
بۆنی هاژەی هەتا هەتا، بۆنی شڵپ و هوڕی زەمان
بۆنی بێباکی و تەفرەدان.
بۆنی غەزەب، بۆنی گوناهـ
چوویتە ناو مەنفای ئاوەوە.
تەلبەندی ئاو دەوری گرتوویت
بووی بە تۆڕی غوربەتەوە و
وەکوو کیسەڵێکی ئاویی تەنها سەروملت دیارن
وشتراو٭ ئەتپێچێتەوە... بۆ چەشێکی دڕە ماسی.

تۆ هاوارێکی گیر خواردووی بنی زەریایت
تۆ شاخێکی بچکۆلانەی لەناو ئاودا عاسی بوویت و
دەنگت لە قوڕدا چەقیوە.
دەنگت بۆنی ونکردووە.
تۆ بریێنکی بێ بۆنی ئەم زەمانەی
تۆ بە پێی خۆت هاتویتە ناو
تووناو توونی بزر بوون و داوەکانی تۆفانەوە.

مەنفا بۆنی خەونی خنکاو... بۆنی جەستەی کەشتیی خنکاو
بۆنی ماڵئاوایی یەکجارەکی و بۆنی مەرگی تەڕێ لێدێ.
کەشتی خنکاو مامۆستایە
زمان فێری زەریا ئەکات
وا ئێستە کە شەپۆلێ دێ بە یۆنانی قسە ئەکا و
شەپۆلێک دێ و تورکی ئەدوێ.

ماوەیەکە زەریای ئیجه
زمانی سێهەم فێربووە
شەپۆلێ دێ.. تورکی ئەدوێ و
لە دواییدا شەپۆلێ دێ شەڕواڵێکی
ئەو شاخانەی لەبەردایە و دەسماڵێکی ئەو کەژانەی لە کۆڵدایە و... کوردی ئەدوێ...

مەنفا ئەڵێ:
تۆ ئەوینێکی ڕاکردووی
خۆت لێرەیت و بەڵام گیانت بۆ وەیشوومە جێهێشتووە.
پاساوی تۆ و کەفەژیکلە لەیەک ئەچن
نە زەریا بڕوای پێ ئەکا و نە وشکانیی.
ڕاتکردووە... تۆ گوڵێکی ترسنۆکی و
هەڵاتویت و لانکەی باخ و بناری خۆت جێهێشتووە.

ڕاتکردووە... شمشاڵێکی خۆپەرستی
هەر بە تەنها ئاوازی خۆت خۆش ویستووە.
هەڵاتویت و.. ئاخەکانی ئەڵڵاوەیسیت جێهێشتووه.
ڕاتکردووە... تۆ هەر سەری دەفتەری خۆت دەرکردووە و
تۆ هەر سەری قەڵەمەی خۆت دەرکردووە و
بەڵام جەستەی زمانەکەت
بەڵام سەری وڵاتەکەت
تۆپی پەڕۆ و داهۆڵ بوون و
بۆ دۆزەخت جێهێشتوون و... ڕاتکردووە!

ڕەشەبا بێ.. کێوت ناوێ!
گەردەلوول بێ... باخت ناوێ!
حیکایەتت بە برسێتی و
سەرنجەکانت بێ تەم و
شیعرەکانت بە نەخۆشی و
دایکی خۆیشت لەناو تاریکییا ناوێ!
پاساوی تۆ و کەفەژیکلە لەیەک ئەچن
نە زەریا بڕوای پێ ئەکا و نە وشکانیی.

مەنفا ئەڵێ...
حیکایەتی ون بوون ئەڵێ...
کەوتینە ناو تونێلێکی درێژەوە...
خۆیشت مەراقی درێژی...
چوویتەتە ناو تاریکایی کوناودەر و بن بیفەوە٭٭
لە بن بیفا تۆ خولیایەکی شێداری
لەگەڵ شێدا ژەنگێکی نوێت هەڵهێناوە
"بۆنی هێڵی گریساوی
شەمەندەفەرت گرتووە"
لە واگۆندا
ئەبی بە ڕۆژنامەی خەوتووی سەر کورسیی چۆڵ
ئەبی بە تاکە دەسکێشی جێماو
بە ڕێکلامێکی تووڕدراو
"بۆنی بیرچوونەوەت لێدێ"

هەموو ڕۆژێ بە بن بیفدا و لە واگۆنی ناو میترۆدا
دووکەڵێکی سەر ڕەشیت و هاتوچۆتە
تۆ لەجانتای دانەخراو و هەڵوەشاوی
بێ خاوەن و تەنیا ئەچی
لەگەڵ هەموو لەرەلەر و تەقەتەقێکی تریندا
یادێکت خل ئەبێتەوە و
نیازێکت ئەپچڕێتەوە و
"بۆنی ون بوونت لێوەدێ"

...........
٭وشتراو: شەپۆلی گەورەی نێرینەی ئاو.
٭٭بن بیف: بن ئەرز

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#بۆننامە
لای من ئەمڕۆ
کەلـلەی شیعر و سەری بزمار
وەکوو یەکن.
کاتێ هەردوو نووکی تیژیان
قووڵ ڕۆ ئەچن..
لەسەر ئەویا زەبری ئازار
لەسەر ئەمیش زەبری چەکوش
دەس دائەگرن.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
Forwarded from اتچ بات
#جەژنێک

هەوری لای ئێمە لە هەوری
هیچ ئاسمانێکی تر ناچێ
کە دائەکات و ئەبارێ
لە چوار لاوە ئاوی چاوانی ئەدزرێ.

خاکی ئێمە لە هیچ
خاکێکی تر ناچێ
خۆی یەک دڵە و هەموو ڕۆژێ
بە چوار خاجدا دائەکوترێ.

دایکی ئێمە لە هیچ دایکێکی تر ناچێ
لە یەک ساتدا سکی ئەو چوار جار ئەسووتێ
یەک کەسمان چوار جار ئەکوژرێ
بۆیە ڕۆژێ لە ئاهەنگی
ئەم خوێنەدا
چوار جەژن ئەکەین بە جەژنێ...

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
شەهید نەمرە وەکوو شاخ
وەکوو بەفر، وەکوو درەخت
وەکوو بەهار و گوڵەباخ.
شەهید ئاوە
تینوێتی زەوی ئەشکێنێ.
پەنجە و دەستە
ئازاری خاک ڕائەژەنێ.
سۆمای چاوە
کام دوا ڕۆژ دوورە ئەیبینێ.

شێرکۆ بێکەس
‍ ‍ #دەربەندی_پەپوولە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲۴"
🎀 @Sherko_bekas

١٦ی مارت –بەر لە نیوەشەوی ئەم ڕۆژە قرچۆکە
شازادە ھەوایەکی مۆدێرنیزمی شێت
ھەوایەکی دووڕەگ، لە نەسلی چەپ و ڕاستی
سیاسەتی ئەم دنیا بەستۆکە
ھەوایەکی کەتەی بەئۆکی لەخۆبایی
بۆنی دەم سیراویی،
کوت و پڕ ھات و کودەتایەکی زەردی
ئەلکترۆنیی بەرپا کرد.
دەستی بەسەر تەخت و بەختی ئاسماندا گرت.

بوو بە تاقە فەرمانڕەوای
ئەم مەملەکەتە بەرینەی بەھار.
ڕێ و بانەکانی ھەناسەی نێوان
ئاسمان و زەویی بەست.
تەواوی دەرگاکانی بەھەشتی کڵۆم کرد
بە دەنگی تێکەڵی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا
بەیاننامەی ژمارە یەکی خۆی خوێندەوە.

ھەر ئەوەندەی لەرینەوەی گەڵایەک و کەمتر،
ھەر ئەوەندەی ترووکەی چاوی ئاوێک و کەمتر،
ھەر ئەوەندەی نووزەی کارژۆلەیەک و کەمتر،
چی فریشتە و حۆری و پەری و باڵدار و بێ باڵ ھەبوو
کردنی بەمۆم بێ ئەوەی ھەڵیانوەرێنێ.
کردنی بە شووشە بێ ئەوەی بیانشکێنێ
لە کەنار ئاوی ڕەشی ئەم ڕۆژە کپەدا
پۆل پۆل کۆترەکان سپی ئەچوونەوە
ھەر ئەوە بوو نەیانئەگماند.

لە مەزرا و پاوانە سەوزەکانی ئەم ڕۆژە گێژ و وێژەدا
ئەسپەکان ڕەوە ڕەوە پاڵ کەوتبوون
ھەر ئەوەبوو نەیانئەحیلاند.
لەبەردەم ئەم ھەوا شێتەدا
کێ ئەتوانێ بە پێوە بوەستێ؟
کێ دەستەوەستان نابێ؟
ھەر لە گاتاکانی زەردەشتەوە
تا سەرمایەی مارکس
تا شمشێرەکانی زولفەقار
ڕشانەوە و بڵقیان کرد و خپ بوون.

ئازایەتی، جوامێری، بیروباوەڕی ئاگرین
لە سەنگەرەکانی خۆیاندا مەیین
بێ ئەوەی فریای پەلەپیتکەی
تەقاندنی خۆیان بکەون!

بۆ ڕۆژی دوایی لە یەکە بە یەکەی کۆڵان و شەقامی
ئەم سنگە خنکاوەی مندا
لەنێو ماڵانی ئەم سییە داڕزیوانەی مندا
فڕان فڕانی پەراسۆکانم بوو.
فڕان فڕانی گۆرانییەکانم بوو.

منارەکان دار ئەلەکتریکی ملیان ھەڵئەکێشام.
ھەندێ دەستی خۆیشم پەنجەکانی خۆمیان ئەدزی.
سەیر بوو، ئەو ڕۆژەم قەت قەت لەبیرناچێ:

لە تاقە ڕاستەشەقامی ئەم لەشە ساردوسڕەدا
چاوی زەقم بڕیبووە پاسدارێکی ڕیش نوورانی
بەسەر منی ھەڵەبجەوە ئەگریا و
کەچی خێرا خێرایش دەستی ئەکرد بە گیرفانیدا و
لە دەنکە مێوژی گلێنەکانی سنە و سابڵاخی ئەخوارد
ئەمە حیکایەتی ١٦ی مارت بوو
ئەمە ھاواری خنکاوی ئەم سنگەم بوو...

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس

بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
#لە_ناو_قەفەزێکەوە
"بەشی 1 "
🎀 @Sherko_bekas

خەمم مەستە و خومارە چاوی تەنیاییم
لە گۆشەیەکی شین باوی، قەفەزینی
تووڵ ئاوریشمی ئەم «باڕ»ەدا
نیشتمانێکی ئاوارەم..
لەسەر کورسیی خۆرنشین و یاد دانیشتووم.
«بادە»یەکی ڕەنگ کەلەپۆ بە پەرداخێ
ھێور.. ھێور، گڕێکی سەوز، بەرئەداتە
پووشووی ھەستم.

بادەیەکی ئەرخەوانیی:
«سەر»ی کردووم بە دەریاچەی
بەربارانی ڕەنگاوڕەنگ و
بیرەوەریشم بە کەشتی.
لە ھەر کوێوە تێم بڕوانی: بەندەرێکی تەماویم و
ھەر تەنیایی لەسەر ڕۆخی تەڕی گیانم دائەبەزێ و
ھەر تەنیاییش لەگەڵ چارۆگەی خەیاڵما
ھەتا ئەودیو سنووری ئاو بەڕێ ئەکەم.

لە گۆشەیەکی شین باوی، قەفەزینی تووڵ ئاوریشمی
ئەم باڕەدا، ھێشووی دارمێوێکی ژانم
بەسەر حەوزی پڕ لە ماسیی زەرد و سووری
خەونەکانما، شۆڕ بوومەوە..

لەولایشەوە، دەستە زەردەکانی پاییز
پەنجەی ڕەقەڵە و درێژی، دەنک.. دەنک
لە تەمەنم ئەکەنەوە.
ئا لەم گۆشە شین باوەدا
من گریانێکی گرمۆڵەی تاراوگەم و
بادەی کڵپە ئەخۆمەوە!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
Şêrko_bêkes
#لە_ناو_قەفەزێکەوە "بەشی 1 " 🎀 @Sherko_bekas خەمم مەستە و خومارە چاوی تەنیاییم لە گۆشەیەکی شین باوی، قەفەزینی تووڵ ئاوریشمی ئەم «باڕ»ەدا نیشتمانێکی ئاوارەم.. لەسەر کورسیی خۆرنشین و یاد دانیشتووم. «بادە»یەکی ڕەنگ کەلەپۆ بە پەرداخێ ھێور.. ھێور، گڕێکی سەوز،…
#لە_ناو_قەفەزێکەوە
"بەشی 2 "
🎀 @Sherko_bekas

- ئێوارەت باش
- ئێوارەت باش..
ئەی تاڤگە قژ زەردەکەی «ستۆکھۆڵم»!
ئەی کیژۆڵەی: لە نۆبەرەی یەکەم ڕێواس ناسکتر و
لە پوونگەی ناو گوڵەزەردی
لێوار کانیش، بۆن خۆشترم!

«سەر مێزەکەی پاککردەوە و پەرداخێکی تری دانا»
وەک لە خەونێکی ڕابووردووی شیعرەکانما
ئائەم فریشتە سپییەم، دیبێت وایە.
وەکوو زووتر خۆم لە ئەستێرکی پرشنگی
ئەفسووناویی ئەو چاوانە ھەڵکێشابێ وایە، لە کوێ ؟!
لە کوێ ؟! لەکوێ ؟!..
لە «باڵەک» بووم، لەبەرچاوی دارستان و
باڵندەکان دابوومە کێو
گرفتاری عەشقی بەرد بووم.

ھەگبەیەکی نان و شیعرم بە کۆڵەوە
ھەورازێکی دڕم ئەبڕی
ڕەشماڵێکی دوور ئۆخژنی
تێزانە ناو چاوانمەوە.
لەسەر ترۆپک. کزەبایەک دای لەسەر و ملی داغم
خۆم بووم بە مێرگی کازیوە و
حەرفەکانی ناو ھەگبەیشم بوون بە شەونم
من گەیشتمە بەر ڕەشماڵ و
ھەر ئەم پەرییە بوو دەرکەوت
لەو وەختەدا درەختێکی تۆزاویی بووم
ئەویش ئاوێنەی گۆمێکی مەکس و ڕوون و
تیا حەپەسام!

- دیارە ماندوویت ؟!
"مێخێکی تری دەوار بووم.. بە عیشقەوە داکوترا بووم،
شیعرێ بووم لاڵ.. چی ئەبینم ؟!"
ویستم بۆ ئەو مانگەشەوە
ببم بە ڕووباری وشە.. نەم ئەتوانی!
ویستم دەنگم، گەرووم.. بکەم بە ھێلانەی
ئەو کۆترە شینکانەی چاوی.. نەم ئەتوانی!.

زوبان وەکوو قەڵەمێ بێ و لێم ون بووبێ.. بۆی ئەگەڕام!
من ڕەق بوو بووم
بووبووم بەدار قەزوانێکی تری دەوری ھۆبە و ڕەشماڵ.

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#مێرگی_زام_مێرگی_هەتاو
⚫️⚫️⚫️
⚫️⚫️
⚫️
@sherko_bekas
ــــــــ

#شیعر
#شێرکۆ_بێکەس
خوێندنەوە: #شێرکۆ_بێکەس
ـــــــ

ئێوە ئەتوانن شیعرمان دەربەدەر کەن
گوڵدانەکانی چێرۆکمان وردوخاش کەن
ماڵەکانمان بدەن بە کۆڵی دووکەڵ و دەبابەدا و بە کۆمەڵ بیانگوێزنەوە
کێ نایزانێ؟! ئێوە ئەتوانن ئازارمان، لە پێکەنینی خۆتانا بتوێننەوە
ئەتوانن و ئەتوانن و ئەتوانن
بەڵام ئەوەی لە خەونی گورگەبۆرەکەی یەکەمەوە، نەهاتە دی و نایشیەتە دی
ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ، سڕینەوەی ئازادییە، لە ڕۆحمانا
کوشتنی ئەشقی ئەبەدیی داروبەردە، لە ناخمانا
ڕاماڵانی خۆشەویستیی دیاربەکر و کەرکووکە، لە دڵمانا
کۆتاییی ئێمە، کاتێکە کە کۆتاییی هەناسە هات
ئەوەی ئایە و نابێ بە نا
کوژانەوەی ئایندەیە، لە چاوی یەکبەیەکمانا

#ڕامین_حسین_پناهی
#لقمان_مرادی
#زانیار_مرادی
#کۆیە_حدکا
#نە_میبخشیم_نە_فراموش_میکنیم....
ـــــ


⚫️🕊 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
از رویا تا شعر و
از شعر تا زن و
از زن تا نان و
تا آب و تا گل و تا چشمه
آن چه را هرگز هرگز نتوانست اعدام کند
آینده و آزادی است...

@Sherko_bekas
#شیرکو_بیکس
2024/09/23 23:20:27
Back to Top
HTML Embed Code: