Telegram Web Link
#مەولەوی
بەشی"۱"

دڵۆپه نووری تەوێڵی هەورامان و
داڕژانی مرواری ناو زمانەکەم
وەختێ برووسکەی خەیاڵ و
هەوری وێنە لەیەک ئەدەن.
لە خەڵوەتێکی نەقشیدا
ئاوێتەبوون لەگەڵ خوادا و
لەم لایشەوه لەدایک بوونەوەی سروشتی تر!

ڕیشی قۆزاخە بۆ کرمی ئاوریشمین و
سەری گوڵدان بۆ چنوور و
فرمێسکی زینوینی چاویش
بۆ کۆچەکەی عەنبەر خاتوون!
ئەی حەزرەتی وشەی نوورانیی و خامەی بەفریین
ئەی زمانت زمانی پەیڤە سپییەکانی خودا و
ئەی بێدەنگیت لە خەڵوەتا گۆمی مانا و
ئەی پەنگ خواردنەوەی وەجدی شەوانەی
عەشقی ڕەها!

لە دوای کۆچی مەولانەی سەمەندەرەوە
کڵپەیەکت بۆ بەجێما، سەرت فەنەری
سەفەرەکانی ئەو بوو.
کڵپەت کرد بە باڵ، لە مەوداکانی سووتاندا
دەمێک ئەبووی بە هەڵمی ڕۆخ و کەناری
دوورە زەریای نزیک ژانە گیانی هیندستان و
دەمێکی تر ئەبووی بە لێزمە بارانی
نیگاکانی بەر پەنجەرەی تەنیای خودا و
دیسانەوە ئەبوویتەوە بە کاوانێکی هەورامان.

ئەباریت و دائەگیرسایت
ئەتوایتەوە و لە توانەوەی خۆت ڕائەمایت
لەسەر لووتکەکانی ئیشراق
چاوت ئەکەوت بە یەکەم زایینی هەتاو
دەستت ئەدا لە تیشکەوە و
فەرەنجی سووری درێژت
گوڵناری بەری غەزەلی مەراقت بوو....


🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
Forwarded from اتچ بات
‍ .
10ی خەزەڵوەر بەرامبەرە
لەگەڵ 1ی نوامبەر،
ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ،
قەڵای بەرخۆدان، بەرز ڕادەگرین.

🎀 @Sherko_bekas

کێ دەنگی کرد؟!
کێ هاتە سەر تەرمی کانییم؟!
لە ناو مێژووی هەڵقرچاوما
کێ بوو قومێ ئاوی کرد بە دەمی
سنەوبەری سەر بڕاوما؟!
کە ڕووباری لەشیان کوشتم
کام ئۆقیانووس خۆی گرژ کرد؟
پردی کام جێ دەستی گرتم؟

کە هەرمێی مەمکیان هەڵکەندم
کە شەمامەی دڵیان گووشیم
ڕەشەبای کام لا هەڵیکرد؟
کێ ورتەی کرد؟
کێ؟ کێ؟ کێ؟

کە پرچی ڕەزیان هەڵکێشام
کە چاوی گوڵیان دەرهێنام
وەکوو ئاغزە جگەرە
توێکڵە شووتی
پێیان پیا نام!

کورسی کام پایتەخت و یاسا
لەقەی بۆ کرد؟
کێ دەنگی کرد؟
مووی سمێڵی کام ڕژێم بوو
جووڵەی بۆ کرد؟

تووکە سەری کام گەورە پیاو
تووکە بەری کام گەورە ژن
بۆ من بزووت؟!

هەر دوو لایان
هەر سێ لایان
هەر چوار لایان
یەک لە دوای یەک،
هەرچی هەستا بە خوێنی من
دەس نوێژی گرت
بە خوێنی من ڕۆژووی شکان
خوێنی منی دا بە نەوت!

یەک لە دوای یەک
هەرچی هەستا کاسە سەرمی کرد بە تەپڵەک
هەرچی هەستا چەرمی سکمی
کرد بە جانتای دیبڵوماسی و
ئینجا سرەوت!
هەرچی هەستا ئێسکی منی کرد
بە پەیژە و بە پێپلیکە و
خۆی پیا سەرکەوت!

لە بازاڕی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا
کۆیلەی پێست سپی بووم و
من بۆ کێ نەبووم بە دەسکەوت؟
کێ گۆشتی کوت کوت کراوی
ئەم لەشەی منی بەر نەکەوت؟!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #شایی_شەهید
.
Forwarded from اتچ بات
لەوێ مەمرە.. جانی جانان!
لەوێ مەمرە!
نە "با"ی ئەوێ تۆ ئەناسێ ‌و
نە مەلێكی ‌و
نە ئاوی ئەوێش ئەزانێ
تۆ لە كام بەفری شاخانی!

لەوێ مەمرە
جانی جانان!
كێ نایزانێ
گڵی ئەوێ عەشق بڕە و مەیل بڕە و
ھەر بیرچوونەوەی تیا ئەڕوێ
كێ نایزانێ!
تۆ تەنیایت
بە شێوەبێ یا بەڕەگ ‌و
یان بە گەڵاو یان بە لاسك
ھەر لە درەختی شەوانێ
ئێرە ئەچێ...

تۆ تەنیایت
لە پایزە ھەژارەكەی سلێمانی‌ و
تۆ تەنیایت ھەر لە تەنیایی خوای ئێرە و
لە كۆترە شینكەی كەسیرەی
بەر پڕوشەی ئێواران ‌و
لە ئەرخەوانی بێ خەوی
سەیوان ئەچێ!

لەوێ مەمرە و
نە غەریبی غەریبتر و
نە تەنیایی تەنیاتر و
نە بێكەسم بێكەستركە!
لەوێ مەمرە
جانی جانان
لەوێ مەمرە...

🎀 @Sherko_bekas
شێركۆ بێكەس
#زێ_و_زنه

دەنگ: باوان
.
#تەنها_یەکێکمان

ئێوارە بوو
بە تەنها هەر فریای سەر دەرکردن کەوتین.
وەک ئەو بارانەی ئەباریی
ئەبوایە ئێمەیش نەوەستین.
ڕیزی فرمێسک بووین ئەڕۆیشتین.
ڕێچکەی دووکەڵی پەرت پەرتی
گوندێک بووین و بە شاخێکدا سەرئەکەوتین.

هەموو تەڕ تەڕ، چۆڕاوگە بووین.
لووتمان پلوسکی سەرمان بوو.
قاچیش جۆگەلەی لەشمان بوو.
منداڵەکان، پەڕەسێلکە و
ژنەکانمان، دارودرەختی پایز و
پیرەکانیشمان، لە ئەسپی شەکەت ئەچوون.

هەموو تەڕ، تەڕ، چۆڕاوگە بووین.
تەنها هەر یەکێکمان نەبێ.
کە لەژێر چەترەکەی خۆیدا
یەک دڵۆپ باران لێی نەدا و
لە هەموویشمان ئارامتر بوو،
ئەویش منداڵی ژێر چەتری
چەرمی سکی ژنەکەم بوو!

(1988)
🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
#هێلانە

کۆمۆنیست نیم
بەڵام زۆر جار چاوم لێیە
یەکەیەکە
هەندێ وشەی دایکە و باوکەم
وەک چۆلەکە
کە هێلانەی شەوگارێکیان لێ ئەشێوێ،
هەڵئەفڕن و
ئەیانەوێ ئەو شەوانە
کاسکێتەکەی لینین بکەن
بە هێلانە!
(1985)
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
اگر چشم فرو بستم
خاک را بگویید
پیکر کورد دیگری را در خود جای ندهد

آب را بگویید
سیل اشک به سوی کردستان
روانه نکند

باد را بگویید
تازیانه اش را بر دل مادران کورد نکوبد

خورشید را بگویید
آتش غضبناکش را از سرِ کردستان بردارد

شب را بگویید
پنجره ی امید را بر روی هیچ پدر کوردی نبندد

و خدا را بگویید
فرود آید و برای چند لحظه هم که شده
کورد باشد

#شیرکو_بی_کس
ترجمه: #بابک_زمانی

فراموش شدگان تاریخ، همدردتانم❤️

@Sherko_bekas
دوستان عزیز
باتوجه به زلزله اخیر غرب کشور، خبرها حاکی از آن است که وضعیت بسیار وخیم تر از آن است که در رسانه های رسمی می شنویم.
اکنون جمعی متشکل از دانشجویان رشته های مددکاری اجتماعی، برنامه ریزی رفاه اجتماعی و جامعه شناسی دانشگاه علامه طباطبائی با هماهنگی یک کادر پرستاری عازم مناطق آسیب دیده هستیم و فرآیندهای مجوزگیری با هماهنگی مسئولان دانشگاه به منظور استقرار تیم در کمپ صحرایی نهایی شده است. لذا با توجه به ضرورت و فوریت بحران نیاز سریع به اقلام و کمک های مالی وجود دارد. تیم مورد نظر نهایتاً تا فردا حرکت خواهد کرد.
لذا خواهشمند است ، کمک های مالی و غیر مالی خود را به شرحی که در ذیل آمده است ارسال بفرمایید :



🔴شماره حساب جهت واریز وجوه نقدی :6037997318782571 به نام سهیل میرانی (دبیر انجمن علمی دانشجویی مددکاری اجتماعی) عکس فیش واریزی را در همین گروه ارسال فرمایید . خریدهای انجام شده تمامی با فاکتور صورت خواهد گرفت و چگونگی صرف اقلام خریداری شده به اطلاع خواهد رسید .
اقلام مورد نیاز ضروری در حال حاضر شامل : پتو،پوشاک گرم ،والر،کنسرو، سرم و چادر است .
آدرس جهت ارسال : خیابان شریعتی ( شمال به جنوب نرسیده به بزرگراه همت) / خیابان شهید داوود گلنبی ، پلاک 11، دانشکده علوم اجتماعی دانشگاه علامه طباطبایی

🔴شماره تماس های ضروری :
جهت ارسال وجوه نقدی : 09307416644 سهیل میرانی / 09117567674 سعید ناصری
جهت ارسال اقلام مورد نیاز : 09398190128 سعید سهرابی / 09390386668 یونس فلاحی
ارتباط گیری ضروری با تیم امداد: 09388106161 امیرحسین سعادت

لینک گروه : https://www.tg-me.com/joinchat-BTvTY0ZBlRjiVk1ZmmtfUQ
شەفیقە سەعید، هاسەر و هاوژینی فایەق بێکەس، دایکی شێرکۆ بێکەس، شاعیری گەورەی کورد لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا، لە ئەمەریکا کۆچی دوایی کرد.

@sherko_bekas
من ئەمڕۆ پیاو نیم و بووم بە ژن
ناوی دایکم ئەخەمە جێی ناوی باوکم و
بەم جۆرە من شێرکۆ "فایەق بێکەس" نیم و
شێرکۆ شەفیقە سەبیحەم من
شێرکۆ شەفیقە
@Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس

وێنە:دایکی شێرکۆی مەزن
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas
#دوا_مەنزڵ

تۆ هەر بڕۆ هەر بڕۆ
هەتاکوو ئەگەیتە "ئەستەموڵ"
لە کەنار "بسفۆر"دا ژنێکی سیحراوی
لە شێوەی شەهرەزاد ئەبینی.
کەمەندێ هەڵئەدا و خۆت لادە نەتگرێ و
نەتخاتە ناو داوی لەشیەوە.
دەرباز بەو هەر بڕۆ و هەر بڕۆ.
هەتاکوو ئەگەیتە ئەسیناو لە چەقی
سەنتەردا "ئەفرۆدیت" ئەبینی و ئەیەوێ
بتباتە ماڵەوە. بەهێز بەو لا مەدە.

هەر بڕۆ هەتاکوو ئەگەیتە "پاریس" و
لەم شارە شۆخەیشدا تۆ "ئەلیزا" ئەبینی و
ئەیەوێ بە شیعری ئاراگۆن مەستت کا و
لا بدەی. لا مەدە و هەر بڕۆ
هەتاکوو ئەگەیتە شاجوانی شارێکی
گوێ زەریا. پۆلێ کچی نیوە ڕووت،
دێنە سەر ڕێگاکەت. باوەشت پیا ئەکەن.
حەز ئەکەن بۆ شەوێ بتخەنە ناو سنگ و بەرۆکیانەوە. بەهێز بەو لامەدە و هەر بڕۆ.

ئەچیتە زەریاوە.
تۆ ئەبی بە ماسی و هەر بڕۆ.
هەفتەیەک و دوو هەفتە و زیاتریش
نە لەلای مرواری و نە لەلای مەرجان و
نە لەلای ئەستێرەی ناو بەحریش لامەدە.
هەتاکوو ئەگەیتە وشکانیەکان U.S.A،
هەر بڕۆ هەر بڕۆ و لامەدە تا "فێرفاکس"،
ئەچیتە بەردەمی خانوویەک دوو نهۆم.

لێرەدا لابدە و سەرکەوە،
خۆت ئەکەیت بە ماڵدا.
نە لە ژوور نە لە هۆڵ لامەدە.
ئەمجارە لابدە و ئەچیتە موبەقێ،
خۆیەتی ژنێکی لاوازی سەر لەرزۆک وەک پاییز
پێست چرچ و چاوکزی فەقیانە هەڵکراو ئەبینی.
"شەفیقە سەعید"ە و خۆیەتی و
ماچی کە و ماچی کە و
ئەمجارە دانیشە و هەڵمەسە و قەت مەڕۆ!

کۆتایی ۲۰۰۷
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زێ_و_زنه
.
#چیرۆکی_پیاوێ

فەرش چنێ
هەتاکوو مرد
فەرشی چنی و گوڵی چنی.
بەڵام ئاکام:
نە فەرشێکی هەبوو بۆ خۆی
نە کەسێکیش
گوڵێکی خستە سەر قەبری!

#کرماشان
◾️ @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
Forwarded from اتچ بات
◾️ @Sherko_bekas
#شەهید

شەهید نەمرە وەکوو شاخ
وەکوو بەفر، وەکوو درەخت
وەکوو بەهار و گوڵەباخ.
شەهید ئاوە
تینوێتی زەوی ئەشکێنێ.
پەنجە و دەستە
ئازاری خاک ڕائەژەنێ.
سۆمای چاوە
کام دوا ڕۆژ دوورە ئەیبینێ.
شەهید باڵای
قەد باڵای کوردستانە
دڵی ئازادی و بەیداخی
لووتکەی هەڵوێستی
ئینسانە..

◾️ @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #کەشکۆڵی_پێشمەرگە
.
سڵاو و ڕێز ھاوڕێیانی کەناڵەکانی سەر بە لێژنەی #تاپوی_نووسراوە پێتان چۆنە کەناڵەکانی ئێمەش وەک ھەنگاوێکی بچووک یارمەتیدانی ماڵی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان کۆ بکاتەوە ئایا دەتوانی بە کەمیش بێت ھاوکاری ئەو ئەرکە نیشتمانییە بیت؟!
anonymous poll

بەڵێ یارمەتی دەدەم – 636
👍👍👍👍👍👍👍 72%

بۆم ناکرێ یارمەتی بدەم – 242
👍👍👍 28%

👥 878 people voted so far.
#ئەو

کە تەوقەمان لەگەڵ یەکتریدا ئەکرد
ئەو قەت لە ئێمە نەئەچوو
ئەو ژمارەی پەنجەکانی دەستی ڕاستی
تەنها دووان بوون!
ئەو وەختی خۆی لەسەر باڵای جوانی کەژێ
سیانی بەخشین بە دەستەکانی ئازادیی!

کە پێکەوە سەیری تابلۆکانمان ئەکرد
ئەو قەت لە ئێمە نەئەچوو
ئەو تاقە یەک چاوی هەبوو
ئەو وەختی خۆی لە شەوگاری ئەوینێکدا
ئەو چاوەیدا بە جێژوانی ڕووناکیی!

کە پێکەوە ئەڕۆیشتین
ئەو قەت لە ئێمە نەئەچوو
قاچێکی ئەو دارینە بوو
ئەو وەختی خۆی لە ژیانێکی مین ڕێژدا
ئەو قاچەیدا بەڕێ و بانی گوڵ و ئاشتیی!

ئەو قەت لە ئێمە نەئەچوو
ئەو سێ پەنجە و ئەو چاوێک و ئەو قاچێکی
لە هەر یەکێکمان کەمتر بوو
کەچی وەختێ بەیەکەوە
لەبەر ئاوێنه گەورەکەی وڵاتێکدا
ڕائەوەستاین،
ئەو لە گشتمان تەواوتر بوو!

(1/2/2000)
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
Forwarded from اتچ بات
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#وەتەن_چاوی_وا_لێمانە

سڵاو و ڕێز ھاوڕێیانی خۆشەویستی کەناڵەکانی سەر بە لئژنەی #تاپوی_نووسراوە، سەبارەت بە راپرسییەکەی دوێنێ شەوی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ بوومەلەرزە لێداوانی #کرماشان دڵی رۆژھەڵات، کە پێتان خۆشە بەشداری کۆکردنەوەی یارمەتی لە لایەن کەناڵەوە بن یان نا، دەبێ سپاسی ھەموو ئەوانە بکەین کە بەشداری دەنگدان بوون و پێیان خۆش بوو لە ھەر ڕێگایەک و بە ھەر شێوەیەک دەکرێ یارمەتییەکی ھەر چەند بچووکیش کۆ بکرێتەوە، تاکوو دڵی تەنانەت منداڵێکی کوردیش بووە پێی خۆش بکرێ، سپاس بۆ ھەستی بەرزی مرۆڤانە و نیشتمانی ھەموو ھاوڕێیانی کەناڵ، دیارە بە ھەندێ ھۆوە نەکرا لیژنەی کەناڵەکانی سەر بە تاپوی نووسراوە ڕاستەوخۆ بەشداری کۆکردن و بڵاوکردنی ئەو یارمەتییانە بن، بۆیە لە گەڵ داوای لێبووردن، ھەندێ ژمارە حسێبی ئەنجوومەنە خێرخواز و جێگای متمانەکان کە ئێمە دەیانناسین، لێرەدا بڵاو دەکەینەوە، تاکوو ئەوانە پێیان خۆشە یارمەتی ھەرچەند بچووک یان دووبارە ھەنگاو بۆ یارمەتیدانی ھاوڵاتیان لە کرماشان ھەڵبگرن، بتوانن لەو ڕێگایەوە ھەوڵی ناردنی یارمەتییەکان بدەن، ھیوادارین ھەست بە بەرپرسیارێتی لە بەرانبەر ھەر مرۆڤێک و بە تایبەت ھەر ھاونیشتمانییەک، ڕێگا خۆشکەر بێت بۆ درێژکردنی دەستی ھەڵمەت و یارمەتی و دەست لە نێو دەستی یەکتر، ڕۆچنەیەک بکرێتەوە بۆ درەوشانەوەی دووبارەی ژیان لە #سەرپێڵ #سەلاس #ئزگڵە و....

لێژنەی کەناڵەکانی سەر بە تاپوی نووسراوە:
#شێرکۆ_بێکەس
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#ئینگلیزی_بۆ_کوردستان
#عەبدووڵا_پەشێو
#بەختیار_عەلی
#تاپوی_نووسراوە

دووبارە سپاس 🌺🍃

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
Forwarded from اتچ بات
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

#وەتەن_چاوی_وا_لێمانە

ھەندێ ژمارە حسێبی جێگای بڕوا و متمانەی لێژنەی تاپوی نووسراوە، بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی ماڵی بوومولەرزە لێداوانی #کرماشان

موسسە خیریە صلاح الدین ایوبی
0841-5621-3379-6104

موسسە نیکوکاری احسان
0867-0164-8370-5859

انجمن سبز چیا و...مریوان
6104-3379-1307-4793

انجمن ادبی مولوی کورد سنه
6037-7011-6666-5833

مسجد قبا پاوه ماموستا قادری
6104-3378-9786-8046

حمایت از زلزله زدگان مسجد قادر حسینی
6037-9918-9989-5910

انجمن فرھنگی اجتماعی فیض اله بیگی سقز
6037-6919-8002-0648

‎انجمن موزیکال کوردی کوردهای خراسان
5859-8311-0307-5320

‎تیم امداد دانشجویان علامه تهران
6037-9973-1878-2571

‎دیارە ئەمانە تەنیا بەشێک لەو ھەموو ئەنجوومەن و ڕێکخراوە مەدەنییانە بوون کە لەم ماوەیەدا دەستیان بە ھەڵمەتی کۆکردن و ناردنی یارمەتییەکانی خەڵک بۆ بوومەلەرزە لێداوانی کرماشان کردووە و ئەوانەی بوون کە لێژنەی کەناڵەکانی سەر بە تاپوی نووسراوە ئاگاداریان بوو، بەرز و پیرۆز دەنرخێنین ھەوڵ و ماندووبوونیان لەو ئەرکە مرۆڤی و نیشتمانییەدا.

دەڕۆێینەوە سەوزتر لە جاران🍃🌺🍃🌺🌺

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#ئەم_شاخە

ئا ئەو شاخە
پیرەمێردە مل باریکە
بەم ڕۆژگارە، بەو سەرەوە، هەر خەریکی
خوێندنەوەی گرد و ڕووبار و کێڵگە و دەشتە!

هەورێ وتی:
_من ئەزانم ئەم سەر ڕووتاوەی ڕیشنە
چەند شیعری بەفر و باران و زریان و خۆری لەبەرە.
من ئەزانم چەند کورتە چیرۆکی جۆگە و
چەند ڕۆمانی ڕووباری دو و درێژی خوێندۆتەوە
ئا ئەم شاخە پێرەمێردە مل باریکە
مەیبینە وا کزۆڵەیە، بیری تیژە.

لە بیرێتی بە چ ڕۆژێ ئاو ژانی گرت
بە ڕووباری نۆبەرەوە!
لە بیرێتی وەختێ ئاگر پێ ڕەوکە بوو
ئا ئەم شاخه پیرەمێردە مل باریکە
من ئەزانم چەند دارستانی قاموس و
چەند پەلکەگیای وشەی هەیە
ئا ئەم شاخە پیرەمێردە مل باریکە!

(1988)
🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
Forwarded from عکس نگار
‌‌🎀 @Sherko_bekas

هەتا دەنگی خوێن بڕ ئەکا
تۆ هەر بێدەنگییەکی کوژراو و
هەر خەڵتانی شەوەزەنگ بووی.
نە جارێک بووی بە پەیامبەر و
نە ڕۆژێک بووی بە بڵندگۆی ئاسمان و
نە بۆ سەعاتێک بووی بە کورسی شەرع و
نە بۆ دەقیقەیەکیش بووی
بە سوورەتی دەسەڵات و
نە بۆ چرکەیەکیش بووی بە نووسەری
فەرمان و قانون!

ئاخر تۆ ژن بوویت ژن!
"عەقڵێکی نوقسان"!!
"سێیەکی ژیان"!!
ئاخر تۆ ژن بوویت ژن.. بۆیە!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی "
#تۆ_ئەتوانی_بە_قومێ_ماچ
#بمخەیتەوە_هەڵقوڵین

25ی نۆڤامبر
ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان

بە هیوای سڕینەوەی ئازارەکانی ژنان و هەڵاتنی ئەو بیر و بڕوایەی کە ئیزنی زوڵم کردن لە هیچ ژنێک نەدات...
.
#ماک

لەناو ئەم بێشە چڕەدا
من وتم: تەنها درەختێ هەبێ و جوان بێ و
ئەستێرە بۆ دواڕۆژ بگڕێ...ئەوە منم!
(لەو ڕۆژەوە
شەڕی دارستان هەڵگیرسا!)
لەناو ئەم شاخ و داخەدا
من وتم: تاقە چیایەک هەبێ و سەرکەش
تاقە کەلێ خۆری هەقی لێوە هەڵبێ،
ئەوە منم!
(لەو کاتەوە
شەڕی شاخەکان داگیرسا!)

لەناو ئەم ڕەوە ئەسپەدا
من وتم: تاقە ئەسپێکیش هەبێ و ڕەسەن
حیلەیەکیش هەرگیز نەمرێ...ئەوە منم!
(لەو دەمەدا
شەڕی ئەسپەکان هەڵگیرسا!)
ئەم خوێنانە پێناچێ بکوژێنەوە
تا ئەو ڕۆژەی لەناو سەرما
ڕاستییەک دانەگیرسێنم:

کە من هەرگیز هەموو جوانی و ڕەنگەکان نیم!
کە من هەرگیز هەموو خۆر و شەوقەکان نیم!
کە من هەرگیز هەموو ئەسپ و حیلەکان نیم!


(4/1/2000)
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
#وەڵام

کڵاوکووڕە
بەشێک لەو خەمەی هەیەتی
لەبەر کڵاوە جوانەکەی سەرسەرێتی
بەم ڕۆژگارە هەزار باڵندەی بێ کڵاو
لە داخاندا
باڵ لە بوغز وەرئەدەن و
چاویان هەڵنایە بیبینن.
بەشێک لە مەراقی مامز
لەبەر بۆنی خۆشی ئەو مسکەیە لێی دێ
بەم ڕۆژگارە هەزار ئاژەڵی بۆن ناخۆش
لەسەرە ڕێگای ئەویندا
لێرە و لەوێ لە داخاندا
داوە مەرگی بۆ ئەچێنن.

بەشێک لە ئازاری کرمی ئاورشمینیش
لەبەر قۆزاخەی ئاوریشمە
بەم ڕۆژگارە هەزار کرمی بێ قۆزاخە و
هیچ پێ نەبوو لە داخاندا
ئەچنە ماڵی ئاوریشمەوە و
پەردەی ژووری خەونەکانی ئەژاکێنن
بەشێک لە ژانی تاڤگەیش
لەبەر بەرزیی باڵایەتی.

بەم ڕۆژگارە هەزار ئاوی کورتە باڵا و تەنکەبوار
لە خوارەوە لە داخاندا
ئەچنە سەرشانی کەڵەکی داڕووخاو و
بەردی ئێرەیی تێ ئەگرن!


(28\3\2000)
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
2024/09/24 11:20:17
Back to Top
HTML Embed Code: