Telegram Web Link
#کۆیە_و_حاجی

لەو شارەدا پیاوێک هەبوو
سەری بەقەد چرایەکی دیوار کۆ بوو
کەچی شاخی (هەیبەت سوڵتان)
لەو سەرەدا جێی بووبۆوە.
لەو شارەدا پیاوێک هەبوو
چاوی بەقەد بادەمێک بوو
کەچی دەریاچەی (زرێبار)
لەو چاوەدا جێی بووبۆوە.
لەو شارەدا پیاوێک هەبوو
دڵی هێندەی قۆخێک ئەبوو
کەچی نەخشەی گشت کوردستان
لەو دڵەدا جێی بووبۆوە.


بەڵام ئەوەی هەرگیز هەرگیز
نە لە سەری ئەم پیاوەدا
نە لە چاویا نە لە دڵیا
قەت جێگەیان نەئەبۆوە،
زڕڕەی ترس و گەردی ڕییا و
پەنجە مۆری تاریکیی بوو!


🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
Forwarded from عکس نگار
🔴فوری فوری

🔵آموزش زبــان کـــوردی

کوردی را با هم بهتر بیاموزیم
واژەها و مکالمات آموزشی زبان کوردی👌🌹


🔴🔴تنها در لینک زیر

👇👇
www.tg-me.com/joinchat-AAAAAEJZBQbuXMd6w-jziA
🔹🔹🔹🔹🔹🔹
Şêrko_bêkes
#ڕەجم "بەشی ٥" لە تەمێک ئەچێت ئەو ژنە و درەنگ ئەگات تاکەو (کۆ)یە... خۆی یەک ژنە و هەموو ژنە ڕۆژێ ناوی مەستوورەیە و ڕۆژێ ناوی حەبیبەیە و ڕۆژێکی تر جوانی بێ ناو مەستوورە دێ و سەری نییە و... سەرچۆتەوە بۆلای خودا. حەبیبە دێ و دەستی نییە و... دەست چۆتەوە بۆلای…
#ڕەجم
"بەشی ٦"

ئەی تەمە ژن!
من واهاتووم...
ئیتر چراوگی سەری خۆم
بدەمە دەست شەقامێکی
شەوگاری تۆ
من واهاتووم کە
گمەگمی تەنیاییت لە
چوار چێوەی هێلانەیەک
بێنمە دەرێ و ئیتر
بیسپێرم بە ئاسمان،
ئیتر بیسپێرم به چریی دارستان و
بە گۆرانییە میللیەکانی،
ناو گەڕەکی هەژارەکان.

من وا هاتووم
چارەنووست ئیتر،
بسپێرم بە مەرگم،
وەختێ مەرگم
پەنجەرەیەک لە ساماڵدا
بکاتەوە و لەسەر
باخچەی گوڵی ڕەشت،
من ئەمەوێ لەم
شەڕی عەشقە نوێیەمدا...
وەکوو بارانی سەر ئاگر
دابکەم و ئینجا بمرم.

من وا هاتووم...
ڕۆحم بە پرچتا هەڵواسم
بەهەردووکمان جۆلانەیەک
لە شەفەق و
جۆلانەیەک لە خەونەکانی ئایندە
دروست بکەین،
بۆ ئەو چرا و گوڵ مێخەک و
پیاڵەی شەراب و کتێب و کەمانچانەی
سبەی ڕۆژ ئەبنه منداڵمان.

من واهاتووم ...
ئیتر شەماڵت نەخەمە سینەمەوە.
ئیتر پەپوولەی دووانت...
نەهێنمە ناو بیستنمەوە.
من واهاتووم...
لە گەوەکانی دەروونتا
باهۆزت بێدار کەمەوە.
لە تۆفاندا تەوارەکەت بێنمە قسە.
...
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
.
🍁🍂🍁

ماڵئاوا کەڵەپیاوەکەی خەبات و نەسرەوتن #مام_جەلال_تاڵبانی

ڕۆحت شاد و یادت بەرز و ڕێگات پڕ ڕێبوار...🌹

🆔 @abdulla_pashew
🎀 @Sherko_bekas
#مام_جەلال_تاڵەبانی سەرۆک و ڕێبەڕی ڕۆژە سەختەکانی وڵات ماڵاوایی لە ژیان و کوردستان و ناوچەکە و ھەموو جیھان کرد.

ڕۆحیان شاد و ڕێگایان پڕ ڕێبوار🌹🌹

بۆ خوێندنەوەی ژیاننامەی دەتوانن لە سەر لینکەکەی خوارەوە کلیک بکەن.

👇👇

https://www.tg-me.com/tapuynusrawe/9321
لەوێ مەمرە.. جانی جانان!
لەوێ مەمرە!
نە "با"ی ئەوێ تۆ ئەناسێ ‌و
نە مەلێكی ‌و
نە ئاوی ئەوێش ئەزانێ
تۆ لە كام بەفری شاخانی!

لەوێ مەمرە
جانی جانان!
كێ نایزانێ
گڵی ئەوێ عەشق بڕە و مەیل بڕە و
ھەر بیرچوونەوەی تیا ئەڕوێ
كێ نایزانێ!
تۆ تەنیایت
بە شێوەبێ یا بەڕەگ ‌و
یان بە گەڵاو یان بە لاسك
ھەر لە درەختی شەوانێ
ئێرە ئەچێ...

تۆ تەنیایت
لە پایزە ھەژارەكەی سلێمانی‌ و
تۆ تەنیایت ھەر لە تەنیایی خوای ئێرە و
لە كۆترە شینكەی كەسیرەی
بەر پڕوشەی ئێواران ‌و
لە ئەرخەوانی بێ خەوی
سەیوان ئەچێ!

لەوێ مەمرە و
نە غەریبی غەریبتر و
نە تەنیایی تەنیاتر و
نە بێكەسم بێكەستركە!
لەوێ مەمرە
جانی جانان
لەوێ مەمرە...

🎀 @Sherko_bekas
شێركۆ بێكەس
#زێ_و_زنه
#کۆتەرە

ئەو شەوەی لە شێخ وەسانا
بووم بە زوخاڵ و کۆتەرە
بۆ سبەینێ ڕۆژنامەکانی ئەوروپا
پەڕە پەڕە
لێم بوونە شەمشەمەکوێرە!

هەر ئەو شەوەیش،
دوورتر لە من
بەگری مۆمی کڵێسە
دوو تاڵەمووی ڕیشی قەشە
هەڵکڕوزا.

بۆ سبەینێ ڕۆژنامەکانی ئەوروپا
لە مانشێتەوە بۆ داوێن
یەکە یەکە
بۆکڕوزیان لێ هەڵئەستا!

(1988)
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
#کسپە

تا قەڵەمەکەم ماڵی بوو،
تەختەبەندی قەڵەمدان و بۆ خۆی
ژووری گیرفانی بوو.
ئەگەر شەوێ ڕێکەوتایە
نەچوایەوە و
لە هەواری ئازیزێکدا میوان بوایە،
تاقە شەوێ سەرینەکەی خۆی نەبوایە
تاقە شەوێ دۆشەکەکەی خۆی نەبوایە
لێفەکەی خۆی بەسەری خۆیدا نەدایە
لەسەرلا ڕووی نەکردایە
ئەو دیوارەی لە پاڵیایە!
ئەبوایە هەر گینگڵی بێ و تلی بایە.


_دایە خەوم لێ زڕاوە
خەوم نایه
*ڕۆڵە ئەوە ئەمشەو جێگەت
لێ گۆڕاوە!
پێ خەفەکەت هی خۆت نییە.
ڕۆڵە بنوو ئارامت بێ
هەر یەک شەوە و کۆتایی دێ!

_هۆ هۆ دایە
ئەوە لە کوێی؟
لە کوێی؟ لە کوێی؟
وا ئاوی ڕەش هەڵئەقوڵێن
ئەم دوو چاوە
ئێستە نەک خەو، من ژیانم لێ زڕاوە،
تاقە شەوێ نییە دایە...
دوو سێ شەوێ نییە دایە...

هەزاران شەو نییە دایە
جێ گۆڕینی نییە دایە
من ژیانم لێ زڕاوە!
*ڕۆڵە نەوەک هەر لێفەکەت،
ئاسمانیشت لێ گۆڕاوە!
ڕۆڵە نەوەک هەر سەرین و دۆشەکەکەت
زەمینیشت لێ گۆڕاوە.
ڕۆڵە نەک من
زوبانیشت لێ گۆڕاوە!
ڕۆڵە بنوو...بنوو...بنوو...
من نازانم
نیشتمانت لێ گۆڕاوە...

(ستکۆهۆلم_ 23\9\1987)
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎥 #شێرکۆ_بێکەس شاعیری نەتەوەیی،
وتەکانی #مام_جەلال پشت ڕاست دەکاتەوە...


🎀 @Sherko_bekas
🍁🍂🍁🍂
#ساڕێژ_کردنەوە

ئەگەر سروەیەکی ئەزمڕ
بێ بۆ ئێرە و بگاتە لام
یەک شەو گلبخواتەوە لای ژووری تەنیام
سەرێ بکێشێتە سنگم؛
کە ڕۆیشتەوە و گەیشتەوە
ئەو دیارە.
دڵنیام ئەبێ بە گڕە و لرفە ئەکا و
ئەیسووتێنێ دەم و چاو و
دەست و پلی
"وێڵەدەر و مامە یارە!"

دەبا نەیەت!
توخوا نەیەت!
ئەوان هەموو ڕۆژ ئەسووتێن
بۆچی شوێنی ساغیان ماوە!
دەبا لێرە و دوور لە چاویان
هێواش هێواش خۆم بسووتێم.

خۆ خۆڵەمێشی ئەم لەشە
گەر بەرنەوە
پەنجەرەیەک و دووانی ئەوان
ڕوومەتێک و دووانی ئەوان
کەمێ ساڕێژ ئەکەنەوە

من ژیاوم بۆ ئەو کەمە
نامبەنەوە؟...
(1987)
🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
Forwarded from Ébduĺĺa peşêw
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

[٦]
ــــــــــــــــــــــ

(دوو هۆنراوە؛ بۆ شێرکۆ بێکەس)

"کەژاوەی گریان"

برام، شێرکۆ
کەژاوەکەی گریانی تۆ
وەک ئادەمزادی ڕاپەڕیو
گیانی گەرمی لەبەردا بوو،
خەنجەرێکی جەوهەرداری
کۆرپاشای لە کەمەردا بوو.

لە پێشەنگی کەژاوەتا
ئاڵای خوێنینی مەهاباد هەڵکرابوو.
لە تەک ئەودا
سێدارەکەی چوارچرا بوو.
کە هاتە لام، پەیامێکی وای بۆ هێنام وشەکانی وەک پڕیشکی ئاگر وا بوون،
هی ڕۆژانی ئاڤیستا بوون...

خوێندمەوە و گەلێک گریام.
گریام بۆ خۆم
گریام بۆ تۆ
بۆ هەزاران زیندووی نێژراوی ناو گڵکۆ.

برام؛ شێرکۆ
ڕاست دەکەی تو
دوو هەزار و پێنجسەد ساڵە
دەنووین، دەخۆین، لەسەر درۆ!
ڕاست دەکەی تۆ
دوو هەزار و پێنجسەد ساڵە
گوێمان کەڕە، زمانمان گیرۆدە و لاڵە.
بەڵام هەیهۆ، کەی لای ئێمە
پەسند بووە پیاوی ڕاستگۆ!

برام؛ شێرکۆ
بەم چاوە دیم، زەردەخەنەی لە دواوە بوو
کەژاوەکەی گریانی تۆ
لە تنۆکی فرمێسکتدا
دەماری بازووی کاوەم دی
لاشەی کەوتووی زوحاکم دی
ئاڵای بەرزی شەکاوەم دی
ئاسۆیەکی ڕووناکم دی.

لە تنۆکی فرمێسکتدا
زەردەشتم دی
باوەشی خۆی دەگرتەوە
بۆ هەژار و چەوساوەکان
بەهەشتم دی
ڕاست دەبۆوە
لەسەر لاشەی چوار دیوارە ڕماوەکان!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
_ کەژاوەی گریان دیوانێکی شێرکۆ بێکەسە.

🗓(۱۵/۸/۱۹٦۹ - کوردستان)
📚 #شەونامەی_شاعیرێکی_تینوو
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
Forwarded from اتچ بات
🎀 @Sherko_bekas

#ئەسپ_و_چرا_و_مانگ

-بابە بۆچی ئەسپەکەی "شێخ"
لە بناردا کەوت و گلا و
نەبوو بە "با" و
بە بروسکە و
سەرنەکەوتە سەر ترۆپکی
پاشەڕۆژ و شاخی ھەتا و؟!
- کوڕم.. ئینگلیز.. داوی ئینگلیز
ئینگلیز.. خستی
ئینگلیز..گرتی
ئینگلیز.. کوشتی!

- ئەی بابە بۆ چرای ئاڵای
ناو بەفرانباری مەھاباد
لە تەمەنێکی زۆر کورتدا
کورتتر لە گوڵی دار چوالە و
کورتتر لە خەونی پەپوولە
پرشنگەکانی ھەڵوەری و
دڵی وەستا؟!
- کوڕم! فووی ڕووس
فووی "ستالین" و "سەڵتەنە" و
گۆڕینەوەی خوێنی کوردستان بە نەوت و
مەزاتە گەورەکەی دنیا!

- ئەی بابە ئەم "مانگ"ەی ئێستا
کە لە ئاسۆی خوێنمانەوە بوو بە خەونی
گۆیژە و مەتین و سەفین و
لە ناو سەری مێژوویەکی شەھیدەوە
خەرمانەی دا؟!
بابە..بابە ئەی ئەمەیان
ئەم مانگەیان
کێ ئەی کوژێ؟!

- کوڕم.. کورد خۆی.. ھەر خۆی و خۆی
کەسی تر نا
ئەمجارەیان خۆی ئەیکوژێ
خۆی ئەیکوژێ
خۆی!!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
#زیندووی_مردوو!

"دوژمنت نیم چونکە پێت پێناکەنم،
دۆستتم بۆیە ئەتگرینم‌ و ڕاستیت لێ ناشارمەوە".

دوو هەزار و پێنج سەد ساڵه
مێژوو ئەڵێ لەدایک بووین!.
دوو هەزار و پێنج سەد ساڵه
زرپ ‌و زیندووین!
بەڵام هێشتا، باوێشک ئەدەین
هێشتا نووستووین.
هێشتا تەواو، تێر خەو نەبووین
هێشتا ئەنووین.

دوو هەزار و پێنج سەد ساڵه
لەخەڵک بوردوین!
لەخۆمان هەرگیز نەبوردووین.
دوو هەزار و پێنج سەد ساڵه،
وەک ئیستە واین
یەک نەگرتووین!.
لەوکاتەوە، چەک هەڵگرتووین
بەڵام هێشتا سەرنەکەوتووین.
کەچی ئەڵێین: هەر سەرکەوتووین.
ئەڵێین: ئێمە هەر نەمردووین!.

هەر لێرەوە.. تا وڵاتی
بەرینی "چین"
بەنۆکەریی، گەڕاین رۆشتین
بەئاواتی
سەرکەوتنی
بێگانە گەلێ گەیشتین:
لەخوێنی خۆمان بۆ ڕشتن...
لەڕۆڵه‌ی خۆمان بۆ کوشتن
تا توانیمان قسەی زۆری
مەراییمان... بۆ هەڵبەستن
سەمامان کرد، بۆمان رستن.

وتیان: ئادەی دنیا بگرن
ئەوە #پارە!
وتمان: باشە!.
وتیان: بمرن، ئەوە #پارە
وتمان: باشە
وتیان: ماڵی یەکتر #ببڕن
لەناو یەکا یەک #سەربڕن
ورگیی یەکتریی هەڵدڕن
ئەوە #پارە...
وتمان: باشە!.

دوو هەزارو پێنج سەد ساڵه
پێمان ئەڵێن:
بەرد بن... داربن
ئەڵقه لەکوێ ‌و خزمەتکار بن
#مەڕ بن... #مار بن
ئادەی ئینجا شێت بن... هار بن
ئەڵێین: باشە

بتی دار و بەردمان پەرست
تاجی هەزار، شای #بێگانەی
خوێنەخوێمان
دانا و پەرست
چەند پێڵاوی دوژمنانی...
تازە ‌و کۆنمان،
جووت کرد، پەرست
ئەممان پەرست، ئەومان پەرست!
دوو هەزارو پێنج سەد ساڵه
تەنها هەر خۆمان نەپەرست!.

دوو هەزار و پێنج سەد ساڵه...
دێین ‌و دەڕۆین
وەک شێت ئەخۆین...
سەرمان قاڵه.
چەنە ئەدەین، هەڵئەپەڕین
سەرچۆپیی، #نۆکەریی ئەگرین
کەچی دەستی، کردەوەمان
هەر بەتاڵه...
گفتمان... لاڵه!.

ئەوەی گیانی رسوا نەکرد...
ڕۆیی ‌و زوو مرد.
ئەوەی کرنووشی نامەردیی
نەبرد.. زوو مرد!

وەکوو ئێستا...
دوو هەزار و پێنج سەد ساڵه
ئەوەی #پیاو بوو لەناومان برد!

بۆ شاردنەوەی نەنگیی خۆمان
دەلاقەی گەورەی، #درۆمان
بۆ ئەوەی خۆمان تەفرە دەین
وەک لەوە و بەر هیچمان نەکرد!

هەر هیچ نەکەین..
هاتین گەڕاین..
کەوتینە دووی گزی‌ و فزیی
لەقوژبنی مێژووی کۆن ‌دا
خوێندەوارمان... کەوتنە دزی
دزی کردن... لەشانازیی
کەسانی‌تر، مایە و مووری گەلانی‌تر.

هەموو دنیایان کرد بە کورد!
پێغەمبەرانیان کرد بە کورد!
هەتا ئادەم ‌و حەواشیان
هەر کرد بەکورد.!
نەیان پرسی:
ئەی بۆچی کورد...
دوو هەزار و پێنج سەد ساڵه
بۆ #خۆی، هیچی بە هیچ نەکرد؟!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تریفەی_هەڵبەست
Forwarded from اتچ بات
#ژماردن

ئەگەر توانیت یەکە یەکە
گەڵای ئەو باخە بژمێری
ئەگەر توانیت هەرچی ماسی
گچکه و گەورەی
ئەو ڕووبارەی بە بەردەمتا تێئەپەڕێ
ڕیزژمێر کەی!

ئەگەر توانیت لە وەرزی کۆچی باڵندەی
بەرەوژوور، بەرەوخواردا
بەرەوخوار و بەرەوژووردا
یەکە یەکە
مەل و باڵندە بژمێرێ.

ئەوا منیش بەڵێن ئەدەم
یەکە یەکە
هەرچی قوربانیی ئەم خاکی
کوردستانه شیرینەکە
بۆت بژمێرم!

(شام، شوباتی 1987)

🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
Forwarded from اتچ بات
ئەمڕۆ "چۆخماخ"، لانەی پڵنگە چنگ و پەل
بە چەخماخەکانی ئێمە
لە مانگی گیراو ئەچێت و تار و مارە
خاک بە هەنیسکەوە سەری
درەختی خۆی هەڵئەکەنێ
لووتکە چاو تەڕ و مل بە کوێن

دەم و لێوی یارانی شاخ
هەر لەو گەڵا وەریوانە ئەچن کە "با"،
کە کزەبای ئەم پایزە درەنگ وەختە
بەرەو گۆڕیچکەی دوا عومری خۆی ئەیانبا
کپ بوونێکە هەر بە تەنها ئازار
ئا لەم دۆڵە کز و خامۆشەدا
ئەبزوێ و ئەزرنگێتەوە.

ئەم بەر، ئەوبەر، ڕیزە تفەنگی چاو تەڕی
پێشمەرگەکان، وەک هەڵاڵەی ڕوومەت شەقار
بە درێژایی هەناسەی ڕێگا و بان و
بە درێژایی گریان و
بە درێژایی خەمی سوور
هەر وەکوو لە قۆناغەکانی ڕوابن
وا بوونەتە دوو تەیمانی دەوری سەری ئەم
کۆتەڵە وروژاوە.

بڕوانن و ورد بنەوە
لە چۆخماخە بچکۆلانە و ڕووتەڵەکەی ئێمەدایە
کە زڕێبار ئەڕژێتە سیروانەوە
شاهۆی ئەوین
مل لەژێر چەنەی پیرەمەگرون هەڵئەسوێ
سابڵاخیش بۆن ئەنێ بە بۆی
هەناسەکانی هەولێرەوە.

چەکمان چۆغەی کەرکووک بەسەر
ڕانکی هیوای کرماشاندا لەبەر ئەکات.
بەسێ ڕیز فیشەک لغەوە
ئێشک گری شەوانەی ئەم خاکی دایکەن
تۆ بڕوانە ئەوەتا وا
بەدەم هاواری خوێنەوە سوجدە ئەبەن.

لەبیری "بەقوڕە ڕەش چووی"
ڕابردوویەکی دێزماندا
ئەو وەختانەی کە ڕۆژگارمان سیخوڕ بوون
بەسەر سەعاتی ترساوی شەوگارمانەوە
وەختێ بەخەنەبەندانی خوێنی یەکتر
چل چرای شایی و لۆغانی
ئێرەو ئەوێ و ئەولای ترمان،
بۆ پایتەختە سمێڵ فیتەکان سوور ئەکرد.

لەو دەمەدا کە لەبەر پێی شا و سوڵتاندا
وەک زەردەمار، دوپشک،
بە یەکمانەوە ئەودا و ئەمردین.
بەڵام ئیستە لە کۆتەڵی
ئەم هەموو جەعفەرانەدا.

لە پەنجەرەی ئەو خوێنە ڕووناکانەوە
یەک ئاسۆگەی سوورمان هەیە
کۆست لە دوای کۆست
خوێن لە دوای خوێن
هەر هەموومان ئەچینەوە
سەر ئەو شا ڕێگە و شەقامەی
باخە و باخ و تەلان تەلان
ئەمانباتەوە ناو دڵە داگیرساوەکەی کوردستان.

#شێرکۆ_بێکەس
#شایی_شەهید
@Sherko_bekas
#kirkuk
🎀 @Sherko_bekas
#کەرکووکنامەیەک

ئەگەر باڵدار بم... یەک باڵم
ئەگەر بەڕوو... ئەگەر قەڵەم
یان کڵاوکوڕەی شیعریش بم
بێ کڵاوم
گەر ئەسپ بم... خاوەنی تاقەیەک چاوم
ئەگەر "با" بم بێ گڤەم و
ئەگەر ئاو بم بێ خوڕەم و
ئەگەر هەنگوینی وشەیش بم
لەناو زاری ئازادیمدا
تفت تفت و هەر بێ تامم.
من کوت و مت بە بێ #کەرکووک
مرۆڤێکی کەم ئەندامم!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
Forwarded from Kurdînûs
ئاگورا، شوێنێکی جیاوازه بۆ کڕینی کتێب و وەرگرتنی ڕێنمایی له ئاست هەڵبژاردنی کتێب بۆ ئەو هاوڕێیانەی که له مەهاباد دەژین. پڕه له کتێبی جوان و تایبەت.
ئەوەش لینکی کەناڵەکەیان🔻
@ketabfroshiye_agora
Şêrko_bêkes
#ڕەجم "بەشی ٦" ئەی تەمە ژن! من واهاتووم... ئیتر چراوگی سەری خۆم بدەمە دەست شەقامێکی شەوگاری تۆ من واهاتووم کە گمەگمی تەنیاییت لە چوار چێوەی هێلانەیەک بێنمە دەرێ و ئیتر بیسپێرم بە ئاسمان، ئیتر بیسپێرم به چریی دارستان و بە گۆرانییە میللیەکانی، ناو گەڕەکی…
#ڕەجم
"بەشی ۷"

ئەی تەمە ژن!
ئەی ئازادییت لە وڵاتی
قفڵەکان و لە وڵاتی جبەکاندا
لە گۆشتی بەراز حەرامتر!
ئەی تەمە ژن!...
عەشق لە جەنگدایە عەشق.
عەشق کەوتۆتە بۆسەوە عەشق.
عەشق لێوان لێوە لە خوێن عەشق

ئەی تەمە ژن!
بستێک لەیەک دوور بین زۆرە
لە بۆشایی بستێکەوە
دەشتێ شەوەزەنگ
ئەتوانێ بێتە ژوورێ.
پەنجەیەکیش مابێنمان بێ
هێشتا زۆرە
لە بۆشایی یەک پەنجەوە
شاخێ دووکەڵ دێتە ژوورێ!.

لە تەمێک ئەچێت ئەو ژنە و
درەنگ ئەگات!.
وەختێ ئەگات گوڵ هەناری
پەڵە خوێنێ لەسەر
سنگی ئەجریوێنێ
وا ئێستە هات!...
ئەمجارەیان لە ڕوانینما ئەیهێڵمەوە
وەک مانەوەی سۆما لەناو چاوەکانما
چون مانەوەی دەنگی دایکم
لە گەروومدا.

ئەمجارەیان ئەیهێڵمەوە...
تا باران ئەگەڕێتەوە و
بەیەکەوە لەم چۆڵەوانیی شارەدا
سەوزمان ئەکات.
تاکوو (با) ئەگەڕێتەوە
لەم بێدەنگیی قاقڕەدا
بەیەکەوە لەناو سەری
سترانێکی بچکۆلەدا
لەناو سەری تازەترین
کچی ساوای ئەم شارەدا
(تۆو)مان ئەکات!.

🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
(مارتی/۱۹۹۹)
#چاوپێکەوتنێکی_ئەدەبی

ئەم بەیانییە بە پەلە
کڵاوکووڕەی ڕۆژنامەنووس
کڵاوەکەی کردە سەری و
چوو چنارێکی شاعیری هاوسێی بینی.
کڵاوکووڕەی ڕۆژنامەنووس
تەنها یەک پرسیاری لێ کرد:
_چۆن و کەی و بۆ ئەنووسی؟
چنار وەک خۆی ڕابژەنێ وابوو.

تۆزێ مات بوو، لە دواییدا کەمێ جوڵا و
ئینجا وتی:
_زستانان بیر ئەکەمەوە و هیچ نانووسم!
لە سەرەتای بەهارەوە وشەکانم
گۆپکە، گۆپکه، سەر هەڵئەدەن،
هەتا ئەبن بە هەڵبەستی چڵ و گەڵا.
لە هاویندا بیرکردنەوەم باڵا ئەکات.
وەک ئەزانن لە کۆتایی پایزیشدا
چاپ ئەکرێن و خەزانیش دابەشیان ئەکات!

بە قەڵەمی سەوزیش نەبێ، من نانووسم
بەدەم سەمایشەوە نەبێ،
هیچ شیعرێکم ناخوێنمەوە!
بۆ ئەنووسم؟
ئەوەی ڕاستی بێ بۆ ئەوەی
دنیای ئەوین ڕووناکتر بێ و ئاو زۆرتر بێ
هەرچی باڵندەی عاشقە خۆشیان بوێم
ئەم دار و بەردەیش تێم بگەن!

(1988)
🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
2024/09/24 09:12:47
Back to Top
HTML Embed Code: