Forwarded from دستیار زیر نویس و هایپر لینک
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
@English_for_kurdistan
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
#شێرکۆ_بێکەس
After the death of halabja
لە دوای خنکانی هەڵەبجە
I wrote a long letter of complaint to God ,
سکاڵایەکی درێژم نووسی بۆ خوا
Before anyone , i read it for a tree and then the tree weeping !
بەر لە خەڵکی ، بۆ درەختێکم خوێندەوە ، درەخت گریا !
Near by the tree a postman bird said : but who will take your letter?
لە پەنایا باڵندەیەکی پۆستەچی وتی باشە کێ بۆت دەبا؟
Don't count on me , i don't get the Throne of God !
گەر بە تەمای منی بیبەم
من ناگەمە عەرشی خودا !
At night
Angel in black of my poem said:
بۆ شەو درەنگ
فریشتەی ڕەش پۆشی شیعرم وتی:
don't worry i'll take it to galaxy
But I don't promis he takes it over .
تۆ هیچ خەمت نەبێ
من بۆت ئەبەم هەتا سەرێ،تا کەشکەڵان
بەڵام بەڵێنت نادەمێ ،خۆی نامەکەم
لێ وەرگرێ .
You know who can see the Great God ?
خۆت دەزانی خوای گەورە کێ ئەیبینێ ؟
I said : thanks . Fly !
وتم : سپاس . تۆ هەڵفڕە !
Angel of inspiration got the letter and jumped...
فریشتەی ئیلهام هەڵفڕی و لە گەڵ خۆ‌یا هەمان سکاڵای برد...
The angel returns tomorrow
Fourth grade office responsible of God who called "obid"
ڕۆژی دوایی کە هاتەوە
سکرتێری پلە چواری نووسینگەی خوا عوبێدناوێ و
Fowllowing the omplaint letter was written in arabic :
Fool !
هەر لە سەر هەمان سکاڵا
بە عەرەبی بۆی نووسیبوم
گەوجە!
Translate into arabic , here nobody knows kurdish and we don't give it to God ...
بیکە بە عەرەبی ،کەس لێرە کوردی نازانێ و نایبەین بۆ خوا
Bê Kas
H.P
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
♦️ ئینگلیزی بۆ کوردستان ♦️
ئینگلیزی ، کوردی ، فارسی
🔷 👇 👇 👇 🔷
🌺🍃 www.tg-me.com/joinchat-BRd9Rj0SFSklQuRTJtsALA
💯💯💯💯💯💯💯💯👌
@English_for_kurdistan
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
#شێرکۆ_بێکەس
After the death of halabja
لە دوای خنکانی هەڵەبجە
I wrote a long letter of complaint to God ,
سکاڵایەکی درێژم نووسی بۆ خوا
Before anyone , i read it for a tree and then the tree weeping !
بەر لە خەڵکی ، بۆ درەختێکم خوێندەوە ، درەخت گریا !
Near by the tree a postman bird said : but who will take your letter?
لە پەنایا باڵندەیەکی پۆستەچی وتی باشە کێ بۆت دەبا؟
Don't count on me , i don't get the Throne of God !
گەر بە تەمای منی بیبەم
من ناگەمە عەرشی خودا !
At night
Angel in black of my poem said:
بۆ شەو درەنگ
فریشتەی ڕەش پۆشی شیعرم وتی:
don't worry i'll take it to galaxy
But I don't promis he takes it over .
تۆ هیچ خەمت نەبێ
من بۆت ئەبەم هەتا سەرێ،تا کەشکەڵان
بەڵام بەڵێنت نادەمێ ،خۆی نامەکەم
لێ وەرگرێ .
You know who can see the Great God ?
خۆت دەزانی خوای گەورە کێ ئەیبینێ ؟
I said : thanks . Fly !
وتم : سپاس . تۆ هەڵفڕە !
Angel of inspiration got the letter and jumped...
فریشتەی ئیلهام هەڵفڕی و لە گەڵ خۆ‌یا هەمان سکاڵای برد...
The angel returns tomorrow
Fourth grade office responsible of God who called "obid"
ڕۆژی دوایی کە هاتەوە
سکرتێری پلە چواری نووسینگەی خوا عوبێدناوێ و
Fowllowing the omplaint letter was written in arabic :
Fool !
هەر لە سەر هەمان سکاڵا
بە عەرەبی بۆی نووسیبوم
گەوجە!
Translate into arabic , here nobody knows kurdish and we don't give it to God ...
بیکە بە عەرەبی ،کەس لێرە کوردی نازانێ و نایبەین بۆ خوا
Bê Kas
H.P
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
♦️ ئینگلیزی بۆ کوردستان ♦️
ئینگلیزی ، کوردی ، فارسی
🔷 👇 👇 👇 🔷
🌺🍃 www.tg-me.com/joinchat-BRd9Rj0SFSklQuRTJtsALA
💯💯💯💯💯💯💯💯👌
#لەناو_سەری_هەڵەبجە
لە هەناوی هەر بەردێکما گوڵێک هەیە.
لە دووکەڵی هەر زامێکما خۆرێک هەیە.
لە ئاسمانی هەر خوێنێکما مەلێک هەیە و
لە ناو سەری هەڵەبجەیشما
گوڵ و خۆر و مەل و یاری
خۆشەویستی گەلێک هەیە!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
لە هەناوی هەر بەردێکما گوڵێک هەیە.
لە دووکەڵی هەر زامێکما خۆرێک هەیە.
لە ئاسمانی هەر خوێنێکما مەلێک هەیە و
لە ناو سەری هەڵەبجەیشما
گوڵ و خۆر و مەل و یاری
خۆشەویستی گەلێک هەیە!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
Forwarded from Şêrko_bêkes
'Umerî xawer 'egeŕê u pepûle ş'îr 'enûsê u gazî..
√ @Sherko_bekas
عومەری خاوەر ئەگەڕێ و پەپوولە شیعر ئەنووسێ و گازی ژەهراویش دەسگیر ئەکرێ
سلێمانی ۱۹/۱/۲۰۰٤
بە دەنگی پڕ سۆزی
مامۆستا شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
🎀 @Sherko_bekas
سلێمانی ۱۹/۱/۲۰۰٤
بە دەنگی پڕ سۆزی
مامۆستا شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
🎀 @Sherko_bekas
Forwarded from اتچ بات
برووسکەیەک.. پەلە نییە.. شیعریش نییە.
بەناوی ھەڵەبجە و پێنج ھەزار «مانگ»ەوە
بەناوی مەولەوی و پێنج ھەزار گوڵەوە.
بەناوی گۆران و پێنج ھەزار کۆترەوە،
بۆ زانا بلیمەتەکانی: وڵاتی پوشکین،
وڵاتی جاک لەندن.
وڵاتی بایرۆن، وڵاتی جان دارک، وڵاتی بسمارک.
وڵاتی گاریباڵدی، وڵاتی ڤان کوخ.. وڵاتی.. وڵاتی.. وڵاتی
سوپاس بۆ ئەو دیارییەی کە بە کۆمەڵ سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٦/٣/١٩٨٨ لە
ڕێگەی بەغداوە بۆ گوڵ و کۆتر و منداڵ و شیعری کوردستانتان ناردبوو.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەربەندی_پەپوولە
.
بەناوی ھەڵەبجە و پێنج ھەزار «مانگ»ەوە
بەناوی مەولەوی و پێنج ھەزار گوڵەوە.
بەناوی گۆران و پێنج ھەزار کۆترەوە،
بۆ زانا بلیمەتەکانی: وڵاتی پوشکین،
وڵاتی جاک لەندن.
وڵاتی بایرۆن، وڵاتی جان دارک، وڵاتی بسمارک.
وڵاتی گاریباڵدی، وڵاتی ڤان کوخ.. وڵاتی.. وڵاتی.. وڵاتی
سوپاس بۆ ئەو دیارییەی کە بە کۆمەڵ سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٦/٣/١٩٨٨ لە
ڕێگەی بەغداوە بۆ گوڵ و کۆتر و منداڵ و شیعری کوردستانتان ناردبوو.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەربەندی_پەپوولە
.
Telegram
ئەمڕۆ وادەی گەڕانەوەی مەوسمی تێکەڵی خۆڵەمێش و خونچەیە...
ئەمڕۆ وادەی
بینینەوەی دیمانەی کەژاوەکەی گریان و
باڵای سەرتاپا هەڵاڵەگرتووی هەڵەبجەیە!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ئەمڕۆ وادەی
بینینەوەی دیمانەی کەژاوەکەی گریان و
باڵای سەرتاپا هەڵاڵەگرتووی هەڵەبجەیە!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Şêrko_bêkes
#به‌یتی_ئاگر "چیرۆکه شیعر بۆ نه‌ورۆز" ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۳" 🎀 @Sherko_bekas مانگێکی‌تر، زستان وەکوو، پیرەمێردێ دەم و دانی ئه‌که‌وێت و.. سه‌ری له گوێ قه‌بر ئه‌له‌رزێ مانگێکی‌تر سه‌رما ئه‌مرێ گوڵی کێویی به‌لاسکی په‌نجه سه‌وزەکه‌ی به‌فر له‌سه‌ر…
#به‌یتی_ئاگر
"چیرۆکه شیعر بۆ نه‌ورۆز"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۴"
🎀 @Sherko_bekas
ئه‌و مانگه تێپه‌ڕی و زستان مرد
دوو برای دەرون‌پڕ
له سه‌ر تێز چاوەڕوان
گفتاریان شه‌قاوی هه‌ڵهێنا
بۆ بڕیار ئه‌نجام دان.
ئه‌و ساته‌ی زەردەپه‌ڕ،
له هه‌وری مه‌یله‌وئاڵ
که‌ژاوەی ئێوارەی بۆ جوانیی
کرد به‌ماڵ.
ئه‌و ساته‌ی ناو باخ و بێشه‌ڵان
به دوا تیشک
سه‌ر لق و گه‌ڵایان هه‌زاران ڕەنگیان گرت
ئه‌و ساته‌ی ئاوێته‌ی ڕووباری
له دوور دیار
بریقه‌ی به شه‌وقی ڕێک ئه‌یدا
له چاوی بن بنار
ئه‌و ساته کاکه لاو
له حه‌وشه له هه‌یوان
له چیلکه و چه‌وێڵ و بڕەدار چی هه‌بوو،
به باوەش سه‌ری خست بۆ سه‌ربان
لیژنه‌دار له سه‌ریه‌ک
ئه‌وەندەی باڵای خۆی
کۆمه‌ڵ بوو..
بۆ ئاگر تێ به‌ردان بنه‌وەی پووشوو بوو
له سه‌ر چۆک دانیشت و،
پزیزکی "به‌ردەستێ"
پووشووی گرت
ته‌نێوە .. ته‌نێوە.. تاسه‌رێ
بڵێسه‌ی به لرفه و به شاڵاو
چناری ئاگر بوو
تا ئه‌هات به‌رە و ژوور،
هه‌ڵ ئه‌چوو.
خرۆشا ناو شاروو..
هه‌ر، سه‌ربوو.
له دەرگا و په‌نجه‌رەی ماڵه‌وە..
هاتنه‌دەر.. دەنگ دەنگ
چی ڕویدا؟ چی قه‌وما؟
شڵه‌قا گۆمی مه‌نگ
وەک لاولاو
ئاگری نه‌ورۆزی کاکه لاو
له شاردا دەست نه‌ما سه‌رنجی،
له باڵای نه‌ئاڵێ
وەک پشکۆش
دڵێکی ڕەش نه‌ما
به چزەی ئازاری،
تا سه‌ر ئێسک کونکه‌ری،
تل نه‌داو نه‌ناڵێ.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
.
"چیرۆکه شیعر بۆ نه‌ورۆز"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۴"
🎀 @Sherko_bekas
ئه‌و مانگه تێپه‌ڕی و زستان مرد
دوو برای دەرون‌پڕ
له سه‌ر تێز چاوەڕوان
گفتاریان شه‌قاوی هه‌ڵهێنا
بۆ بڕیار ئه‌نجام دان.
ئه‌و ساته‌ی زەردەپه‌ڕ،
له هه‌وری مه‌یله‌وئاڵ
که‌ژاوەی ئێوارەی بۆ جوانیی
کرد به‌ماڵ.
ئه‌و ساته‌ی ناو باخ و بێشه‌ڵان
به دوا تیشک
سه‌ر لق و گه‌ڵایان هه‌زاران ڕەنگیان گرت
ئه‌و ساته‌ی ئاوێته‌ی ڕووباری
له دوور دیار
بریقه‌ی به شه‌وقی ڕێک ئه‌یدا
له چاوی بن بنار
ئه‌و ساته کاکه لاو
له حه‌وشه له هه‌یوان
له چیلکه و چه‌وێڵ و بڕەدار چی هه‌بوو،
به باوەش سه‌ری خست بۆ سه‌ربان
لیژنه‌دار له سه‌ریه‌ک
ئه‌وەندەی باڵای خۆی
کۆمه‌ڵ بوو..
بۆ ئاگر تێ به‌ردان بنه‌وەی پووشوو بوو
له سه‌ر چۆک دانیشت و،
پزیزکی "به‌ردەستێ"
پووشووی گرت
ته‌نێوە .. ته‌نێوە.. تاسه‌رێ
بڵێسه‌ی به لرفه و به شاڵاو
چناری ئاگر بوو
تا ئه‌هات به‌رە و ژوور،
هه‌ڵ ئه‌چوو.
خرۆشا ناو شاروو..
هه‌ر، سه‌ربوو.
له دەرگا و په‌نجه‌رەی ماڵه‌وە..
هاتنه‌دەر.. دەنگ دەنگ
چی ڕویدا؟ چی قه‌وما؟
شڵه‌قا گۆمی مه‌نگ
وەک لاولاو
ئاگری نه‌ورۆزی کاکه لاو
له شاردا دەست نه‌ما سه‌رنجی،
له باڵای نه‌ئاڵێ
وەک پشکۆش
دڵێکی ڕەش نه‌ما
به چزەی ئازاری،
تا سه‌ر ئێسک کونکه‌ری،
تل نه‌داو نه‌ناڵێ.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
.
#نان_و_ئاسمان
مەلی وشەم
نە بە بێ نان پێ ئەکەنێ
بۆ ئاسمان و
نە بێ ئاسمانیش گۆرانیی
ئەڵێ بۆ نان!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
مەلی وشەم
نە بە بێ نان پێ ئەکەنێ
بۆ ئاسمان و
نە بێ ئاسمانیش گۆرانیی
ئەڵێ بۆ نان!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
Şêrko_bêkes
#به‌یتی_ئاگر "چیرۆکه شیعر بۆ نه‌ورۆز" ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۴" 🎀 @Sherko_bekas ئه‌و مانگه تێپه‌ڕی و زستان مرد دوو برای دەرون‌پڕ له سه‌ر تێز چاوەڕوان گفتاریان شه‌قاوی هه‌ڵهێنا بۆ بڕیار ئه‌نجام دان. ئه‌و ساته‌ی زەردەپه‌ڕ، له هه‌وری مه‌یله‌وئاڵ…
#به‌یتی_ئاگر
"چیرۆکه شیعر بۆ نه‌ورۆز"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۵"
🎀 @Sherko_bekas
له‌ولاش پیرباڵ وەک سمۆرە
به‌قه‌دی لووسی چناردا هه‌ڵگه‌ڕابوو
له سه‌ر لقێکی دووفاقه هه‌ڵکورمابوو
به کوێره خه‌تی "حوجرەی کۆن"
به حه‌رفی گه‌وره و خوار و خێچ
نووسی: کاوە
نووسی: نه‌ورۆز
له پاڵیدا وێنه‌ی چه‌کوشێکی کێشا.
به دیمه‌ن ئێجگار ناقۆڵا
به کوێره خه‌ت بوو به ئاڵا..
که هاته خوار.. ئه‌میش له سه‌ر:
سه‌کۆ گه‌ورەکه‌ی گۆڕەپان
به‌رامبه‌ری باڵەخانه‌ی ته‌خته‌به‌ندی
جێگرەکه‌ی والی و سوڵتان
داروباری کۆ کردەوە
ئاگرێکی وەک ئاگرەکه‌ی
کاکه لاوی لێ کردەوە
کاتێ به‌دەم کزەی باوە
که شه‌وقی ئاڵی کڵپه‌دار
ئه‌یدا له باڵای بزورگی سوورە‌چنار
ناوی نه‌ورۆز.. ناوی کاوە
وەک مانگی ناو په‌ڵه هه‌ور
جارە ناجار..
ون ئه‌بوون و دەر ئه‌که‌وتن
به‌سه‌ر په‌یژەی بڵێسه‌دا
بۆ کوشتنی تاریکه‌شه‌و سه‌ر ئه‌که‌وتن
شار ڕاچڵه‌کی
کۆڵان.. کۆڵان.. گه‌ڕەک.. گه‌ڕەک
دەرگای حه‌وشه‌ی خڕ داخراو
که‌وتنه سه‌ر پشت
هاتنه دەرێ ورد و درشت
وەک گۆمی مه‌نگ
خه‌ڵکێکی زۆری حه‌په‌سا و
له دەوری ماڵی کاکه لاو
له دەوری سوورە‌چنار و،
سه‌کۆی گه‌وره
ئه‌ڵقه‌یان به‌ست.. خڕ بوونه‌وە
چاوێکیان کرد به چوار چاو و
ورد بوونه‌وە...
هه‌ر سه‌ر بوو ئه‌نرا به سه‌ری
ته‌نیشته‌وە..
چرپه‌ی په‌نا گوێی نه‌هێنیی
سه‌ر سوڕهێنه‌ر
له‌م په‌ڕەوە هه‌تا ئه‌و په‌ڕ
یه‌که.. یه‌که.. ئه‌ڕۆیشت و..
ئه‌گه‌یشته‌وە..
دوو ئاگرەکه‌ی
جووته برا
له ژووری دڵی تاریکی
ئه‌و خه‌ڵکه‌دا.
بوون به چرا.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
.
"چیرۆکه شیعر بۆ نه‌ورۆز"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۵"
🎀 @Sherko_bekas
له‌ولاش پیرباڵ وەک سمۆرە
به‌قه‌دی لووسی چناردا هه‌ڵگه‌ڕابوو
له سه‌ر لقێکی دووفاقه هه‌ڵکورمابوو
به کوێره خه‌تی "حوجرەی کۆن"
به حه‌رفی گه‌وره و خوار و خێچ
نووسی: کاوە
نووسی: نه‌ورۆز
له پاڵیدا وێنه‌ی چه‌کوشێکی کێشا.
به دیمه‌ن ئێجگار ناقۆڵا
به کوێره خه‌ت بوو به ئاڵا..
که هاته خوار.. ئه‌میش له سه‌ر:
سه‌کۆ گه‌ورەکه‌ی گۆڕەپان
به‌رامبه‌ری باڵەخانه‌ی ته‌خته‌به‌ندی
جێگرەکه‌ی والی و سوڵتان
داروباری کۆ کردەوە
ئاگرێکی وەک ئاگرەکه‌ی
کاکه لاوی لێ کردەوە
کاتێ به‌دەم کزەی باوە
که شه‌وقی ئاڵی کڵپه‌دار
ئه‌یدا له باڵای بزورگی سوورە‌چنار
ناوی نه‌ورۆز.. ناوی کاوە
وەک مانگی ناو په‌ڵه هه‌ور
جارە ناجار..
ون ئه‌بوون و دەر ئه‌که‌وتن
به‌سه‌ر په‌یژەی بڵێسه‌دا
بۆ کوشتنی تاریکه‌شه‌و سه‌ر ئه‌که‌وتن
شار ڕاچڵه‌کی
کۆڵان.. کۆڵان.. گه‌ڕەک.. گه‌ڕەک
دەرگای حه‌وشه‌ی خڕ داخراو
که‌وتنه سه‌ر پشت
هاتنه دەرێ ورد و درشت
وەک گۆمی مه‌نگ
خه‌ڵکێکی زۆری حه‌په‌سا و
له دەوری ماڵی کاکه لاو
له دەوری سوورە‌چنار و،
سه‌کۆی گه‌وره
ئه‌ڵقه‌یان به‌ست.. خڕ بوونه‌وە
چاوێکیان کرد به چوار چاو و
ورد بوونه‌وە...
هه‌ر سه‌ر بوو ئه‌نرا به سه‌ری
ته‌نیشته‌وە..
چرپه‌ی په‌نا گوێی نه‌هێنیی
سه‌ر سوڕهێنه‌ر
له‌م په‌ڕەوە هه‌تا ئه‌و په‌ڕ
یه‌که.. یه‌که.. ئه‌ڕۆیشت و..
ئه‌گه‌یشته‌وە..
دوو ئاگرەکه‌ی
جووته برا
له ژووری دڵی تاریکی
ئه‌و خه‌ڵکه‌دا.
بوون به چرا.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
.
یەک لە سێی ڕووبەری هۆنراوەکانم
لە دارستانی سێدارە و پەت پێکهاتوون
"ئەمەیش قسەی شاعیرێ بوو
زۆر کەم ژیا"
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەربەندی_پەپوولە
لە دارستانی سێدارە و پەت پێکهاتوون
"ئەمەیش قسەی شاعیرێ بوو
زۆر کەم ژیا"
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەربەندی_پەپوولە
Şêrko_bêkes
#به‌یتی_ئاگر "چیرۆکه شیعر بۆ نه‌ورۆز" ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۵" 🎀 @Sherko_bekas له‌ولاش پیرباڵ وەک سمۆرە به‌قه‌دی لووسی چناردا هه‌ڵگه‌ڕابوو له سه‌ر لقێکی دووفاقه هه‌ڵکورمابوو به کوێره خه‌تی "حوجرەی کۆن" به حه‌رفی گه‌وره و خوار و خێچ نووسی: کاوە…
#به‌یتی_ئاگر
"چیرۆکه شیعر بۆ نه‌ورۆز"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "٦"
🎀 @Sherko_bekas
ئه‌م هه‌واڵه گڕ گرتووە
وەختێ فڕی و خۆی کرد به ناو
سه‌راو قشڵه‌ی ژەندرمه‌دا.
ڕاڕەو و داڵانی تاق، تاق...
دوور و درێژ
پێکدا ئه‌هات.. جمه‌ی ئه‌هات
ته‌قه‌ی پاژنه‌ی خێرای پۆستاڵ،
بن بزمار ڕێژ
جیڕە جیڕی دەرگای ژوور و
قڕە قڕ و.. کۆکه کۆک و..
بانگ کردن و "جنێودانی"
کوردی و تورکی و..
شڵه‌ژان و سه‌رسم‌دان و ژاوە ژاویان
له گێژەنی ترس و بیمدا
بۆ خوێن ڕشتن
پە‌نگی ڕقیان ئه‌خواردەوە
له بنه‌بانی داڵانی سه‌رەوەشدا
له ژوورێکی فراوانی بن میچ‌به‌رزی
پڕ قه‌نه‌فه و پڕ فه‌رشدا
له سه‌ر کورسییه‌کی که‌ته‌ی
باڵ پشت و دەسک نه‌رمدا..
ڕوو له په‌نجه‌رەی به په‌ردەی،
ئه‌تڵه‌سی سه‌وز داپۆشراو
نزیک کوورەی ناو دیواری
به حاڵ گڕ له‌پشکۆ هه‌ستاو..
جێگرەکه‌ی والی و سوڵتان
په‌پاغ له سه‌ر
برۆ پڕی.. لچ ئه‌ستووری..
دان ئاڵتوونی.. ڕوخسار ترشاو..
دانیشتبوو.
له ناوەڕاستی ژووریشدا
سه‌رەک ژەندرمه‌ی ورگ‌زل
چوار په‌ل قه‌وی.. که‌لـله به‌ران
ڕاوەستابوو..
نقه و هه‌ناسه‌ی له سنگی،
خۆی بڕیبوو
گوێی بۆ فه‌رمانی سه‌رکردەی
دەم که‌ف کردوو
ڕاگرتبوو..
تۆ پێم بڵێ له که‌یه‌وە
بۆرە پیاوی ئه‌م شارە
وایان لێ هات له فه‌رمانی
"بابی عالی" یاخی بن؟!
چۆن توانیان.. چۆن ئه‌وێرن
وابێ باک..
دەست بۆ مشتووی
خه‌نجه‌ری تۆڵه به‌رن؟
ئه‌ی ئێوە چین..
به‌ردن.. دارن..
بتن.. که‌رن.. بارگیرن؟
ئه‌وەتا وا ئاگرپه‌رست
نه‌وەی شه‌یتان.. دز.. جه‌ردە
به ئاشکرا به‌ر دەروازە و،
ڕێی سه‌رامان پێ ئه‌گرن!
ئاگر و دووکه‌ڵ ئه‌که‌ن به‌گژ
پە‌ڕە و حه‌رفی قورئاندا
شیر هه‌ڵ ئه‌بڕن
له ڕووی پایه‌و..
ته‌خت و به‌ختی سوڵتاندا!
گوێم لێ بگرە!
تا چوار مێخە‌ی ئاگر په‌رست نه‌کێشن
من نامه‌وێ جارێکی‌تر
دوور و نزیک بمبینن!!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
.
"چیرۆکه شیعر بۆ نه‌ورۆز"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "٦"
🎀 @Sherko_bekas
ئه‌م هه‌واڵه گڕ گرتووە
وەختێ فڕی و خۆی کرد به ناو
سه‌راو قشڵه‌ی ژەندرمه‌دا.
ڕاڕەو و داڵانی تاق، تاق...
دوور و درێژ
پێکدا ئه‌هات.. جمه‌ی ئه‌هات
ته‌قه‌ی پاژنه‌ی خێرای پۆستاڵ،
بن بزمار ڕێژ
جیڕە جیڕی دەرگای ژوور و
قڕە قڕ و.. کۆکه کۆک و..
بانگ کردن و "جنێودانی"
کوردی و تورکی و..
شڵه‌ژان و سه‌رسم‌دان و ژاوە ژاویان
له گێژەنی ترس و بیمدا
بۆ خوێن ڕشتن
پە‌نگی ڕقیان ئه‌خواردەوە
له بنه‌بانی داڵانی سه‌رەوەشدا
له ژوورێکی فراوانی بن میچ‌به‌رزی
پڕ قه‌نه‌فه و پڕ فه‌رشدا
له سه‌ر کورسییه‌کی که‌ته‌ی
باڵ پشت و دەسک نه‌رمدا..
ڕوو له په‌نجه‌رەی به په‌ردەی،
ئه‌تڵه‌سی سه‌وز داپۆشراو
نزیک کوورەی ناو دیواری
به حاڵ گڕ له‌پشکۆ هه‌ستاو..
جێگرەکه‌ی والی و سوڵتان
په‌پاغ له سه‌ر
برۆ پڕی.. لچ ئه‌ستووری..
دان ئاڵتوونی.. ڕوخسار ترشاو..
دانیشتبوو.
له ناوەڕاستی ژووریشدا
سه‌رەک ژەندرمه‌ی ورگ‌زل
چوار په‌ل قه‌وی.. که‌لـله به‌ران
ڕاوەستابوو..
نقه و هه‌ناسه‌ی له سنگی،
خۆی بڕیبوو
گوێی بۆ فه‌رمانی سه‌رکردەی
دەم که‌ف کردوو
ڕاگرتبوو..
تۆ پێم بڵێ له که‌یه‌وە
بۆرە پیاوی ئه‌م شارە
وایان لێ هات له فه‌رمانی
"بابی عالی" یاخی بن؟!
چۆن توانیان.. چۆن ئه‌وێرن
وابێ باک..
دەست بۆ مشتووی
خه‌نجه‌ری تۆڵه به‌رن؟
ئه‌ی ئێوە چین..
به‌ردن.. دارن..
بتن.. که‌رن.. بارگیرن؟
ئه‌وەتا وا ئاگرپه‌رست
نه‌وەی شه‌یتان.. دز.. جه‌ردە
به ئاشکرا به‌ر دەروازە و،
ڕێی سه‌رامان پێ ئه‌گرن!
ئاگر و دووکه‌ڵ ئه‌که‌ن به‌گژ
پە‌ڕە و حه‌رفی قورئاندا
شیر هه‌ڵ ئه‌بڕن
له ڕووی پایه‌و..
ته‌خت و به‌ختی سوڵتاندا!
گوێم لێ بگرە!
تا چوار مێخە‌ی ئاگر په‌رست نه‌کێشن
من نامه‌وێ جارێکی‌تر
دوور و نزیک بمبینن!!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
.
شەپۆلانێ ئەفسانەیە
یان ڕێگەیەک
لە جەستەی زریان و کافوور!!
مەرگە ئەڕوا؟؟
یان ژیانە دائەگیرسێ و
بووە بە خەونێکی دەیجوور!؟
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
یان ڕێگەیەک
لە جەستەی زریان و کافوور!!
مەرگە ئەڕوا؟؟
یان ژیانە دائەگیرسێ و
بووە بە خەونێکی دەیجوور!؟
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Şêrko_bêkes
#به‌یتی_ئاگر "چیرۆکه شیعر بۆ نه‌ورۆز" ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "٦" 🎀 @Sherko_bekas ئه‌م هه‌واڵه گڕ گرتووە وەختێ فڕی و خۆی کرد به ناو سه‌راو قشڵه‌ی ژەندرمه‌دا. ڕاڕەو و داڵانی تاق، تاق... دوور و درێژ پێکدا ئه‌هات.. جمه‌ی ئه‌هات ته‌قه‌ی پاژنه‌ی…
#به‌یتی_ئاگر
"چیرۆکه شیعر بۆ نه‌ورۆز"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۷"
🎀 @Sherko_bekas
هه‌ر ئه‌و شه‌وە ژەندرمه‌کان
وەکوو گولـله، وەک واشه
دوو دوو.. سێ سێ
دەس به سونگی، به‌پڕتاو
ڕژانه ناو گۆڕەپان و سه‌رشه‌قام
ڕێگه‌ی پرد و باخ و چه‌م و
دەوری شار و قوتکه‌ی به‌رز و
یاڵیان گرت..
هه‌ر ئه‌و شه‌وە.. هێشتا گڕی
ئاگرەکه‌ی جووت برا
له سه‌ربان و گۆڕەپاندا ئه‌سووتا
که گه‌یشتن فێ گرتوانه،
شێت و هار
به پێ له‌قه.. به سه‌تڵه ئاو
گڕی ئاگر و.. بڵێسه‌یان
ته‌واو دامرکاندەوە..
به دەم نووکه شه‌قی قین و..
بوغز و.. جنێو دانه‌وە.
په‌رش و بڵاو..
سه‌ره بزوتک.. که‌ڵه پشکۆ.
له جێی کڵپه.. دووکه‌ڵی ڕەش
پێچاوپێچ!
سه‌ری خه‌م و نوشوستی خۆی
هه‌ڵ ئه‌گرت..
دەنگ و باسی دوو ئاگرەکه و
جووت برای
بۆ هه‌وری سه‌ر ئاسۆی دوور و
به هه‌واری سه‌ر کۆچه‌رەکان
ئه‌گه‌یاند
هه‌ر ئه‌و شه‌وە له پشته‌وە
باڵی جووت برا به‌ستران
به دەم زرمه‌ی شه‌ق و دۆنکی و
تێڵاوە...
له‌ش خوێناوی بۆ زیندانی،
شه‌وه‌زەنگ بران.
به فه‌رمانی په‌پاغ له‌سه‌ر
جاڕچی هات و
جاڕی ئه‌دا:
ماڵی پیرباڵ و کاکه لاو له گه‌ڵ ئه‌رزا ته‌خت کرا.
شوێنه‌واریان کرد به کۆلانه بۆ سه‌گ و
تووله و تانجی ماڵی پاشا.
هه‌ر ئه‌و شه‌وە به ته‌ورداس
که‌وتنه وێزەی سوورە چنار
له ڕەگه‌وە دەریان کێشا
له‌ت له‌تیان کرد
کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ
به شان بردیان
بۆ دارەڕای ته‌ویله‌ی نوێی
قشڵه و سه‌را
هه‌ر ئه‌و شه‌وە درەنگانێ
به فه‌رمانی په‌پاغ له سه‌ر
جاڕچی په‌پو هاته‌وە دەر
ئه‌مجارەیان جاڕێکی‌دا
چزە و کسپه‌ی له دەروونی
عاشقانی ئاگر هه‌ستان
که ئه‌یقیڕان:
جووت برا
له دار دران!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
.
"چیرۆکه شیعر بۆ نه‌ورۆز"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۷"
🎀 @Sherko_bekas
هه‌ر ئه‌و شه‌وە ژەندرمه‌کان
وەکوو گولـله، وەک واشه
دوو دوو.. سێ سێ
دەس به سونگی، به‌پڕتاو
ڕژانه ناو گۆڕەپان و سه‌رشه‌قام
ڕێگه‌ی پرد و باخ و چه‌م و
دەوری شار و قوتکه‌ی به‌رز و
یاڵیان گرت..
هه‌ر ئه‌و شه‌وە.. هێشتا گڕی
ئاگرەکه‌ی جووت برا
له سه‌ربان و گۆڕەپاندا ئه‌سووتا
که گه‌یشتن فێ گرتوانه،
شێت و هار
به پێ له‌قه.. به سه‌تڵه ئاو
گڕی ئاگر و.. بڵێسه‌یان
ته‌واو دامرکاندەوە..
به دەم نووکه شه‌قی قین و..
بوغز و.. جنێو دانه‌وە.
په‌رش و بڵاو..
سه‌ره بزوتک.. که‌ڵه پشکۆ.
له جێی کڵپه.. دووکه‌ڵی ڕەش
پێچاوپێچ!
سه‌ری خه‌م و نوشوستی خۆی
هه‌ڵ ئه‌گرت..
دەنگ و باسی دوو ئاگرەکه و
جووت برای
بۆ هه‌وری سه‌ر ئاسۆی دوور و
به هه‌واری سه‌ر کۆچه‌رەکان
ئه‌گه‌یاند
هه‌ر ئه‌و شه‌وە له پشته‌وە
باڵی جووت برا به‌ستران
به دەم زرمه‌ی شه‌ق و دۆنکی و
تێڵاوە...
له‌ش خوێناوی بۆ زیندانی،
شه‌وه‌زەنگ بران.
به فه‌رمانی په‌پاغ له‌سه‌ر
جاڕچی هات و
جاڕی ئه‌دا:
ماڵی پیرباڵ و کاکه لاو له گه‌ڵ ئه‌رزا ته‌خت کرا.
شوێنه‌واریان کرد به کۆلانه بۆ سه‌گ و
تووله و تانجی ماڵی پاشا.
هه‌ر ئه‌و شه‌وە به ته‌ورداس
که‌وتنه وێزەی سوورە چنار
له ڕەگه‌وە دەریان کێشا
له‌ت له‌تیان کرد
کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ
به شان بردیان
بۆ دارەڕای ته‌ویله‌ی نوێی
قشڵه و سه‌را
هه‌ر ئه‌و شه‌وە درەنگانێ
به فه‌رمانی په‌پاغ له سه‌ر
جاڕچی په‌پو هاته‌وە دەر
ئه‌مجارەیان جاڕێکی‌دا
چزە و کسپه‌ی له دەروونی
عاشقانی ئاگر هه‌ستان
که ئه‌یقیڕان:
جووت برا
له دار دران!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
.
Forwarded from تاپوی نووسراوە
🔥ئاشکرایه له دنیادا
درێژترین ڕووبار لێره نییه
چڕترین دارستان لێره نییه
به‌رزترین شاخ لێره نییه
به‌رینترین ده‌ریاچه لێره نییه
وه‌لێ جوانترین ئاگر لێره‌یه
ئاگری نه‌ورۆز!🔥
#شێرکۆ_بێکه‌س 📚
درێژترین ڕووبار لێره نییه
چڕترین دارستان لێره نییه
به‌رزترین شاخ لێره نییه
به‌رینترین ده‌ریاچه لێره نییه
وه‌لێ جوانترین ئاگر لێره‌یه
ئاگری نه‌ورۆز!🔥
#شێرکۆ_بێکه‌س 📚
Şêrko_bêkes
#به‌یتی_ئاگر "چیرۆکه شیعر بۆ نه‌ورۆز" ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۷" 🎀 @Sherko_bekas هه‌ر ئه‌و شه‌وە ژەندرمه‌کان وەکوو گولـله، وەک واشه دوو دوو.. سێ سێ دەس به سونگی، به‌پڕتاو ڕژانه ناو گۆڕەپان و سه‌رشه‌قام ڕێگه‌ی پرد و باخ و چه‌م و دەوری شار و قوتکه‌ی…
#به‌یتی_ئاگر
"چیرۆکه شیعر بۆ نه‌ورۆز"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۸"
🎀 @Sherko_bekas
به‌یانی که شاری گریاوی
قژ ئاڵۆز
ئه‌ستێرکی خوێنینی
چاوانی هه‌ڵ هێنا
دوو سه‌ری،
بڕڕاوی خۆی بینی.
به‌یانی که هه‌تاو ڕێی که‌وته
ناو شار و
چووە سه‌ر سه‌کۆکه‌ی گۆڕەپان
له ناکاو که‌وت به‌سه‌ر،
دوو لاشه‌ی عاشقی پڕشنگیاو،
زۆر گریا!
ئه‌وەتا وا ئێسته
به دەرگای سه‌راوە
پیرباڵ و کاکه لاو
دوو جه‌سته و دوو لاشه‌ی
سارد و سڕ چوون به‌فرن
به‌ڵام بۆ جه‌ژنه‌که‌ی دڵداران
دوو گیانی سه‌وزن و
دوو هه‌ڵۆی ئاگرن.
ئه‌وەتا وا ئێسته شه‌ماڵێ هه‌ڵیکرد
به په‌نجه ئه‌سپایی
کاکۆڵیان لا ئه‌دا و
ته‌وێڵیان ماچ ئە‌کا
ئه‌وەتا به چرپه بۆ گه‌ڵای درەخت و
بۆ مه‌ل و بۆ شه‌پۆل
مه‌رگی سوور باس ئه‌کا
ئه‌ڕوات و سه‌ر ئه‌کا و هه‌واڵی
شارەکه‌ی دوو برای،
نه‌ورۆزیان پێ ئه‌ڵێ.
ئه‌ڕوات و جارە جارە چنارێ
ڕای ئه‌گرێ
شه‌ماڵه و ئه‌م بۆنی کاکۆڵی
ئه‌وانی لێوە دێ
ئه‌وەتا وا ئێسته هه‌ورێکی
زۆر چڕی هێناوە
ئه‌م هه‌ورە له دوورڕا
هاتووە و ماندووە
ئه‌م هه‌ورە گێنگڵی
ژانێکی به تاوه
ئه‌م هه‌ورە له گڕی ئاگرەکه‌ی
جووت برا که‌وته‌وە
له‌و زاوە
هاتووە و بۆ دوا جار برایان ببینێ
هاتووە بۆ دوا جار دەمی عه‌شق،
بنێته ناو دەمیان
ئه‌وەتا وا شوانی نوقم بووی
تا ئه‌ژنۆ له گیادا
به‌رەوژوور ئه‌ڕوات و
قۆڵی کردووە به قه‌فی
گۆچانی سه‌ر شاندا
هه‌نگاوی خه‌ماویی
وەردی ته‌ڕ ئه‌شێلێ
ئه‌و ئه‌ڕوا و په‌لکه‌گیای به‌ر باران،
لاسک جیڕ، دێته‌وە شوێنی خۆی،
بێ ئه‌وەی نیشانه‌ی ڕێگه‌یه‌ک جێ بهێڵێ.
ئه‌وەتا ورد ئه‌ڕوا و
گۆرانی بارانه، بۆ کۆچی سوور ئه‌ڵێ:
"باران بارانه، هۆرەی بارانه
هۆرە بۆ کۆچی سووری یارانه
باران بارانه شه‌سته بارانه
چاوی ئه‌و که‌ژە زنه‌ی گریانه
باران بارانه ڕیزە به ڕیزه
ئه‌وەتا چاومان وا له ئازیزە
باران بارانه نه‌رمه بارانه
کۆچی بێ وادەی سووری یارانه
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
.
"چیرۆکه شیعر بۆ نه‌ورۆز"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۸"
🎀 @Sherko_bekas
به‌یانی که شاری گریاوی
قژ ئاڵۆز
ئه‌ستێرکی خوێنینی
چاوانی هه‌ڵ هێنا
دوو سه‌ری،
بڕڕاوی خۆی بینی.
به‌یانی که هه‌تاو ڕێی که‌وته
ناو شار و
چووە سه‌ر سه‌کۆکه‌ی گۆڕەپان
له ناکاو که‌وت به‌سه‌ر،
دوو لاشه‌ی عاشقی پڕشنگیاو،
زۆر گریا!
ئه‌وەتا وا ئێسته
به دەرگای سه‌راوە
پیرباڵ و کاکه لاو
دوو جه‌سته و دوو لاشه‌ی
سارد و سڕ چوون به‌فرن
به‌ڵام بۆ جه‌ژنه‌که‌ی دڵداران
دوو گیانی سه‌وزن و
دوو هه‌ڵۆی ئاگرن.
ئه‌وەتا وا ئێسته شه‌ماڵێ هه‌ڵیکرد
به په‌نجه ئه‌سپایی
کاکۆڵیان لا ئه‌دا و
ته‌وێڵیان ماچ ئە‌کا
ئه‌وەتا به چرپه بۆ گه‌ڵای درەخت و
بۆ مه‌ل و بۆ شه‌پۆل
مه‌رگی سوور باس ئه‌کا
ئه‌ڕوات و سه‌ر ئه‌کا و هه‌واڵی
شارەکه‌ی دوو برای،
نه‌ورۆزیان پێ ئه‌ڵێ.
ئه‌ڕوات و جارە جارە چنارێ
ڕای ئه‌گرێ
شه‌ماڵه و ئه‌م بۆنی کاکۆڵی
ئه‌وانی لێوە دێ
ئه‌وەتا وا ئێسته هه‌ورێکی
زۆر چڕی هێناوە
ئه‌م هه‌ورە له دوورڕا
هاتووە و ماندووە
ئه‌م هه‌ورە گێنگڵی
ژانێکی به تاوه
ئه‌م هه‌ورە له گڕی ئاگرەکه‌ی
جووت برا که‌وته‌وە
له‌و زاوە
هاتووە و بۆ دوا جار برایان ببینێ
هاتووە بۆ دوا جار دەمی عه‌شق،
بنێته ناو دەمیان
ئه‌وەتا وا شوانی نوقم بووی
تا ئه‌ژنۆ له گیادا
به‌رەوژوور ئه‌ڕوات و
قۆڵی کردووە به قه‌فی
گۆچانی سه‌ر شاندا
هه‌نگاوی خه‌ماویی
وەردی ته‌ڕ ئه‌شێلێ
ئه‌و ئه‌ڕوا و په‌لکه‌گیای به‌ر باران،
لاسک جیڕ، دێته‌وە شوێنی خۆی،
بێ ئه‌وەی نیشانه‌ی ڕێگه‌یه‌ک جێ بهێڵێ.
ئه‌وەتا ورد ئه‌ڕوا و
گۆرانی بارانه، بۆ کۆچی سوور ئه‌ڵێ:
"باران بارانه، هۆرەی بارانه
هۆرە بۆ کۆچی سووری یارانه
باران بارانه شه‌سته بارانه
چاوی ئه‌و که‌ژە زنه‌ی گریانه
باران بارانه ڕیزە به ڕیزه
ئه‌وەتا چاومان وا له ئازیزە
باران بارانه نه‌رمه بارانه
کۆچی بێ وادەی سووری یارانه
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
.
#ئاوی_شیعر
من هەندێ جار
کە ئاو لە وشەم ئەبڕدرێ و
ئەبمە کاغەزێکی قاقڕ.
کارێزکەنێکی خەیاڵم
دائەهێڵمە ناو قووڵایی مێژوومەوە:
خەم هەڵکەنێ و
خەم هەڵکەنێ
تا ئەگاتە ئاوی شیعر!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
من هەندێ جار
کە ئاو لە وشەم ئەبڕدرێ و
ئەبمە کاغەزێکی قاقڕ.
کارێزکەنێکی خەیاڵم
دائەهێڵمە ناو قووڵایی مێژوومەوە:
خەم هەڵکەنێ و
خەم هەڵکەنێ
تا ئەگاتە ئاوی شیعر!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
#چیرۆکی_پەڕەکاغەزێ
من نەمزانی
کاغەز بەوە نیگەران و
کاغەز بەوە وەڕەس ئەبێ و
یاخیی ئەبێ...
تۆ لەسەری بنووسیت و
بەڵام ئاکام خەیاڵی تۆ
شتێکی تازەی پێ نەبێ
کە پێی بڵێ!
من نەمزانی
هەتا ئەمڕۆ
وەختێ لەگەڵ بادا ڕێکەوت
ئەو ساتەی من لە ماڵ نابم
هەڵیبگرێ و
بیفڕێنێ و
لەبری منی بێ خەیاڵ
بیداتە دەست یەکەم هەتاو
تا بە قەڵەمی گورگەزێ
هەر بە تەڕی
دوو خونچەی لەسەر بنووسێ!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
من نەمزانی
کاغەز بەوە نیگەران و
کاغەز بەوە وەڕەس ئەبێ و
یاخیی ئەبێ...
تۆ لەسەری بنووسیت و
بەڵام ئاکام خەیاڵی تۆ
شتێکی تازەی پێ نەبێ
کە پێی بڵێ!
من نەمزانی
هەتا ئەمڕۆ
وەختێ لەگەڵ بادا ڕێکەوت
ئەو ساتەی من لە ماڵ نابم
هەڵیبگرێ و
بیفڕێنێ و
لەبری منی بێ خەیاڵ
بیداتە دەست یەکەم هەتاو
تا بە قەڵەمی گورگەزێ
هەر بە تەڕی
دوو خونچەی لەسەر بنووسێ!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
#باخەڵ
چوومە باخەڵی کۆنسێرتێکەوە
لە خەوما بووم بە پەڕێکی دەم با
چوومە باخەڵی چیرۆکێکەوە
لە خەوما بووم بە شەپۆلی زەریا!
چوومە باخەڵی تابلۆیەکەوە
لە خەوما بووم بە زەردەی سەر چیا
چوومە باخەڵی خۆشەویستییەوە و لە خەوما بووم به
شای عاشقانی هەرهەموو دنیا!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
چوومە باخەڵی کۆنسێرتێکەوە
لە خەوما بووم بە پەڕێکی دەم با
چوومە باخەڵی چیرۆکێکەوە
لە خەوما بووم بە شەپۆلی زەریا!
چوومە باخەڵی تابلۆیەکەوە
لە خەوما بووم بە زەردەی سەر چیا
چوومە باخەڵی خۆشەویستییەوە و لە خەوما بووم به
شای عاشقانی هەرهەموو دنیا!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن
.
🎀 @sherko_bekas
"ﺩﺍڕﺯﺍﻥ"
ﻟﻪ بێشەی ﺋﻪﻡ ﻧﻪخشەﯾﻪﺩﺍ ...
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﺩﻩﺭﮔﺎﯼ ﺣﻪﻭﺷﻪﯼ ﮔﻮﺭﮒ ﻭ
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﺩﯾﻮﺍﺭﯼ ﺩﻩﺭﻩﻭﻩﯼ
ﻣﺎڵی ﻫﻪﻣﻮﻭ ﯾﻪﮐﺎﻧﻪﮐﺎﻥ ...
ﻟﻪﺳﻪﺭ پشتی ﮐﻪﺭگەﺩﻩﻥ ﻭ
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﺗﻪﻭێڵی ﺗﯿﻤﺴﺎﺡ ﻭ
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﮐﻪپۆی ﭼﻪﻗﻪڵەﮐﺎﻥ،
ﺑﻪ ﮔﻪﻭﺭﻩﯾﯽ
ﺑﻪ ﻗﺎﻭﻩﯾﯽ،
لێیاﻥ ﻧﻮﻭﺳﺮﺍﻭه : ﺋـــﺎﺯﺍﺩﯼ !
ﻟﻪ بێشەﯼ ﺋﻪﻡ ﻭڵاﺗﻪﺩﺍ،
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﯾﻪﮎ ﺑﻪ ﯾﻪﮐﯽ ﻗﻮﻟﻪﯼ
ﻗﻪڵاﯼ ﻫﻪﻣﻮﻭ ﺩڕﻧﺪﻩﮐﺎﻥ،
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﮔﻪﺭﺩﻧﯽ ﻧﻪﻫﻪﻧﮓ ﻭ
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﺧﻮﺭﺗﻮﻣﯽ ﻓﯿﻠﻪﮐﺎﻥ،
ﺑﻪ ﮔﻪﻭﺭﻩﯾﯽ ﻭ ﺑﻪ ﻧﺎﺭنجی
ﻫﻪﺭ ﻫﻪﻣﻮﻭ لێیاﻥ ﻧﻮﻭﺳﺮﺍﻭﻩ :
ﺩﯾﻤــﻮﮐﺮﺍﺳﯽ !
ﻟﻪﻡ ﺟﻪﻧﮕﻪڵی مێژﻭﻭﻩﺩﺍ
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﻗﻨﮕﯽ ﺳﻮﻭﺭﯼ ﻣﻪﯾﻤﻮﻭﻥ
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﻗﻪپۆﺯﯼ ﮔﻪﻣﺎڵ ﻭ
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﮐﻪﻓﻪڵی ﻭﺭﭼﻪﮐﺎﻥ،
ﺑﻪ ﮔﻪﻭﺭﻩﯾﯽ ﻭ
ﺧﻪﺗﯽ ﺳﭙﯽ،
ﻫﻪﺭ ﻫﻪﻣﻮﻭ لێیاﻥ ﻧﻮﻭﺳﺮﺍﻭﻩ :
ﺩﺍﺩﭘﻪﺭﻭﻩﺭی!
ﺑﻪڵاﻡ ﻫﻪﻣﻮﻭ ﺑﻪﯾﺎﻧﯿﯿﻪﮎ،
ئێمه ﻟﻪﺑﻪﺭ ﺩﻩﺭﮔﺎﯼ ﻣﺎڵەﻭﻩﺩﺍ ﻭ
ﻟﻪ ﺳﻪﺭﻩڕێی ﻫﺎﺗﻭچۆﺩﺍ،
ﮐﻪ ﺋﺎﺯﺍﺩﯾﻤﺎﻥ ﺗﻮﻭﺵ ﺋﻪبێ،
ﺋﻪڵێی ﮐﻪڵەشێرﯼ ﺷﻪﻟﻪ ﻭ
ﺩﻩنگ ن‌وﻭﺳﺎﻭﻩ !
ﮐﻪ ﺩﯾﻤﻮﮐﺮﺍﺳﯿﻤﺎﻥ ﺗﻮﻭﺵ ﺋﻪبێ،
ﺋﻪڵێی ﻣﺎﻣﺰﯼ ﺗﺮﺳﺎﻭﻩ ﻭ
ﺩﻩﻡ ﺑﻪﺳﺘﺮﺍﻭﻩ !
ﮐﻪ ﺩﺍﺩﭘﻪﺭﻭﻩﺭﯾﺶ ﺋﻪﺑﯿﻨﯿﻦ،
ﻫﻪﺭ ﭘﻪڕ ﻭ ئێسکێکی ڕﻭﻭﺗﻪ ﻭ
ﺑﻪ ﭼﻮﺍﺭ ﻻﺩﺍ،
" ﺑﺎ " ﺋﻪﯾﺎﻧﺒﺎ ﻭ
ﺟﻪﺳﺘﻪﯾﺶ ﻟﻪ ﺷﻪﻭﺩﺍ ﺧﻮﺭﺍﻭﻩ !
#شێرکۆ_بێکەس
📚خێرﺍﮐﻪ ﻣﺮﺩﻥ ﺧﻪﺭﯾﮑﻪ ﺑﮕﺎﺕ
======================
📚فەرهەنگـــۆک
🔸داڕزان : پوسیدن و از هم پاشیدن
🔸بێشە:بیشە
🔸حەوشە: حیاط
🔸یەکانەکان: گراز نر
🔸کەرگەدەن: کرگدن
🔸تەوێڵ: پیشانی
🔸تیمساح: تمساح
🔸کەپۆ: بینی
🔸چەقەڵ: شغال
🔸دڕندە: وحشی
🔸قەڵا: قلعە
🔸قەپۆز: پوزە
🔸کەفەڵ: کفل،سرین حیوان
🔸ورچ: خرس
🔸کەڵەشێر: خروس
🔸مامز: آهو
🎀 @sherko_bekas
.
"ﺩﺍڕﺯﺍﻥ"
ﻟﻪ بێشەی ﺋﻪﻡ ﻧﻪخشەﯾﻪﺩﺍ ...
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﺩﻩﺭﮔﺎﯼ ﺣﻪﻭﺷﻪﯼ ﮔﻮﺭﮒ ﻭ
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﺩﯾﻮﺍﺭﯼ ﺩﻩﺭﻩﻭﻩﯼ
ﻣﺎڵی ﻫﻪﻣﻮﻭ ﯾﻪﮐﺎﻧﻪﮐﺎﻥ ...
ﻟﻪﺳﻪﺭ پشتی ﮐﻪﺭگەﺩﻩﻥ ﻭ
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﺗﻪﻭێڵی ﺗﯿﻤﺴﺎﺡ ﻭ
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﮐﻪپۆی ﭼﻪﻗﻪڵەﮐﺎﻥ،
ﺑﻪ ﮔﻪﻭﺭﻩﯾﯽ
ﺑﻪ ﻗﺎﻭﻩﯾﯽ،
لێیاﻥ ﻧﻮﻭﺳﺮﺍﻭه : ﺋـــﺎﺯﺍﺩﯼ !
ﻟﻪ بێشەﯼ ﺋﻪﻡ ﻭڵاﺗﻪﺩﺍ،
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﯾﻪﮎ ﺑﻪ ﯾﻪﮐﯽ ﻗﻮﻟﻪﯼ
ﻗﻪڵاﯼ ﻫﻪﻣﻮﻭ ﺩڕﻧﺪﻩﮐﺎﻥ،
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﮔﻪﺭﺩﻧﯽ ﻧﻪﻫﻪﻧﮓ ﻭ
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﺧﻮﺭﺗﻮﻣﯽ ﻓﯿﻠﻪﮐﺎﻥ،
ﺑﻪ ﮔﻪﻭﺭﻩﯾﯽ ﻭ ﺑﻪ ﻧﺎﺭنجی
ﻫﻪﺭ ﻫﻪﻣﻮﻭ لێیاﻥ ﻧﻮﻭﺳﺮﺍﻭﻩ :
ﺩﯾﻤــﻮﮐﺮﺍﺳﯽ !
ﻟﻪﻡ ﺟﻪﻧﮕﻪڵی مێژﻭﻭﻩﺩﺍ
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﻗﻨﮕﯽ ﺳﻮﻭﺭﯼ ﻣﻪﯾﻤﻮﻭﻥ
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﻗﻪپۆﺯﯼ ﮔﻪﻣﺎڵ ﻭ
ﻟﻪﺳﻪﺭ ﮐﻪﻓﻪڵی ﻭﺭﭼﻪﮐﺎﻥ،
ﺑﻪ ﮔﻪﻭﺭﻩﯾﯽ ﻭ
ﺧﻪﺗﯽ ﺳﭙﯽ،
ﻫﻪﺭ ﻫﻪﻣﻮﻭ لێیاﻥ ﻧﻮﻭﺳﺮﺍﻭﻩ :
ﺩﺍﺩﭘﻪﺭﻭﻩﺭی!
ﺑﻪڵاﻡ ﻫﻪﻣﻮﻭ ﺑﻪﯾﺎﻧﯿﯿﻪﮎ،
ئێمه ﻟﻪﺑﻪﺭ ﺩﻩﺭﮔﺎﯼ ﻣﺎڵەﻭﻩﺩﺍ ﻭ
ﻟﻪ ﺳﻪﺭﻩڕێی ﻫﺎﺗﻭچۆﺩﺍ،
ﮐﻪ ﺋﺎﺯﺍﺩﯾﻤﺎﻥ ﺗﻮﻭﺵ ﺋﻪبێ،
ﺋﻪڵێی ﮐﻪڵەشێرﯼ ﺷﻪﻟﻪ ﻭ
ﺩﻩنگ ن‌وﻭﺳﺎﻭﻩ !
ﮐﻪ ﺩﯾﻤﻮﮐﺮﺍﺳﯿﻤﺎﻥ ﺗﻮﻭﺵ ﺋﻪبێ،
ﺋﻪڵێی ﻣﺎﻣﺰﯼ ﺗﺮﺳﺎﻭﻩ ﻭ
ﺩﻩﻡ ﺑﻪﺳﺘﺮﺍﻭﻩ !
ﮐﻪ ﺩﺍﺩﭘﻪﺭﻭﻩﺭﯾﺶ ﺋﻪﺑﯿﻨﯿﻦ،
ﻫﻪﺭ ﭘﻪڕ ﻭ ئێسکێکی ڕﻭﻭﺗﻪ ﻭ
ﺑﻪ ﭼﻮﺍﺭ ﻻﺩﺍ،
" ﺑﺎ " ﺋﻪﯾﺎﻧﺒﺎ ﻭ
ﺟﻪﺳﺘﻪﯾﺶ ﻟﻪ ﺷﻪﻭﺩﺍ ﺧﻮﺭﺍﻭﻩ !
#شێرکۆ_بێکەس
📚خێرﺍﮐﻪ ﻣﺮﺩﻥ ﺧﻪﺭﯾﮑﻪ ﺑﮕﺎﺕ
======================
📚فەرهەنگـــۆک
🔸داڕزان : پوسیدن و از هم پاشیدن
🔸بێشە:بیشە
🔸حەوشە: حیاط
🔸یەکانەکان: گراز نر
🔸کەرگەدەن: کرگدن
🔸تەوێڵ: پیشانی
🔸تیمساح: تمساح
🔸کەپۆ: بینی
🔸چەقەڵ: شغال
🔸دڕندە: وحشی
🔸قەڵا: قلعە
🔸قەپۆز: پوزە
🔸کەفەڵ: کفل،سرین حیوان
🔸ورچ: خرس
🔸کەڵەشێر: خروس
🔸مامز: آهو
🎀 @sherko_bekas
.
#گوڵدان!.
هەموو گوڵدانێکی بەتاڵ
وەختێ من بگەمە لایان
ئیتر بۆ خۆیان پڕ ئەبەن
لەو شیعرانەی ئەبنە گوڵی
خۆشەویستی چوار وەرزی ساڵ!.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
هەموو گوڵدانێکی بەتاڵ
وەختێ من بگەمە لایان
ئیتر بۆ خۆیان پڕ ئەبەن
لەو شیعرانەی ئەبنە گوڵی
خۆشەویستی چوار وەرزی ساڵ!.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.