Şêrko_bêkes
۸ی مارس تۆ یەک ڕۆژ نیت هەموو ساڵیت!. تۆ یەک وشە و یەک کتێب و یەک گڵۆپ و یەک نیگار و یەک تابلۆ نیت!. گەر دەقیقەیەک دیار نەبی سەعات دڵی ئەوەستێت و ماڵ کوێر ئەبێ و پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و شەقام ئەگری و باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ!. تۆ بە…
به مناسبت هشتم مارس، روز جهانی زن
تو یک روز نیستی
تمامِ سالی.
تو یک شب
یا یک کتاب و یک قطره نیستی
تو یک نقاشی یا تابلویی بر دیوار نیستی.
اگر دقیقه ای نباشی
ساعت ها از کار می افتند
خانه ها برهوت می شوند
کوچه ها اشک می ریزند
پرندگان، سیَه پوش می شوند
و شعرها هم نیست می شوند.
تو فقط باد و باران هشتمِ ماه مارس نیستی
تو ای دل انگیزِ شب های تابستانی
گیسوان شب های پاییزی
تو ای سوز بوران عشق
تو نباشی
چه کسی باشد؟!
زن، زن، زن، زن
تو زندگی هستی..
🎀 @Sherko_bekas
🎀 @babak_zamanii
#شیرکو_بیکس
ترجمه: #بابک_زمانی
.
تو یک روز نیستی
تمامِ سالی.
تو یک شب
یا یک کتاب و یک قطره نیستی
تو یک نقاشی یا تابلویی بر دیوار نیستی.
اگر دقیقه ای نباشی
ساعت ها از کار می افتند
خانه ها برهوت می شوند
کوچه ها اشک می ریزند
پرندگان، سیَه پوش می شوند
و شعرها هم نیست می شوند.
تو فقط باد و باران هشتمِ ماه مارس نیستی
تو ای دل انگیزِ شب های تابستانی
گیسوان شب های پاییزی
تو ای سوز بوران عشق
تو نباشی
چه کسی باشد؟!
زن، زن، زن، زن
تو زندگی هستی..
🎀 @Sherko_bekas
🎀 @babak_zamanii
#شیرکو_بیکس
ترجمه: #بابک_زمانی
.
ئەمڕۆ ڕۆژی وەرچەرخانێکی
گەورەی ئەشکەنجەیه
کاتێ ئەشکەنجە ئەبێ بە باران
ڕۆژێکە لە قیژەی ژن
وەختێ قیژە ئەبێ بە دارستان..
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تۆ_ئەتوانی_بە_قۆمێ_ماچ
#بمخەیتەوە_هەڵقوڵین
گەورەی ئەشکەنجەیه
کاتێ ئەشکەنجە ئەبێ بە باران
ڕۆژێکە لە قیژەی ژن
وەختێ قیژە ئەبێ بە دارستان..
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#تۆ_ئەتوانی_بە_قۆمێ_ماچ
#بمخەیتەوە_هەڵقوڵین
تۆ بە تەنها بای بارانی
هەشتی مارس نیت.
ئەی قوڵپی خوێنی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کلووی بەفری خۆشەویستیی
گەر تۆ نەبی؟
ئەبێ کێ بێ؟!
ژن. ژن. ژن
تۆ ژیانی!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
هەشتی مارس نیت.
ئەی قوڵپی خوێنی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کلووی بەفری خۆشەویستیی
گەر تۆ نەبی؟
ئەبێ کێ بێ؟!
ژن. ژن. ژن
تۆ ژیانی!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
Şêrko_bêkes
#بنەماڵەیەک_لە_گوڵی_شەستپەڕ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی"۵" 🎀 @Sherko_bekas ئەی باوکانی تەریقەتی کوردستانی...! کە ئێوە هاتن لاوکی سەر به هەڵاڵەیش بە قەتار هاتن... قۆڵ لە قۆڵدا تریفە و بەفر و مەم و زین پێکەوە هاتن کە ئێوە هاتن لە پێشوازیتاندا...…
#بنەماڵەیەک_لە_گوڵی_شەستپەڕ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی"٦"
🎀 @Sherko_bekas
چی بکەم مەگەر دەستەکانم هانا بۆ:
پەستەکەکەی حسێن حوزنی و
بۆ سدارەکەی پیرەمێرد و
بۆ چاویلکەکەی شێخ نوری و
بۆ گۆچانەکەی برایم ئەحمەد و
بۆ بۆینباخەکەی شاکیر فەتاح بەرن
تا فریام کەون...
مەگەر ئەو هەموو وشەگەلەی ناو قاموسەکانی هەژار و
زەبیحی بێن به دەنگمەوت، مەگەر هەر دە پەنجەم بکەم بە مۆم و لە ژوورسەری کێلکانیاندا دایانگیریسێنم
ئای خودایە...!
مەگەر وشە بە وشەی ئەم بنەماڵەی هەتاوە
لە ژونێفەوە بۆ قاهیرە و لەوێوە بۆ پاریس و
لەوێشەوە بۆ شام و تا کوردستان بە کۆڵ بیانگێڕم...
مەگەر دەستۆکی چاپخانە کۆنەکەی قاهیرە تا مردن بادەم...
مەگەر دەنک بە دەنکی خۆڵی سەر گۆڕەکانیان ماچ بکەم
مەگەر خۆم بکەم بە "ڕۆڵە"ی مەکینەی چاپ و هەر هەموو "کوردستان" و "هاوار"م لەسەر چاپ بکەنەوە
ئینجا بەشێکی گچکەی ئەم قەرزە بدەمەوە...!
ئای خودایە...!
چەند قەرزاری ئەم کۆگای پرشنگانەین...
چەند قەرزاری ئەو بارانانەین...!
چەند قەرزاری ئەم ڕووبارانە و
ئەم مەکتەبانە و ئەم شەقامانەین...!
ئاخر کام بەوەفا بوون لە باڵای خۆشەویستی ئەوان کورتتر ناهێنێ...؟
کام پلیکانەی بەسەرکردنەوە ئەگاتە هەورەبانی سەری ئەمان...!
بنەماڵەیەک لە شانەی هەنگوین
ماڵباتێ لە بنجی ئەڤین
خانەوادەیەک لە نەسلی شەفەق و
خێزانێ لە مۆرد و گوڵەعەتر و
تاڵەقژی نازەنین...!
ئەمڕۆ دەم و چاوی بۆتان بوو بە دەموچاوی میقداد بەدرخان
گەردنی گۆیژە بوو بە گەردنی گۆران، باڵای بازیان بووە بە باڵای ڕەفێق حیلمی و دەستەکانی زاخۆ بوون بە دەستەکانی یوسفی و
دەشتەکەی قامیشلو بووە بە هەناوی جگەرخوێن و قەدری جان و لوسمان سەبری.
جبەکەی عەللائەدین سوجادی وا لەبەری دارگوێزێکی هەوراماندا و پشتێنەکەی گیوموکریانی قەڵای هەولێر بەستوویەتی و جانتاکەی دارا تۆفێق وا بە دەستی شەقامی کاوەوە و
ئەو پەتەیش کە کرایە ملی مارف بەرزنجی ئێستە بووە بە پەتی ئاڵاکەمان لە کەرکوکدا...
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــ
" #ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن "
.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی"٦"
🎀 @Sherko_bekas
چی بکەم مەگەر دەستەکانم هانا بۆ:
پەستەکەکەی حسێن حوزنی و
بۆ سدارەکەی پیرەمێرد و
بۆ چاویلکەکەی شێخ نوری و
بۆ گۆچانەکەی برایم ئەحمەد و
بۆ بۆینباخەکەی شاکیر فەتاح بەرن
تا فریام کەون...
مەگەر ئەو هەموو وشەگەلەی ناو قاموسەکانی هەژار و
زەبیحی بێن به دەنگمەوت، مەگەر هەر دە پەنجەم بکەم بە مۆم و لە ژوورسەری کێلکانیاندا دایانگیریسێنم
ئای خودایە...!
مەگەر وشە بە وشەی ئەم بنەماڵەی هەتاوە
لە ژونێفەوە بۆ قاهیرە و لەوێوە بۆ پاریس و
لەوێشەوە بۆ شام و تا کوردستان بە کۆڵ بیانگێڕم...
مەگەر دەستۆکی چاپخانە کۆنەکەی قاهیرە تا مردن بادەم...
مەگەر دەنک بە دەنکی خۆڵی سەر گۆڕەکانیان ماچ بکەم
مەگەر خۆم بکەم بە "ڕۆڵە"ی مەکینەی چاپ و هەر هەموو "کوردستان" و "هاوار"م لەسەر چاپ بکەنەوە
ئینجا بەشێکی گچکەی ئەم قەرزە بدەمەوە...!
ئای خودایە...!
چەند قەرزاری ئەم کۆگای پرشنگانەین...
چەند قەرزاری ئەو بارانانەین...!
چەند قەرزاری ئەم ڕووبارانە و
ئەم مەکتەبانە و ئەم شەقامانەین...!
ئاخر کام بەوەفا بوون لە باڵای خۆشەویستی ئەوان کورتتر ناهێنێ...؟
کام پلیکانەی بەسەرکردنەوە ئەگاتە هەورەبانی سەری ئەمان...!
بنەماڵەیەک لە شانەی هەنگوین
ماڵباتێ لە بنجی ئەڤین
خانەوادەیەک لە نەسلی شەفەق و
خێزانێ لە مۆرد و گوڵەعەتر و
تاڵەقژی نازەنین...!
ئەمڕۆ دەم و چاوی بۆتان بوو بە دەموچاوی میقداد بەدرخان
گەردنی گۆیژە بوو بە گەردنی گۆران، باڵای بازیان بووە بە باڵای ڕەفێق حیلمی و دەستەکانی زاخۆ بوون بە دەستەکانی یوسفی و
دەشتەکەی قامیشلو بووە بە هەناوی جگەرخوێن و قەدری جان و لوسمان سەبری.
جبەکەی عەللائەدین سوجادی وا لەبەری دارگوێزێکی هەوراماندا و پشتێنەکەی گیوموکریانی قەڵای هەولێر بەستوویەتی و جانتاکەی دارا تۆفێق وا بە دەستی شەقامی کاوەوە و
ئەو پەتەیش کە کرایە ملی مارف بەرزنجی ئێستە بووە بە پەتی ئاڵاکەمان لە کەرکوکدا...
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــ
" #ئێوە_بە_خۆشەویستیم_ئەسپێرن "
.
ئاخ خوایه ئاخ
کەی سەرێکیش لە کوردستان ئەدەی؟
"ئەمەیش قسەی هەموو ڕۆژێکی دایکمە"
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەربەندی_پەپوولە
کەی سەرێکیش لە کوردستان ئەدەی؟
"ئەمەیش قسەی هەموو ڕۆژێکی دایکمە"
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەربەندی_پەپوولە
Şêrko_bêkes
#بهیتی_ئاگر "چیرۆکه شێعر بۆ نهورۆز" ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۱" 🎀 @Sherko_bekas ساڵ نییه، پهل و پۆی، درەختی گڕگرتوو چراخان له کهژ و دهربهندا ههڵ نهکا. ساڵ نییه ئهو گڕە چیرۆکێ بۆ عهشقی کاوەیهک نهنووسێ و بۆ مهرگی زوحاکێ دۆزەخێ دانهخا.…
#بهیتی_ئاگر
"چیرۆکه شیعر بۆ نهورۆز"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲"
🎀 @Sherko_bekas
ئهو دەمه، زستانی، شهوێکیان
وەیشوومه و بهفرانبار
زریانی بهلوورە ئاسمانی تاریکی،
لوول ئهدا و له گڤهی پڕتاوی
مێگهلی پهڵه ههور
ئهترسا و ڕای ئهکرد
بهرەو ژوور بهرەو خوار
سهری خۆی ههڵ ئهگرت.
وژەی ناو دارستان
ڕێ و بانی چۆڵ و هۆڵ
کهناری زێی ههڵچوو
لێشاوی ملگرتوو
بهرەو ناو شیو و دۆڵ
خهرەندەی بههاژه و توڕەبووی
کهف کردووی بێ سروشتی
ترساو بوون
ئهو شهوە "ڕەواندز"
ژنێکی غهمگین بوو
له نوێنی شهختهدا نووستبوو
ئهو شهوە له ژووری ماڵێکی
قوڕینی بن میچ و گوێسهوانه نزمدا
قوتیلهکهی بهدووکهڵ،
تهواو ڕەش داگهڕاو،
ئهسووتا و شهوقێکی زەردباوی
ئهدا له ڕوخساری غهمگینی
دوو برای "پیرباڵ و کاکه لاو"
دوو برای وەرزێری پێستی لهش
وەک بهڕووی ناو ئاگر ههڵقرچاو
دوو برای بهرچاو ڕوون،
کاغهزنووس به حهرفی حوجرەکهی
لای مهلا..
دوو برای داخ له دڵ
بۆ تۆڵهی باوکێکی بهدەستی،
ژەندرمه تا سێ ڕۆژ،
له چهقی مهیدانا
سهرەو خوار ههڵواسراو.
ئهو شهوە جووت برا
بهڵێن و بڕیاری
دوو کاری زۆر گهورە و،
سامناکیان بهیهکدا.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
"چیرۆکه شیعر بۆ نهورۆز"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲"
🎀 @Sherko_bekas
ئهو دەمه، زستانی، شهوێکیان
وەیشوومه و بهفرانبار
زریانی بهلوورە ئاسمانی تاریکی،
لوول ئهدا و له گڤهی پڕتاوی
مێگهلی پهڵه ههور
ئهترسا و ڕای ئهکرد
بهرەو ژوور بهرەو خوار
سهری خۆی ههڵ ئهگرت.
وژەی ناو دارستان
ڕێ و بانی چۆڵ و هۆڵ
کهناری زێی ههڵچوو
لێشاوی ملگرتوو
بهرەو ناو شیو و دۆڵ
خهرەندەی بههاژه و توڕەبووی
کهف کردووی بێ سروشتی
ترساو بوون
ئهو شهوە "ڕەواندز"
ژنێکی غهمگین بوو
له نوێنی شهختهدا نووستبوو
ئهو شهوە له ژووری ماڵێکی
قوڕینی بن میچ و گوێسهوانه نزمدا
قوتیلهکهی بهدووکهڵ،
تهواو ڕەش داگهڕاو،
ئهسووتا و شهوقێکی زەردباوی
ئهدا له ڕوخساری غهمگینی
دوو برای "پیرباڵ و کاکه لاو"
دوو برای وەرزێری پێستی لهش
وەک بهڕووی ناو ئاگر ههڵقرچاو
دوو برای بهرچاو ڕوون،
کاغهزنووس به حهرفی حوجرەکهی
لای مهلا..
دوو برای داخ له دڵ
بۆ تۆڵهی باوکێکی بهدەستی،
ژەندرمه تا سێ ڕۆژ،
له چهقی مهیدانا
سهرەو خوار ههڵواسراو.
ئهو شهوە جووت برا
بهڵێن و بڕیاری
دوو کاری زۆر گهورە و،
سامناکیان بهیهکدا.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
ئەوەرێم یان ئەڕوێم؟
لەنێوان وەرین و ڕواندا
وەرزێکی دیکەی نوێم
نە هەتاو نە سێبەر هیچیان نیم
خاکێکم تا ئیستە
بۆ شێوە و ڕەنگ و ڕووم ئەگەڕێم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەربەندی_پەپوولە
لەنێوان وەرین و ڕواندا
وەرزێکی دیکەی نوێم
نە هەتاو نە سێبەر هیچیان نیم
خاکێکم تا ئیستە
بۆ شێوە و ڕەنگ و ڕووم ئەگەڕێم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەربەندی_پەپوولە
Forwarded from اتچ بات
#سی_و_سێ
#پاییزه_میوانی_بچکۆلە!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۹"
🎀 @Sherko_bekas
۲۵.
ئەمجارەیان ڕۆمانسیانە
وەکوو زەردە لەسەر کەلێ
باوەش ناکەم بە پاییزدا و
ناو قەدی باریکی ناکەم بە خەرمانە و
نیگام بە هەوری چاوتەڕ و تێی بئاڵێم!
ئەمجارەیان ڕۆمانسیانە..
لەسەر شۆستەی شەقامێک مانگەشەو و
لە سیلەی کوچەی خەزانی نێو باخێکدا
ڕاناوەستم چاوەڕوانیم
گەڵا گەڵا هەڵبوەرێ و
ڕاناوەستم من تەنیاییم
ببێ بەداری ڕووتاوە و
وەک تاڤگە لە بەردەمی باڕێزەدا هەڵبلەرزێ..
هەتاکوو دێ..!
من ئەمجارە هەتاکوو ئەو
پەپوولەکانی نەنێرێ و گەڵاکانی خۆی نەنێرێ و
تکا نەکا من شیعرێکی بۆ بنێرم
لە ژوورەکەم ناچمە دەرێ!
۲٦.
درەختێک و
گوڵێک و خاڵخاڵۆکەیەک!
درەختەکە لەو هەموو کچەی کە هەیبوو
هەر ئەو کچە هەر ئەو گوڵەی بۆ مابۆوە.
گوڵەکەی لە بەربێ خوشکی و.. لەبەر وەڕسی و تەنیایی
بێواز بێواز بێ تاقەت بوو..
خاڵخاڵۆکە کە سەرمای بوو
ئەیویست بفڕێ و بگاتە دارەکەی ئەوبەر
بەسەردانێ بۆلای خاڵی..!
بەڵام هەرچەندی کرد لە خۆی
لەبەر زوقم باڵەکانی نەکرانەوە
باڵ تەزیی بوون.. وای خودایە.!
گوڵە بە لاسکێ ڕایکێشا و
خستیە هەناوی خۆیەوە..
هەرچی گەرمایەک تیامابوو هەمووی دایە
کە خاڵخاڵۆکە هەڵفڕی و گەیشتە دارەکەی ئەوبەر
گەیشتە بەر ماڵی خالی..
گوڵە لێرەوە، ساردبۆوە و دڵی وەستا و
قاچی خزا و کەوتە خوارێ و چاوی لێکنا..
درەخت بە تەنها مایەوە و لەو ساتەدا
هەورێک نزم بەو ناوەدا تێئەپەڕی
کە ئەمەی دی لە جێی خۆیدا قەیرێک وەستا و
تۆزێکی تر نزم بۆوە و
ئەوسا لە گریانی درشت.. چی پێ مابوو
وەکوو پاییز.. هەمووی بەسەر
داری تەنیا و داری پرسەدار داڕشت..!
۲۷.
ئەی کچانی ڕەنگ ئاوریشمین
ئاگاتان لەم پاییزەم بێ!
ئەگەر شەوێکی شەختە بەند لەگەڵ تریفەی
تەزیودا، لەگەڵ خەیاڵی تەزیودا..
شیعرێکی دەم گۆنەکردووم
هاتە لاتان..
وەک بای سەر شاخ دەری مەکەن
چون تارمایی نەناسراوی سیلەی کۆڵان
یان تەمێکی دەمامکدار لێی مەترسن!
با لەبەر دەرگا نەوستێ و
بێتە ژوورێ
ئەی کچەکانی ڕەنگ ئاوریشمین
لە وەرزی پاییزی مندا
تەنها باڵا، باڵای کچ و گەڵای کچ و
ڕەنگی کچە.. هەڵناوەرێ!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #پاییزه_میوان "
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
#پاییزه_میوانی_بچکۆلە!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۹"
🎀 @Sherko_bekas
۲۵.
ئەمجارەیان ڕۆمانسیانە
وەکوو زەردە لەسەر کەلێ
باوەش ناکەم بە پاییزدا و
ناو قەدی باریکی ناکەم بە خەرمانە و
نیگام بە هەوری چاوتەڕ و تێی بئاڵێم!
ئەمجارەیان ڕۆمانسیانە..
لەسەر شۆستەی شەقامێک مانگەشەو و
لە سیلەی کوچەی خەزانی نێو باخێکدا
ڕاناوەستم چاوەڕوانیم
گەڵا گەڵا هەڵبوەرێ و
ڕاناوەستم من تەنیاییم
ببێ بەداری ڕووتاوە و
وەک تاڤگە لە بەردەمی باڕێزەدا هەڵبلەرزێ..
هەتاکوو دێ..!
من ئەمجارە هەتاکوو ئەو
پەپوولەکانی نەنێرێ و گەڵاکانی خۆی نەنێرێ و
تکا نەکا من شیعرێکی بۆ بنێرم
لە ژوورەکەم ناچمە دەرێ!
۲٦.
درەختێک و
گوڵێک و خاڵخاڵۆکەیەک!
درەختەکە لەو هەموو کچەی کە هەیبوو
هەر ئەو کچە هەر ئەو گوڵەی بۆ مابۆوە.
گوڵەکەی لە بەربێ خوشکی و.. لەبەر وەڕسی و تەنیایی
بێواز بێواز بێ تاقەت بوو..
خاڵخاڵۆکە کە سەرمای بوو
ئەیویست بفڕێ و بگاتە دارەکەی ئەوبەر
بەسەردانێ بۆلای خاڵی..!
بەڵام هەرچەندی کرد لە خۆی
لەبەر زوقم باڵەکانی نەکرانەوە
باڵ تەزیی بوون.. وای خودایە.!
گوڵە بە لاسکێ ڕایکێشا و
خستیە هەناوی خۆیەوە..
هەرچی گەرمایەک تیامابوو هەمووی دایە
کە خاڵخاڵۆکە هەڵفڕی و گەیشتە دارەکەی ئەوبەر
گەیشتە بەر ماڵی خالی..
گوڵە لێرەوە، ساردبۆوە و دڵی وەستا و
قاچی خزا و کەوتە خوارێ و چاوی لێکنا..
درەخت بە تەنها مایەوە و لەو ساتەدا
هەورێک نزم بەو ناوەدا تێئەپەڕی
کە ئەمەی دی لە جێی خۆیدا قەیرێک وەستا و
تۆزێکی تر نزم بۆوە و
ئەوسا لە گریانی درشت.. چی پێ مابوو
وەکوو پاییز.. هەمووی بەسەر
داری تەنیا و داری پرسەدار داڕشت..!
۲۷.
ئەی کچانی ڕەنگ ئاوریشمین
ئاگاتان لەم پاییزەم بێ!
ئەگەر شەوێکی شەختە بەند لەگەڵ تریفەی
تەزیودا، لەگەڵ خەیاڵی تەزیودا..
شیعرێکی دەم گۆنەکردووم
هاتە لاتان..
وەک بای سەر شاخ دەری مەکەن
چون تارمایی نەناسراوی سیلەی کۆڵان
یان تەمێکی دەمامکدار لێی مەترسن!
با لەبەر دەرگا نەوستێ و
بێتە ژوورێ
ئەی کچەکانی ڕەنگ ئاوریشمین
لە وەرزی پاییزی مندا
تەنها باڵا، باڵای کچ و گەڵای کچ و
ڕەنگی کچە.. هەڵناوەرێ!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #پاییزه_میوان "
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
Telegram
چۆن ئەنوێ و ئەو هەموو خەونانەی کوشتووە؟
ئەو ئەنوێ و قەت خەون نابینێ!
"ئەمەیش گفتوگۆی نەهێنی
نێوان دوو مەلی شارێکی کوردستان بوو"
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەربەندی_پەپوولە
ئەو ئەنوێ و قەت خەون نابینێ!
"ئەمەیش گفتوگۆی نەهێنی
نێوان دوو مەلی شارێکی کوردستان بوو"
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەربەندی_پەپوولە
Forwarded from اتچ بات
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳۴"
🎀 @Sherko_bekas
نیشتمان ڕۆحی منی خستبووە ناو چوارچێوەیەکی تەنگەبەری خۆیەوە. بەڵام ئەو کچە هات و ڕۆحی گیرۆدەی بەرەو مەوداکانی گەردونێ هەڵفڕان.
نیشتمان ئافەرۆزی کردبووم. بەڵام دڵی ئەو کچە داڵدەی دام. نیشتمان بە تەنها هەر ڕابوردووی هەبوو وەلێ ئەو کچە هات و لەناو دەستەکانیدا داهاتووی بۆ هێنام!
ئەو کچە ناوی "ڕۆزانا"یە
شیعرێکە هێشتا نەخوێنراوەتەوە و چاپیش نەکراوە.
هێشتا هەر گوڵی پاک نووسە.
لەبەر دەستی خودادایە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ
جوانتری ئەکا و هەژدە جار پیاچۆتەوە و
هەژدە ساڵە و ئەم قسیدەیە کۆتایی نایە!
"ئیلوار"ی شاعیری فەرەنسی نیو سەدە پێشتر کە عاشقی ئازادی بوو ناوی ئەوی لەسەر هەموو شتێ نووسی. بەڵام من لە باتی ناوی "ئازادی" یان " نیشتمان" یان "یەکسانی" ناوی "ڕۆزانا" ئەنووسم.
لەسەر جەستەی نیشتمان خۆی ئەنووسم "ڕۆزانا"
لەسەر جەستەی شیعر و ئازادی ئەنووسم ڕۆزانا.
لەسەر باڵەکانی ئاشتی.
لەسەر باسکی "با".
لەسەر گەردنی شەپۆل.
لەسەر ناوچەوانی درەختەکان.
لەسەر گەڵا. لەسەر سنگی بەفر.
لەسەر شەقامەکان، لەسەر تەلارەکان
لەسەر جامی پێشەوەی هەموو ئوتومبیلەکان
لەسەر دیواری کۆڵانە برسیەکان.
لەسەر دەرگای ماڵان و
لەسەر شان و ملی هەموو کەژەکان.
ئەنووسم ڕۆزانا.
وێنەکەی ئەکەمە ملی نیشتمان
ئەیدەمە دەست ڕووبار و
ئەیدەم بە دەم باوە.
وێنەکەی بە چارۆکەی کەشتیەکاندا هەڵئەواسم.
بە پەنجەرەی ترینەکاندا
بە باڵی فڕۆکەکاندا.
ناوی ڕۆزا لەسەر هەموو ئەو شتانەیش ئەنووسم
کە ئیلوار بە خەیاڵیا نەهاتبوو ناوی
"ئازادی"یان لەسەر بنووسێ.
لەسەر باڵی پەپوولە، لەسەر پلەی پەیژە،
لەسەر پۆپنەی کەڵەشێرەکان، لەسەر یاڵی ئەسپ،
لەسەر دیوانەکەی ئیلوار خۆی،
لەسەر کڵاوی کڵاوکوڕە،
لەسەر داری گۆڵی هەموو یاریگاکان.
لەسەر شووشەی هەموو بادەکان.
لەسەر بەرماڵەکەی دایکم،
لەسەر هیلالی منارەکان،
لەسەر زەنگی کڵێسا،
لەسەر هەموو ڕیکلامەکان،
لەسەر هەموو کەناڵەکان و
لەناو هەموو ماڵپەڕەکاندا،
لەسەر ئەو مانگی دەستکردانەی ئەچنە فەزاوە.
لەسەر هەموو پاکەتە جگەرەیەک،
لەسەر باڵۆنەکان، لەسەر هەموو تی شێرەتەکان،
لەسەر هەموو جامخانەی کۆگاکان،
لە ئاسمانی هەموو مەیدانە گەورەکاندا،
لەسەر سنگی پەیکەرەکان،
لەسەر دیواری هەموو تونیل بانەکان.
لەسەر کەناری زەریا، لەسەر ڕەوەزی کێوەکان،
لەسەر پەلکەگیای دەشتەکان،
لەسەر گڵۆپی هەموو ترافیکەکان.
لەسەر تابلۆی هەموو ئوتێلەکان،
لەسەر پاپۆڕە گەورەکان، لەسەر سنگی ئاسکەکان،
لەسەر ناوچەوانی هەموو پردەکان،
لەسەر بەفری قوتبەکان،
لەسەر خەتی ئیستوا،
لەسەر بەرگی هەموو ڕۆمانە جوانەکان،
لەسەر سکەی هەموو شەمەندەفەرەکان
لەسەر.. لەسەر.. لەسەر.. ناوی ڕۆزانا
ئەنووسم و ئەنووسم و ئەنووسم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳۴"
🎀 @Sherko_bekas
نیشتمان ڕۆحی منی خستبووە ناو چوارچێوەیەکی تەنگەبەری خۆیەوە. بەڵام ئەو کچە هات و ڕۆحی گیرۆدەی بەرەو مەوداکانی گەردونێ هەڵفڕان.
نیشتمان ئافەرۆزی کردبووم. بەڵام دڵی ئەو کچە داڵدەی دام. نیشتمان بە تەنها هەر ڕابوردووی هەبوو وەلێ ئەو کچە هات و لەناو دەستەکانیدا داهاتووی بۆ هێنام!
ئەو کچە ناوی "ڕۆزانا"یە
شیعرێکە هێشتا نەخوێنراوەتەوە و چاپیش نەکراوە.
هێشتا هەر گوڵی پاک نووسە.
لەبەر دەستی خودادایە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ
جوانتری ئەکا و هەژدە جار پیاچۆتەوە و
هەژدە ساڵە و ئەم قسیدەیە کۆتایی نایە!
"ئیلوار"ی شاعیری فەرەنسی نیو سەدە پێشتر کە عاشقی ئازادی بوو ناوی ئەوی لەسەر هەموو شتێ نووسی. بەڵام من لە باتی ناوی "ئازادی" یان " نیشتمان" یان "یەکسانی" ناوی "ڕۆزانا" ئەنووسم.
لەسەر جەستەی نیشتمان خۆی ئەنووسم "ڕۆزانا"
لەسەر جەستەی شیعر و ئازادی ئەنووسم ڕۆزانا.
لەسەر باڵەکانی ئاشتی.
لەسەر باسکی "با".
لەسەر گەردنی شەپۆل.
لەسەر ناوچەوانی درەختەکان.
لەسەر گەڵا. لەسەر سنگی بەفر.
لەسەر شەقامەکان، لەسەر تەلارەکان
لەسەر جامی پێشەوەی هەموو ئوتومبیلەکان
لەسەر دیواری کۆڵانە برسیەکان.
لەسەر دەرگای ماڵان و
لەسەر شان و ملی هەموو کەژەکان.
ئەنووسم ڕۆزانا.
وێنەکەی ئەکەمە ملی نیشتمان
ئەیدەمە دەست ڕووبار و
ئەیدەم بە دەم باوە.
وێنەکەی بە چارۆکەی کەشتیەکاندا هەڵئەواسم.
بە پەنجەرەی ترینەکاندا
بە باڵی فڕۆکەکاندا.
ناوی ڕۆزا لەسەر هەموو ئەو شتانەیش ئەنووسم
کە ئیلوار بە خەیاڵیا نەهاتبوو ناوی
"ئازادی"یان لەسەر بنووسێ.
لەسەر باڵی پەپوولە، لەسەر پلەی پەیژە،
لەسەر پۆپنەی کەڵەشێرەکان، لەسەر یاڵی ئەسپ،
لەسەر دیوانەکەی ئیلوار خۆی،
لەسەر کڵاوی کڵاوکوڕە،
لەسەر داری گۆڵی هەموو یاریگاکان.
لەسەر شووشەی هەموو بادەکان.
لەسەر بەرماڵەکەی دایکم،
لەسەر هیلالی منارەکان،
لەسەر زەنگی کڵێسا،
لەسەر هەموو ڕیکلامەکان،
لەسەر هەموو کەناڵەکان و
لەناو هەموو ماڵپەڕەکاندا،
لەسەر ئەو مانگی دەستکردانەی ئەچنە فەزاوە.
لەسەر هەموو پاکەتە جگەرەیەک،
لەسەر باڵۆنەکان، لەسەر هەموو تی شێرەتەکان،
لەسەر هەموو جامخانەی کۆگاکان،
لە ئاسمانی هەموو مەیدانە گەورەکاندا،
لەسەر سنگی پەیکەرەکان،
لەسەر دیواری هەموو تونیل بانەکان.
لەسەر کەناری زەریا، لەسەر ڕەوەزی کێوەکان،
لەسەر پەلکەگیای دەشتەکان،
لەسەر گڵۆپی هەموو ترافیکەکان.
لەسەر تابلۆی هەموو ئوتێلەکان،
لەسەر پاپۆڕە گەورەکان، لەسەر سنگی ئاسکەکان،
لەسەر ناوچەوانی هەموو پردەکان،
لەسەر بەفری قوتبەکان،
لەسەر خەتی ئیستوا،
لەسەر بەرگی هەموو ڕۆمانە جوانەکان،
لەسەر سکەی هەموو شەمەندەفەرەکان
لەسەر.. لەسەر.. لەسەر.. ناوی ڕۆزانا
ئەنووسم و ئەنووسم و ئەنووسم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Telegram
Şêrko_bêkes
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۳۴" 🎀 @Sherko_bekas نیشتمان ڕۆحی منی خستبووە ناو چوارچێوەیەکی تەنگەبەری خۆیەوە. بەڵام ئەو کچە هات و ڕۆحی گیرۆدەی بەرەو مەوداکانی گەردونێ هەڵفڕان. نیشتمان ئافەرۆزی کردبووم. بەڵام دڵی ئەو کچە…
#اینک_دختری_سرزمین_من_است
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۳۴"
میهن روحِ مرا در یک قابِ تنگِ خود جا داده بود. ولی آن دختر آمد و روح دربندم را بطرف امکانیاتِ گردون پرواز داد. میهن مرا ترد کرده بود. اما قلب آن دختر مرا پناه داد. میهن تنها صاحبِ گذشته بود، ولی این دختر آمد و در میان دستهایش آینده را برای من آورد.
آن دختر اسمش "رُزانا" است
شعری است هنوز خوانده نشده و
چاپ هم نشده است.
هنوز گُلِ پاکنویس است
در دستِ خداست و روز بعد از روز
زیباترش میکند و هجده بار بازخوانی کرده است.
هجده سال است و این قصیده به پایانش نرسیده!
"اِلوار" شاعرِ فرانسویِ نیم سده پیش که عاشقِ آزادی بود، اسمِ او را بر رویِ همه چیز نوشت، اما من بجای اسم "آزادی" یاخود "میهن" یا "یکسانی" اسم "رُزانا" را مینویسم.
بر رویِ تنِ خودِ میهن مینویسم "رُزانا"
بر رویِ تنِ شعر و آزادی مینویسم رُزانا،
بر روی بالهای آشتی.
بر روی بازوی "باد".
بر روی گردنِ موج و بر پیشانیِ درختان.
بر روی برگ و بر روی سینهٔ برف.
بر روی خیابانها، بر روی عمارتها
بر شیشهٔ جلو تمام اتومبیلها
بر روی دیوارِ کوچههای گرسنه.
بر روی درِ خانهها و
بر شانه و گردنِ تمامی کوهها،
مینویسم رُزانا!
تصویرش را به گردنِ میهن میاندازم و
به دستِ رودخانه میسپارم و
با باد راهیش میکنم.
تصویرش را به بادبانِ کشتیها میآویزم.
به پنجرهٔ قطارها.
به بالِ هواپیماها.
اسم رُزانا را بر رویِ تمامی آن چیزها هم مینویسم
که اِلوار به فکرش نرسیده بود
اسم "آزادی" را بر آنها بنویسد.
بر بالهای پروانه، بر پلهای نردبام،
بر روی تاجِ خروسها، بر بال اسب،
بر روی دیوانِ خودِ الوار،
بر شانهٔ به شانهبهسر،
بر چوبِ دروازهٔ تمام استادیومها.
بر بطری همهٔ بادهها.
بر روی جانمازِ مادرم.
بر هلالِ منارهها.
بر رویِ زنگِ کلیسا، بر رویِ تمامِ تبلیغاتها
بر روی تمامی کانالها و در همه وبلاگها.
بر رویِ آن قمرهای مصنوعی به فضا پرتاپ میشوند.
بر روی تمامی پاکتهای سیگار،
بر روی بالونها، بر روی تمامی تی شرتها
بر ویترنِ تمام نمایشگاهها،
در آسمانِ همه میدانهای بزرگ،
بر سینهٔ مجسمهها، بر روی دیوارِ تمام تونلها.
بر ساحلِ دریا، بر سخرهٔ کوهها،
بر روی سبزهزارِ دشتها.
بر روی لامپ ترافیکِ همهٔ چهارراهها،
بر تابلوی تمام هتلها.
بر روی کشتیهای بزرگ، بر سینهی آهوان.
بر پیشانی تمام پُلها، بر برفِ قطبها.
بر روی خط استوا،
بر روی جلدِ تمامی رُمانهای زیبا،
روی ریلِ همهٔ قطارها
بر روی.. بر روی.. بر روی..
اسمِ رُزانا را مینویسم و
مینویسم و مینویسم!
🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمه: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکەس"
ادامه دارد...
.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسمت "۳۴"
میهن روحِ مرا در یک قابِ تنگِ خود جا داده بود. ولی آن دختر آمد و روح دربندم را بطرف امکانیاتِ گردون پرواز داد. میهن مرا ترد کرده بود. اما قلب آن دختر مرا پناه داد. میهن تنها صاحبِ گذشته بود، ولی این دختر آمد و در میان دستهایش آینده را برای من آورد.
آن دختر اسمش "رُزانا" است
شعری است هنوز خوانده نشده و
چاپ هم نشده است.
هنوز گُلِ پاکنویس است
در دستِ خداست و روز بعد از روز
زیباترش میکند و هجده بار بازخوانی کرده است.
هجده سال است و این قصیده به پایانش نرسیده!
"اِلوار" شاعرِ فرانسویِ نیم سده پیش که عاشقِ آزادی بود، اسمِ او را بر رویِ همه چیز نوشت، اما من بجای اسم "آزادی" یاخود "میهن" یا "یکسانی" اسم "رُزانا" را مینویسم.
بر رویِ تنِ خودِ میهن مینویسم "رُزانا"
بر رویِ تنِ شعر و آزادی مینویسم رُزانا،
بر روی بالهای آشتی.
بر روی بازوی "باد".
بر روی گردنِ موج و بر پیشانیِ درختان.
بر روی برگ و بر روی سینهٔ برف.
بر روی خیابانها، بر روی عمارتها
بر شیشهٔ جلو تمام اتومبیلها
بر روی دیوارِ کوچههای گرسنه.
بر روی درِ خانهها و
بر شانه و گردنِ تمامی کوهها،
مینویسم رُزانا!
تصویرش را به گردنِ میهن میاندازم و
به دستِ رودخانه میسپارم و
با باد راهیش میکنم.
تصویرش را به بادبانِ کشتیها میآویزم.
به پنجرهٔ قطارها.
به بالِ هواپیماها.
اسم رُزانا را بر رویِ تمامی آن چیزها هم مینویسم
که اِلوار به فکرش نرسیده بود
اسم "آزادی" را بر آنها بنویسد.
بر بالهای پروانه، بر پلهای نردبام،
بر روی تاجِ خروسها، بر بال اسب،
بر روی دیوانِ خودِ الوار،
بر شانهٔ به شانهبهسر،
بر چوبِ دروازهٔ تمام استادیومها.
بر بطری همهٔ بادهها.
بر روی جانمازِ مادرم.
بر هلالِ منارهها.
بر رویِ زنگِ کلیسا، بر رویِ تمامِ تبلیغاتها
بر روی تمامی کانالها و در همه وبلاگها.
بر رویِ آن قمرهای مصنوعی به فضا پرتاپ میشوند.
بر روی تمامی پاکتهای سیگار،
بر روی بالونها، بر روی تمامی تی شرتها
بر ویترنِ تمام نمایشگاهها،
در آسمانِ همه میدانهای بزرگ،
بر سینهٔ مجسمهها، بر روی دیوارِ تمام تونلها.
بر ساحلِ دریا، بر سخرهٔ کوهها،
بر روی سبزهزارِ دشتها.
بر روی لامپ ترافیکِ همهٔ چهارراهها،
بر تابلوی تمام هتلها.
بر روی کشتیهای بزرگ، بر سینهی آهوان.
بر پیشانی تمام پُلها، بر برفِ قطبها.
بر روی خط استوا،
بر روی جلدِ تمامی رُمانهای زیبا،
روی ریلِ همهٔ قطارها
بر روی.. بر روی.. بر روی..
اسمِ رُزانا را مینویسم و
مینویسم و مینویسم!
🎀 @Sherko_bekas
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمه: #سیامند_شاهسواری
با صدای دلنشین امپراتور شعر دنیا
"شێرکۆ بێکەس"
ادامه دارد...
.
گیانە.. کەی بێ،
تارای سەری، ئاوات لابەرم؟
ئەم تەمەنەم، لە ئاراما، دڵی بسرەوێ
توخوا گیانە، کەی بێ،
دەستی بەهارێ بگرم؟
وەکوو ساواش لەناو کۆشکی،
شادما بخەوێ؟
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
تارای سەری، ئاوات لابەرم؟
ئەم تەمەنەم، لە ئاراما، دڵی بسرەوێ
توخوا گیانە، کەی بێ،
دەستی بەهارێ بگرم؟
وەکوو ساواش لەناو کۆشکی،
شادما بخەوێ؟
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Şêrko_bêkes
#بهیتی_ئاگر "چیرۆکه شیعر بۆ نهورۆز" ــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۲" 🎀 @Sherko_bekas ئهو دەمه، زستانی، شهوێکیان وەیشوومه و بهفرانبار زریانی بهلوورە ئاسمانی تاریکی، لوول ئهدا و له گڤهی پڕتاوی مێگهلی پهڵه ههور ئهترسا و ڕای ئهکرد بهرەو…
#بهیتی_ئاگر
"چیرۆکه شیعر بۆ نهورۆز"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳"
🎀 @Sherko_bekas
مانگێکیتر، زستان وەکوو، پیرەمێردێ
دەم و دانی ئهکهوێت و..
سهری له گوێ قهبر ئهلهرزێ
مانگێکیتر سهرما ئهمرێ
گوڵی کێویی
بهلاسکی پهنجه سهوزەکهی
بهفر لهسهر خۆی لا ئهداو،
دوور و نزیک
چاو له شوانی گوند دائهگرێ
بههار دێت و له دەرگای
حهوشهمان ئهدا و
ئهگری و ئهڵێ
کێ بێ گڕی کوژاوەی چاوەکانی من
ههڵکاتهوە و تا سهر لووتکهی دەسم بگرێ؟!
کێ بێ نهورۆزی زیندانیم،
ئازاد بکا و
به دەنگی بهرز
لاوکی سوورم بۆ بڵێ؟
ئهی گڕی جهژنه سهوزەکهم
بهڵێن ئهدەم من ئهو کهسهم
مانگێکیتر لهسهر بانێژەی ماڵهکهم
ئهتکهمهوە و له بهر چاوی
ژەندرمهکان
کڵپهت ئهگهێنمه ئاسمان.
یاخی بوونه له تاریکیی
خهنجهر کالان به جێ دێڵێ
شهختهی بێدەنگیی ئهشکێنم
ئهو وەختهی تۆ
ئاگر ئهکهیت بهگژ شهوا
منیش ئهچم.. بێ ترس ئهچم
له سهر قهده ئهستوورەکهی
سوورە چناری گۆڕەپان
به کوێره و خهتی "دەس خهتم"
به گهورەیی ناوی "کاوە" و
وێنهی چهکوشهکهی دەستی
ئهنهخشێنم
دەور و بهری سوورهچنار
وەک ڕۆژ ڕووناک ئهکهمهوە
به هاواری کاوە و نهورۆز
ئهم سهر ههتا ئهوسهری شار
ئهخرۆشێنم.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
"چیرۆکه شیعر بۆ نهورۆز"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳"
🎀 @Sherko_bekas
مانگێکیتر، زستان وەکوو، پیرەمێردێ
دەم و دانی ئهکهوێت و..
سهری له گوێ قهبر ئهلهرزێ
مانگێکیتر سهرما ئهمرێ
گوڵی کێویی
بهلاسکی پهنجه سهوزەکهی
بهفر لهسهر خۆی لا ئهداو،
دوور و نزیک
چاو له شوانی گوند دائهگرێ
بههار دێت و له دەرگای
حهوشهمان ئهدا و
ئهگری و ئهڵێ
کێ بێ گڕی کوژاوەی چاوەکانی من
ههڵکاتهوە و تا سهر لووتکهی دەسم بگرێ؟!
کێ بێ نهورۆزی زیندانیم،
ئازاد بکا و
به دەنگی بهرز
لاوکی سوورم بۆ بڵێ؟
ئهی گڕی جهژنه سهوزەکهم
بهڵێن ئهدەم من ئهو کهسهم
مانگێکیتر لهسهر بانێژەی ماڵهکهم
ئهتکهمهوە و له بهر چاوی
ژەندرمهکان
کڵپهت ئهگهێنمه ئاسمان.
یاخی بوونه له تاریکیی
خهنجهر کالان به جێ دێڵێ
شهختهی بێدەنگیی ئهشکێنم
ئهو وەختهی تۆ
ئاگر ئهکهیت بهگژ شهوا
منیش ئهچم.. بێ ترس ئهچم
له سهر قهده ئهستوورەکهی
سوورە چناری گۆڕەپان
به کوێره و خهتی "دەس خهتم"
به گهورەیی ناوی "کاوە" و
وێنهی چهکوشهکهی دەستی
ئهنهخشێنم
دەور و بهری سوورهچنار
وەک ڕۆژ ڕووناک ئهکهمهوە
به هاواری کاوە و نهورۆز
ئهم سهر ههتا ئهوسهری شار
ئهخرۆشێنم.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی #ڕووبار
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#clip
#کۆتەڵی_هەڵەبجە
بە ئارامی بۆ خۆ بنوو هەڵەبجە
دڵنیا بە دادپەروەری دێتە دی....
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#کۆتەڵی_هەڵەبجە
بە ئارامی بۆ خۆ بنوو هەڵەبجە
دڵنیا بە دادپەروەری دێتە دی....
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
🎀 @Sherko_bekas
هەر هەورێ بێ
بە ئاسمانی هەڵەبجەدا کە تێپەڕی
بۆتە نەریت، ئەبێ بۆ ساتێ ڕاوەستێ و
بێتە خوارێ و تۆزێ بگری و بینجا بڕوا!
کە "مانگ" لەسەر ئەوێش هەڵهات
قەدەرێکە و لەو شەوەدا هیلالێکی بێوەژنە!
هەر "با"یەکیش بەسەر ئەودا و
بەلای ئەودا گوزەر بکا
بۆتە نەریت، لائەدات و دائەنەوێ و
پرچەکانی ماچ ئەکات و ئینجا ئەڕوا!
هەر باڵدارێک وەختێ بەسەر ئەودا فڕی
نەریتێکە،لە ئاسۆدا بە باڵ ئەنووسێ
شانزەی سێ و ئینجا ئەڕوا!
هەر کاتێکیش
هۆنراوەی ئەز پێی خستە ناو خەمەکانی
هەڵەبجەوە و چووە ئەوێ
ئیتر هەرگیز جارێکی دی
نایەتەوە بۆ لای من و لەوێ لە باوەش
کێلێکدا ڕائەکێشێ و بۆ خۆی ئەنوێ!
بەر لە خۆڵەمێشیش هەر سووتابووم
وەلێ لە میانەوە بوو باڵم گرتەوە.
بەر لەو خنکانەیش خنکانی ترم دیبوو
ولێ لە میانەوە بوو، بووم بە کێژەنی تەواو.
بەر لەو هەڵوەرینەیش خەزانم هەر دیبوو
وەلێ لە میانەوە بوو، بووم بە پاییزی تەواو.
بەر لەو ئاوارە بوونەیش، ئاوارەییم هەر دیبوو
وەلێ لە میانەوە بوو، بووم بە نامۆی وڵاتی خۆم!
"گڵ مەیلبڕه" و لە دواییدا بیرچوونەوە دێنێ، بیرچوونەوە مردنە و سڕینەوەی ئەبەدی. یادگارەکان کاڵ ئەبنەوە و کاوەخۆ ئەتوێنەوە. یەکتری بزر ئەکەین و ئەبینە کۆمەڵە ئاخێ و کۆمەڵە ئاخەکەیش "با" ئەیانبا بۆ نادیار و خۆشمان بۆ نادیار و تێکەڵ بە هەڵمی ڕووبارەکان، ئەبینەوە و نە سەرەتا ئەمێنێ و نە کۆتایی!
کەچی گڵ نەیتوانی مەیلبڕی هەڵەبجە بێ! بیرچوونەوە عەشقی ئەو شارەی نەسڕیەوە. یادگارەکان تۆخ بوونەوە هاتنەوە لامان. یەکترمان دۆزییەوە و جارێکی دی لە مردنەوە هاتینەوە بۆ لای شارەکەمان!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #تۆ_ئەتوانی_بە_قومێ_ماچ
#بمخەیتەوە_هەڵقوڵین "
.
هەر هەورێ بێ
بە ئاسمانی هەڵەبجەدا کە تێپەڕی
بۆتە نەریت، ئەبێ بۆ ساتێ ڕاوەستێ و
بێتە خوارێ و تۆزێ بگری و بینجا بڕوا!
کە "مانگ" لەسەر ئەوێش هەڵهات
قەدەرێکە و لەو شەوەدا هیلالێکی بێوەژنە!
هەر "با"یەکیش بەسەر ئەودا و
بەلای ئەودا گوزەر بکا
بۆتە نەریت، لائەدات و دائەنەوێ و
پرچەکانی ماچ ئەکات و ئینجا ئەڕوا!
هەر باڵدارێک وەختێ بەسەر ئەودا فڕی
نەریتێکە،لە ئاسۆدا بە باڵ ئەنووسێ
شانزەی سێ و ئینجا ئەڕوا!
هەر کاتێکیش
هۆنراوەی ئەز پێی خستە ناو خەمەکانی
هەڵەبجەوە و چووە ئەوێ
ئیتر هەرگیز جارێکی دی
نایەتەوە بۆ لای من و لەوێ لە باوەش
کێلێکدا ڕائەکێشێ و بۆ خۆی ئەنوێ!
بەر لە خۆڵەمێشیش هەر سووتابووم
وەلێ لە میانەوە بوو باڵم گرتەوە.
بەر لەو خنکانەیش خنکانی ترم دیبوو
ولێ لە میانەوە بوو، بووم بە کێژەنی تەواو.
بەر لەو هەڵوەرینەیش خەزانم هەر دیبوو
وەلێ لە میانەوە بوو، بووم بە پاییزی تەواو.
بەر لەو ئاوارە بوونەیش، ئاوارەییم هەر دیبوو
وەلێ لە میانەوە بوو، بووم بە نامۆی وڵاتی خۆم!
"گڵ مەیلبڕه" و لە دواییدا بیرچوونەوە دێنێ، بیرچوونەوە مردنە و سڕینەوەی ئەبەدی. یادگارەکان کاڵ ئەبنەوە و کاوەخۆ ئەتوێنەوە. یەکتری بزر ئەکەین و ئەبینە کۆمەڵە ئاخێ و کۆمەڵە ئاخەکەیش "با" ئەیانبا بۆ نادیار و خۆشمان بۆ نادیار و تێکەڵ بە هەڵمی ڕووبارەکان، ئەبینەوە و نە سەرەتا ئەمێنێ و نە کۆتایی!
کەچی گڵ نەیتوانی مەیلبڕی هەڵەبجە بێ! بیرچوونەوە عەشقی ئەو شارەی نەسڕیەوە. یادگارەکان تۆخ بوونەوە هاتنەوە لامان. یەکترمان دۆزییەوە و جارێکی دی لە مردنەوە هاتینەوە بۆ لای شارەکەمان!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #تۆ_ئەتوانی_بە_قومێ_ماچ
#بمخەیتەوە_هەڵقوڵین "
.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خانێ
هۆنراوەی مامۆستا شێرکۆ بێکەس
له کتێبی #گۆڕستانی_چراکان
بە دەنگی مامۆستا ناسر ڕەزازی
🎀 @Sherko_bekas
هۆنراوەی مامۆستا شێرکۆ بێکەس
له کتێبی #گۆڕستانی_چراکان
بە دەنگی مامۆستا ناسر ڕەزازی
🎀 @Sherko_bekas
Forwarded from اتچ بات
#هەڵەبجە
چواردەی مانگ بوو
لەسەر گۆیژە، با قەڵەمەکی فڕاندم
کە دۆزیمەوە و پێم نووسی
پۆل پۆل فڕین وشەکانم.
پانزەی مانگ بوو
"سیروان" قەڵەمەکەی بردم
وەختێ گرتمەوە و پێم نووسی
بوون بە ماسی شیعرەکانم
شانزەی مانگ بوو!
ئاخ شانزەی مانگ!
کە شارەزوور قەڵەمەکەی لێ وەرگرتم
وەختێ دایمەوە بنووسم
وەک هەڵەبجە
وشک بووبوون پەنجەکانم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
چواردەی مانگ بوو
لەسەر گۆیژە، با قەڵەمەکی فڕاندم
کە دۆزیمەوە و پێم نووسی
پۆل پۆل فڕین وشەکانم.
پانزەی مانگ بوو
"سیروان" قەڵەمەکەی بردم
وەختێ گرتمەوە و پێم نووسی
بوون بە ماسی شیعرەکانم
شانزەی مانگ بوو!
ئاخ شانزەی مانگ!
کە شارەزوور قەڵەمەکەی لێ وەرگرتم
وەختێ دایمەوە بنووسم
وەک هەڵەبجە
وشک بووبوون پەنجەکانم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
.
Telegram