کاریکەلیماتۆڕ
چووبوومە ماڵی فکرەوە!
هێند شپڕێو بوو ڕێم نەبوو بێمە دەرێ!
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
چووبوومە ماڵی فکرەوە!
هێند شپڕێو بوو ڕێم نەبوو بێمە دەرێ!
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
....شۆفیرێکی دەست و پەل چڵکنی چاوبەمەشخەڵ، هاواردەکا: چایی، شام، نیکۆتین، "سرویس بهداشتی"...
داماندەبەزێنێتە قەراغەڕێیەکی لۆچ و پۆچی تەوێڵچڵکن. هەموو پێک دادێن.
خۆمم حەشارداوەتە ناو جووڵەجووڵی ئەو حەشیمەتەی دابەزیون جەستەیان پڕ یا خاڵی کەن. تف هەڵاوێی دەیبەستێ...
دوای سەعاتەچارەگێک، سیگناڵێکی توند حاڵیمان دەکات، دەبێ سوار بینەوە. دەچمەوە سەر کورسیی ژمارە حەوت و دەست دەکەم بە خۆخواردنەوە...
خەم هەر لە سەرەتای ڕێگەوە چوارقوڕنەمی داگرتووه و لێم کلاوڕێژ دەبێ، دادەبارێم. ژنێک لە کورسییەکەی ئەوبەرمەوە چاوی لێمە. وەک کوێرە لە تەندوور بهاوێ، هەرچی لەبەر دەستییەتی هەڵیدەلووشێ. ئیشتیای لە قسەیە. بە دەم مڵچەمڵچەوە دەڵێ: بۆ دڵت وا...
ناهێڵم قسەکەی تەواو بێ. لەچکەکەم دەکێشمە سەرچاوم و خۆم و فرمێسکەکانمی لێ حەشار دەدەم.
تا وێستگەی دوایی، بە دەم گریانەوە خەو بردوومیەتەوە ئەگەر کاوەکاوی بیرەوەرییەکانی تەنگم پێ هەڵنەچنێ.
دەنگێک لە کاژەڵەی سەرمەوە خۆ بازرە دەکاتە ناو گوێچکەم: مەخەوە! خەو هەمیشە خوێڕیانەترین ڕێگەی هەڵاتنە. کە دەروەستی مەراق نایەن پەنا بۆ خەو دەبەن.
دەنگەکە لەگەڵ دەنگی ئەو ژنەی لە پێش منەوە دانیشتووە و بێوچان بە گووشییەکەی قسە دەکات، تێکەڵ دەبێ و کاڵ کاڵ دەبێتەوە و ئیتر نایبیستم.
چاوم بە ئارامی دەقووچێنم، دەمەوێ بە گوێی دەنگەکە نەکەم و بخەوم. دێتەوە بەرچاوم. بێ دەم، بێ لووت، بێ چاو. دەمووچاوێکی هەمووی تووک. تووکێکی زبری ڕەش و قژ و بژ. لە شوێنی ئەو لێوانەی وا نییەتی خەریکە دەجووڵێتەوە. چاوم هەڵدێنم و پەنا بۆ پیرێژن دەبم. دەمەوێ جوابی وڵامەکەی دەمەوە، خەوتووە...
کابرای شوفێر ویرەی دێ، ماشێنەکە وەک کوڕێکی مێرمنداڵ لە گاوانییەوە هەڵدەبەزێ و تا کەنار و دواتر تا نێوەڕاستی شوستەکە دێت. دەست لە جانتاکەم دەنێم. دەستم وە تۆپەڵەیەک تووکی زبری ڕەق دەکەوێ. دەمەوێ دەستم دەرکێشم شتێک لە نێو جانتاکەمەوە قەپاڵ بە سەرپەنجەم دادەکات و قامکی شادەم لە بنەڕەتەوە دەقرتێنێ و دەیکرۆژێ. دەزیقێنم
پیرێژن لە خەو ڕادەبێ. دەست دەکاتەوە بە خواردن. چاوم لە دەستیەتی. لە دەڵقێکی چکۆلەدا قامکە پەڕاوەکەی دەستم دەردێنێ و دەیخاتە نێو لەتێ نان و یەک و دوو بێ ئەوەی بیجاوێ قووتی دەدات. زمانم لە گۆ چووە. ناتوانم هیچی لێ بپرسم.
سەرم ژانی مەرگی تێوە دەچێ و پەناملم چڵ دەدات. لە گێژەوە دێم. دەستم سڕ سڕە.
منداڵێک لە پشت سەرمەوە هەرا دەکا خالە! بیرم دێتەوە هەر ئەو منداڵەی کاتێ لە وێستگەی یەکەم سوار بووم بە بن چاوی حەشیمەتەکە و بە دزییەوە چاوێکم لێ قرتاندبوو و لێومم وەک ئەوەی داوای ماچی لێبکەم بۆ خڕ کردبۆوە. ئاوڕی لێدەدەمەوە، پێدەکەنێ. پێدەکەنم. دێتە سەر کۆشم. جانتاکەم دەکەمەوە و نانەقەیسییەکی دەدەمێ. قامکی شادەم لە شوێنی خۆیەتی و لکاوەتەوە بە دەستمەوە. منداڵەکە نانەقەیسییەکە بە مشەمشەوە دەخوات، دایکی دەڵێ ئەزیەتتان نەکات؟ پێش ئەوەی بمەوێ بڵێم نا؛ چاوم چۆتە خەو. لە من وایە پێش ئەوەێ بگەمە دواوێستگە بە ڕاکێشڕاکێش دامدەبەزێنی و خۆت دوور دوور دەکەویەوە و بەجێم دێڵی...
منداڵێک قامکی شادەم دەمژێ و ماشێنەکە ڕایدەگرێ:
چایی،شام، نیکۆتین، "سرویس بهداشتی"...
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
هەینییەک لە ڕێبەندانی ۲۷۲٤ی کوردی

ماڵ
ماڵ یانی سرووشتی بێکهس مان
ماڵ یانی تەواوی تەنیایی
حەوسەلەی چندراوی رەنگاورەنگ
وەک سەلیقەی خوداژنی ڕایی
ئەو ژنەی کە تەواوەتی رەنگی
دادەچۆڕی بە دار و دیوارا
مێردەکەی کە کەرامەتی نەفسی
رەنگە هەڵچێ بە شاژنی شارا
ماڵ یانی زەمانی بەر پێیان
وەک هەمیشەی ژیانی تیکراری
داستانێ وەکوو ژیاننامەی
ساعەتێکی خەمۆکی دیواری
دەستەکانم لەدووی شتێ وێڵن
پەنجەکانم بە پێی کەسێ شێتن
چاوەکانم رەشایی ژینێکی
هەڵوەدایی..... ئەرێ!!!! لە بەر پێتن
ئاشپەزخانەیەک سەری وێران
قاپ و کەوچک رژاوی بێوەختی
چاوەکانی رەشایی چەوری و چڵک
دوو هەسارەی شەوانی بەدبەختی
خاکو خۆڵی تەواوی کۆڵانان
نیشتووە لێم و خوێنی ڕەش کردووم
ئەی گلۆبالیزاسیۆنی خاک
من لە بەر با جەهانی دڵمردووم
من بە دەم پیاوی خەو ویشک بوونم
قونچکەسیغاری زەردەڵەی بۆگەن
وەزنی سادەی ژنێکی چوار پارەی
دووکەڵاوی؛ تەتەن تەتەن تەن تەن
بێزەمانی قەڵافەتی سێکسی
بێنیشانی کڵیشەیی بوونە
مەوتەنی کێ کەلاوەیەک پیاوی
چاو لە ماڵی هەمیشەیی بوونە؟!
گەلاوێژی۹۸
🆔@honarpoem
#هونەرموکریانی
ماڵ یانی سرووشتی بێکهس مان
ماڵ یانی تەواوی تەنیایی
حەوسەلەی چندراوی رەنگاورەنگ
وەک سەلیقەی خوداژنی ڕایی
ئەو ژنەی کە تەواوەتی رەنگی
دادەچۆڕی بە دار و دیوارا
مێردەکەی کە کەرامەتی نەفسی
رەنگە هەڵچێ بە شاژنی شارا
ماڵ یانی زەمانی بەر پێیان
وەک هەمیشەی ژیانی تیکراری
داستانێ وەکوو ژیاننامەی
ساعەتێکی خەمۆکی دیواری
دەستەکانم لەدووی شتێ وێڵن
پەنجەکانم بە پێی کەسێ شێتن
چاوەکانم رەشایی ژینێکی
هەڵوەدایی..... ئەرێ!!!! لە بەر پێتن
ئاشپەزخانەیەک سەری وێران
قاپ و کەوچک رژاوی بێوەختی
چاوەکانی رەشایی چەوری و چڵک
دوو هەسارەی شەوانی بەدبەختی
خاکو خۆڵی تەواوی کۆڵانان
نیشتووە لێم و خوێنی ڕەش کردووم
ئەی گلۆبالیزاسیۆنی خاک
من لە بەر با جەهانی دڵمردووم
من بە دەم پیاوی خەو ویشک بوونم
قونچکەسیغاری زەردەڵەی بۆگەن
وەزنی سادەی ژنێکی چوار پارەی
دووکەڵاوی؛ تەتەن تەتەن تەن تەن
بێزەمانی قەڵافەتی سێکسی
بێنیشانی کڵیشەیی بوونە
مەوتەنی کێ کەلاوەیەک پیاوی
چاو لە ماڵی هەمیشەیی بوونە؟!
گەلاوێژی۹۸
🆔@honarpoem
#هونەرموکریانی
ئەو ڕۆژانەی قەڵەم دەروەستی هەستەکانم نایەن و نووسین تەنگەژەیەکی بێبەزەیە...
ئەو ساتانەی وشە دادم نادا و گریان پێم ناوەستێ...
ئەو دەمانەی لاپەڕەی یەکەمی دڵم شیتاڵە و بە دەم بایەکی نگریسەوە هەڵوەدایە..
ئەو ڕۆژانەی ژنیەتی دەسکی تەورێکە کە لە مەرقەدی قەد و باڵام چێ کراوە و چاوم مەشعەلێکە کە ڕێم پێ هەتەرە دەکا و دەستم هەنبانەی کارینەکراوە، چم پێ دەمێنێ جیا لە هەڵدانەوەی لاپەڕەی شاعیرانی دی...
ئەوان کە وەک خۆم تا سەر ئێسقان هاوارن، وەک خۆم غەریبەماڵ و کەیلان، وەک خۆم پێملی دڵیانن و هەمدیسان وەک خۆم داڵدەیان ڕستە بێسەرەوبەرەکان
ئەم شێعرەی کاک عەبدوڵڵام دانا کە خۆمم تێدا دۆزییەوە. منی ون بوو، منی پێخوستی نەکرکارییم....
"لاولاو"

تۆ "وەلیی" لەم هەترەڕێیانەی کە بێ"شەم" مانەوە
دیبەکەی عالەم دەڵێن" دێوانە"یە، دێوانەتم
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
"لاولاو"
دیبەکەی عالەم دەڵێن" دێوانە"یە، دێوانەتم
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
"لاولاو"
Forwarded from شاهۆی وێژەوان (Shaho Piroz)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
كۆڕی عەبدولخالق یەعقووبی لەسەر شیعری حەزرەتی نالی بە ناونیشانی “نالی, شاعیری مرۆڤ و ڤیان” لە دەربەندیخان، سەنتەری گەنجان، كافێ لیسا، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێكەوتی 11/01/2024•
ئەشكم كە لەگەڵ عەشقمە تیفلێكی فەهیمە/ هۆشم كە لەگەڵ خۆشمە پیرێكی نەزانە

ژیان بە کاتی زەردەپەڕ
پڕم لە شێعری شێت و تەڕ، پڕم لە خەم، پڕم لە شەڕ
پڕاوپڕن دڵ و قەڵەم، بڵێی قەڵەم بگاتە پەڕ؟
پڕم لە ئەشقی ئەو کەسەی، کەسی نەدی لە خۆی پتر
مەلێکی بفڕێ بێ ئەوین، بە کاری چیدی باڵ و پەڕ؟
کە دوورە لێم هەموو لەشم، دەبێتە شێعر و گوڵوشە
کە دەیگەمێ، گومن وشەم، لە ئاستی دەبمە کاس و کەڕ
خەیاڵی باوەشت دەکەم، بە باوەشت قەسەم گوڵم
خەیاڵی باوەشت نەدەم، بە ئاسمان و بەحر و بەڕ
دەمەوبەیان، بە بۆنی تۆ لە خۆم و خەو کە ڕاچەنێم
خەرابی بۆنی ئەو لەشەم، هەتاکوو کاتی زەردەپەڕ
شەڕی ئەوین و عەقڵە جا، براوە هەر ئەوینە تا
جیهان لە سووڕ و گەڕ کەوێ، کەوێ جیهان لە سووڕ و گەڕ
بە یار دەڵێم کە کەوشەنت بە ڕووح و جەستە دێنمە بەر
دەڵێ بەیار دەکێڵدرێ بە جووتە گای نەخۆش و لەڕ؟
کە شۆرەکاتی ڕوومەتم، شەقارشەقار و ویشکەسوێن
هەڵیقوڵاندووە کانییەک، دوو چاوی هەر هەمیشە تەڕ

Telegram
لاولاو
تا نەیەی نازێتە سەر زاری قەڵەم شێعرێکی تەڕ
هەر کە بێی دیوانە شێعرێکی لەسەر زاران دەبێ
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
https://tme/lawlaw1400

یادداشت: یاقووب خزری: ڕەوانناس و ڕەخنەگر
ئەدەبی منداڵان وەکوو دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی _ ڕەوانناسانە و ژانرێکی ئەدەبی خاوەنی نیزامێکی مەعریفی و پێکهاتەیەکی عەقڵانی و تێئۆریکی تایبەت بە خۆیەتی. سووژەی سەرەکی ئەو دیاردەیەش منداڵە و تەوەری سەرەکیش چەمکی منداڵە. جیهانوێنای منداڵ لە پرس و ڕووداوەکانی دنیای ئەوڕۆ بە نیسبەتی ڕابردوو تووشی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی و ئەساسی بووە، ئەو گۆڕانکارییە هەم لە پێکهاتەی زەینی و هەم لە مێتۆدەکانی تەحلیل و شیکردنەوەی پرس و ڕووداوەکان لە لایەن منداڵەوە ڕووی داوە. منداڵ لە جیهانی ئەوڕۆدا بە پێچەوانەی هێندێک لە مەکتەبە فکرییەکانی پێشوو، ئیتر وەکوو ئۆبژەیەکی بێدەسەڵات سەیر ناکرێ، منداڵی ئەو سەردەمە چ لە ڕووی زانستی و چ لە ڕووی سووننەتەکانی ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگا ڕۆڵی سووژەیەکی کارتێکەر دەگێڕێ و لە زۆرینەی ڕووداو و پرسەکانی کۆمەڵایەتی خاوەنی زەینێکی شڕۆڤەکارانەیە. لەسەر ئەساسی ئەو خوێندنەوەیە لە دۆخی منداڵ و چەمکی منداڵ، خوڵقێنەرانی دەقی منداڵانە پێویستە بە خوێندنەوە و قەڕائەتێکی تر دەقی منداڵان بخوڵقێنن و دەقەکان لە حاڵەتی تەوسیفی بگوازرێنەوە و بەرەو ساز کردنی دەقگەلی پرسیارخوڵقێن. دەقگەلی پرسیارخوڵقێن ئەو دەقانەن کە منداڵ تێیاندا حزووری ئەکتیڤی هەیە و لە ڕیوایەت و گێڕانەوەکاندا خۆی دەبێتە بەشێک لە کاراکتێرەکانی دەقەکە، لە مەفهووم و دەستەواژەکانی ناو دەقەکە دەکۆڵێتەوە و پرسیاریان لێ ساز دەکا؛ ئەو تایبەتمەندییە لە شێعریشدا زەروورەتی هەیە، بۆ وێنە منداڵ ئیتر ناکرێ تەنیا بیسەرێکی بێدەسەڵات و مەیوو(منفعل) بێ؛ بەڵکە بە پێچەوانە پێویستە بە زەینێکی پرسیارگەر لە چەمکە شێعرییەکان بکۆڵێتەوە و خۆی ببێ بەشێک لە شێعر و مەفهوومە شێعرییەکان و تەنانەت چەمکە شێعرییەکان تووشی چەلێنج بکا. ئەو پڕۆسەیە لە پێناو ساز کردنی دیاردەیەکی نوێ بە نێوی "منداڵی ڕەخنەگر" یا "منداڵی پرسیارگەر" بیچم دەگرێ. سەرچاوەی ئاگایی و ڕووناکبیری پرسیاری ڕەخنەگرانەیە، کەوایە پرۆسەی ناوبراو دەسپێکی ساز بوونی کۆمەڵگایەکی ڕووناکبیر و خاوەن هزری ڕەخنەییە لە پێناو ساز کردنی زیستجەهانێکی بەختەوەر.
لە بابەت ئەو بەرهەمە شێعرییەشدا بە پێویستی دەزانم ئاماژە بە چەند خاڵێکی گرینگ بکەم، ئەویش یەوەیە: "کۆمەڵەشێعری بەردەست بە نێوی ئاڵا نووسینی خاتوو لەیلا بەهرامبەیگی کە بەپێی ستاندارد و پێوەرە زانستییەکان بۆ منداڵانی کەمتر لە شەش ساڵ نووسراوە و منداڵان بەر لە چوونیان بۆ قوتابخانە دەتوانن کەڵکی لێ وەرگرن؛ هەنگاوێکی جیددییە بۆ دەسپێکی ئەو پرۆسەیەی باسمان کرد، هەرچەند ڕەنگبێ کۆمەڵەشێعری ئاڵا ئێستا مەودای هەبێ لەگەڵ ئەو ستایلەی لە پێشەکیدا باسمان کرد؛ بەڵام لە هێندێ شوێن نووسەر توانیوێتی دەلاقەیەکی هەرچەند کورتیش بەرەوڕووی جیهانبینییەکی تازە لە دەقی منداڵانەدا بکاتەوە. بۆ نموونە لە گشتی شێعرەکاندا جیا لە شێعری "پرسیارەکانی ئاڵادا" نووسەر توانیوێتی بە کەڵک وەرگرتن لە ڕیوایەت(گێڕانەوە) مەفهوومە شێعرییەکان لە حاڵەتی تەوسیفدا نەهێڵێتەوە و بەردەنگ(واتا منداڵ) بەردەوام لەگەڵ چەمک و مەسئەلە شێعرییەکان ئاوێتە بێ و خۆی ببێتە بەشێک لە ڕێوایەتەکە، سووژەکان لە شێعرەکاندا ئەکتیڤن، منداڵیش لە دەقێکی لەو چەشنەدا تا ڕادەیەک لە ئاستی ئۆبژەیەکی بێدەسەڵاتڕا دەگوازێتەوە بۆ سووژەیەکی کارتێکەر و خاوەن ڕۆڵ لە دەقەکەدا. شێعری پرسیارەکانی ئاڵاش لەسەر ئەساسی پرسیار لە هێندێک مەفهوومی ژیانی ڕۆژانەی منداڵاندا نووسراوە و منداڵ گەرەکییەتی بەو پرسیارانە بە ئاگایی بگا. ئەو شێعرەش دەکرێ وەکوو دەسپێکێک بۆ ساز بوونی زەینێکی پرسیارگەرانە لە قەڵەم بدەین، جەوهەری سەرەکی لەو شێعرەدا پرسیارە و پرسیار وەکوو ئامرازی دەستەبەر کردنی ڕووناکبیرییەکی منداڵانە لێرەدا دەور دەگێڕێ.
لە کۆتاییدا هیوادارم خاتوو لەیلا بەهرامبەیگی لە نووسینی دەقی منداڵانەدا بەردەوام بێ و ببێتە سەرچاوەیەکی گرینگ بۆ دەقی منداڵانە. دڵنیاشم بەو ئیرادەیەی خاتوو لەیلا هەیەتی گەیشتن بەو ئامانجە پیرۆزە دژوار نییە. بە هیوای داهاتوویەکی ڕووناک بۆ منداڵانی وڵاتەکەمان.
https://www.tg-me.com/rewannaskurdi

ڕەوانناس(Psychologist)
یاقووب خزری : ڕەوانناس، ڕەواندەرمانگەری منداڵ، نووسەر و ڕەخنەگری ڕەوانناسیی دەقی ئەدەبی، توێژەری ئەدەبیی منداڵان.
✔ ڕەوانناسی و ئەندیشەی رەوانناسانە بە زمانی کوردی
✔ خوێندنەوە و تەفسیری مەفهوومی منداڵ لە دەلاقەی ڕوویکەرده زانستییەکانی سەردەم.

پێرستی بەربژێرەکانی خەڵاتی جیهانیی "هانسکریستییەن ئاندێرسەن"ی 2024ی ڕاگەیەندرا.
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Listen to Your Heart °
Mustafa Avşaroğlu
گوێ بۆ دڵت ڕاگرە!
هەموو شتێ لە زستاندا دەیبەستێ
جگە لە ئەوین، بۆنی تۆ و هەندێک لە بیرەوەرییەکانت.
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
هەموو شتێ لە زستاندا دەیبەستێ
جگە لە ئەوین، بۆنی تۆ و هەندێک لە بیرەوەرییەکانت.
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Audio
@avindaripartok
🌏کۆڕی ۲۸ی بەفرانباری ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
🔰تەوەر: قالبە نوێیەکانی گێڕانەوە
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات: ۳۹:۲٤ خولەک
🔋قەبارە: ۲۳.٦۸ مێگابایت
#لێژنەی_چیرۆک
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
🔰تەوەر: قالبە نوێیەکانی گێڕانەوە
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات: ۳۹:۲٤ خولەک
🔋قەبارە: ۲۳.٦۸ مێگابایت
#لێژنەی_چیرۆک
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە، ئەمجارەیان لە پەنێلێکی زانستیدا ئاوڕێک دەدەینەوە لە ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان .
بابەتی باسەکە لە ژێرناوی philosophy for children یا " fbc" فەلسەفە بۆ منداڵان"ە.
بەڕێوەبەری ئەم بەشە خاتوو لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"ە.
دانیشتنەکە شەوی چوارشەممە ۱۱ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
کاتژمێر ۹ی شەو، بە دوو شێوەی ڕاستەوخۆ و ئانڵاین بەڕێوەدەچێ.
بەشێکیش بۆ پرسیاری دۆستان تەرخان دەکرێ.
بەشداریتان هۆی دڵگەرمییە.

ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە، ڕێکەوتی ۱۱ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، لە پەنێلێکی زانستیدا ئاوڕێکی داوە لە ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان.
خاتوو لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"، باسێکی لەسەر "فبک" یا فەلسەفە بۆ منداڵان و پێوندیی لەگەڵ ئەدەبیاتی منداڵ و مێرمنداڵ ئاوا دەست پێکرد:
منداڵ بە شێوازێکی سروشتی بوونەوەرێکی فەلسەفییە. زۆربەی پرسیارگەلی منداڵان ئاوێتەی گوتەزا فەلسەفییە قووڵەکانن...
لەو دانیشتنەدا لەسەر بیر و ڕاکانی دوو فەیلەسووفی گەورەی ئەمریکایی کە دامەزرێنەرانی فەلسەفەی منداڵانن، واتە لیپمن و مەتیووز قسە کرا.
لە پاژی دووهەمدا پرسیارگەلی بەشداربووانی کۆڕەکە لەمەڕ بابەتی دیاریکراو و هەروەها چەند تەوەری دیکەی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان لە لایەن خاتوو بەهرامبەگییەوە وڵام دراوە.
لە بەشی کۆتاییدا کتێبی "آیا خرس بچە را دزدید؟" _کە پرسیارگەلێکی فەلسەفی تێدایە_خوێندراوە و کەوتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
وێڕای ڕێز و سپاسی هاوڕێیانی هێژای ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە فایلی دەنگیی ئەم دانیشتنە بە زوویی لە لایەن کاناڵی ئەنجومەنەکەوە بڵاو دەکرێتەوە.
Baran Literary Society
@baran_naghadeh