Telegram Web Link
Audio
دانیشتنی یەکەمی کۆرسی ئەدەبناسی، ۲۵ی گەلاوێژی ۱٤۰۱ی هەتاوی، ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: فەلسەفەی ئەدەبیات

🗣دکتۆر ڕه‌ھبه‌ر مه‌حموودزادە
📦ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
كات: ۴۸:۰۵ خولەک
🔋قەبارە: ۱۴.۵ مێگابایت

کۆرسی_ئەدەبناسی
https://www.tg-me.com/dr_rehber

•┈┈•📘✍🏻•┈┈•
@jalesefiyari
•┈┈•📚📘•┈┈•
Audio
دانیشتنی دووەمی کۆرسی ئەدەبناسی، ۶ی گەلاوێژی ۱٤۰۱ی هەتاوی، ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: فەلسەفەی ئەدەبیات

🗣دکتۆر ڕه‌ھبه‌ر مه‌حموودزادە
📦ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
كات: ۴۸:۰۵ خولەک
🔋قەبارە: ۱۴.۵ مێگابایت

کۆرسی_ئەدەبناسی
https://www.tg-me.com/dr_rehber

•┈┈•📘✍🏻•┈┈•
@jalesefiyari
•┈┈•📚📘•┈┈•
Audio
دانیشتنی سێیەمی کۆرسی ئەدەبناسی، ۱۵ی خه‌رمانانی ۱٤۰۱ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: فەلسەفەی ئەدەبیات

🗣دکتۆر ڕه‌ھبه‌ر مه‌حموودزادە
📦ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
كات: ۵۵:۳۰ خولەک
🔋قەبارە: ۱۹.۱ مێگابایت

#کۆرسی_ئەدەبناسی
https://www.tg-me.com/dr_rehber

•┈┈•📘✍🏻•┈┈•
@jalesefiyari
•┈┈•📚📘•┈┈•
Audio
دانیشتنی چوارەمی کۆرسی ئەدەبناسی، ۲۲ی خەرمانانی ۱٤۰۱ی هەتاوی، ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: فەلسەفەی ئەدەبیات

🗣دکتۆر ڕه‌ھبه‌ر مه‌حموودزادە
📦ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
كات: ۵۰:۴۶ خولەک
🔋قەبارە: ۱۷.۹ مێگابایت

#کۆرسی_ئەدەبناسی
https://www.tg-me.com/dr_rehber

•┈┈•📘✍🏻•┈┈•
@jalesefiyari
•┈┈•📚📘•┈┈•
Audio
دانیشتنی پێنجەمی کۆرسی ئەدەبناسی، ۲۹ی خەرمانانی ۱٤۰۱ی هەتاوی، ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: فەلسەفەی ئەدەبیات

🗣 دکتۆر ڕه‌ھبه‌ر مه‌حموودزادە
📦ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
كات: ۵۲:۰۰ خولەک
🔋قەبارە: ۱۵.۷ مێگابایت

#کۆرسی_ئەدەبناسی
https://www.tg-me.com/dr_rehber

•┈┈•📘✍🏻•┈┈•
@jalesefiyari
•┈┈•📚📘•┈┈•
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە بەفر دەچی

سارد
سپی
قورس



"لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
تاکەژەنی نەرمە نایە
آموزشگاه موسیقی پاییزه
تاک‌ژەنیی نایە: ئاوێتەیەک لە حەیران، گەلۆ، لاوکی گەنج‌خەلیل

نەرمەنایە: مامۆستا مەنسوور بەهرام‌بەگی

مێژوویەکی ڕەسەن و پڕ شانازی بە هەموو ڕەنجە پیرۆزەکانییەوە وێنا دەبێتەوە و لەبەر خۆتەوە دەڵێی کوردبوون شانازییەکە کە بە باڵام دووراوە.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Audio
@stereoasrinmahabad
مژار:
سووکەئاوڕێکی مێژوویی لە چالاکیی کەلتووری، هونەری، وێژەیی، لێکوڵینەوەیی و زمانەوانیی ژنانی هاوچاخی ڕۆژهەڵات

🔈 وتاربێژ:
دوکتور ئەحمەد ئەحمەدیان؛ زمانناس و توێژەر

[کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی "جلوبەرگی ژنانی ناوچەی موکریان"ـی خاتوو ماپەرە لاهیجانی، ساڵی 1397ـی هەتاوی]
🔺ڕاستکردنەوەی وتاربێژ: "گڕوگاڵی منداڵان"،ساڵی 1325ـی هەتاوی، واتە 72ساڵ‌لەمەوبەر[بەپێی ڕێکەوتی ئەم‌وتاردانە]، دەرچووە.
✴️ #د_ئەحمەد_ئەحمەدیان #وتار
🆔 @fzkbeyan


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
کە تاوی یادی تۆ هەڵدێ لە کۆتادێڕی شەوگارم
کەسەر هەڵدێ و بزەی خۆشی بە پۆل دەخزینە سەر زارم

ئەرێ ئێرە ژیانە، لادە لێم لا دێوی دڵتەنگی!
لە حەیفی تۆش بێ قەت تازە، تنۆکێ تاسە نابارم

  لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
ئەدەبیاتی منداڵان
By Mp3Cut_Pro
دانیشتنی رێکەوتی ۱۱ ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە

بەشی: ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان

تەوەر: فەلسەفە بۆ منداڵان

گوتاربێژ: لەیلا بەهرام‌بەگی(لاولاو)

Baran Literary Society
@baran_naghadeh

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Audio
- "نویسندگان کودک و نوجوان - احمدرضا احمدی"

- به یاد احمدرضا احمدی، برنامه‌ای قدیمی از رادیو کودکان دنیا را بازپخش می‌کنیم.

#ادبیات_کودک
#احمدرضا_احمدی

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
ئافەرینت لێبێ ئەی دڵ! چونکێ سڵ ناکەی لە خەم
نایکوتی دەرکی ئەوین و بۆ تەپین ناگری ئێخەم

گوێچکەت ئاخنیوە لە حیلەی ئەسپەکانی بێکەسیم
زین دەکەی ماینی نەمانم، دەیدەیە دەست کاکە مەم


تێبینی: تابڵۆکەی وا لەگەڵ ئەم دووبەیتییە دانراوە، ناوی "امتداد تنهایی"ە لە خاتوونی نیگارکێش
"شیوا قەنبەری"


     لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
نالی حەزرەتی غەریبان
i.snour.ahmadi
یەکەم پادکەستی چاندلاو؛ نالی حەزرەتی غەریبان

✓لەم پادکەستەدا کە باس و بابەتێکە لەسەر نالی شاعری گەورەی کورد ئەم باس و بابەتانە ئەبیسن؛

✓ ژیاننامەی نالی
✓ئەو کتێبانەی لەسەر نالی نووسراون
✓وتەی دوکتور عەبدوڕەحمان یەعقووبی و ئەبووبەکر سدێق و تەلعەت تاهێر لەسەر نالی
✓ دیکلەمەی شێعرەکانی نالی
✓باس و بابەتێ لەسەر دوو چەمکی غوربەت و عەشق لە شێعری نالیدا


هیوادارم بە دڵتان بێت و هاوڕێمان بن لە بڵاوکردنەوەیەدا

https://www.tg-me.com/Shewnama

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
شێعرەسات

شێت و پەتیارەم بەدواتا وێڵ و ئاوارە و تەرە
گێژ و مەستی یادی تۆم و یادەکەت باسی سەرە


کووچەتان مەڵبەندی بەکرە و پڕ لە شۆڤار و نەیار
جێژوان گۆڕاوە، هەستە تاکوو کووچەی مە وەرە

ڕاو و ڕووتە لەم حەسارە و لەم شەقام و کووچەیە
دەستی دڵ بگرە و هەتاکوو ژوورەکەی دڵتی بەرە

تاکوو دەتبینم، تەزووی شەرمێکی قووڵ دێتە لەشم
بمکە باوەشت و بە جارێ، شەرم و ترسم لابەرە

شەو شەقە و یادی ئەوینت کارەساتی پێوەیە
دەرکی دڵ قوفڵ و قەپاتە و دیل کراون پەنجەرە


کەس‌نەکێڵ و بەردەڕەق بوو، قاقڕستانی دڵم
تۆوی ژینت پێوەکرد و ئێستێ کێڵگە و بێدەرە

دوێشەوێ "لاولاو" بە چرپە پێی کوتم کاتێ نەمام
پێش ئەوەی گڵ کەن بە چاوما، ئەو هەواڵەی بۆ بەرە

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
              

وێنەکە هی خاکی پیرۆزی هەورامانە. گڵکۆی بە گوڵ‌خەمڵاوی قەبرستانی پیرشالیار، ڕەشەممەی ۲۷۲۲ی کوردی.
قوتابیانی سەرکەوتووی قوتابخانه‌ی ماسوێ، ڕێکەوتی ١٤٠٢٫١١٫٢١
(ئەوساڵ کتێبەشێعرەکەی هاوڕێی شاعیر و هەڵکەوتوو، خاتوو لەیلا بەهرام‌بەگی -دنیای ئاڵا-م وێڕای ڕێزنامە پێشکەشی قوتابییەکان کرد. ئەگەرچی ئەو کتێبە بۆ منداڵان نووسراوە بەڵام کاتێ ئەوساڵ- لە حەوتووی کتێب‌خوێنی- شێعرێکم لەو کتێبەکی بۆ خوێندنەوە زۆریان پێ خۆش بوو. بڕیارم دا ئەو کتێبەیان بۆ بکەمە دیاری و خەڵات. ئەو کتێبەی کە دەبا چەن ساڵ لەمەوبەر خوێندبایانەوە دەبێ ئێستا و لەو تەمەنەی بیخوێننەوە... دڵنیام لەنێو بنەماڵەکانی ئەم دوو ئاواییەش، ماسوێ و دایماو، لایەنگری چاک پەیدا دەکا.
بە هیوای داهاتوویەکی ڕوون بۆ منداڵە چاوگەشەکانی وڵاتەکەمان و بەردەوامی هاوڕێی خامەڕەنگینمان خاتوو لاولاو.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
ئەم پەیامەی برای خۆشەویستی شاعیر، مامۆستای ئازیز، کاک کەماڵ ڕامووز، بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبیی باران لە شاری نەغەدە، تریفەی هەزار ئەستێرەی چاوگەشی هیوای خستە ناخمەوە.
دەخوازم شایانی ئەم لوتفە بم. هیوامە لاپەڕەکانم بایی ئەوندەی بن بکەونە ژێر سەرنجی گوڵەباخەکانی ئەم دوو ئاواییە.
ئەرک و پێزانینم هەیە لە ڕێگەی دوورەوە.


"لاولاو"
در قامتت چیزی بە گریە وامیداردم
شاید، کوهی کە با تو نرفتەام حلول کردە باشد در بلندایت
شاید بیدی کە نە چندان مجنون است کە سربەزیرت کند و نە چندان سبز کە برویاندم
شاید دودی در لابەلای نفسهایت کە سهمم نیست از مکش
چیزی در تو می‌گریاندم، چیزی فراتر از رنج، زیباتر از عشق، چیزی است چیزی کە نباید بدانمش....


     "لیلا"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
وەسیەت

کە مردم
بمدەنە دەست بایەکی سەرەڕۆ
هیلاکم لە چەقینی ڕیشەکانم لە ویشکەڵانیتاندا
بمدەنە دەست ئاگر
سڕم بە دەست بەستەڵەکی نیگاکانتانەوە
بمدەنە دەست ئاو
با خوڕەیەک ڕامدا تا بنچینەی قاقڕستانی ئەندێشەتان
با قەڵپەزەیک بمپریشکێنێتە ناو شێعرێکی یاخی
بمدەنە دەست خاک
نا
نا
نا مەمدەنە دەست خاک
دەترسم لە خاک
خاک دەستەودایرەی کفنە و بڕبڕەپشتی کۆچ
لێم مەگرن ئەگەر بڵێم
لە دووتوێی هەموو بەیبوونەکانی ئەم خاکەدا
لە توولەلاولاوەکانی ئەم دەوەرەدا
لە ڕەشێنەی ناخی هەموو هەڵاڵەکان و لە کەزێی هەموو گیابەندەکانی ئەم وڵاتەدا
هەر نەبێ
کاژەڵەی سەری لاوێک
قولاپەی خڕی کیژێک
هەر نەبێ مێخەکبەندی شۆڕەژنێک
هەر نەبێ فەقیانەی پیاوێکی دەستەم
بەدی کردووە
پێم شک دێ
هەندێ گوڵم لەم خاکە پێ شک دێ کە چووبێتنە سەر تەریقەتی بەکرە شۆڤار

مەمدەن بە خاک
بمدەنە دەست با و ئاگر یا ڕووبارێکی نەحەملاو
مەمدەنە دەست خاک..



   لەیلا بەهرام‌بەگی  "لاولاو"


سەرەتای ئاخرمانگی دوایین وەرزی
ساڵی نازانم چەند!


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
کۆچەری

چاوەکانم ڕشتووە، ڕۆییشتنت ناچێ لە بیر
بیری ڕۆژان و شەوان خۆشویستنت، ناچێ لە بیر

پەلکەکانم کردەوە وا پەنجەکەت هۆنبوویەوە
بۆنی سەرپەنجە لە کاتی بەستنت، ناچێ لە بیر

کوڵمەکانم سوور بوون وەک ئاخی بێنازی وڵات
فێری ڕۆژگوونەی دەکەم، سووک‌گەستنت، ناچێ لە بیر

جێگە نازی پەنجەکانت هەوری پەنکێک دەیگرێ
شەو هەناسەی بێخەوی لانووستنت، ناچێ لە بیر

کەوتە کەوڵم  کێچی کۆچێ،  ڕێگە گیرا هاوسەفەر؟
قەت کەوی نابم بە تۆ پەک‌خستنت، ناچێ لە بیر

دەچمە لای ئاوێنەکەم، بەشکوو بەوێدا بێیەوە
چاوەکانم ڕشتووە، ڕۆییشتنت ناچێ لە بیر


لەیلا بەهرام بەگی "لاولاو"


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خوێندنەوەی پارچە هەڵبەستێک
لە هەڵبەستەوانی هاوچاخ، ڕێزدار خاتوو
لەیلا بە هرام‌بەگی ناسراو بە "لاولاو"
دانیشتووی بۆکان.
وێژەر: پەری کەرەمی، سەقـــز
دەنگ هەڵگر: #عومەر ڕەسووڵی، مەهاباد
pari_karami.53


ژیان بە کاتی زەردەپەڕ

پڕم لە شێعری شێت و تەڕ، پڕم لە خەم، پڕم لە شەڕ
پڕاوپڕن دڵ و قەڵەم، بڵێی قەڵەم بگاتە پەڕ؟

پڕم لە ئەشقی ئەو کەسەی، کەسی نەدی لە خۆی پتر
مەلێکی بفڕێ بێ ئەوین، بە کاری چیدی باڵ و پەڕ؟

کە دوورە لێم هەموو لەشم، دەبێتە شێعر و گوڵ‌وشە
کە دەیگەمێ، گومن وشەم، لە ئاستی دەبمە کاس و کەڕ

خەیاڵی باوەشت دەکەم، بە باوەشت قەسەم گوڵم
خەیاڵی باوەشت نەدەم، بە ئاسمان و بەحر و بەڕ

دەمەوبەیان، بە بۆنی تۆ لە خۆم و خەو کە ڕاچەنێم
خەرابی بۆنی ئەو لەشەم،  هەتاکوو کاتی زەردەپەڕ

شەڕی ئەوین و عەقڵە جا، براوە هەر ئەوینە تا
جیهان لە سووڕ و گەڕ کەوێ، کەوێ جیهان لە سووڕ و گەڕ

بە یار دەڵێم کە کەوشەنت بە ڕووح و جەستە دێنمە بەر
دەڵێ بەیار دەکێڵدرێ بە جووتە گای نەخۆش و لەڕ؟

کە شۆرەکاتی ڕوومەتم، شەقارشەقار و ویشکەسوێن
هەڵیقوڵاندووە کانییەک، دوو چاوی هەر هەمیشە تەڕ

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
2025/01/12 11:45:13
Back to Top
HTML Embed Code: