Telegram Web Link
پێش مەڕی
قالە مەڕە- قەڵات ماران
یادی مامۆستا قالەمەڕە بەرز و بەڕێزە لە دڵماندا.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
🟢🟡🔴
چاپکراوەی نوێ
📖وەرزی پێنجەم
بابەت:کۆمەڵە چیرۆک
نووسەر: نیشتمان قادریان



ـــــــ🏳️📖🏳️ــــــــ
سەقز، مەیدانی هەڵۆ، ژێرزەمینی موجتەمەعی هەڵۆ - ناوەندی خانی
📞08736308402

◽️instagram:
http://instagram.com/xanipub
◽️Telegram:
| @xanipub
Forwarded from اتچ بات
یووسا لە کتێبی "بۆ چی ئەدەبیات" دا دەڵێ :ئەدەبیات بۆ  کەسانێک کە ڕازین بەو شتانەی وا هەیانە و ژیان بەو جۆرەی کە هەیە؛ شتێکی بۆ وتن پێ نییە! ئەدەبیات پێخۆری  ڕوحە یاخی و ناڕازییەکانە، داڵدەی کەسانێکە وا شاد نین. مڕۆڤ پەنا دەباتە ئەدەبیات بەڵکوو خەمبار و بێ‌کەمایەسی نەبێ.

#وەرزی‌ـ‌پێنجەم هەوەڵ بەرهەمی چڕوپڕی خاتوو "#نیشتمان‌ـ‌قادریان"ـە کە ڕێک دەبێتە داڵدەی ڕوحە یاخییەکان، ئەوانەی لە ژیانی ئاسایی و چارەنووسی داسەپاو تووڕەن. دەروونشیکارانە دزەی بردووەتە مێشک و ناخی هەستە نهێنییەکانی وا تەنیا مرۆڤە وردبین و هەستیارەکان دەیبینن. نووسەر نەک چیرۆکی نووسیبێ کە لەگەڵ چیرۆکەکانی ژیاوە. دەڵێن بە خوێندنەوەی چیرۆک ئەزموونی کۆمەڵە ژیانێکی نوێ و جیاوازت پێ دەدرێ کە لە دنیای ڕاستەقینەدا دەرفەتی ئەزموونکردنیانت نییە. ئەمە لە کۆمەڵەچیرۆکی نیشتمان خان‌دا بە جوانی دەردەکەوێ
.
لە وەرزی پێنجەمدا خوێنەر تامەزرۆیانە لە بازدانێکی زەمانیدا دەمێنێتەوە و لەگەڵ کەسایەتییەکان هاوڕێ دەبێ؛ هاوڕێی خۆشی و ناخۆشییەکان، مان و نەمان، عەشق و نەفرەت، بوون و نەبوون....

بە دڵنیایی هەست بە یاخیبوون و حەول بۆ ڕزگاری لە یەکەم چیرۆک تا دوازدەهەمینیان دەبیندرێ،  بە پێچەوانەی تاڵی ژیانی کەسایەتییەکان هیوا و هومێد لەبەرچاوە بە هۆی
تێکۆشان و تەقالایەک کە بۆ دەربازبوون لە دۆخی نەخوازراو دەدرێ، بەڵگەشی ئەمەیە کە بێ‌جووڵەیی ملدانە بە چارەنووس کە وایە لە وەرزێکی نائاسایی و دەسکرددا پێنووس وە قسە دێ و ژیانێکی نوێ دەخولقێ.

هاجەر هووشیار
چاپی شێعری ئاو لە گۆڤاری ژمارە ۵ی کانیدا


تک‌تک و چۆڕەچۆڕە
دەڕژێمە خوار لە شێرە
هەڵێ شێرەکە توند کە
لەخۆوە نەڕژێم لێرە

تک‌تک و چۆڕەچۆڕە
دەڕژێمە خوار لە ئاسمان
چەترەکانتان هەڵدەن زوو
خەریکە دایدا باران


تک‌تک و چۆڕەچۆڕە
ڕوون و سارد و خاوێنم
گوێ لە دەنگم ڕاگرە
تاکوو گوێت بلاوێنم

تک‌تک و چۆڕەچۆڕە
دەبم بە زەریا و کانی
سەرچاوەی ژین و مانم
حەتمەن ناوم دەزانی


   لەیلا بەهرام‌بەگی  "لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
منداڵ، ئەو مرۆڤە ڕاستەقینەیەی پڕبەپێستی هەستەکانی بەرانبەرت دەگوێزێتەوە، چ خۆشەویستی و لایەنگری بێ، چ خۆش‌نەویستن و...
نزیک ئێوارەیە و کتێبێکم پێیە و زیاتر لەوەی بیخوێنمەوە سەرقاڵی چاو لێکردن لە پێرست و بابەتەکانیم. گووشییەکەم زەنگ لێدەدا، بە دیتنی ناوی هاوڕێیەکی ئازیزم لەسەر شاشەکەی، بێ یەک و دوو، هەڵیدەگرما
سڵاو چ....گیان!
سڵاو لەیلا گیان! ئەوە یەک لە هەوادارەکانتم لە لایە و لێی ویستووم زەنگت بۆ لێدا!
پێش ئەوەی بپرسم؟ کێ و... لەوبەرە و دەنگی ناسکەکچێک دێ: ئەلۆ سەلام!
دوای گۆڕینەوەی چەند وشەیەک: دەست پێدەکات و دانەیەک لە شێعرەکانی کتێبی دنیای ئاڵام بۆ دەخوێنێتەوە. ناتوانم و نازانم چۆن شاگەشکەییمتان بۆ بگێڕمەوە.
پێمدەکوترێ شەش ساڵیەتی و پۆلی یەکەمە و ئەوە هەوەڵین کتێبی کوردییە کە دەیخوێنێتەوە. لە دوای چاپی ئەم کتێبەوە ئەوە چەندەمین منداڵە ئەوەم پێدەڵێ. هەرچەند ئەم کتێبە بە هیچ شێوەیەک کتێبێکی فێرکاریی ڕێنووس و... نییە، بەڵام بیر دەکەمەوە ئەگەر لەم هەزار جڵد کتێبەی چاپی یەکەم، تەنیا یەک جڵدی توانیبێتی منداڵانی نیشتمان فێری خوێندنەوەی زمانەکەمان بکات، یانی هەنگاوێکێ دروست.  پێش ئەوەی پێوەندییە بپچڕێنم داوایان لێدەکەم گرتە ڤیدیۆم بۆ بنێرن، ئێستا کە بە دەستم گەییشت دەبینم و دەزانم بۆچی ئەم شێعرەی هەڵبژاردووە کە دەگەڕێتەوە بابەتێکی دەروونناسانەی کچی ئەو تەمەنەیە، وەعدەی پێدەدەم کتێبی دووهەمم بە زوویی بگەیەنمە دەستی.  شادییەکی ناوادە و ئەرکێکی قورس دنەم دەداتن بۆ نووسین. ئیمان دێنمەوە کە گرینگترین و ڕاستگۆترین بەردەنگی ئەدەبی منداڵە.

"لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ویان گیان لە بۆکانەوە
بدآیندت اگر باشد، همین هستم کە پَس باشم
بسی خامُش، گهی مجنون، کمی شاعر، همان لیلا


"لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
تۆزێ دڵتەنگم بە...
هەتاو خورشیدی
لە بری گشت خەفەتی تەنیاییم
تاڵ تاڵی قژەکانم هەردەم ماچێک کە...
دەستەکانم بگرە تا هەڕەتی کۆتایی...
www.tg-me.com/hetaw88

گوێ بدەینە ناسکەهەست و دەنگ و شێعری هاوڕێی ئازیزم هەتاو گیان❤️
شەوگاری قژت نایەتە کۆتایی بە میقراز
سامی شەوە زاڵ لێرە بەسەر‌ ماڕزی ڕۆژا

"لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
"روزمرگی" یان "روزمرەگی"؟

شووشەی پەنجەرەکەم ماتەی هەڵگرتووە، لێڵتر لە هەمیشە، لە شەقام دەنواڕم لەو پیاوانەی دەستەوارێک نانی ئارەقاوییان لە سەر دەستەو وەکی حەوت مێشیان لە کونێکدا دیبێتەوە، خۆشی‌خۆشی  بەرەو ماڵ دەبنەوە. زەینی خۆم دەدەمە خووسی ئەو کۆڵانەی وا پیرێژنەکان بە دەم بۆڵە و لاقێشەوە بیسمیلیان کردووە. بۆنی چێشتی کابانێکی درژزیئاژن، بازرە بۆتە نێو لووتمەوە. چاوم لەو منداڵانەیە کە دەچنە قوتابخانە تا ئەوەی دەیزانن لەوێ دایبەزێنن و جاهیلتر لە هەمیشە جانتاکانیان لە پێشخانەی ماڵەکان بە عەرزی دادەن و هاوار بکەن چمان هەیە؟ نیسکێنە یەع!
سیگناڵی شاسی‌بڵیندێک، گۆرانییەکی زمان‌خوار، کوڕێکی خوداپێداو و ئایفۆن نازانم چەندێ لێرە دەبریقێنەوە تا بەردەم عەزرەتی ئەو جیرانەمان وا پێی دەڵێن ئەڵمانی!
هەوەڵ جار کە بیستم وامزانی بنەچەکی خۆی، دایکی یا... چۆتە ئەڵمان دوایە دیتم هەیهوو بیرەوەری سەفەرەکانی ئەڵمانی بە خۆی و دوو جەمسەری باپیرەکانیشیەوە هەر تا پیرمحەمەد بڕ دەکا. ئیتر کێ وای ناو نا و چۆنم بیست و بۆ بۆم گرینگە، خۆشم نازانم.
ژنێکی جەحێڵ لەوسەری کۆڵانەوە نازی هەنگاوەکانی دەفرۆشی و بەلەکی هەڵکراوی لەوێوە تا ئێرە سپی دەکاتەوە. نزیک دەبێتەوە بە‌ ئانقەست شاڵەکەی ملی دەخزێنیتە سەر شانی و قژەکڕاتین‌کراوەکەشی بە بۆنەی ژن، ژیان، ئازادییەوە وەدەر دەخات.
پاسارییەک هیلاک هیلاک لە دار تووەکەی ئەم کۆڵانە دەڕوانێ کە جەستەی پڕیەتی لە پلار و پەلامار.
کابرایەک هەموو ژیانمانی لە دوو تەلیس ناوە و داشقەکەی لێدەخوڕێ و هاوارهاواریەتی ورکەنان...
گوێچکەم وەک ئەوەی وێستگەی فڕۆکەخانە بێ و هەر ئێستێ فڕۆکەیەکی دووری بۆ گەڕابێتەوە هووشەیەکی لێدێ و خوێنێکی بەقسەوباس بەلای ڕوومەت و ملمدا دەڵەمە دەبەستێ.
لەگەڵ خواردنی دەرمانەکانم لەبەر خۆمەوە دەڵێم، چ لێنێم؟

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
چیرۆکی منداڵان

نێوکەشووتی بە نێوکەکاڵەکی کوت:
ئەوە بۆ وا کزی؟ بۆ وا ڕەنگت زەرد هەڵگەڕاوە؟

نێوکەکاڵەک زۆر لەسەرەخۆ کوتی:
نازانم، خۆ نەخۆش نیم، لاوازیش نیم، ئێمەی نێوکەکاڵەکەکان هەموومان ئاواین، باریکەڵە و....
نێوکەشووتی نەیهێشت قسەکەی نێوکەکاڵەک تەواو بێ قاقایەکی کێشا و کوتی: ئەرێ، کز و زەرد و ترسەنۆک
نێوکە کاڵەک کوتی: چی؟ ترسەنۆک؟
نێوکەشووتی کوتی: ئەرێ ئێوە هەمووتان ترسەنۆکن. هەر بۆیەش ناتوانن بە تەنیا بن و هەمیشە لە یەکتری هاڵاون. چاو لە ئێمە کە لە نێو شووتییەکانیشدا چەند لێک دوور دوورین. قەتت دیتووە وەک ئێوە لە یەکتری هاڵابێتین؟
نێوکەکاڵەک فکری بۆ ساز بوو بە خەمبارییەوە کوتی: ڕاست دەکەی!
نێوکەشووتی کوتی دەی دیارە ڕاست دەکەم لێم بکشێوە تا منیشت وەک خۆت نەخۆش و زەردەڵ و لاواز نەکردووە.
نێوکەکاڵەک، دوای چەند ڕۆژ بیرکردنەوە، هەرای لە دوو هاوڕێی پەنای خۆیەوە کرد و کوتی: من دەبێ بڕۆم بۆ سەفەر. شوێنێک کە هەر خۆمی لێ بێ. سەفەری تەنیایی. ئەمجار بە دڵپڕییەوە چووە بەر‌ ئاوێنەکە.
خۆی لە هەموو کاتێک کز و لاوازتر هاتە بەرچاو. بڕیاری دا بچێتە شوێنێک لە بێستانەکە کە هەتاو خانم هەموو ڕۆژێ تیشکی خۆی بەڕێی ئەوێ دەکات. بڕیاری دا لە تەنیایی نەترسێ. زۆری چاوگێڕا و گەڕا. ئاخر جیا لەوە، دەبوو لە نێو خاکیشدا جێیەکی نەرم و باش پەیدا بکات.

نێوکەکاڵەک بەڵێنی بە خۆی دابوو، گەورە بێ و گەشە بکات. بۆ ئەوەش دەبوو ئاو بخواتەوە و لە نێو خاکدا بخەوێ. ماوەیەک نێوکەکاڵەک هەر لە خاکدا دەخەوت و زووزووش ئاوی دەخواردەوە.
دوای بەینێک نێوکەکاڵەک قەڵەو‌ قەڵەو ببوو و لە پێستی گیانییەوە چەن گەڵای جوان ڕوابوو.
نێوکەشووتی کە لەو ماوەیەدا لە هاوڕێکانی دابڕابوو، کاری هەر خولانەو و لەم شوێن‌ بۆ ئەو‌ شوێن چوون و گاڵتە بە دانەوێڵە و گیایەکانی دیکە بوو بە دیتنی نێوکەکاڵەک سەری سووڕ ما. هەڵاتە بەر ئاوێنەکە دیتی بۆخۆی چەند ڕەش و کز و چرچ بووە!
هەرای کرد نێوکەکاڵەک ئەوە بۆ وا جوان و گەش بوویی؟
نێوکەکاڵەک لەو کاتەدا خەوی لێکەوتبوو، داچڵەکا. چاوی هەڵێنا. خۆی کێشاوە. ببووە پەلێکی ناسک بە چەند گەڵای گەش و سەوزەوە. لە نێوکەکەی هاتە دەرێ. پێکەنی و دەستی بۆ لای ئاو و هەتاو و خاک ڕاداشت.

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
تەنکە چۆمی چاوەکەی! بڕیارە دڵ لەو ئاوە دەم

عەقڵ ئەڵێ لاچۆ نەکەی! نوقمت دەکا مەندیی نیگای

"لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
دواقومی قاوەی نیگاهت دای لە قاو حاڵی دڵم
لەو بنی فینجانەدا جوان دیارە قیبلەم چاوی تۆن

"لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خوێندنەوەی شێعری "مێش" لە لایەن"بنکەی ژێر" لە بۆکان

منداڵانی ئەلۆ! بنکەی پۆلیسە؟
یارمەتیم لێتان دەوێ
یەکێ هاتۆتە ماڵمان
لە هیچ شوێنێ ناسرەوێ

لە ترسی ئەو ناوێرم
نوقڵ و بنێشت هەڵپچڕم
لاق و دەستی تێدەخا
دەبێ یەکی دی بکڕم

هاتۆتە چێشتخانەکە
دەرکەوانی یەخچاڵە
مەحتەلە بکرێتەوە
ئاشقی گۆشتی کاڵە!

چەپۆک بە خۆیدا دەدا
دەست لە یەکتر دەخشێنێ
دەڵێم: "مێشە لاچۆ! کش!"
زمانم لێ دەردێنێ!

ئەلۆ پۆلیس! بیگرن!
بیبەن بۆ نێو زبڵ و زاڵ
هێندە شتی پیس بخوا،
دەست بکا بە ناڵە‌ناڵ!


  
لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
خوێندنەوەی شێعری "مێش" لە لایەن"بنکەی ژێر" لە بۆکان

منداڵانی ئەلۆ! بنکەی پۆلیسە؟
یارمەتیم لێتان دەوێ
یەکێ هاتۆتە ماڵمان
لە هیچ شوێنێ ناسرەوێ

لە ترسی ئەو ناوێرم
نوقڵ و بنێشت هەڵپچڕم
لاق و دەستی تێدەخا
دەبێ یەکی دی بکڕم

هاتۆتە چێشتخانەکە
دەرکەوانی یەخچاڵە
مەحتەلە بکرێتەوە
ئاشقی گۆشتی کاڵە!

چەپۆک بە خۆیدا دەدا
دەست لە یەکتر دەخشێنێ
دەڵێم: "مێشە لاچۆ! کش!"
زمانم لێ دەردێنێ!

ئەلۆ پۆلیس! بیگرن!
بیبەن بۆ نێو زبڵ و زاڵ
هێندە شتی پیس بخوا،
دەست بکا بە ناڵە‌ناڵ!


  
لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400


یاڕەبی ڕوو سوور بی وڵڵەهی بە کەیفی خۆم چێژم لێ وەرگرت لە منداڵانم زۆر پێ خۆشتربوو
تەسەڤورم کرد وڵڵەهی مشەکەم لەبەر چاون بوو چۆن چاپۆکی لە خۆی دەنا و دەموو چاوی دسڕینەوە دەستی ڕێک دەخستن
نموونەی دایکانی نووسەری دادە لاولاو بەڕاستی بژی
ئێستاش هەر پێدەکەنم بەو خوایەی
پەیامێکی دڵخۆشکەر لە لایەن برایەکی بەڕێز لە سەردەشتەوە☝️☝️☝️☝️☝️
2024/11/19 20:35:14
Back to Top
HTML Embed Code: