Forwarded from پایگاه خبری هاژه
🖊 یادداشت:دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان
🔴 ناسر ئاغابرا ؛ هەڵبەستوانی خاوەن هەست و خودان هەڵوێست/ لهم لینکهدا بیخوێتهوه:
📎 http://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=13386
@HajeNews
🔴 ناسر ئاغابرا ؛ هەڵبەستوانی خاوەن هەست و خودان هەڵوێست/ لهم لینکهدا بیخوێتهوه:
📎 http://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=13386
@HajeNews
@chamochya
ناسر ڕەزازی
#کانی_کانی
ئەوڕۆ حەڤدەی خاکەلێوە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا ناسر ئاغابرا.
ڕووحیان شاد ناو و یادیان هەرمان🖤
https://www.tg-me.com/chamochya
ئەوڕۆ حەڤدەی خاکەلێوە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا ناسر ئاغابرا.
ڕووحیان شاد ناو و یادیان هەرمان🖤
https://www.tg-me.com/chamochya
Forwarded from عکس نگار
دانیشتنی سەری ساڵی ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە، ١٤٠٢٫١٫٦
لە سەر نەریتی ساڵانی ڕابردوو بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی کارا و بەڕێوبەرانی ئەنجومەن شەوی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکمان پێک هێنا.
◀️لە بڕگەی یەکەمی ئەم دانیشتنە پاش بەخێرهێنانی بەشداران لە لایەن بەڕێوبەری کۆڕ کاک هێمن حاجیعەباسی کورتەیەک لە کاروچالاکییەکان ئەنجومەن پێشکەش کرا و هەروەها بەڕێوبەری ئەنجومەن کاک کەماڵ ڕامووز وتەکانی خۆی ئاراستە کرد...
لە درێژەی ئەم بەشە ڕەخنە و پێشنیاری دۆستان تۆمار کرا و هەموو بەشدار بووان لە کاتی تەرخان کراو وتەکانی خۆیان پێشکەش کرد...
◀️لە بڕگەی دووهەم لە لایەن بەڕێزان کاک سەعدی عەباسی، خاتوو لاولاو، کاک ئیسماعیل موسازادە، کاک حەسەن محەمەدی، کاک واحید حاجیئەحمەدی، کاک شەماڵ عەبدوڵڵازادە و کاک کەماڵ ڕامووز شێعر پێشکەش کرا.
◀️ بڕگەی کۆتایی دانیشتنە بە پێشکەش کردنی چەن گۆرانی لە لایەن کاک ئیبراهیم ئەمیرئابادی و کاک عەلی سولەیمانی و کاک موحسێن ئەمینی، بە ژەنیاری کاک جەلال حەلاج (کەمانچە) و خاتوو باران کیانی(زەرب) رازاوە و دانیشتنەکە کۆتایی پێهات.
جێی خۆیەتی لە کۆتایی ئەو ڕاپۆرتە دەستخۆشێکی دووبارە لە "بنەماڵەی فەتاحی" بکەین کە زەحمەتی میوانداری بەرنامەی ئەوساڵ کەوتە سەرشانی ئەو بەڕێزانە. ماڵیان ئاوەدان بێ و دوور بن لە هەر بەڵا و نەهامەتییەک.
Baran Literary Society
@baran_naghadeh

یەک لە باشترین کتێبەکانی لە بواری تێئۆریی ئەدەبی منداڵان خوێندمەوە ئەم کتێبە بوو. پێشنیاری دەدەم بە چالاکانی ئەم بوارە.
جادە دەبڕم دەمەوێ شوێن بە دڵی خۆم ون کەم
بۆتە نەینووکێ ڕەھ و ڕووی تۆ لەوێش پەیدایە
"لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
بۆتە نەینووکێ ڕەھ و ڕووی تۆ لەوێش پەیدایە
"لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
شێعری منداڵان
مانگێ لێرە، مانگێ لەوێ
سەرم هەڵدێنم بەرەو ئاسمان
بەشکوو ببینم، مانگی ڕوون و جوان
خۆی شاردۆتەوە لە پشت ئەو هەورە
ئەوە بە کوێدا ئاوا بوو گەورە؟
چەند شەو لەوە پێش باریک و لەڕ بوو
کەوتبووە نێو ئاو، گشت گیانی تەڕ بوو
ئێستا گەورەتر، دیارە لەو سەرە
جلێکی سپی جوانی لەبەرە
هەڵدێمە لای حەوز، دەڕوانم لە ئاو
لەوێش هەر مانگە؛ دیار نییە هەتاو
مانگێ لەو سەرە، یەکیش لە ئاودا
چاوشارکێیانە لەگەڵ هەتاودا
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
مانگێ لێرە، مانگێ لەوێ
سەرم هەڵدێنم بەرەو ئاسمان
بەشکوو ببینم، مانگی ڕوون و جوان
خۆی شاردۆتەوە لە پشت ئەو هەورە
ئەوە بە کوێدا ئاوا بوو گەورە؟
چەند شەو لەوە پێش باریک و لەڕ بوو
کەوتبووە نێو ئاو، گشت گیانی تەڕ بوو
ئێستا گەورەتر، دیارە لەو سەرە
جلێکی سپی جوانی لەبەرە
هەڵدێمە لای حەوز، دەڕوانم لە ئاو
لەوێش هەر مانگە؛ دیار نییە هەتاو
مانگێ لەو سەرە، یەکیش لە ئاودا
چاوشارکێیانە لەگەڵ هەتاودا
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Forwarded from هونەر موکریانی (Honar Mukriani)
(بەشێکی کورت لە بەیتی پەپوولان)
گەلی گەلی گەلی
نە مەجالی نە محەلی
ئەوە چریکەی دەمانچانە خرمەی کەڵاشانە زرینگەی فیشەکانە لە دۆڵی لە دوندی لە کەلی
ئەگە بەرد لە بەردی دەبنەوە
دەپەڕن گەڵا لە پەلی
بابە جەرگی بریندارە
چاوی خوێن بارە
بە هەڵاڵانی دەشوبهێنم بۆ کزەی دە شەوبایە مەحتەلی
ئەوە بۆی هاتوونە کەناری لە گوڵی لە پەپوولەی لە مەلی
شەماڵی دەستی ناوەتە بنانگوێیان هەڵیهێناوە دەنگی مەقامی پێهەڵدەلی
هەی لە شەماڵت کەوی
هەر وەری دەسەرت گەڕێم هەزار چەلی
تەوارەکەی شمقار لە بەرییە
لە بن هەورە ڕەشی لە سەر تیلگی سپییە
ئەوە چاوێکم لێ هەڵێنە دڵێکم گری گرییە
رۆڵە ئەمن چ مردنم لێ نییە
هەورە ڕۆ هەورە ڕۆ
لە برینێ من و لە حەیاتی تۆ
خاکم بۆ بدێرە بە فرمێسکان
له یەگدیان بسوو برۆیان وەک شیری ئاگرباری
ئەگە کارێ بکاتە ئێسکان
لە سەر خاکم بباری
لە سووڕەتی مانگم بۆ هەڵگرە ئەوێ ماچی ئەوینێ
کچێ شەتڵی هەڵاڵانم بۆ بچەقێنە لەوێ حەسڵی برینێ
دە با بارانم بڕنی روومەتی شینێ
لە ئاوێنانم وەرگێڕی بەختی روانینێ
رەبی دامرکێ باران و شڵێوەی لە بەندەنی
هەتا بەرگان نەگۆڕن کیژۆڵەی سینگ بە یاقووت و تەڵاگەردنی
دەنا لێمی تەڕ نەکا پانیە و پەنجەی دەوێ کەوەژنی
ڕۆڵە تۆم بە ئاسکی کاو و مراد گرتبێ
ئەگەر مەجالی دەگەڵ شێر و بەبران پێخۆشن
بانگێکم وەبەر شەوی
ئەوی دیم وەبەر ڕۆژی
لە کزێ نەدا ئەستێرەکەی دە کاروانی بەیانم
لێم نەشێوێ نازی دە مانگی تابانم
ئەوە کچ گەیوەتێ لە بابی نۆشیارە
لە بەرزان دەروانی لە نزمانی گوزارە
دەسماڵێکی لە سەرە تەختی تفەنگچینە گوڵی سوارە
لاولاوی بە قەڵەمان هەڵچووە
نەسرینی بە وشە و وشەزامانەوە دیارە
ئەو ستێری لە من هەڵاتووە شەبەقی داویتەوە ئەوێ خەڵکی خوێندەوارە
دەڵێ بابەلێ فێنکایەکەم پێدا رادەبری
ئەگەر لەوێ جەنگەی شەڕ و گەمارۆیەدا نامری
دەستێکم بەر هەڵدەدەی دەستێکم دەگری
بۆت دێمە بەر کێلی ئازایەتییە
رۆدەنیشم لە جەرگی قەبری
هەر وەری هەر داد و مەغابنێ لە دەسڕێژی بەزەبری
خۆ خەڵکە کوێرەکه نییە لە ئیحتیباری شێخ و مەلای بباتەوە سەبری
دەنا هەر گوڵێکم سەر هەڵدەداتن
هەزار کوژراو و خوێنڕژاو و جگەربرژاوم دێنە دەوری
ئەوە لە کۆشکێ نۆشیارانم لێ دەبنه پەپوولەی لێوە لێوە
هەر پەپوولە و واژۆیەکی لە نێوە
هەزار دڵم لە تەنکایە باڵێکی پەستێوە
ئەمن نەخشم نەخشینەکەی دە روح ئەنگێوە
ئەمن بارانم بارانەکەی دە دمار بزێوە
ناوەڵڵاهی شێعرم گۆرانیم ئەگەر لە ناخی هونەری بەڕێوە
#هونەرموکریانی
@honarpoem

Forwarded from بوکان آنلاین= موکریان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💢 درخشش هنرمندان بوکانی در جشنواره سراسری بیتوحیران
🔻 #بوکان_آنلاین | دهمین دوره جشنواره سراسری بیتوحیران به مدت دو روز(۱۳ و ۱۴ اردیبهشتماه ۱۴۰۲) به میزبانی شهرستان سردشت برگزار شد.
🔻 براساس گزارشات رسیده، سینا نقشبندی، آرش حسنی و واران کیانی سه جوان هنرمند بوکانی در این جشنواره شرکت کرده بودند که توانستند با درخشش در این رقابت هنری جایگاههای خوبی را بدست آورند.
🔻 در بخش تکنوازی سازهای کوبهای با نظر هیات داوران "سینا نقشبندی" دف نواز و "آرش حسنی" ضرب کُردی نواز مشترکاً به عنوان مقام دوم را دست یافتند. در این بخش هیئت داوران هیچ کاری شایسته مقام اول تشخیص نداد.
🔻 "واران کیانی" در بخش دو نوازی با نوازندگی ضرب کُردی به همراه اثنا عارفی به مقام نخست رسیدند.
🔻 جشنواره موسیقی «بیت و حیران» سردشت در سال ۱۳۹۷ به عنوان اولین اثر معنوی و ناملموس حوزه فرهنگ و ارشاد در سازمان میراث فرهنگی صنایع دستی و گردشگری کشور به ثبت ملی رسید.
#بوکان_آنلاین
🆔 @Boukanonline
اینستاگرام
instagram.com/boukanonlineinsta

منداڵانی باخچەی ساوایانی "زارۆک" لە شارستانی بۆکان، کتێبی "دنیای ئاڵا"یان خوێندەوە.
چاردەی ئەم مانگە بوو(گوڵان) دیتمەوە، لە خۆشییان خۆم گەیاندە لای، کوتم مامە گیان! کوتی دایکەکەم! کوتم وێنەیەکم لەگەڵ دەکێشی؟ پێکەنی و خۆی دا سەر گۆچانەکەی، دەستم خستە سەرشانی و چرکەیەک لە گووشی هاوڕێیەکەوە ئەو وێنەیەی تۆمار کرد. ڕێزێکی زۆر و دیارییەکی تایبەت و خوێندنێکی بەقەولی خۆی بێهێز، هەستانەسەرپێ و چەپڵەی جەماوەری نێو هۆڵەکە نەیتوانیبوو خەمەکانی بشواتەوە، تۆمەس ئەو کۆڵهەڵگری خەفەتی نەتەوەیەکە. حەیران حەیرانم بە دەنگ و وشە و ڕەسەنایەتی ئەو مەزنە. کوتم مامە گیان! خودا تۆمان بۆ خۆش کات و لە تەمەنی من بخاتە سەر تەمەنت. پێکەنی و ویستی لەبەرم هەستێ دامنیشاندەوە، هیوادارم ئەمە دوایین ئێپیزۆدم نەبێ لێی...
#خلەدەرزی
#خلەدەرزی
خۆشی مەکەوە باران!
خۆشی مەکەوە باران! تەڕبوونە تەریقی هەرد
گاهێ بە ئەسر گەھ خوێن، گەھ خوڕڕەمی ناوادە
خۆشی مەکەوە باران! ناخۆشە هەوای ژینم
سازی دڵە چۆڕچۆڕت، سەرمەستە بە بێبادە
خۆشی مەکەوە باران! تینووین ئەوی زیڕووحە
تێراوی کە دێمی لەش، بەرئاوی بە با داده
هاتوو منی سیویشکەش ڕێکەوتەیی دەریا بووم
چاوم کە نەدا یاری، نامەردە ئەویش ڕادە
خۆشی مەکەوە باران! یەک بین و بەحوجەت بێ
پەردەی هەوەسی مەرگم لەم قاقڕەدا لادە
بۆنی گڵ و کای خووساو، تۆزقاڵێ دەکا دڵخۆش
"لاولاو"ێ کە لەم شارە، وەیلانە و ناشادە
خۆشی مەکەوە باران! گرتوویە تەمای خوێنم
خنکانە بەشی خنکان، ئەم خوێنمژە جەللادە
دیلانە؛ بە دیل گیران باداک و ڕکە و پەرژین
خەمڵاوە بە گوڵ ئاخم، بارانییە، ئازادە
ئاخ: خاک بە زاراوەی کورمانجی
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی