Telegram Web Link
Audio
atabak
خوێندنەوەی غەزەلێک لە حەزرەتی نالی
دەنگ: عەبدولخالق یەعقووبی

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
ئاگاداری

بەپێی هەواڵی ڕاگەیەندراوی پێشوو، کۆمەڵێک شێعر لە لایەن شاعیرانی بەڕێز بە دەستمان گەییشتووە. بەم بۆنەیەوە، کۆبوونەوەی ئەم حەوتوویەی ئەنجومەن بۆ دووبارەخوێندنەوەی ئەم شێعرانە و تاوتوێ و هەڵسەنگاندیان لە پەنێلێکی زانستیدا بەڕێوە دەچێت.

شرۆڤەکاران: ڕامان سۆفی‌سوڵتانی، لەیلا بەهرام‌بەگی

کات: کاتژمێر ۳:٣٠ی ڕۆژی چوارشەممە، ۳۱ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی

شوێن: بۆکان، پارکی میللەت، هۆڵی گشتیی کتێبخانەی مەستوورە کوردستانی

سەرنج:
هاتن بۆ هەموانە
تکایە ڕێک لە کاتی دیاریکراودا تەشریف بێنن.

♦️ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان

https://www.tg-me.com/anjomanbokan
دیارییەکی تایبەت لە لایەن شاعیری بەڕێزی ئەم کتێبانە مامۆستا "اسداللە شعبانی"
خیز گوڵی کرد تاکوو هاتی، ئاوی چاویش ڕۆڕژا
تۆ بڵێی ڕوح دەربەرێ جەستەش لە ئەم خێزاوەدا؟

"لاولاو"

خێزاوا: هاتنە سەرێی ئاوی زەریا، مد

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
ئاریوانی فەیزی، کچە چاوگەشەکە خوێنەری ژیکەڵەی کتێبی "دنیای ئاڵا"
بەختەوەرترین نووسەرم😊
ئاخر ڕۆژی مانگی جۆزەردان و شرۆڤەکاریی شێعر لە ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان
ئەم سێ فایلە دەنگییەی سەرەوە، پێوندییان بە ڕۆژی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەن لە ڕێکەوتی ۳۱ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی لە کتێبخانەی مەستوورەی کوردستانی شاری بۆکانەوە هەیە، کە شرۆڤەکاریی بەشێک لە شێعرەکانم لە ئەستۆ بوو. ☝️☝️☝️
Serkan aşık Dema tu dıkeni #nu #slowkürtçe#brader
Serkan aşık
لە دوورەوە بۆم هات
لە کاتێکدا دەروەستی ئەو خەفەتە نەدەهاتم کە دەستی نابووە تینتینۆکەم. هاوڕێ ژالە بمێنی بۆم.

هاوڕێکانم دەستەودایرەی بزەن.
گۆڤاری ژمارە ٨ی کانی
و چاپی ئەم شێعرەم
سپاسی ڕووناکی هاوڕێم

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
شێعری منداڵان

پیتزا

کارگ و پەنیر‌ و بیبار
لە سەر هەویرێک دانێ
هەویرەکە پان کەوە
بە قەدرای نیوەنانێ

قاش قاش و خڕە و بۆنخۆش
کێشی دێ، داغ و چەورە
منداڵان حەزیان لێیە
نایخوا قەت دایەگەورە

دەبۆڵێنێ و دەڵێ چاو
خۆ کێشی دێ وەک بنێشت
ئیشتیام بۆی ناچێ لایبەن
من قەت بەمە ناڵێم چێشت

پیتزای کێشدار و بەتام
دەخرێتە ناو فێڕەوە
هەمووی نەخۆی هەتا دێم
لەتێکم بۆ بێڵەوە


لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
Forwarded from chiman sanyar
گەر دوو زامی لەشی باخێک
دەست لە ملی ئازارەکانی یەک نەکەن
چۆن برینی گوڵی باخچەی
دونیای دوورتر سارێژ دەکەن !!
                                           "شێرکو بێکەس"

وێڕای ڕێز و سڵاو
بە بۆنەی هاتنتان بۆ کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێبی وەرزی پێنجەم لە نووسینی خاتوو نیشتمان قادریان کە لە ڕێکەوتی 20ی پووشپەڕی 2723ی کوردی لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو، سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی و گشت ئەو هاوڕێیانەی لە دوور و نزیکەوە بەشداریان کرد، دەکەین و دڵنیاین بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوانە، سەرەڕای بایخدان بە نووسین و نووسەر و ئەدەبیاتی کوردی، دەبێتە هۆی سازکردن و پتەو بوونی پێوەندی نێوانمان و ئەوەش هۆکارێکی سەرەکی دەبێ بۆ پەرەپێدان و گەشاندنەوەی هەرچی زیاتری چیرۆک و شێعر و ئەدەبیاتی نیشتمانەکەمان.

بە هیوای پڕشەنگدارتربوون و پڕ ڕێبوارتربوونی ئەو ڕێگایە

21ی پووشپەڕی 2723ی کوردی
دەستەی نووسەرانی گزینگ، بۆکان
Forwarded from law law
خەزانی پووشپەڕ!

لێوەلەرزەی پەنجەرە و شووشەی شەڵاڵی ئەسری هەور
ڕووت و قووتیی دارچنار و چاوەفڕکێی دەسکی تەور

نووزەنووزی سەردەرانە و ناڵەناڵی هەورەبان
ڕۆژ قوڵە و شەو حووجە بۆ جینگڵ بە کاتی خەوزڕان  

کۆخەکۆخی داربەهێ هەم کسکەکسکی خۆرەتاو
چڵمەشۆڕەی کوێرەکانی باخ گەییشتە حاڵی جاو 

زگ‌دڕینی دارهەنار و خۆکوژیی پۆلێ ترێ
مڕمڕی کردووم ژیان و ژین وەخۆیم ناگرێ

ئاسەواری تیغی خۆکردە لە سەر باڵای چرۆ
ئایەتی پشکووتنی خونچە، درۆیەک بوو درۆ

پێش خەزان ئەمساڵ خەزان داویە لە گوڵباخیی حەسار
جوانە لێی ئەم ویشکەڵانە، بۆ دەڵێن حەیفە و خەسار

باسی خەندەم بۆ مەکەن بێزم لە هەر چی لێوە دێ
لێو لە جیاتی گوڵبزەش خوێنی هەناوی لێوەدێ

زەردەپاییزەم کە سازا، خۆم و خۆی بووین، با و گژان
من بە فرمێسک، ئەو گەڵا، یەک بین ڕژان و داڕژان

ئەو لەسەر هەردێ دەماوە، من دەچوومە خاکەوە
ناتەوێ یەکجاری بمرم؟ دڵ لە خاکا چاکەوە!

پاکە دڵ! کاتی گوزەر دەی لاکەوە و دەی داکەوە
لاکەوە لام داکەوە یا چاکە خۆت یەکلا کەوە!


لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
2024/11/19 23:27:23
Back to Top
HTML Embed Code: